وتار

هەڵە باوەكان بۆ ڕاڤەى بەشێك لە ئايەتەكان

[وَمِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ]

دووەم

[وَمِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ]

زۆرێك پێي وايە ئەم ئايەتە پيرۆزەى سورەتى (الذاريات/ 49): [وَمِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ] مەبەستى ئەوەيە خودا لە نێو هەموو بونەوەرەكانيدا هاوسەر ياخود نێر و مێي ئەفراندووە، بەلآم وەكو بۆمان دەردەكەوێت ئەمە ليكدانەوەيەكى ڕواڵەتييە.
بەڵكو ڕاڤە و واتاى دروست -هەروەك سەرچاوەكانى تەفسير ڕوونيان كردۆتەوە- ئەوەيە: خودا لە هەر جۆرە بەديهێنراوێك دوو دژەوانە، ياخود دوو هاوشيوە، ياخود دوو گروپى جياوازى دروست كردووە.
ئەگەر بێت و سەرنج بدەين لە وشەى [زوجين] له قورئانى پيرۆزدا، دەبينين تەنها (چوار) جار بە نەناسراوى (نەكيرە) هاتووە، ئەوانيش ئەيەتەكانى: [قُلْنَا احْمِلْ فِيهَا مِنْ كُلّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ]. هود: 40. [وَمِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ]. الرعد: 3. [فَاسْلُكْ فِيهَا مِنْ كُلّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ]. المؤمنون: 27. [وَمِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ]. الذاريات: 49.
وەكو دەبينين لەو چوار ئايەتەدا پەروەردگارمان دوور و نزيك باسى نێر و مێ ياخود هاوسەرگيرى نەكردووە، بەڵكو واتاى نێر و مێى تێياندا وەكو يەكێك لە دوو ڕەگەزى جياواز لە بەرامبەر يەكترى داناوه و، وەك سەرجەم دژەوانەكانى ديكە بوونيانى جێ كردۆتەوە، نەک وەک دوو رەگەزى سەرەکى، مەبەستیش لە دژەوانەکان، گشت ئەو شتانەن كه بەرامبەر يەكدى دەوەستنەوە، وەك: موجەب و سالب، سارد و گەرم، وشكانى و دەريا، خۆر و مانگ، ئاسمان و ئەرز، بەرز و نزم، تاڵ و شيرين، كوفر و ئيمان، شەو و ڕۆژ، ڕوناكى و تاريكي، بەختەوەرى و بەدبەختى، جوڵە و ئارامى، هەق و باتڵ، مرۆف و جنۆكە .
كەواتە مەبەست لە (زوجان) ئەو شتانەن كە هاوشيوه و هاوتا، ياخود دژيەكن. وەكچۆن لە زمانەوانيدا هەر شتێك بەرامبەرێكى هەبێت پێى دەگوترێت: (زوج/ جووت)، بۆ نمونە دەڵێين: جوتێك پێلآو، جوتێك كۆتر، جوتێك كەلەپچە . بةلآم به خوداى گەورە ناگوترێت (زوج)؛ چونكە بەرامبەر و هاوتا و هاوشيوەى نييە .
وە خواى گەورە لە دوو جێگەى قورئاندا وشەي (الزوجين)ى بە ناسراوى (معرفە) هێناوە و، تەنها لەو دوو شوێنەشدا مەبەستى ڕەگەزى نێر و مێيە، بە بەڵگەى ئەوەى ڕاستەوخۆ بە دوايدا هەردوو وشەي [الذَّكَرَ وَالْأُنْثَى] نێر و مێى هێناوە؛ چونكە هەركات چەمكێك ياخود وشەيەك بە ناسراوى (معرفە) هات، پێويستە جۆري جوتێتييەكەى باس بكرێت، كەواتە پەروەردگار لەو دوو شوينەى قورئاندا مەبەستى به [زوجين] هاوسەر ياخود نێرو مێيە: [وَأَنَّهُ خَلَقَ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنْثَى]. النجم: 45. [فَجَعَلَ مِنْهُ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنْثَى]. القيامة: 39.
بەوەى خستمانە ڕوو دەردەكەويت مەرج نييە گشت جارێك مەبەست لە [زوجان/ زوجين] نێر و مێ و هاوسەر بێت، بەڵكو مەبەست: دژەوانە، ياخود هاوتا و بەرامبەر، ياخود گروپ و دەستە و تاقمە ، هەروەكو ئەم ئايەتە پيرۆزانە گشت ئەم واتايانە پشتڕاست دەكەنەوە: [احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ]. الصافات: 22. [وَإِذَا النُّفُوسُ زُوِّجَتْ]. التكوير: 7. [وَكُنْتُمْ أَزْوَاجًا ثَلَاثَةً]. الواقعة: 7. [وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِنْ نَبَاتٍ شَتَّى]. طه: 53. [سُبْحَانَ الَّذِي خَلَقَ الْأَزْوَاجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ وَمِنْ أَنْفُسِهِمْ وَمِمَّا لَا يَعْلَمُونَ]. يس: 36. [وَالَّذِي خَلَقَ الْأَزْوَاجَ كُلَّهَا وَجَعَلَ لَكُمْ مِنَ الْفُلْكِ وَالْأَنْعَامِ مَا تَرْكَبُونَ]. الزخرف: 12.

محمد مه‌لا محمود تاوگۆزی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply