تاوانی پۆستمۆدێرنه به‌رامبه‌ر مرۆڤ: دیدێك بۆ تێڕوانینی ره‌خنه‌یی عه‌بدولوه‌هاب لمه‌سیری
نووسینی: رياض صدقي
رێخۆشكردن
عه‌بدولوه‌هاب مه‌سیری یه‌كێك له دیارترین بیرمه‌ندانی جیهانی عه‌ره‌بی، به‌هۆی پسپۆڕی له چاره‌سه‌ركردنی فیكری رۆژئاوا به رێگه‌یه‌كی ناوازه جیا ده‌كرێته‌وه، كه توانایه‌كی عه‌قڵی به‌هێزی هه‌بوو له شیكاركردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه تێگه‌یشتن له گۆشه نیگا جیاوازه‌كان، له‌و كه‌سه ده‌گه‌مه‌نانه‌بوو به شێوه‌یه‌كی قوڵایه‌كی زۆر و ئه‌زموونێكی گه‌وره چاره‌سه‌ری پرسه‌كانی ده‌كرد، بۆ ئه‌مه‌ش خوێندنی ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی ئینگلیزی یارمه‌تیده‌ری باشی بوو، ببووه هۆی كردنه‌وه‌ی رێگه به‌رامبه‌ری بۆ تێگه‌یشتنی ورد به میكانزم و نمونه‌ی شیكاری به‌هێز، ئه‌وه جگه له گۆڕانكاریه‌كانی له چه‌پ و ماركسیه‌وه به‌ره‌وه ئیسلام دیدێكی فراوان و بابه‌تی پێبه‌خشی بوو.
له بابه‌ته تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر چه‌مكی پۆستمۆدێرنه له پرۆژه فیكریه‌كه‌ی عه‌بدولوه‌هاب لمسیری، هه‌ڵوده‌ڵده‌ین وڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌ینه‌وه: ده‌لاله‌تی چه‌مكی پۆستمۆدێرنه چیه؟ چۆن فه‌لسه‌فه‌ی پۆستمۆدێرنه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤی هاوچه‌رخ بووه؟ ئه‌و دیده تاچه‌ند توانای هه‌یه بۆ مرۆڤ؟
هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ چه‌مكی”پۆستمۆدێرنه“
پۆستمۆدێرنه زاراوه‌یه‌كی ناجێگیره، بۆ ناتواندرێت به پناسه‌یه‌ك سنووره‌كه‌ی دیاری بكرێت كه كۆده‌نگی له‌سه‌ر بێت، لێره‌وه عه‌بدولوه‌هاب لمه‌سیری كۆمه‌ڵێك دیاركراومان پێ ده‌دات، كه ناڕوونی ئه‌و زاراوه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، مه‌سیری ده‌ڵێت: پۆستمۆدێرنه چاره‌سه‌ری ناعه‌قڵانی مادییه له شوێنی عه‌قڵانیه‌تی مادی، به جۆرێك به‌ها و نه‌گۆڕ و ره‌هایه‌كان به ته‌واوی بزرن، هه‌موو تاكرێت نه‌گۆڕ و به‌ها و ئایینی خۆی هه‌یه، به‌وه‌ش هه‌ر پێوه‌رێك یاخود پێوانه‌یه‌ك یاخود به‌هایه‌ك كه شوێنی بێ پێوه‌ری ته‌واوی و رێژه‌یی ره‌ها و گشتگیر بگرێته‌وه، هه‌موو ئه‌وه له جیهانی گه‌ردیله‌یی ده‌گوزره‌تێك كه هیچ پیرۆزیه‌كی نیه، خودای تێدا نیه، به‌كورتی نكلۆڵیكردنه له بنه‌چه و سه‌رچاوه‌كان (1).
(پۆست)ةكان له ناو بیركردنه‌وه‌ی رۆژئاوایی به كۆتیاییه‌كان داده‌دنرێن(كۆتایی میتافیزقیا، كۆتایی مێژوو” كۆتایی حه‌قیقه‌ت، كۆتایی لێكۆڵێنه‌وه له واته) لێره‌وه قۆناغی پۆست مۆدێرنه به‌گوێره‌ی عه‌بدلوه‌هاب لمه‌سیری كۆتایی مۆدێرنه‌یه، ئه(پۆست)انه بۆته قه‌یرانێكی راسته‌قینه، رۆژئاوا گیرۆده‌ی بووه.
ده‌كرێت بگوترێت پۆست مۆدێرنه یه‌كێكه له لقه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی مادی باڵاده‌ست، كه فیكری رۆژئاوای هاوچه‌رخ هه‌ڵگریه‌تی، له سۆنگه‌ی تێزه فه‌لسه‌فیه تێكه‌ڵه‌كان ده‌رچووه، وه‌ك مردنی خودا له‌گه‌ڵ نیتشه، كۆتایی مێژوو له‌گه‌ڵ فۆكۆیاما، مرۆدنی مرۆڤ له‌گه‌ڵ فۆكۆ، بیری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه له‌گه‌ڵ جاك درێدا.
له لایه‌نی مێژوویی عه‌بدوه‌هاب مه‌سیری مێژووی مۆدێرنه بۆ سێ قۆناغ دابه‌ش ده‌كات: قۆناغی نوێ بوونه‌وه، قۆناغی مۆدێرنه، قۆناغی پۆستمۆدێرنه، هه‌روه‌ك پێی وایه ساڵی 1965 كاتێكی سه‌ره‌كیه بۆ گه‌شه‌كردنی فیكردی پۆستمۆدێرنه، هه‌روه‌ها رووه‌كانی له واقیع دا له بواره جۆراوجۆره‌كان گه‌شه‌ی كردووه(2).
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قسه ده‌رباره‌ی زاراوه‌ی پۆستمۆدێرنه بكه‌ین، یه‌كه‌م كه‌س كه به‌كاری هێناوه هیسمانز بوو له ساڵی 1879 به‌كاری هێناوه، هه‌روه‌ك ئه‌و زاراوه‌یه له ئه‌ده‌بی ئیسپانی به دیاریكراوی له كتێبی ئه‌نتۆلۆژیای شیعری ئیسپانی له 1934 به‌كاری هێناوه، كه روونی كردۆته‌وه قۆناغی پۆستمۆدێرنه قۆناغی راگوزه‌ره ساڵانی 1905 ــ 1914 بوو، پۆستمۆدێرنه قۆناغی راگوزه‌ری مۆدێرنه‌ی له‌پێش بوو، له 1896ــ1905 كۆتایی هات، پاشان قۆناغی مۆدێرنه‌ی توندڕه‌و دێته پێش (3) هه‌روه‌ك فه‌زڵی به‌كارهێنانی زاراوه‌ی پۆستمۆدێرنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌رنوڵد تۆنبیی مێژوونووسی به‌ریتانی له 1947 له كتێبی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی مێژوو كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوایی به ناعه‌قڵانی و ئاشووب و بێ پێوه‌ر باسكردبوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئاوابوونی رۆڵی بۆرژوازی بوو له حوكم و گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری بوو له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده، جێگرتنه‌وه‌ی به چینی كرێكاری پیشه‌سازی له شوێنی (4).
گرنگترین بنه‌ماكانی پۆستمۆدێرنه
هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یه‌ك بنه‌ما و سۆنگه‌ی پێویستی هه‌یه، لێره‌وه بیری پۆستمۆدێرنه به‌گوێره‌ی عه‌بدولوه‌هاب لمه‌سیری سێ كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه: ره‌گه‌زپه‌رستی یه‌كسانی، وێرانكردنی پێوه‌ر، رێژه‌یی مه‌عریفی و ئه‌خلاقی.
یه‌كه‌م: وێرانكردنی پێوه‌ره‌كان:
گوتاری پۆستمۆدێرنه‌تی پێوه‌ری مرۆیی تێدانیه، بۆ ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی روون سوورن له سه‌ر به‌كارهێنانی زاراوه‌ی”كه‌مینه” بۆ ئاماژه‌دان به هه‌موو گروپێكی مرۆیی، بۆ نمونه له ئه‌نجامی ئه‌وه لادانانی سێكسی ئاسایی بوو، كه له ناوه‌نده زانستیه‌كانی رۆژئاوا لادانی سێكسی به شتێكی ئاسایی داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر دكتۆرێك ده‌ركه‌وێت و پێی وابێت ده‌كرێت هۆكاره‌كانی لادانی سێكسی لابدرێت له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری دونیا وێران ده‌بێت، چونكه ئه‌وه گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه لادانی سێكسی لادانه له پێوه‌ره مرۆڤایه‌تیه‌كان(5).
له هه‌مان كۆنتێكست بانگه‌شه‌كارانی سه‌نته‌ریبوونی ئافه‌ره‌ت و مافی ره‌های تاك ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه داوای پێوه‌ندی ره‌زامه‌ندی كرا له ده‌ره‌وه پێوه‌ره ئه‌خلاقیه‌كان، یاخود كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌وه‌ش دا هێرشه بۆ سه‌ر پێوه‌ری مرۆیی و سه‌نته‌ربوونی مرۆڤ له‌گه‌ردوون، مرۆڤ ده‌بێته خاوه‌ن ره‌هه‌ندێكی ئاژه‌ڵی، لێره‌وه مرۆڤ ده‌خزێته ناو پره‌سپێكی مادی كه سێكس و جێژوه‌رگرتنه.
مه‌سیری پێی وایه پۆستمۆدێرنه بریتیه له جیهانی گۆڕانكاری ته‌واوه، هه‌مووشتێك گۆڕانكاری تێدایه، بۆیه هیچ ئامانج و مه‌به‌ستێكی تێدا نابینین، بۆیه بانگه‌شه‌كارانی بیری موقه‌دده‌س و خوای گه‌وره ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و دیده مۆركێكی دواكه‌وتنه‌وه وه‌رده‌گرێت، كه رووچووه له دواكه‌وتووی به‌هۆی نكۆڵی كردن له بۆ هه‌رپێوه‌رێك، ئه‌وه جگه له‌وه ده‌كرێت به‌و جۆره ده‌ری بڕین: دیدیكی ئایدۆلۆژییه قبوڵی براگماتی ده‌كات بۆ ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه، ملكه‌چی ده‌بێت و خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو یارییه‌ك ده‌گونجێنێت، له‌بری گۆڕینی(6)، نه‌بوونی پێوه‌ره ده‌مانگوازێته‌وه بۆ ئاژاوه‌ی مه‌عریفی، هیچ شتێك نیه په‌نای بۆ ببه‌ین، هه‌موو حوكمه‌كان ملكه‌چی هه‌واو سه‌لیقه‌ی كه‌سییه، ئه‌وه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی سروشتی مرۆڤایه‌تی.
سێیه‌م: ره‌گه‌زی یه‌كسانی:
قۆناغی پرستمۆدێرن به قۆناغی به‌كاربردن و خاوبوونه‌وه‌ی گشتگیر داده‌نرێت، پۆست‌مۆدێرن دان به بوونی جیاوازی سروشتی نێوان مرۆڤه‌كان دانانێنن، هه‌ر سروشتیه‌كی مرۆیی وه‌ك مه‌رجه‌عی كۆتایی و ناوه‌ندی جێگیر و گۆڕینی به چوارچێوه‌یه‌كی سروشتی/ماده، له‌و چوارچێوه‌یه‌مرۆڤ به كه‌ڵه‌كه‌بوویه‌ك دانادرێت له ماده، به‌ڵكو ته‌نیا وه‌هم خه‌ونینه درۆینه‌یه‌ن، ره‌گه‌زی یه‌كسانی له مۆسیقای وشه‌كان ده‌ركه‌وێت، وه‌ك یه‌كسانی و یه‌كترقبوڵكردن و فره‌یی هه‌یه، كه رووكاره‌كانی هه‌ڵگری نامرۆڤایه‌تین، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی دیدی مه‌سیری قووڵكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی مرۆڤی خاوه‌ن یه‌ك ره‌هه‌نده، هه‌ر مرۆڤه و سنوورێكی مرۆڤایه‌تی تایبه‌تی هه‌یه، له نێوان شه‌و و رۆژێك توانای گۆڕانی هه‌یه، لێره‌وه بانگه‌شه‌ی به‌رگریكردنی له لادانی سێكسی و به‌سه‌نته‌ركردنی ئافره‌ت و مافی ره‌های تاك كه چی حه‌ز لێ بوو بیكات(7)
مه‌سیری لێره جیاوازی ده‌كات دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی، ئه‌وه‌ی كۆتایی مه‌به‌ست پێی هاوشێوه‌یه‌یی مرۆڤه له هه‌موو روێكه‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌و دیده سه‌رده‌كێشێت بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له جیهان هه‌یه له مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و بێ‌گیانی هاوشێوه، ره‌هه‌ندی یه‌كسانی یه‌كسانی له سۆنگه‌ی یه‌ك قانوونی مادی ده‌رده‌چێت، ئه‌ویش پشتگوێخستنی تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤایه‌تیه.
ره‌گه‌زپه‌رپه‌رستی یه‌كسانی دژه مرۆڤ لای دیتشارد دۆكنز ده‌رده‌كه‌وێت، دۆكنز هه‌وڵی ده‌دات به‌ها بدات به مه‌یمونه‌كان ــ به‌و پێیه‌ی كه‌مینه‌یه‌كی چه‌وساوه‌ن ــمافه‌كانیان یه‌كسانه له‌گه‌ڵ مرۆڤ، له‌سه‌ر بنه‌مای تێزی داروینیزم كه مرۆڤ یه‌كسان ده‌كات به مه‌یموون، پاشان دۆكنیز دوالیزمێكی تر زیاد ده‌كات كاتێك ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌یی له نێوان رشته‌به‌ندی ئه‌خلاقی لای مرۆڤ و مه‌یمون بكات، له‌و سۆنگه‌یه‌وه پرۆژه‌ی مه‌یمونی گه‌وره ده‌رده‌كه‌وێت كه جاڕنامه‌ی مه‌یمونی باڵای ده‌ركرد، له سه‌ر شێوه‌ی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ(8)
ره‌هه‌ندی یه‌كسانی كه بنیاتنرابێت، له‌سه‌ر هه‌وڵی یه‌كسانی نێوان ئه‌و شتانه‌ی كه له واقیع دا سروشت حه‌قیقه‌تیان قبولی یه‌كسانی نه‌كات، ئه‌وه جۆرێكه له سته‌م كردن نه‌ك دادپه‌روه‌ری، ئه‌و پره‌نسیپه نه‌بوونی لایه‌نه‌كانه له گوتاری پۆستمۆدێرنه‌تی، كه هیچ جیاوازییه‌ك نیه له نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و بێ‌گیان.
ره‌گه‌زی یه‌كسانی هه‌وڵ ده‌دات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر چه‌مكی ناسنامه‌ی مرۆڤایه‌تی، ئه‌وه هه‌موو مرۆڤایه‌تی داڕشته‌وه له چوارچێوه‌یه‌كی مادی یه‌ك سروشت، ملكه‌چی یه‌ك رشته‌به‌ندی مه‌عریفی بوو، ئه‌وه‌ش هۆشداری ده‌دا له جۆرێك له دابڕان، نمونه هێنانه‌وه به چه‌مكی فره‌یی و تایبه‌تمه‌ندی.
سێیه‌م: رێژه‌یی بوونی مه‌عریفی و ئه‌خلاقی
دیارترین رووكاره‌كانی قۆناغی پۆست‌مۆدێرن نه‌بوونی مه‌رجعه‌ت یه‌كترله‌ناوبردنی خود و باڵاده‌ستی رێژه‌یی و نه‌بوونی دڵنیایی، كه دان به هیچ مه‌رجعیه‌تێكی مرۆیی، یاخود بابه‌تی دانانێت، جیهان به هه‌ڵوه‌شاوه‌یی، لێك دابڕان و ئاژاوه، حوكمی له ناكاو و نه‌بوونی هۆكار و ئاماده‌نه‌بوونی هۆكار، ده‌ركه‌وتنی ئه‌گه‌ره‌كان و گۆڕانكاری ته‌واو و به‌رده‌وام ره‌نگڕێژ ده‌كات، به‌وه‌ش مه‌عریفی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی ده‌بێته ئه‌سته‌م(9)، نیتشه له‌وانه‌بوو ئه‌و ئه‌و بنه‌مایه‌ی بیرۆكه‌ی مردنی خودا و بوونی مرۆڤ به خودای دانا، ئه‌وه له تێزی سۆفستائیه‌كی قۆناغی به‌ر له سوكرات ده‌بینین، كه برۆتاگروس پێوری مرۆڤی گه‌وره‌كردووه، جه‌خت له سه‌ر رێژه‌یی بوونی ره‌ها كردوه له مه‌عریفه و ره‌وشت، ئه‌وه‌ش ده‌ربڕێكی تری له فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ له‌گه‌ڵ دریدا گێرایه‌وه، بۆ نمونه دریدا پێی وایه حه‌قیقه‌ت فره‌یی هه‌مه‌كی نین.
هه‌رچی روانگه‌ی ئه‌خلاقیه بوونی بۆ هیچ پێوه‌رێكی سه‌رده‌می پۆستمۆدێرنه نیه، به‌وه‌ش ناتواندرێت سیسته‌می ئه‌خلاقی توند و هه‌مه‌كی دامه‌زرێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ده‌كرێت بگات به ئه‌خلاقیاتی براگماتی شێوه‌یه‌كی هێز و باڵاده‌ستی وه‌رده‌گرێت، كه تێدا ملكه‌چی لاوازه‌كان بۆ به‌هێزه‌كان ره‌نگ بداته‌وه(10)، به‌وه‌ش دیاریاریكردنی واتای سته‌م و دادپه‌روه‌ری له رشته‌به‌ندی فكری كه له‌سه‌ر رێژه‌یی ئه‌خلاقی و سه‌رگه‌ردانی مه‌عریفی ئه‌سته‌مه دیاری بكرێت.
ره‌نگدانه‌وه‌ی پۆستمۆدرنه له‌سه‌ر بواره‌كانی ژیان
فه‌لسه‌فه‌ی پۆستمۆدێرنه شوێنه‌واری زۆرخراپی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانی رۆژئاوا به‌جێهێشتووه، ئه‌و شوێنه‌وارانه له چه‌ند بوارێكی جۆراوجۆر بووه، وه‌ك بواری ئابووری و سیاسی و بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و ئایین، د.عه‌بدوه‌هاب لمه‌سیری تیش ده‌خاته سێ بواری گرنگ بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی، ئه‌وه‌ش له سۆنگه‌ی ئه‌زموونه گه‌وره‌كه‌ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه ماوه‌ی پازده ساڵ بوو، له‌و ماوه‌یه ده‌ستی به شیكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌مریكا كرد، به‌و پێیه‌ی نمونه‌یه‌كی زیندووه بۆ دیدی پۆستمۆدێرنه‌تی.
له لایه‌نی ئابووری گرنگترین شتێك كه پۆستمۆدێرنه‌تی هێنانی دروشمی”به‌ركاربردن و زیاترله‌به‌ركاربردن” گرنگترین جوڵێنه‌ری مرۆڤی رۆژئاوایی بریتی بوو له به‌ركاربردن به پاڵنه‌ری چێژوه‌رگرتن، به جۆرێك شێوه‌ی به‌ركاربردن لای تاك بوو به ئاماژه له‌سه‌ر پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ویستی به‌كاربردن له پێناو چێژ نه‌ك سوود بووه پاڵنه‌ری كارگه‌كان له پیناو به‌رهه‌مهێنانی كاڵای ناپێویست، بۆیه مرۆڤی رۆژئاوایی شتگه‌لێكی به‌كارده‌هێنا وه‌ڵامی پێویستیه‌كانی نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ تێركردنی حه‌زه بێكۆتایه‌كانی بووه، كه سنوورێكی نه‌یوو، ئه‌وه له كۆنتێكستی كۆنترۆڵكردنی سه‌رمایه‌داری بوو له پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنان، سیسته‌م گوازرایه‌وه له سوود بۆ چێژوو و پیرۆزی به‌كاربردن(11).
پێی ده‌ربڕینی لیبۆفتسكی ده‌رباره‌ی چه‌مكی “خۆشگوزه‌رانی” له‌سه‌رده‌می پۆستمۆدێرنه بریتیه له پرستشی ماركێته‌كان و پێویستیه كه‌م وێنه‌كان و خۆبه‌گه‌وره‌زانین و به‌كه‌م زانینی ئه‌وانه‌ی تر و ویست بۆ گه‌شبینی و به‌كاربردنی له راده‌به‌ده‌ر، بۆیه جێژوه‌رگرتنمان بۆمان ده‌ركه‌وێت كه به جێژوه‌رگرتنی خود ناسراوه و ژیان له پێناو خود ناسراوه.(12)
له به‌هه‌مان شێوه ئیبن خه‌لدون پێی وایه خۆشگوزه‌رانی خاوه‌نه‌كانی به‌ره‌و ره‌وشتی خراپ و مانه‌وه به‌سه‌ر ئاره‌زووه‌كان رووكردنه دوونیت، له دیدی ئیبن خه‌لدون ئه‌وه وای كردووه خه‌ڵكی شار له‌ڕووی ئه‌خلاقی به‌ره‌وه‌ی داڕووخان بچن، به پیچه‌وانه‌ی خه‌ڵكی ده‌وارنشین(13).
ئه‌وه‌ش كه‌م و كوڕی پێوه‌رمان لای مرۆڤی رۆژئاوامان بۆ ده‌رده‌خات، هیچ سنوورێكی نیه بۆ ئاره‌زو و ویسته‌كانی، ده‌كرێت هه‌موو شتێك بخاته خزمه‌تی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی بۆ وه‌به‌رهێنانی، هاوڕابێت له‌گه‌ڵ ویژدانی ئه‌خلاقی، یاخود پێچه‌وانه بێت، ئه‌وه‌ی گرنگه له سه‌ره‌تاو كۆتایی تێركردنی ئاره‌زوه‌كانمان و قازانجی زۆرتره لای سه‌رمایه‌داران.
هه‌رچی له لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تییه كاره‌كه توندتره، د.عه‌بدولوه‌هاب لمه‌سیری به‌و جۆره بۆمان روون ده‌كاته‌وه”قۆناغی پۆستمۆدێرنه به‌سه‌ر چه‌مكی سه‌نته‌ر زاڵ بوو،به‌وجۆره كه‌وتینه به‌رامبه‌ر چه‌ندین سه‌نته‌ر، له ئه‌نجامی ئه‌و فره‌سه‌نته‌رییه ئه‌سته‌م بوو مرۆڤ بتوانێت سنووره مادیه ته‌نگه‌كانی تێپه‌رێنێت(14)، له قوڵای ئه‌زموونی خۆی له ئه‌زموونی ئه‌مریكای نمونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه، پێش ساڵی 1965 جل و به‌رگی رۆژئاوایی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك داپۆشراو بوو، دوای ئه‌و مێژووه رووتی گه‌شه‌ی كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دیارده‌كانی تری وه‌ك لادانی سێكسی ده‌ركه‌وتن، خوێنڕشتن لای هه‌رزه‌كاران، بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، له‌ناوچوونی خێزان، سكپڕی له ده‌ره‌وه‌ی خێزان و پیرۆزكردنی چێژوه‌رگرتن زیادی كرد(15).
ئه‌و شوێنه‌واره وێرانكه‌رانه فه‌لسه‌فه‌ی پۆستمۆدێرنه‌تی هێنایه سه‌ر كۆمه‌ڵگه، له ژێر سایه‌ی خێزان له ناوچوو، سێكس له‌به‌ها ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جیاكرایه‌وه، چالاكی سێكسی بووه سه‌چاوه‌ی خود، نرخی سێكسی زیادی كرد، مه‌سیری پێی وایه چێژ بووه میانزمێك كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌لمانی له میانه‌ی له‌خشته‌بردنی كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی پێ بكات، ئه‌و هه‌سته بڵاوبكاته‌وه ته‌نیا مافی سه‌ره‌كی مرۆڤ تێركردنی چێژیه‌تی، ئه‌و قوڵترین ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕینی تاك، ئه‌وه‌ش واته گرنگی دانی هاونشتیمانی به ژیانی گشتی پێ دیاری بكات و جه‌خت له‌سه‌ر حه‌ز و ئاره‌زوه‌كانی بكات، ئه‌و ویست و چێژانه‌ش پێكهاته و داڕشتن و ئاراسته‌كردنی له رێگه‌ی ده‌ستگاكانی راگه‌یاندن بوو، به‌وه‌ش مرۆڤ ده‌كاته خاوه‌نی یه‌ك ره‌هه‌ند، ئه‌ویش تاكێكی ماده‌بێهۆشكه‌ر، ناتوانێ ئاراسته‌ی حه‌زه‌به‌رهه‌سته‌كانی بكات، كه بیری لای خه‌ونه‌كانیه‌تی بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنانی سێكسی، یاخود سه‌ركه‌وتنی ئه‌و یانه‌ی كه لایه‌نگریه‌تی(16).
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤی رۆژئاوایی زۆر به توندی واتای له ده‌ست داوه، ده‌ستی ده‌رچوون كرد له شته سروشتیه‌كان بۆ شته نامۆكان، ئیباحی بوو به پیشه، هه‌ڵبژاردنی سێكسیمان بیست، كه مرۆڤ به‌ره‌و لادانی سێسكی و سروشتی ده‌چێت، له ئه‌نجامی ئه‌وه چه‌ندین جۆری سێكس له‌گه‌ڵ گیانداران و منداڵان ده‌ركه‌وت كه پێچه‌وانه‌ی سروشتی مرۆڤه، سێكس له چوارچێوه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیه‌كه‌ی ده‌رچوو، بوونه جێگره‌وه‌ی خێزان، وه‌ك پێكهێنانی خێزان له دوو پیاو، یاخود دوو ئافره‌ت(17).
بۆیه تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بیت، كاتێك ئه‌و هه‌وڵه لاسیكه‌رانه‌وه ده‌بینی بۆ هاورده‌كردنی ئه‌و نه‌خۆشیه وێرانه‌كرانه له كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوایی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی، له ژێر دروشم رازاوه، خۆیان گێل ده‌كه‌ن، كه شوێنه‌وار و چاره‌نووسی وێرانكه‌ری هه‌یه.
كاتێك ده‌چینه بوواری سیاسی، دوای 1965 مه‌سیری ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌زگاكانی و هێزه‌كانی تر ده‌بێنێت (سه‌ندیكان ــ گروپه‌كانی فشار ــ كۆمپانیا گه‌وره‌كان ــ رێكخراوه نا حوكمیه‌كان) ده‌سه‌ڵات كۆمه‌ڵێك ده‌زگه‌ی ناوه‌ندی نیه كه بكرێت ده‌ستی به‌سه‌ر دابگیرێت و حوكمی بكه‌ی، به‌ڵكو حوكم دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌زگه قۆستراوه‌ته‌وه له كۆمه‌ڵگه، هیچ بڕوایه‌ك به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، هه‌روه‌ك رووكردنێكی به‌هێز به‌ره‌و جێژوه‌رگرتن ده‌ستی پێكرد، بیری تاكگه‌رایی به‌رزبووییه‌وه(18).
بۆیه مه‌سیری جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پۆست مۆدێرنه ئیدۆلۆژیایی سیسته‌می نوێی جیهانیه، جیهانگیری هه‌ندێك پرسی وه‌ك وه‌زه‌ی نه‌وه‌یی ــ پیسبوونی ژینگه ــ ئایدز ــ شۆڕشی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستی پێكرد” ده‌كرێت قسه بكریت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی وڵاتانی كۆڵۆنیالیزمی پێشوو ئێستا هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه سروشتی و مرۆیه‌كان ده‌ده‌ن له سه‌ر ئاستی جیهانی به‌بێ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی سه‌ربازی، ئه‌وه‌ش له میانه‌ی هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا، له میانه‌ی زیادكردنی به نێوده‌وڵه‌تیكردنی هاوكێشه‌كان، به جۆرێك گه‌ردوون ده‌بێته یه‌ك ده‌وڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نه‌مێنێت، فره‌یی نه‌مێنێت، له بری داگیركاری گه‌لان، رۆژئاوا ده‌یه‌وێت به ئه‌مریكا و كۆكاكۆلای بكات، كۆكاكۆلا جێی كۆڵۆنیالیزم بگرێته‌وه، لێره‌وه قسه‌كردن له كۆتایی مێژوو و كۆتایی ئیدۆلۆژیا ته‌واو ده‌بێت(19).
مردنی مرۆڤایه‌تی له چوارچێوه‌ی دیدی پۆستمۆدێنه‌تی.
گوتاری پۆستمۆدێنه له جیهانی ئه‌مرۆ نوێنه‌رایه‌تی قه‌یرانێكی ته‌واو ده‌كات، ئه‌وه‌ش له بره‌و دان به رێژه‌یی ره‌ها و ئیباحیه‌تی ره‌ها ده‌رده‌كه‌وێت، هیچ سنوورێك نیه مرۆڤ رێزی بگرێت، یاخود مه‌رجه‌عێك هه‌بێت له ژیانی پشتی پێ ببه‌ستێت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌ڵای وێرانكه‌ر بۆ مرۆڤ ده‌ركه‌وت و موژده‌ده‌ری وێرانكردنی ئاوه‌دانی بوو.
له ژێر سایه‌ی ره‌خنه‌گرتنی له دیدی پۆستمۆدێرنه مه‌سیری پێی وایه راگه‌یاندنی مردنی خوا، به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنی مردنی شه‌یتانه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی پێوه‌ری چاكه‌وخراپه، سته‌م و دادپه‌روه‌ری، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ده‌گه‌ینه خودی مردنی مرۆڤ، به‌وه‌ش یه‌ك فیكر به‌ده‌ست ده‌هێنانی، هه‌موو دوولایه‌نه‌كان له حه‌ق و باتڵ، رۆح و جه‌سته، دین و دونیا، موقه‌ده‌س و ناموقه‌ده‌س یه‌كلا ده‌كاته‌وه(20).
هه‌روه‌ك مه‌سیری جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر مادیه‌تی دیدی پۆستمۆدێرنه، ده‌بێته هۆی نكۆڵی‌كردن له هه‌مه‌كیه‌كان، ئه‌وه‌ش واته دابه‌شكردنی جیهان له‌و شتانه‌ی پێی گه‌یشتووه له‌سه‌ر له ده‌ستدانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تر و نه‌مانی په‌یبردن، بیری پۆستمۆدێرنه‌تی به‌ره‌و رشته‌به‌ندی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه، بۆیه جیاوازی ده‌كات له نێوان عه‌قڵ و اقیع، واتا و وشه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك خۆی په‌یوه‌سته به‌خۆی، پێویستی به ده‌ره‌وه‌ی خۆی نیه، لێره‌وه پێیی ده‌ڵێن: سكچوونی فیكری.
به گوێره‌ی دیدی مه‌سیری خودی مرۆڤایه‌تی له قۆناغی پۆستمۆدێرنه هۆشیاری سه‌ربه‌خۆیه، ده‌بێته خودێی داخراوبه‌سه‌رخۆیی و لێكهه‌ڵوه‌شاوه‌یه، پێوه‌ره‌كانی شاراوه‌یه، ئه‌وه‌ش واته: ئه‌سته‌مبوونی گفتوگۆ و ئاوێته‌بوون و پێوه‌ندی(21)، ئه‌وه‌ش واته داڕوخانی رشته‌به‌ندی به‌ڵگه و ئیستاتیكی.
پۆست‌مۆدێرن فه‌لسه‌فه‌یه‌كی مادی توندڕه‌وی دژه به عه‌قڵ، نكۆڵی له گه‌ردون و هه‌مه‌كیه‌كان ره‌هاكان سنووره‌كان و بوونی خود و بابه‌ت و بوونی هه‌ر سه‌نته‌رێك ره‌ت ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌سته‌مبوونی سیسته‌می مه‌عریفی و ئه‌خلاقی جیهانی راده‌گه‌ینێت، ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه به‌ته‌نیا دژی ئایینه‌كان ناوه‌ستێت، به‌ڵكو دژی عه‌قڵانیه‌تی مادیش ده‌وه‌ستێت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی شارستانیه‌تی هاوچه‌رخ رێژه‌یه‌كی ته‌واو گشتگیره(22).
ئه‌و مرۆڤه‌ی له‌و ژیانه ده‌ژیت واتا و ئامانجی نیه، به زاراوه‌ی قورئانی مرۆڤێكی سه‌رلێشێواوه، به‌ره‌و رێگه‌یه‌كی نادیار ده‌ڕوات، شارستانیه‌تی رۆژئاوا به سه‌رۆكایه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی پۆست‌مۆدێرن به‌ڕوونی بریتیه له‌و زاراوه قورئانیه، ئه‌ویش شارستانیه‌تێكه هاوسه‌نگی له‌ده‌ست داوه، رێگه‌ی بزركردووه، ملكه‌چی لۆژیكی هێز و مانه‌وه بۆ باشترین بووه.
پووخته‌ی قسه له‌و بابه‌ته: پۆستمۆدێرنه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نامرۆییه و دژه بۆ مرۆڤ، له‌وه‌وه پێویسته هاوسه‌نگی له ژیانی مرۆڤ دروست بكرێت، ئه‌وه‌ش ناكرێت به‌بێ دروستكردنی به سه‌نته‌ری كردنی خوا بۆ گه‌ردوون، ئه‌وه‌ش له دیدی مه‌سیری ده‌بێته ده‌سته‌به‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی واتا بۆ ژیان و له ریشه‌هه‌ڵكێشانی فیكری مادی، هه‌روه‌ك دیدی ئایینی پێویسته چونكه مرۆڤ بنیات ده‌نێت به رشته‌به‌ندی به‌هاو و ئامانج، ئه‌وه‌ش وك له ده‌ستدانی فیكری پۆستمۆدێرنه‌یه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[1] العلمانية و الحداثة والعولمة، حوارات مع الدكتور عبد الوهاب المسيري، سوزان حرفي، ص 236، دار الفكر
[2] حوارات مع الدكتور عبد الوهاب المسيري، سوزان حرفي، ص 231
[3] مابعد الحداثة و التنوير، الزواوي بغوره، ص 12
[4] المصدر السابق، ص 13
[5] الفلسفة المادية وتفكيك الإنسان، عبد الوهاب المسيري ص 189
[6] الحداثة ومابعد الحداثة، عبد الوهاب المسيري وفتحي التريكي، ص 93
[7] الفلسفة المادية وتفكيك الإنسان، عبد الوهاب المسيري ص 188
[8] المصدر السابق، ص 194
[9] الحداثة ومابعد الحداثة، عبد الوهاب المسيري وفتحي التريكي، ص 87
[10] المصدر السابق، ص 94
[11] العلمانية والحداثة و العولمة، حوارات مع الدكتور عبد الوهاب المسيري، سوزان حرفي، ص 233
[12] الترف الخالد، جيل ليبوفتسكي، ترجمة الشيماء مجدي، ص 59
[13] منطق ابن خلدون، علي الوردي، ص 256
[14] حوارات مع الدكتور عبد الوهاب المسيري، سوزان حرفي، ص 229
[15] المصدر نفسه، ص 231
[16] المصدر نفسه، ص 237
[17] حوارات مع الدكتور عبد الوهاب المسيري، سوزان حرفي، ص 132
[18] دراسات معرفية في الحداثة الغربية، عبد الوهاب المسيري، ص 109
[19] المصدر السابق، ص 112
[20] حوارات مع عبد الوهاب المسيري، ص 253
[21] دراسات معرفية في الحداثة الغربية، عبد الوهاب المسيري، ص 122
[22] المصدر السابق، ص 129