چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی خولی “ئاسۆکانی هزر” دەکاتەوە

سەنتەری زەهاوی خولی “ئاسۆکانی هزر” دەکاتەوە

سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی خولێکی هۆشیاریی و مەعریفیی بە ناوی “خولی ئاسۆکانی هزر”دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣/٧/٢٠٢٦ سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی خولێکی هۆشیاری و مەعریفی بە ناوی “خولی ئاسۆکانی هزر” بۆ کۆمەڵێک مامۆستای دەڤەری ڕاپەڕین کردەوە.
لە خولەکەدا چوار وانە لە بوارەكانی هزر و ڕۆشنبیریی و ڕامیارییدا لە لایەن کۆمەڵیک مامۆستای زانکۆوە پێشکەشکران.
لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشدارکردن بە بەشداربووان بەخشرا.
نەشداربووانیش لای خۆیانەوە قەڵغانی ڕێزلێنان پێشكەش بە سەرۆکی سەنتەری زەهاوی و سوپاسنامەیان پێشكەش بە مامۆستایانی خولەكە كرد و جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە خولانەیان بۆ مامۆستایان كردەوە.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply