چه‌ند ئاماژه‌يه‌ك بۆ به‌رهه‌می زانايان

ن: محمد عمارة
له توراسى ئيسلامی چه‌ندين كارى فیكرى هه‌يه جياوازه له كارى خه‌ڵكانى تر، به ئهندازهيهك بونه به كۆڵگهى به‌هێز له فیكری ئیسلامی، به‌هۆى ئه‌وه‌ی بابه‌تیانه نووسراون جيا ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها بووه به ده‌ستپێك بۆ زانسته ئيسلاميه‌كان و به‌هۆى هونهرسازى داشتنیان جيا ده‌كرێنه‌وه، به‌ئه‌ندازه‌يه‌ك بێ زێده رهویكردن بوونه به ئامرازى فێركردنى زيره‌كى گه‌شه‌ى هزر.
كتێبى (الرسالة) ئيمام شافعى نمونهيهكى ئه‌و كارى فیكريانهیه، كه زانستى اصول الفقه له‌سه‌ر دامه‌زراوه له توراسى ئيسلامی، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م زانسته له‌سه‌ر پێى خۆى وه‌ستا، كه پێويست بوو سه‌رچاوه‌كانى هه‌ڵهێنجان ديارى بكرێت له ئیسلام، بنه‌ماكانى دابڕێژێريت لاى شه‌رعناسان، كتێبى الرسالة كارێكى بنچينه‌يى بوو بۆ ئه‌م زانسته، له‌گه‌ڵ داهێنان له گۆره‌پانى عه‌قڵانيه‌تى ئيسلامي.
زاناى ئوصولى ئيمامى ئه‌هلى ره‌ئى محمدى كورى حه‌سه‌نى شهيبانى ئه‌ويش كتێبى (السير الكبير) كه فكرێكى نوێى تێدا خستۆته روو، له بابه‌تى فقهى سياسی په‌يوه‌نديه نێوده‌وڵه‌تيه‌كان و جه‌نگ و ئاشتي، شهيبانى ئه‌م كتێبهشى وه‌ك كتێبه‌كانى تر‌ى به‌شێوازێكى زۆر به‌لاغى دارشتوه، ئيمام شافعى ده‌ڵێت: ده‌توانم بڵێم قورئان به له‌هجه‌ى محمدى كورى حه‌سه‌ن دابه‌زيوه.
ئه‌حمه‌دى كوڕى ئيدريسى قه‌رافى ده‌ستێكى درێژى هه‌بوو له‌كاره فیكريهكان، ئه‌ويش توانیویه‌تى بنه‌ماكانى زانستى ئيسلامى دابرێژت، كه خاوه‌نى داڕشتنێكى هونه‌رى به‌رز بوو، قه‌رافى خاوه‌نى كتێبى (الفروق) كه له نزيكه‌ى سێ سه‌د جێباس له جێباسهكانی جياوازى ورد بكاته‌وه، نهێنى قوڵ ئاشكرا به‌كات، جياوازى له‌نێوان زۆر شت به‌كات، كه خه‌ڵكێك واده‌زانێت هاوواتان.
ئيمامى قه‌رافى ئه‌م جێباسانهیوا داڕشتوه، خوێنه‌ر قوڵده‌كاته‌وه له نهێنيه فقهى و هونهريه به‌رزه‌كان، بيكردنهوهى خوێنه‌ر به‌هێز ده‌كات، قه‌رافى به‌هه‌مان شێوه كتێبكى تر‌ى نايابى هه‌يه به‌ناونيشانى (الإحكام فى تمييز ما بين الفتاوى والأحكام وتصرفات القاضى والإمام) له‌م كتێبه‌ى يه‌كێك له‌گرنگترين زانسته ئيسلاميه‌كانى دارشتووه، كه ئه‌ويش زانستى سياسه‌تى شهرعيه، كه ئه‌و بابه‌تانه‌ى وه‌حى له‌باره‌يانه‌وه نه‌هاتوه، پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم قسه‌ى تێدا نه‌كردووه، كه زانستێكه واده‌كات وه‌حى گونجاو بێت بۆ هه‌مو سه‌رده‌م و كاتێك، له‌م كتێبه‌ى نهگۆرهكانى ئيسلام و فلسفه‌ى تهشريعى روون كردۆته‌وه، بنهماسهرهكيهكانى تهشريعى رونكردۆته‌وه.
كۆمه‌ڵێك له زانايانى ئيسلام درێژه‌يان به‌مانه داوه كه قه‌رافى به‌كورتى باسى كردوون، بۆ نمونه ئيبن تهيميه له كتێبى(السياسة الشرعية فى إصلاح الراعى والرعية) ئيبن قهيم له‌كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ى (السياسة الشرعية أو نظام الدولة الإسلامية) شێخ عبدالرحمن تاج له‌كتێبه ناوازه‌كه‌ى (السياسة الشرعية والفقه الإسلامي).
فره‌یى له ئيجتهاداتى فقهى سونه‌تێكه له سوننه‌ته‌كانى خواى گه‌وره، ده‌رگاى جياوازى له ئيجتهاداتى فقهى و سياسى كردۆته‌وه له زانسته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى يه‌ك أصول العقائد هه‌يه، بنه‌ماى ئيمان يه‌كه، دواجار فه‌قيهى فه‌يله‌سوفان و فه‌يله‌سوفى فهقيهان ئيبن روشد كتێبى (بداية المجتهد ونهاية المقصد) كه بو به مه‌رجه‌عێكى گه‌وره بۆ راجيايى زانايان.
مقاصدى شهريعهى ئيسلامي، كه (الضرورية والحاجية والتحسينية) له‌ناو زانسته‌كان بڵاوبو، تا ئيمام أبو إسحاق إبراهيم كورى موسى الشاطبى هات، كردى بهزانستێكى سه‌ربه‌خۆ، له‌كتێبى (الموافقات فى أصول الأحكام) كه دارشتنێكى أصولى فلسفى بۆكرد، عه‌قڵى مرۆڤ باڵا ده‌كات، وا ده‌كات مرۆڤ پايهى بيركردنه‌وه بگرێته به‌ر.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م زاسته زۆرێك لهزانايانى هاوچه‌رخ كتێبى ناوازه‌يان نوسي، شيخ محمد الطاهر عاشور كتێبى (مقاصد الشريعة)ى نوسي، زاناى مغربى علال الفاسى كتێبى (دفاع عن الشريعة)
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى عبدالرحمن الكواكبى كتێبى (طبائع الاستبداد ومصالح الاستعباد) كه يه‌كێكه له كتێبه به‌ناوبانگه‌كان بۆ دياريكردنى ئه‌م ده‌رده كوشنده‌ى كه به‌رۆكى مرۆڤايه‌تى گرتووه‌و بۆته هۆى داروخانى شارستانيهتهكان.
هه‌وه‌ها شيخ محمد عه‌بده ئه‌ويش جێ ده‌ستى گه‌وره‌يى دياره له داهێنانه فكريهكان، كه توانى ئومه‌تى ئيسلامى له وه‌ستاوى ڕزگار بكات، هه‌ڵسا كتێبى (رسالة التوحيد) نوسي، هه‌روه‌ها كتێبى (الإسلام والنصرانية مع العلم والمدنية) كه تێيدا وه‌ڵامى فرح أنطون دايه‌وه، كه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه مهسيحيهت زياتر له‌گه‌ڵ لێبورده‌يى مهدهنيه ده‌گونجێت، ئه‌مه بوه هۆكار كه محمد عه‌بده به‌راوردێك له نێوان ئاينه‌كان بكات.
ئه‌مه ته‌نها چه‌ند ئاماژه‌يه‌كى كه‌م بون له هونه‌ره‌كانى توراسى ئيسلامى زاناگهورهكان داهێنانيان تێدا كردبوو.