پاشای دادپه‌روه‌ر
داڕشتنه‌وه‌ی: م.فه‌ره‌یدون ئه‌حمه‌د پێنجوێنی
(1)
هه‌واڵێك له‌ئه‌فه‌ریقاوه
وڵاته‌كه یه‌كێك بوو له‌ناوچه ئاوه‌دان و جێ سه‌رنجه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌وروپای خوێنمژ له‌ناو تاریكیی دواكه‌وتووییدا نقوم بووبوو، ئه‌مان له‌كیشوه‌ری زێڕی ڕه‌شی ئه‌فه‌ریقادا له‌ئاوه‌دانی و ده‌وڵه‌تدارییدا ده‌ژیان.. له‌گه‌ڵ ئاوه‌دانیی وڵاته‌كه‌یاندا، پاشایه‌كیش فه‌رمانڕه‌وایان بوو كه تا بڵێی دادپه‌روه‌ر و یه‌كسانخواز بوو، ئاینی پاكی مه‌سیحییه‌ت ئاینی فه‌رمیی وڵات بوو. ئامانجی سه‌ره‌كیی مه‌مله‌كه‌ت ئه‌وه‌بوو نابێت كه‌س له‌سایه‌ی ئه‌م فه‌رمانڕه‌واییه‌ی پاشادا سته‌می لێبكرێت، جا هاووڵاتیی خۆمان بێت یان په‌نابه‌ر و بیانیی بێت.
ساڵانی خۆشیی ده‌گوزه‌ران، پاشا و خه‌ڵكی مه‌مله‌كه‌ت به‌ئاسووده‌یی ده‌ژیان، ده‌نگوباس و هه‌واڵی دادپه‌روه‌ریی پاشا به‌هه‌موو وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا بڵاوبوویه‌وه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتبووه شاری مه‌ككه، شاری مه‌ككه‌ی بیابانی عه‌ره‌ب كه تیایدا كۆمه‌ڵێك گه‌وره‌به‌رپرس و خۆبه‌زلزان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بوو و ئازاری كۆمه‌ڵێك لاواز و بێده‌سه‌ڵاتیان ده‌دا به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ئاینێكی نوێیان هێناوه..
شار: مه‌ككه، شوێن: نزیك كه‌عبه‌ی پیرۆز، كۆمه‌ڵێك مسوڵمان گوێیان ڕادێراوه بۆ باس و خواسێك كه له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوه و باس له‌دادپه‌روه‌ریی پاشایه‌ك ده‌كه‌ن له‌به‌ری خۆرئاوای ده‌ریای سووره‌وه، پاشای حه‌به‌شه. كه بیر له‌خۆشیان ده‌كه‌نه‌وه چۆن له‌ژێر ده‌ستی پیاوانی قوڕه‌یشدا ده‌ناڵێنن، خۆزگه به ئاوا دادپه‌روه‌رییه‌ك ده‌خوازن.. پێغه‌مبه‌ری ڕێزداریش وه‌ك مسوڵمانانی دیكه هه‌واڵی پاشای دادپه‌روه‌ری بیستبوو، ڕۆژێك كۆمه‌ڵێك له‌مسوڵمانانی كۆكرده‌وه و باسی ڕزگاربوونی بۆ كردن له‌م سته‌م و زۆردارییه، ڕووی كرده ئاماده‌بووان و پێیفه‌رموون: “بڕۆن بۆ حه‌به‌شه، له‌وێ پاشایه‌ك هه‌یه كه له‌سایه‌یدا كه‌س سته‌می لێناكرێت”.. (إن بها ملكا لا یڤلم عنده أحد)…
له‌و شایه‌تییه، چه‌نده مه‌زنه، پاشایه‌ك كه له‌كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا حوكم ده‌كات، پێغه‌مبه‌رێكیش له‌وڵاتێكی دیكه‌وه شایه‌تیی بۆ دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی ده‌دات و هاوه‌ڵانی هان ده‌دات كۆچ بكه‌ن بۆلای..
(2)
كاروانی سته‌ملێكراوان
كاروان به‌نهێنی به‌ڕێكه‌وت، ڕێگای بیابانی گرته‌به‌ر و به‌ره‌و كه‌نار ده‌ریا كشان، ژماره‌یه‌كی زۆر، هه‌موویان مسوڵمانی ئاواره بوون، له‌ده‌ست سته‌م و زۆرداریی قوڕه‌یش هه‌ڵهاتبوون، پیاو و ئافره‌ت و منداڵ، له‌وڵاتی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر كرابوون، له‌كه‌نار ده‌ریا كه‌شتییان به‌كرێ گرت و ده‌ریای سوور و شه‌پۆلی ده‌ریایان به‌سه‌لامه‌تی بڕی. گه‌یشتنه حه‌به‌شه، له‌وێ داوای مافی په‌نابه‌رییان كرد و قبوڵ كران، به‌سه‌ربه‌رزیی له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشای دادپه‌روه‌ردا حه‌سانه‌وه..
قوڕه‌یش، لێنه‌گه‌ڕان مسوڵمانه په‌نابه‌ره‌كان پشوویه‌ك بده‌ن، زوو به‌زوو وه‌فدێكی سیاسی‌یان نارد بۆ حه‌به‌شه، به ده‌ست و دیارییه‌وه گه‌یشتنه كۆشكی پاشا، داوای فه‌رمییان پێشكه‌ش كرد بۆ ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌كان، به‌ڵام پاشای دادپه‌روه‌ر ڕازی نه‌بوو، فه‌رمانی دا نوێنه‌ری په‌نابه‌ران ئاماده بن و به‌رگریی له‌خۆیان بكه‌ن…
له دانیشتنێكی پڕ جۆش و خرۆشدا، له مورافه‌عه‌یه‌كی مێژوویی مه‌زندا، نوێنه‌ری په‌نابه‌ران به‌ڵگه‌ی به‌هێزی خسته‌ڕوو، پاشا قایل بوو به به‌ڵگه‌كانیان و مۆڵه‌تی مانه‌وه “ئیقامه”ی بۆ نوێكردنه‌وه..
ژیان به‌رده‌وام بوو، پاشا حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی درێژه پێداوه و په‌نابه‌رانیش له‌وێن، پێغه‌مبه‌ری ئازیزیش به‌رده‌وام هه‌واڵی ده‌پرسین و ئاگای له‌كاروباریان بوو.. یه‌كێك له‌ئافره‌ته په‌نابه‌ره‌كان كه كچی یه‌كێك له‌گه‌وره به‌رپرسانی قوڕه‌یش بوو، به‌ڵام ئه‌م ئیماندار و خاوه‌ن باوه‌ڕ بوو، مێرده‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد، ته‌نها مابوویه‌وه.. پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت خوازبێنی كرد.. به‌ڵام چۆن له‌و دووره وڵاتییه‌وه ئه‌م خوازبێنییه جێبه‌جێ بكرێت!
كێ هه‌یه له‌پاشا دادپه‌روه‌رتر و خاوه‌ن متمانه‌ی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره بێت، ڕۆژێك كۆشك خرۆشا، داوا و خواستێك له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه هاتووه بۆ كۆشك كه تیایدا “پاشا كراوه‌ته وه‌كیلی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره تا خوازبێنی ئه‌و ئافره‌ته‌ی بۆ بكات”… ئای له‌و نیعمه‌ته، له‌و گه‌وره‌ییه، پاشایه‌ك ببێته وه‌كیلی پێغه‌مبه‌ری خوا، بچێت خوازبێنی بۆ بكات..
پاشا، ناردی به‌شوێن ئافره‌ته‌كه‌دا، خۆشترین مژده‌ی پێدا: پێغه‌مبه‌ری خوا خوازبێنی كردوویت و منی كردووه به وه‌كیل بۆ خوازبێنییه‌كه. ئافره‌ته‌كه له‌خۆشیدا ڕووی گه‌شایه‌وه، ئه‌ویش خزمێكی خۆی كرد به وه‌كیلی خۆی و به‌ئاماده‌بوونی پاشای دادپه‌روه‌ر ئاهه‌نگ ڕێكخرا، پاشا خۆی چوارسه‌د دیناری ئه‌و كاته‌ی كرده ماره‌یی بۆ ئافره‌ته‌كه و ڕێ‌وڕه‌سمی ماره‌كردن ئه‌نجام درا..
(3) گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
ژیان به‌رده‌وامه، كات و زه‌مه‌ن تێپه‌ڕ ده‌بن، پاشا حوكمی خۆی درێژه پێده‌دا، له‌ملاش بارودۆخ له‌شاری مه‌ككه گۆڕدراوه و پێغه‌مبه‌ری مه‌زن چووه‌ته شاری مه‌دینه و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی دامه‌زراندووه. ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه په‌نابه‌ره‌كانی وڵاتی غه‌ریبی بگه‌ڕێنه‌وه…
ڕۆژێك نوێنه‌ری په‌نابه‌ران سه‌ردانی كۆشكی پاشای كرد، دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت هاته‌گۆ: جه‌نابی پاشا! سوپاسی میوانداریی چه‌ند ساڵه‌ت ده‌كه‌ین، پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌رپاكردووه و ئیتر سته‌م و زۆرداریی كۆتایی هاتووه، ئێستا ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خزمه‌تی و، وڵاتی ئێوه جێبهێڵین، هاتووین داوای مۆڵه‌ت بكه‌ین.
پاشا له‌لایه‌ك دڵگران بوو به‌ڕۆیشتنیان و له‌لایه‌كیش دڵخۆش بوو به‌هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ڕزگاربوونیان له‌سته‌می قوڕه‌یش. مۆڵه‌تی دان و فه‌رمانی كرد به‌شی گه‌شته‌كه‌یان چی‌یان پێویست بێت بۆیان دابین بكرێت.. پاشان ڕوویكرده نوێنه‌ری په‌نابه‌ران و به‌تایبه‌تی په‌یامێكی بۆ سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی نارد: “لای هاوه‌ڵه‌كه‌ت باسی ئه‌وه بكه كه من لێره چۆن ڕێزم لێناون، نوێنه‌رێكی خۆشم ده‌نێرم له‌گه‌ڵتاندا و دان ده‌نێم به‌وه‌دا كه هیچ په‌رستراوێك نییه جگه له الله و موحه‌ممه‌دیش نێردراو و پێغه‌مبه‌ری ئه‌وه”..
پاشا په‌یامێكی نهێنیتریشی پێدا نارد بۆ مه‌دینه: “پێیبڵێ: داوای لێخۆشبوونم بۆ بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵات و پاشایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردنه‌ی كاروباری خه‌ڵك نه‌بوایه خۆم ده‌هاتم بۆ خزمه‌تی و قاچه‌كانیم ماچ ده‌كرد”.. په‌نابه‌ران، هاوڕێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی پاشا بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئازیز، خاكی حه‌به‌شه‌یان به‌جێهێشت و ڕووه‌و به‌ری خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سوور، به‌ڕێكه‌وتن.
له‌مه‌دینه مسوڵمانان هه‌واڵیان بیست په‌نابه‌رانی حه‌به‌شه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، چێشته‌نگاوێك كاروانی په‌نابه‌ران خۆیان كرد به مه‌دینه‌دا، شار خرۆشا له‌خۆشی گه‌ڕانه‌وه‌یان. دووره‌وڵاتان به‌یه‌ك شادبوونه‌وه، خۆشی و شادی گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و ماڵ و خانه‌وادانه‌ی كه كه‌سێكیان له‌ناو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا بوون و چه‌ندین ساڵ بوو لێیان دوور بوون.
سه‌رقافڵه‌ی په‌نابه‌ران، هاوڕێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كه‌ی پاشا، چوونه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا، به‌تایبه‌تی په‌یامه‌كه‌ی پاشایان گه‌یاند: “ئه‌گه‌ر له‌به‌ر كاروباری خه‌ڵك نه‌بووایه خۆم ده‌هاتم بۆ لای و قاچه‌كانیم ماچ ده‌كرد، داوای لێخۆشبوونم بۆ بكات”..
پێغه‌مبه‌ری خوا، هه‌ر كه گوێی له‌په‌یامی پاشای دادپه‌روه‌ر بوو، هه‌ستا ده‌ستنوێژی نوێ كرده‌وه و سێ جار بۆی پاڕایه‌وه: “خوایه! له نه‌جاشی خۆش ببه. خوایه! له نه‌جاشی خۆش ببه. خوایه! له نه‌جاشی خۆش ببه”.. هه‌موو جارێكیش كۆمه‌ڵی ئاماده‌بووان “ئامین”یان بۆ پاڕانه‌وه‌كه ده‌كرد.. نزایه‌ك پێغه‌مبه‌ر بیكات و ئیماندارانی ڕاستگۆ ئامینی بۆ بكه‌ن، چه‌ند گه‌وره‌یه..
پاشان به‌ڕێزه‌وه نوێنه‌ره‌كه‌ی پاشا ڕه‌وانه كرایه‌وه و پێیانوت كه چی بینیوه بۆ پاشای بگێڕێته‌وه.
(4) مه‌رگی ناواده
چوار ساڵ دواتر، پاشا چووه‌ته ته‌مه‌نه‌وه، ورده ورده هێز و تواناكه‌ی جارانی نامێنێت، نه‌خۆشی زۆری بۆ هێناوه، تا ئه‌وه‌بوو ڕۆژێك كۆشكی پاشایه‌تی مه‌رگی ناواده‌ی پاشای به‌گوێی هاوڵاتییانی مه‌مله‌كه‌تدا ڕاگه‌یاند.. وڵات سه‌رتاپا بۆ مه‌رگی پاشای دادپه‌روه‌ر ڕه‌شپۆش و خه‌مبار بوو.. پرسه‌ی سه‌رتاسه‌ریی بوو، خه‌ڵكی به دڵ بێتاقه‌تی مه‌رگی پاشا بوون.
هه‌مان ڕۆژ، به‌ڵام سه‌دان كیلۆمه‌تر دوور له كۆشكی پاشایه‌تی، له‌شوێنێكی دیكه، له‌مه‌دینه، پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر به‌بێتاقه‌تی و خه‌مبارییه‌وه هاته ناو خه‌ڵك، ئیمانداران و هاوه‌ڵانی پرسیاریان كرد له‌هۆی بێتاقه‌تبوونی، ئه‌ویش فه‌رمووی “براكه‌تان، له‌خاكی حه‌به‌شه وه‌فاتی كرد”.. “براكه‌تان”، ئای له‌و نازناوه گه‌وره‌یه.. ئای له‌و شه‌ره‌فه مه‌زنه، پاشایه‌ك به‌بێئه‌وه‌ی چاوی به بینینی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر ڕوون بووبێته‌وه، هه‌ر دووراودوور، شه‌ره‌فی بوونه‌برای پێبه‌خشرا، پێشتریش شه‌ره‌فی نازناوی “پاشای دادپه‌روه‌ر”ی پێ‌درابوو.. وا ئه‌مڕۆ خوا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی ئاگادار كردووه له‌وه‌فاتكردنی، هاوه‌ڵان به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاتی خۆی په‌نابه‌ر بوون له‌وڵاته‌كه‌یدا، فره خه‌مبار بوون بۆ مردنی، بێتاقه‌تی سیمای داپۆشین. هه‌واڵه‌كه به‌شاری مه‌دینه‌شدا بڵاوبوویه‌وه، فه‌رمان هات كه كێ بۆیده‌كرێت ئاماده‌بێت نوێژی مردوو له‌سه‌ر پاشای دادپه‌روه‌ری دووره‌وڵات ده‌كرێت..
مسوڵمانان جه‌م بوون، له مزگه‌وت چوونه ده‌ر و له‌ده‌شتاییه‌كدا پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر ڕیزی كردن و به‌كۆمه‌ڵ نوێژی مردوویان له‌سه‌ر پاشای كۆچكردوو كرد و نزا و پاڕانه‌وه‌ی به‌كوڵیان بۆ كرد..
ئه‌و پاشایه‌ك بوو، به‌دادپه‌وه‌ریی ده‌ستیپێكرد و به‌دادپه‌روه‌ریی ژیا و به‌ئیمانداریی وه‌فاتی كرد، پێغه‌مبه‌رێك شایه‌تی بۆدا و تاكه پاشا و سه‌رۆك بوو كه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر نوێژی مردووی له‌سه‌ر كرد.. ئێمه‌ش ئه‌و ڕۆژه به‌دڵ ئاماده‌بووین، نوێژمان كرد و له‌ده‌فته‌ری چیرۆكه‌كه‌ماندا مانگی ڕه‌جه‌بی ساڵی نۆیه‌می كۆچیمان تۆمار كرد..