چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی وۆرکشۆپێک لەبارەی ئایندەناسیی سازدەکەن

سەنتەری زەهاوی بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی وۆرکشۆپێکیان بۆ لەبارەی ئایندەناسیی سازکرد.

ئەمڕۆ ڕۆژی پینجشەممە (۲۷.۷.۲٠۲۳) سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەوەی فیکریی، بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی لە هۆڵێ کۆنگرێسی زانکۆ، وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان لەبارەی ئایندەناسیی بە ناونیشانی (زانکۆی  سلێمانی لە ۲٠٥٠ دا) سازکرد.

لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بەڕێز پ.د.سەباح بەرزنجی، وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و سپاسی سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکایەتیی زانکۆی کرد بۆ وەڵامدانەوەی دەستپێشخەریی سەنتەری زەهاوی بۆ ئەنجامدانی ئەم وۆرکشۆپە و کاری هاوبەشی تر بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری زانکۆ و  بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر بۆ خوێندنی باڵا لە کوردستان.

پاشان بەرێز (پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی)، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، وتەیەکی پێشکەشکرد و سپاسی سەنتەری زەهاوی کرد و ئاماژەی بە گرنگی پرسی ئایندەناسیی کرد بۆ زانکۆ و خوێندنی باڵا بە گشتی.

پاشان کارە کردەییەکانی وۆرکشۆپەکە دەستیپێکرد و خولەکە لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. عەبدولواحید جەلال نوری) دەوترێتەوە و دوو ڕۆڵ دەخایەنێت و تێیدا ڕوانگەی (٢٠٥٠) دادەڕێژرێت.

شیاوی باسە ۆرکشۆپەکە ئەنجومەنی زانكۆ و كارگێڕیی زانكۆ و چەند مامۆستایەكی زانکۆی دایک (زانکۆی سلێمانی)تێدا بەشدارن..

هەر لە مەراسیمی دەسپێکدا سەنتەری زەهاوی قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ (پ.د.کۆسار محەمەد عەلی موراد)و بەڕێز (پ.ی.د.پێشڕەو حمەجان) و بەڕێز (پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی)و بەرێز (پ.ی.د. عەبدولواحید جەلال نوری) ڕاهێنەری ۆرۆکشۆپەکە.

جێی باسە سەنتەری زەهاوی هەمیشە لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی زانستی و خوێندنی باڵایە و بۆ ئەمەش بەردەوام کاری جیاواز هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ و ناوندە زانستییەکان دەکات لە هەرێمی کوردستان.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply