ئایینی ئیسلام و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز

له‌م بابه‌ته‌دا، زۆر ورد نابینه‌وه بۆ بڕیاردان، چونكه پێ ناچێت ئه‌وه كاری ئێمه بێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌ی و خه‌مڵاندن، ڕوماڵێكی بارودۆخ له نێو وێنه‌ی هونه‌ری نووسیندا ده‌كه‌ین، به هیواین سودی هه‌بێت ئه‌گه‌ر زۆر كه‌میش بێت.
دوای خوێندنه‌وه‌یه‌ك، مرۆڤ به‌و بڕوایه ده‌گات، قورئان باشترین و به پێزترین به‌رنامه‌یه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك، به شێوازێكی باش مرۆڤ لێی تێ بگات و كاری پێ بكات، هه‌ڵه تێگه‌شتن یان باش تێ نه‌گه‌شتن هه‌بوو، قه‌یرانی گه‌وره و كاره‌ساتی دڵته‌زێن ڕووده‌دات، كه مرۆڤ به ته‌واوی خه‌مبار ده‌كات.
دینی ئیسلام و ناوه‌رۆكی ئه‌م دینه پیرۆزه، یه‌كترسڕینه‌وه نییه، یه‌كتركوشتن نییه، ئه‌گه‌ر چی بریاری كوشتن هه‌یه، به‌ڵام یاسا‌و رێسای خۆی هه‌یه، دوای وردبونه‌وه و لێكۆڵینه‌وه بڕیار له لایه‌ن كه‌سی دیندار و شاره‌زا، ده‌درێت نه‌ك به‌په‌له و به خێرایی بدرێت، بنه‌مای وردی هه‌یه، چونكه كوشتنی مرۆڤ كاره‌ساته. كوشتنی مرۆڤ، به شێوازی له نانگرتنهوه له ئاوگرتنه‌وه له برسان و له تین‌و خنكاندا ئازاری زۆره و سزایشی زۆره، كاتێك ناڕه‌وا بێت. چونكه مردن به هۆی خنكان له ئاودا و له تینودا خنكان زۆر ئازار به‌خشه، مرۆڤ له چاوه‌ڕوانی ئازاردا گیان ده‌سپێرێت.
قورئان، ئه‌و كتێبه‌یه پڕه له ئارامی و یادكردنه‌وه. قورئان له زۆر شوێندا كه‌موكوڕی كه‌سی ڕوو له خوادایشی ده‌رخستووه، بۆی په‌رده‌پۆش نه‌كردووه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری بۆ داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی مسوڵمان وانه‌ی باشی لێ وه‌ربگرن!
نه‌بوونی راڤه‌یه‌كی وردی كوردی، له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز په‌یوه‌ستكردنی به ڕۆژگاری گۆڕاوی ئه‌مڕۆمان و تێنه‌گه‌یشتنمان له دین و په‌روه‌رده‌كردنمان به‌دینی ئیسلام، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین گرفته‌كانی بیری ئێمه‌ی كورد، به‌ڵام كێ به‌رپرسه؟ ئێمه خۆمان به‌رپرسین! ئایا ڕاسته، خوێن هه‌رزان بكرێت به ناوی دینی پیرۆزه‌وه؟ له كاتێكدا خودا ڕێگه‌ی به كافر و دینی جیاواز داوه، له سایه‌ی ئیسلامدا بژی ، ئه‌گه‌ر بێ‌زیان بوو. دوو بنه‌مامان هه‌یه له ئیسلامدا:
یه‌كه‌م: قورئان و دووه‌م فه‌رمووده. فه‌رمووده ڕاڤه‌ی قورئانه به شێوه‌یه‌كی كاره‌كی به‌ڵام كاتێك فه‌رموده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو دوورخرایه‌وه.چونكه ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ مسوڵمان دروست كردووه.
قورئان به‌سه‌ر دوو بنه‌مادا دابه‌ش بووه:
1- جێگیر‌و نه‌گۆڕ، وه‌ك: نوێژ، رۆژو، حه‌ج و … تاد.
2- ڕاڤه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرێت، شێوازی به ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی وه‌ك: بواری جیهاد و نێوان حه‌رام وحه‌ڵاڵ، كه به گومان ناو ده‌برێت، زۆر جار ڕای جیاواز دروست ده‌كات. یان بوونی رای مه‌زهه‌به‌كان له سه‌ر بابه‌تێك، هه‌ندێك جار گرفت دروست ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بوونه رێبه‌ری مه‌زهه‌به‌كان رێزی یهكترو رێزی رای یه‌كتریان گرتبوو. به‌تایبه‌ت چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ی سونه، یه‌كتریان رهدنهدهكردهوه به وشه‌یه‌كی ئازار به‌خش. به‌ڵام ئه‌وه ئێمه‌ین له‌سه‌ر ڕێگای ئه‌وان لاده‌ده‌ین، به تێگه‌شتنی هه‌ڵه له دین، كاره‌سات دروست ده‌كرێت و خوێنی مرۆڤ و كوشتن بره‌وی پێ ده‌درێت، هه‌موو موسڵمانێكی به ویژدان پێی ناخۆشه.
ئیسلام، خانه‌یه‌كی به هێز له نێو مێشك و دڵدا داگیرده‌كات، ئه‌گه‌ر به بڕوای ته‌واوه‌وه رامكرا “كۆنترۆڵ” كرا ، ده‌ست به‌سه‌ر مرۆڤدا ده‌گرێت. ژوانگه‌ی ئیسلام له دڵ و مێشكدا جێگیر بوو، دادگای ویژدانی له نێو ناخی مرۆڤدا دروست ده‌كات.
ئه‌م دادگایه، زۆر جار به گوێگرتن له بیروڕای به‌رامبه‌ر بڕیار به‌مرۆڤ ده‌دات، هه‌ندێك كات مرۆڤ خۆی بیرده‌كاته‌وه بڕیار ده‌دات. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك زۆر زوو دروست ده‌كات، له ئه‌وانه‌ی كه گوێده‌گرن، بۆ فتواو وته‌كانی به‌رامبه‌ر وه‌ك جێنیشن و بڕیارده‌ری دین ته‌ماشا ده‌كرێت، هه‌رچی بڵێ جێبه‌جێی ده‌كات، ئه‌گه‌ر داوایان لێ بكرێت گیان به‌خت بكه‌ن بیده به‌ده‌ست ( گیان ئافه‌رێن – ئیزرائیل) ئاماده‌ن. ئه‌گه‌ر كه‌سی فتواده‌ر له گه‌ڵ خودادا دڵی جوت بوو، له به‌ر ڕێگای خودا بڕیاری دا، پاداشت ده‌درێته‌وه ئه‌مه ئاساییه، به‌ڵام گرفت له‌وه‌دایه كه‌سی فتواده‌ر، له به‌ر دنیا و به‌رژوه‌ندی كه‌سی فتوا بدات و له‌ڕێگه‌ی دینه‌وه بیه‌وێت به ئامانجی خۆی بگات. ئه‌و كات ئه‌وانه‌ی ده‌كوژرێن، مسوڵمانان لێیان ڕازین دواتر خودایش له‌و دنیا دادگای ڕه‌های ده‌كات و هه‌ركه‌س ئه‌ندازه‌ی خۆی پاداشت و سزا وه‌رده‌گرێت. له‌و دنیا فتواكان ده‌خرێته به‌ر ته‌رازوی خودا، كه له گه‌رد بچوكتر ده‌خوێنێته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كێ بۆ خودا كاری كرد و كێ له به‌ر خۆی كاری به به‌رنامه‌ی خودا كرد، به‌ڵام له‌م دنیاش مرۆڤ ئه‌وه بزانێت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی تونای هه‌یه سودی خۆی هه‌یه.
لۆژێكێ له دینه‌وه وه‌رده‌گیرێت، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خیلافه‌ته وه‌ك سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆ سه‌رده‌می ئێستا. بۆ ئه‌م كاره‌ش، نموونه‌ی سه‌رده‌می پێش‌و ده‌كه‌نه لۆژیك و كاری پێ ده‌كه‌ن بێ دوو دڵی، وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له نێو سه‌د كه‌س یه‌ك كه‌س هه‌بێت پێوست بێت بكوژرێت هه‌مووی ده‌كوژن، چونكه دواتر خودا پاداشتی بێتاوانه‌كان ده‌داته‌وه و تاوانباریش سزا ده‌دات. به‌ڵام ئه‌م كاره ئایا ڕه‌وایه؟ ئه‌وه‌ی ده‌بێته قوربانی و پێی خۆش نه‌بووه چی؟
ئیسلام، بریتییه له كۆنترۆڵكردنی دڵ و مێشكی مرۆڤ، تا ڕاده‌یه‌كی باش، له مناڵییه‌وه مرۆڤ مسوڵمان بوو، ئه‌و خانانه‌ی مێشك پڕده‌بێته‌وه كه دواتر گۆڕانی ئاسان نییه و ده‌بێته نه‌ریت. ئاسان نییه گۆڕان له نه‌ریتدا بكرێت، چونكه نه‌ریت وا گه‌وره ده‌بێت مرۆڤ خۆی به‌خت بكات له پێناویدا ئه‌گه‌ر پێویست بكات. له كاتێكدا مه‌رج نییه به ته‌واوی ورده‌كارییه‌وه مرۆڤ بكرێت به مسوڵمان، بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێك/ كه‌سێك زانیاری له‌م زۆرتر بوو ویستی هه‌بوو كه‌سی گوێگر حه‌زی له گوێگرتن هه‌بوو، ئه‌وكات ئاسان كۆنترۆڵ ده‌كرێت، لایه‌نگیری و ناوبانگ دروست ده‌بێت، زۆری پێشه‌وا سه‌ر هه‌ڵده‌دات، به‌ڵام له مناڵییه‌وه شاره‌زای دینی به شێوه‌یه‌كی ورتر و ته‌واوتر بێت، ئه‌م گرفتانه كه‌متر ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی یاسای خودایش به مرۆڤ ناگۆرێت ئه‌ویش جیاوازییه له نێو مرۆڤایه‌تییدا.به‌ڵام پێداچونه‌وه به سسته‌می خراپ نییه، له هه‌رێمی كوردستان پێنج ملیۆن كورد هه‌یه، خه‌ریكه “حه‌فتاو سێ فیرقه‌كه”ی تێدا دروست ده‌بێت كه یه‌كیان له‌سه‌ر رێگای راسته. به شێوه‌یه‌كی رێژه‌ی هه‌رچی نیشانه‌ی كۆتای دنیایه، خه‌ریكه ورده ورده لێره سه‌رهه‌ڵده‌دات!
قورئانی پیرۆز، كاتێك راڤه ده‌كرێت: خودا ده‌فه‌رمویت: واتای قورئان دوایی نایه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو داره‌كان ببن به قه‌ڵه‌م زه‌ریاكان و سێ ئه‌وه‌نده‌ی تری زه‌ریایش ببنه مه‌ره‌كه‌ب واتای قورئان كۆتای نایه‌ت. بۆیه به هۆی خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی لۆژیكی ئایدۆلۆجیا ده‌توانرێت لێی به‌رهه‌م بێت. ئایدۆلۆجیای باش و بیری باش، بۆ خزمه‌تی وڵات‌و به‌ره‌و پێش بردنی زانست و دروستكردنی ئارامی، په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروستی مناڵ له قورئانی پیرۆزه‌وه، زانیاری پێدانی زانستی خودا بۆ فێركردنی نه‌وه‌ی نوێ كارێكی پیرۆزه، پله‌ی زانای دینی باشیش زۆر زۆر به‌رزه، پاداشتیان ته‌نها لای خودایه ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن.پله‌ی له كه‌سی تر و پاداشتی له شێوه‌ی خواپه‌رستی ئاسای وه‌ك ئێمه زیاتره. بۆیه ئه‌گه‌ر زانای ئیسلامی خواناس و بۆ خودا ژیا‌و هه‌بێت جێگه‌ی رێز و ستایش و له خزمهتیدابوونه و بهگوێكردنیانه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسوده‌ی په‌ره بسێنێت.
قورئان، خۆی ئایدۆلۆجیا نییه، به‌ڵام به هۆی راڤه‌وه كۆمه‌ڵ و ده‌سته و حیزب ده‌توانرێت، ئایدۆلۆجیای لێ بێته به‌رهه‌م و دروست بكرێت.ئه‌گه‌ر ته‌ندروست بوو ئارامی و دادپه‌روه‌ری به‌دوای خۆی دێنێت، ئه‌گه‌ر چی نه‌یاری هه‌بێت و نه‌یاریش لاببرێت به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ئارامی دێنێته‌وه نێو كۆمه‌ڵگا.
هاوشان جۆرێك له ئایدۆلۆجیا له قورئانه‌وه، به‌رهه‌م دێت. كه ده‌توانرێت باشترین سودی هه‌بێت، بۆ كۆمه‌ڵگا به پێچه‌وانه‌شه‌وه، لۆژێكێ به پێی راڤه‌ی ئایه‌تی قورئانی بۆ داده‌نێن. زۆر جار به پێی ئایه‌تی لێبورده‌یی لێبوردن لۆژیك داده‌رێژێت و زۆرجاریش به هۆی ئایه‌تی شمشێر، لۆژیكی كپكردن و هاتنه سه‌رده‌سه‌ڵات و رێگه به‌خودان بۆ بریاردانی كوشتن ڕه‌وا ده‌كرێت و كاری پێ ده‌كرێت، بۆ ئه‌م كاره‌ش ناڕه‌زایی له لایه‌ن مسوڵمانانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. خودا‌ش له چه‌ند ده‌قی قورئان جه‌ختی له‌وه كردووه مرۆڤ كه‌سێكی مامناوه‌ند بێت باشتره، چونكه له ژیاندا به‌رزو نزم هه‌یه، شه‌ڕوشۆڕ هه‌یه، سته‌م و ستهمكارو سته‌ملێكراو هه‌یه، مرۆڤ نه سته‌م بكات، نه بهێڵێت سته‌می لێ بكرێت، له پاڵ ئه‌مه‌شدا لێ بوردن و تۆڵه هه‌یه به گوێره‌ی بارودۆخ له لایه‌ن كه‌سی شاره‌زاوه بڕیاری لێ ده‌درێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌و جێگه‌ی باسه كه‌سه شاره‌زاكان له به‌ر خودا كاربكه‌ن و بیریان فراوان بێت، دولای دراو ببینن ئه‌و كات به‌های دیاری بكه‌ن، چونكه دراو دوو رووه، به‌ڵام هه‌ردوو روه‌كه‌ی وه‌ك یه‌ك نییه، هاوكات پێكه‌وه به‌هایان هه‌یه و دیاره، نرخ بۆ خۆیان دیاری ده‌كه‌ن، فراوانی بیری شاره‌زا و پسپۆری دینی، بۆ ئێستا پێویستیه‌كه زۆر گرنگه‌و جێگه‌ی كاركردنه و جیهان پێوستی پێیه‌تی.
گۆرانی باردۆخی ژیان، وا ده‌كات گۆڕان له زۆر شت‌دا دروست بێت، ئه‌وه‌ی دوێنی نیشانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی بوو ئه‌مرۆ نیشانه‌ی هه‌ژارییه، له مێژووی یه‌ك سه‌ده‌ی كورد وردبینه‌وه ئه‌وكات ده‌زانین جیهان ورده ورده ده‌گۆرێت به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی مناڵ جیاواز ده‌بێت له هه‌ڵسوكه‌وتی باوانیان، هه‌ندێك له‌وه‌ی پێشوتر نه‌گونجاو بوو ئێستا رێگه‌ی پێ ده‌درێت تا راده‌یه‌ك، واته: سنوری یاساخی كولتورییش گۆراوه، به‌ڵام ئه‌وه ناڵێم به پێی بارودۆخ دینیش بگۆڕێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستم گونجانی دینی ئیسلامه به تایبه‌ت بابه‌تی گۆڕاوه‌كان (گۆڕانی بارودۆخی كۆمه‌ڵگا به‌پێی كات و سه‌رده‌م جیاوازه) كاری وردتری تێدا بكرێت.
چواندنی باردۆخی سه‌رده‌می كۆن به ئێستا‌و هه‌وڵدانی گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رده‌می ئێستا بۆ پێشوتر كارێكه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ناكرێت، ئه‌گه‌ر بته‌وێ بیكه‌ی كۆمه‌ڵكوژی و سته‌م زۆر ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت ئه‌و كاره بكات پێده‌چێت وه‌ك پێشینانی شاره‌زای دین ده‌فه‌رموون: خۆی له ناخی دۆزه‌خ نزیك كردبێته‌وه بێئاگاش بێت.