چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی دیدارێک بۆ ڕێزلێنان لە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد توتنچی ساز دەکات

ئەمڕۆ شەممە، ١٩/ ٠٤/ ٢٠٢٥، سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیكریی، لە هوتێل ڤان ڕۆیاڵ لە شاری هەولێر، دیدارێکی بۆ ڕێزلێنان لە هەوڵ و کۆشش و ماندووبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد توتنچی یەکێک لە سەرکردە دامەزرێنەرەکانی پەیمانگای جیهانیی فیکری ئیسلامیی ساز كرد.

پاش دەستپێكی دیدارەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز، لە سەرەتای دیدارەکەدا بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی سەرۆکی سەنتەری زەهاوی وتەی بەخێرهێنانی پێشکەش کرد و لە وتەکەیدا تیشکی خستە سەر چەند وێستگەیەکی گرنگ لە کار و خەبات و بانگەوازی بەڕێز توتنچی لەسەر ئاستی جیهان و عێراق.
دواتر بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر عومەر كاسوولی ئەمینداری گشتیی پەیمانگای جیهانیی فیکری ئیسلامیی، وتەی پەیمانگای پێشكەش كرد و تیایدا ئاماژەی بە پەیامە گرنگەكانی ژیان و خەباتی بەڕێز توتنچی كرد.
پاشان بەڕێز موحەممەد توتنچی، كوڕی بەڕێز دکتۆر ئەحمەد توتنچی، لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، ڕاستەوخۆ بە وتەیەك دیدارەكەی پڕ جۆشتر كرد و تیشكی خستە سەر دیدگا و پەیامە جوانەكانی ژیان و كاروانی ڕێی باوكی.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا پارچە ڤیدیۆیەكی دۆکیومێنتاریی لەسەر ژیان و كاروانی ڕێی توتنچی پێشكەشی ئامادەبوان كرا، كە سەنتەری زەهاویی ئامادەی كردبوو.
دواتر هەریەك لە بەڕێزان مامۆستا سادق سازانی، وەرگێڕی دوابەرهەمی دكتۆر توتنچی (شەست ساڵ لە نێوان ڕۆهەڵات و ڕۆژئاوادا) بۆ سەر زمانی كوردی و مامۆستا مەحمود مەحمودی، وەرگێڕی كتێبەكە بۆ سەر زمانی فارسی، باسیان لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ كیێبەكە و تێگەیشتنیان بۆ كەسایەتیی باڵای توتنچی كرد.
دواجار بە چركاندنی وێنەی بە كۆمەڵ دیدارەكە بە پایان گەیشت.
شایانی باسە دكتۆر ئەحمەد توتنچی كەسایەتییەكی پایەبەرزی جیهانی ئیسلامییە و لەدایكبووی شاری هەولێرە و كار و چالاكییە بانگخوازی و زانستی و خێرخوازییەكانی هەموو كیشوەرەكانی جیهانی بڕیوە.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply