
لەمیانەی تاووتوێكردنی توێژینەوەكانی ڕاوندی سێیەمی “بەرنامەی هزری ئیسلامیی”، كە سەنتەری زەهاوی بەڕێوەی دەبات، گفتوگۆی توێژینەوەی دەرچوونی بەڕێز (ئەلەند عەلی عوسمان) بە ناونیشانی “بیروبۆچوون و تایبەتمەندییەكانی نەوەی Z سەبارەت بە هاوسەرگیریی” بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤-٠٥-٢٠٢٦، لە سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی، گفتوگۆی توێژینەوەی دەرچوونی بەڕێز (ئەلەند عەلی عوسمان) بە ناونیشانی “بیروبۆچوون و تایبەتمەندییەكانی نەوەی Z سەبارەت بە هاوسەرگیریی” بەڕێوەچوو. پاش تاوتوێكردنی تێروتەسەلی لەلایەن لیژنەوە، توێژینەوەكە پەسەند كرا.
شیاوی باسە لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێز پ.د.یەحیا عومەر فەتاح ڕێشاوی، سەرۆکی لیژنە و هەریەک لە ئەندامان د.مەڕوان مەزهەر جافر و د. دانا فازیل محەمەد، كە لە هەمانكاتدا سەرپەرشتی توێژینەوەكە بووە.
بەناوی سەنتەری زەهاوییەوە وێڕایی دەستخۆشی لە لیژنەی گفتوگۆ، پیرۆزبایی لە بەڕێز (ئەلەند عەلی عوسمان)و سەرپەرشتیاری بەڕێزی دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.



