خۆمان وەک هۆكارێکى شێواندنى ئيسلام!

زۆرجار ئێمه هه‌موو تاوانى شێواندنى وێنه‌ى جوان و ڕاسته‌قينه‌ى ئيسلام ده‌خه‌ينه ئه‌ستۆى نه‌ياره فيكرى و ئايديۆلۆژييهكانمان و پێمان وايه ئه‌وان تاكه هۆكارى ڕاسته‌قينه‌ى ئه‌و وێنه شێواو و تهماوييهن كه ئێستا سه‌باره‌ت به ئيسلام له لاى ههنديك دروست بووه، يان ڕاستتر بڵێين؛ ئه‌و ترس و هاجيسهى لاى زۆرينه‌ى خه‌ڵكى، ته‌نانه‌ت به‌شێك له مسوڵمانانى ساده‌ش، سه‌باره‌ت به پيادهكردنى ئيسلام له ژيانى كرده‌يى و به‌ياسا و ڕێساكردنى حوكم و ڕێنماييه‌كانى، دروست بوون.
ئه‌وه‌ى سەرەوە، هۆكارى ته‌نها و ڕاسته‌قينه‌ى ئەو دیاردە نامۆیە نييه، له پاڵ هه‌وڵى ناحەزانى ئيسلام و نەیارى مسوڵماناندا، هۆكارگه‌لى تر هه‌ن بۆ دروستبوونى به‌دگومانى و دوودڵى سه‌باره‌ت به ئه‌زموونى ئيسلاميى له دوێنێ و ئه‌مڕۆدا، له‌و هۆكارانه‌ش، من تەنها دوانيان ده‌ژمێرم، كه به داخه‌وه به‌رپرسيارێتيى هه‌ردووكيان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى خۆمان وه‌كو مسوڵمان:
يه‌كه‌م: ههرچيى كهموكوڕييهك هه‌بووبێت له مێژووى ئيسلامييدا، ئه‌گه‌ر چى كه‌م و دهگمهنيش بووبێت، ئه‌وا له نێو مێژووى سياسى و كارگێڕى و فهرمانڕهواييهكهيدا بووه، كه ئه‌مه سروشتى كارى سياسى و فهمانڕهواييه و هيچ دين و بيرۆكه و ئايديايهكيش نه‌يتوانيوه له‌و كايهيهدا له ئيسلام وێنه‌ى جوانتر و مرۆییانەتر له مێژوودا پێشكه‌ش بكات. به‌ڵام و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش، ئێمه‌ى مسوڵمانيش هاوشێوه‌ى نهيارهكانمان، ته‌نها جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌زموون و مێژووى سياسيى ئيسلامييه و نه‌مانتوانيوه، يان به بيرماندا نه‌هاتووه ئه‌و مشت‌ومڕ و شەڕە هزرییانە بگوازينه‌وه بۆ لايه‌ن و مێژووى زانستى و مهعريفى و شارستانيى ئيسلاميى، كه جوانترين و ڕازاوهترين ديوى مێژووى ئيسلامييه و تيايدا ئه‌وانى ديش وه‌كو خۆمان ئه‌و ڕاستييهيان لا به‌رهه‌سته (مه‌گه‌ر نه‌فام و ملهوڕهكانيان).
به خووگرتنمان به بابه‌ته سياسى و كارگێڕى و فهرمانڕهواييهكانى مێژووى ئيسلامييه‌وه به ته‌نها، ناتوانين خزمه‌تێكى گه‌وره بكه‌ين و ئه‌و وێنه شێواو و تهماوييه له‌سه‌ر ئيسلام هه‌ڵگرين، له كاتێكدا هه‌ر له نزيكى خۆمان “براكانمان” ئه‌و ئيسلامهيان كردووه‌ته ميكانيزمى كوشتن و بڕين و سته‌مكارى و چه‌وساندنه‌وه!
ئه‌وه‌ى له‌م ميانه‌يه‌دا پێويسته، په‌لكێشكردنى بابه‌ت و ديمه‌نه‌كانى نێو مێژووى شارستانى و زانستيى ئيسلامييه بۆ نێو گوتار و مشتومڕهكانمان. ده‌بێت زياتر له‌وه‌ى ناوى خهليفهكان و فه‌رمانڕه‌وا و والييه‌كان ده‌زانين و ده‌هێنين، ناوى زانا و دانا و بيرمه‌ند و فه‌يله‌سووفه ئيسلامييه‌كان بهێنين و ژيان و خزمه‌ت و داهێنانه زانستييه گهورهكانيان له‌پێناوى مرۆڤايهتييدا، وه‌كو به‌ڵگه‌ى ئيسلامناسى بۆ نه‌ياره‌كان و ئه‌وانى دى بهێنينه‌وه. ده‌بێت كه‌مێك له دنياى پڕ كێشمه‌كێش و ئيشكالييهتى سياسى دوور بكه‌وينه‌وه به‌ره‌و دنياى پڕ داهێنان و ئارامى و سوكناييبهخشى زانستى و مهعريفى.
هۆكارى دووهه‌ميش به لاى به‌نده‌وه، ئه‌و پياده‌كردن و موماره‌سه ههڵهيهيه كه ئێستا به ناوى ئيسلام و به‌رئه‌نجامى تێگه‌يشتنى هه‌ڵه سه‌ريهه‌ڵداوه و دهوروبهمانى گرتووه. ئه‌و گرووپ و ده‌سته و تاقمانه‌ى هاوشێوەى داعشن، له ڕووى جۆر و شێوه‌ى فهمانڕهواييكردنهوه، ئيسلاميان وه‌كو ئاين و به‌رنامه و شهريعهتێكى مه‌رگدۆست ناساندووه. ئه‌وانه‌شى به ناوى گه‌ڕانه‌وه بۆ تێگه‌يشتنى پێشينى ئوممه‌ت، حوكم و ده‌قه‌كان له جوغز و قاڵبێكى به‌رته‌سكدا ده‌هێڵنه‌وه، ئيسلاميان له بوارى زانستى و هزرى و مهعريفى و شارستانیيدا كردووه‌ته هاوشێوه‌ى مهسيحييهته شێوێنراوهكهى ئه‌وروپاى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست، كه له ڕاستيدا ئيسلام پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌وانه‌يه.
به بڕواى به‌نده، ڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و دوو هه‌ڵه‌يه، ڕاستكردنه‌وه‌ى بەشێک لەو وێنه شێوێندراوەیە کە بەرۆکى ئاينى پيرۆزى ئيسلامى گرتووە.