چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی پێشوازیی لە شاندێكی بۆردی كۆمەڵایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی دەكات

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤/٦/٢٠٢٦ سەرۆكی سەنتەری زەهاوی پڕۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی بە ئامادەبوونی بەشێك لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕیی لە ئۆفیسی سەرەكیی سەنتەر لە شاری سلێمانی، پێشوازیی کرد لە شاندێكی بۆردی كۆمەڵایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بەڕێز جەزای سەید مەجید لێپرسراوی بۆرد بە یاوەریی ئەندامانی بۆردەكە.

لە دیدارێكی دۆستانەدا وێڕای بەخێرهێنان، گفتوگۆ سەبارەت بە كاركردن لەسەر تەبایی كۆمەڵگە و گرنگیی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی كرا و جەخت لە هەماهەنگیی نێوان ڕێکخراوەکان كرایەوە.

شیاوی باسە شاندەكە ستایشی ڕۆڵی ئەرێنیی سەنتەری زەهاوییان كرد لە پێگەیاندنی گەنجان و لاوان و بڵاوكردنەوەی هزری میانڕەویی و بەها باڵاكان لە كۆمەڵگەی كوردییدا.

لە كۆتایی دیدارەكەشدا ژمارەیەک بڵاوکراوە و بەرهەمی سەنتەر كرانە دیاریی شاندی میوان.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply