
سەنتەری زەهاوی، ڕۆژی پێنجشەممە٢٧/ ٠٨/ ٢٠٢٦، ئێوارەکۆڕێکی بۆ بەڕێز پ.د.سەباح بەرزنجی، سەرۆکی سەنتەری زەهاوی، بە ناونیشانی “بنەما گشتییەكانی دەسەڵات لە كەلەپووری ئیسلامییدا” ساز كرد. تێدا بەڕێزیان تیشکی خستەسەر فەلسەفە و بنەما سەرەكییەكانی دەسەڵات و بنچینە و ڕەهەندە جیاوازەکانی بە گشتی، پاشان جەختی كردەوە لە بەرهەم و کتێبە گرنگ و بنچینەییەكانی بواری دەسەڵات و حوكمڕانی لە كەلەپووری ئیسلامییدا، كە پتر لە هەزار بەرهەمن، كە تێیاندا فەلسەفەی دەسەڵات و بنچینە و ئەرك و تایبەتمەندیی و مەرجەكانی دەسەڵاتدارانیان تێدا دیارییكراوە، بۆیە لە بەشێکی تردا ڕووناكیی زیاتری خستەسەر هەڵسوکەوتی ئەخلاقیی دەسەڵاتداران.
شیاوی باسە ئەمڕۆ لە هەموو كات زیاتر پێویستمان هوشیاریی و پابەندیی بە بنەما سەرەكییەكانی دەسەڵاتە لە هەموو ئاستەكاندا.
لە کۆتاییدا بەشداربووان بە پرسیار و بەشداری و تێچێنەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و وێڕای دەستخۆشیی، هیوای بەردەوامیی گرنگیدانیان بەو بابەتە هەستیار و گرنگانە خواست.



