كتێبەكان بە PDF

زۆرلێکردن لە ئیسلامدا نییە:کێشەی هەڵگەڕانەوە و هەڵگەڕاوەکان لە سەرەتای ئیسلامەوە تا ئێستا

ناوی کتێب : زۆرلێکردن لە ئیسلامدا نییە:کێشەی هەڵگەڕانەوە و هەڵگەڕاوەکان لە سەرەتای ئیسلامەوە تا ئێستا
ناوی نوسەر/وەرگێر: د. تەھا جابر عەلوانی / ئیسماعیل سەید ئیبراھیم
زنجیرە :٢
ژمارەی لاپەرە : 110
ساڵی چاپ : ٢٠٠٧

کورتەیەک دەربارەی :
ئەم کتێبە وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگ دەداتەوە سەبارەت بە ئازادی لە ھەڵبژاردنی ئایین، لەوانە ئایا سزای ئەو کەسەی ئایینەکەی دەگۆڕێت لە ئیسلامدا, کوشتنیەتی وەک جێبەجێکردنی حەدێک؟ ئایا بەڵگەکان ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە؟ ئایا زانایان بەگشتی بەتایبەت حەنەفییەکان ڕاوبۆچونی تایبەتیان نییە لەم بارەیەوە؟ ئایا پێغەمبەری خودا ئەم سزایەی جێبەجێ کردووە؟ بۆچی پێغەمبەری خودا (دروودی خودای لەسەر) مونافیقەکانی نەکوشت, کاتێک پیلانیان گێڕا لە دژی و ئازاریان دا, خۆ مونافیق لە کافر تاوانبارترە؟ ئایا کوشتنی ھەڵگەڕاوە لە ئیسلامدا, کۆدەنگیی زانایانی لەسەرە؟ ئایا ئیمام ئەبو بەکر لەبەر گۆڕینی ئایینەکەیان شەڕی کرد لەگەڵ ھەڵگەڕاوەکان یان لەبەر ھۆکاری تر؟ ئایا بیروباوەڕی دەروونی دێتە دی بەزۆر , واتە بە زەبری شمشێر و زۆرلێکردن؟ ئەمە و چەندین پرسیاری تر و وەڵامەکانیان, تەوەرەکانی ئەم کتێبە پێک دەھێنن و بە شێوەیەکی زانستی و میتۆدی و پشتبەست بە بەڵگەی دەق و لۆجیک تەواوی بابەتەکانی دەخاتە ڕوو.

کرتە لەو بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن:

زۆرلێکردن لە ئیسلامدا نییە:کێشەی هەڵگەڕانەوە و هەڵگەڕاوەکان لە سەرەتای ئیسلامەوە تا ئێستا

د.ئیسماعیل سەید ئیبراھیم

لەدایکبووی ۱۹۷٨ دکتۆرا لە ئەدەبی عەرەبی پلەی زانستی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی سلێمانی خاوەنی ٦ کتێبی چاپکراو و وەرگێڕدراوە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی

د.ئیسماعیل سەید ئیبراھیم

لەدایکبووی ۱۹۷٨ دکتۆرا لە ئەدەبی عەرەبی پلەی زانستی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی سلێمانی خاوەنی ٦ کتێبی چاپکراو و وەرگێڕدراوە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply