چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی پێشوازیی لە نوسەر و ڕۆژنامەنووس “ستران عەبدوڵا” دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە، ١/ ٥/ ٢٠٢٥، سەرۆكی سەنتەری زەهاوی، پڕۆفیسۆر دكتۆر سەباح بەرزنجی و بەشێك لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی، لە سەنتەر پێشوازییان لە نوسەر و ڕۆژنامەنووس بەڕێز ستران عەبدوڵا كرد.

لە دیدارێكی دۆستانەدا گفتوگۆی كایەی ڕۆشبیری و پێداویستیی گرنگیدان بە بیری هاوسەنگ و بەهای یەكترقبوڵكرن كرا و بەڕێزیان بە بایەخەوە ڕۆڵ و پێگەی سەنتەری زەهاوییان لە بڵاوكردنەوە ڕۆشنبیریی فیكری موعتەدیل و بەها باڵاكان نرخاند.
لای خۆیەوە سەنتەری زەهاوی، وێڕای بەخێرهێنان و دیداری دۆستانە و گەنگەشەی دۆخی هزریی لە كوردستان لەگەڵ بەڕێزیان، چەند بەرهەمێكی نوێێی سەنتەریان بۆ كردە دیاریی.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply