چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەھاوی سیمینارێك سەبارەت “میدیا لە هەرێمی كوردستان” ڕێكدەخات

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ /٦/ ٢٠٢٦، سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، سیمینارێكی زانستیی بە ناونیشانی «میدیا لە هەرێمی كوردستاندا لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتیی كۆمەڵایەتییەوە» بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر یەحیا عومەر ڕێشاوی لە ھۆڵی سەنتەری زەهاوی لە سلێمانی ڕێکخست، تێیدا بەڕێزیان دید و ڕاڤەیەکی ورد و زانستیی و ڕەخنەییانەی بۆ ڕەوشی میدیا لە هەرێمی كوردستاندا خستەڕوو و واتا و سەرەتا و پەرەسەندنی میدیای لە هەرێمی كوردستانی لەبەر ڕۆشنایی بەرپرسیارێتیی كۆمەڵایەتییەوە شەنوكەو كرد و جەختی لەسەر كاركردن بۆ پابەندبوون بە بنەماكانی میدیای بەرپرس لە هەموو ئاستەكان كردەوە و خوێندنەوەی وردی بۆ تیۆرەكانی ئەو بوارە كرد.

جێی ئاماژەیە بەڕێزیان پسپۆڕی بوارەكەن و خاوەنی چەند كتێب و توێژینەوە و وتاری زانستین لەو بارەیەوە.
دواتر بەشداربووانیش بە پرسیار و گفتوگۆ و ھاتنەناوەوەکانیان باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و سوپاسی سەنتەری زەهاوییان كرد و خوازیاری بەردەوامیی ئەم جۆرە چالاكییانە بوون.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply