چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەھاوی سیمینارێك سەبارەت ڕۆژهەڵاتناسیی ڕێكدەخات

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ /٥/ ٢٠٢٥، سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، سیمینارێكی زانستیی بە ناونیشانی «ڕۆژهەڵاتناسی; دەلاقەیەكی ڕۆژئاوایی بۆ كەلەپووری ئیسلامیی» بۆ بەڕێز نوسەر و توێژەر دکتۆر (ئەحمەد محەمەد رازی) لە ھۆڵی سەنتەری زەهاوی لە سلێمانی ڕێکخست، تێیدا بەڕێزیان دید و ڕاڤەیەکی ورد و زانستیی بۆ بابەتەکە خستەڕوو و جەختی لەسەر پۆلێنکردنی کارای ڕۆژهەڵتناسان کردەوە سەبارەت بە کەلەپووری ئیسلامیی خاڵە بەهێزو لاوازەکانی توێژینەوەکانیانی دیاریکرد.

جێی ئاماژەیە بەڕێزیان پسپۆڕی ڕۆژهەڵاتناسی  و چەندین توێژینەوەو وتاری زانستییان لەو بارەیەوە هەیە.

دواتر بەشداربووانیش بە پرسیار و گفتوگۆ و ھاتنەناوەوەکانیان باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و سوپاسی سەنتەری زەهاوییان كرد و داوای بەردەوامیی ئەم جۆرە چالاكییانەیان كرد.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply