هەواڵ

سەنتەری زەھاوی سیمینارێك سەبارەت “پرسی خێزان لەبەردەم گۆڕانكارییەكانی سەردەمی مۆدێرنەدا” ڕێكدەخات

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ / ٧/ ٢٠٢٦، سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، سیمینارێكی زانستیی بە ناونیشانی “پرسی خێزان لەبەردەم گۆڕانكارییەكانی سەردەمی مۆدێرنەدا” بۆ بەڕێز دکتۆر مەڕوان مەزهەر جافر لە ھۆڵی سەنتەری زەهاوی لە سلێمانی ڕێکخست، تێیدا بەڕێزیان شرۆڤە و ڕاڤەیەکی ورد و زانستیی و ڕەخنەییانەی بۆ پرسی خێزان لەبەردەم گۆڕانكارییەكانی سەردەمی مۆدێرنەدا خستەڕوو و پرسەكانی خێزان و مۆدێلەكانی و لەمپەر و ئاڵێنگارییەكانی خێزان بە گشتی و لە هەرێمی كوردستان بە تایبەتی شەنوكەو كرد و جەختی لەسەر پێویستیی كاركردن بۆ پەروەدەیەكی درووستی پشبەستوو بە بنەماكانی پەروەردەی خێزانیی ستاندارد كردەوە.

لە بەشێكی تری سیمینارەكەدا ئاماژەی بە گرفتەكانی وەك ناپاكیی خێزانی و جیابوونەوەی سۆزداریی و گرفتەكانی تایبەت بە تەكنەلۆژیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و پرسی جێندەر كرد، كە پێویستیان بە چارەسەری هەنووكەیی و دوورمەودا هەیە لە سەر هەموو ئاستە فەرمی و نافەرمییەكاندا.

جێی ئاماژەیە بەڕێزیان پسپۆڕی بوارەكەن و خاوەنی چەند كتێب و توێژینەوە و وتاری زانستین لەو بارەیەوە.
دواتر بەشداربووانیش بە پرسیار و گفتوگۆ و ھاتنەناوەوەکانیان باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و سوپاسی سەنتەری زەهاوییان كرد و خوازیاری بەردەوامیی ئەم جۆرە چالاكییانە بوون.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply