وه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه قورئانی پیرۆز هه‌موو باس و بابه‌تێكی تێدا جێ كراوه‌ته‌وه و له گشت زانست و هونهرێكیش دواوه _ جا ڕاسته‌وخۆبێ (مهنتوق) یان به ئاماژه و مه‌دلول (مه‌فهوم)_، وه له بواره‌كانی زانستی سه‌رده‌میشدا نه‌ك دوا نه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی داهێنانه‌كانه.
یه‌كێك له‌و هونه‌رانه‌ی كه له قورئاندا به ڕونی و ڕاشكاوی باسی لێوه كراوه و گرنگی پێدراوه هونه‌ری ڕه‌نگه‌كانه، كه پێم وایه ئێمه تاكو ئێستا وه‌ك پێویست ئاووڕمان له‌م بواره نه‌داوه‌ته‌وه و به هه‌ندمان وه‌رنه‌گرتووه؛ چون ئه‌گه‌ر بێت‌و تێڕامانێك له قورئان بكه‌ین و سه‌رنجێكی خێرای بده‌ین ئه‌و كات ده‌بینین زۆرێك له ڕه‌نگه جۆراوجۆره‌كان خراونه‌ته به‌رچاو و به زه‌قی باسیان هاتووه.
توێژه‌ران پێیان وایه ڕه‌نگه‌كانیش به ئه‌ندازه‌ی ڕوناكی پێویست و به‌هادارن، چونكه ته‌نها ڕوكهشێك نییه نمایش بكرێت و به‌س، به‌ڵكو هه‌ر ڕه‌نگه و فه‌لسه‌فه‌ی تایبه‌تی و ده‌رهاویشته و مه‌دلولاتی خۆی هه‌یه و خوێندنه‌وه‌ی قوڵتر له‌خۆ ده‌گرێت. به تایبه‌ت له‌لای هونه‌رمه‌ندان و دیزاینه‌ران و قاڵبوانی بواره‌كه ڕه‌نگدانه‌وه و كاردانه‌وه هه‌ستیه‌كانی مرۆڤی لێوه ده‌خوێنرێته‌وه.
بایه‌خ و گرنگی جۆربه‌جۆری ڕه‌نگه‌كان:
بێگومان هونه‌ری ڕه‌نگه‌كان شتێكی ساده و ڕۆتینی كه‌م بایه‌خ نییه، به‌ڵكو بوارێكی گرنگه و ده‌بێت به جوانی و دیقه‌ته‌وه لێی بڕوانین و قسه‌ی جدی له‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه:
1ـ جۆراوجۆری ڕه‌نگه‌كان یه‌كێكه له ڕه‌هه‌نده‌كانی هونه‌ر و هه‌ست و جوانی و زه‌وق، كه جوانیش یه‌كێكه له ڕه‌گه‌زه ویستراوهكانی خوای گه‌وره له به‌دیهێنان و نه‌خشاندنی گه‌ردوندا.
2ـ جۆراوجۆری ڕه‌نگه‌كان به هێما و زمانێكی جیهانی داده‌نرێت له زۆربه‌ی شارستانێتیهكاندا، به تایبه‌تیش له‌لای هونه‌رمه‌ندان و وێنه‌كێشان، وه له‌نێو زۆرینه‌ی گه‌لانی جیهانیشدا واتای ڕه‌نگه‌كان هاوبه‌ش و چونیه‌كن.
3ـ ڕه‌نگه جیاوازه‌كان له‌لایه‌كه‌وه نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵات و قودره‌تی په‌روه‌ردگارن، له‌هه‌مانكاتیشدا سۆز و میهره‌بانی خودای مه‌زن نیشان ده‌دات له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی.
په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رموێت: [أَڵمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَڵ مِنَ السَّمَاء مَاوً فَأَخْرَجْنَا بِهِ پَمَرَاتٍ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهَا وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِیض وَحُمْرٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِیبُ سُودٌ وَمِنَ النَّاسِ وَالدَّوَابِّ وَالْأَنْعَامِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ كَذلِكَ إِنَّمَا ێخْشَی اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُڵمَاء إِنَّ اللَّهَ عَزِیزٌ غَفُورٌ]. فاطر: 27 ـ 28.
واته: ئایا سه‌رنجت نه‌داوه كه به ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه جا ئێمه ئه‌و بارانه جۆره‌ها به‌روبومی جیاوازمان ده‌رهێناوه كه (ڕه‌نگیان، قه‌باره‌یان، تامیان، بۆنیان، شێوه‌یان، شوێنیان، وه‌رزیان) جیاوازه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ له كه‌ژ و كێوه‌كانمان به زنجیره كێشاوه، هه‌یانه چین و هێڵ و نه‌خشی سپی و سوره و ئه‌وانیش ڕه‌نگیان جیاوازه، وه هه‌شیانه ڕه‌نگی ڕه‌شێكی تاریك و تۆخه. هه‌روه‌ها به‌و شێوه‌یه له خه‌ڵكیش، له گیانداران و ماڵاتیش جۆره‌ها ڕه‌نگ و شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز هه‌یه، به‌ڕاستی هه‌ر زاناكان په‌ی به‌و نهێنیانه ده‌به‌ن و له‌ناو به‌نده‌كانی خوادا هه‌ر ئه‌وان له خوا ده‌ترسن، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زۆر باڵاده‌سته و زۆریش لێخۆشبووه.
4ـ له‌لایه‌كی دیكه‌وه جیاوازی و جۆراوجۆری ڕه‌نگه‌كان یه‌كێكه له‌و ناز و نیعمه‌تانه‌ی كه خوای گه‌وره ڕژاندویه‌تی به‌سه‌رماندا و داواشمان لێده‌كات به گه‌وره و گرنگی بزانین.
5ـ خوای مه‌زن له چه‌ندین شوێندا ئاماژه به بوونی ڕه‌نگه جیاوازه‌كان ده‌كات و ڕێنمونیمان ده‌كات بۆ وورد بوونه‌وه و تێڕامان لێیان، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: [وَمِنَ اێتِهِ خَلقُ السَّمَواتِ واالاض واختِڵافُ ألسِنَتِكُم وأَلْوَانِكُمإِنَّ فِی ذلِكَ ڵاێاتٍ للعالِمِینَ]. الروم: 22.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: [وَمَا ذرَأَ ڵكُمْ فِی الارض مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ إِنَّ فِی ژَلِكَ ڵاێهً لِّقَوْمٍ ێذكَّرُونَ]. النحل: 13. دووباره ده‌فه‌رموێت: [أَڵمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنزَڵ مِنَ السَّمَاء مَاء فَسَڵكَهُ ينَابِیعَ فِی الارض پُمَّ یُخْڕجُ بِهِ زَرْعًا مُّخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ پُمَّ ێهِیجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا پُمَّ ێجْعَلُهُ حُطامًا إِنَّ فِی ذلِكَ ڵذكْرَی لوْلِی الالْبَابِ]. الزمر: 21. دیسانه‌وه ده‌فه‌رموێت: [پُمَّ كُلِی مِن كُلِّ الپَّمَرَاتِ فَاسْلُكِی سُبُڵ رَبِّكِ ذلُلاً ێخْرُجُ مِن بُطونِهَا شَرَابٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِیهِ شِفَاء لِلنَّاسِ إِنَّ فِی ذلِكَ ڵاێهً لِّقَوْمٍ ێتَفَكَّرُونَ]. النحل: 69.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌م ئایه‌تانه بده‌ین ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه جیاوازی و جۆراو جۆری ڕه‌نگه‌كان ڕێ نیشانده‌رن بۆ ووردبوونه‌وه و تێڕامان له ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار و سۆز و به‌زه‌ییشی.
چونكه بیهێنینه پێش چاوی خۆمان ئه‌گه‌ر ئه‌م دنیایه ته‌نها له یه‌ك ڕه‌نگ یان چه‌ند ڕه‌نگێكی دیاریكراو پێكبهاتایه ئه‌وكات چ هه‌ستێكمان ده‌بوو؟!
یاخود ووردببینهوه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك به‌فر دنیای ته‌نی و ته‌واوی زه‌وی داپۆشی، سه‌یركه هه‌رچه‌نده دیمه‌نێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام دنیا هه‌مووی ئه‌و ڕه‌نگه بوایه ئایا جوانییه‌كی ئه‌وتۆمان به‌دی ده‌كرد؟ بێگومان نه‌خێر.
ئه‌ی ئه‌و كات هه‌ستی ئه‌و كه‌سانه چۆن ده‌بوو كه ڕقیان له ڕه‌نگی سپییه؟!!
كه‌واته ڕه‌نگه جیاوازه‌كان نیعمه‌تێكی به قه‌در و قیمهتن و خه‌ڵاتێكی په‌روه‌ردگاره بۆمان.
كاتێك له بوونه‌وه‌ر وورد ده‌بینه‌وه ده‌بینین هه‌ر شته و ڕه‌نگێكی جیاواز و تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، بۆ نمونه: میوه‌كان، گوڵه‌كان، دره‌خته‌كان، هتد… هه‌روه‌ها خۆر ڕه‌نگێكی تایبه‌تی هه‌یه كه زه‌رده، ئاسمان و ده‌ریاكان شینن، شه‌و تاریك و ڕه‌شه، ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌كانیش هه‌ریه‌كه و ڕه‌نگێكی تایبه‌تییان هه‌یه، وه هه‌روه‌ها …
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه لێكۆڵه‌ران و پزیشكانی ده‌رونی جه‌خت له‌سه‌ر ئیجابیه‌تی و سوده فرهچهشنهكانی ئه‌م جۆراوجۆرێتیه ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن: هه‌ر ڕه‌نگه و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، هه‌ریه‌كه‌یشیان كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی و گۆڕینی مه‌زاج و ناخی مرۆڤ و، ته‌نانه‌ت هه‌ر ڕه‌نگه و كاردانه‌وه و گوزارشتی تایبه‌تیشی هه‌یه، وه‌ك دواتر باسی لێوه ده‌كه‌ین.
به‌م پێشه‌كییه‌ی ڕابورد به‌سنده ده‌كه‌ین و ده‌چینه سه‌ر باس و ناوی ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی كه له قورئانی پیرۆز و فه‌رموده شیرینه‌كانی پێغه‌مبه‌ردا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) باسیان هاتووه:
یه‌كه‌م/ ڕه‌نگی سپی:
له چه‌ندین شوێنی قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌كانی حه‌زره‌تدا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئاماژه به ڕه‌نگی سپی دراوه، ئاشكرایشه ڕه‌نگی سپی هه‌روه‌ك ده‌رونناسان ده‌ڵێن: ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر پاكی و به‌رائه‌ت و ئاشتی و ئاشتیخوازی و گه‌شبینی ده‌كات.
بۆیه ده‌بینین (ئیحرام)ی حاجیان و پۆشاكی بوك و كفنی مردووان و مێزه‌ری زانایان ڕه‌نگه‌كه‌ی سپییه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی پاكی و به‌رائه‌ت و ئاشتیخوازی به به‌رامبه‌ریان بده‌ن.
پێغه‌مبه‌ریش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هانمان ده‌دات بۆ له‌به‌ر كردنی جل و به‌رگی سپی، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: ((ألبسوا من ثیابكم البیاض فإنها من خیر پیابكم وكفنوا فیها موتاكم….)). رواه أصحاب السنن. واته: ڕه‌نگی جل و بهرگهكانتان با سپی بێت، چونكه سپی باشترین ڕه‌نگه، وه مردووه‌كانتان له كفنی ڕه‌نگ سپی‌دا كفن بكه‌ن.
هه‌ریه‌كه له حه‌زره‌تی (جوبره‌ئیل و میكائیل)ـیش (سه‌لامی خوایان لێبێت) جلی سپییان له‌به‌ر كردووه، هه‌روه‌ك (سه‌عد) خوای لێڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: ((رأیت بشمال النبـی صلی الله علیه وسلم رجلین علیهما پیاب بیض یوم أحد ما رأیتهما قبل ولابعد)). رواه البخاری: 5628. واته: له غه‌زای (ئوحود)دا له‌لای چه‌پی پێغه‌مبه‌ره‌وه (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) دوو پیاوم بینی (واته جوبره‌ئیل و میكائیل) به‌رگی سپییان له‌به‌ردابوو پارێزگاری‌یان له پێغه‌مبه‌ر ده‌كرد، ئه‌و دوو پیاوه نه پێشتر بینیومن، نه دواتریش بینیمنه‌وه.
ڕه‌نگی ده‌موچاوی به‌هه‌شتیه‌كانیش له قیامه‌تدا سپییه، وه‌كو خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێت: [ێوْمَ تَبْێض وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ فَأَمَّا الَّذینَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكْفَرْتُم بَعْدَ إِیمَانِكُمْ فَذوقُواْ الْعَذابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ وأما الذین ابْێضتْ وُجُوهُهُمْ فَفِی رَحْمَهِ اللّهِ هُمْ فِیهَا خَالِدُونَ]. ال عمران: 106 ـ 107.
هه‌روه‌ها به‌شێك له نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شتیش ڕه‌نگیان سپییه، وه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: [بَيْضَاء لَذَّةٍ لِّلشَّارِبِينَ]. الصافات: 46.
هه‌ندێك له‌و ئایه‌تانه‌ی باسی ڕه‌نگی سپی تێداكراوه:
1ـ [وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِیض وَحُمْرٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِیبُ سُودٌ]. فاگر: 27.
2ـ [وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّی ێتَبَیَّنَ ڵكُمُ الْخَیْط الابْێض مِنَ الْخَیْط الاسْوَدِ مِنَ الْفَجْڕ]. البقره: 187.
3ـ [وَنَزَعَ ێدَهُ فَإِذا هِێ بَیْضاء لِلنَّاڤِڕینَ]. اڵ‌عراف: 108.
ئه‌مانه و چه‌ندین شوێنی دیكه وه‌ك سوره‌ته‌كانی (الشعرا‌و: 33، النمل: 12، طه: 22، القصص: 32، یوسف: 84).
كه‌واته ڕه‌نگی سپی ڕه‌نگێكی پیرۆز و شه‌رعیی و سونه‌تیه، باش وایه مسوڵمانان به‌شێك له جل و به‌رگ و كاڵاكانیان ڕه‌نگی سپی بێت.
دووه‌م/ ڕه‌نگی سه‌وز:
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و شا ڕه‌نگانه‌ی كه له قورئانی پیرۆزدا باسی لێوه‌كراوه، ڕه‌نگی سه‌وز ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر ژیان و نوێ بوونه‌وه ده‌كات و، له قورئانی پیرۆزدا (هه‌شت) جار باسی هاتووه، كه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ ده‌رگاكانی به‌هه‌شت كه ژماره‌یان (هه‌شت) درگایه.
خوای گه‌وره باس له‌م ڕه‌نگه ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: [وَسَبْعِ سُنبُلاَتٍ خُچْرٍ وَأُخَرَ ێابِسَاتٍ لَّعَلِّی أَرْجِعُ إِڵی النَّاسِ ڵعَلَّهُمْ ێعْڵمُونَ]. یوسف: 43.
وه‌ك ده‌بینین حه‌وت ساڵه پڕ خێر و خۆشی و ئاسودهییهكهی سه‌رده‌می حه‌زره‌تی (یوسف) سه‌لامی خوای لێبێت به‌ناوی سه‌وزیی و سه‌وزاییه‌وه ناوی هاتووه، كه‌واته ڕه‌نگی سه‌وز ده‌لاله‌ت له ژیان ژیانه‌وه و خێر و به‌ركه‌ت ده‌كات.
زۆرێك له نیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت ڕه‌نگیان سهرزه، وه‌ك له‌م ئایه‌تانه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه: [مُتَّكِئِینَ عَڵی رَفْرَفٍ خُچْرٍ وَعَبْقَڕیّ حِسَانٍ]. الرحمن: 76. هه‌روه‌ها ئایه‌تی: [وَێلْبَسُونَ پِێابًا خُضرًا مِّن سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُّتَّكِئِینَ فِیهَا عَڵی الارَائِكِ نِعْمَ الثوَابُ وَحَسُنَتْ مُرْتَفَقًا]. الكهف: 31. دووباره خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێت: [وَهُوَ الَّذێ أَنزَڵ مِنَ السَّمَاء مَاء فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ كُلِّ شَیْء فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضرًا نُّخْڕجُ مِنْهُ حَبًّا مُّتَرَاكِبًا وَمِنَ النَّخْلِ مِن طلْعِهَا قِنْوَانٌ دَانِێهٌ وَجَنَّاتٍ مِّنْ أَعْنَابٍ وَالزَّیْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُشْتَبِهًا وَغَیْرَ مُتَشَابِهٍ انڤُرُواْ إِلِی پَمَڕهِ إِذا أَپْمَرَ وَێنْعِهِ إِنَّ فِی ذلِكُمْ ڵاێاتٍ لِّقَوْمٍ یُۆْمِنُونَ]. الا‌نعام: 99. وه ده‌فه‌رموێت: [أَڵمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنزَڵ مِنَ السَّمَاء مَاء فَتُصْبِحُ الارْض مُخْضرَّهً إِنَّ اللَّهَ ڵطیفٌ خَبِیرٌ]. الحج: 63. وه [مدهامتان]. الرحمن: 64.
حه‌زره‌تیش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) خۆی به‌رگی سه‌وزی پۆشیوه، هه‌ر وه‌ك (ئه‌بو ره‌سمه) ده‌فه‌رموێت: ((إنطلقت مع أبی نحو رسول الله صلی الله علیه وسلم فرأیت علیه بردین أخضرین)). رواه أصحاب السنن. واته: له‌گه‌ڵ باوكمدا چوینه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بینیم دوو باڵاپۆشی سه‌وزی له‌به‌ردا بوو.
له‌وه‌ی ڕابوورد بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌وزی و سه‌وزایی ڕه‌نگێكی په‌سه‌ند و شه‌رعییه، وه مایه‌ی دڵئارامی و خۆشییه، هه‌روه‌ك ووتراویشه:
پلاپ یذهبن عن المر‌و الحزن *** الما‌و والخضراو والوجه الحسن.
واته: سێ شت خه‌م و پهژاهی مۆرڤ ده‌ڕه‌وێنێته‌وه: ئاو، سه‌وزایی، ده‌م و چاوی مۆرڤی خواناس و جوان.
هه‌مووشمان ئه‌وه‌مان له‌لا ڕوونه كه له بههاراند چونكه دونیا سه‌ورزی پۆشیوه، مرۆڤ له خۆیه‌وه ئارام و ئاسوده‌یه و هه‌ست به‌دڵنیایی و چێژ ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه كه ڕه‌نگی نه‌خۆشخانه‌كان و جل و به‌رگی پزیشكان سه‌وزه، چونكه وه‌ك ووتمان سه‌وز مانای ژیانی تێدایه و ڕه‌نگێكی ئومێدبه‌خشه به مرۆڤ.
له ڕاپۆرتێكد هاتووه كه پردی (بلاك فرایار) له (له‌نده‌ن)ی پایته‌ختی (به‌ریتانیا) كه پێشتر ڕه‌نگه‌كه‌ی (ڕه‌ساسی) بوو، خه‌ڵكێكی زۆر كه له ژیان بێزار و نا‌ئومێد بوون له‌و پرده‌دا خۆیان هه‌ڵده‌دایه خواره‌وه، ئه‌و پرده بوو بوو به دوا وێستگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هیچ ئومێدێكیان به ژیان نه‌مابوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م دیاردانه‌ش ناوی لێنرابوو پردی (بلاك فرایار)، به‌ڵام توێژه‌ره‌وانی ئه‌و ووڵاته هاتن بیریان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م ڕه‌نگه ڕه‌ساسییه بگۆڕن بۆ ڕه‌نگی سه‌وز، دوای گۆڕینی ڕه‌نگه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وت ڕێژه‌ی خۆ كوشتن له‌و پرده‌دا بۆ ئاستێكی به‌رچاو دابه‌زیوه و كه‌م بۆته‌وه.
سێهه‌م/ ڕه‌نگی زه‌رد:
دیسانه‌وه ئه‌م ڕه‌نگه‌ش له قورئانی پیرۆزدا باس كراوه، توێژه‌ره‌وان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زه‌رد ڕه‌نگی جۆش و خرۆش و ڕونی و متمانه و هێزه. به تایبه‌ت زه‌ردی ئاڵتونی بۆ پاراستنی جه‌سته له په‌ڵه و له ژه‌هراوی بوون سودبه‌خشه.
ئه‌م ڕه‌نگه له قورئانی پیرۆزدا چه‌ند جارێك هاتووه، وه‌ك: [قَالُواْ ادْعُ ڵنَا رَبَّكَ یُبَیِّن لَّنَا مَا ڵوْنُهَا قَاڵ إِنَّهُ ێقُولُ إِنّهَا بَقَرَهٌ صَفْرَاء فَاقِعٌ لَّوْنُهَا تَسُرُّ النَّاڤِڕینَ]. البقره: 69. هه‌روه‌ها: [وَڵئِنْ أَرْسَلْنَا ڕیحًا فَرَأَوْهُ مُصْفَرًّا لَّڤَلُّوا مِن بَعْدِهِ يكْفُرُونَ]. الروم: 51. وه: [پُمَّ ێهِیض فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا پُمَّ ێجْعَلُهُ حُطامًا إِنَّ فِی ذلِكَ ڵژِكْرَی لاوْلِی الالْبَابِ]. الزمر: 21. دیسانه‌وه ده‌فه‌رموێت: [اعْڵمُوا أَنَّمَا الْحَێاهُ الدُّنْێا ڵعِبٌ وَڵهْوٌ وَزِینَهٌ وَتَفَاخُرٌ بَیْنَكُمْ وَتَكَاثرٌ فِی الامْوَالِ وَاڵاوْڵادِ طمَپَلِ غَیْپٍ أَعْجَبَ الْكُفَّارَ نَبَاتُهُ پُمَّ ێهِیض فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا پُمَّ ێكُونُ حُطامًا وَفِی الاخِرَهِ عَذابٌ شَدِیدٌ وَمَغْفِرَهٌ مِّنَ اللَّهِ وَڕضوَانٌ وَمَا الْحَێاهُ الدُّنْێا إِلاَ مَتَاعُ الْغُرُور]. الحدید: 20. هه‌روه‌ها ئایه‌تی: [كَأَنَّهُ جِمَاڵتٌ صُفْرٌ]. المرسلات: 33.
(فه‌زلی كوڕی عه‌باس)یش ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێت: ((دخلت علی رسول الله صلی الله علیه وسلم فی مرچه الذی توفی فیه وعلی رأسه عصابه صفراو فسلمت علیه، فقال: «یا فضل» قلت: لبیك یا رسول الله، قال: «اشدد بهذه العصابه رأسی» قال: ففعلت)). رواه الترمذی فی الشمائل: 137. واته: له‌و نه‌خۆشییه‌ی كه حه‌زره‌ت (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) تێیدا وه‌فاتیكرد چوم بۆلای و سڵاوم لێ‌كرد، پارچه قوماشێكی (زه‌رد) به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه بوو، فه‌رموی: ئه‌ی فه‌زل، منیش ووتم: به‌ڵێ قوربان. فه‌رمووی: ئه‌م پارچه په‌ڕۆیه سه‌رمی پێ ببه‌سته، منیش بۆم به‌ست.
هه‌روه‌ها صه‌حابه‌ی به‌ڕێز (ئیبن عه‌باس) خوای لێڕازی بێت، ده‌رباره‌ی ڕه‌نگی زه‌ردی تۆخ ده‌فه‌رموێت: (الصفره تسر النفس). تفسیر القرگبـی: 1/ 363. واته: ڕه‌نگی زه‌رد مرۆڤ دڵخۆش ده‌كات.
ئیمامی (عه‌لی)ـیش خوای لێڕازی بێت، ده‌فه‌رموێت: (من لبس نعلی جلد أصفر قلّ همه). تفسیر القرطبـی: 1/ 363. واته: هه‌ركه‌سێك نه‌عل و پێڵاوی چه‌رمی زه‌رد له پێ بكات خه‌م و په‌ژاره‌ی كه‌م ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین ئه‌م ئایه‌ت و فه‌رمودانه هه‌ندێكیان به ئیجابیه‌وه باسی ڕه‌نگی زه‌ردی تێدا كراوه، هه‌ندێكیشیان به سلبی، زانایان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر زهردییهكه تێر و تۆخ بوو (وه‌ك زه‌ردی ئاڵتونی، كه ڕه‌نگی مانگاكه‌ی به‌نی ئیسرائیله) ئه‌وا گرنگ و سود به‌خشه.
ئه‌وه‌ش ناشارنه‌وه كه هه‌ندێك زه‌ردی ده‌بێته مایه‌ی مه‌له‌لی و بێزاری و هه‌ست ماندوكردن.
كه‌واته زه‌ردی هاوبه‌شه له نێوان خۆشی و ناخۆشی و زیان و قازانجدا، به‌ڵام ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندی به جۆری زهردییهكهوه هه‌یه.
چواره‌م/ ڕه‌نگی سوور:
ئه‌م ڕه‌نگه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته و زیادكردنی هه‌ستی سۆز و خۆشه‌ویستی و زیادكردنی لێدانی دڵ به‌سوده.
ئه‌م ڕه‌نگه ته‌نها یه‌ك جار له قورئانی پیرۆزدا هاتوه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [أَڵمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنزَڵ مِنَ السَّمَاء مَاء فَأَخْرَجْنَا بِهِ پَمَرَاتٍ مُّخْتَلِفًا أَلْوَانُهَا وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِیچٌ وَحُمْرٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِیبُ سُودٌ]. فاگر: 27.
له نه‌ریتی كوردهواری خۆماندا به‌داخه‌وه هه‌ندێك جار له‌به‌ر كردنی جل و به‌رگی ڕه‌نگ سور به عه‌یبه و نه‌نگی سه‌یر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاووڕێك له جل و به‌رگی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان بده‌ینه‌وه، ده‌بینین جل و به‌رگی سوریشی له‌به‌ر كردوه، هه‌روه‌ك (به‌رائـ) خوای لێ ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: ((كان النبـی صلی الله علیه وسلم مربوعا، قد رأیته فی حله حمراء ما رأیته شیئا أحسن منه)). رواه البخاری: 5848. واته: پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) باڵای مامناوه‌ند بوو (نه كورت نه درێژ)، من بینیم باڵاپۆشێكی سوری له‌به‌ردا بوو، هیچ كه‌سێكم نه‌دیوه له ئه‌و جوانتر بێت.
پێنجه‌م/ ڕه‌نگی شین:
ئه‌م ڕه‌نگه بۆ دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌سوده و پشوو ده‌به‌خشێت به جه‌سته و ده‌رون، ئه‌م ڕه‌نگه ته‌نها یه‌ك جار له قورئاندا باس كراوه، ئه‌ویش له سوره‌تی (ته‌ها) ئایه‌تی ژماره (102)، كه خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێت: [ێوْمَ یُنفَخُ فِی الصُّوڕ وَنَحْشُرُ الْمُجْڕمِینَ ێوْمَئِذ زُرْقًا]. واته: له ترسی سزای خودا و له‌كاتی زیندوو بوونه‌وه‌دا چاوی تاوانباران شین هه‌ڵده‌گه‌ڕێت.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ڕه‌نگی شین ڕه‌نگێكی ناپه‌سه‌ند بێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك ووتمان هه‌ر ڕه‌نگه و تایبه‌تمه‌ندی و گوزارشتی خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌تا ده‌بینین ڕه‌نگی ئاسمان و ده‌ریاكان شینه.
په‌روه‌ردگارمان له قورئاندا ده‌فه‌رموێت: [أفلم ینظروا إلی السما‌ء فوقهم كیف بنیناها و زیناها و مالها من فروج]. ق: 6. واته: ئایا سه‌رنجی ئه‌و ئاسمانه‌یان نه‌داوه كه له سه‌ریانه‌وه‌یه چوَن دروستمان كردوه و ڕازاندومانه‌ته‌وه، وه هیچ درز و كه‌لێنێكی تیادانییه.
پێشه‌وا (غه‌زالی) ڕه‌حمه‌تی لێبێت له كتێبی (الحكمه فی مخلوقات الله)دا ده‌فه‌رموێت: خوا ئاسمانی به ڕه‌نگێك كێشاوه كه له هه‌موو ڕهنگهكانیتر بۆ چاو باشتره، چونكه ئه‌گه‌ر ئاسمان تیشك یان ڕوناكی هه‌بوایه ئه‌وا زیانی به ته‌ماشاكار ده‌گه‌یاند، سه‌یركردنی ڕه‌نگی شین و سه‌وز له‌گه‌ڵ بینین‌دا گونجاوه.
جێی خۆیه‌تی لێره‌دا بپرسین ئایا بۆچی ڕوناكی خۆر سپییه به‌ڵام ڕه‌نگی ئاسمان سپی نییه و شینه؟ لێكدانه‌وه‌ی فیزیایی بۆ ئه‌مه چیه؟
زانایانی فیزیایی سه‌لماندویانه كه شه‌پۆله‌كانی بنه‌وشه‌یی و شین كورتن و ده ئه‌وه‌نده‌ی شه‌پۆله ڕوناكیه درێژه‌كان په‌رش و بڵاو ده‌بنه‌وه، كه توشی ڕه‌نگی سور ده‌بێت تیشكی سور ده‌ستبه‌جێ بوَ ناو هه‌وای زه‌وی ده‌گوازرێته‌وه، كه‌چی شه‌پۆله‌كانی شین كه كورته هه‌ر له جێی خوَی په‌رش ده‌بێته‌وه به ته‌نولكه هه‌وایی و ئاو و توَز و خوَڵهكاندا كه له هه‌وادایه ئه‌وه ئه‌و ڕوناكیه په‌رش بووه‌وه‌یه.
شه‌شه‌م/ ڕه‌نگی ڕه‌ش:
ئه‌م ڕه‌نگه له نێو نه‌ریت و كه‌لتوری زۆرێك له گه‌لاندا ڕه‌نگێكی گونجاو و ڕاقییه، به ڕه‌نگی وورد بوونه‌وه و تێفكرین و بێ ده‌نگی و بێ لایه‌نی ناسراوه، هه‌ر بۆیه ده‌بینین خه‌ڵكانێكی زۆر له كاتی پرسه و غه‌م و په‌ژاره‌دا ئه‌م ڕه‌نگه ده‌پۆشن.
ڕه‌نگی ڕه‌ش له چه‌ندین ئایه‌تی قورئاندا ڕاسته‌وخۆ ناوی هێنراوه، كه ئه‌مانه‌ن:
1ـ [وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّی ێتَبَیَّنَ ڵكُمُ الْخَیْط الابْێض مِنَ الْخَیْط الاسْوَدِ مِنَ الْفَجْڕ]. البقره: 187.
2ـ [أَڵمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنزَڵ مِنَ السَّمَاء مَاء فَأَخْرَجْنَا بِهِ پَمَرَاتٍ مُّخْتَلِفًا أَلْوَانُهَا وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِیض وَحُمْرٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِیبُ سُودٌ]فاطر: 27.
3ـ [ێوْمَ تَبْێض وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ فَأَمَّا الَّذینَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكْفَرْتُم بَعْدَ إِیمَانِكُمْ فَذوقُواْ الْعَذابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ]. ال عمرن: 106.
4ـ [وَێوْمَ الْقِێامَهِ تَرَی الَّذینَ كَذبُواْ عَڵی اللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّهٌ أَڵیْسَ فِی جَهَنَّمَ مَثویً لِّلْمُتَكَبِّڕینَ]. الزمر: 60.
5ـ [وَإِذا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِمَا ضرَبَ لِلرَّحْمَنِ مَپَلاً ڤَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كظیمٌ]. الزخرف: 17.
وه‌ك له هه‌ندێك له‌م ئایه‌تانه‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه ڕه‌نگی ڕه‌ش ڕه‌نگی دیمه‌نی دۆزه‌خ و دۆزه‌خییه‌كانه له قیامه‌تدا، هه‌روه‌ها ڕه‌نگی ئاگر و دۆزه‌خیش هه‌ر ڕه‌شه، به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه ڕه‌نگی ڕه‌ش به‌د و ناپه‌سه‌ند بێت.
به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) خۆی جل و به‌رگی ڕه‌شی له‌به‌ر كردووه، هه‌روه‌ك (جابر) خوای لێڕازی بێت، ده‌فه‌رموێت: ((أن رسول الله صلی الله علیه وسلم دخل مكه عام الفتح وعلیه عمامه سوداء)). رواه مسلم. واته: پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له كه چووه ناو مه‌كه‌وه مێزه‌رێكی ڕه‌شی له‌سه‌ردا بوو.
هه‌روه‌ها خاتوو (عائیشه)ی دایكمان خوای لێڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: ((صُنعت للنبی صلی الله علیه وسلم برده سوداء فلما عرق فیها وجد ریح الصوف فقذفها وكان یعجبه الریح الطیب)). رواه أبوداود والترمژی. واته: باڵاپۆشێك له خوری ڕه‌ش دروستكرا بۆ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، ئه‌ویش له‌به‌ری كرد، به‌ڵام كه عه‌ره‌قی كرد و زانی بۆنی خورییه‌كه ناخۆشه ئیتر نه‌یكرده به‌ری و لایبرد، چونكه پێغه‌مبه‌ر زۆر حه‌زی له بۆنی خۆشبووه و پێی سه‌رسام بووه.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه گرنگترینی ئه‌و ڕه‌نگه سه‌ره‌كی و ڕه‌سه‌نانه بوون كه له قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌یان بۆ كراوه و باسیان هاتووه. بێگومان ڕه‌نگی دیكه زۆر و زه‌به‌ندن، وه‌ك: مۆر، پرته‌قاڵی، نیلی، وه‌نه‌وشه‌یی، خۆڵه‌مێشی، قاوه‌یی، و هتد… بهلاَم پێده‌چێت ناو و باسیان له‌به‌ر ئه‌وه نه‌هاتبێت كه ڕه‌نگ گه‌لێكی لاوه‌كین و پێكهاته و تێكهڵیهكن له‌و ڕه‌نگه سه‌ره‌كییانه‌ی سه‌ره‌وه. كه هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندی و سودی خۆی هه‌یه، هه‌مووشیان له ڕوی حوكمی شه‌رعییه‌وه ده‌چنه خانه‌ی هه‌مان ڕه‌نگه ڕه‌سه‌نه‌كانی پێشووه، واته حه‌ڵاڵن.
كۆتایی و ده‌ره‌نجام:
له كۆتایی ئه‌م باسه‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌م ده‌ره‌نجامانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ڕێگری له به‌كارهێنانی هیچ جۆره ڕه‌نگێك نه‌كراوه، نه له جل و به‌رگدا، وه نه له هیچ كاڵا و شمه‌كێكدا. به‌ڵكو ته‌نها ڕێگری له ڕه‌نگێك كراوه كه بۆ ناوبانگ و شانازی كردن به‌سه‌ر خه‌ڵكانیتردا به‌كاربهێنرێت.
دووه‌م/ جیاوازی و جۆربه‌جۆری ڕه‌نگه‌كان نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵات و هێزی په‌روه‌ردگارن، له هه‌مان كاتیش‌دا یه‌كێكن له نیعمه‌ته گه‌وره‌كان به‌سه‌رمانه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت له ڕیزی نیعمهتهكاندا بیانژمێرین و شوكرانه و سه‌نای خوای به‌خشنده‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و به قه‌دره‌وه لێیان بڕوانین.
سێیه‌م/ پێویسته زیاتر ئاووڕ له‌م بواره (واته هونه‌ری ڕه‌نگه‌كان) بدرێته‌وه و، توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر گرنگی و بایه‌خیان بكرێت، چونكه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر ده‌رون و ژیان و ژیاری مرۆڤ.
چواره‌م/ هه‌ندێك جار له نه‌ریتی كوردهواری خۆماندا جۆره ڕه‌نگێك په‌سه‌ند ناكرێت، یاخود به عه‌یب و دژه‌باو سه‌یر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها نه‌ریتێكه و دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نییه، به‌ڵكو وه‌ك ڕوونمان كرده‌وه له شه‌ریعه‌تدا هه‌ر كه‌سه و ئازاده چ ڕه‌نگێك هه‌ڵده‌بژێرێت.
پێنجه‌م/ لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه شه‌ریعه‌تی ئیسلام و قورئانی پیرۆز نه‌ك له كاروانی زانست و هونه‌ر دوانه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو له هه‌موو بواره‌كاندا پێشه‌نگه، و حیسابیشی بۆ هه‌موو بوار و لایه‌نه‌كانی ژیان كردووه. هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رموێت: [مافرّطنا فی الكتاب من شیئ]. اڵنعام/ 38. واته: هیچ شتێك نییه كه ئێمه له‌م قورئانه‌دا باسمان نه‌كردبێت و ڕوونمان نه‌كردبێته‌وه.
خشته‌یه‌كی ڕوپێوی بۆ هه‌ژماری ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی له قورئاندا هاتوون:
سه‌رچاوه:
سودم وه‌رگرتووه له‌م توێژینه‌وانه‌ی خواره‌وه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت:
1ـ الالوان ودلالتها فی الحچاره الإسلامیه مع تطبیق علی نماذج من المخطوطات العربیه: أ.د. حنان عبدالفتاح محمد مطاوع، مجله الإتحاد العام لڵاپاریین العرب، العدد: 18، ص: 418 ـ 446.
2ـ اللون ودلالته فی القرا‌ن الكریم: نجاح عبدالرحمن المزارقه، رساله مقدمه إلی عماده الدراسات العلیا استكمالا لمتطلبات الحصول علی درجه الماجستر فی الادب/ قسم اللغه العربیه وێدابها ـ جامعه مۆته 2010.
3ـ الالوان فی القرا‌ن والسنه: حنان ناصر الشعرانی، موقع: www.iijazforum.org
4ـ جمال الالوان فی ایات القرا‌ن: ئالا‌و صقر، موقع: blogs.aljazeera.net
5ـ معانی الالوان فی القرا‌ن الكریم: موقع: www.balagh.co
6ـ الالوان فی القرا‌ن رۆیه فنیه ومدلول: د. أشرف فتحی عبدالعزیز، موقع: quran-m.com
7ـ الالوان فی القرا‌ن: جمال الحنبلی، موقع: albayan.ae |