جنۆكه و هه‌موو ئه‌وه‌ی پێیه‌وه به‌نده له توانای بینینیان و چوونه‌جه‌سته و سنووری كاریگه‌رییان
"پێداچوونه‌وه‌ی فیقهی به تێگه‌یشتنی هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتووان و پێشه‌وایان"
ن: محمد بن طاهر البرزنجی
و: نگین إكرام كه‌ریم
الحمدلله والصلاه والسلام علی رسول الله
ئیمامی مالیك ده‌فه‌رموێت: “ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌قورئان چاره‌سه‌ری جنۆكه‌ی ناو له‌ش ده‌كه‌ن ره‌تده‌كرێنه‌وه، چونكه جنۆكه له بابه‌ته په‌نهانه‌كانه، جگه له خودا هیچ كه‌سێك ئاگاداری په‌نهان نییه “خوای گه‌وره له ئیمامی (دارالهجره) رازی بێت.
دونیای جنۆكه یه‌كێكه له دونیا په‌نهانییه‌كان. خوای گه‌وره هه‌موو راستیه‌كانی سه‌باره‌ت به‌م دونیایه پێ ئاشنا نه‌كردووین، به‌ڵكو هه‌ندێكیه‌تی. له‌و ده‌قه جێگیر و ئاشكرایانه‌ی ئه‌م پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنیادنراوه ئایه‌تی ﴿إنه یراكم هو وقبیله من حیث لا ترونهم﴾ (الأعراف: ٢٧)(شه‌یتان خۆی و داروده‌سته‌كه‌ی ده‌تانبینن له جێگه‌یه‌كه‌وه كه ئێوه ئه‌وان نابینن)، واته ئێمه جنۆكه نابینین. هه‌روه‌ها ئایه‌تی ﴿إن عبادی لیس لك علیهم سلطان﴾(الحجر: ٤٢) (به‌نده چاك و پاكه‌كانی من به‌تۆ فریونادرێن و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكت نییه به‌سه‌ریاندا). هه‌وه‌ها فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌له‌باسی گفتوگۆی ئیبلس و گومڕاكاندا:﴿وماكان لي علیكم من سلطان إلا أن دعوتكم فاستجبتم لی﴾(إبراهیم: ٢٢) (وه‌نه‌بێ من هیچ زۆر و ده‌سه‌ڵاتێكم هه‌بووبێت به‌سه‌ر ئێوه‌دا، جگه له‌وه‌ی با‌نگم كردن (بۆ گومڕایی) ئیتر ئێوه‌ش به‌ده‌نگمه‌وه‌هاتن و به‌گوێتان كردم).هەروەها فه‌رموووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت)، كه فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحه به‌مه‌رجی بوخاری و موسلیم: “الحمدلله الذي لم یقدر منكم إلا علی الوسوسة”واتە: (سوپاس بۆ ئه‌و خودایه‌ی هیچ توانایه‌كی پێنه‌داون وه‌سوه‌سه(راراییكردن) نه‌بێت)، وه له جێگه‌یه‌دا: “رد كیده الی الوسوسه” واتە: (فێڵه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ وه‌سوه‌سه)-مسند أحمد3/351-، بۆیه شه‌یتان هیچ ده‌سه‌ڵات و هێزێكی به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه نییه جگه له وه‌سوه‌سه،باڵاده‌ستی گیان و دڵی مرۆڤه‌كان ته‌نها خودای گه‌وره خۆیه‌تی.
قورئان رێنویی كردووین بۆ شوێنكه‌وتنی په‌یامی پێغه‌مبه‌ران و په‌یامبه‌ران، له‌نێویشیاندا سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر (سەلامی خودای لەسەر بێت) كه خوای گه‌وره جنۆكه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌گه‌زی مرۆڤی پشتگوێنه‌خستبوو، به‌ڵكو توانای كه‌سایه‌تییه زانستیه‌كان له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا له توانای جنۆكه‌كان زیاتریش بوو،ئه‌مه‌ش زۆر بەڕوونی دیاره له ئۆفه‌ری جنۆكه‌كان و پاشان ئۆفه‌ری زاناكه كه تواناكانی به‌سه‌ر توانای جنۆكه‌كه‌دا زاڵببوو:﴿قَالَ عِفْرِيتٌ مِنَ الْجِنِّ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَنْ تَقُومَ مِنْ مَقَامِكَ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ﴾(النمل: ٣٩) (جنۆكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌هێز له جنۆكه‌كان وتی من ئه‌و (ته‌خته‌ت) بۆ ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی له‌جێگه‌ی خۆت هه‌ستی، بێگومان من به‌توانام به‌سه‌ر ئه‌و (هێنان)ه‌دا و ده‌ست پاكیشم)، به‌ڵام كه‌سانی بلیمه‌تی ئه‌وسه‌رده‌مه له‌ره‌گه‌زی مرۆڤ زاناتر بوون، وه‌ك له ئا‌یەتی دوای ئه‌وه‌دا ده‌فه‌رموێت: ﴿قَالَ الَّذِي عِنْدَهُ عِلْمٌ مِنَ الْكِتَابِ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَنْ يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ فَلَمَّا رَآهُ مُسْتَقِرًّا عِنْدَهُ قَالَ هَذَا مِنْ فَضْلِ رَبِّي﴾(النمل: ٤٠) (ئه‌وه‌ی زانستی له كتێبی ئاسمانی لابوو وتی: من بۆت ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی چاوت بتروكێنی، جا كاتێك سوله‌یمان ته‌خته‌كه‌ی به‌لقیسی لای خۆیدا بینی، وتی: ئه‌مه له فه‌زلی په‌روه‌ردگارمه‌وه‌یه). ئیمامی ڕاڤه‌كار، تاهیر بن عاشوور، له راڤه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت: “واته زانستێكی له كتێبه‌كانه‌وه ده‌سكه‌وتووه به دانایی خۆی، نه‌ك مه‌به‌ست پێی كتێبی ئاسمانی ته‌ورات بێت” (التحریر والتنویر: 19/271).
به‌ڵام ئایه‌ته‌كه له‌م ڕۆژانه‌دا به‌ته‌واوی پێچه‌وانه بۆته‌وه و جادووگه‌ران خه‌ڵكیان به‌ره‌و تۆڕه‌ڕێیه‌ك بردووه تا وای لێهاتووه وابزانن كه له‌لایه‌ن جنۆكه‌كانه‌وه گیراون و هاتوونه‌ته ناو جه‌سته‌یان و چوونه‌ته سه‌ر سه‌ریان و ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر دڵیان‌دا و، ئه‌قل و رۆحیانیان كۆت وبه‌ند كردووه… هه‌ندێك له جادوگه‌ران نه‌خۆشخانه‌یان داناوه بۆ جه‌ڵدكردنی پشتی نه‌خۆشه‌كان تا جنۆكه‌كه له له‌شی بچێته ده‌ره‌وه، به‌ته‌واوی وه‌كو جادوگه‌ره‌كانی هیندستان، بەڵام به ناو‌و ناونیشانی جیاواز..پاك و بێگه‌ردی بۆ خودای گه‌وره، ئه‌بێ مه‌به‌ستی چی بێت له‌م دۆڵه قووڵه‌ی كه ده‌سته‌وه‌ستانی و زیندانیكردنی ده‌روونی مرۆڤ و ترس و تۆقین و نه‌رێنیی و كه‌وتنی تێدایه، ئه‌م بیركردنه‌وه ترسناكه له‌كوێی مانا جوانه‌كانی فه‌رمووده سه‌حیحه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوادا جێی ده‌بێته‌وه، كه عەبدوڵڵا‌ی كوڕی عه‌مری كوڕی عاص ریوایه‌تی كردووه، كه گوێی له پێغه‌مبه‌ری خودا بووه (دروودی خوای لەسەر بێت) فه‌رموویه‌تی: “إن قلوب بني آدم كلها بين أصبعين من أصابع الرحمن، كقلب واحد، يصرفه حيث يشا‌ء” ثم قال رسول الله e: “اللهم مصرف القلوب صرف قلوبنا على طاعتك” واتە: (دڵی هه‌موو ئاده‌میزاد له‌نێوان دوو په‌نجه له په‌نجه‌كانی خودای به‌خشنده‌دایه، وه‌كو یه‌ك دڵ، هه‌رچۆنێك بیه‌وێت به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. پاشان پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) فه‌رمووی: خودایه ئه‌ی به‌ڕێوبه‌ری دڵه‌كان، دڵمان له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی خۆت دابمه‌رێنه) -سه‌حیحی موسلیم: 6921-، هه‌ربۆیه دڵه‌كان به ده‌ستی خودای به‌دیهێنه‌ری مرۆڤن و، جنۆكه و شه‌یتانه‌كان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه جگه له وه‌سوه‌سه كردن.
زانایان له بابه‌تی چوونه جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌لایه‌ن جنۆكه‌كانه‌وه‌ڕاجیاییان هه‌یه؛ تێیاندایه ره‌تیكردۆته‌وه – دواتریش باسی لێوه ده‌كه‌ین - تێیاندایه پشتڕاستی كردۆته‌وه، وه‌ك شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه و خوێندكاره‌كه‌ی،پێشه‌وای كۆششكار، ئیبن قه‌ییم (خوای گه‌وره له‌هه‌ردووكیان رازی بێت).ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجیشه پێشه‌وای ئه‌هلی سوننه له رۆژی تاقیكردنه‌وه گه‌وره‌كه – مه‌به‌ست پێی فیتنه‌ی خه‌لقی قورئانه – كه ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌له (خوا لێی رازی بێت) كاتێك پرسیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته لێكرا،به‌ڵگه‌ی به‌فه‌رمووده نه‌هێنایه‌وه، به‌ڵكو باسی ڕووداوگه‌لێكی كرد، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر نهێنیپارێزیی خۆی بوو. عەبدوڵڵا‌ی كوڕی ده‌ڵێت: “بە باوكم وت: كۆمه‌ڵێك هه‌ن ده‌ڵێن جنۆكه ناچێته جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه! ئه‌ویش وتی: كوڕم درۆ ده‌كه‌ن، جنۆكه‌كان له‌سه‌ر زمانی ئه‌وان قسه‌ده‌كه‌ن”.. ئه‌م راجیاییه تا سه‌رده‌می ئێمه‌ش به‌رده‌وام بووه و راجیایی نێوان ئه‌هلی عیلمیش شتێكی ئاسایی و قبوڵكراوه.. به‌ڵام دادپه‌روه‌رانه نییه، هه‌ر لایه‌نێكیان لایه‌نی به‌رامبه‌ر به بیدعه‌چی و له‌ڕێده‌رچوو تۆمه‌تبار بكات..به‌داخه‌وه هه‌ندێك له زانایانئه‌و بۆچوونانەی کە چوونه جه‌سته ره‌تده‌كه‌نه‌وه، لە بیر و بۆچوونی مه‌عته‌زیله‌كانداحەسڕی دەکەن و به دژایه‌تیكردنی سوننه‌تی دادەنێن، ئه‌مه‌ش شتێكی راست نییه- دواتریش باسی لێوه ده‌كه‌ین- چونكه هه‌ندێك له گه‌وره زانایانی ئیسلام، بۆنمونه ئیمامی ته‌ححاوی و ئیبن حه‌زم و ئیبن حیببان، كه له پێشه‌وایانی پێشینه‌ی ئێمه‌ن، ده‌ڵێن: كاریگه‌ریی شه‌یتانه‌كان له سنووری وه‌سوه‌سه تێناپه‌ڕێت.ئه‌م زانایانه‌ش له موعته‌زیله و له‌رێده‌رچووه‌كان نین و، سوننه‌ت ره‌تناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو له شاره‌ازایانی سوننه‌ت و پێشه‌وایانی پێشینه‌كانمان بوون.
هه‌وڵ ده‌ده‌ین به خێرایی بۆچوونی هه‌ندێك له هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتووان و پێشه‌وایان و، تێگه‌یشتنیان بۆ ده‌قه‌كانی په‌یوه‌ست به بینینی جنۆكه و وه‌سوه‌سه‌كردنیان(راراییكردنیان) و سنووری كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مرۆڤ بخه‌ینه‌ڕوو.
له هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لەسەر بێت)، ئیبن عه‌بباسه‌وه، كه زانا و پێشه‌وایه‌كی كۆششكاربووه،ئه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه و، له سه‌حیحی موسلیمیشدا هاتووه، كه ده‌فه‌رموێت: “ما قرأ رسول الله eعلى الجن وما رآهم” واتە: (پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) قورئانی بۆجنۆكه نه‌خوێندۆته‌وه و نه‌یشیبینیون). له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌شی به‌رده‌وام بوو هه‌تا كۆچی دوایی كرد (خوای گه‌وره لێی ڕازی بێت)، هیچ یه‌كێكی تر له هاوه‌ڵانیش لۆمه‌یان نه‌كرد له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه، ئه‌گه‌رچی راشیان جیاواز بووبێت، بۆنمونه عەبدوڵڵا‌ی كوڕی مه‌سعوود، كه ڕای وابوو پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) جنۆكه‌ی دیوه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون، هه‌رچه‌نده له سه‌حیحی موسلیمدا ئه‌وه هاتووه كه ریوایه‌ته‌كه‌ی ئیبن مه‌سعوود باسی بینینی جنۆكه‌كان ناكات، ته‌نها جه‌خت له‌سه‌ر قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ش ئاساییه، زۆر جار یه‌كێك قسه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر ده‌كات و گوێی لێیه‌تی و ناشیبینێت، ئیتر بۆ جنۆكه چۆن نابێت!؟.. ئیبن عه‌بباس له‌م ریوایه‌تەدا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووه كه كاتێك پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) قورئانی ده‌خوێند، جنۆكه‌كان له‌ده‌وری كۆ ده‌بوونه‌وه و گوێیان لێ ده‌گرت،به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌نێوانیان رووبدات.. ئه‌مه ئیبن عه‌بباسه له‌سه‌رده‌می هاوه‌ڵاندا..به‌دڵنیاییشه‌وه دووربێ ئبین عه‌بباس بیدعه‌چی نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و زانای ئوممه‌ت و ڕاڤەکاری قورئانه و، سوننه‌تی له‌به‌ربووه.
زانایانی دوای هاوه‌ڵان، ئه‌مه هه‌ندێك له بۆچوونه‌كانیانه سه‌باره‌ت به بینینی جنۆكه و چوونه جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه:
- پێشه‌وا مالیك، وای ده‌بینێت كه جنۆكه له بابه‌ته‌په‌نهانه‌كانە، كه مرۆڤ ناتوانێ بڕیاری له‌سه‌ر بدات. شیهابەددینی قەڕافیش، له كتێبی “الذخیرة فيأبواب الولایة والحسبة”دا، هه‌مان بۆچوونی نەقڵ كردووه و، ده‌ڵێت: “مالیك ده‌ڵێت: دەبێت ڕێگە بگیرێت له‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌قورئان چاره‌سه‌ری شێت دەکەن، چونكه جنۆكه له بابه‌ته په‌نهانه‌كانه و، جگه له خودا هیچ كه‌سێك ئاگاداری په‌نهان نییه”(الذخیرة: 10/57).
- هه‌روه‌ها سه‌رخه‌ری سووننه‌ت، پێشه‌وا شافیعی (خوالێی ڕازی بێت)شایه‌تی ئه‌و كه‌سانه ڕه‌د ده‌كاته‌وه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن جنۆكه‌یان دیوه، چونكه ئه‌وه دژی قورئان ده‌وه‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن به‌یهه‌قی له “مناقب الشافعي”دا له ڕه‌بیعی كوڕی سوله‌یمانه‌وه ده‌گێرێته‌وه، كه گوێی له شافیعی بووه، وتویه‌یتی: “هەر‌كه‌سێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌بكات كه جنۆكه‌ی بینیوه ئه‌وه شایه‌تیه‌كه‌ی ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه”.
- پێشه‌وا ئیبن حه‌زمیش – دیارە کە موعته‌زیلی نه‌بووە – به‌ڵكو له گه‌وره زانایانی پێشین بووە، باوەڕی بەوە نەبووە جنۆكه بچێتە نێو جەستەی مرۆڤەوە، له‌یه‌كێك له نووسراوەکانیدا ده‌ڵێت: “قسه‌كردنی شه‌یتان له‌سه‌ر زمانی كه‌سی فێلێهاتووله‌فرتوفێڵی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به نوشته چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ته‌نها خاوه‌ن ئه‌قله لاواز و سسته‌كان باوه‌ڕی پێ ده‌كه‌ن، ئێمه گوێمان له‌و كه‌سه‌یه كه زمانی ده‌جوڵێنێت و قسه ده‌كات، ئیتر چۆن زمانی ئه‌م بوو به زمانی شه‌یتان؟!به‌ڵكو شه‌یتان وەسوەسە دەخاتە ده‌روونی مرۆڤه‌كان، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿يُوَسْوِسُ في صدور الناس﴾ (الناس: ٥)، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:﴿إلا إذا تَمَنَّى ألقى الشيطان في أُمْنِيَّتِهِ﴾(الحج: ٥٢) (كاتێك ئاواتی خواستووه،شه‌یتان ئه‌مه‌ی به فرسه‌ت زانیوه و شتی نابه‌جێی تێكه‌ڵ به ئاواته‌كه‌ی كردووه)، ئه‌مەش تاكه ئیشی شه‌یتانه، بەڵام ئه‌وه‌ی كه بتوانێ له‌سه‌ر زمانی یه‌كێك قسه بكات، ئه‌وه بێئه‌قڵیه‌كی كۆن و شێتێتییه‌كی ئاشكرایه،په‌نا به خودا ده‌گرین له سه‌رشۆڕی و باوه‌ڕكردن به‌و ئه‌فسانانه”(3/228).
- یه‌كێكی تر له گه‌وره پێشه‌وایانی فه‌رمووده له‌سه‌رده‌می پێشینه‌كانمان، ئه‌ویش ئیبن حیببانه، كه نه موعته‌زیلی و نه بیدعه‌چی بووه، تێگه‌یشتنی دەربارەی فه‌رمووده‌ی “الحمد لله الذي رد كيده الى الوسوسة” كه له سه‌حیحه‌كه‌یدا (1/67) هێناویەتی، وا بووە كه شه‌یتان هیچ توانایه‌كی نییه به‌سه‌ر ئاده‌میزاددا جگه له وه‌سوه‌سه! ئیتر هیچ وته‌یه‌ك هه‌یه له‌م وته‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) روونتر و قسه‌له‌ڕووانه‌تركه ئیشی شه‌یتانی كورت و سنووردار كردووه له وه‌سوه‌سه‌دا؟! ئه‌مه‌ش هاوتایه له‌گه‌ل چیرۆكی ئیبلیس له ئایه‌تی (وما كان لي عليكم من سلطان إلا أن دعوتكم فاستجبتم لي). فه‌رموودەکەش پێشەوائەحمەد له موسنه‌ده‌كه‌یدا (ح 3161) باسیكردووه و،عەللامەئەڕنائوت-خوا لێی خۆش بێت-ده‌ڵێت: فه‌رمووده‌كه به‌پێی مه‌رجی بوخاری و موسلیم فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحه.
- ئیمامی ته‌ححاویش له كتێبی “الآثار”دا ده‌ڵێت: “مرۆڤ فه‌رمانی پێكراوه كه په‌نا به خودا بگرێت له‌شه‌یتان له‌و شتانه‌ی توانای تێدا هه‌یه، كه ئه‌ویش وه‌سوه‌سه‌یه،بۆئه‌وه‌ی خراپه‌یان لا جوان بكات و چاكه‌یان لا ناشرین بكات و ئه‌وه‌ی بیریانه له‌بیریان به‌رێته‌وه و ئه‌وه‌ی بیریانچۆته‌وه بیریان بخاته‌وه، به‌ڵام هەڵكه‌وتنی ئاژه‌ڵه‌كانیان و له‌ناوچوونی ماڵ و سامانیان،شه‌یتان هیچ هۆكارێك نییه بۆیان.
- ئەبو يەعلایحەنبەلی قازی (خوا لێی خۆش بێت) له “المعتمد في أصول الدين”دا ده‌ڵێت: “شه‌یتان توانای به‌سه‌ر تێكدانی مرۆڤه‌وه نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی توانای به‌سه‌ر وه‌سوه‌سه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌شی كه‌ده‌یبینیت له تێكچوون و فێلێهاتن و بێسه‌رووبه‌ری، ئه‌مه ئیشی شه‌یتان نییه، چونكه مه‌حاڵه بكه‌ر كردارێك بكات بەدەر له سنووری تواناكانی، به‌ڵكو ئه‌وانه فرمانی خوای گه‌وره‌ن.!
ئه‌مانه چه‌ند پێشه‌وایه‌ك بوون له پێشه‌وایانی گه‌وره‌ی پێشینه‌كانمان و دوای ئەوانیش، ئه‌وەش بیروبۆچوونیان بووه، ئه‌وه‌شی كه پێی گه‌یشتوون، بۆنموونه ئیبن حیببانی حافیز و تەححاوی و ئیبن حه‌زم و ئەبو یەعلا و ئه‌وانی تریش، له تێگه‌یشتنیان لەو فه‌رمووده‌یەی كه باسمان كرد، هەروەها ده‌قه‌كانی تری قورئانیش، وه‌كو ئەو ئایەتەی کە لەسەر زمانی ئیبلیسدەگێڕێتەوە: ﴿وما كان لي عليكم من سلطان إلا أن دعوتكم فاستجبتم لي﴾ (إبراهیم: ٢٢).هەروەها:﴿إن عبادي ليس لك عليهم سلطان إلا من اتبعك من الغاوين) (الحجر: ٤٢) و(فوسوس إليه الشيطان) (طه: ١٢٠). ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك ده‌قی جێگیرن و له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌ماندا ورده‌كاریی بابه‌ته‌كانی تر روونده‌كرێنه‌وه.
له‌و ئایه‌تانه‌ش كه باسكراون له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی ئه‌یوب پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه ده‌فه‌رموێت:﴿أني مسني الشيطان بنصب وعذاب﴾ (ص: ٤١)(بەڕاستی شه‌یتان تووشی زه‌حمه‌ت و ئازار و ناڕه‌حه‌تی كردووم). هەروەها ئایه‌تی ﴿الذي يتخبطه الشيطان من المس﴾ (البقرة: ٢٧٥) (وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه شه‌یتان ده‌ستی لێ وه‌شاندبێت). له‌ڕێی ڕاڤه‌كردنی قورئان به‌قورئان، ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه ده‌فه‌رموێت:﴿إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إذَامَسَّهُمْ طَـآئفٌ مِّنَ الشَّيْطَـانِ تَذَكَّرُوا فَإِذَاهُم مُّبْصِرُونَ﴾[الأعراف: 201] (به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خواناس و پارێزكار بوون كاتێك خه‌ته‌رە و وه‌سوه‌سه‌یه‌كیان له شه‌یتانه‌وه پێ بگات یادی خودا ده‌كه‌ن و خودایان بیرده‌كه‌وێته‌وه، جا كوت و پڕ به‌رچاویان ڕۆشن ده‌بێته‌وه).”مس” لێره‌دا به‌وته‌ی راڤه‌كارانی قورئان بریتیه له وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان، نه‌ك چوونه جه‌سته و كۆنترۆلكردنی زمان و ئه‌قڵ.
پێشه‌وا تاهیر بین عاشور، بۆچوونی ڕاڤه‌كارانی قورئانی بۆ ئه‌م ئایه‌ته به‌مجۆره كورت كردۆته‌وه له ته‌فسیره‌كه‌یدا “التحرير والتنوير” كه ده‌ڵێت:”ئه‌وه‌ی كه تووشی پێغه‌مبه‌ر ئه‌یوب بووه “نصب وعذاب”(زه‌حمه‌ت و ئازار و ناڕه‌حه‌تی)ه. وه له سوره‌تی (الأنبیاء: 83)دا دەفەرموێت:﴿أني مسني الضر﴾ (به‌ڕاستی من زیان و ئازار و ناڕه‌حه‌تی دووچارم بووه)؛ وشه‌ی “مس”ی خستۆته پاڵ “زیان”ه‌وه، زیانیش ناڕه‌حه‌تی و ئازاره‌كه‌یه،جیاوازیش هه‌یه له‌تێگه‌یشتنی ڕاڤه‌كارانی قورئان سه‌باره‌ت به دانه‌پاڵی وشه‌ی “مس” به “النصب” و”العذاب” به “الشیطان”،چونكه شه‌یتان جگه له‌وه‌سوه‌سه كاریگه‌رییه‌كی نییه له‌سه‌ر مرۆڤ، كه ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌ی قورئان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه -دواتر درێژه‌ی قسه‌كانی ئیبن عاشور باسده‌كه‌ین-.
خوای گه‌وره له باسكردنی قسه‌ی ئیبلیسدا ده‌فه‌رموێت:﴿قال فبما أغويتني لأقعدن له‌م صراطك المستقيم ثم لآتينهم من بين أيديهم ومن خلفهم وعن أيمانهم وعن شمائلهم ولا تجد أكثرهم شاكرين﴾(الأعراف: ١٦) (شه‌یتان وتی:به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه گومڕاو سه‌رگه‌ردانت كردم،ئه‌وه سوێند بێت منیش له ڕێگه راسته‌كه‌تدا بۆیان داده‌نیشم، ئینجا له پێشیانه‌وه و له‌دوایانه‌وه وله‌لای راستیان و له‌لای چه‌پیانه‌وه بۆیان ده‌چم،ئه‌وسا نابینی زۆربه‌یان سو‌پاسگوزار بن). پیغه‌مبه‌ری خودا‌ش (دروودی خوای لەسەر بێت) فه‌رموویه‌تی:”ما منكم من أحد إلا وقد وُكِل به قرينه”واتە: (هیچ یه‌كێكتان نییه كه هاوه‌ڵێكی بۆ دانانرابێت)، واته شه‌یتانێك، پێی دە‌ڵێن:تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا؟ فه‌رمووی: “به‌ڵێ به‌ڵام خودای گه‌وره یارمه‌تی داوم له‌سه‌ری و ته‌نها بۆ باشه فه‌رمانم پێ ده‌كات)-موسلیم گێراویه‌تیه‌وه-.ئه‌مه‌ش واته قورئان و سوننه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئیشی شه‌یتان هاندانی مرۆڤه بۆ خراپه و گوناح له‌ڕێگه‌ی وه‌سوه‌سه‌كردنه‌وه.
پیاوێك هات بۆلای پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) و وتی:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا من له‌گه‌ڵ خۆما هه‌ندێك قسه ده‌كه‌م،ئەگەر له‌ئاسمانه‌وه هه‌ڵبدرێمه خواره‌وه لامخۆشتره له‌وه‌ی كه باسی بكه‌م. پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (دروودی خوای لەسەر بێت) فه‌رمووی: “الله أكبر الله أكبر، الحمد لله الذي رد کیده الی الوسوسة”واتە: (سوپاس بۆ خودای گه‌وره كه فێڵه‌كه‌یی گه‌ڕانده‌وه بۆ وه‌سوه‌سه)-ئه‌حمه‌د ریوایه‌تی كردووه و زانای گه‌وره‌ش ئەڕنائوت پشتڕاستی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت كه فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحه له‌سه‌ر مه‌رجی بوخاری و موسلیم-. له جێیه‌كی تری موسلیمیشدا پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لەسەر بێت)ده‌فه‌رموێت “ذاک صریح الإیمان” (ئه‌وه‌ئیمانی ڕاستەقینەیە)، به‌و مانایه‌ی كه به‌گه‌وره‌زانینی ئه‌و قسانه و نه‌وتنی له نیشانه‌ی ئیمانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌سوه‌سه‌یه‌ت توشبوو ئه‌وه ته‌نها په‌نا به‌خودا بگره و بڵی ئیمانم به خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی هێناوه.. واته پێغه‌مبه‌ری خودا نه‌یوتووه تۆ جنۆكه‌ت تێچووه یان شه‌یتان ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی ده‌روونیی و جه‌سته‌یی بۆت، به‌ڵكو ڕێگه‌یه‌كی ئاسانی پیشاندا، بۆئه‌وه‌ی پشت به‌خودا ببه‌ستێت و واز له‌و بیركردنه‌وانه بهێنێت!! ئیتر بۆچی ده‌بێت ئێمه دژایه‌تی به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) بكه‌ین و خه‌ڵك تووشی ترس و تۆقین بكه‌ین و كاریگه‌ری شه‌یتان و چوونه‌جه‌سته و ئازاره‌كانییان لا گه‌وره بكه‌ین؟ تا وای لێهاتووه بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌مووی هاتۆته ئه‌م بابه‌ته و بابه‌ته‌كانی فیقهـ و حه‌ڵاڵ و حه‌رامییان بیرچۆته‌وه!.
پێش ئه‌وه‌ی بچینه ناو هێنانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی په‌یوه‌ستن به ده‌ستوه‌شاندنی جنۆكه لە مرۆڤ،ده‌مه‌وێت ئه‌وه به‌بیری خوێنه‌ری به‌ڕێز بهێنمه‌وه كه هه‌ندێك له پێشه‌وایانی حافیزمان(خودا لێیان ڕازی بێت)زیاد لە سنوور له‌سه‌ر ڕاستاندنی فه‌رمووده‌ی بنه‌ماكان و حه‌ڵاڵ و حه‌رامه‌كان جەختیان كردۆتەوە و، له بابه‌ته‌كانی تری وه‌كو ده‌ستوه‌شاندنی جنۆكه ئاسانكارییان كردووه،نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه شایه‌نی نییه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌واندا گومانی كه‌متر له‌سه‌ر بووه و، خه‌ڵك ئیماندارتر و زاناتر بوون به فه‌رمووده‌كان، به‌بۆنه‌ی هاوه‌ڵ و پێشه‌واكانمانه‌وه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا و، زیاتر سه‌رقاڵبوونیان به پرسیاركردنی حه‌ڵال و حه‌رامه‌وه.. به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه نائاگایی له بنه‌ماكانی دین زیادی كردووه و، له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خودا و هاوه‌ڵه‌كانی دووركه‌وتوینه‌ته‌وه و، كه‌سانی گومان دروستكه‌ر و دوژمنی ئیسلامیش زیادیان كردووه،بۆیه بێگومان پێویسته نوێگه‌رییه‌ك بۆ تێگه‌یشتنمان له ده‌قه‌كان بكه‌ین و گومانه‌كان بڕه‌وێنینه‌وه و، پێداچوونه‌وه بۆ ده‌قی فه‌رمووده‌كان بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش له‌ڕێی ئه‌هلی فه‌رمووده‌كانه‌وه، نه‌ك نه‌زانه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه كه خۆیان ناوناوه توێژه‌ر و سه‌ر شاشه‌كانیان ته‌نیوه و، باسی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن (دروودی خوای لەسەر بێت) به‌بێ زانست و، قسه‌ی پڕوپوچ ده‌كه‌ن و، كه‌سیان خوێندكاری شاره‌زایانی ئه‌هلی حه‌دیس نه‌بوون..بابه‌تی جنۆكه‌ش، هه‌روه‌ك ئیمامی مالیك ده‌ڵێت، بابه‌تێكی په‌نهانییه و، جگه له‌خوای گه‌وره هیچ كه‌سێك هه‌موو شتێكی له‌سه‌ر نازانێت، بۆیه پێویسته به وردیی و سه‌رنجه‌وه گه‌ڕانی بۆ بكرێت.
فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌م: فه‌رمووده‌ی ئیمامی موسلیمه له سه‌حیحه‌كه‌یدا، له‌باره‌ی ئه‌و گه‌نجه‌وه كه مارێكی ڕه‌شی كوشت وئه‌ویش له‌و كاته‌دا گه‌نجه‌كه‌ی كوشت، ئه‌مه فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحه و سه‌ر سه‌رو سه‌ر چاومان، به‌ڵام سه‌حیحێكی ڕاشكاو نییه (صحیح غیر صریح)،چونكه پێغه‌مبه‌ری خودا(دروودی خوای لەسەر بێت)به ئاشكرا نه‌یوتووه كه ئه‌و ماره جنۆكه بووه، به‌ڵكو ئه‌و هه‌له‌ی قۆستۆته‌وه و هاوه‌ڵانی ئاگاداركردۆته‌وه له موسوڵمانبوونی هه‌ندێك جنۆكه له مه‌دینه، هه‌روه‌ها جنۆكه‌بوونی ئه‌و ماره دووره له راستیه‌وه، چونكه بینراوه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته دژایه‌تیكردنی ئایه‌تی (إنه يراكم هو وقبيله من حيث لا ترونهم). شیكه‌ره‌وانی فه‌رمووده‌ش ده‌ڵێن كه ئه‌م بابه‌ته تایبه‌ت بوو به یه‌ك جنۆكه له مه‌دینه له‌وكاته‌دا و، ناكرێ ئه‌م فه‌رمووده‌یه به به‌ڵگه بهێنرێته‌وه بۆ توانای ئازاردانی جنۆكه.
فه‌رمووده‌ی دووەه‌م: ئیمامی موسلیم (1/ 341 #468) له عوسمانی كوڕی ئەبولعاسی سه‌قه‌فییه‌وه باسیده‌كات كه ده‌فه‌رموێت:قال له: «أُمّ قَوْمَكَ». قلت: يا رسول الله. إني أجد في نفسي شيئًا. قال: «ادْنُهْ». فجلّسني بين يديه، ثم وضع كفه في صدري بين ثديي، ثم قال: «تحوّل». فوضعها في ظهري بين كتفي، ثم قال: «أُمّ قومك. فمن أَمّ قومًا فليخفف، فإن فيهم الكبير وإن فيهم المريض وإن فيهم الضعيف وإن فيهم ذا الحاجة، وإذا صلى أحدكم وحده، فليُصلّ كيف شا‌ء” (پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت)فه‌رمووی: “پێشنوێژی بۆ خه‌ڵكه‌كه بكه” منیش وتم:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا له ده‌روونما هه‌ست به شتێك ده‌كه‌م! پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (دروودی خوای لەسەر بێت) فه‌رمووی: “نزیك به‌ره‌وه”، ئینجا لای خۆی داینیشاندم و ده‌ستی خسته سه‌ر سینگم، پاشان فه‌رمووی: “بسووڕێ” و پاشان ده‌ستی خسته سه‌ر پشتم له‌نێوان شانه‌كانم، ئینجا فەرمووی: “پێشنوێژی بۆ خه‌ڵكه‌كه بكه،هەر‌كه‌سێك پێشنوێژی بۆ خه‌ڵك كرد با ئاسانكاری بكات، چونكه تێیاندا هه‌یه ته‌مه‌نی هه‌یه و تێیاندایه نه‌خۆشه و، هه‌یه لاوازه و هه‌یه پێویستییه‌كی هه‌یه، هه‌ركه‌سێكیشتان به‌ته‌نیا نوێژی كرد ئه‌وه با به‌دڵی خۆی بیكات” (صحيح مسلم ١/ ٣٤١/ 468)، ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش ده‌خه‌ینه سه‌ر سه‌رمان ونیشانه‌ی به‌زه‌یی و دڵباشی پێغه‌مبه‌رە(دروودی خوای لەسەر بێت) و هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدا نییه بۆ هه‌بوونی جنۆكه، به‌ڵكو وه‌سوه‌سه‌یه‌ك بووه له‌كاتی نوێژدا و، پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (دروودی خوای لەسەر بێت) ده‌ستی پیرۆزی به هێواشی و ئاسایی خستۆته سه‌ر سینگ و پشتی ئه‌و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه و پیای نه‌كێشاوه و نه‌شیوتووه “بچۆ ده‌ره‌وه ئه‌ی دوژمنی خودا”، ئه‌وه‌ی كه راڤه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌مان بۆ پشت‌راست ده‌كاته‌وه ریوایه‌ته‌كه‌ی ئیمامی موسلیمه له شوێنێكی تری سه‌حیحه‌كه‌یدا.
فه‌رمووده‌ی سێیه‌م: فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبەر (دروودی خوای لەسەر بێت):”إن الشيطان يجري من ابن آدم مجرى الدم من العروق”، واته: (شه‌یتان له‌ناو جه‌سته‌ی ئاده‌میزاد دێت و ده‌چێت هه‌روه‌ك هاتن و چوونی خوێن به‌ناو ده‌ماره‌كاندا). لای زۆرێك له زانایان ئه‌مه (کینایە)ی تێدایه، به‌و مانایه‌ی هه‌روه‌ك چۆن مرۆڤ هه‌ست به هاتن و چوونی خوێن ناكات له‌ناو ده‌ماره‌كانیدا، هه‌رواش هه‌ست به وه‌سوه‌سه و له‌بناگوێ خوێندنی شه‌یتان ناكات،ئه‌م رسته‌یه‌ش له ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌دا پشتگیری ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی زانایان ده‌كات كه صه‌فیه‌ی كچی حویه‌ی(خودا لێی رازی بێت) ده‌ڵێت: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم معتكفًا، فأتيته أزوره ليلاً فحدّثته، ثم قمتُ فانقلبت، فقام معي ليقلبني -وكان مسكنها في دار أسامة بن زيد رضي الله عنهما-، فمر رجلان من الأنصار، فلما رأيا النبي صلى الله عليه وسلم أسرعا، فقال النبي صلى الله عليه وسلم: “على رسلكما، إنها صفية بنت حيي”، فقالا: سبحان الله يا رسول الله!، فقال: “إن الشيطان يجري من الإنسان مجرى الدم، وإني خشيت أن يَقذف في قلوبكما سوءا -أو قال شيئا-“. -متفق عليه- واته: (پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) له‌مزگه‌وت ده‌مایه‌وه،منیش چووم سه‌ردانی بكه‌م و قسه‌م له‌گه‌ڵی كرد، پاشان هه‌ستام بگه‌ڕێمه‌وه، ئه‌ویش هات له‌گه‌ڵم تا بمگه‌یه‌نێت ـ شوێنی مانه‌وه‌ی صه‌فیه له‌ماڵی ئوسامه‌ی كوری زه‌یدا بوو(خودا له‌هه‌ردووكیان رازی بێت)- له‌و كاته‌دا دوو پیاوی ئه‌نساری به‌لامادنا تێپه‌ڕین، كه پێغه‌مبه‌ری خودایان بینی (دروودی خوای لەسەر بێت) خێراتر ڕۆشتن، پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (دروودی خوای لەسەر بێت) فه‌رمووی: “هێواش بڕۆن.. ئه‌مه صه‌فیه‌ی كچی حویه‌یه” ئه‌وانیش وتیان: -سبحان الله- ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا!فه‌رمووی: “شه‌یتان له‌ناو جه‌سته‌ی ئاده‌میزاد دێت و ده‌چێت هه‌روه‌ك هاتن و چوونی خوێن به‌ناو ده‌ماره‌كاندا، منیش ترسام خراپه‌یه‌ك ـ له‌شوێنێكی تردا شتێك – بخاته دڵی ئێوه‌وه”. روونكرده‌نه‌وه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت)مانای هاتن و چوونه‌كه‌ی شه‌یتان به‌ته‌واوی ده‌رده‌خات به‌وه‌ی كه هاتن و چوونه‌كه‌ی به‌رجه‌سته‌یی نییه، هه‌روه‌ك چۆن ده‌فه‌رموێت:”إني خشيت أن يقذف في قلوبكما سوءا”، واته ئه‌گه‌رچی له خوێنیشتاندا بێت و بچێت جگه له‌وه‌سوه‌سه خستنه دڵتان ناتوانێ هیچی تر بكات، واته شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌یان بۆ بكات و شتێكی خراپ له‌دڵیاندا دروست بكات، خوای گه‌وره خۆی زاناتره و ئه‌گەر‌چی مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ری خودا له‌هاتن و چوونی شه‌یتان هاتن و چوونێكی راستیش بووبێت، ئه‌وه باوه‌ڕی پێ ده‌هێنین و ده‌یخه‌ینه سه‌ر سه‌رمان، به‌ڵام ده‌بێت باوه‌ڕ به‌هه‌مووی بهێنین و بزانین كه پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) كاریگه‌ریی هاتن و چوونه‌كه‌ی روونكردۆته‌وه به وه‌سوه‌سه‌كردن و،له‌وه تێناپه‌ڕێت، هه‌روه‌ك چۆن ئیبن حیببان و ئه‌وانی تریش ده‌فه‌رموون.
فه‌رمووده‌ی چواره‌م: فه‌رمووده‌ی ژنه فێلێهاتووه‌كه:ئیبن حه‌زم ده‌ڵێت:”له‌باره‌ی فێلێهاتنه‌وه، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی ﴿کالذي يتخبطه الشيطان من المس﴾(وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌یتان ده‌ستی لێ وه‌شاندبێت). خوای گه‌وره كاریگه‌ریی شه‌یتانی له‌كه‌سی فێلێهاتوودا روونكردۆته‌وه،كه ئه‌ویش “مس ـ لێكه‌وتن”ه، بۆ هیچ كه‌سێكیش نییه له‌وه زیاتری بخاته سه‌ر، هەر‌كه‌سێك وا بكات، ئه‌وه قسه‌یه‌كی كردووه كه‌خۆی زانیاری له‌سه‌ری نییه، ئه‌مه‌ش حه‌رامه و دروست نییه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:﴿ولا تقف ما ليس لك به علم﴾(الإسرا‌ء: ٣٦) (شوێن شتێك مه‌كه‌وه كه‌زانیاریت ده‌رباره‌ی نییه). ئه‌م شتانه‌ش به‌هیچ جۆرێك نازانرێن، مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) قسه‌ی له‌سه‌ر كردبێت. پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش جگه له‌وانه‌ی باسمانكرد هیچی له‌سه‌ر نه‌وتووه. راسته كه شه‌یتان ده‌ست له‌وكه‌سانه ده‌وه‌شێنێت كه خوای گه‌وره زاڵیكردووه به‌سه‌ریاندا،وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌قورئاندا هاتووه،کە خووه ره‌ش وتاریكه‌كانی خۆی به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ ده‌كات.. به‌مجۆره توشی فێلێهاتن و ئه‌و تێكچوونه ده‌بێت كه ده‌یبنین،ئه‌مه‌ش ده‌قی قورئانه.. هه‌رشتێك له‌مه تێپه‌ڕی، ده‌بێت به ئه‌فسانه‌ی كه‌سه درۆزن و فێڵبازه‌كان كه لای خۆیان به‌خوێندنی قورئان جنۆكه ده‌رده‌كه‌ن، په‌نا به‌خوا ده‌گرین..” (الملل والنحل ٥/ ١١١) به‌كورتی.
ئه‌هلیعیلم له‌پێشه‌وایانی ڕاڤه‌كاری قورئان، خوێندنه‌وه‌یه‌كی تریشیان بۆ ئایه‌تی (كالذي يتخبطه الشيطان من المس)هه‌یە،دە‌ڵێن:ماناكه‌ی یان ئه‌وه‌یه جه‌ختكردنه‌وه و زۆركردنیان بۆ مامه‌ڵه‌كانی سووخۆری وه‌كو شێتبوون وایه، ئه‌مه‌ش بۆ ناشرین پیشاندانی ئه‌و هه‌ڵپه‌و زۆركردنه‌یانه – ئیبن عەتییه وای وتووه -، ئه‌شكرێ ماناكه‌ی لێكچواندنێك بێت بۆ سه‌رسووڕمانی خه‌ڵك له ده‌وڵه‌مه‌ندی و به‌رده‌وامیی و زۆریی بازرگانییه‌كانیان بێت،وه‌ك چۆن له‌حاڵی كه‌سێكدا ده‌بینرێت كه‌شه‌یتان ده‌ستی لێ وه‌شاندبێت، جووڵه‌ی زۆر و به‌رده‌وامی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ سوودێكی لێ نابینێت. ئایه‌ته‌كه له مانا راسته‌قینه‌كه‌یدا به‌ڵێنێكه بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه كه هه‌ر له‌ساتی هه‌ڵسانه‌وه‌یان بۆ لێپرسینه‌وه سزاده‌درێن، هه‌تا ده‌خرێنه نێو ئاگر.
ئه‌وه‌ی كه سه‌رنجی راكێشام ئه‌وه‌یه، كه ئیمامی بوخاری له سه‌حیحه‌كه‌یدا هیچ یه‌كێك له‌م فه‌رموودانه‌ی باسنه‌كردووه، كاتێكیش باسی ئه‌و ژنه‌ی كردووه كه فێی لێهاتووه، له‌لای بوخاری هیچ ئاماژه‌یه‌ك نابینین بۆ ئه‌وه‌ی كه جنۆكه چووبێته لاشه‌ی ئه‌و ژنه‌وه.. بوخاری له عەطائی كوڕیئەبو رەباحه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، ده‌ڵێت: قال لي ابن عباس: ألا أريك امرأة من أهل الجنة؟ قلت: بلى.قال: هذه المرأة السوداء! أتت النبي صلى الله عليه وسلم فقالت: إني أصرع، وإني أتكشف، فادع الله لي.قال: “إن شئت صبرتِ، ولك الجنة، وإن شئت دعوت الله أن يعافيك”. قالت: أصبر.ثم قالت: فإني أتكشف، فادع الله أن لا أتكشف، فدعا لها. (ئیبن عه‌باس پێی وتم: یه‌كێك له ئافره‌ته‌كانی به‌هه‌شتت پیشان بده‌م؟ وتم: به‌ڵێ. وتی:ئه‌و ژنه ره‌شپێسته‌یه! هات بۆلای پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) و پێی وت: من فێم لێ دێت و له‌شم ده‌رده‌كه‌وێت، دوعام بۆ بكه.. پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (دروودی خوای لەسەر بێت) فه‌رمووی: “ئه‌گه‌ر بته‌وێ ئارام بگره و ده‌چیته به‌هه‌شتەوە، ئه‌گه‌ر بشته‌وێ دوعات بۆ ده‌كه‌م خوای گه‌وره شیفات بدات” ئه‌ویش وتی: ئارام ده‌گرم. پاشان وتی: خۆم ده‌رده‌خه‌م،دوعام بۆ بكه كه خۆم ده‌رنه‌خه‌م.ئه‌ویش دوعای بۆكرد(.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ تێگەیشتن لە ئایه‌تی (كالذي يتخبطه الشيطان من المس)، هه‌روه‌ها ئایه‌تی (أني مسني الشيطان بنصب وعذاب).. پێشه‌وای ڕاڤه‌كاری قورئان،ئەلتاهیر بین عاشور(خودا لێی خۆش بێت)له ته‌فسیره‌كه‌ی خۆیدا، بۆچوونی ڕاڤه‌كارانی تری سه‌باره‌ت به‌م ئایه‌ته كورت كردۆته‌وه و له “التحرير والتنوير”دا ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ی كه تووشی پێغه‌مبه‌ر ئه‌یوب بووه “نصب و عذاب”(زه‌حمه‌ت و ئازار و ناڕه‌حه‌تی)ه‌كه‌یه له‌سوره‌تی (الأنبیاء: 83) (أني مسنی الضر)، وشه‌ی “مس”ی داوه‌ته پاڵ “ضر” و” ضر”یش ئازار و ناره‌حه‌تییه، جیاوازی هه‌یه له تێگه‌یشتنی زانایان بۆ دانه‌پاڵی “مس” به “نصب” ودانه‌پاڵی “عذاب” بۆ شه‌یتان، بۆیه شه‌یتان جگه له وه‌سوه‌سه كاریگه‌رییه‌كی بۆسه‌ر مرۆڤ نییه،ئه‌مه‌ش له ئایه‌ته‌كانه‌وه بڕیاڕیان له‌سه‌ر دراوه و (نصب وعذاب) به‌وه‌سوه‌سه‌وه دروست نابن،له ده‌ره‌نجامه‌كانیشی نین (وتم:ئه‌مه‌ش ئه‌كرێ تێبینی بكرێ، چونكه وه‌سوه‌سه ده‌كرێت ببێته هۆی نه‌خۆشی ده‌روونی)،بۆ ئه‌م ڕاڤه‌یه‌ش قسه‌ی زیاد له ده كه‌سیان وه‌رگرتووه كه زۆربه‌یان ڕێی تێناچێت، هه‌مووشی له‌سه‌ر ئه‌و “باء”ه‌یه كه له وشه‌ی “بنصب” هه‌یه كه ده‌ڵێن ئه‌وه “باء التعدیة”یه بۆ تێپه‌ڕكردنی كرداری “مسني”، یاخود ده‌ڵێن “باء الآلة”یە، بۆنموونه كه ده‌وترێت “ضربه بالعصاـ به داره‌كه لێیدا”، یاخود “نصب وعذاب” به (مه‌فعولی دووه‌م) مانا ده‌كرێت، لای منیش:ئه‌و “باء”ه بۆ هۆكار بێت، به‌وه‌ی كه “نصب وعذاب”بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی شه‌یتان لێی بكه‌وێت”مسّ”ی بكات،به‌و مانایه‌ی كه شه‌یتان به وه‌سوه‌سه‌یه‌ك لێم كه‌وتووه كه به‌بۆنه‌ی “نصب وعذاب”ه‌وه دروست بووه.
وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان بۆ پێغه‌مبه‌ر ئه‌یوب(سه‌لامی خودای لێبێت) به گه‌وره‌كردنی ئازار و ناره‌حه‌تی بووه له‌لای و، هه‌وڵیداوه له ده‌روونی ئه‌یوبپێغه‌مبه‌ردا ئه‌وه دروست بكات كه شایه‌نی ئه‌م هه‌موو ئازار و ناڕه‌حه‌تییه نییه و بیركردنه‌وه‌یه‌كی خراپی به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره بۆ دروست بكات،یان ئه‌و “باء”ه بۆ “مصاحبةـ هاوه‌ڵیكردن” بێت، به‌و مانایه‌ی كه تووشی وه‌سوه‌سه‌یه‌كی كردووم كه ئازار و ناره‌حه‌تی له‌گه‌ڵدایه. له قسه‌كه‌ی ئه‌یوب پێغه‌مبه‌ردا (أني مسَّني الشيطانُ بنُصببٍ وعذابٍ) داوایه‌كی شاراوه‌ی زۆر جوانی تێدایه بۆ ڕه‌حمی خودا و لابردنی ئه‌و ئازار و ناره‌حه‌تییه، چونكه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی شه‌یتان بچێته ده‌روونیه‌وه و ئه‌ویش داوای دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، هه‌روه‌ك یوسف پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خودای لێبێت):﴿وإلاَّ تصرف عنّي كيدَهن أَصْبُ إليهن وأكنْ من الجاهلين﴾(يوسف: 33) (خودایه ئه‌گه‌ر پلانی ئه‌وانه‌م لێ لانه‌ده‌یت ئه‌وه ده‌چمه ڕیزیانه‌وه و له نه‌فامان ده‌بم)،ته‌نوینی ژێر “نصبٍ وعذابٍ” بۆ گه‌وره‌یی و هه‌مه‌جۆرییه‌و، دیارینه‌كردوون، چونكه لای خوای گه‌وره ئاشكرا و زانراون.
فه‌رمووده‌ی پێنجه‌م : له ئەبولعەلائه‌وه، عوسمانی كوڕی ئەبولعاص هاته لای پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لەسەر بێت) و وتی: يا رسول الله. إن الشيطان قد حال بيني وبين صلاتي وقراءتي، يلبسها علي. فقال رسول الله: «ذاك شيطان يقال له خنزب. فإذا أحسسته، فتعوذ بالله منه، واتفل على يسارك ثلاثًا». قال:ففعلت ذلك، فأذهبه الله عني. واتە: (عوسمانی كوڕی ئەبولعاصوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا، شه‌یتان هاتۆته نێوان من و نوێژه‌كانم و قورئان خوێندنه‌كانم و لێم تێكده‌دا. پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (دروودی خوای لەسەر بێت) فه‌رمووی:”ئه‌و شه‌یتانه پێی ده‌وترێت (خینزەب) ئه‌گه‌ر هه‌ستت پێكرد په‌نا به‌خودا بگره لێی و سێ جار تف بكه به‌لای چه‌پتا”. ده‌ڵێت: منیش وامكرد و خودای گه‌وره لێی دوورخستمه‌وه.(سه‌حیحی موسلیم: 4/ 1728 /2203).
ئیمامی نه‌وه‌وی له شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رموودەیە‌دا ده‌فه‌رموێت: “أجد في نفسي شیئا” له‌وانه‌یه به‌و مانایه بێت كه ئه‌و له‌وه ترساوه تووشی جۆرێك له لووتبه‌رزی ببێت به‌وه‌ی كه پێشنوێژی بۆ خه‌ڵك بكات، خوای گه‌وره‌ش به به‌ره‌كه‌تی ده‌ستی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لەسەر بێت)و دوعاكه‌ی ئه‌و هه‌ست و ترسه‌ی لێ دوورخسته‌وه، له‌وانه‌شه مه‌به‌ستی له وه‌سواسی و دوودڵی بووبێت له كاتی نوێژدا، كه ئه‌مه‌ش بۆ پێشنوێژ نابێت”.
خوێنه‌ری به‌ڕێز.. هه‌روه‌ك ده‌بینیت گێڕانه‌وه‌كانی ئیمامی موسلیم نه له‌دوور نه له‌نزیك باسی جنۆكه ناکەن کە دەچێته جه‌سته‌ی مرۆڤەوە،به‌ڵكو ئاماژه بۆ وه‌سوه‌سه ده‌كه‌ن، عوسمانی كوڕی ئەبولعاص تووشی وه‌سوه‌سه بووبوو، پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (دروودی خوای لەسەر بێت) دوعای بۆكرد و وه‌سوه‌سه‌كه‌ی نه‌ما.. بەڵام كۆمه‌ڵێك گێڕەڕەوەی لاواز هەن، زیاده‌یان خستۆته سه‌ر ڕیوایەتەکان، بەڵامئەو زیادانەیان قبوڵكراو نیین، له‌به‌ر لاوازییان،هەروه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یەدا دەردەکەوێت:
فه‌رمووده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌وه‌ی كه پێشه‌وا ئیبن ماجه ریوایه‌تی كردووه له محەمەدی كوڕی عەبدوڵڵا‌ی ئه‌نساڕیه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، عويەينەی كوڕی عەبدوڵرەحمان وتی: باوكم له عوسمانی كوڕی ئەبولعاصه‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه كه ده‌ڵێت: لما استعملني رسول اللهعلى الطائف جعل يعرض لي شي‌ء في صلاتي حتى ما أدري ما أصلي، فلما رأيت ذلك رحلت الى رسول الله ، فقال: «ابن العاص»؟ قلت: نعم يا رسول الله. قال: «ما جا‌ء بك؟» قلت: يا رسول الله، عرض لي شي‌ء في صلاتي حتى ما أدري ما أصلي. قال: «ذاك الشيطان، أدن». قال: فدنوت منه، فجلست على صدور قدمي. قال: فضرب صدري بيده وتفل في فمي، وقال: «اخرج عدو الله»، ففعل ذلك ثلاث مرات. ثم قال: «الحق بعملك». فقال عثمان: فلعمري ما أحسبه خالطني بعد. واتە: (عوسمانی كوڕی ئەبولعاص وتی: كاتێك پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) كاروباری تائیفی پێ سپاردم،هه‌ندێك شتم ده‌هاته به‌رچاو وای لێده‌كردم نه‌مده‌زانی له نوێژه‌كانمدا چی ده‌ڵێم،كاتێك ئه‌م شته‌م بینی چوومه لای پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لەسەر بێت). فەرمووی: “ئەوە تۆی ئیبنلعاص؟” وتم:به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا. فه‌رمووی: “چی تۆی هێناوه بۆ ئێره؟” وتم:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا له‌كاتی نوێژدا شتێكم دێتە پێش كه ئیتر نازانم چۆن نوێژ ده‌كه‌م. فه‌رمووی: “ئه‌وه شه‌یتانه، نزیك به‌ره‌وه” ئیتر منیش نزیك كه‌وتمه‌وه و له‌سه‌ر پێیه‌كانم دانیشتم، پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش به‌ده‌ستی كێشای به سینگمدا و تفێكی كرده ناو ده‌مم و فه‌رمووی: ” ئه‌ی دوژمنی خودا بچۆ ده‌ره‌وه” ئه‌م كرداره‌ی سێ جار دووباره كرده‌وه، پاشان فه‌رمووی: “بچۆره‌وه سه‌ر ئیشه‌كه‌ت”. عوسمان ده‌ڵێت: له‌دوای ئه‌وه‌وه به‌ته‌مه‌نم هه‌ستم به‌و لێتێكچوونه نه‌كرده‌وه.(سنن ابن ماجه (2/1174 #3548). ئه‌م فه‌رمووده‌یه زۆر لاوازه، چونكه محەمەدی كوری عەبدوڵڵا له‌سه‌ره‌تاوه‌جێی متمانه بووه، به‌ڵام دواتر زۆر گۆڕاوه، وه‌ك چۆن ئه‌بوداوودی حافیز ده‌ڵێت، فه‌رمووده‌ی تریشی هه‌یه كه زانایان ره‌تیانكردۆته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیبن عەدی له “الكامل في الضعفاء” باسی لێوه كردووه، هه‌ربۆیه پشت به فه‌رمووده سه‌حیحه‌كه ده‌به‌ستین و ئه‌م زیاده‌یه قبوڵناكه‌ین، چونكه له‌ڕێگەیه‌كی لاوازه‌وه وه‌رگیراوه.
فه‌رمووده‌ی حه‌وته‌م: له موسنه‌ده‌كه‌ی ئیمامی ئه‌حمه‌د،له‌ڕێی مینهالیکوڕی عەمرەوە، له یەعلای کوڕی موڕه‌وە، له باوكیه‌وه: قال وكيع مرة يعني الثقفي، ولم يقل مرة عن أبيه: أن امرأة جاءت إلى النبي صلى لله عليه وسلم، معها صبي لها به لمم، فقال النبي صلى الله عليه وسلم:”اخرج عدو الله أنا رسول الله”، قال:فبرأ. فأهدت إليه كبشين وشيئا من أقط.. الحديث.(وەكیعوتی “مرة” واته “الثقفی”، نه‌یوتووه “مرة” له باوكیه‌وه: ژنێك هاته لای پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) كوڕێكی پێ‌بوو كه‌مێك شێتیی تێدابوو، پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) فه‌رمووی: “بڕۆ ده‌ره‌وه ئه‌ی دوژمنی خودا من پێغه‌مبه‌ری خودام”.ئیتر كوڕه‌كه چاكبوویه‌وه و ئافره‌ته‌كه‌ش دوو به‌ران و كه‌شكی به‌دیاری بۆ پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) هێنا…). ئه‌م فه‌رمووده‌یه پچڕانێك له سه‌نه‌ده‌كه‌یدا هه‌یه چونكه “المنهال بن عمرو” هیچی له “یعلی بن مرة” نه‌بستووه، به کۆڕای حافیزه‌كان، له‌نێویشیاندا ئەبو زەرعەی ڕازی و ئیبن حه‌جه‌ری حافیز..واته ڕاوییەکی نەناسراو دیار نییە لە سەنەدەکەدا.
فه‌رمووده‌ی هه‌شته‌م : له‌ڕێی مەطەری كوڕی عەبدولڕەحمانیئەعنەقەوە،له ئومئەبانی كچی وازیعیکوڕی زاریعیکوڕی عامیریعەبدیوه، له باوكیه‌وه دەگێڕێتەوە: أن جدها الزارع انطلق إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم، فانطلق معه بابن له مجنون، أو ابن أخت له. قال جدي: فلما قدمنا على رسول الله صلى الله عليه وسلم، قلت: إن معي ابنا لي أو ابن أخت لي– مجنون، أتيتك به تدعو الله له، قال: “ائتني به”، قال: فانطلقت به إليه وهو في الركاب، فأطلقت عنه، وألقيت عنه ثياب السفر، وألبسته ثوبين حسنين، وأخذت بيده حتى انتهيت به إلى النبي صلى الله عليه وسلم، فقال: “أدنه مني، اجعل ظهره مما يليني”. قال: بمجامع ثوبه من أعلاه وأسفله، فجعل يضرب ظهره حتى رأيت بياض إبطيه، ويقول: “اخرج عدو الله، اخرج عدو الله”، فأقبل ينظر نظر الصحيح ليس بنظره الأول، ثم أقعده رسول الله صلى الله عليه وسلم بين يديه، فدعا له بماء، فمسح وجهه ودعا له، فلم يكن في الوفد أحد بعد دعوة رسول الله صلى الله عليه وسلم يفضل عليه.(رواه الطبراني في الكبير (5/275). واتە:(باپیری زاریع چووه لای پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) و كوڕێكی شێتی هه‌بووـ یان خوشكه‌زا ـ ئه‌ویش چوو له‌گه‌ڵی. باپیرم وتی:كاتێك چووینه لای پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) وتم: كوڕێكم هه‌یه ـ یان خوشكه‌زایه‌كم هه‌یه ـ شێته، هێناومه دوعای بۆ بكه‌یت، ئه‌ویش فه‌رمووی: “بۆمی بهێنه”.ده‌لێت:منیش چووم و له‌ناو قافڵه‌كه ده‌رمهێنا و جلی سه‌فه‌رم له‌به‌ری داكه‌ند و جلێكی جوانم كرده به‌ری و ده‌ستیم گرت تا لای پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت)، فه‌رمووی: “لێمی نزیك بكه‌نه‌وه، با پشتی لێم بێت”.ده‌ڵێت: ئینجا پێغه‌مبه‌ری خودا به جله‌كانی خۆی له پشتی كوڕه‌كه‌ی تا ئه‌وه‌نه‌ی سپێتی بنباڵیم دی و هه‌ر ده‌یوت: “بڕۆ ده‌ره‌وه ئه‌ی دوژمنی خودا. بڕۆ ده‌ره‌وه ئه‌ی دوژمنی خودا”. ئیتر سێركردنی كوڕه‌كه باشبوویه‌وه و وه‌كو جاران نه‌ما. پاشان پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) لای خۆی داینیشاند و له‌سه‌ر ئاوێك دوعای بۆ خوێند و ده‌موچاوی كوڕه‌كه‌ی بێ شۆرد و دوعای بۆكرد. له‌دوای ئه‌وه له‌ناو قافڵه‌كه‌دا هیچ كه‌سێك له‌و باشتر و ته‌واوتر نه‌بوو).
ئه‌م فه‌رمووده‌یه كۆمه‌ڵێك عیللەتی تێدایه:
یه‌كه‌میان: نه‌ناسراوی ئوم ئەبانه،كه (هیند)ه وه‌ك هەیسەمی له (مجمع الزواد ٢/ ٩)دا ده‌ڵێت: له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هیندی كچی وازیعی تێدایه، كه نه‌ناسراوه، بەڵام كۆی ڕاوییە‌كانی تر جێی متمانه‌ن.ئەزدی له “المخزون”دا، له باره‌ی باپیریه‌وه ده‌ڵێت: كه‌ئوم ئەبانی كچی وازیع تاكه كه‌سه كه ریوایه‌تی لێوه كردووه، ئه‌م قسه‌یه‌ی ئەزدیحافیزیش له “الإصابه”(ترجمة رقم 2777)دا باسی كردووه. هه‌روه‌ها لە زانایانیسەردەمیشئەرنائوتهاوڕایە لەگەڵهەیسەمی،له ته‌خریجی ئه‌م فه‌رمووده‌یەدا له موسنه‌دی ئیمام ئه‌حمه‌د (٣٩/ ٤٩٠) و ده‌ڵێت: سه‌نه‌ده‌كه‌ی لاوازه، چونكه هیندی كچی وازیع نه‌ناسراوه، كه نازناوه‌كه‌یئوم ئەبانه، وە جگه له مەطەری كوری عەبدولڕەحمان هیچ كه‌سێک لێی ریوایه‌تنه‌كردووه،مەطەریش ئه‌وه‌نده متمانه‌پێكراو نییه.ئەبوحاتەم ده‌ڵێت:شوێنی باوه‌ڕپێكردنه، ئیبن حیببان له‌كتێبی (الثقات)دا باسیكردووه و ده‌ڵێت: فەرموودەی (مقطوع) ده‌گێڕێته‌وه. راجیایی هه‌یه له سه‌نه‌دی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا و ده‌وترێت:له ئوم ئەبانه‌وه له‌باوكیه‌وه،ده‌شوترێت لهزاریعی باپیریه‌وه.. وتم (به‌رزنجی) ئه‌گه‌رچی ریوایه‌ته‌كه له خۆیه‌وه بۆ باپیریشی بووبێت ئه‌وه “مورسه‌له” ئه‌مه‌ش عیلله‌تێكی تره، هه‌روه‌ك چۆن ئەبوزەرعە له”المراسیل”دا ده‌ڵێت: “ئوم ئەبانی كچی وازیعی كوڕی زاریع. له سونه‌نی ئه‌بو داوودداریوایه‌ته‌كه‌ی له باپیریه‌وه‌یەتی، ده‌شڵێن له باوكیه‌وه پاشان له باپیریه‌وه”.
عیلله‌تی دووه‌م: زەهەبی حافیز له (الميزان: 7/ 476)دا ده‌ڵێت: “مطر الاعنق” تاكه‌كه‌سه ریوایه‌تی كردووه لێوه‌ی،ئه‌مه‌ش قبوڵكراوه ئەگەر ڕاوییەکی تر لێوەی بگێڕێتەوە. کاتێک قسەکەی حافیزی زەهەبی قبووڵە ئەگەر ڕاوییەکی تر لێوەی بگێڕێتەوە،چونكه وه‌ك ده‌بینیت هیچ كه‌سێكی تر به‌شداری نه‌كردووه له گێرانه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یەدا، وه‌ك چۆن زەهەبی پشتڕاستی كردۆته‌وه و لای ئه‌وو ئه‌وانی تریش به لاواز و نه‌ناسراو له‌قه‌ڵه‌م دراوه، ئیتر چۆن بە پشتبەستن بەم سه‌نه‌ده له پشت دەدرێت بۆ ده‌ركردنی جنۆكه له جه‌سته؟!
عیلله‌تی سێیه‌م:پچڕانی نێوان مەطەر و ئوم ئەبانە، كه مەطەر ئه‌مه‌ی له ئوم ئەبان نه‌بیستووه، وه‌ك هەیسەمی ده‌ڵێت: تەبەڕانی ریوایه‌تی كردووه و مەطەر له ئوم ئەبانه‌وه ریوایه‌تی نه‌كردووه. (مجمع الزوائد: 9 / 3).
عیلله‌تی چواره‌م: ئیبن ماكولا هاوه‌ڵێتیی باپیری به شێوه‌ی (تمریض) باسكردووه و وتویه‌تی: وتراوەکە هاوه‌ڵە! هه‌روه‌ك خاوه‌نی “الفتوحات الربانیة علی الأذكار النواویه: ٣/ ٢٤٨” نەقڵی كردووه.
عیلله‌تی پێنجه‌م:بوونی تێكچوون (الاضطراب)لە سه‌نه‌ده‌كەدا، چونكه تاوێك ناوی “مطر بن عبد الرحمن الأعتق”ه، تاوێك “بن الأعتق”ه، تاوێك “مطر بن الهلال”. تاوێك “له‌باوكیه‌وه، له‌باپیریه‌وه” و تاوێك”راسته‌وخۆ له باپیریه‌وه”یه.هەروەها تێكچوون له مه‌تنی فه‌رمووده‌كه‌شدا به‌هه‌مان شێوه، جارێك ده‌ڵێت”شێتێكم بۆ هێناویت بۆئه‌وه‌ی دوعای بۆ بكه‌ی پێغه‌مبه‌ریش (دروودی خوای لەسەر بێت) فه‌رموویه‌تی بیهێنن بۆم و دوعای بۆكردووه و باشبۆته‌وه” به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی لێدان له پشتی شێته‌كه بكرێت، وه‌ك چۆن ئەبو داوودی طەیالسی له‌ڕێی “ئوم ئەبان له باپیریه‌وه” باسیكردووه له كتێبی “أسد الغابة فی معرفةالصحابة” (ژمارە 1722)، هه‌روه‌ها ئیمامی بەغەوی له “معجم الصحابة” (ژماره 905) له ڕێی “ئوم ئەبان له باپیریه‌وه”، دەڵێت: كاتێك چوینه مه‌دینه ده‌ستپێشخه‌ریمان ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی كاممان زوو بگه‌ین و ده‌ست و پێی پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) ماچ بكه‌ین …”به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی كوڕه شێته‌كه بكرێت، بەغەوی له‌كۆتایی فه‌رمووده‌كه‌دا ده‌ڵێت: له زاریعه‌وه جگه له‌م ڕیوایەتە هیچی تر نازانم.
ئه‌لبانیش ته‌نها ئه‌م رسته‌یه‌ی به حەسەن داناوه: “كاتێك چوینه مه‌دینه ده‌ستپێشخه‌ریمان ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی كاممان زوو بگه‌ین و ده‌ستی پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) ماچ بكه‌ین…” (سنن أبي داود: فه‌رمووده‌ی ژماره 5224).
بوخاریش له “الأدب المفرد”دا به‌كورتی و درێژی باسیكردووه (ح 975)، ئه‌لبانیش سه‌نه‌ده‌كه‌ی به لاواز داناوه..كورته‌ی قسه ئه‌وه‌یه كه فه‌رمووده‌ی زاریع زۆر لاوازه، هه‌م مه‌تنه‌كه‌ی و هه‌م سه‌نه‌ده‌كەشی، له‌گه‌ڵ نه‌ناسراوی حاڵی ئوم ئەبانیش.
فه‌رمووده‌ی نۆیه‌م: له‌باره‌ی فه‌رمووده‌ی (تاعون ده‌رزی پیاكردنی جنۆكه‌یه) كه ده‌قه‌كه‌ی به‌مجۆره‌یه:”فَنَاءُ أُمَّتِي بِالطَّعْنِ وَالطَّاعُونِ”. فَقِيلَ: يَا رَسُولَ اللهِ، هَذَا الطَّعْنُ قَدْ عَرَفْنَاهُ، فَمَا الطَّاعُونُ؟ قَالَ: “وَخْزُ أَعْدَائِكُمْ مِنَ الْجِنِّ وَفِي كُلٍّ شُهَدَاءُ” واته: (له‌ناوچوونی ئوممه‌ته‌كه‌م به كوشتن و تاعوون ده‌بێت..وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا،كوشتنه‌كه ده‌زانین چییه ئه‌ی تاعوون چییه؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: ده‌رزی پیاكردنی جنۆكه دوژمنه‌كانتانه،له‌هه‌ردووكیشیاندا شه‌هیدبوون هه‌یه). ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش لاوازه، ئه‌گه‌رچی ڕێگاكانیشی زۆرن، بەڵام ئه‌وه نایكات به فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیح، چونكه له هه‌ندێ ڕێگادا كه‌سی نه‌ناسراوی تێدایه، یان كه‌سی زۆر لاوازی تێدایه، یان “متروك – جێهێڵڕاو”ی تێدایه، ئه‌مه‌ش جگه له زیادكردنی دڵنیایی به لاوازی فه‌رمووده‌كه هیچ كاریگه‌رییه‌ك ناخاته سه‌ری، گه‌وره‌زاناش ئەرنائوط به دوورودرێژی باسی ڕێگاكانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی كردووه و لاوازییانی سه‌لماندووه کاتێک تەخریجی ریوایه‌ته‌كه‌ی ئیمام ئه‌حمه‌د دەکات.
جارێكی‌تریش ده‌یڵێمه‌وه فه‌رمووده‌ی “تاعون ده‌رزیئاژنینی جنۆكه‌یه” فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه، ئه‌گه‌رچی گه‌وره زانا، ئه‌لبانیش، به سه‌حیحی دانابێت. زانایانی پێشینیش ڕێگاكانی ئه‌م فه‌رمووده‌یان به‌لاواز داناوه، چونكه ئەحمەد له ڕێی سوفیانیسەوریەوە گێڕاویه‌تیه‌وه، ئه‌ویش له پیاوێكه‌وه(واته نه‌ناسراوه)، له ئەبو موساوه.
هەروەها سەععادیکوڕی سولەیمان ڕیوایەتی کردووە، هه‌روه‌ك لای بوخاری له “التأریخ الكبیر: 4/211- 212″دا هه‌یه. بەززاریش (3040) له “الزوائد”دا، تەبەرانی له “الأوسط” (1418). هەروەها “مسعر بن كدام” ڕیوایەتی کردووە، وەک لای تەبەرانی هەیە له “الصغیر: 351″دا. هه‌ردووكیان،واته (سعاد بن سلیمان) و (مسعر بن كدام) لێیان گێڕاوەتەوە، له یەزیدی كوڕی حارسه‌وه (کە نەناسراوە)، لە ئەبو موساوه.
هەروەها “حجاجبنأرطاة” گێڕاویه‌تیه‌وه،كه‌لاوازه، وەکتەبەڕانی هێناویەتی له “الأوسط: 8507″دا،له كردەوسی كوڕی عەییاشیسەعلبەیەوە، ئه‌ویش له ئەبو موساوه.
هەروەها ئەبو مەریەم گێڕاویه‌تیه‌وه، كه زۆر لاوازه، كه ناوی عەبدولغەففاری كوڕی قاسمه، هه‌روه‌ك لای “الدارقطني” له “العلل: 7/257″دا هاتووە، له بەڕائیکوڕی عازبه‌وه، ئه‌ویش له ئەبو موساوه.
هەروەها ئەبو حەنیفەش گێڕاویه‌تیه‌وه، وه‌ك له موسنه‌ده‌كه‌یدا هاتووه (393)، له عەبدوڵڵا‌ی كوڕی حاریسه‌وه، ئه‌ویش له ئەبو موساوه.. عەبدوڵڵا‌ی كوڕی حاریس نه‌ناسراوه.
فه‌رمووده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) نوێژی به په‌نابه‌خواگرتن له شه‌یتان ده‌ستپێده‌كرد له (همز) و (نفخ) و (نفث)ی شەیتان.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئەحمەد و تیرمزی و ئەبوداوود و نەسائی ڕیوایەتیان کردووە،له‌ڕێی جەعفەری كوڕی سوله‌یمانه‌وه، له‌عەلی كوڕی عەلی ریفاعیه‌وه، له ئەبو موتەوەكیلیناجی، له ئەبو سەعیدیخودریەوه، ده‌ڵێت: كان رسول الله صلی الله علیه وسلم إذا قام من الليل كبَّر، ثم يقول: «سبحانك اللهم وبحمدك وتبارك اسمك، وتعالى جدك، ولا إله غيرك»، ثم يقول: «الله أكبر كبيرًا»، ثم يقول: «أعوذ بالله السميع العليم من الشيطان الرجيم، من همزه، ونفخه ونفثه»، واتە: (پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لەسەر بێت) كه شه‌ونوێژی دەکرد،ته‌كبیری ده‌كرد، پاشان ده‌یوت:”سبحانك اللهم وبحمدك وتبارك اسمك، وتعالى جدك، ولا إله غيرك”، پاشان ده‌یوت “الله اكبر كبیرا”، پاشان ده‌یوت:”أعوذ بالله السميع العليم من الشيطان الرجيم، من همزه، ونفخه ونفثه” واتە: (په‌نا به‌خودای بیسه‌ر و زانا ده‌به‌ستم له شه‌یتانی نه‌فره‌تلێكراو، له (همز) و (نفخ) و (نفث)ی).دەڵێم (بەرزنجی): له سه‌نه‌دەکەی تیرمزی و ئەحمەد و ئەبو داوود و نەسائیدا دوو گێڕه‌وه‌ی (راوی) لاوازی تێدایه، ئه‌وانیش (جعفر بن سلیمان) و شێخه‌كه‌ی (علي بن علي الرفاعي)ن.
ئه‌بو داوودیش له “سنن”ه‌كه‌ید(1/ 206) ده‌ڵێت:”ده‌ڵین ئه‌م فه‌رمووده‌یه له عەلی کوڕی عەلیه‌وه، له حه‌سه‌نه‌وه به مورسه‌لی هاتووه،وه‌همه‌كه له جه‌عفه‌ردایه”. تیرمزیش ده‌ڵێت:”فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌بو سه‌عید به‌ناوبانگترین فه‌رمووده‌یه له‌م بابه‌ته‌دا و له سه‌نه‌ده‌كه‌یدا وا باسده‌كات كه یه‌حیای كوڕی سه‌عید له‌سه‌ر عەلی کوڕی عەلی ریفاعیقسه‌ی كردووه”، ئه‌حمه‌دیش ده‌ڵێت:”ئه‌م فه‌رمووده‌یه سه‌حیح نییه”. ئیبن خوزەيمە (1/ 238) دەڵێت: “له ده‌ستكردن به نوێژدا “سبحانك اللهم”مان پێنه‌گه‌یشتووه له شاره‌زایانی بواری فه‌رمووده‌وه، باشترین سەنەدیش حه‌دیسه‌كه‌ی ئەبو سەعیدە”، پاشان دەڵێت:”كه‌س ناناسین و نەشمانبیستووه کەس ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی بە شێوەیە به‌كارهێنابێت” وه له جوبەیریکوڕی موتعیمه‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه و عیلله‌ته‌كه‌ی به تێكچوون (اضطراب) ناساندووه. ئه‌حمه‌دیش له فه‌رمووده‌كه‌ی ئەبوئومامه‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه و له سه‌نه‌ده‌كه‌یدا نه‌ناسراو هه‌یه. دارەقوتنیش له ئه‌نه‌سەوه گێڕاویه‌تیه‌وه كه حوسیەنیکۆڕی عەلی کوڕیئەسوەدی تێدایه كه قسه‌ی له‌سه‌ره، ڕیگه‌یه‌كی تریشی هه‌یه کە ئیبنئەبی حاتەم له (العلل)دا لە باوکیەوە باسی كردووه‌و هه‌مووی به لاواز داناوه.
- له فه‌رمووده‌کەی ئەبو سەعیدی خودری: تیرمزی دەربارەی دەڵێت: فەرموودەکەی ئەبو سەعید مەشهورترین فەرموودەیە لەم بابەدا، لە سەنەدەکەیدا قسە کراوە، کە یەحیای کوڕی سەعید قسەی لەسەر عەلی کوڕی عەلی ریفاعی کردووە، ئەحمەد وتوویەتی ئەم فەرموودەیە سەحیح نییە.
- له فه‌رمووده‌ی جوبەیریکوڕی موتعیم،(عاصم العنزي) تێدایه كه قبوڵكراوه (بڕوانە: التقریب). عەمریکوڕی موڕه لێی تێكچووە، جارێك لە (عباد بن عاصم) دەگێڕیتەوە، جارێك له (عاصم العنزی)ەوە.
- لە فه‌رمووده‌كه‌ی عائیشه‌وە، كه ئه‌بو داوود عیلله‌تی تیادۆزیوه‌ته‌وه (السنن الكبری: 2/34) و (الدارقطني 1/298).
- لە فه‌رمووده‌كه‌ی ئیبن مەسعودەوە كه عەطائیکوڕیسائیبی تێدایه، كه له‌كۆتایی ته‌مه‌نیدا فه‌رمووده‌ی لێتێكچووه، فوزەیڵیشدوای لێتێکچوونی لێی گێراوەتەوە. (مصباح الزجاجة 1/103).
- له فه‌رمووده‌كه‌ی ئەبو ئومامەی باهیلیەوە كه له سه‌نه‌ده‌كه‌یدا نه‌ناسراوێک هه‌یه.
وه‌ك ده‌بینیت ئه‌م ڕێگایانە زۆر لاوازن، لاوازیی فه‌رمووده‌كه زیاد ده‌كه‌ن، نه‌ك هێزی پێ ببه‌خشن. هه‌ندێك له زانایان ئه‌م واژه‌یان به‌كارهێناوه، به‌ڵام كۆی حافیزه‌كان ته‌نها (أعوذ بالله من الشیطان الرجیم)یان به ڕاست داناوه، دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر راستیش بێت هیچ یه‌كێك له هاوه‌ڵان (خودایانلێی رازی بێت)راڤه‌یان بۆنه‌كردوه، به‌ڵكو له‌ناو شوێنكوتوواندا (عمرو بن مرة الجملي)راڤه‌ی بۆ كردووه، كه تێكچوون له گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كه‌دا هەیە، هه‌ربۆیه ئه‌م فه‌رمووده‌یه بۆ بابه‌تێكی په‌نهانی به‌به‌ڵگه ناهێندرێته‌وه.
فه‌رمووده‌ی یانزه‌یه‌م : ئه‌و گێڕانه‌وانه‌ی له‌سه‌ر مشكه‌كه هه‌ن ، هیچیان سه‌حیح نین جگه ئه‌وه‌ی له سه‌حیحی بوخاریدا هه‌یه و هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ شه‌یتان یاخود جنۆكه تێدا نییه، (فویسقة) مشكه‌كه‌یه و له‌وانه‌یه هۆكارێك بێت بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاگر له‌ماڵدا، پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (دروودی خوای لەسەر بێت) ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه و فه‌رمانی پێكردووین كه ئاگر بكوژێنینه‌وه پێش خه‌و، ئه‌مه‌ش له ئیعجازه‌كانه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هۆكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌زانرابوون، بۆیه ئامۆژگاریه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته لای (العلیم الخبیر)ه‌وه پێ گه‌یشتووه. به‌ڵێ، شه‌یتانه‌كان له‌شه‌ودا بڵاوده‌بنه‌وه و له ڕۆژیشدا به‌هه‌مان شێوه، چاره‌سه‌ریشیان ئاسانه بۆ ئه‌وانه‌ی خوای گه‌وره له‌سه‌ری ئاسان كردوون، چونكه شه‌یتان له‌و شوێنه راده‌كات كه یادی خوای تێدابكرێت و قورئانی تێدا بخوێنرێت.
فه‌رمووده‌ی دوانزەیه‌م: له‌باره‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌وه كه گله‌یی له درێژی ماوه‌ی سووڕی مانگانه‌ی هه‌بوو.. بوخاری زۆر به‌ڕوونی ئه‌مه باسده‌كات، كه پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) ئه‌وه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ دەمارێک (واتە: ده‌ماره‌كانی خوێن).. بەڵام ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) ئه‌وه‌ی گه‌ڕاندبێته‌وه بۆ لەقە لێدانی شه‌یتان، ئه‌وه به‌هیچ جۆرێك راست نییه و نایه‌ته ئاستی فه‌رمووده‌كه‌ی بوخاری،ئه‌گه‌رچی به (حسن)یش لای ئه‌وانی تر دانرابێت، ئه‌و دەسته‌واژه‌یه به‌مانای خۆی به‌كار نایه‌ت، به‌ڵكو وه‌كو چۆن مەلا عەلی قاری ده‌ڵێت: “ركضات الشیطان: مه‌به‌ست پێی زه‌ره‌رمه‌ندی و خراپییه كه دراوه‌ته پاڵ شه‌یتان، چونكه به‌مه ڕێگه‌یه‌كی دۆزیوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی له دینه‌كه‌ی و نوێژ‌و ڕۆژووه‌كانی ساردی بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك لەقەیەکی شه‌یتان وایه كه ئه‌و ئافره‌ته خواردبێتی، یان ئه‌و حاڵه‌تی دوودڵی و ڕاڕاییه‌ی كه هه‌یبووه دیسان لێدان و زیانپێگه‌یاندنێكی شه‌یتان بووه.
فه‌رمووده‌ی سیانزهەیه‌م: په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی نێوان چاو و جنۆكه راست نییه، فه‌رمووده‌كه‌ش به ده‌سته‌واژه‌ی (العین حق – به‌راستی چاو هه‌قه) وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌حیحی بوخاریدا هه‌یه له‌فه‌رمووده‌ی ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌دا له كتێبی (الطب: فه‌رموده‌ی 5408)، بەڵام به ده‌ربڕینی (العين حق ويحضرها أو يصحبها شيطان)ئه‌مه زیاده‌یه‌كه‌ی نەخوازراوە و هیچ ئه‌سڵێكی نییه.
كورته‌ی گه‌ڕان و پێداچوونه‌وه‌كه:
ئه‌و فه‌رموودانه‌ی سه‌ره‌وه دوو جۆرن، هەندێكیان سه‌حیحن، به‌ڵام باسی چوونه جه‌سته‌وه‌ی جنۆكه و ده‌ه‌ست گرتن به‌سه‌ر دڵ و ئه‌قلی مرۆڤدا ناكەن، هه‌شیانه (صحیح غیر صریح – سه‌حیحه، به‌ڵام ڕاشكاوانه نییه). جۆری دووه‌م له گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كان، وه‌ك چۆن روونمان كرده‌وه، فه‌رمووده‌ی لاوازن وله زۆرینه‌ی سه‌نه‌ده‌كانیاندا كه‌سانی نه‌ناسراو یان تۆمه‌تبار به درۆیان تێدایه،له‌م جۆره ڕێگه‌یانه‌ش جگه له‌لاوازكردن هیچی تریان بۆ فه‌رمووده‌كه پێنیه،ئه‌وه‌شی كه په‌یوه‌ندی به (مه‌تن – ده‌ق)ی فه‌رمووده‌كانه‌وه هه‌یه ئه‌وه هاوتا ناوه‌ستنه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌قه جێگیره‌كانی قورئاندا، وه‌كو(إن عبادي ليس لك عليهم سلطان)، یان چیرۆكی ئیبلیس له‌گه‌ڵ گومڕاكاندا (وما كان لي عليكم من سلطان إلا أن دعوتكم فاستجبتم لي)،هەروەها لەگەڵ قسه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی لای بوخاری و موسلیم (الحمد لله الذي لم يقدر منكم إلا على الوسوسة)، ئه‌وه‌شی لای زانایان كاری پێ ده‌كرێت شیكردنه‌وه‌ی (مه‌تن و سه‌نه‌د)ی فه‌رمووده‌كانه پێش بریاردان له‌سه‌ر هه‌رگێڕانه‌وه‌یه‌ك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه خوای گه‌وره به ده‌قی روون و ئاشكرا ده‌فه‌رموێت﴿إن كيد الشيطان كان ضعيفاً﴾(النساء: ٧٦) (به‌ڕاستی پیلان و ته‌ڵه‌كه‌ی شه‌یتان پووچ و لاوازه).. ئیتر بۆچی ئه‌بێ پرسی جنۆكه لای خه‌ڵك به‌ڕاده‌یه‌ك گه‌وره بكه‌ین كه كاریان ببێت به جنۆكه و چوونه‌جه‌سته‌و له‌و بابه‌تانه؟!.. له كاتێكدا كه بێدینه‌كان وئه‌وانه‌ی خۆیان ناوناوه قورئانیی و ئه‌وانه‌ی رقیان به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵان هه‌یه و فه‌رمووده‌كانی بوخاری ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كاریگه‌ریان زۆر بووه و، له‌ناو گه‌نجاندا سه‌رلێشێواوی و لادان زۆربووه، به‌بۆنه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كانه‌وه..ئێمه‌ش بێخه‌به‌رین لێیان و هێشتا خه‌ریكین ده‌كێشین به پشتی ئه‌وانه‌دا كه نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه و،ده‌مانه‌وێت جنۆكه‌یان لێ ده‌ركه‌ین و شوێن وته‌ی پێشه‌وامان (دروودی خوای لەسەر بێت) ناكه‌وین، كه ده‌فه‌رموێت:”عِبَادَ اللَّهِ تَدَاوَوْا، فَإِنَّ اللَّهَ لَمْ يَضَعْ دَاءً إِلا وَضَعَ لَهُ شِفَاءً) -رواه أحمد (12186) والترمذي (2038)- واته: (ئه‌ی به‌نده‌كانی خودا، چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن، چونكه خوای گه‌وره هیچ ده‌ردێكی نه‌داوه ئه‌گه‌ر ده‌رمانی بۆ دانه‌نابێت)، وه باشترین شت ده‌بێت كه قورئانی پیرۆز و ئایه‌ته‌لكورسی و (معوذتین – سوره‌تی الفلق والناس) به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌دا بخوێنین و هه‌موومان ده‌زانین قورئان شیفا و ڕۆشنایی و ره‌حمه‌ته بۆمان.
له‌كۆتاییدا، ئه‌گه‌ر ڕاست بوو ئه‌وه له‌خوداوه‌یه، ئه‌گه‌ریش هه‌ڵه‌بوو له‌منه‌وه‌یه و داوای لێخۆشبوو‌ن له‌خودای گه‌وره ده‌كه‌م.