چالاكیهەواڵ

سەرۆکی سەنتەری زەهاوی سەردانی زانكۆی ئەمریكی لە عیراق – سلێمانی دەکات

پڕۆفیسۆر دكتۆر سەباح بەرزنجی سەرۆكی سەنتەری زەهاوی، سەردانی دكتۆر بیلال وەهاب سەرۆکی زانكۆی ئەمریكی لە عیراق – سلێمانی (AUIS) كردو لە دیدارێكدا كاری هاوبەشی پێكەوەیی نێوان هەردولا باسی لێوەكراو بۆ ئەنجامدانی كاری هاوبەش.
سەرۆكی سەنتەری زەهاوی كورتەیەكی لە كارو چالاكی و ئەو بەرهەمانەی چاپ و بڵاویانكردۆتەوە باسكردو سەرۆكی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانیش باسی لە سەنتەری كەشكۆل كرد لە زانكۆ كەیان بۆ بە ناساندنی كلتورو ڕۆشنبیری و ئەدەبی كوردی بە جیهان، لەم بوارەدا هەردولا سود لە یەكتر وەردەگرن.
شایەنی ئاماژە پێكردنە، هەر لە وسەردانەدا، پڕۆفیسۆر دكتۆر سەباح بەرزنجی، بەهاوڕیەتی پ.ی.د. ژینۆ عەبدولڵا، سیمینارێكی بۆ خوێندكارانی بەشی یاسا لە زانكۆی ئەمریكی پێشكەشكرد دەربارەی گرنگی و بایەخی زمانی عەرەبی و پەیوەندی نێوان ڕایەڵەی ئەدەبی و یاسا، كە جێگای بایەخی خوێندكاران بوو.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply