چالاكیهەواڵ

خولی هزر و هۆشیاریی سەنتەری زەهاوی بە پایان گەیشت

خولی هزر و هۆشیاریی لە سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی بە پایان گەیشت.

ئەمڕۆ سێشەممە٢٣/٦/٢٠٢٦ خولەکەی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیكریی، کە دوو هەفتەی خایاند و تێیدا هەشت پاكێج وانە پێشکەش کران، بەپایان گەیشت،  ئامانجی خولەکە گەشەپێدانی هزر و هۆشیاریی گەنجان و توانا هزری و مەعریفییەکانیان بوو; وانەكان لەلایەن مامۆستایانی پسپۆڕەوە وترانەوە.

 لە کۆتایی خولەكەدا، وێڕای بەخشینی بڕاوانامە بە بەشداربووان، لە وتەیەکیدا، سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکری (پ.د.سەباح بەرزنجی) باسی لە گرنگی و پێداویستیی خولەکە بۆ گەنجان و لاوان کرد لەم سەردەمەدا و سوپاسی بەشداریی گەرمی گەنجانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

شیاوی باسە خولەكە لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی لە شاری سلێمانی پێشكەش كرا و ماوەی دوو هەفتەی خایاند.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply