هەواڵ
سەنتەری زەهاوی پێشوازیى لە ڕێکخراوى هەژان دەكات
ڕۆژی چوارشەممە 8/4/2026 لە شارى سلێمانى، سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەوەی فیكریی پێشوازیى لە سەرۆك و ستافى کارگێڕىی ڕێکخراوى هەژان بۆ فیكر و مەعنەویەت کرد.
لە دیمانەکەدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لە بارەى چەند تەوەرێکى هەنووکەیی و هاریكاریی و هەماهەنگیی کرا، لە یەکێک لە تەوەرەکاندا تاووتوێی كار و چالاكیی هاوبەش بۆ خزمەتی هزر و لێكۆڵینەوە و پێشكەشكردنی خزمەتی هاوبەش بۆ چین و توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگە كرا.
هەر لە دیدارەكەدا پێویستیی خزمەتی ئەدەب و زمان و فەرهەنگی کوردی و ڕەنگدانەوەی لە كار و پرۆژەی هاوبەشی هەردوولادا جەختی لەسەر كرایەوە.
لە كۆتایی دیدارەكەدا چەند بەرهەمێكی زانستیی كتێب و توێژینەوەكانی هەردوولا ئاڵۆگۆر كرا.






