وتار
پۆست مۆدێرنه و كه‌لتوره جیاوازه‌كان
نووسینی: د.عه‌بدوڵڵا غه‌ززامی
وه‌رگێڕانی : د.ئیسماعیل به‌رزنجی
سه‌ره‌تا با ئه‌م پرسیاره بكه‌ین، ئایا ته‌كنۆلۆجیا دژی مرۆڤه؟ بۆدریار ده‌ڵێ: به‌ڵێ، ئه‌و وه‌سفی ئه‌مریكا ده‌كات به‌وه‌ی كه بیابانێكه له بێمانایی، و وێنه‌یه‌كه كه خه‌ڵكانیتر خۆزگه‌ی پێده‌خوازن، شوێنێكی نائاسووده و نا ئینسانی له دیدی بۆدریاره‌وه، به‌ڵام كۆلنه‌ر وه‌ڵامی ده‌داته‌وه به‌وه‌ی كه ئه‌و نه‌هلیسته و پووچگه‌رایه له‌لایه‌كه‌وه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه خاوه‌ن بۆچوونی سێنتڕاڵی ئه‌وروپیه، كۆلنه‌ر پێیوایه كه سه‌رده‌می ته‌كنۆلۆجیا شاگه‌شكه‌بوونی تایبه‌تی هه‌یه له په‌یوه‌ندی نوێی نێوان مرۆڤ و ئامێردا، په‌یوه‌ندیه‌كه مرۆڤ تیایدا چۆته ناو جیهانی نهێنیه گه‌وره‌كانه‌وه، وه به‌هۆیه‌وه ئاگاداری ڕووداوه‌كانه له ساتی ڕوودانیاندا، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ئێمه نه‌ك هه‌ر له سه‌رده‌مێكی نوێی ته‌كنۆلۆژیداین، به‌ڵكو له‌سه‌رده‌مێكی ڕۆشنبیری نوێشداین، وه له‌گه‌ڵیدا پێویستیمان به ئاشكرا كردنی گوتاری تایبه‌ت به‌و حاڵه هه‌یه بۆ ئه‌م قۆناغه و مه‌رجه‌كه‌شی دوالیزمه‌ی مرۆڤ/ ته‌كنۆلۆژیایه.
دیاره كۆلنه‌ر وه‌سفی گوتاری ڕاڤه‌ی ته‌كنۆلۆژی كردووه كه گوتاری قۆناغه، وه پێیوانیه له‌گه‌ڵ مه‌رجی مرۆیی‌دا تێك بگیرێن، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایلێكردووه خۆی بپارێزێ له ڕاگه‌یاندنی به‌رپابوونی پۆست مۆدێرنه، ئه‌و پێیوایه كه هێشتا له قۆناغی نێوان مۆدێرنه و پۆست مۆدێرنه داین، سوود له مۆدێرنه و له ته‌كنۆلۆجیاش وه‌رده‌گرین، هه‌روه‌ك چۆن سوود له پۆست مۆدێرنه وه‌رده‌گرین، هه‌موویان لای ئه‌و پێویستن و دژی یه‌كیش نیین، له‌مه‌شه‌وه كۆلنه‌ر وای ده‌بینێ كه ڕۆشنبیریی ئه‌مریكی گوتارێكی فره كه‌لتووره، و بۆدریار نه‌یتوانیووه ئه‌و فره‌ییه ببینێ به سێنڕالیستی ئه‌وروپیه‌وه كه به‌رچاوی گرتووه له‌وه‌ی شتێكی نوێ ببینێ جگه له تازه‌ی ئه‌وروپا.
ئه‌مه ته‌فسیرێكه كه كۆلنه‌ر بۆ ڕووداوی ته‌كنۆاۆجی ده‌یكا، به‌ڵام هه‌ڵویستی له باره‌ی مۆدێرنه‌وه تووندتره به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مۆدێرنه گوتاری مه‌ركه‌زی (سێنتڕاڵ)ه، و دژی غه‌یری ئه‌وروپی وئه‌ویتری فره‌ڕه‌نگه، وه كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی دابوو ده‌رباره‌ی یه‌كسانی و ئازادی كه به‌دی نه‌هاتن، پێموایه گرنگه لێره‌دا ئه‌و ڕوونكردنه‌وه ورده‌ی (بۆلین ماری ڕۆزینۆ) بخه‌مه‌ڕوو كه ده‌رباره‌ی ئه‌و تێكشكانه مه‌عریفیه نووسیووبه‌تی كه بووه هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له مۆدێرنه و ڕووكردنه پۆست مۆدێرنه، ئه‌ویش له شه‌ش خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه:
1 ـ ده‌ركه‌وت كه زانسته نوێیه‌كان ده‌سته‌و سانن له هه‌مبه‌ر وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامه دراماتیكیانه‌ی كه زانایانی نوێگه‌ر سه‌رده‌مانێك مژده‌یان پێده‌دا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی گومانكردنی ئه‌وانه‌ی به‌گووڕ و تین بوون بۆ ئه‌و زانستانه، مه‌به‌ستیشمان له زانسته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانسته ئه‌زموونیه‌كانه به‌یه‌كه‌وه.
2 ـ خه‌ریكه ئه‌وه ده‌سه‌لمێ كه ئه‌م زانستانه خراپ به‌كار هێنراون و ده‌سته‌مۆ كراون، ده‌ریشكه‌وت كه ئه‌م زانسته نوێیانه ـ له زۆر كاتدا ـ مافی دیاریكرنی شته باشه‌كانی به خۆیداوه، بۆیه شان و شه‌وكه‌تی هێزی به‌رز كرده‌وه و پاساوی بۆ نموونه میعیاریه‌كان هێنایه‌وه، كه ته‌نها به تێڕوانین بوون نه‌ك حه‌قیقه‌تی زانستی، بۆیه زانستی نوێ به ئاقارێكدا براو ده‌سته‌مۆ كرا له پێناوی ئه‌م به‌ڕاست زانینانه كه ته‌نها حوكمی خوودیش بوون، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه زانستی نوی به‌وه تاوانبار بكرێ كه په‌رده‌پۆشی هه‌ڵه‌ی حكومه‌ته دیموكراتیه‌كانی كردووه له‌لایه‌كه‌وه، و له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاری كردووه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سیستمه شمولیه‌كان.
3 ـ دوو فاقه‌ییه‌كی خراپ ده‌ركه‌وت له نێوان زانستی نوێ و ئه‌و گریمانانه‌ی كه داینابوون به‌دیان بهێنێ، و ئه‌وانه‌شی كه به‌ده‌ستی هێنان له كرداردا، ئه‌مه‌ش وایكرد له زانستی نوێ كه به شێوه‌یه‌كی كه‌متر بنوێنێ له‌وه‌ی كه مژده‌ی پێده‌دا.
4 ـ مۆدێرنه خۆی خسته ناو گێژاوی بڕوابوونێك كه له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی وه‌همی دامه‌زرابوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه ده‌یووت زانست ده‌توانێ چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان بكات، ئه‌مه‌ش ده‌رگایه‌كی فراوانی واڵا كرد بۆ ململانێ و به‌درۆ خستنه‌وه، ده‌ریشكه‌وت كه زانست ده‌سته‌وسانه به ته‌واوی له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه ئاڵۆزه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌ما، باشه ئه‌م زانسته چی پێیه به‌رامبه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمی و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ؟ ئه‌ی چی ده‌ڵێ ده‌رباره‌ی هه‌ژاری و برسێتی و تێكچوونی ژینگه و ئه‌و له ناوچوونه‌ی زه‌وی تووشی ده‌بێـت؟
5 ـ زانستی نوێ گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی نه‌داوه به ڕه‌هه‌نده ڕووحیه‌كان و میتافیزیكیه‌كانی بوونی مرۆڤ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو وای ده‌رخستووه كه ئه‌مانه شتانێكی هیچن پێویست ناكا تێ‌یان ڕامێنین.
6 ـ زانستی سه‌رده‌م گرنگی نه‌داوه به ئامانجه نموونه‌یی و ئه‌خلاقیه‌كان، یاخوود ئه‌و ئامانجانه‌ی كه ده‌بێ زانست و مه‌عریفه ڕووی تێبكه‌ن و هه‌وڵی بۆ بده‌ن، به‌ڕاستی حه‌قیقه‌تی ئه‌زموونگه‌رایی ناگونجی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌یان پی ده‌رسدادابوو له هۆڵه‌كانی خوێندندا، وه تێڕوانینی زانستیانه ناگونجێ بۆ پیاده‌كردن له ژیاندا یاخود بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگاكان – وه‌كو هارمان ده‌ڵێ – كه زۆر بێهیوایه له‌وه.
له‌م هۆكارانه‌وه ڕۆزینۆ ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه پۆست مۆدێرنه كاردانه‌وه‌ی فه‌شه‌لی پڕۆژه‌ی مۆدێرنه‌یه كه خۆی له زانستی نوێ‌دا ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه‌ش وای له پۆست مۆدێرنه كردووه كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی مۆدێرنه بڕوای پێهێناون بخاته ژێر پرسیاره‌وه، له‌وانه پرسیاركردن ده‌رباره‌ی پیرۆزی و باڵایی ئێستا به‌سه‌ر ڕابردوودا، و قسه‌كردن به‌سه‌ر پێش وتندا، وه ڕه‌تكرنه‌وه‌ی پۆست مۆدێرنه‌كان بۆ به باشزانینی مۆدێرنه بۆ شته ئاڵۆزه‌كان و شێوازی ژیانی مه‌ده‌نیانه و فیكریانه و به‌كه‌مگرتنی لادێی و شته فیتریه‌كان، به‌مه‌ش پۆست مۆدێرنه‌كان ئیعتیبار ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه داب و نه‌ریتن و پیرۆزن و ئه‌وه‌ی تایبه‌تین و نائه‌قڵانین.
مۆدێرنه ئه‌مانه‌ی هه‌موو له‌بیر كردبوو بۆیه پۆست مۆدێرنه هات تا ئه‌مانه به‌هه‌ند وه‌رگرێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سروشتی به‌شه‌ری بنچینه‌یی وه‌كو: سۆزه‌كان و هه‌ڵچونه‌كان و بۆچوون و كاردانه‌وه ده‌روونیه‌كان و تێڕامان، هه‌روه‌ها ئه‌زموونی تاك و نه‌ریتی تایبه‌تی، جگه له‌مانه‌ش توند‌و تیژی تاكه‌كه‌س و خووپێوه‌گرتنی ڕوحی و هه‌موو شتێكی میتا فیزیكی و سیحری، له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له ویژدانی ئایینی و ئه‌زموونی ڕوحانی، هه‌موو ئه‌مانه گرنگیان له قۆناغی دوای مۆدێرنه‌دا زیادی كرد.
به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م بۆچوونه له‌لای هه‌ندێك ڕۆشنبیری پۆست مۆدێرنه گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه تامه‌زۆرییه‌كی قوڵیان لا دروست ببێ بۆ ڕابردوو، به تایبه‌تی كۆمه‌ڵگای پێش مۆدێرنه كاتێك خانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (خێزان) پشتی به خۆی ده‌به‌ست له داڕشتنی بوون و وجودیدا، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان خه‌ویان ده‌بینی به ژیانی سروشتیانه‌ی ناو ئه‌شكه‌وته‌كانه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه گیانبازیه‌كی خه‌واڵوانه‌یه بۆ هه‌ندێك به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه (فاتیمۆ) ده‌ڵێ: شتی نوێ هیچ به‌هایه‌كی تایبه‌تی نییه.
گومانی پۆست مۆدێرنه‌كان له پڕۆژه‌ی مۆدێرنه پاڵی پێوه‌ناون كه بكه‌ونه ناو گێژاوێكی فیكری و كرداره‌كی كه ئه‌وان هیچ متمانه‌یه‌كیان به‌و ده‌سكه‌وتانه نه‌ماوه كه مۆدێرنه به ده‌ستی هێناون، وه پێیانوایه كه ڕاسته‌قینه نین و ڕاست و جوان و ئه‌خلاقی نیین.
بۆیه متمانه نه‌ما چونكه ئه‌وه‌ی به ده‌ست هاتووه له سایه‌ی مۆدێرنه‌وه زۆر كه‌متره له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا، ئه‌مه‌ش وایكردووه له هه‌ندێك بیریار كه بڵێن هۆكارگه‌لێك هه‌ن بۆ له ده‌ستدانی متمانه به مۆدێرنه و ئه‌و پڕۆپاگه‌ندانه‌ی كه ده‌یكرد ده‌رباره‌ی ئه‌خلاق و دامه‌زراوه مه‌عریفیه‌كان و ته‌ئویله قوڵه‌كانی، ته‌نانه‌ت تۆرین ده‌ڵێ: مۆدێرنه نه‌ك هه‌ر نه‌بوو به هێزێكی ڕزگاركه‌ر به‌ڵكو بووه سه‌رچاوه‌ی به‌به‌نده‌كردن و چه‌وساندنه‌وه و سه‌ركوتكردن.
ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك تێبینین ده‌رهه‌ق مۆدێرنه به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی سێنتراڵێتی ڕۆشنبیری كه وایكرد جیهان له ده‌وری یه‌ك جه‌مسه‌ردا بخولێته‌وه، وه هه‌موو شتێك جگه له‌و جه‌مسه‌ره سه‌ره‌تایی و دواكه‌وتووبیت، هه‌روه‌ك چۆن مۆدێرنه به‌هایه‌كی تایبه‌تی دا به (لبیڕالیه‌ت) و (چه‌مكی ئه‌قڵانیه‌ت) و كردی به وه‌ڵامێكی ئاماده‌كراو و ڕه‌ها بۆ هه‌موو ناڕه‌حه‌تیه‌كانی مرۆڤ له ڕٍووی ژیان و فیكره‌وه، ئه‌مه‌ش مۆدێرنه‌ی له سوچێكی زه‌ینی ته‌سكدا تووندكرد به شێوه‌یه‌ك كه ڕێگا به كه‌لتووره‌كانی تر و تیۆر و گه‌له هه‌مه‌جۆره‌كان نه‌دا كه بێنه بوون و كاریگه‌ری ئیجابی و دیاریان هه‌بێت.
ئه‌م وه‌ڵامه ڕه‌هایه (ئه‌قڵانیبوون) تێك ده‌شكێ له به‌رامبه‌ر بێكاری و داڕوخان و چاوچنۆكی مادی و مه‌عنه‌وی و پاشه‌كشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵوه‌شانی كۆمه‌ڵگه، كه به ڕه‌گ و ڕیشه‌ی كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوادا چۆته خواره‌وه، وه نه له لبیڕالیه‌ت و نه له ئه‌قڵگه‌رایی و نه له سێنتڕاڵی ڕۆشنبیریدا چاره‌سه‌رێكی ئه‌و چه‌رمه‌سه‌ریانه نادۆزرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وای له مۆدێرنه كردووه ده‌سته‌وسان بوه‌ستێ له به‌رامبه‌ریاندا.
له‌م هه‌سته ڕه‌خنه‌گرانه‌یه‌وه (فره كه‌لتووری) دێته ئاراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بدات به‌سه‌ر سێنتراڵیه‌تی كه‌لتووری شكۆمه‌نددا، له‌وه‌وه كه كه‌لتوورێكی نێرگه‌رایی سپی پێستی ڕۆژئاواییه و تایبه‌تێتی ئه‌ویتر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌م فره‌ییه دێت و پرسی كه‌لتوور ده‌خاته ڕوو به‌وه‌ی كه له چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك دروست بووه، وه‌كو مێینه‌یی و ڕه‌ش پێستی و ڕه‌گه‌زه‌كانی تری مرۆڤایه‌تی كه نێر و سپی نین، وه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی دامه‌زراوه‌یی ڕه‌سمیدا ناڕۆن، له‌مه‌وه چه‌مكگه‌لێك هاتنه كایه‌وه وه‌كو (ڕۆژهه‌ڵاتناسی) كه ئیدوارد سه‌عید چه‌سپاندی وه‌كو چه‌مكێك بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له گوتاری دامه‌زراوه‌یی له‌ویتر، نه‌ك وه‌كو پسپۆڕیه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی، هه‌وه‌ها چه‌مكانێكی وه‌كو مێینه‌یی و فێمینیستی و ئه‌ده‌بی ئه‌مریكی- ئه‌فریقی و دوای كۆڵۆنیالیستی هاتنه ئاراوه، و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌نگی جیاواز و ژانرو جێنده‌ری جیا ده‌ركه‌وتن، ئه‌نترۆپۆلۆجیای نوێش به‌شداریكرد له دامه‌زراندنی تێڕوانینی بابه‌تیانه و مرۆڤبوونی ئه‌ویتر و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تێڕوانینی خۆبه‌زلزانانه بۆ شارستانیه‌ته بچووكه‌كان و ڕه‌گه‌زی كه‌متر وه‌كو سێنترالیستی كه‌لتووری بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد.
ئه‌مه هه‌ستكردنێكی ڕه‌خنه‌ییانه بوو كه به‌شداریكرد له كردنه‌وه‌ی پانتایی نوێ بۆ گوتاری ڕه‌خنه‌یی و جیاواز، به شێوه‌یه‌ك كه گوتارێكی دووسه‌ره بێت هه‌م موماره‌سه‌ی خوێندنه‌وه و شیكردنه‌وه بكات و هه‌م ڕه‌خنه‌ش بگرێت له یه‌ك كاتدا، ڕه‌خنه له گوتاری ڕه‌خنه‌یی باو بگرێت وه‌كو دامه‌زراوه و لایه‌نگر، وه ئاسۆی نوێش بكاته‌وه كه پێشتر كه‌س نه‌یبینیون.