ئیسلام و موسڵمانان له دیدی رۆژئاوا
أ.د طه جابر العلواني
ئه‌و بابه‌ته نامه‌یه‌كه بۆ قسه‌كردن له سه‌ر وه‌ڵامه‌كانی پێنج مامۆستای ئه‌مریكی ئاماده‌م كرد، كه كۆمه‌ڵێك پرسارم ئاراسته‌كردن بۆ ئاگاداربوون له دید و بۆچوونیان له‌و شتانه‌ی بۆ ئیداره‌ی ئه‌مریكا پێشنیازی ده‌كه‌ن، بۆ پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تیان به‌رامبه‌ر ئیسلام و ئیسلامیه‌كان، پێویستی جیاكردنه‌وه‌ی توندڕه‌و و میانڕه‌و، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه هه‌ر یه‌ك به ڕێگه‌ی خۆی وه‌ڵامی دامه‌وه، پرسیاره‌كان ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی پێ دام، بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌م له سه‌ر هه‌موویان هه‌بێت، ئه‌و بابه‌ته به زمانی ئینگلیزی له گۆڤاری ئیسلامی ئه‌مریكا بڵاوبویه‌وه.
سوپاس بۆ (د.موقته‌دیر خان) كه له‌و گفتوگۆ بنیاتنه‌رانه هاوبه‌شم بوو، داوای سه‌رجی لێكردم له‌سه‌ر سه‌رنجی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه، سه‌ركه‌وتووبووم له داڕشتانی پرسیاره‌كان، كه بینیم
په‌یوه‌ندی زنجیره‌یی له نێوانیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات هه‌موو به یه‌ك پرسیار حیساب بێت.
پێم وابوو ده‌بێت بیرۆكه‌ی سه‌رنج دان له‌سه‌ر وڵامی یه‌ك به یه‌كی ئه‌و مامۆستایانه تێپه‌ڕێنم، سه‌رجی كورت پێ باشتربوو، به جۆرێك هه‌موو مامۆستایه‌ك له‌وانه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داوه‌ته‌وه له‌و سه‌رنجانه‌ی من تێبنی ئه‌و وڵامانه بكات تایبه‌ته به وڵامه‌كانی، به‌بێ ناوبردی به‌بێ خستنه ڕووی وه‌ڵامه‌كانی، خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر حه‌ز بكات په‌ی به‌وه ده‌بات.
سه‌رتا رووماڵی فیكره سهرهكیانیهكانی وه‌ڵامی ئه‌و مامۆستایانه‌م كرد، بینیم به‌و جۆریه:
1ــ زیاد ده‌رخستنی زاراوه‌یی موسڵمانی میانڕه‌و و هه‌وڵی پێناسه‌كردنی، هه‌ر به دیدگای خۆی.
2ــ زیاد ده‌رخستنی زاراوه‌ی مۆدێرنه، ویستی زۆربه‌ی مامۆستاكان بۆ كورتنهوهی سیفه‌تی میانڕه‌وی به مۆدێرنێتی موسڵمانان، ئه‌وانه‌ی”مۆدێرنهتهیان” قبوڵه، به دیدێكی عه‌ره‌بی یا ئیسلامی ده‌رهاوێشته‌كانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن؟
3ـــ ئاماژه‌ی هه‌ندێك بۆ ناجێگیری سیاسه‌تی ئه‌مریكی له مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ موسڵمانانی میانڕه‌و و نه‌توانینی قبوڵكردنیان و سوود وه‌رگرتن لێیان له دوو كاری سه‌ره‌كی:
یه‌كه‌م: سوود وه‌رگرتن لێیان بۆ بنیاتنانی پێوه‌ندیه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی، باشبوونی وێنه‌ی ئه‌مریكی و به‌كارهێنانی توانا و پێوه‌ندیه‌كان بۆ پێدانی ناسنامه‌ی هاونشتیمانی و چه‌پاندنی راستگۆیی لایه‌نداری و هه‌ستكرد پێی.
دووه‌م: به كارێهێنانیان بۆ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌هاكانی دیموكراسی و ئازادی و فره‌یی، وه‌ك ئه‌وانه ناوه‌ڕۆكی رۆژئاوایی هاوچه‌رخ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیارین سه‌رچاوه‌ی هاوچه‌رخن.
4ــ هه‌وڵدان بۆ پێدانی پێناسه‌ی موسڵمانانی توندڕه‌و و جیاوازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ میانڕه‌و.
5ـــ هه‌ندێك ئاماژه هه‌یه بۆ سروشتی ئیداره‌ی ئه‌مریكا و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه.
6ــ هه‌ندێك پرسیار ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی تۆمه‌تی دژایه‌تی سامی، ئایه ده‌كرێت هه‌موو موسڵمانان به‌گشتی و عه‌ره‌ب به‌تایبه‌ت تۆمه‌تبار بكرێن به دژه سامی.
7ــ دیارتریان وه‌ڵامه‌كانیان ئاماژه بوو بۆ (11/9) جه‌ختیان له‌وه سه‌ر ئه‌وه بوو، ئه‌وانه‌ی كرده‌ی ڕفاندن و ته‌قینه‌وه‌ی فرۆكه‌ی موسڵمانانیان ئه‌نجامدا زۆربه‌یان سعوودی بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌كانی F.B.I و ده‌زگاكانی تری ئه‌مریكا ره‌تیان كرده‌وه هیچ پێوه‌ندیه‌ك له نێوان ڕفێنه‌ران هیچ هاونشتیمانیهكی موسڵمانی ئه‌مریكی هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی به‌رده‌وامن (Green Card) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانیه‌كانی 11/9 موسڵمان بوون.
8ــ له هه‌ندێك وه‌ڵامه‌كان ئاماژه هه‌بوو بۆ”چیرۆكی پیلانگێڕی بۆ تیرۆركردنی عه‌بدوڵا بن عه‌بدولعه‌زیز” به‌شێوه‌ی هاند ئاماژه‌كان خاڵی نه‌بوون له داواكردنی ناوخۆ بۆ نه‌بوونی متمانه به موسڵمان میانڕه‌و بێت، یان توندڕه‌و، چونكه سروشتی ئیسلام و رۆشنبیری ئیسلامی له دیدی ئه‌و نووسه‌رانه هه‌ڵگری ئه‌و سروشته‌یه، تۆوی ئاماده‌كاری تێدیه بۆ په‌یڕه‌وكردنی تیرۆر،
ئه‌وانه له‌و سنوورانه نه‌وه‌ستان كه موسڵمان ئه‌و ههماوكردنهوهیان خستۆته ناو كه جوو و دیان له‌سه‌ر نه‌سرانیه‌ت هه‌یان، كه دوو ئایین نه‌رم و نیایی داواكریان تێدایه بۆ فره‌یی بوون و قبوڵكردنی ئه‌وه‌ی تر كارێكی كرده‌یی.
مامۆستای وهڵامهدر ئه‌وه‌ی به”ئیجتیهاد” داناوه پێی وایه ده‌بێت موسڵمان به‌و كاره هه‌ڵسن له سه‌روه‌ری خۆیان بۆ “شهادهی میانڕه‌وی” كه به هه‌وڵ و ئیجتهادی خۆیان ئایینه‌كه‌یان بشێوێنن، به‌ده‌ر له حه‌قیقه‌تی “ئیجتیهادی” ئییسلامی و رێساكانی، پێویسته بیرۆكه‌ی بوونی پاداشت له ئایین و زۆرباش گوێ له پێشنیازه‌كانی ئه‌و مامۆستا مۆدێرنه بگرن، هه‌موو ئه‌و شته‌ی خۆی و هاوشێوه‌كانی له ئیسلام پێیان وایه گونجاوه له‌گه‌ڵ مۆدێرنه وه‌ك جه‌نابیان ده‌یزانێت ــ پێویسته له‌سه‌ریان ــ واته له‌سه‌ر زانایانی ئیسلام و موسڵمانان داوای لێبووردن بكه‌ن و تێیپهڕێن، له قورئان هاتبێت، یاخود سووننه روونی كردبێته‌وه، یا ئیجماعی له‌سه‌ر بێت.خوای گه‌وره چه‌ند راستی فه‌رمووه: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوَاْ إِن تُطِيعُواْ فَرِيقًا مِّنَ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ يَرُدُّوكُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ كَافِرِينَ﴾ (آل عمران:100)، ﴿وَلَن تَرْضَى عَنكَ الْيَهُودُ وَلاَ النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ قُلْ إِنَّ هُدَى اللّهِ هُوَ الْهُدَى وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءهُم بَعْدَ الَّذِي جَاءكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللّهِ مِن وَلِيٍّ وَلاَ نَصِيرٍ﴾ (البقرة:120). وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه له دیدی مامۆستا پێویست بێت له قورئان لابدرێت.
9ـــ ئایه ده‌كرێت ئیداره‌ی ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی رۆڵه‌كانی ببێته‌وه، كێ ئه‌و تهحهدیان بۆ رێك ده‌خات له بژارده‌ی كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كان، كه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه له جیهانی ئیسلامی؟
10ــ ده‌كرێت نمونه‌ی ئیسلامی توركی گشتگیر بكرێت به‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی؟ چۆن جیاوازی ده‌كرێت له نێوان حیزبێكی ئیسلامی فه‌رمانڕه‌وا له توركیا و نمونه‌ی ئێرانی و سوودانی و نمونه‌كانی تر؟
11ــ هه‌ڵوێستی موسڵمانان چیه له پرسی ئافره‌ت، تێكه‌ڵیه‌كی زۆر توند هه‌یه له نێوان هه‌ڵوێستی شه‌رعی و میراتی رۆشنبیری، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به ته‌مه‌نی عائیشه و هاوسه‌رگیری بچووك، به نه‌شیاو زانینی رووكه‌شانه له رۆژئاوا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئافره‌تی رۆژئاوای به‌ر له دوو ده‌یه گه‌یشتووه به‌و مافانه‌ی ئافره‌تانی موسڵمان 14 سه‌ده پێش ئێستا پێی گه‌یشتبوون.
نازانین پێوه‌ندی له نێوان ئیجهاد و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكی چیه؟
12ــ ئیجتیهاد له نێوان سووننه و شیعه ناكۆكیه له هه‌ڵوێست له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌و دوو گروپه، ئایه ناكۆكی ته‌نیا له ده‌ربڕین، یاخود راسته‌قینه‌ن، كام له‌و دوو تائیفه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا نزیكترن بۆ كاركردن له‌سه‌ر پاڵپشتی كردنی و بۆ زاڵكردنی پارسه‌نگ به‌سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی تر.
13ــ دابهشووبوونه ئایینیه‌كان و چاوپۆشی له ده‌ركه‌وتنی رێفۆرمخواز و تڕادیشنال له جیهانی ئیسلامی و پێویستی موسڵمان به ئیجتیهاد گه‌لێك كه جیاوازی له نێوان ئه‌و دوو گروپه بكات، واته له دابه‌شبوونی ستوونی بۆ دابه‌شبوونی ئاسۆیی.
14ــ عه‌لمانیه‌ت و بیرۆكه‌ی “موقه‌دده‌س” ئایه ده‌كرێت عه‌لمانیه‌ت له جیهانی ئیسلامی دروست بیت و له‌گه‌ڵ موقه‌دده‌س پێكه‌وه بژین، یان قبوڵی بكات؟
15ــ دابه‌شكردنی مرۆڤ به رێگه‌ی باڵا و ته‌به‌نی كردنی موسڵمانان بۆ دابه‌شكاری مرۆڤ له قورئان بۆ ئیماندار و كافر و مونافیق، به گه‌شه‌پێدانی ململانێكان و رۆشنبری رق لێبوونه‌وه.
16ـــ جیهانگیری هاوچه‌رخ و ئایینه‌كان چۆنیه‌تی گۆڕینی ئایینه‌كان بۆ پاڵپشتی جیهانگیری، نه‌ك رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی.
17ــ بوونی ئیسلامی له رۆژئاوا و دیاریكردنی گۆشه‌نیگا تێڕوانینی.
18ــ گرنگترین هۆكاره‌كانی”بوونی ئیسلامی له رۆژئاوا” چۆن موسڵمانی رۆژئاوایی له رۆژئاوا توانای ته‌به‌نی كردنی به‌هاكانی رۆژئاوای هه‌بێت له‌گه‌ڵ فیكر و رۆشنبیری ئه‌وێ ئاوێته بێت؟
وه‌ك ئه‌وه‌ی نمونه‌ی ئیسلامی توركی لایان قبوڵكراو بێت، ئه‌وروپا هه‌موو رۆژێ مه‌رجێكی نوێ زیا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی توركیا و چوونی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی نه‌سڕانی، وه‌ك چه‌ندین سه‌ركرده‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه ئه‌و باسانه‌یان كردووه.
19ــ ئایه ده‌كرێت جۆرێك له به‌راورد بكه‌ین له نێوان بوونی ئیسلامی له رۆژئاوا و بوونی رۆژئاوایی له وڵاتی موسڵمان، بۆچی جالیه‌ی رۆژئاوایی له وڵاتی موسڵمان وه‌ك جالییه‌ی ئیسلامی نیه له رۆژئاوا؟
20ــ ئیسلامه‌فۆبیا له نێوان حه‌قیقه‌ت و خه‌یاڵ، كێ سوودمه‌نده له‌وه، چۆنیه‌تی لێی ده‌ربازبوونی؟
به شێوه‌یه‌ك ئه‌وه دیارترین ئه‌و خاڵانه بوو كه وه‌ڵامی ئه‌و پێنج كه‌سه رایكێشا بۆ باسكردنی.
كه‌م بۆ دیاریكرا، من سه‌رنجی گشتی خۆم دا له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی به‌شێوه‌ی شتی؟
سه‌رنج له‌سه‌ر پرسیاری یه‌كه‌م:
موسڵمانی مۆدێرن كێیه؟
پێناسه‌ی”موسڵمانی مۆدێرن” له دیدی ئهرمیكی: مۆدێرنست بریتیه له‌و موسڵمانه‌ی كه به‌ها رۆژئاوایه‌كان وه‌ك هه‌یه قبوڵ ده‌كات ــ هیچ نه‌نگیه‌كی ئایینی بۆ ئه‌وه له ده‌روونی نابینێت. زۆربه‌ی وه‌ڵامه‌كان هه‌وڵی ته‌به‌نی كردنی ئه‌و پێناسانه‌یان داوه وه‌ك له رۆشنبیری رۆژئاوایی هه‌یه به‌بێ ره‌خنه یا تێبینی له‌و پشتگوێ خستنێكی روونه بۆ دیدی ئیسلامی له‌و چه‌مكانه و ئاوڕلێدانه‌وه‌یان.
به‌ره‌وه‌ی له‌وه‌ی هه‌وڵی روونكردنه‌وه‌ی مه‌به‌ست له”موسڵمانی مۆدێرن” بده‌ین، ده‌مانه‌وێت ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه پێی ده‌ڵێن: موسڵمانی میانڕه‌و مامه‌ڵه‌یه‌كی ناچارییه ــ له دیدی من ــ بوونی ئه‌مریكیه‌كان، كه سه‌یری ئه‌و جۆره موسڵمانه ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌وان براگماتین، به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان ئاماده‌ییان هه‌یه بۆ گۆڕانكاری، ئه‌وان ئایین، یاخود (موقه‌دده‌س) بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی شوێنكه‌وتن به‌كارده‌ینن، لایه‌نی ئایینی ده‌خه‌نه به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان، به‌وه‌ش شاراوه‌تر ده‌بن له لای بڕیاربه‌ده‌ستانی رۆژئاوا له سه‌له‌فیه‌كان، یاخود ئه‌و ئیسلامیانه‌ی تونده‌ڕه‌وی و ده‌ستگرتن به توراسی خۆیان ناشارنه‌وه، ئه‌وانه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاسانتره له‌به‌ر ساده‌ییان له راشكاوی و ته‌فسیره‌كانیان بۆ ئیسلام، ئه‌وه‌ش هیچ ئاماده‌ییه‌كی ناوێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان ئه‌گه‌ر خۆشیان بیانه‌وێت.
به‌ڵام ئه‌و موسڵمانه میانڕه‌وانه‌ی كه به‌هاكانی رۆژئاوایان قبوڵ كردووه، یاخود زیاتر له بواری سیاسه‌ت و ئابووری و فێركردن و ژیانی كرده‌یی و كاروباره‌كانی تر پێیان وایه ناكۆكی نیه له‌گه‌ڵ ئایینه‌كه‌یان، ئه‌وانه به‌تواناترن له تێگه‌یشتن له عه‌قڵ رۆژئاوایی و رێگه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی رۆژئاوا و مامه‌ڵه لهگهڵكردنیان به گوێره‌ی میتۆدهكانیان، ئه‌و توانایه‌ش ویستراو نیه، كه ناڕۆژئاوایی پێی بگات، كه شایسته بێت به سروشتی خۆی سوود له‌و رێگه زانستیانه وه‌ربگرێت.
هه‌رچی موسڵمانانی تووندڕه‌وه ــ له لایان ــ ئه‌وان خاوه‌ن وه‌فان بۆ توراسهكهیان، چونكه توراسی باپیرانیانه، ئه‌وان بڕوایان وایه كه‌س له‌وان داهێنه‌رتر نیه، دیدی ئه‌وان بۆ مێژوو دیدێكی ئارامهكهرهوه، هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانی له ژیان روو ده‌ده‌ن، گۆڕانكاری چه‌ندین نه‌ك جۆری، بۆ ئه‌وانه پێیان وایه ئه‌گه‌ری دووباره گێڕانه‌وه‌ی بیاتنان و دووباره سه‌رده‌می زێڕینی ئیسلامی هه‌یه له‌وانه‌ش سه‌رده‌می هاوه‌ڵان له پابه‌ندیان به هه‌مان رێڕه‌و و میتۆد‌و میكانزم كه له سه‌ره‌تای ئیسلام به‌كار هات، ئه‌وه‌ش ــ له دیدی رۆژئاوایی ــ له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌نن ده‌كرێت له هه‌ر ده‌مێك ده‌ربكرێن و دهوروبدرێن.
هه‌موو جیهان ده‌زانێت ئه‌مرۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئیداره‌ی” جوو مه‌سیحیه” كه هه‌موو سۆنگهكانی بڕیاریان به ته‌واوی عه‌لمانی نیه، به‌ڵكو سۆنگه‌ی ئایین، ئه‌گه‌ر له رووكهشیش عه‌لمانی بیت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان دیاری ده‌كات به‌رامبه‌ر هه‌موو ئایینه‌كان له پێشه‌وه‌یان ئیسلام و سه‌رجه‌م مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كان ئه‌وه ئایینه، نه‌ك عه‌لمانیه‌ت،یاخود هه‌ر ئایینه به‌ڵام له ژێر په‌رده‌ی عه‌لمانیه‌ت، واقیع جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه موسڵمانان پشكی گه‌وره‌ی ناوخۆشی ره‌تكردنه‌وه‌یان به‌ركه‌وتووه وه‌ك روون و به‌رچاو و ئاشكرایه.
ڕاسته ئه‌وان له وڵاتانی نه‌سڕانی جه‌نگاون، جه‌نگی نهسڕانیان كرد به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر موسڵمانانله سڕبیا و كرواتیا و ئه‌لبانیا، به‌ڵام هه‌ندێ جاریش له دژی موسڵمانان جه‌نگاون وه‌ك جه‌نگ له دژی عێراق بۆ ده‌ركردنی له‌كوێت، هه‌ندێك جار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی تری په‌یوه‌ست به ستراتیژیه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی.
ئه‌و وه‌ڵامه هه‌ندێ كاروباری سه‌ره‌كی هه‌یه موسڵمانان ناتوان پارێزگاری لێ نه‌كات، یاخود نكۆڵی لێ بكات، یاخود پشتگوێی بخات، وه‌ك پێنج رووكنهكه: نوێژ، زه‌كات، رۆژوو، حه‌ج شایه‌تمان، به هه‌مان شێوه جیهاد و فه‌رمان به‌چاكه و رێگری له خراپه. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی قسه‌كردن ده‌رباره‌ی موسڵمانی میانڕه‌و بڕوای به‌وه نیه جیهاد روكنێكه له رووكنهكانی ئیسلام، قسه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام موسڵمانی میانڕه‌و به شێوه‌یه‌كی گشتگیر و گشتی له‌و چه‌مكه ده‌ڕوانێت، كه ئامانج لێی دهروونپاگژی و خێزان و كۆمه‌ڵگه و كۆی مرۆڤایه‌تی و ژینگه‌یه، به‌ڵكو هه‌موو گۆی زه‌وییه، كاتێك ئه‌وه‌ی تر له جیهاد ده‌ڕوانێت، پێی وایه له بنه‌چه‌وه جیهادی شمشێره، زۆربه‌ی جار دابه‌شی ده‌كات بۆ جیهادی هێرش و جیهادی به‌رگری.
هه‌رچی بابه‌تی سامی و ناسامیه، عه‌ره‌ب سامین له‌گه‌ڵ به‌نی ئیسرائیل ره‌چه‌ڵه‌ك ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ گه‌لانی سامی، عه‌ره‌بی و عیبری بران، نهزانیهكی ئابڕوبه‌ره، پێت وابێت هه‌ر عه‌ره‌بێك یان موسڵمانێك ماف نه‌دا به باڵا ده‌ستی ئیسرائیل له ــ هه‌موو فه‌ڵه‌ستین ــ و رێگری بكات له پێش ره‌وانه‌كردنی موسی ــ علیه السلام ــ به‌رده‌وام بوون له‌گه‌ڕانه‌وه بۆی بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشتی بژین. تۆمه‌تباركردنی هه‌ر موسڵمانێك به دژه سامی ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه تۆمه‌تێكی بێ بنه‌مایه، له نه‌زانی خاوه‌نه‌كانیان سه‌رچاوه‌ی گرتووه، یاخود خۆیان نه‌زان ده‌كه‌ن، كه عه‌ره‌ب وه‌ك ئه‌وان سامین ئامۆزایی به‌نی ئیسرائیلن.
هه‌رچی بابه‌تی لیبیا و هه‌وڵی تیرۆركردنی شا عه‌بدوڵای (پادشای ئێستا)یه، باشتره سه‌رجه‌م به‌ڵگه نامه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و هه‌وڵه بدرێته شانشینی سعوودیه، چونكه به ئامانجگیراو له‌و پیلانه سه‌ركرده‌یه‌كی سعوودی و ده‌سه‌ڵاتی سعوودی بوو، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌وان سوورترن به دوای ئه‌و سه‌رداوه بچن و بیدۆزنه‌وه، سزای پێویستی لایه‌نه‌كان بده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه روویدا سعوودیه‌كان وای داده‌نێنن ئه‌وه هه‌ڵوێستێكی ئه‌مریكی هه‌ڵگری واتای(وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باشه‌بۆ سعوودیه كه شایسته‌ی سعوودیه، به هۆی پێوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكی، سعوودیه به وه‌فایه بۆ ویلایه‌ته یهكگروتووهكانی ئه‌مریكا، به ئاڵۆگۆڕی زانیاری بێت، یاخود راستهكردنی داواكراوان بێت، یاخود خۆبهریكردن بێت له هه‌ندێك له‌و هاووڵاتیانه‌ی له گوانتانامۆ ده‌ستگیركراون ته‌نیا به هۆی ئه‌نجام دانی هه‌ندێك كار كه ئه‌مریك و سعوودیه حه‌زی پێ ناكه‌ن.ئه‌گه‌ر لایه‌نێك موسڵمان، یاخو خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسڵمانی بێت له ئه‌مریكا، با لێكۆڵه‌ره سعوودیه‌كان ئه‌وه بڵێن: پێویست به هاوكاری ئه‌مریكا ناكات، پێویسته شا عه‌بدوڵا له‌وانه خۆش بێت، كه ئه‌و هه‌وڵه‌یان داوه.
ده‌رباره‌ی ئازادی ئایینی مامۆستای وه‌ڵامده‌ره‌وه باس له كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان ده‌كات، ئه‌و له ئه‌مریكا به دووستوور ئه‌و مافه‌ی پارێزراوه، كه له سه‌ر به‌سه‌ر (به‌هاكانی باوك و دامه‌زرێنه‌ری) بڕوایان به پێویستی عه‌لمانیه‌ت هه‌یه بۆ وڵات” بۆیه پێناسه‌ی هاونشتیمانی باش له ده‌ستووری ئه‌مریكا، ئه‌و كه‌سه‌یه گوێڕایه‌ڵ بێت باجه‌كان بدات، دڵسۆزی وڵاته‌كه‌ی بێت، ئه‌و موسڵمانانه‌ی هێرشكرا سه‌ر ده‌زگاكانیان ئه‌وانه هاونشتیمانی ئه‌مریكا بوون، له‌و ساته‌وه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌مریكا له‌و وڵاته نیشته‌جێ بوو جیاوازیان نه‌بوو له هیچ هاو نشتیمانیهك تر، ته‌نیا مێژووی گه‌یشتنیان نه‌بێت، ئه‌و هۆشدارییه‌ی بۆیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له تا ئێستا له دژیان ده‌كرێت، كارێكه پێچه‌وانه‌ی پرانسیپه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌ستوور و ئازادی ئایینیه، بۆ هیچ ئیداره‌یه‌كی ئه‌مریكی نیه منه‌ت به‌سه‌ر موسڵمانان بكات له‌و مافه ده‌ستووریانه‌ی ده‌ستووری ئه‌مریكی بۆ هه‌موو هاونشتیمانیهك ده‌سته‌به‌ری كردووه، به‌ده‌ر له ره‌گه‌ز و ره‌نگ و ئایینی، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكیه‌كان ئاسان كاری له‌وه بكه‌ن، ئه‌وه دووباره ده‌بێته بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌وگه‌له‌ی كه شارستانیه‌ته‌كه‌ی هێزی له‌و فره‌ییه ئهرێینیه وه‌رگرتووه.
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه مه‌ترسیدارترین كێشه و ته‌حه‌دی ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕوی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه ئه‌وانه‌ن له‌و ناوچانه‌ی پێیان ده‌گوترێت جیهانی ئیسلامی له ته‌نجه‌وه تا جاكارتا، به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی عه‌ره‌بی كه درێژ ده‌بێته‌وه له كه‌نداوی عه‌ره‌بی و زه‌ریایی ئه‌تڵه‌سی. ئه‌گه‌ر له ئه‌ندازه‌ی سووربوونی ویستی روستكردنی پێوه‌ندیه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی بكۆڵینه‌وه، هیچ باڵیۆزێكی ئیسلامی له موسڵمانانی ئه‌مریكا، یاخود یاریده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه له موسڵمانان بێت ئه‌و پۆستانه‌ی پێ بدرێت به هه‌ندێك كه‌سی شایسته‌ی موسڵمانان بۆ چاره‌سه‌كردنی هه‌ندێك له‌و كێشه هه‌ڵواسراوانه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی موسڵمانان به جۆرێك ئه‌وانه هاوكاری باشتر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له جیهانی ئیسلامی له‌به‌ر بوونی ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی رۆشنبیری موسڵمانی عه‌لمانی و ئه‌وانه‌ی تر كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو قه‌وم و داب و نه‌ریت و تائیفه‌كانی جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌ن، زۆرێك له‌وانه له ئه‌مریكا له دایكبوون له‌وێ گه‌وره‌بوون، چۆن بێ ئاگان له دروستكه‌رانی بڕیار له‌و كارانه‌ی ئه‌وان شاره‌زان؟ ئه‌مه یاخود له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن بڕیارن پێیان وایه ئه‌و مسوڵمانانه‌ی له‌و وڵاته‌ن توانی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌یان نیه، ئه‌وه راست نیه،یاخود ئه‌وانه لایه‌نداری ته‌واویان بۆ ئه‌مریكا نیه، ئه‌وه‌ش هه‌ر راست نیه، یاخود ئه‌وه جۆرێكه له نه‌بوونی سووربوون له سوودوه‌رگرتن لێیان و هه‌ستكردن به جۆرێك له جیاوازی له دژیان، یاخود ئه‌وان كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت شێوه‌ك له جاسووسی هه‌بێت، نه‌ك هاونشتیمانیهكی شایسته.
وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌م:
سه‌رنجی خۆم له‌وه پوخت ده‌كه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێی ده‌ڵێن”تنموزهجی ئیسلامی توركی” ئه‌گه‌ری گشتگیركردنی به سهرههمووی، توركیا دۆخێكی تایبه‌تی هه‌یه، له1924 كه خیلافه‌ت نه‌ما،. تا ئیمڕۆ له نێوان كهمالیه عه‌لمانیه توندهكانه، كه دژایه‌تیان بۆ ئابین و ئیسلام نه‌شاردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری خۆیانی پێ بكه‌ن.
توركه عه‌لمانیه‌كان و زۆربه‌ی فهڕمانڕهواوی موسڵمانان پرهنسپێكیان بۆ خۆیان داڕشتووه، له نێوان حه‌قیقه‌تی ئیسلام و لایه‌نداری بۆی، ئه‌وان: ﴿..يَنْهَوْنَ عَنْهُ وَيَنْأَوْنَ عَنْه﴾(الأنعام: 26) توركه كه‌مالیه‌كان پێی وایه ئه‌و چه‌ندین سه‌ده به‌رپرسیارێتی پارێزگارییكردنی له گه‌لانی عوسمانی له ئه‌ستۆ بووه، په‌یوه‌ست نه‌كراوه به ئالی عوسمان ته‌نیا په‌یوه‌ستكراوه به ئیسلام، بۆیه ویستوویانه كاربكه‌ن به ته‌واوی بۆ گێڕانهوههی ره‌گ و ڕیشه‌ی بتپه‌رستی پێشوو، یاخود لایه‌نداری بۆ ئه‌ورۆپای مۆدێرن، ئه‌وانه‌ی تر له توركیا پێیان وابوو ئیسلام سه‌روه‌ری داوه به توركیا ئه‌و پرۆسه‌ی پێی گه‌یشت له‌و سه‌رده‌مه، هێزی نه‌رم بوو ئیمپڕاتۆرێكی بۆ دروستكردن گه‌یشته ناودڵی ئه‌وروپا درێژبۆوه بۆ ئاسیا و ئه‌فریقیا، ئه‌گه‌ر دروستكردن باروت و كه‌شتی پێشكه‌وتوو دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی” رأس الرجاء الصالح” نه‌بوایه لایه‌ن ئه‌وروپیه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌كان نه‌بوایه ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ی له‌ده‌ست نه‌ده‌دا. ئیسلام به ته‌نیا توانی پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تی جیهانی ئیسلامی پێ ببه‌خشیت و باڵا ده‌ست بێت، لۆژیكیان له‌وه زۆر به‌هێزبوو، له‌به‌ری ئه‌وه‌ی توركیا داوای چوونه یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات، به ته‌نیا گه‌وره‌ی ناوچه‌ی ئیسلامی بوو، كه‌واته بیركردنه‌وه‌ی هه‌ردوو گروپ سه‌روه‌ری و باڵا ده‌ستی توركیا و توركه‌كانه، ئه‌وه‌ش ده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌ندارییان، ئایه ته‌نیا پۆڵایهك له ده‌وریی گوێره‌كه‌ی ئه‌وروپی ده‌خولێنه‌وه، دۆخیان هه‌مان دۆخی ئه‌و وڵاتانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپایه، له پێشوو كۆڵۆنیالیزمی عوسمانی نه‌بوونه، ته‌نیا باشتربوونی ئابووریانه، هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ك یاخود پابهندیهكیان نه‌بووه به‌رامبه‌ر به موسڵمانان؟ یاخود ناسنامه‌ی ئیسلامی ده‌گێڕێته‌وه وه‌به‌رهێنانی پێ ده‌كات له‌و پاشماوه‌ی له عه‌قڵ و ده‌روونی موسڵمانان ماوه، له‌گه‌ڵ رێزگرتن له‌و خیلافه كۆكه‌ره‌وه‌یه و یه‌كێتی ئومه‌تی ئیسلامی و وه‌رگرتنی پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تی له چوارچێوه‌ی ئه‌و بۆشایه‌ی كه هه‌موو جیهانی ئیسلامی لوول داوه، ئه‌وه خاڵه شاراوه‌یه، وای كرد له‌و دوای توركه كهمالیه عه‌لمانیه‌كان و ئیسلامیه‌كان بگه‌ینیته پره‌نسیپی خاڵی هاوبه‌ش.
ده‌رباره‌ی خاڵی سه‌روه‌ری توركیا چۆنیه‌تی گێرانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌روه‌رییه، ئه‌و سه‌روه‌رییه ئابووری و سه‌ركردایه‌تی سیاسی و فه‌لسه‌فه‌ی فێركردنیش ده‌گرێت، یادگه‌ی توركی هه‌چه‌نده تووشی رووداو ببوێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تووشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ریش ببوێت، ناتوانێت له فشاری بیره‌وه‌ری ئیسلامی و سه‌روه‌ری عوسمانی و مێژووی ئه‌سته‌نبۆڵی پایته‌ختی خیلافه‌تی ده‌ربازی بێت، تورك هه‌رچه‌ند له بیری بچێته‌وه، ئایا سۆفیا و مزگه‌وتی سوڵتانه‌كانی ئالی عوسمانی له بیرناچێته‌وه، ئه‌وه‌ی سه‌یری دۆخی توركی بێت پێویسته پاشخانێكی مێژوویی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له‌و دوو سه‌ده كۆتایی روویدا ، ئه‌وه جگه له نمونه‌ی ئیسلامی سیاسی هاوچه‌رخی توركی، ئه‌ستمه گشتگیر بكرێت به‌سه‌ر وڵاتانی تری موسڵمانی تر، كه ئه‌و مێژووه فراوانه قوڵه‌ی نییه.
هه‌روه‌ك نموزه‌جی ئێرانی شاهه‌نشاهی، یاخود پۆست خومه‌ینی ئه‌ستمه گشتگیر بكرێت به‌سه‌ر كۆی وڵاتانی ئیسلامی، لێكۆڵه‌ری ورد له‌و كارانه پێویستی به روانی وردهكارانهیه، به‌رله‌وه‌ی نمونه‌یه‌ك پێشكه‌شی جیهانی ئیسلام بكات كه بۆ گشتاندن نه‌گونجێت.
سه‌رنج له‌سه‌ر پرسیاری سێیه‌م:
یه‌كه‌م بابه‌ت له‌و پرسیاره، بابه‌تی ته‌مه‌نی عائیشه‌یه، له رووی مێژوویییه‌وه نه سه‌لمێندراوه ته‌مه‌نی له كاتی زه‌واجی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر نۆ ساڵ بووبێت، هه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه له هه‌ژده ساڵ كه‌متر بوو، چیرۆكی شاره‌زایی له فیقه و شیعری عه‌ره‌ب و زمانه‌كانیان هه‌موو ئه‌وانه پێویسته لێكۆڵێنه‌وه‌ی لێ بكرێت، له‌و كه‌سایه‌تیه ئییسلامیانهیه راجیایی زۆر و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ته‌مه‌ن و هه‌ڵوێستی سیاسی راستكردنه‌وه‌ی زۆری له زمه‌نی هاوه‌ڵان هه‌یه، چ جای دوایی ئه‌وه.
ئه‌وه‌ش نمونه‌یه‌كی ناوازه‌یه بۆ روونكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئافره‌ت له ئیسلام، كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی گرنگی ئه‌و نمونه‌یه‌ك كه‌م ناكاته‌وه كه هاوسه‌رگیری كه‌سێكی بچووك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی گه‌وره‌تر، ئه‌گه‌ر زه‌واجی بچووك ده‌ستدرێژی بێت بۆ سه‌ر ئافره‌ت و رێزی، ئه‌ی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر بچووكان له باربردن، كێ پێویسته ئه‌و كارانه نه‌كات به‌رامبه‌ر ئافره‌ت و رێزی؟پێویست ناكات ده‌ست به هاوسه‌رگیری عائیشه‌وه بگیرێت، كه ئه‌و زه‌واجه پێگه‌ی به‌رزكردۆته‌وه كردوویه‌تی به دایكی ئومه‌ت كه به‌رزترین پله‌یه، هه‌موو هاوه‌ڵانی تێپه‌ڕاندبوو، هه‌روه‌ها به بوونی به سه‌رچاوه‌یه‌كی فیقهی به‌هۆی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا، بوو به مه‌رجه‌عی ئوومه‌ت له پرسه ده‌ستووری یاساییه‌كان، كه هه‌موو پله‌كانی تێپه‌ڕاند.
دووه‌م: به چ واتایه‌ك زانایانی شیعه بڕوایان به ئیجتیهادی ئه‌وانه‌ی تر نیه، هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌یه كه زانایانی شیعه شوێنكه‌وته‌ی پێشه‌وای مردوویان ره‌تكردۆته‌وه، داوای شوێنكه‌وتنی پێشه‌وا زیندوه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌و پهیڕهوكارییه له هه‌ردوو لایه‌نی شیعه‌و و سوونه ده‌بینین، له زانایانی سوونه محه‌مه‌د عه‌بده و ره‌شید ره‌زا و ئه‌وانه‌ی دواتر له‌و قوتابخانه‌یه هاتوون وه‌ك مه‌راغی و شه‌لتوت و گه‌وره زانایانی ئه‌زهه‌ر وه‌ك ئه‌بوو زوهره….هتد داندراوهكانیان خاڵی نیه له ئیجتیهادی ئامانجدار له پرسه هاوچه‌رخه‌كان، كۆبه‌ندی فیقهی سوونی چه‌ندین فه‌توای تازه‌ی ئه‌و زانایانه‌ی تێدا، مامۆستا زانكۆ دایڕشتۆته‌وه ئامۆژگاری ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌كات كه پشت به‌و موسڵمانانه ببه‌ستێت و ئه‌وانه‌ی تر تێپه‌رێنێت، ته‌نیا له‌به‌ر پرسی” ئیجتیهاد و ته‌قلید” ئایه ئه‌وانه وا گومان ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر موجهتههیدیش بێت له عاقڵمه‌ندان داده‌ندرێت، ئه‌وه چ جای له موجته‌هیدان.
زۆربه‌ی زانایانی شیعه و سوونه رۆڵیان هه‌بوو فه‌تواكانیان ده‌رباره‌ی پرسی بانق و گرێبه‌سته هاوچه‌رخه‌كان دووباره پێناسه‌ی ریبا و جیاكردنه‌وه‌ی ره‌هن له‌سه‌ر ئوتومبێل و خانووی نیشته‌جێ بوو و هه‌موو ئه‌و ئیجتیهادانه زانایانی شیعه و كۆی مه‌زهه‌به‌كانی تری وه‌ك ئیبازی و زه‌یدی تێیدا به‌شدارن، ئه‌گه‌ر ئیجتهاد به‌و واتایه مه‌به‌ست بێت ئه‌وه به كرده‌یی و واقیع ئیجتیهاد نه‌وه‌ستاوه، ته‌نانه‌ت لای ئه‌وانه‌ش كه داوای داخستنی ده‌رگای ئیجتیهادیان ده‌كرد، ئه‌وه پرسێكه له‌و پرسانه‌ی پێویسته لێكۆڵینه‌وه و به‌دوا داچوونی واقیعی بۆ بكرێت، ئه‌و پرۆسه‌یه تێپه‌رێندراوه، له لایه‌ن هه‌ندێك نووسه‌ری بواری”مێژووی ته‌شریع” دووباره ده‌كرێته‌وه.
سێیه‌م: ڕێگه‌ی مۆدێرنه‌تی رێگه‌ی عه‌لمانیه‌ت و جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت و كۆی سیسته‌می ژییانه، هه‌رچی ته‌ئویل كردنی ده‌قی ئایینی، یان نه‌بوونی، ئه‌وه كورتكراوه‌ته‌وه له هه‌موو وڵاتان و ناوه‌نده‌كانی كه ئاراسته‌ی عه‌لمانیان به گشتگیری وه‌رنه‌گرتووه، په‌ناده‌به‌نه به ته‌ئویلی ده‌ق، یا دووباره خوێنده‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
چواره‌م: پرسی ئافره‌ت
زۆربه‌ی ئه‌و دیدگایانه‌ی ده‌رباره‌ی پرسی ئافره‌ت و مافه‌كانی خرایته روو، دیدگاگهلێك سه‌رچاوه‌یان له‌و واقیعهگرتووه كه ده‌رێته پاڵ ئیسلام، نه‌ك له ده‌قی قورئانی و فه‌رمووده و قیهی زانایانی پێشین، به‌ڵكو له‌و كارانه‌وه‌یه كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی تێكه‌ڵیه‌ك له نێوان ئاین و رۆشنبیری و داب و نه‌ریته‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌ش جۆرێك له تێكه‌ڵبوون هه‌یه له نێوان ئه‌و كاروبارانه، ئه‌و دیارده نه‌رێنیانه بره‌وی سه‌ندوه، كه أستاذ ره‌خنه‌ی لێی هه‌یه، دیاردهگهلێكن نه پاڵپشتی قورئان و نهسوونهی هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی، وه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ت به‌و شێوه‌یه كه حوكم و پرانسیپه‌كانی ئیسلام به‌ر له هه‌ر شتێكی ره‌تی ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ست به قورئان: خۆمان دوور گه‌رین له به‌كارهێنانی وشه‌ی”قورئان نووسیوه‌یه‌تی” هه‌ر موسڵمانێك، كه شایسته‌ی ئه‌وه بێت پێی بگوترێت موسڵمان، ئه‌و كه‌سه ئیمانی به‌وه هه‌یه كه قورئان وه‌حی خوای گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌ر به یه‌ك له‌و سێ ڕێگه‌یه‌كی كه خوای گه‌وره باسی كردووه: ﴿وَمَاكَانَ لِبَشَرٍ أن يُكَلِّمَهُ اللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَاء حِجَابٍ أَوْيُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِي بِإِذْنِهِ مَايَشَاءإِنَّهُ عَلِيٌّحَكِيمٌ﴾ (الشورى:51)، خۆمان دوور ده‌گه‌رین له به‌كارهێنانی نووسینی: “محه‌مه‌د نووسیویه‌تی” یاخود دایینانهوه، یا ئاماده‌ی كردووه، به هه‌مان شێوه سوننه له 99ی كۆچی ده‌ستكراوه به كۆكردنه‌وه‌ی تا گه‌یشته دوو سه‌ده‌ی دواتر.
هه‌روه‌ك موسڵمانان بڕوایان وایه كه قورئان كتێبێكی ره‌هایه، ره‌هاش ده‌قه‌كه‌ی كاریگه‌ر نابێت به گۆڕینی زه‌مه‌ن، ئه‌گه‌ر ته‌فسیره‌كه‌ی كاریگه‌ر بێت، ئه‌وه به‌هۆی جیاوازی زه‌مه‌نی موفه‌سیر و پێكه‌ی رۆشنبیریانه، ئه‌وه‌ش ناگاته ره‌هایی بابهتهكان و ده‌لاله‌تی ده‌ق و چۆنیه‌تی تێگه‌یشتن و پهیپێردنی له‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ستن به”گه‌شه‌كردنی ده‌لاله‌ت” بۆ وتاكانی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی باس ده‌كرێت، چه‌ند كارێكن ئاماده‌كراون له زانست و زانیارییه‌كانی خراوه‌ته ژێر أصول الفقه، پسپۆڕانی ئه‌و زانسته ده‌یزانن، بۆیه بۆیه ره‌هایی له‌و قسه‌یه له‌وجۆره كارێكه دانی پێدانانێین، به‌ڵگه نیه له‌سه‌ر هۆشیاری لێكۆڵه‌ر بهوكاروباره گرنگانه، یاخود شاره‌زایی له‌سه‌ری، چۆن ده‌كرێت حوكمی له‌و شێوه بۆخۆی ده‌ربكات.
ئه‌وه‌شی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌یه به دابه‌شبوونی ئایینی بۆ بوونی ئاراسته‌ی توند له بنه‌ماكانی رۆشنبیری ئیسلامی، ئه‌وه بهڵكههێناوهیهكی سه‌رسوڕهێنه‌ره، أستاذ ئه‌و دابهشكاریانهی وه‌ك دابهشكاریهكانی جوو دانه‌ناوه، كه له ناوه خۆ بۆ “أرثوذكس ورفورم” دابه‌ش بووه، له نێوانیان ناكۆكی و ململانێ له زۆربه‌ی كاروباره ئایینیه‌كان هه‌یه، زیاتر له‌وه‌ی له نێوان شیعه و سوننه له جیهانی ئیسلامی، ئه‌وه‌شی ریفۆرمستهكانی جوو لێیان قبوڵ ده‌كات زیاتر له‌وانه‌ی ئهرسدۆكس قبوڵی ده‌كه‌ن، پێچه‌وانه‌ش هه‌ر دروسته.
دۆخی نه‌سرانیش به‌هه‌مان شێوه بوو، جیاوازی زۆر گه‌وره له نێوان پرۆتستانت و كاسۆلیك و گروپه‌كانی تری لق و پاشكۆكانی هه‌یه، بۆ زانیاری هه‌ر یه‌ك له پرۆستانت و كاسۆلیكیش بێبه نه‌بوون له ره‌وته جیاوازه‌كانی ناوخۆ، به‌ڵام ئایینه‌كان سروشتیان وایه ئاماده‌یان بۆ چوونه ناو هه‌یه، نكۆڵی و خۆبهگهرییان تێدا نیه، به‌تایبه‌ت ئیسلام.
سروشتی ئیسلام وایه بڕوای به هه‌موو پێغه‌مبه‌ران هه‌یه له نووح تا محه‌مه‌د(صلى الله عليه وآله وسلم) هیچ یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ران جیا نهكردۆاهوه” جیاوازی له نێوانیان نه‌كردوه، بڕوای به هه‌موو كتێبه ئاسمانیه‌كان هه‌یه: ته‌وڕات و ئینجلیز و زه‌بوور وقورئان، له كاتێك دا ئه‌و دوو ئایینه بۆ ئیسلام پێشنیاز ده‌كه‌ن سوود له”نه‌رمی نواندنی”یان وه‌بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی چه‌قبه‌ستووی تێپهرێنت!! له هیچ یه‌ك له‌و دوانه ئه‌و فراوانی و كارانه‌وه و نه‌رمی نواندنه نیه.ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له وه‌رگرتنی ئه‌و دووانه شوێنه‌واری عه‌لمانیه‌ت بێت، كه له رووكیان دیاره له‌به‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ناچاری باڵاده‌ستی عه‌لمانیه‌ت له‌سه‌ریان، باشتروایه موسڵمانان بچنه بن سێبه‌ری عه‌لمانیه‌ت له‌بری ئه‌وه‌ی به‌رێگه‌ی ئایینه‌وه بچنه پاڵی.
ئه‌و پیاوه ئایینیانه‌ی كه نووسه‌ر باسی كردوون ههریهكان نماینده‌ی دۆخێكی تایبه‌تن، به‌تاوی هاوتا نیه له‌گه‌ڵ دۆخی دووه‌م، ئیبن رووشد ئیبن مه‌یمون نیه، ئیبن هوڵدیش نیه، بۆیه زانایانی هاوچه‌رخی ئایینه‌كان خه‌ڵكانێكن له كرانه‌وه و نه‌رمی نواندن ناگه‌ن به‌وانه بۆ سه‌رده‌می خۆیان، به‌ڵام جیهانی ئه‌مرۆ پێویستی به‌گفتوگۆ ئایینیه جدیهكان و گفتوگۆی رۆشنبیری و گفتوگۆی شارستانیهتهكانه، ئه‌وه‌یه ئێمه پێویستمانه بۆ بنیاتنانی زه‌مینه‌ی تێگه‌یشتن و تێگه‌یاندنی هاوبه‌ش و دیاریكردنی شوێنه تایبه‌تمه‌ندیه‌كان.
تۆمه‌تباركردنی قورئان و فه‌رمووده كه هه‌ندێك ده‌قی تێدایه یه‌كتر ده‌بڕیت له‌گه‌ڵ دیموكراسی و مافه‌كانی ئافره‌ت و ئازادییه گشتیه‌كان قسه‌یه‌كی ورد نیه، پشتی نه‌به‌ستووه به‌هیچ به دواداچوونێكی زانستی و مهعریفیهكی ورد، یاخود مهعیفهیهك به زانسته‌كانی قورئان و زانسته‌كانی فه‌رمووده، هیچ كتێبێكی ئاسمتانی نیه، ئه‌گه‌ر به ده‌قی وه‌ربگیرێت و دابڕندرێت له هۆكاری هاتن و دۆخه‌كان به‌وه چه‌ندین ده‌ق ئاماده ده‌بێت كه پڕه له تووند و تیژی و پڕه له رق و ململانێ و توندتیژی نێوان مرۆڤه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له ته‌وڕات و دواتریش له ئینجیل هاتووه.
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مرۆڤ به‌گوێره‌ی هه‌ڵوێستی ئیمانیان، هیچ ئایینیهك نیه له ئایینه‌كان خاڵی بێت له‌وه، ئه‌گه‌ر پێویست بێت پێداچوونه‌وه به‌و ده‌قه ئایینیانه بكرێت كه هه‌ڵگری ئاڕاسته‌ی رق و توڕه‌یین، پێویسته پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م ئایین و كتێبه‌كان بكرێت، ئه‌وه ته‌نیا تایبه‌ت نیه به موسڵمانان و سه‌رچاوه ئایینیه‌كانیان.
سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی”موقه‌دده‌س” و شوێنه‌واره‌كانی، ئه‌وه راسته باڵاده‌ستی عه‌لمانیه‌ت بیرۆكه‌ی “موقه‌دده‌س”ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، وه‌ك ئه‌وانه‌ی تر ملكه‌چی پره‌نسیپه‌كانی عه‌لمانیه‌تی كرد، ئایینی به تێگه‌یشتنی گشتی له پێشه‌نگ و پێشڕه‌وی مرۆڤ گۆڕی بۆ فه‌رمانبه‌رێك مرۆڤ بۆخۆی رۆڵی دیاری ده‌كات، كه‌ی ویستی به‌كاری ده‌ینێت، كه‌ی ویستی رایده‌گرێت، كه‌ی بیه‌وێت گه‌شه‌ی پێ ده‌دات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له جوو و نه‌سڕانیه‌ت له سه‌ده‌ی 18 و دواتر روویدا، گه‌شه‌كردنێكی ئایینی نه‌بوو، ئایین حوكمی هه‌نگاوه‌كان بكات، به‌لكو ملكه‌چكردنی ئایین بوو بۆ پره‌نسیپه‌كانی عه‌لمانیه‌ت، گونجاندنی ئایین بوو، وه‌ك هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و مۆسیقا بۆ جێه‌جێكردنی خزمه‌تێكی دیاریكراوی مرۆڤی هاوچه‌رخی عه‌لمانی، بۆیه مه‌رجه‌عی بوون و قوددسیهتی له‌ده‌ست دا. بۆ نمونه: ره‌تكردنه‌وه‌ی نێربازی و حه‌رامی له هه‌موو ئایینه‌كان شتێكی به‌ڵگه نه‌ویسته، چونكه لادانێكی ئه‌خلاقییه، به‌هه‌مان شێوه موماره‌سه‌ی سێكسی له نێوان دوو ئافره‌ت، هه‌ڵویستی ئایینی له به‌رامبه‌ر ئه‌وا ئافره‌تانه و دادنانی سێكسی هاوڕه‌گه‌ز به تاوانێكی گه‌وره، به‌هه‌مان شێوه رێگری له زینا به حه‌د له ته‌وڕات به روونی هاتووه واجبه”ئافره‌ت و پیاوی” زیناكه‌ر به‌ردباران بكرێن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه وه‌ستاون. دیوڵهتی ئیسرائیل له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه هیچ زیناكهرێكی تێدا به‌ردباران نه‌كراوه، زانایان و سه‌ركرده ئایینیه‌كانی به‌وه رازین، وڵاتانی رۆژئاوا هیچ ره‌خنه‌یه‌كیان له‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو رێگه‌یان به هاوڕه‌گه‌زبازی داوه په‌یڕه‌وی په‌رستشی خۆیان به ته‌نیا بكه‌ن و له شوێنی تایبه‌تی خۆیان، په‌رستش و نوێژه‌كانیان كه‌سانێكی هاوشێوه‌ی خۆیان رێنمایی خۆیان ده‌كه‌ن. ریفۆرمیسته‌كان پێیان وایه ئه‌وه ئیجتیهاده، ئیجتیهاد له هه‌موو ئایینه‌كان نابێت پێچه‌وانه‌ی ده‌قی ئایینی بێت، ئه‌وانه‌ی ئاسانكارییان كردووه كردوویانه به چاكسازی له ناوه‌نده گه‌وره ئایینیه‌كان، نه‌ك نه‌ك چاكسازی تاكه‌كان.
له كاتێك دا ده‌قی ته‌وڕات له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هیچ كه‌س بۆی نیه، بهتأڵی كاته‌وه، یاخود هه‌ڵی وهشێنیتهوه، شه‌ریعه‌تی جوو بڕوای به نه‌سخ نیه، ته‌نانه‌ت مه‌سیح پێغه‌مبه‌ر ره‌تی كردۆته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی گۆڕینی هیچ شتێكی هه‌بێت له ته‌وڕات، كه‌واته كاره‌كه كاری گه‌شه‌پێدان و ئیجتیهادی ئایینی نیه، به‌ڵكو كاره‌كه باڵاده‌ستی پره‌نسیپه‌كانی عه‌لمانیه‌ته بووه هۆی داڕنینی قووددسیهت له ده‌قی دینی رووبه‌ڕووی شێواندنی كرده‌وه، رێگه‌ی دا گۆڕانكاری و هه‌موار بكرێتهووه، به جۆرێك كردیه فه‌رمانبه‌رێكی پله دیاریكراو له سیسته‌می عه‌لمانی، هه‌ركات بیانه‌وێت ئازادی پێ ده‌ده‌ن، هه‌ركات بیانه‌وێت كۆتی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له هه‌موو كاته‌كان نایه‌ڵن كاریگه‌ری له‌و سیسته‌مه‌ی ژیان هه‌بێت كه ده‌رهاوێشته‌ی عه‌لمانیه‌ته، ئازادی ئایینی له رۆژئاوا عه‌لمانیه‌ت بهخشیوهیهتی، له نه‌رم و نیانی سروشتی ئاینی جوو، یا نه‌سرانی هه‌ڵنه‌قوڵاوه، دهگوترێته: پێویسته ئیسلام گه‌شه به‌خۆی بدات، تا بگاته جوو و نه‌سرانی گه‌شه‌كردوو، ئیسلام پارێزگاری له مرۆڤ ده‌كات “ئازادی بیروباوه‌ڕ” زیاتر له‌وه‌ی هه‌ر ئایینێكی ئاسمانی، یا سیسته‌مێكی ده‌ستكرد، ئه‌و راستیه‌ش ته‌نیا ئه‌وانه‌ی شاره‌زایییان نیه له ئیسلام نكۆڵی لێ ده‌كه‌ن.
سه‌رنجم ده‌رباره‌ی وه‌ڵامه‌كانیان بۆ پرسیاری چواره‌م:
ده‌ڵێم: جیهانگیری هاوچه‌رخ سه‌لماندی كه هیچ ئایدۆلۆژیایه‌ك نیه بتوانێ باڵاده‌ست بێت به‌سه‌ر هه‌موو جیهان به‌و پێیه‌ی ئایدۆلۆژیایه‌كی كامڵه، له‌و دوو سه‌ده‌ی رابردوو روونبوویه‌وه كه ئه‌سته مه‌سیحیه‌ت سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر ئایینه‌كانی تر، به‌تایبه‌ت ئیسلام و جوو. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روون بوویه‌وه موسڵمانان ناتوانن شكستی گشتگیر و كاریگه به نه‌سڕانی و جوو بهێنن، ئه‌مرۆ مرۆڤایه‌تی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان په‌ی به‌و حه‌قیقه‌ته بردووه، بۆیه ئه‌وانه‌ی شوێنكه‌وته‌ی دیارده هاوچه‌رخه‌كان كه‌وتوون پێویستی نابینن كه مرۆڤایه‌تی چاو به‌هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كان دابخشێنێته‌وه، له‌وانه تایبه‌تمه‌ندی ئایدۆلۆژی وه‌رگیراو له ئایینه‌كان و ته‌فسیر و چۆنیهتیهكانی تێگه‌یشتنی شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و ئایینانه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ته‌نیا چاره‌سه‌ر به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ به‌ها هاوبه‌شه ڕههایهكان كه پێغه‌مبه‌ران هێناویانه، مرۆڤ ناكۆك له‌سه‌ر نیه، ئه‌گه‌رچی هه‌ریه‌ك لایه‌كی جیاوازی گرتبێت بۆ چه‌پاندن و ته‌فسیركردنی.هۆشیاری به‌و به‌ها هاوبه‌شه نه‌ته‌وه‌كان له‌سه‌ری هاوده‌نگن ئه‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ری ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌كات بۆ دووباره دروستكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌كانی نێوان خێزانی مرۆڤایه‌تی، كه له یه‌ك دایك و باوك سه‌رچاوه‌ی گرتووه، گۆی زه‌وی بووه به ماڵ و شوێنی، پێویسته له هه‌موو ئامرازه‌كانی وێرانكاری و تێكدان و ململانێ پارێزراو بێت، ئه‌و به‌ها هاوبه‌شانه وه‌ك”حه‌ق، چاكه، جوانی، یه‌كیه‌تی مرۆڤ، یه‌كبوونی زه‌وی، ئامانجی دروستبوون، یه‌كسانی مرۆڤه‌كان، پێویستی ئازادی مرۆڤایه‌تی بۆ مرۆڤ، پێویستی دادپه‌روه‌ری بۆ رێكخستنی ژیانیان، پێویستی ته‌زكیه و ئاوه‌دانی، پێویسته یه‌كتر نه‌كه‌ن به په‌روه‌ردگار جگه له خوا، كه‌س خۆی به‌باڵاتر نه‌زانێت له كه‌س.
ده‌كرێت ئه‌و به‌ها هاوبه‌شانه كه به‌دواداچوونی بۆ كراوه و بنیادی هۆشیاری له‌سه‌ر بنیاتنراوه له هه‌موو ئاسته جۆراوجۆر و فرهیهكانی كه بۆ مرۆڤایه‌تی خرایته ڕوو، كه ده‌كرێت بیخاته بهرنامههوه، شوێكهوتووانی هه‌مو ئایدۆلۆژیایه‌ك داوا ده‌كه‌ن فاكته‌ری پاڵپشتی و هاوكاربن بۆ قه‌ناعه‌ت هێنان به‌و به‌هایانه، ئه‌وه‌ش هه‌لی لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری له نێوان مرۆڤه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، فیكری ئایینی یه‌كسان ده‌كات به‌و پێشكه‌وتنه‌ی ئاراسته‌كانی جیهانی پێی گه‌یشتوون، له بری ناكۆكی له‌سه‌ری، بۆیه چاكسازان و بیرمه‌ندان داوای پێداچوونه‌وه به‌و به‌ها هاوبه‌شانه ده‌كه‌ن، تیشك ده‌خه‌نه سه‌ری، هۆشیاری له‌سه‌ر بنیاد ده‌نێن، خۆیان له دژایه‌تی، یاخود كه‌مكردنه‌وه له گرنگی ده‌پارێزنن، یاخود فه‌رزكردنی ئایدۆلۆژیایه‌كی تر پشتگوێ ده‌خه‌ن، كه ــــ له‌سه‌ر تایبهمهندیهكان بنیاتنراوه ــ ئه‌و به‌هایانه توانایان زیاتر له سه‌ر گۆڕانكاری له یه‌ك ئاست له هه‌موو بنیاتنان و راگه‌یاندنه خاڵیه‌كان، یاخود سیسته‌مه ئابوورییه‌كان و پێوه‌ندیه گۆڕاوه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و سیسته‌مانه میكانزمی كاران له دروستكردنی زه‌مینه‌ی داواكراوی هاوبه‌ش له نێوان مرۆڤه‌كان.
سه‌رجه‌م له‌سه‌ر وه‌ڵامی پێنجه‌می ئه‌و مامۆستایانه:
ده‌مه‌وێت بڵێم: بوونی ئیسلامی له رۆژئاوا بوونێكی سروشتیه، پێویست ناكات له گۆشه‌نیگای مه‌ترسی، یاخود نه‌بوونی مه‌ترسی لێی بڕواندرێت، ئه‌وانه گۆشه‌نیگای زۆر ته‌سكن، وا له لێكۆڵه‌ر ده‌كات هه‌ڵه‌بكات له وه‌ڵام ئه‌گه‌ر راستیشی پێكابێت.
بوونی ئیسلامی له رۆژئاوا خواستی ژماره‌یه‌ك فاكتهربوو، كه له‌وه‌یه گرنگتریان سروشتی ئه‌و شارستانیه‌ته باڵایه بووبێت له جیهانی ئه‌مرۆ، كه چه‌ندین شۆڕشی مرۆیی یه‌ك له‌دوایی یه‌كی هه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشگهوتنه گه‌وره‌ی له رێگه‌ی گه‌یاندن و پێوه‌ندیه‌وه پێی گه‌یشتووه، هه‌موو ئه‌وانه دیارده‌ی گواستنه‌وه، دیارده‌یه‌كی پێویسته بۆ مرۆڤی هاوچه‌رخ، چونكه به‌های گه‌شه و خۆشگوزه‌رانی مادی به‌زتر بۆته‌وه له به‌های په‌یوه‌ست بوون به‌خاك و نشتیمان، كه له كۆمه‌ڵگه كشتوكاڵیه‌كان باوبوو، به‌ڵكو زۆر باڵاتر بوون، به جۆرێك مرۆڤ له ــ ژێر ئه‌و به‌هایانه ــ ژیان به‌جێهێڵێت، پێی باشتر بوو له‌وه‌ی كه خاك و ماڵی جێ بهێڵێت.
فاكته‌رێكی گرنگ هه‌یه پێویسته تێبینی بكرێت، ئه‌ویش چوونه بۆ شاره مۆدێرنه‌كانی رۆژئاوا له جیهانی ئیسلامی و وڵاتانی تر و گۆڕانی زۆربه‌ی دانیشتوانی وڵاتانی كشتوكاڵی ته‌واو بۆ وڵاتانی نیوه پیشه‌شازی، به جۆرێك له‌سه‌ر ئاستی گه‌شه‌پێدان و له ده‌ستدانی زۆربه‌ی ئامرازه‌كانی ژیانی هاوچه‌رخ. كاتێك پلانی گه‌شه‌پێدان پرۆژه‌ی مۆدێنهكردن له جیهانی ئیسلامی شكستی هێنا، دوای ئه‌وه چینی په‌یوه‌ست به‌به‌های مۆدێرنه ئه‌وه‌ی كرده شتێكی سروشتی، كه ئه‌وانه روو له رۆژئاوا بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌وه نمونه‌یه، نمونیهكه كه ده‌تواندرێت له كاریگه‌ربوون به مۆدێرنه بژین به‌بێ هه‌ستكردن به ناكۆكی توند له نێوان واقیع و ئاییدیا.
ئه‌وه جگه له ده‌ركه‌وتنی دیدكاتۆری مۆدێرن به‌تایبه‌ت سه‌ربازی له‌و وڵاتانه و وێرانكردنی رێساكانی كۆمه‌ڵگه كشتوكاڵیه‌كان میكانزمه‌كانی به‌رهه‌مهێنان بو بهكاربكردن تێیدا، ئه‌وه جگه له پلانی به پیشه‌سازی كردن و گه‌شه پێدان هۆكاره لاوه‌كانی تر، هه‌موو ئه‌وانه وامان لێ ده‌كه‌ن په‌ی به‌وه ببه‌ین ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی روو له ئه‌وروپا و ئه‌مریك ده‌كه‌ن، به‌و ئیعتیباره نه‌هاتوون بانگه‌واز بۆ ئیسلام بكه‌ن، 99.9% كاری بانگه‌وازیان بۆ ئیسلام نه‌كردووه، ته‌نیا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت هه‌ندێك ده‌زگای ئیسلامی ناردوویانه بۆ هاوكاری كردنی هه‌ندێك جالیایهی ئیسلامی له مزگه‌وته‌كان.ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كه به‌راورد ناكرێت به‌و پۆله موژدهبهرانهی كه پێویستیان به هه‌موو جیهانی ئیسلامیه، به‌ڵام ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه باسمان كرد و سروشتی كۆمه‌ڵگه رۆژئاوایه‌كان و هه‌موو كاریگه‌رییه‌كانی تر له‌وانه‌ی پیشه‌سازی و سه‌رمایه‌داری و دیموكراسی و سیسته‌می حیزبایه‌تی له رۆژئاوا پاڵ به‌وانه ده‌نێت به‌دوای ئینتیما و ناسنامه بگه‌ڕێن.
به‌تایبه‌ت له ئه‌مریكا هیچ هاووڵاتیه‌كی ئه‌مریكی نیه، پیاوبێت، یا ئافره‌ت، گه‌نج بێت یا پیر، هه‌ست به پێویستی ئینتیما نه‌كات، ئه‌گه‌ر بۆ یانه‌یه‌كی وه‌رزشیش بێت، كه‌سێك كه به شه‌قامێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌مریكا دابڕوات ئه‌گه‌ر تێبینی ئه‌وه بكات له‌سه‌ر جل و به‌رگی گه‌نجه‌كان نووسراوه ده‌توانێت هه‌ست به ئه‌ندازه‌ی ویستی شاروه و ئه‌و دیاردانه بكات له ئینتیما.
لێره‌وه رێژه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌بیندرێت كه له 5% له ژماره‌ی په‌ناهه‌ندانی موسڵمان به‌ره‌و دووباره‌ی ناسنامه‌ی ئیسلامیان به‌هێزكردنی هه‌ستی ئیسلامیان تێناپه‌رێت.
له قۆناغی یه‌كه‌م په‌نابه‌ری موسڵمانی فێرخواز رووبه‌ڕوو ئه‌و ئهلهنگهرییه ده‌بێت، به بیركه‌وتنه‌وه‌ی خۆی و تاكه‌كانی خێزانه‌كه‌ی كه ناسنامه‌یه‌كیان هه‌یه ئینتیمایان بۆی هه‌یه، ئیسلام كۆڵگهیهكی سه‌ره‌كییه له‌و ناسنامه‌یه، ئه‌وانه هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی مزگه‌وتێك، پاشان قوتابخانه‌یه‌ك بۆ پارێزگاری له ناسنامه‌یان، ئه‌گه‌ر دڵنیابوون له پارێزگاری ئه‌و ناسنامه‌یه، ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌یان هه‌بوو له‌سه‌ری، دوای ئه‌وه هه‌ندێك له‌وانه هه‌نگاو ده‌نێن بۆ خۆناساندنیان به دراوسێكانیان روونكردنه‌وه‌ی كه موسڵمانان له‌و بواره له پێگه‌ی دراوسێكه‌ی كه‌م ناكاته‌وه، لێره‌وه ئه‌و موسڵمانه دینداره ده‌چێته قۆناغێك له قۆناغه‌كانی پارێزگاری له‌خود، پاشان ده‌گوازێته‌وه یۆ قۆناغی گه‌شه‌كردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی به‌و ئه‌ندازه‌ی ئاماده‌یی ئه‌وان بۆ كرانه‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئه‌و پێوه‌ندییانه، له میانه‌ی میكانزمه‌كانی پێوه‌ندی جۆراوجۆره‌كان ده‌بینین كه‌سانێك هه‌ن قبوڵ ده‌كه‌ن بێنه ناو ئیسلام له‌و نهسڕانیانهی كه بیروباوه‌ڕیان به‌هۆكارێك، یاخود به‌هۆی نه‌سرانی بوونیان هه‌ژاوه، یاخود بهكاریگهربوون به نامۆیی و گۆشه‌گیری و تاگهرایی له كۆمه‌ڵه رۆژئاواییه‌كان، رۆژئاوایی ده‌گه‌ڕێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له خوارخۆیهوه بێت، هه‌یه ده‌بێته موسڵمان، هه‌یه ده‌بێته بووزی، هه‌یه ده‌بێت سیخ، فاكته‌ری تریش هه‌یه، له‌وانه ویستی ئه‌مریكی بۆ رۆشنبیری و ئه‌زموونكردنی ئه‌وه‌ی پێویسته ئاوڕی لێ بدرێته‌وه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی چووینه ئایینه‌كانی تر زۆر زۆر كه‌مه به به‌راورد به‌و ژماره‌ی بووینه موسڵمان، به‌تایبه‌ت له‌و نه‌وه نوێیانه، كه ژیانی جیاواز نیه له هاوڕێ و دراوسێ ئه‌مریكی یا ئه‌وروپییه‌كانی، هه‌روه‌ك زۆرێك له موسڵمانانیش به‌هۆی بانگخوازه مه‌سیحیه‌كان ده‌بن به مه‌سیحی، بیرۆكه‌ی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرایی ئیسلام كه هه‌ندێك بانگخوازی مه‌سحیی وه‌ك “جیمس وبات و بترسن وفۆلر” هاوشێوه‌كانی ئه‌وه ته‌نیا هاندانێك بۆ ترساندنی شوێنكه‌وته‌كانیان، پاڵنیا بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری زیاتر و هه‌ستكردنیان به‌مه‌ترسی و دۆزینه‌وه‌ی كه‌شێك بۆ زیاتر شوێنكهوتی له پابه‌ندی و په‌یوه‌ستبوون به كه‌نیسه و هاوكاری و پرۆژه زۆره‌كانی، كه پرۆژه‌ی گه‌وره‌ن، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مانگهشهیه راستبكرێته‌وه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی و ورده كه هه‌ست و سۆز و بانگه‌شه‌ی ئه‌وانه تێپه‌رێنێت، كه راگه‌یاندن بره‌و به‌و ئاراسته‌یه ده‌كات، ئه‌وه جگه هۆكاره‌كانی هه‌ستكردنی هاونشتیمانیان به ترس له ئیسلام و موسڵمانان، ئه‌وه‌ش كارێك بۆ زیندنهوهی جه‌نگی خاچپه‌رستان لای مرۆڤی رۆژئاوایی و بیرخستنه‌وه‌ی توراسیان و سه‌رپێچه ئه‌ده‌بییه‌كان كه گۆڕاون بۆ چیرۆك و رۆمان و فلیم و شانۆ، كه نزیكه كۆنترۆڵی رۆشنبیری رۆژئاوایی بكات، هه‌زاره‌ها ئامێری نمایشكردن له بازاڕه‌كانی رۆژئاوا هه‌یه ئه‌فسانه‌كانی هه‌زار و یه‌كشه‌و و ئه‌ده‌بیاتی جه‌نگی خاچپه‌رستان و جه‌نگه‌كانی كۆڵۆنیالیزم بڵاو ده‌كاته‌وه به خراپترین شێوه هانیان ده‌دات، بوونی موسڵمانان وه‌ك میكانزمێك بۆ دووباره دروستكردنه‌وه‌ی ئاژاوه له رۆژئاوا به‌كار ده‌هێننه‌وه، كه دیارده‌ی خۆشگوزه‌رانی و ئارامی تێدایه، كه زۆربه‌ی بیرمه‌ندانی رۆژئاوا ترسیان له‌وه‌یه ئه‌وه ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه و ئه‌وروپا ده‌توانن بوونی ئیسلامی به‌كاربێن بۆ دروستكردنه‌وه‌ی دووباره پێوه‌ندیه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نیه‌تێكی راستگۆیانه‌یان هه‌بێت و دۆڵسۆزیان هه‌بێت، سه‌رجه‌م میكانزماهكانی هاندان رابگرن.
ئه‌و ئاماژانه‌ی كه هه‌یه موسڵمانان له وڵاتانی خۆیان ئه‌و جۆره ئازادییه دانه كه پهناههندهكانیان هه‌یانه له رۆژئاوا، ئه‌وه شێواندنێكی سه‌رسوڕھێنه‌ره له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه:
1ــ بوونی ئیسلام له رۆژئاوا بوونی تاكه، به‌هۆی ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌وانه‌ی حه‌زیان لێیه له رۆژئاوا بژین، هه‌ر یه‌ك له‌وانه‌ش هۆكاری خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ش بوونێكی رێكخراو نیه له رێكه‌وتن و په‌یماننامه‌كان له‌گه‌ڵ كیانه ئیسلامیه‌كان سه‌رچاوه‌ی گرتبێت.
2ــ نزیكه‌ی سێ سه‌ده‌یه هه‌موو ده‌رگاكان نهكرایینهوه له به‌رده‌م نێرده رۆژئاواییه‌كان، به‌ڵكو هه‌ر به ته‌واوی ده‌رگا نه‌ماوه، ته‌نیا سعوودیه نه‌بێت له‌به‌ر هۆكاری ئایینی رێگه‌ی نه‌داوه كه‌نیسه دروست بكرێت، ئه‌گه‌ر ئینساف به‌كاربێت سعوودیه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، دڵی ورگه‌ی عه‌ره‌بییه، شوێنی پیرۆزترین پیرۆزی موسڵمانانه، كه حه‌ره‌مه، خاوه‌نه‌كه‌ی ناسناوی”خادم الحرمین”، ناسناوێكی ئایینیه، بۆ موسڵمانان وه‌ك فاتیكانه بۆ نهسڕانیهكان، ئایه ده‌كرێت كه‌سێك بچێت له ناو فاتیكان مزگه‌وت دروست بكات، یاخود ئایینێك په‌یڕه‌و بكات جگه له كاسۆلیكی، یاخود هێرش بكاته سه‌ر كاسۆلیكی و پیرۆزیه‌كانیان؟
سه‌رجه‌م وڵاتانی موسڵمانان جگه له سعوودیه هه‌زاران كه‌نیسه و په‌رستگه‌ی ئایینهجۆراوجۆرهكانی تێدایه، كه‌مینه‌ی ناموسڵمان ژماریه‌كی زۆریان چه‌ندین سه‌ده‌یه له‌گه‌ڵ موسڵمانان ده‌ژین، بوونیان تا ئێستا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی تر، ئه‌و هه‌موو زۆرلێكردنهی بۆچیه بۆ ئیستفزازكردنی ئومه‌تی موسڵمانان، بۆچی هه‌وڵبدرێت بچێته ئه‌و شوێنانه‌ی كه دۆخی ئایینی تایبه‌ته، چوارده سه‌ده‌یه به‌وجۆره‌یه، موسڵمانان قبوڵی ئه‌و گۆڕینی ئه‌و حوكمه ناكات له‌و شوێنانه، ئه‌گه‌ر حوكمه‌تی سعوودیه‌ش ئاماده‌یی ئاسانكاریش له‌و حوكمانه بكات.