
ڕۆژی سێشەممە، ڕێككەوتی ٠٨/ ٠٩/ ٢٠٢٦، هەفتەی پێغەمبەرناسیی، بە سیمینارێك بە ناونیشانی (ئاینناسیی لای كورد لە ڕێگەی ئەدەبیاتەوە: موتیڤی پێغەمبەر ـــدروودی خوای لەسەرـــ وەك نموونە) لە سلێمانی لە هۆڵی سەنتەر دەستیپێكرد، كە بەڕێز پ.ی.د.سەبوور عەبدولكەریم (شكار) پێشكەشی كرد، كە تێیدا بەڕێزیان تیشکی خستەسەر ڕەنگدانەوەو كاریگەریی كەسایەتیی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر) لە سەر ئاینناسیی گەلی كوردی موسڵمان لە ڕێگەی ئەدەبیاتی دەوڵەمەندی كوردەوە، هەروەها ئاماژەی بە فەلسەفە و ڕەهەندە سەرەكییەكانی ئەو ڕەنگدانەوەیە و بنچینە جیاوازەکانی بە گشتیی كرد، پاشان جەختی كردەوە لە بەرهەم و تێزی شاعیر و ئەدەبدۆستانی كورد لەو بوارەدا، كە كەلەپوورێكیی زەنگینی بۆ دونیای ئیسلام نەخشاندووە، بۆیە لە بەشێکی تردا ڕووناكیی زیاتری خستەسەر چەند دەقێكی ئەدەبیی بە پێز.
شیاوی باسە، هەفتەی پێغەمبەرناسیی تەرخانكراوە بۆ ئاوڕدانەوە و تیشكخستنەسەر گەورەیی پێغەمبەری ئازیزمان و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەردەوامیی دەبێت و بەڕێزان پڕۆفیسۆر. سەباح بەرزنجی مامۆستا بەكر حەمە سدیق سیمیناری تێدا پێشكەش دەكەن.
لە کۆتاییدا بەشداربووان بە پرسیار و بەشداری و تێچێنەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و وێڕای دەستخۆشیی، هیوای بەردەوامیی گرنگیدانیان بەو بابەتە گرنگە خواست.



