هەواڵ

خولی هزر و هۆشیاریی سەنتەری زەهاوی بەردەوامیی هەیە

خولی هزر و هۆشیاریی لە سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی بەردەوامە.

ڕۆژی  سێشەممە ١٦/٦/٢٠٢٦ خولەکەی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیكریی بەردەوامە و تێیدا دوو پاكێجی تر لە وانەكان پێشکەشکران،  کە كار لەسەر گەشەپێدانی هزر و هۆشیاریی گەنجان و توانا هزری و مەعریفییەکانیان دەكەن; یەکەمیان  بە ناونیشانی فیکری هاوچەرخ لەلایەن بەڕێز د.ئیسماعیل ئیبراهیم بەرزنجی و دووەمیان بە ناونیشانی هونەری دانوستان لە لایەن بەڕێز د.دانا عەلی بەرزنجی پێشکەشکران.

شیاوی باسە خولەكە بەردەوامیی هەیە و ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply