دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی ریفۆرمخوازێكی ماندوونه‌ناس
هه‌ست ده‌که‌م هێشتا خوێنه‌ری کورد وه‌ک ئه‌وه‌ی پێویسته به‌م زانا گه‌وره‌یه‌ی ئاشنا نه‌بووه، هۆکاری ئه‌م باش نه‌ناسینه زۆره، لێی ده‌گه‌ڕێم بۆ کات و ده‌رفه‌تی دیکه، ئه‌وه‌ی گرنگ بێت له‌ئێستادا چۆن بتوانین خوێنه‌ری کورد به‌لایه‌نه شارا‌وه‌کانی ژیانی دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی –خوا لێی خۆش ببێت- ئاشنا بکه‌ین، به‌تایبه‌تی سه‌ره‌تای گیانی ریفۆرمخوزازی لای دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی پشتیوان به‌خوا له‌چه‌ند وتارێکدا تیشک ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌م بواره‌و ئومێده‌وارم بتوانم مافی خۆی بده‌مێ.
کاروانی ژیانم
“کاروانی ژیانم” ناوی ئه‌و کتێبه‌یه که دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی ژیاننامه‌ی خۆی تێدا تۆمار کردووه، پێموایه یه‌که‌مین ده‌روازه بۆ خوێنه‌ری کورد به‌باشی به‌م گه‌وره زانایه‌ی ئاشنا ببێت خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه‌یه که‌تا ئێستا دووجار چاپ کراوه‌و ئێستا چاپی سێهه‌م ده‌كرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران زانیارییه‌کی پوختیان سه‌باره‌ت به‌م کتێبه هه‌بێت هه‌وڵده‌ده‌م به‌کورتی و پوختی شتێکی له‌باره‌وه بنوسم.
ئه‌م کتێبه له‌چوار به‌شی سه‌ره‌کی و پاشکۆیه‌ک پێکدێت، به‌شی یه‌که‌م تایبه‌ته به‌سه‌ره‌تای ژیانی و خوێندنی وه‌ک فه‌قێ له‌حوجره‌ی مزگه‌وته‌کانی کوردستاندا (1924-1945).
به‌شی دووه‌م تایبه‌ته به‌ژیانی وه‌ک مامۆستایه‌کی ئایینی پاش وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی زانسته شه‌رعییه‌کان، که‌ناوی ناوه ژیانی مه‌لایه‌تیم (1946-1955).
به‌شی سێیه‌م تایبه‌ته به‌ژیانی له‌ناو سوپادا وه‌ک ئیمام تابوور (8/10/1955-20/8/1972).
چواره‌م به‌ش باس له‌ژیانی وه‌ک مامۆستای زانکۆ ده‌کات و ناوی ناوه ژیانی زانکۆ (1975-2008).
له‌کۆتایشدا پاشکۆیه‌ک هه‌یه تایبه‌ت به‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر.
چاپی دووه‌می ئه‌م کتێبه 874 لاپه‌ڕه‌یه، به‌وردی نوسراوه، پێویستی به‌وه هه‌یه به‌وردی بخوێنرێته‌وه تا خوێنه‌ر به‌باشی لێی تێبگات.
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن له‌کتێبه‌که بۆ خوێنه‌ر لێ بگه‌ڕێم له‌دوو قۆناغی ژیانی زۆر به‌کورتی ده‌دوێم که‌تێیاندا سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ریفۆرمخوازی هه‌ست پێده‌کرێت.
قۆناغی یه‌که‌م: ئه‌م قۆناغه سه‌ره‌تای ژیانییه‌تی که‌له‌گوندی زه‌ڵم ده‌ست پێده‌کات، له‌ناسنامه‌دا نوسراوه ساڵی 1924 له‌دایکبووه، به‌ڵام چه‌ندین جار له‌خۆی بیستوومه وتوویه‌تی به‌پێی قسه‌ی که‌سانی به‌ته‌مه‌نی گونده‌که‌یان بێت ساڵی 1920 له‌دایکبووه، زه‌ڵم گوندێکی دووره ده‌سته و که‌وتۆته شوێنێکی پێچه‌وه نزیک له‌سنووری ئێران، له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ره‌تای خوێندن بۆ دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی ئاسان نه‌بووه، قوتابیه‌کی کۆڵنه‌ده‌ری زانستخواز بووه، که‌زۆر مه‌ینه‌تی له‌پێناوی فێربووندا چه‌شتووه‌و له‌کوێ مامۆستایه‌کی باش هه‌بووبێت خۆی گه‌یاندۆته خزمه‌تی و زانسته شه‌رعییه‌کانی له‌لا خوێندووه.
دیارترین ئه‌و مامۆستایانه‌ی که‌دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی له‌زانسته‌که‌یان به‌هره‌مه‌ند بووه: مامۆستا مه‌لا سه‌ید عارفی چۆڕی له‌خورماڵ، مامۆستا مه‌لا قادری جه‌لالی له‌گوندی ده‌گاگا له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕیس له‌بیاره، مامۆستا مه‌لا باقری بالک له‌گوندی بالکی نزیک شاری مه‌ریوان له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، مامۆستا مه‌لا مه‌حمودی موفتی شاری سنه، مامۆستا مه‌لا جه‌لالی ئه‌نساری له‌گوندی کانی سپی نزیک شاری شنۆ، مامۆستا مه‌لا مسته‌فای مده‌رسی له‌گوندی شوێ له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نزیک به‌شاری بانه، مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مینی ئه‌حمه‌دیان له‌گوندی دێبکری نزیک شاری مه‌هاباد، مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی ره‌ئیس له‌گوندی گه‌ڵاڵه، دواتر له‌شاری کۆیه‌و له‌خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا نوره‌دینی جه‌لیزاده برای مه‌لای گه‌وره‌دا ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کرێته سه‌رباز پێویستی به‌وه هه‌بووه له‌حوجره‌یه‌کی فه‌رمیش ئیجازه وه‌ربگرێت بۆیه له‌شاری سلێمانی له‌خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌سه‌عیدی خومخانه ئیجازه‌ی وه‌رگرتووه.
گه‌شتی زانستخوازی دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی عه‌وداڵی زانسته شه‌رعییه‌کان بێ کۆسپ و ده‌ر‌دی سه‌ری نه‌بووه، سه‌دان نه‌هامه‌تی و کوێره‌وه‌ری له‌م به‌شه‌ی ژیانه‌که‌یدا ده‌بینرێت، به‌ڵام کۆڵنه‌دان و عاشقبوونی زانست دروشمی بووه، بۆیه ده‌بینین له‌کاتی گرانی سه‌ختی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا که له‌ته‌وێڵه ده‌خوێنێت و به‌هۆی ده‌ستڕه‌نگینی خه‌ڵکی ته‌وێڵه‌وه ئه‌و شاره گرانی پێوه دیار نییه، له‌زستانی سه‌ختی ئه‌و ساڵه‌دا ئه‌و شاره خۆشه به‌جێ دێڵێت به‌ره‌و ده‌گاگا له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ڕوات، چونکه ده‌زانێت له‌وێ مامۆستایه‌کی باشی لێیه ده‌توانێت به‌چاکی کتێبی گه‌له‌نبه‌وی بورهانی پێ بڵێت، له‌باره‌ی سه‌ختی ژیانی ئه‌و گونده‌وه زۆری نووسیوه، به‌ڵام ده‌نوسێت که‌مامۆستا مه‌لا جه‌لال وانه‌که‌ی پێ ده‌وتم هه‌موو ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌م له‌بیر ده‌کرد، کاتێ له‌دێبکری نزیک مه‌هابادیش ده‌خوێنێت کوێخای گونده‌که پێشنیاری بۆ ده‌کات که‌تاقه کچه‌که‌ی بخوازێت و له‌وێ بمێنێته‌وه و هه‌موو سه‌رمایه‌که‌ی کۆێخا بۆ مسته‌فا زه‌ڵمی بێت ئه‌م ره‌تی ده‌کاته‌وه‌و عاشقبوونی بۆ فێربوون وایلێده‌کات هیچ شتێک نه‌بێته رێگر لێی.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا دووجار به‌خزمه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د گه‌یشتووه.
ئه‌وه‌ی له‌کۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا جێی سه‌رنجه خستنه‌رووی تێبینیه‌کانیه‌تی له‌سه‌ر خوێندنی مزگه‌وت که‌له‌وکاته‌دا له‌کوردستان باو بووه، به‌کورتی ئه‌م خاڵانه لێره‌دا ده‌خه‌مه روو:
1- شێوه‌ی وتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان به‌هه‌ڵه ده‌زانێت، چونکه زۆرجار مامۆستا توند‌و تیژی به‌کار هێناوه.
2- ره‌خنه له‌وه ده‌گرێت که‌خوێندنی مزگه‌وت به‌خوێندنی قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێکردووه که ئه‌وه‌ش بۆ قوتابی سه‌خت بووه یه‌کسه‌ر ببرێته سه‌ر خوێندنی قورئان.
3- ره‌خنه له‌جۆری ژیانی فه‌قێ ده‌گرێت، که‌ژیانی به‌راتبه بووه‌و پێی باشه خه‌لكه‌که له‌نێو خۆیاندا کۆمه‌کیان کۆ بکردایه‌وه نه‌ک فه‌قێ له‌ده‌رگای ماڵان بدات بۆ نان.
4- ره‌خنه له‌و جیاوازیه زۆره ده‌گرێت که‌له‌نێوان سوخته‌و موسته‌عیدا هه‌بووه‌و سوخته وه‌ک خزمه‌تکاری مسته‌عید بووه.
5- ره‌خنه له‌جۆری وتنه‌وه‌ی وانه ده‌گرێت که‌مامۆستای مزگه‌وتی زۆر هیلاک کردووه که‌تاک تاک وانه‌ی به‌فه‌قێ وتوه‌ته‌وه.
6- ره‌خنه له‌وه ده‌گرێت زۆر گرنگی به‌خوێندنی ته‌فسیری قورئان و فه‌رمووده‌و فیقهی ئیسلامی نه‌دراوه.
7- ره‌خنه له‌وه ده‌گرێت مه‌لای کورد به‌زۆری ته‌نها هه‌وڵدانیان بۆ فێربوونی مه‌زهه‌بی شافیعی بووه، داوا ده‌کات زانای ئایینی خۆی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌کانی حوکمه شه‌رعییه‌کان و بزانێت ئه‌و حوکمانه له‌کوێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
به‌شی دووه‌م: ژیانی دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی وه‌ک مامۆستایه‌کی ئایینی: له‌ساڵی 1946 تا ساڵی 1955، یه‌که‌مجار له‌دێی زه‌ڵم ده‌بێته مه‌لا، دواتر ده‌چێته گوندی سه‌رسیان نزیک شاری رانیه، پاشان دێته مزگه‌وتی ئیبن ته‌به‌قی هه‌رمه‌نی له‌شاری سلێمانی که‌ده‌که‌وێته جاده‌ی پیره‌مێرد، پاش ئه‌وه ناچار ده‌کرێت سلێمانی به‌جێ بهێڵێت.
له‌م قۆناغه‌دا چه‌که‌ره‌کردنی گیانی ریفۆرمخوازی له‌ژیانی دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمیدا ده‌رده‌که‌وێت، ده‌کرێت به‌کورتی و پوختی له‌چه‌ند خاڵێکدا بیانخه‌ینه روو:
1- ره‌تکردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی ئیسقات و سه‌رفیتره‌و زه‌کات، چونکه پێی وایه مامۆستای ئایینی که‌ده‌بێت پێشه‌وای کۆمه‌ڵگا بێت و رێگایان بۆ رووناک بکات به‌ره‌نجی شانی خۆی بژی، تابتوانێت ئه‌وه‌ی حه‌قه به‌خه‌ڵکی بگه‌یه‌نێت و چاوی له‌ده‌ستی خه‌ڵکی نه‌بێت، به‌واتایه‌كی دیكه‌ی سه‌ره‌تای ریفۆرمخوازییه‌كه‌ی له‌خۆیه‌وه ده‌ست پێكرد و وازیهێنا له‌وه‌رگرتنی سه‌رفیتره و ئیسقات و زه‌كات، (له‌سه‌ر ئیسقات قسه‌ی خۆی هه‌یه كه‌لێره‌دا ده‌رفه‌ت نییه بینووسین، ده‌كرێت خوێنه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ كتێبی كاروانی ژیانم).
2- هه‌ست به‌و که‌م و کورتییه ده‌کات که‌له‌خوێندنی حوجره‌دا هه‌یه، بۆیه ده‌چێته خوێندنی حکومی و تاقیکردنه‌وه‌ی شه‌شی سه‌ره‌تای له‌سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دووه‌مین هه‌نگاوی ریفۆرمخوازی بووه، ئه‌میش له‌خۆیه‌وه ده‌ستی پێكردووه، بویرییه‌كی زۆری ویستووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا مامۆستای ئایینی بچێته خوێندنی حكومی، به‌تایبه‌ت مامۆستای ئایینی كه‌خاوه‌ن پله‌یه‌كی به‌رزی زانستی بووه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، چۆن بچێت تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندنی سه‌ره‌تایی ئه‌نجام بدات.
3- یه‌که‌مین مامۆستای ئایینییه ته‌خته ره‌ش له‌حوجره‌ی مزگه‌وتدا دابنێت و ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌قوتابخانه‌ی حکومی‌دا خوێنراون و فه‌قێ نه‌یخوێندووه به‌فه‌قێکانی شاری سلێمانی ده‌ڵێته‌وه، ئه‌م قۆناغه‌ش به‌كرداریی به‌رجه‌سته‌بوونی ریفۆرمخوازییه‌كه‌یه‌تی كه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه نوێ بووه، هه‌ربۆیه دژایه‌تی كراوه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ناچار كراوه شاری سلێمانی به‌جێ بهێڵێت، یه‌م هه‌نگاوه‌ش یه‌كیكی دیكه‌یه له‌هه‌نگاوه بوێره‌كانی ژیانی زه‌ڵمی.
لێره‌وه دژایه‌تی هاوپیشه‌کانی بۆی دروست ده‌بێت و هه‌موو رێگایه‌ک ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رێگری لێ بکه‌ن، به‌داخه‌وه ناچاری ده‌که‌ن شاری سلێمانی به‌جێ بهێڵێت.
له‌م ماوه‌یه‌دا مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ریس و دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی ناچار ده‌کرێن سلێمانی به‌جێ بهێڵن، هۆکاری ئه‌م به‌جێهێشتنه بابه‌تێکه‌و ده‌کرێت لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی و مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ریس له‌ژیاننامه‌کانیاندا هه‌ندێکیان لێ باس کردووه، به‌ڵام زیاتر له‌وه هه‌ڵده‌گرێت.
له‌م به‌شه‌ی ژیاننامه‌که‌یدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌رس وتنه‌وه‌ی حوجره‌ی مزگه‌وت ده‌کات، ئه‌م هه‌لسه‌نگاندنه‌شی به‌روونی گیانی ریفۆرمخوازی تێدا ده‌بینرێت، له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند خاڵێک ده‌خاته روو:
1- ئه‌و کتێبانه‌ی پێیان ده‌وترا دوازده عیلمه‌و له‌حوجره ده‌خوێنران زۆریان دووباره بوون، به‌تایبه‌ت نه‌حو صرف که‌چه‌ندساڵێکی خایاندووه.
2- مامۆستای ئایینی هه‌ر ئه‌و کتێبانه فێربووه که‌ده‌یوته‌وه، به‌زۆری خه‌ریکی حاشیه نووسین بووه، که‌متر خۆی له‌قه‌ره‌ی ده‌رهێنانی حوکمه شه‌رعییه‌کان داوه، به‌رده‌وام بۆ کتێبه‌کانی فیقهی شافیعی گه‌ڕاوه‌ته‌وه وه‌ڵامی پرسیاری داوه‌ته‌وه.
3- مامۆستایانی ئایینی هه‌مان ئه‌و کتێبانه‌ی کاتی خۆی خوێندوویانه وتوویانه‌ته‌وه‌و نه‌یانتوانیووه پرۆگرامی خوێندن بگۆڕن.
4- هه‌ندێک له‌و کتێبانه‌ی ده‌خوێندران پڕبوون له‌خورافات، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له‌بواری فه‌له‌کیاتدا له‌و سه‌رده‌مانه‌دا خوێندراوه.
ئه‌گه‌ر بۆ خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌ژیانی دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمیدا بگه‌ڕێین ئه‌وا له‌م قۆناغه‌ی ژیانییدا به‌روونی هه‌ستی پێده‌که‌ین، ئه‌و ته‌نها ره‌خنه‌ی له‌مامۆستایانی ئایینی و بابه‌ت و چۆنیه‌تی خوێندنی حوجره نییه، به‌ڵکو له‌زۆر جێگای کتێبه‌که‌یدا ده‌بینین ره‌خنه له‌خۆی ده‌گرێت و که‌م کورتییه‌کانی ژیانی خۆی ده‌ست نیشان ده‌کات، هه‌موو ئه‌مانه واده‌که‌ن زمینه‌ی ریفۆرمخوازیه‌که‌ی له‌بارتر بێت.
قۆناغی سێیه‌می ژیانی که‌ده‌بێته ئیمام تابور له‌سوپاداو له‌هه‌مان ئه‌و فه‌وجه ده‌بێته که‌عه‌بدوسه‌لام عارف ئامر فه‌وجیه‌تی و عه‌بدولکه‌ریم قاسم به‌رپرسی لیواکه بووه، ئه‌م ژیانه نوێیه دونیابینی دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی فراوانتر ده‌کات، به‌شدارییه‌کی کاراشی ده‌بێت له‌کوده‌تای ساڵی 1958 و گۆڕینی سیسته‌می حوکمڕانی له‌پاشایه‌تییه‌وه بۆ کۆماری، هه‌موو ئه‌و گۆڕانکاریانه کاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر جۆری بیرکردنه‌وه‌و قوڵتر روانین له‌بابه‌ته‌کانی ئایین و ژیان لای دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی.
ئه‌وه‌ی له‌دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمیدا گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت خۆشه‌ویستیه‌تی بۆ فێربوون، بۆیه تاقیکردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی و ئاماده‌یش ده‌دات و سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت و له‌کۆلێژی یاسا وه‌رده‌گیرێت، لێره‌وه قۆناغێکی دیکه‌ی گه‌شه‌ی فیکری له‌لای درست ده‌بێت، به‌راورد له‌نێوان ئه‌م خوێندنه‌و خوێنی حوجره‌دا ده‌کات، هه‌ست به‌خاڵی به‌هێزو لاوازی هه‌ر خوێندنه‌یان ده‌کات، دواتریش له‌عێراق ماسته‌ر له‌شه‌ریعه‌و له‌زانکۆی قاهیره ماسته‌ر له‌یاسا و له‌زانکۆی ئه‌زهه‌ر ماسته‌ر له‌فیقهی به‌راوردکاری و له‌ئه‌زهه‌ر دکتۆرا له‌فیقهی به‌راوردکاری وه‌رده‌گرێت و دواتر ساڵی 2005 واته ته‌مه‌نی له‌سه‌رو هه‌شتا ساڵییه‌وه بووه كه تاوتوێی دكتۆراكه‌ی له‌یاسادا له‌به‌غدا كردووه‌و به‌پله‌ی ئیمتیاز دكتۆرای وه‌رگرتووه.
ده‌ستپێکی راسته‌قینه‌ی ریفۆرمخوازی ئه‌و کاته ده‌بێت که‌پرۆگرامی خوێندن داده‌نێت و کتێبه‌کانی له‌زانکۆکانی عێراقدا ده‌بنه مه‌نهه‌ج، لێره‌وه وه‌ک خۆی ده‌ڵێت به‌قوڵی له‌و بابه‌تانه گه‌یشتم که‌خوێندبووم، تێگه‌یشتم چۆن ئه‌وه‌ی خوێندوومه بخه‌مه گه‌ڕ بۆ ده‌رهێنانی حوکمی شه‌رعی.
ده‌کرێت ئه‌مانه‌ش له‌چه‌ند خاڵێکدا کورت بکه‌ینه‌وه:
1- بوونی بوێری لای دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی سه‌رچاوه‌ی به‌هێزی به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌کانییه‌تی بۆ چاکسازی له‌بواری ئایینی‌دا.
2- هه‌بوونی شاره‌زایی له‌بواری شه‌ریعه‌ت و خۆ نه‌به‌ستنه‌وه‌ی به‌ته‌نها مه‌زهه‌بێکه‌وه‌و له‌به‌رچاوگرتنی هه‌شت مه‌زهه‌ب له‌لێکۆڵینه‌وه‌و به‌راورده‌کانیدا و هه‌بوونی شاره‌زایی له‌بواری یاسادا، هه‌موو ئه‌مانه پێکه‌وه‌و به‌به‌راوردکردنیان وای لێده‌کات جیاواز بێت له‌مامۆستایانی دیکه‌ی سه‌رده‌مه‌که‌ی.
3- بڕوابوونی ته‌واوی به‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه بوترێت ده‌رگای ئیجتیهاد داخراوه و لێکۆڵینه‌وه‌ی قوڵی له‌و بابه‌تانه‌ی پێشتر مافی ته‌وایان پێنه‌داوه‌و خستنه‌رووی بۆچوونی راشکاوانه‌ی خۆی له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان.
4- بڕوانه‌بوونی به‌هه‌بوونی نه‌سخ له‌قورئاندا وایکردووه لێکۆڵینه‌وه‌کانی سه‌رکه‌وتووانه بن.
5- گوێنه‌دانی به‌و تۆمه‌ت و ره‌خنانه‌ی لیی ده‌گیرێت، به‌پێجه‌وانه‌وه جورئه‌تی ته‌واوی هه‌بووه له قسه‌کردن له‌بابه‌ته هه‌ستیاره‌كانی وه‌ک کوشتنی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و به‌ردبارانکردنی زیناکارو ئازادی له‌ئیسلامدا وکۆیله‌و که‌نیزه‌ک و بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به‌باری که‌سیی و هاوسه‌رگیری و ته‌ڵاق و میراتی، هه‌موو ئه‌مانه خاڵی گه‌وره‌ی وه‌رچه‌رخانن له‌کاروانی ریفۆرمخوازی دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمیدا.
6- هه‌رگیز به‌دوای پله‌و پایه‌دا نه‌گه‌ڕاوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیری له‌رازیکردنی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌کردۆته‌وه‌و بیری لای زانسته‌که‌ی بووه‌و هه‌میشه ئه‌وه‌ی دوپاتکردووه‌ته‌وه: خوای گه‌وره به‌مامۆستای دروست کردوم و حه‌زده‌که‌م هه‌ر به‌مامۆستای بژیم و به‌مامۆستای بمرم، هه‌ر به‌و جۆره‌ش بوو، كۆتا نامه‌ی دكتۆرا كه‌سه‌رپه‌رشتی تاوتوێكردنی كرد كه‌متر له‌ساڵێك پێش وه‌فاتی بوو، واته ته‌مه‌نی له‌سه‌رو نه‌وه‌د ساڵییه‌وه بوو، ئه‌ویش نامه‌ی دكتۆرای مامۆستا محمد صاڵح هۆرێنی بوو.
7- ئه‌و بروای وابوو جگه له‌قورئان و فه‌رمووده ده‌بێت کاتێ هه‌ر کتێبێک ده‌خوێنینه‌وه ئه‌م گوته‌یه‌ی ئیمامی غه‌زالی له‌به‌رچاو بگرین که‌ده‌ڵێت: “من لم يشك لم ينظر، ومن لم ینظر لم يبصر، ومن لم يبصر بقي في العمي والجهالة”.
واته هه‌رکه‌س گومانی نه‌کرد وه‌ک ئه‌وه وایه سه‌رنجی نه‌دابێت، ئه‌وه‌ی سه‌رنج نه‌دات وه‌ک ئه‌وه وایه نه‌یدیبێت، مه‌به‌ستی بینی قوڵه، ئه‌وه‌شی نه‌یبینیبێت هه‌میشه له‌نه‌زانیدا ده‌مێنێته‌وه.
شت زۆره له‌باره‌ی هه‌وڵه ریفۆرمخوازیه‌کانی دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمییه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، که‌ره‌نگه لێره‌دا ئه‌و بواره نه‌بێت، بۆیه کۆتایی بابه‌ته‌که‌م به‌م وته‌یه‌ی ده‌هێنم که‌ده‌ڵێت:” پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ژیر‌و زانایه‌ک هه‌رچییه‌کی بیست خۆی وردی بکاته‌وه و لێکی بداته‌وه تا بزانێت له‌راستی و ناڕاستییه‌وه چه‌نده نزیکه، هه‌روه‌ک وتوویانه: (انظر الى ما قيل ولا تنظر الى من قال)، واته: هه‌رده‌م ته‌ماشای وته‌که بکه‌و ته‌ماشای خاوه‌نه‌که‌ی مه‌که، به‌ڵام ته‌نیا له‌قورئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ته‌ماشای خاوه‌نه‌کانیان ده‌که‌ین، جگه له‌مه نابێت ته‌ماشای خاوه‌نه‌که‌ی بکه‌یت به‌ڵکو ده‌بێت به‌ژیری لێی بکۆڵیته‌وه.
چونکه ئه‌گه‌ر ئێمه باوه‌ڕیان پێ بکه‌ین ئه‌وانه‌ی دوای ئێمه‌ش بڕوایان پێ ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه جێگای بڕوای ئێمه بوون”.
ئومێده‌وارم توانیبێتم که‌مێک له‌ژیانی ئه‌م بلیمه‌ته‌ی جیهانی ئیسلامی به‌خوێنه‌ری کورد ئاشنا بکه‌م.