چالاكیهەواڵ

گفتوگۆی توێژینەوەی “ڕای گشتی و ڕۆڵی لە مێژووی ئیسلامیدا“

لەمیانەی تاووتوێكردنی توێژینەوەكانی ڕاوندى دووەمی “بەرنامەی هزری ئیسلامیی”، كە سەنتەری زەهاوی بەڕێوەی دەبات، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێز (فەرەیدوون ئەحمەد عەزیز) بە ناونیشانی “ڕای گشتی و ڕۆڵی لە مێژووی ئیسلامیدا” بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٥/٧/٢٠٢٣، لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێز (فەرەیدوون ئەحمەد عەزیز)، بە ناونیشانی “ڕای گشتی و ڕۆڵی لە مێژووی ئیسلامیدا” بەڕێوەچوو.

پاش تاوتوێكردنی تێروتەسەلی لەلایەن لیژنەوە، توێژینەوەكە پەسەند كرا.

شیاوی باسە لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێز پ.ی.د کەنعان حەمەغریب، سەرۆکی لیژنە و هەریەک لەئەندامان پ.ی.د. زریان حاجی و پ.د ئیسماعیل سەید ئیبراهیم، كە لە هەمانكاتدا سەرپەرشتی توێژینەوەكە بووە.

بەناوی سەنتەری زەهاوییەوە  وێڕایی دەستخۆشی لە لیژنەکە، پیرۆزبایی لە د.فەریدوون ئەحمەد و سەرپەرشتیاری بەڕێزی دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply