مرۆڤ و كاڵا
د.عبد الوهاب المسيري
له جیهانێك ده‌ژین ده‌مانگۆڕێت بۆ شتگه‌لێكی مادی و رووبه‌رێك كه له پێنج هه‌سته‌كه تێناپه‌رێت، كه دیدێكی مادی زاڵه بۆ گه‌ردوون، با نمونه‌یه‌ك بێنینه‌وه به‌و تیشێرته‌ی هه‌ر منداڵێك، یاخود پیاوێك ده‌یپۆشێت، له رابردوو بۆ داپۆشینی مرۆڤ و پاراستنی له سه‌رما و گه‌رما به‌كار ده‌هات، هه‌ندێك جار ده‌ربڕی ناسنامه‌ش بوو، ئه‌و حاڵه‌ی تی‌شێرت بووه رووبه‌رێك هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نه‌مێنێت كه له به‌رهه‌ست و سروشت/ماده تێپه‌رێت، به جۆرێكه بۆ نمونه مرۆڤ بووته خزمه‌تكاری كۆكۆلا، ئه‌وه پرۆسه‌ی به‌كارهێنانه كه مرۆڤ ناسنامه و لایه‌نداری خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، ده‌بێته به‌رهه‌مهێنه‌ر و فرۆشیار و به‌كاربه‌ر، ئه‌و تیشێرته بۆ ئامرازێكی شاراوه‌یه له میكانزمه‌كانی گۆڕینی مرۆڤ بۆ كاڵا.
ده‌كرێت هه‌مان شت بۆ ماڵیش بگوترێت، ئه‌وه‌ش كارێكی بێلایه‌ن، یاخود بێ پشك نیه، مرۆڤ بۆ یه‌كه‌م جار ده‌یبینێت، ئه‌وه‌ش به‌رجه‌سته‌بوونه بۆ گه‌ردوون و كاریگه‌ری له هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌ویستانه‌ی بووینه به‌شێك له ویژدانی، حه‌ز بكات، یاخود حه‌ز نه‌كات، ده‌بێ مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی شوێنی نیشته‌جێبوونی له سه‌ر شێوه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دروست بكات، ئه‌و دروستكردنه تمانه و شانازی كردنی به ناسنامه و كه‌لتووری خۆی لا زیاد ده‌بیت، به‌ڵام ئێمه له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی شوێنه‌واری ئیسلامی به‌سه‌ره‌وه دیار نیه (جگه له مزگه‌وته‌كان) له بری ئه‌وه خانووی ماڵ به كرده‌یی هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نیه، وه‌ك تیشێرته‌كه‌ی لێهاتووه، خاڵی بۆته‌وه، پێكهاته‌كانی ئه‌و ماڵه‌ش هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی به ناوی ساده‌یی نیه، به‌ڵام ساده‌یی لێره‌دا له واقیع واته نه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندی، دیدی مادی زاڵه به‌سه‌ر جوانی پێكهاته و ساده‌یی، لێره‌وه‌یه ده‌سته‌واژه‌یی (لێی گه‌ڕێ ئاساییه) زاڵ ده‌بێت.
هه‌مان شت به‌سه‌ر خواردنی سه‌فه‌ری جێبه‌جێ ده‌بێت، چونكه كۆتا شته ویژدانی مرۆڤ داده‌ڕێژیته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان خواردنه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن پاشان ده‌یخۆن كه ئه‌وه له هه‌موو جیهان هه‌یه، له رۆژئاواش بوونی هه‌یه، به‌ڵام دیارده‌ی خواردنی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی پێشتر ئاماده‌كراون و مرۆڤ به رۆیشتن بێت، یاخود هه‌ر جۆرێكی تر ده‌یخوات، دیارده‌یه‌كی نوێی مرۆڤایه‌تیه، پێویسته ئاگاداری ئه‌و دیده بین كه له پشتیه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش دیدێكه پشت به خێرایی و جوڵه له چوارچێویه‌كی مادی ده‌به‌ستێت، ته‌نیا پێوه‌ره، به‌وجۆره مرۆڤ ده‌گۆڕێت بۆ بوونه‌وه‌رێك له شێوه‌ی ئامێر.
وه‌جبه‌ی خواردنی خێرا، واته خۆداماڵین له كۆمه‌ڵێك به‌های گرنگی مرۆیی، وه‌ك دانیشتنی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به شێوه‌ی بازنه‌یی بۆ نانخواردن و قسه‌كردن له‌سه‌ر جۆره‌ها بابه‌ت، ئه‌وه مرۆڤ به‌هۆی كه‌سانی تر هه‌ست به ئارامی ده‌كات، له‌وانه‌یه ئه‌و ده‌سته‌واژه میسرییه‌ی، كه ده‌ڵێت: (أكلوا عيش وملح سوا) ئاماژه بێت بۆ ئه‌و به‌هایانه، من كه‌سێكی گێل نیم كاتێك داوای حه‌رامكردن، یاخود به‌تاواندانانی ئه‌و خواردنانه بكه‌م، من به‌ته‌واوی په‌یم به پێویستی په‌نابردنه زۆر رێكار بردوه، كه خاوه‌ن مۆركی مادی(ئابووری سیاسی) له ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤن، خواردنی خێرا زۆر جار ده‌بێته پێویست، به‌ڵكو ده‌بێته ناچاری، به‌ڵام كاتێك رێكاره مادیه‌كان به‌ره‌و سێنته‌ر ده‌جووڵێن، ده‌بێته رێسا و پێوه‌ر، ده‌كه‌وێته سێبه‌ری سیكۆلاریزمی گشتگیر، له‌و دواییه شتكم خوێنده‌وه كه ده‌ڵێت: له جیهانی رۆژئاوا ژماره‌ی كه‌وانه زه‌رده‌كان نیشانه‌ی ماكۆناڵد زیاتره له ژماره‌ی خاچه‌كان.
ئه‌وه‌ی جێی گرنگی ئێمه‌یه هه‌ندێك به‌رهه‌می شارستانی وه‌ك ده‌ركه‌وێت پاكه (زۆربه‌یان حه‌ڵان) كاریگه‌ریان له سه‌ر ویژدانی ئێمه هه‌یه” دیدی خۆمان بۆ خۆمان و جیهان داده‌ڕێژینه‌وه.
قسه‌كردنتان ده‌رباره‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه بۆته ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی، كه قسه‌تان ده‌رباره‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی منداڵی و فه‌لسه‌فه‌ی له ژیان و ژماره‌ی هاوسه‌رگیریه‌كانی و ئه‌زموونه جۆروجۆره‌كانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانی ده‌ركرد، پاشان رۆژنامه‌كان ئه‌و هه‌واڵانه ده‌گوازنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو حیكمه‌ت بێت، به‌م دواییه یه‌كێك له‌و ئافره‌ته ئه‌ستێرانه قسه‌ی پێی ده‌گوت”له‌خۆبایی بوونی شاهانه” ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قووڵایی فیكری كه ناتواندرێت بچێته قووڵایه‌كانی. ئایه ئه‌وه باڵاده‌ستبوونی نمونه‌ی مادی نیه له‌سه‌ر ویژدان و خه‌ونه‌كان، كاتێك ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌كاته سه‌رچاوه بۆ به‌هاكان، شێوه‌ی ژیانی ده‌بێته پێشه‌نگ و چاوی لێ ده‌كه‌ن، قسه‌كانی ده‌كه‌ن به سه‌رچاوه‌ی كۆتایی؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رۆژنامه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فلانه ئافره‌تی گۆرانیبێژ، یاخود سه‌ماكه‌ر، یا نمایشكه‌ری جلوبه‌رگ جیاوازی نیه له حوكمه‌كان و حیكمه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ حوكمه‌كان و حیكمه‌ته‌كانی به‌هێزترین حه‌كیم و قووڵترین فه‌یله‌سووف.
ئه‌و داماوه پێوه‌ندیه‌كی به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك نیه، هیچ به‌هاو ره‌هایه‌كی نیه، دیدی بۆ جیهان سنوورداره به ئه‌ندازه‌ی سنووری جه‌سته‌ی، كه هه‌ندێك جار مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانه، به‌ڵام ئه‌و سنووره‌ش رێژه‌ییه، هه‌روه‌ك ئه‌زموونه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رنجراكێشبووه، به‌ڵام نه‌بۆته بنه‌مایه‌ك بۆ دیدێكی مه‌عریفی ئه‌خلاقی (ته‌نیا ئه‌گه‌ر دیدێكی مادی پوچگه‌رای هه‌بێت، كه هه‌موو شتێك به رێژه‌یی ببینێت)، ئه‌گه‌ر حكیمه‌تمان له ده‌می ئه‌ستێره‌كانی سینه‌ما و سه‌ماكه‌ره‌كان و شاجوانان وه‌رگرت، ئه‌وكات حكیمه‌ت مۆركێكی تایبه‌تی ده‌بێت، كه ناتواندرێت رۆحایه‌نیه‌ت، یاخود ئه‌خلاق یاخود هاوشێوه‌ی وه‌سفه كلاسیكیه كۆنه‌كانی پێ بكرێت، هه‌ندێك جار وسفی قسه‌كانی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه پێچه‌وانه‌ی ئه‌خلاق یاخود حه‌زی گشتیه، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌و رۆڵه روون ناكاته‌وه كه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه و فێركه‌ره‌كانی له دووباره داڕشتنه‌وه دیدی مرۆڤ بۆ ده‌روونی خۆی دیدیه‌تی بۆ جه‌سته خۆی و گه‌ردوون به شێوه‌یه‌كی نا وشیارانه هه‌یه، له‌وه‌یه له‌لایی خۆی و ئه‌ولایه‌نه‌ی كه لێی وه‌رده‌گرێت پێكه‌وه بێت.
با بخه‌ینه به‌ر چاوی خۆمان مرۆڤێك تیشێرته‌كی له‌به‌ره، له خانوێك ڤێلایه‌ك ده‌ژیت، خواردنی هه‌مبه‌رگر، تیك ئاوای، له‌سه‌ر سیسه‌م ده‌نوێت، كۆكاكۆلاده‌خواته‌وه، سه‌یری ریكلامه بازرگیانیه‌كان ده‌كات، ئه‌و ریكلامه به‌ره‌و به‌كارهێنانی زیاتری ده‌بات، به‌ره‌و به‌كارهێنانی هه‌ندێك كاڵای ده‌بات كه پێویستی پێی نیه، ئه‌و كاڵایانه كاڵای سه‌ره‌كی نین، ئه‌و كه‌سه ئه‌گه‌ر له شه‌قامێكی فراوانی شار به ئوتۆمبێله‌كه‌ی به‌خێرایی له كاتژمێرێك سه‌د میل بڕوات، له‌و شوێن بۆ ئه‌و شوێن، سه‌رقاڵی خواردنی تیك ئاوای و بازاڕكردن بێت، به‌رده‌وام له‌سه‌ر سه‌یركردنی ئه‌فلامی ئه‌مریكی (سێكسی و ئاسایی) رۆژانه گوێ له هه‌واڵی ئه‌ستێره‌كان و ئابڕوچوونه‌كانیان بگرێت، به‌رده‌وام ده‌بێت له وه‌رگرتنی حیكمه‌ت له‌و ئه‌ستێرانه، ئایه ئه‌و مرۆڤه نابێته مرۆڤێكی وه‌زیفی، له ژیانی هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی هه‌بیضت، یاخود نهێنیه‌كی نابێت، مرۆڤێك ده‌بێت توانای جێبه‌جێكردنی هه‌موو فه‌رمانێكی ده‌بێت، ئه‌و فه‌رمانه هیچ پرسیارێكی ئه‌خلاقی یاخود فه‌لسه‌فی لادروست ناكات، ئه‌و مرۆڤه وه‌زیفیه نوێژ ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی له ده‌وریینه، ژینگه‌یه‌كی دژ به په‌یبردنی چه‌مكی به‌های ده‌ره‌وه‌ی جیهانی پێنج هه‌سته‌كه‌ن و سوده‌كانیه‌تی.
ئه‌و مرۆڤه كه‌وتۆته ڕشته‌به‌ندێكی مادی كۆمه‌ڵێك خه‌ون و حه‌ز و وه‌هم كۆنترۆڵیان كردوه، په‌ی به ناوه‌رۆكه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیه‌ی نابات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاراسته و دیاریكردنی سه‌ره‌تایه‌كانه بێ وشیاری له‌و كه‌سه.
كاتێك ئێمه قسه له شارستانیه‌تی مادی ده‌كه‌ین، دیدی ئێمه قسه‌كردنه ته‌نیا له سه‌ر شارستانیه‌تی رۆژئاوا، ئه‌وه كه‌مو كوڕیه دوای ئه‌ویش هه‌ر كه‌موكوڕییه، له رۆژئاوا زۆر رووكه‌شی مرۆڤایه‌تی هه‌یه رووكه‌شی ماده‌ی تێپه‌ڕاندووه، له رۆژئاوا موتزارت و بیتهۆفن و خواردنی فه‌ڕه‌نسی هه‌یه، زۆربه‌ی رووكاره‌كان خۆپارێزییه له تایبه‌تمه‌ندی و ره‌سانه‌یه‌تی پارێزراوه.
به‌رهه‌مه مادیه مۆدێرنه‌كان جیاده‌بێته‌وه به‌وه‌ی كه دژی تایبه‌تمه‌ندییه، دژی تایبه‌تمه‌ندی رۆژئاوا و تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤایه‌تییه.
با به‌راوردێكی مۆسیقای دیسكۆ به مۆسیقای كلاسیكی رۆژئاوایی و عه‌ره‌بی بكه‌ین، به‌راوردی تی‌شێرت به جل و به‌رگی مرۆڤی رۆژئاوایی بكه‌ین، ده‌بینین به‌رهه‌می ئه‌و شارستانیه‌ته مادییه بووه، كه ناوی ده‌نێنم دژه شارستانی، ئه‌وه‌ش شارستانیه‌تێكی لاوازه بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی شارستانی، یاخود كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌مه‌ش له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به كرده‌یی ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌مریكی نه‌بووه، چونكه شارستانیه‌تی ئه‌مریكی راسته‌قینه شارستانیه‌تێكه خاڵی ناوازه‌ی هه‌یه، هه‌ندێك داب و نه‌ریتی شارستانی ئه‌مریكی هه‌یه، ئه‌و شارستانیه‌ته نوێیه‌ی دروستكردووه، كه دژی وێرانكردنیه‌تی، به‌ڵام ئارێشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و داب و نه‌ریت و تایبه‌تمه‌ندیانه ده‌ستی به داڕوخان كردووه به‌هۆی ئه‌و درێژبوونه‌وه‌ی شارستانیه‌تی مادییه، ئه‌و شارستانیه‌ته مادییه ته‌نیا دژی رۆژهه‌ڵات نیه، به‌ڵكو دژی هه‌موو دیارده و دیدێكه كه ده‌ستی گرتووره به جیهانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، باكور و باشوور، با كه‌س گومان نه‌باب، ئێمه پارێزراوین له پوچگه‌رایی و دوژمنایه‌تی بۆ مرۆڤ.
ئه‌وه پێشه‌كیه‌كه بۆ ئه‌وه‌یی له جیهانی وه‌رزش رووده‌دات، دیدی مادی له هه‌موو بواره‌كانی ژیان رووچووه، بۆ نمونه با جیهانی وه‌رزش وه‌ربگرین، له رابردووه وه‌رزش بۆ پاكردنه‌وه‌ی جه‌سته و ده‌روون و راهێنانی خه‌ڵك بوو له سه‌رهاوكاری و له هه‌مان كاتیش به‌سه‌ربردنی كات بوو، به‌شێوه‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی شارستانیان كاته‌كانیان به‌سه‌ر ده‌برد. هه‌روه‌ك ئاستێكی تریس راهێنان بوو له‌سه‌ر ململانێی نه‌رم و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی لایه‌نی شه‌ڕه‌نگێزی دوژمندارانه له میانه‌ی كه‌ناڵه شارستانیه‌كان.
كاتێك له ده‌مه‌نهور له ناوه‌ندی بووم، تیپی تۆپی سه‌له گرنگترین تیپ بوو له‌سه‌ر ئاستی میسڕ، ئه‌گه‌ر یاده‌گه‌م فێڵم لێ نه‌كات له پاڵه‌وانیه‌كان ده‌گه‌یشتنه پله‌ی یه‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆرباش له‌بیرمه مامۆستا حه‌بروك سه‌رپه‌رشتیاری تیپی وه‌رزشی ئامۆژگاری ده‌كردین كاتێك یه‌كێك له تیپه‌كانی دراوسێمان ده‌هاتن، به‌گشتی ئه‌وان ئاستیان نزمتر بوو، داوای ده‌كرد نابێ شكستێكی زۆربه‌هێزیان پێ بهێنین، به‌ڵكو خۆمان له هه‌ندێك گۆڵكردن بپارێزین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به داڕوخان نه‌كه‌ن.
ئێمه هانده‌ری تیپی پێی تایبه‌ت به ده‌مه‌نهور بووین، به‌ڵام له هه‌مان كات هانی یاری شیرنمان ده‌دات، به‌بێ ره‌چاوكردنی سه‌رچاوه‌كه‌ی، نه دیدی مادی به‌سه‌ر ئێمه دا زاڵ بوو، نه دیدی داروینی كه هه‌موو مرۆڤێك یا سه‌ركه‌وتووه، یا شكستخواردووه، نه نمونه‌ی بازاڕی و میكانزمی خستنه‌ڕوو و داواكاری، كه نه‌خوا ده‌نانیست، نه‌مرۆڤ، به‌ڵكو نمونه‌یه‌كی مرۆڤی ده‌ناسێت، كه حه‌تمیه‌تی ناكۆكی و ململانێ قبوڵ بكات، به‌ڵام نه‌یكات به نمونه‌ی كۆتایی، هه‌ندێك به‌های تر هه‌یه، وه‌ك سۆز و ئیمان به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی هاوبه‌شن.
به‌ڵام وه‌زرش به پله‌یی له هه‌موو ئه‌و به‌هایانه داماڵدرا، بۆ ئه‌وه ببێته سه‌رچاوه‌ی باڵا‌و جیاكراوه له به‌هاكان، به‌ها بێ به‌رامبه‌ره‌كان ببن به پێوه‌ری وه‌رزش، به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن ئامانجی باڵا‌و و ته‌نیا بێت.
دوای ئه‌وه خۆیه‌كلاكردنه‌وه یاریزانان به ته‌واوی بۆ وه‌رزش ده‌بیستین، ئه‌وه لادانه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی بیرۆكه‌ی جێژوه‌رگرتن و پڕكردنه‌وه‌ی كات و یاریكردن به شێوه‌یه‌كی مرۆی و شارستانیه، ئه‌وه‌ش وایكرد وزه‌رزش ببێته سه‌نته‌ری ژیان.
جارێك له ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دیدارم له‌گه‌ڵ یاریزانێك هه‌بوو، ئه‌وه‌ش جیاوازه له تۆپی پێ له هه‌موو جیهان، پێویسته یاریزانه‌كان خاوه‌ن له‌ش و لارێكی لێهاتووبن، پێویسته خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز و گه‌وره‌بن، عه‌زه‌ڵاته‌كانیان دیاربێت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌حمولی به‌ریه‌كه‌وتن بكه‌ن، ئه‌وه‌ی گرنگه دڵی خۆی بۆ كردمه‌وه باسی له بێ هیوایی خۆی كرد، كه چۆن راهێنه‌ر چاودێری هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی گشتی و تایبه‌تی ده‌كات، راهێنه‌ر چاودێری ژه‌مه خواردنه‌كانی رۆژانه‌ی ده‌كات، داوای لێ ده‌كات ئه‌و پڕۆتینه بخۆ، ئه‌و سه‌وزه‌یه بخۆ، چاودێری ژیانی خۆشه‌ویستی، ته‌نانه‌ت چاودێری سێكسیشی ده‌كات.
ناتوانێت حه‌فته‌یه‌ك به‌ر له زۆرانبازی له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌ی ده‌رچێت، ناتوانێت له‌گه‌ڵ خێزانی سه‌رجێی بكات. ئه‌و زاراوه‌ی”به‌كاڵاكردن” بۆ به‌كار نه‌ده‌هێنا، واته گۆڕینی مرۆڤ بۆ كاڵا، به‌ڵام وردترین وه‌سفه بۆ ئه‌و رووداوه.
له ناوه‌ندیه‌كان له ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تیپی تۆپانێ لێكۆڵینه‌وه له‌و تاكتیكانه ده‌كات كه ئه‌و تیپه‌ی ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ری له‌رێگه‌ی ئه‌و ڤیدۆیانه‌ی یارییه‌كانی پێشوو، لێكۆڵینه‌وه له هه‌مان شێوازی یارییه‌كانی ده‌كه‌ن، ئه‌وه پێوه‌ندی به یاری و جێژوه‌رگرتن هه‌یه، یاخود بووه به سه‌رچاوه‌یه‌ك له نمونه‌ی مادی ململانێ، كه سه‌ركه‌وتن و شكستی ئه‌وه‌ی تر ده‌بێته تاكه ئامانج؟
لێره‌وه كرێی سه‌خاوه‌تمه‌ندانه ده‌درێته تیپی سه‌ركه‌وتووه، له‌م دواییه یارییه‌كان به جه‌نگ كۆتایی ده‌هات، خه‌ڵكانێك تێیدا بریندار ده‌بوو، هه‌ندێك جار كوشتنیشی له دواوه بووه، وه‌ك له ئیتاڵیا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كوژرا، ئه‌وه‌ش واته باڵاده‌ستبوونی نمونه‌ی مادی و پاشه‌كشه‌ی نمونه‌ی مرۆڤایه‌تی و به‌رزیی.
ئه‌خلاقی بازاڕی جیهانی وه‌زرشی گرتۆته‌وه”فرۆشتن” یاریزانێكی مه‌غریبی بۆ یانه‌ی ئیتاڵی، یاریزانێكی ئیتاڵی بۆ یانه‌ی لیبی، به‌وجۆره‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه له بازاڕی نه‌خاسه بین.
بۆیه له‌بری ئینتیما بۆ نشتیمان و به‌ها، ئینتیما بۆ ماڵه، بۆته جووڵێنه‌ری یه‌كه‌می مرۆڤی مادی، ده‌بیستین ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌رزشوانان ماده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌رمانی به‌هێزكردنی قه‌ده‌غه‌كراو به‌كارده‌هێنن بۆ سه‌ركه‌وتنیان له یاری، تیپی سه‌ركه‌وتوو پاداشتێكی خه‌یاڵی وه‌رده‌گرن، ئه‌ویش پاداشتێكی سه‌خیانه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنیان، كه ده‌گاته موچه‌ی چه‌ندین ساڵی مامۆستایه‌ك.
یه‌كێك له خوله‌كانی وه‌زرشی ئه‌ندامانی تیپی سه‌ركه‌وتوو، هه‌ریه‌كه‌ی سه‌یاره‌یه‌كیBMW وه‌رگرت، ئه‌وه لوتكه‌ی خه‌ونه‌كانی عه‌لمانیه‌ته، ئه‌و هه‌موو هاوكاری و ململانێی نه‌رم و سه‌رچاوه‌ی مرۆیی چی لێهات بازاڕسازی به‌ته‌واوی ئه‌و كه‌رته‌ی گرتۆته‌وه، قانوونه‌كانی خستنه ڕوو و داخوازی و مادی به‌ته‌واوی زاڵه، مرۆڤ به‌ته‌واوی بۆته كاڵا، پیرۆزی لێ داماڵدراوه، بۆته ماده‌یه‌كی نه‌رمی به‌كارهێنان، هیچ مرۆڤایه‌تیه‌كی تێدا نه‌ماوه جگه له ناوه‌كه‌ی نه‌بێت، بۆته نمونه‌ی مادی ململانێی داروینی به‌ته‌واوی باڵا ده‌ستبووه، ئه‌وه‌ش كاره‌ساتی ئه‌و شارستانیه‌ته، كه شه‌یدای ئه‌و نمونه‌یه‌ن، رێڕه‌وی تێهه‌ڵدانیان گرتۆته‌وه، هه‌موو دونیا دژیه‌تی؟ پرسیار ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو وروژانه چیه؟ ئایه بابه‌ت بابه‌تی خسته‌نه‌ڕوو و داواكردن نیه؟ ئایه پرسی لایه‌نگری نشتیمانی و مرۆییه؟ به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و وروژانه جێگیر بووه، كاره‌كان له‌ناوخۆی پشك پشكێنه جێگیر بوو، یانه‌ی ئه‌هلی قبوڵیه‌تی به بڕه پاره‌یه‌كی گونجاو كه یه‌ك له‌و شته گرانبه‌هایانه له‌ده‌ستخۆی بدات.