وتار

قەیرانی فیکری هاوچەرخ

گرنگترین گۆڕانکاری لەم سەردەمەدا کە لەبواری فیکردا ڕویداوە، لە هەمانکاتیشدا ترسناکترینە ئەوەیە کە فیکر لە قۆناغەکانی ڕابردوودا سەرچاوەو مەرجیعی کایە مەعریفیە جۆراوجۆرەکان بوو…..
بەڵام لەم سەردەمەدا و دوای پەرەسەندنی سەرمایەداریی فیکر بووە بە پاشکۆی کایەی ئابووری و لەهۆکارەوە بووە بە ئەنجام و دەرهاویشتە…
یەعنی لەجیاتی فیکر ژیان ئاڕاستە بکات ، لەناویشیدا تیۆری ئابووری ژیاندۆست بەرهەم بهێنێ، کەچی لۆجیکی سەرمایەداری و لیبڕالیزمی نوێ فیکر بەرهەم دەهێنێت و هەموو ژیان ئاڕاستە دەکات بەرەو ئامانجی خۆی، کە ئەویش ئامانجێکی قازانج ویست و کەڵەکەکردنی سەرمایەیە دوور لە مرۆڤایەتی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی مرۆڤ.
ئێوە سەیرکەن تەنها لەماوەی ئەمساڵدا 2020 سامانی ملیاردێرێکی وەکو ئیلۆن ماسک 100 ملیار دۆلار زیادی کردووە، ژمارەی ملێاردێرەکان هەر لە زیادبووندایە بەڵام هەژارەکان هەژارتر و چینی ناوەندیش بەرەو هەژاری دەچن.
ئێستا فیکرێک لە ئارادا نەماوە سەرچاوە و بەخشەری چەمک و واتاکان بێت بە بوارەکانیتر، ئەمە لە کاتێکدا تا ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوو هەموو کایە گرنگەکانی ژیان، وەک سیاسەت و یاسا و ئابووری و ئەدەب و کۆمەڵناسی و…..، دەگەڕانەوە بۆ تێزە فیکرییەکان بۆ داڕشتنی چەمک و بنەماکانیان، ئەویش بەدیاریکراوی فیکری مۆدێرنی ڕۆژئاوایی…..
بەڵام دوای پەرەسەندنی سەرمایەداری کە دەرهاویشتەی مۆدێرنە خۆی بوو، بوو بە ماک و سەرچاوەی بەرهەمهێنانی فیکری پۆست مۆدێرنە، فیکرێک کە پەرشوبڵاو و بێهێز و ملکەچ بوو بۆ لۆجیکی سەرمایەداریی، ئێستا کلتوورێک بۆ ژیانکردن هەیە کە هەموو شوناس و چەمک و بنەماکان لەو فیکرەوە وەردەگرێت کە (ژیان بازاڕێکی ئازادە، مرۆڤ کڕیار و بەکاربەرێکی بەردەوامە، هەموو شتێک قابیلی کڕین و فرۆشتنە، تاکە ئامانجی مرۆڤ چێژی ماددیە) ئیتر لەمەوە زۆر گۆڕانکاریتری نامۆ بە خودی مرۆڤ و سروشتی مرۆڤبوونی هاتۆتەئاراوە….

د.ئیسماعیل سەید ئیبراھیم

لەدایکبووی ۱۹۷٨ دکتۆرا لە ئەدەبی عەرەبی پلەی زانستی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی سلێمانی خاوەنی ٦ کتێبی چاپکراو و وەرگێڕدراوە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی

د.ئیسماعیل سەید ئیبراھیم

لەدایکبووی ۱۹۷٨ دکتۆرا لە ئەدەبی عەرەبی پلەی زانستی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی سلێمانی خاوەنی ٦ کتێبی چاپکراو و وەرگێڕدراوە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply