وتار

خاوەنە ڕاستەقينەكەى خاكى (فەلەستين)

محمد مەلا محمود تاوگۆزي

زۆر دەبيستين و دەگوترێت: لە بنەڕەتدا خاوەندارێتى خاكى (فەلەستين) دەگەڕێتەوە بۆ (جووەكان).

بێگومان وەلآمى ئەم گوتە و دەستەواژەيە فرە ڕەهەندە، بەتايبەت لە ڕووە مێژووييەكەيەوە. بەلاَم ئەوەى ئێمە لێرەدا بەكورتى دەيخەينە بەردەست، وەلاَم و ڕوونكردنەوەيەكە لە ڕوانگە دينييەكەوە، بۆيە دەڵێين:

ئاييني پيرۆزى ئيسلامبە بانگەواز و شەريعەتى گشت پێغەمبەرانى پێش خۆمانەوە، سەلامى خودا لەسەريانبێتهەمووى يەك پاكێج و يەك پەيام بووە، وە هەريەكەيان تەواوكار و تەئكيدكارى ئەوانەى پێش خۆيان بوون، وەپێغەمبەرى دواتر ميراتگرى پێغەمبەرى پێش خۆي و، گەلەكەيشي ميراتگرى گەلى پێش خۆي بووە.

بەم پێيەش پێغەمبەرەكەمان (دروودى خوداى لەسەربێت) ميراتگرى سەرجەم پێغەمبەرانى پێش خۆي و، ئێمەىئومەتيشي ميراتگرى گەلانى پێش خۆمانين. هەروەك چەندين دەق لەو بارەيەوە هاتوون:

خواى گەورە دەفەرموێت: [قَاڵ مُوسَى لِقَوْمِهِ اسْتَعِينُوا بِاللَّهِ وَاصْبِرُوا إِنَّ الْأَرْچَ لِلَّهِ يُوڕپُهَا مَنْ ێشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَالْعَاقِبَەُلِلْمُتَّقِينَ]. واتە: حەزرەتى (موساسەلامى خوداى لەسەربێت) بە گەلەكەى خۆيواتە: بە جوولەكەكانىفەرموو: بێگومان ئەم زەوييە موڵكى خودايە و بە ميراتى دەيدات بە هەركەسێك مەيلي لێي هەبێت، پاشەڕۆژى ڕووناكيش بۆپارێزكارانە.

هەروەها دەفەرموێت: [إِنَّ أَوْڵى النَّاسِ بِإِبْژاهِيمَ ڵلَّژِينَ اتَّبَعُوهُ وَهَژَا النَّبِيُّ وَالَّژِينَ آمَنُوا وَاللَّهُ وَلِيُّ الْمُۆْمِنِينَ]. واتە: نزيكترين كەس لە حەزرەتى (ئيبراهيمسەلامى خوداى لەسەربێت) ئەوانەن كە پەيڕەوييان لێ دەكرد و شوێنىدەكەوتن، هەروەها ئەم پێغەمبەرە (واتە: موحەممەد) و بڕوادارانى ئومەتەكەى.

پێغەمبەريش (دروودى خوداى لەسەربێت) دەفەرموێت: هەموو پێغەمبەران (سەلامى خودا لەسەريان بێت) براىباوكىيەكترن، وە من نزيكترين كەسم لە (عيساى كوڕي مەريەمسەلامى خوداى لەسەربێت). «أَنَا أَوْڵى النَّاسِبِعِيسَى الأَنْبِێاءُ أَبْنَاءُ عَلاَّتٍ وَڵيْسَ بَيْنِى وَبَيْنَ عِيسَى نَبِىٌّ». رواه الشيخان.

هەروەها دەفەرموێت: «نَحْنُ أَوْڵى بِمُوسَى مِنْكُمْ». رواه الشيخان. واتا: ئێمەى مسوڵمان لە پێشترين بۆ (موسا) لەئێوەى جوو. ئاشكرايشە پێغەمبەر (موسا) پێغەمبەرى جووەكان بووە.

كەوابوو مادام پێغەمبەرەكەمان و ئێمەى ئومەتى لە هەموو كەس لەپێشترين بۆي، ئەوا بێگومان هەر ئێمەيش بەميراتگر و شوێنگرەوەيان دادەنرێين و، بۆ خاوەندارێتى هەبووەكانيشيان هەر ئێمە شياوتر و لەپێشترين، بە تايبەتلە كاتێكدا شەريعەتەكەمان ئەوانەى پێش خۆي نەسخ كردۆتەوە، بە شەريعەتى جووەكانيشەوە.

كەواتە كاتێك دەڵێين: ئێمە خاوەنى شارى (قودس) و مزگەوتى (ئەقصا) و گشت ئەو زەوى و خاك و پێدراوانەىترين، لەبەر خودى ئايينەكەيە كە ئاييني تەوحيد و شەريعەتى خودايە و ئێمە پەيڕەوى لێ دەكەين، نەك لەبەر ڕەگەز وهۆز و ڕيشە و ڕەچەڵەك.

بەم پێيشە لە دواى هاتنى پێغەمبەرى كۆتا زەمان (دروودى خوداى لەسەربێت)، جووەكان مافي خاوەندارێتييانبەسەر شارەكەوە نەماوە و، هەر بانگەشەيەكى لەم جۆرەيش ستەمكارييە و هيچ ڕەوايەتييەكى نييە.

محمد مه‌لا محمود تاوگۆزی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply