نهێنیه‌كانی سه‌ركه‌وتن له‌ژیانی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمیدا
پێشه‌كی
سوپاس وستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، كەقورئانی كردە فریادڕەس بۆ جوانی بەخشین بەژیان، درودو سڵاو بۆ سەرگیانی موحەمەدی خۆشەویست و پێشەوامان، كەبۆ بەختەوەری مرۆڤایەتی تێكۆشا بێ‌وچان، رێژنەی بارانی رەحمەت ببارێ بەسەر گیانی یارو یاوەرانی كەبوونە چرا بۆ رووناكی رێگامان.
گومانی تێدا نییه ئاوڕ له‌ژیانی هه‌ر زانا‌و بیرمه‌ندێك بده‌ینه‌وه‌و، به‌شوێن نهێنی و فاكته‌ری سه‌ركه‌وتندا بگه‌ڕێین ده‌بینین هیچ مرۆڤێك نییه سه‌ركه‌وتن و زانستی وه‌ك بۆماوه بۆ مابێته‌وه، یاخود به‌خه‌ڵات پێی به‌خشرا بێت، یان به‌رهه‌می به‌خت و چاره‌نووس بووبێت، به‌ڵكو چه‌ند خاڵێكی گرنگ و گه‌ش و جیاواز هه‌بووه له‌ژیانیاندا كه‌هه‌ندێك له‌و خاڵانه هاوبه‌شه‌و به‌پله‌كانی سه‌ركه‌وتندا به‌ره‌و به‌رزی بردوونو پێگه‌یه‌كی زانستیی شیاوی پێ به‌خشیوون.
دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمیش له‌م ڕێسایه به‌ده‌ر نییه، له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌پشت به‌ستن به‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدان و به‌سوود وه‌رگرتن له‌دیدارو دواندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نزیكه‌وه هاوڕێی بوون له‌قۆناغه جیاوازه‌كانی ژیانیدا، به‌ئه‌زموونی شه‌ش ساڵ و دوو مانگ به‌هره‌مه‌ندبوون له‌خزمه‌تیدا، به‌شوێن نهێنیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمیدا ده‌گه‌ڕێم.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌م دابه‌ش كردووه بۆ پێشه‌كییه‌ك و دوو به‌ش و به‌ده‌ر ئه‌نجامێك كۆتایی دێت.
به‌شی یه‌كه‌م: تایبه‌ته بهكۆسپهكانی ژیانی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی و نهێنی زاڵبوون به‌سه‌ریاندا:
ئه‌م به‌شه دوو ده‌روازه‌ی له‌خۆ گرتووه:
ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م: كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ژیانی كه‌سیی و نهێنیی زاڵبوون به‌سه‌ریاندا.
ده‌روازه‌ی دووه‌م: كۆسپه‌كانی به‌رده‌م خوێندنی و زاڵبوون به‌سه‌ریاندا.
به‌شی دووه‌م: باس له‌نهێنی سه‌ركه‌وتنی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی له‌نووسیندا ده‌كه‌م
ئه‌م به‌شه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی به‌شی یه‌كه‌م دابه‌شكراوه بۆ دوو ده‌روازه:
ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م: قۆناغه‌كانی نووسین و نهێنی سه‌ركه‌وتن تێیدا.
ده‌روازه‌ی دووه‌م: نهێنیه‌كانی كه‌سایه‌تی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی.
له‌كۆتایشدا دهئهنجامێك خراوه‌ته ڕوو.
به‌و ئومێده‌ی بتوانم مافی بابه‌ته‌كه بده‌م و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ژیانی مامۆستا هه‌رده‌م لهیادهكهم به‌خوێنه‌ران ئاشنا بكه‌م.
به‌شی یه‌كه‌م
كۆسپه‌كانی به‌رده‌م دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی و نهێنی زاڵبوون به‌سه‌ریاندا
ڕامان له‌ژیانی زانا و ناوداران و وربوونه‌وه له‌هه‌ڵوێست و لاپه‌ڕه‌كانی ته‌مه‌نیان، په‌ندو وانه‌ی تێدایه بۆ ئێستا و ئاینده‌مان، كورتكهرهوهی ڕێگایه بۆ دوا نه‌كه‌وتن له‌كاروانی ژیان.
كه‌سانێك هه‌ن دێنه ژیان و چه‌ندین ساڵ ته‌مه‌ن ده‌كه‌ن، زۆرجار ته‌مه‌نێكی درێژ، به‌ڵام له‌پاش خۆیان هیچ جێدهستێك به‌جێ ناهێڵن، له‌به‌رانبه‌ردا كه‌سانێك هه‌ن، نه‌ك ته‌نها جێكه‌وته‌و كاریگه‌رییان بۆ مرۆڤه‌كانی سه‌رده‌می خۆیان هه‌یه، به‌ڵكو ناو و ناونیشان و به‌رهه‌میان له‌پاش خۆشیان هه‌ر كاریگه‌ری ده‌بێت.
جیاوازی ئه‌م دوو جۆره مرۆڤه له‌شێوازی ژیان و ئامانج و ئه‌و نه‌هامه‌تی وكۆسپانهیه كههاتووهته ڕێگایان له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و زاڵبوون به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا.
له‌باره‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانییه‌وه، دكتۆر موسته‌فا زه‌ڵمی ده‌ڵێت: “ بەڕاستی باوەڕ ناكەم لە سەدەی بیستەمدا كەس هەبێ هێندەی من ناخۆشی و ناهەمواری خوێندنی دیتبێ“(زه‌ڵمی، 2016. لا39).
ده‌بێت ئه‌و كۆسپ و نه‌هامه‌تیانه چی بێت وایان كردبێت زه‌ڵمی ئاوه‌ها باسی ژیانی بكات كهلهسهدهی بیسته‌مدا له‌هه‌موو كه‌س زیاتر نه‌هامه‌تی چه‌شتووه؟!
ئه‌م به‌شه بۆ دوو ده‌روازه دابه‌ش كراوه:
ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م: كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ژیانی كه‌سیی و نهێنی زاڵبوون به‌سه‌ریاندا.
ده‌روازه‌ی دووه‌م: كۆسپه‌كانی به‌رده‌م خوێندنی و نهێنی زاڵبوون به‌سه‌ریاندا.
ده‌روازه‌ی یه‌كه‌م
كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ژیانی كه‌سیی و نهێنی زاڵبوون به‌سه‌ریاندا
یه‌كه‌م: كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ژیانی كه‌سیی:
بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ژیان و به‌رهه‌می هه‌ر بلیمه‌تێك، به‌ر له‌هه‌موو شت پێویست ده‌كات ئاوڕ له‌ژیانی كه‌سیی بده‌ینه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت سه‌ره‌تا بۆ ژیانی منداڵی و شوێن و سه‌رده‌می پێگه‌یشتنی بگه‌ڕێینه‌وه، لێره‌وه ده‌توانین كۆسپ و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م ژیانی كه‌سیی ده‌ست نیشان بكه‌ین، لێره‌دا هه‌ندێك لهكۆسپهكانی به‌رده‌م دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی دیاری ده‌كه‌ین:.
“لیلة سوداء من حیاتي
غدا 25/11″1971
انا لله وإنا إلیه را‌جعون
مصطفی الزلمي القاهرة 24-25″11″1971
تێگه‌یشتی دكتۆر موسته‌فا زه‌ڵمی له‌م ناڕه‌حه‌تیانه‌ی ژیانی منداڵی گه‌شبینانه و ده‌ڵێت: “ ئەو سوتانە و چاوئێشەیە بۆ ئەوە بوو كە من هەر لەم تەمەنەوە ئامادەبم بۆ ئەوەی لە ماوەی ژیانمدا بەرگەی سزا و ناخۆشی و سەختی بگرم”(زه‌ڵمی، 2016، لا39).
گه‌شبینی و لێكدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئومێدبه‌خش، نهێنی خۆڕاگری وكۆڵنه‌دان و به‌رده‌وامیه‌تی،ده‌توانین بڵێین یه‌كه‌م نهێنی دامه‌زراندنی بناغه‌یه‌كی به‌تینه بۆ خوێندن و به‌رده‌وامی و كۆڵنه‌دانی.
ده‌روازه‌ی دووه‌م:
كۆسپه‌كانی به‌رده‌م خوێندنی و نهێنی زاڵبوون به‌سه‌ریاندا
كاروانی ژیانی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی پڕیه‌تی له‌نه‌هامه‌تی، كۆسپ و له‌مپه‌ر و نه‌بوونی و ده‌ردی سه‌ری، به‌تایبه‌ت له‌بواری خوێندنیدا، چ له‌ناوخۆ و چ له‌ده‌ره‌وه.
لێره‌دا ئه‌و بواره نابێت هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه باس بكه‌ین، بۆیه چه‌ند نموونهیك له‌قۆناغه جیاوازه‌كانی خوێندنی وه‌رده‌گرین:
كاتێ ده‌ست ده‌كات به‌خوێندن لای میرزا فتح الله، ئه‌م مامۆستایه زۆر توند‌و تیژ بووه له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانیدا، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ” مامۆستا ئەگەر هاوین بوایە باقەیەك توڵە هەناری لای خۆی دادەنا بۆ ئەوەی سەر و چاومانی پێ بشكێنێ ئەگەر زوو دەرسەكە ڕەوان نەكەین، بەزستاندا مقاشێكی دەخستە ناو ئاگرەكەوە بۆ ئەوەی سور بێتەوەو دەی هێنا بەسەر دەستی ئەو كەسەدا كە زوو دەرسەكە وەرنەگرێت، یان خۆی جگەرەكێش بوو جگەرەكەی دەنا بەبناگوێی قوتابیەكەوە“(زه‌ڵمی، 2016، لا42).
نه‌هامه‌تی سه‌ره‌تای خوێندی به‌وه كۆتایی نایه‌ت، وه‌ك باس ده‌كات مه‌لاژن له‌مامۆستا دڵڕه‌قتر بووه: ” بەڕاستی مامۆستا ژن گەلێك لە مامۆستا دڵرەقتر بوو، هەر چەندە دەڵێن ژن دڵنەرمترە، بەڵام دیارە ئەمە هەموو ژنێك ناگرێتەوە، لە خوێندنی حوجرەدا دوو رۆژ پشوو بوو كە رۆژی سێ شەممە و هەینی بوو، لەم دوو رۆژەدا دەبوایە قوتابیەكان هەموومان بچین بۆ ناو باخەكان كۆڵەدار بێنین بۆ ماڵی مامۆستا بۆ ئەوەی نان و چێشتی پێ بكەن، چونكە ئەوكاتە هیچ هۆیەكی تر نەبوو بۆ ئامادەكردنی خواردن جگە لە دار، لەبەرئەوەی هاوڕێكانی حوجرەم زۆریان لە من گەورەتر بوون، زرت و زیندوو بوون، ئەوان دار و لقە داری باش و گەورەیان دەهێنا بۆ مامۆستا ژن، منیش داری وردم كۆدەكردەوە، كاتێك كە دارەكانمان دەهێنایەوە بۆ ماڵەوە، مامۆستا ژن لەناو دەرگاكەدا رادەوەستا و لەمن توڕە دەبوو دەیوت: (چەم شۆلگاوی جارێ تەر هێزمێ وردێ باری ماڕوشا سەر و چەماترە)، واتە: چاو ڕیپۆقاوی، ئەگەر جارێكی تر دارەكانت ورد بن دەیان شكێنم بەسەر و چاوتدا. من هەردەم چاو ئێشەم لەگەڵ بوو، وەك مامۆستا ژن دەیوت، ڕیپۆقاوی بوون.
هەر چۆن بوو توانیم دوو بەش لەسێ بەشی قورئان لای مامۆستا میرزا فتح الله تەواو بكەم.” (زه‌ڵمی، 2016، لا43).
واز له‌به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی ناهێنێت، ئه‌مجاره داوا له‌باوكی ده‌كات بینێرێت لهخورماڵ بخوێنێت: “ شەوێك چووین بۆ ماڵی پورم و باوكم باسەكەی بۆ مامۆستا سەید عارف گێڕایەوە، ئەویش فەرموی: دەتوانیت هەموو رۆژێك بێیت بۆ خورماڵ بخوێنیت و ئێوارە بگەڕێیتەوە؟ وتم: بەڵێ.
منیش بەیانی كراسە كۆنێكی باوكم هەبوو كردم بە دوو كەرتەوە، كەرتێكم كرد بەبەرگ بۆ قورئانەكە و دوای مامۆستا و فەقێكان كەوتم.
كاتێك چووینە خورماڵ بردمیانە حوجرەی فەقێكان، فەقێیەكی گەورەی لێ بوو ناوی (مەلا محەمەدی عەمەڵەیی) بوو وتی: رۆڵە بۆچی هاتووی؟
وتم: من خزمی مامۆستا‌م، هاتووم بۆ خوێندن.
وتی: بەخوا بەپەڕۆی قورئانەكەتدا دیارە زۆر نەگبەتیت، ئێستا كە رۆژی (29- 7- 2001)ە هێشتا ئێشی ئەو قسەیە لەدڵمدا ماوە“(زه‌ڵمی، 2016، لا47).
سه‌رنج بده، قوتابیه‌كی ماندوو ڕۆژانه لهزهڵمهوه به‌پێ دێت بۆ خورماڵ و ئه‌چێته‌وه بۆ زه‌ڵم، له‌سه‌ره‌تای خوێندنیهیهوه توندوتیژی میرزا فه‌تح الله و مه‌لاژن، ئێستا له‌یه‌كه‌م ڕۆژی خوێندنیدا دڵشكاو، ئه‌بێت چ عه‌شقێكی خوێندن و عیلم له‌دڵیا بووبێت ئه‌وا درێژه‌ی به‌و كاروانه داوه؟! ئه‌مه نهێنی به‌رگه گرتنی نه‌هامه‌تیه‌كانی دواتری ژیانییه‌تی.
به‌شی دووه‌م
نهێنی سه‌ركه‌وتنی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی له‌نووسیندا
ئه‌وه‌تانێ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ئەو بابەتانەی كە لە حوجرەكان دەخوێنران، ئاستی بیركردنەوەی مرۆڤ فراوان دەكەن، كە بیر بكاتەوەو بەدوای زانیاری زیاتردا بگەڕێت.
ساڵی (1960ز) لە كۆلیجی یاسا لە زانكۆی بەغدا وەرگیرام، مامۆستاكان كە بابەتێكی یاساییان ڕوون دەكردەوە، بۆ من تێگەیشتنی زۆر ئاسان بوو، بە پێچەوانەی ئەو قوتابیانەی لەگەڵمدا بوون كە نەیاندەتوانی بەباشی بابەتەكە بهێننە بەرچاوی خۆیان، ئەو توانایەی من بەهۆی خوێندنی مزگەوتەوە بوو”(زه‌ڵمی، 2016، لا218-219).
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “ئه‌و زانسته‌ی كهسبم كردووه، هه‌مووی له مه‌لایه‌تیه‌وه ئه‌زانم, كه توانیشم له‌دوای ته‌واوكردنی مه‌لایه‌تی چه‌ند بڕوانامه‌یه‌كی تری ئه‌كادیمی وه‌ربگرم هه‌ر له فه‌زڵی مه‌لایه‌تی بووه.ئێستاش جوببهو مێزهرهكهم هه‌ڵگرتووه‌و ماوه ماوه ماچیان ده‌كه‌م ته‌نها له‌به‌ر خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌و به‌رگه‌و مه‌لایه‌تی”(ئه‌حمه‌د، ڕێدار، 2016، لا147).
له‌مباره‌یه‌وه مامۆستا شێخ محمد علی قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت: “بنه‌مای به‌تینی كه‌سێتی خۆی له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی پته‌و دامه‌زراند كهلهحوجرهی مزگه‌وته‌كانی كوردستانه‌وه، له‌به‌ناوبانگترین مه‌دره‌سه‌ی ئایینی‌دا كهمامۆستایانێكی به‌توانای له‌زانسته قورسه‌كاندا تێدا بوو به‌و شێوازه‌ی له‌و ڕۆژگاره‌دا هه‌بووه وه‌رگرتووه”(ئه‌حمه‌د ئاوایی، ماسته‌رنامه، زانكۆی سلێمانی، 2016، لا65).
لهمبارهیوه دكتۆر محسین عبدالحمید ده‌ڵێت: “ دكتۆر زەڵمی لە كتێبەكانیدا تەنها رای فەقیهەكان ناهێنێتەوە، بەڵكو بەڵگەكانیشیان دەخاتە ڕو و بەراوردی دەكات، ئەوەی سەرنج لە كتێبەكانی بدات دەبینێت كە دەمارگیریی بۆ رایەك یان مەزهەبێك نییە، بەڵكو شوێن ئەوە دەكەوێت كە لەمیانەی بەڵگەكان و بەهێزییان بۆی دەردەكەوێت كە هەقە.
عەقڵیەتی زەڵمی عەقڵیەتێكی سەردەمانەیە، ئەو هەوڵ دەدات سوود لەو رایە نەرمانەی فەقیهەكان ببینێت كە بەڵگەی بەهێز پشتیوانیی دەكەن، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری رەوان بۆ گرفتەكانی ئەم سەردەمە و هەڵگرتنی زەحمەتی لەسەر مسوڵمانان، لەمەشدا شوێن بنەمانی ئاسانكاریی كەوتووە كە شەریعەتی ئیسلامیی پێوە ناسراوە، بەتایبەتی لە سەردەمی هاوەڵە بەڕێزەكان.” (ئه‌حمه‌د، ڕێدار، 2016، لا67).
هه‌موو جارێ ئه‌م گوته‌یه‌ی دووپات ده‌كرده‌وه: جگه له‌قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت): (انظر الى ماقيل ولاتنظر الى من قال)(دكتۆر به‌وشێوه‌یه ده‌یگوت، ده‌ڵێن ئه‌مه گوته‌ی ئیمامی عه‌لییه(كرم الله وجهه) لهنهج البلاغة دا هاتووه‌و به‌مشێوه‌یه‌یه ده‌قه‌كه‌ی: (لا تنظر إلى من قال وانظر إلى ما قال)، واته: سه‌یری قسه‌كه بكه نه‌ك خاوه‌نی قسه‌كه، به‌ومانایه‌ی ئه‌گه‌ر بینیت قسه‌كه هی كه‌سێكی ناوداره ئه‌وا یه‌كسه‌ر بێ بیركردنه‌وه ته‌سلیم بهبۆچوونهكهی ده‌بێت، هه‌روه‌ها زۆر ئه‌م گوته‌یه‌ی ئیمامی غه‌زالی دووباره ده‌كرده‌وه: جگه له‌قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌رچییه‌كت هاته به‌رده‌ست ئه‌وا ئه‌م گوته‌یه‌ی ئیمامی غه‌زالی له‌به‌رچاو بگره (من لم يشك لم ينظر،ومن لم ينظر لم يبصر، ومن لم يبصر يبقى في العمى والضلال) (ئه‌رشیف، 2014)، واته: هه‌ركه‌س گومان نه‌كات ئه‌وا سه‌یری نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی سه‌یری نه‌كات ئه‌وا به‌سیره‌تی نه‌بووه مه‌به‌ستی به‌سیره‌تی دڵه، ئه‌وه‌شی به‌سیره‌تی نه‌بوو ئه‌وا لهجههالهتدا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مانه دوو ده‌روازه‌ی فراوان بیركردنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌و نووسین بوو لای مامۆستای زه‌ڵمی.
دكتۆر محسین عبدالحمید له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ دكتۆر زەڵمی لە سەرجەم نوسین و دانراوەكانیدا سەرقاڵی كێشەیەكی گرنگە، ئەویش گێڕانەوەی پەیوەندیی نێوان شەریعەت و یاسا، كە تەنها لەم سەردەمە تازەیەدا لێك دابڕاون، كاتێك شەرعناسان دەستبەرداری لێكۆڵینەوەی یاسا بوون و یاساناسان دەستبەرداری لێكۆڵینەوەی شەریعەت بوون. ئەم حاڵەتەش دابڕانێكی لێكەوتەوە بە زیانی ئوممەت لەبواری یاسادانان كۆتایی هات. بۆیە كتێبەكانی دكتۆر زەڵمی ئەگەر لە وڵاتە عەرەبی و ئیسلامیەكان بڵاوبێتەوە، دەبێتە هۆی شۆڕشێكی تازەی یاسادانان بە سودوەرگرتن لە شەریعەتی ئیسلامی لە نوسینەوەی یاسادا لە هەموو رویەكەوە.
پاشان دكتۆر زەڵمی لە سەردەمەكەی خۆیدا دەژی، بەو مانایەی لە فتوا و بەراستتر دانانە(ترجیح) فیقهیەكانیدا داهێنانە زانستییە تازەكان بەكاردەهێنێت”(ئه‌حمه‌د، ڕێدار، 2016، لا67).
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “پیادەكردنی زانستی ئوسوڵی فیقهی ئیسلامی لەسەر یاسا دەستكردەكان، لەو پیادەكردنە سودێكی گەورە بە یاساناسان گەیشت، لەوەی یارمەتییان دەدات لە دەوڵەمەندكردنی زانستی بنەماكانی یاسا بە بنەمای ورد لە زانستی ئوسولی فیقه.“ (ئه‌حمه‌د، ڕێدار، 2016، لا67).
به‌هه‌مانشێوه دكتۆر عوسمان محه‌مه‌د غه‌ریبیش ئاماژه به‌كۆكردنه‌وه‌ی مه‌عقول و مه‌نقول وه‌ك خاڵێكی گه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت: “دكتۆر موسته‌فا زه‌ڵمی، له‌و زانا ده‌گمه‌نانه‌یه كه‌هه‌ردوو زانستی عه‌قڵی و نه‌قڵی پێكه‌وه كۆكردبووه‌وه، به‌باوه‌ڕی من هیچ كه‌س نییه له‌جیهانی ئیسلامی‌دا توانیبێتی وه‌ك مامۆستا زه‌ڵمی شه‌ریعه‌ت و یاسا پێكه‌وه كۆبكاته‌وه، هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌بوو كهزهڵمی مامۆستامان ئه‌زموونه قوڵه‌كه‌ی له‌بواره جیاوازه‌كاندا فێربونی بووه له‌خزمه‌ت باشترینی مامۆستایانی ئایینی له‌كوردستانی ئازیزدا، ئه‌مه وێڕای عه‌قڵیه‌ته ئیجتیهادییه شیكارییه‌كه‌ی كه‌جوانی ئیجتیهاد و تاقانه‌بوون له‌بۆچوونی یاسایی و شه‌رعیدا پێ به‌خشیبوو، ئه‌و كه‌سه‌ی به‌وردی ئه‌و دێڕانه بخوینیته‌وه كه‌مامۆستای زه‌ڵمی نه‌خشاندوونی، ده‌بینێت ته‌رجیح ده‌كات، ڕه‌خنه‌ده‌گرێت، هاوسه‌نگه، به‌ته‌رازووی ئوصولی ورد له‌نێو بیروبۆچوونه‌كاندا، له‌وانه‌یه به‌هه‌ندێك بۆچوون ڕازی نه‌بێت، هه‌ربۆیه هی چاكتر و باشتر دێنێت به‌گوێره‌ی بۆچوونی خۆی“(احمد اوایی، رسالة ماجستر، جامعة السلیمانیة، 2014، ص62).
ده‌روازه‌ی دووه‌م
نهێنییه‌كانی كه‌سایه‌تی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی
گومانی تیدا نییه كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو بههرهمهندو بلیمه‌ت، چه‌ند خاڵێك یان نهێنییه‌ك هه‌یه له‌كه‌سانی دیكه‌یان جیا ده‌كاته‌وه، دكتۆر موسته‌فا زه‌ڵمیش له‌مه به‌ده‌ر نییه‌و چه‌ندین خاڵی گه‌ش له‌ژیانیدا هه‌یه كهگهیاندوویهتییه ئه‌م پله باڵایه.
ناتوانین په‌ی به‌هه‌موو نهێنییه‌كانی كه‌سایه‌تی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی ببه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه به‌م چه‌ند خاڵه وازده‌هێنین، ئه‌م بابه‌ته به‌كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌كرێت هه‌ركه‌سه‌و به‌گوێره‌ی ئاستی زانستی و ڕاده‌ی تێگه‌یشتنی خاڵی دیكه‌ی بۆ زیاد بكات، یان لێی لاببات:
مەبەستم لە ئیسلام نوێژ و رۆژو و حەج و زەكات و ڕیش هێشتنەوە نیە كە لە قورئاندا لە (100) ئایەت كەمتر باسی دەكات، زۆر كەس بیر لەوە ناكەنەوە كە بەشەكانی تری قورئانی پیرۆز باسی چی دەكات؟
مەبەستم لە ئیسلام لێرەدا شتە ماددیەكان نیە، بەڵكو ئاشق بوونی ڕۆحی نادیارمانە بە خوای مەزنی نادیار.
لێرەدا دەبێت ئەو ڕاستییە بزانین كە زەریای ئیسلام بە هەزاران كەشتی خۆشی و كەشتی ڕزگاركردن بۆ مرۆڤایەتی تێیدا دەسوڕێتەوە، بۆیە باسكردنی ئەم زەریا گەورەیە نەك بە من، بە هەزارانی وەك من ناكرێت”(زه‌ڵمی، 2016، لا8-9).
یه‌كێكی تر له‌و هه‌ڵانه‌ی لهژیاننامهكهیدا دانی پێدا ده‌نێت، ئه‌وكاته‌ی بومه‌له‌رزه لهزهڵمی داوه‌و ماڵی مامۆستا زیانی مادییان پێ گه‌یشتووه، هادی چاوشلی مدیر ناحیه‌ی خورماڵ ده‌بێت و به‌پێ ده‌چێت بۆ زه‌ڵم بۆ قه‌ره‌بووی مامۆستا، ده‌ڵێت: “كاتێك گەیشتنە ئەوێ من دەرسم دەوتەوە، لە حوجرەی فەقێیەكان دانیشتن ئاو و دۆیەكی ساردیان خواردەوە، من ویستم دەست لە دەرس وتنەوەكە هەڵگرم، ئەویش وتی: پێم خۆشە گوێ بگرم دەرسەكە تەواو بكە، لەو كاتەدا دەرسی (منهاج)م دەوتەوە لە فقهی شافعی‌دا، بابەتی وانەكە ئەوەبوو كە مرۆڤ بەچی (فاسق) دەبێت، یەكێك لەو شتانەی لە كتێبەكەدا نوسرابوو هەركەسێك سەری خۆی ڕوت بكات (فاسق) دەبێت.
كاتبەكەی مدیر وتی: باشە خۆ مدیر بەگیش سەری ڕوتە!
وتم: تۆش و مدیر بەگیش هەردووكتان فاسقن چونكە سەرتان ڕوتە.
مدیر هیچ تێك نەچوو، زەردەخەنەیەك گرتی، ئینجا بە دواكەوتویی من پێكەنی.
تێنەگەیشتنم لە ئایینی ئیسلام ئەو بێ ئەدەبیەی پێ كردم لەبەردەم دڵسۆزێك كە سەعاتەڕێیەك بەپێ بەو گەرمایە هاتووە بۆ ئەوەی بزانێت بومەلەرزەكە چەند زیانی لێ داوم بۆم ببژێرێت.
كاتێك كە ئەم وتە ناشیرینەو چەند شتێكی كاتی تێنەگەیشتن و دواكەوتوویی خۆم بیردێتەوە لە تەریقیدا هەموو گیانم ئەبێت بە ئاو.
رەحمەتی خوا لە شافیعی كە فەرمویەتی:
كلما أدبنی الدهر أرانی نقص عقلی
وكلما أزددت علما زادنی علمی بجهلی
من كە پێیان دەوتم دوانزە عیلمە نەمدەزانی بۆچی ئەوەندە دواكەوتوو بووم، نەمدەزانی كەئیسلام تەمەشای دیمەنی ئینسان ناكات بەڵكو تەماشای دڵ و دەروونی، هەروەك پێغەمبەری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) دەفەرموێت: (إن الله لا ینظر إلی صوركم وإنما ینظر إلی قلوبكم)، واتە: خوا تەماشای دیمەنتان ناكات بەڵكو تەماشای دڵ و دەرونتان دەكات.
هەروەها شێخی سەعدی دەڵێت: ( درویش صفت باش كلاە تتری دار).
واتە: با رەوشتت هی پیاوی باش بێت و كڵاوی تەتەر بكە سەرت.دەكات”(زه‌ڵمی، 2016، لا255).
له‌ژیانی دكتۆر موسته‌فا زه‌ڵمیدا ئه‌م گۆڕانی شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌یه به‌ڕوونی ده‌بینرێت، له‌به‌شی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خوێندوویه‌تی، پاشان له‌جه‌له‌ولاو به‌غدا، دواتریش میسر، له‌بواری شه‌ریعه‌ت، پاشان یاسا، هه‌موو ئه‌مانه گۆڕانكارین و نهێنییهكن له‌نهێنیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی.
له‌باره‌ی ڕێزگرتنی كاته‌وه دكتۆر عوسمان محه‌مه‌د غه‌ریب كه‌قوتابی ئه‌و بووه له‌خزمه‌تیدا ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه ده‌ڵێت: “ پاشان من له‌و ماوه‌یه‌ی له‌خزمه‌تیدا خوێندوومه، ده‌مبینی خاوه‌ن هیمه‌تێكی به‌رزه، زۆر ڕێزی كات ده‌گرێت، كه‌لای كه‌سانی تر ئه‌وه‌م نه‌بینیووه، مه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن، ئه‌و سه‌ره‌ڕای گیرۆده‌بوونی به‌نه‌خۆشی، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌و نه‌خۆشی و ناڕه‌حه‌تیانه كۆڵیان پێ نه‌دابوو لهئیجتیهاد و لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌گۆشه‌ی كێتێب و دانراوه‌كان و پێداچوونه‌وه له‌بابه‌ته ناڕه‌حه‌ته‌كان، له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌وه، ته‌نها به‌گه‌ڕان و توێژینه‌وه‌ی بابه‌ته زانستیه ورده‌كان وازی نه‌ده‌هێنا كه‌زانایانی پێشوومان لێیان كۆڵیبووهوه، بهڵكوجێپێی پته‌وی و پێشینهبوونی هه‌بوو له‌باسكردنی بابه‌ته نوێیه‌كان و باری شانی زۆرێك له‌زانایانی هاوچه‌رخی سوك كردبوو”(احمد اوایی، رسالة ماجستر، جامعة السلیمانیة، 2014، ص62).
له‌باره‌ی ناخۆشی و سه‌ختی ژیانی دهگاگاوه ده‌ڵێت: “ژیانەكەمان ئەوەندە تاڵ و سەخت بوو، هەموو رۆژێك دەموت دوای دەرسەكە دەستی مامۆستا ماچ دەكەم و ماڵئاوایی دەكەم، بەڵام كە دەرسەكەم دەخوێند ئەوەندە شیرین دەبوو هەموو تاڵیەكی لەبیر دەبردمەوە، دەموت ئەگەر ئەسپێ هەموو رۆژێك كیلۆیەك لە گۆشتەكەم بخوا دەست لەم مامۆستا چاكەم هەڵناگرم”(زه‌ڵمی، 2016، لا107).
باسه‌رنج له‌م هه‌ڵوێسته‌شی بده‌ین له‌كاتێكدا لهدێبوكری نزیك مه‌هاباده‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سێوسێنایهتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌ڵێت: “دونیا زۆر گەرم بوو زۆر جار پێڵاوەكانم دادەكەند و دەمگرت بە دەستمەوە، چونكە بن پێم هەمووی خوێناوی بوو بەهۆی بەرد و داری ڕێگەو بزمارەكانی ناو پێڵاوەكانەوە، دڕكی ڕێگە وەك سەرە دەرزی دەچوو بەپێمدا، بەڵام هەستم بە هیچ نەدەكرد، بەدوای دوانزە عیلمدا دەگەڕام”(زه‌ڵمی، 2016، لا144).
له‌جێگایه‌كی تری ژیاننامه‌كه‌یدا باسی ئه‌وكاته ده‌كات كه‌مه‌لا بووه لهسهرسیان و ده‌ڵێت: “ زۆر جار نزیكی (12)ی شەو نانی شێوانم دەخوارد كە سارد بوو، لەسەری دەنوستم، لە پاش ماوەیەك تووشی نەخۆشی گەدە بووم. بەڵام لەبەرئەوەی زۆر ئارەزووم لە تەدریس بوو گوێم بەهیچ نەدا “(زه‌ڵمی، 2016، لا269). ئه‌مه لای ئیبن قه‌یم –ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت- عاشقبوونی عیلمهو له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “عاشقانی عیلم عه‌شقه‌كه‌یان مه‌زنترو بڵندتره له‌عه‌شقی عاشقانی دیكه بۆ مه‌عشوقه‌كه‌یان، زۆرێكیان جوانترین شێوه‌ی مرۆڤیش ناتوانێ سه‌رنجیان له‌سه‌ر عیلمهكیان پێ لاببات و سهرنجیا ڕابكێشێت“(الجوزي، 2002، ص69).
مه‌لا مه‌حمودی گه‌ڵاڵی ده‌ڵێت: “نهێنی هێزی ئه‌م پیاوه خۆشه‌ویستی بی سنووریه‌تی بۆ زانست، به‌وپه‌ڕی باشی و دڵسۆزیه‌وه كار ده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی، زۆربه‌ی ساڵانی ته‌مه‌نی له‌فێربوون و خوێندنه‌وه‌و مامۆستایه‌تی و نووسین، بهراوردو تهرجیحدا به‌سه‌ربرد، پوخته‌ی هه‌وڵ و ماندووبونه‌كانی كۆبه‌رهه‌مه زێڕینه‌كه‌ی بوو به‌ناوی (الكامل للزلمي في الشریعة والقانون) له‌بیست و چوار موجهلهددا“(احمد اوایی، رسالة ماجستر، جامعة السلیمانیة، 2014، ص68).
بوونی ئامانجێكی گرنگ له‌ژیاندا هۆكاره بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن، فێربوونی زانسته شه‌رعییه‌كان ئامانجی هه‌ره مه‌زن بووه له‌ژیانی زه‌ڵمیدا، له‌م پێناوه‌دا هه‌موو خۆشی و حه‌وانه‌وه‌یه‌كی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.“بوونی ئامانجێكی ڕوون واده‌كات تاك به‌سه‌ر كۆپ و ته‌گه‌ره‌كاندا زاڵ ببێت، ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی تر كاتێكی زۆریان بۆ ئه‌نجامدانی بوێت ئه‌م به‌كاتێكی كه‌متر ئه‌نجامی بدات، له‌ڕاستیدا مرۆڤی بێ ئامانج كه‌سێكی ونبووه”(الامیري، 1429، ص38).
“ئەوكاتەی لە دێ بوكر (مطول)م دەخوێند، فەقێیەكی دیكە هات دەستی كرد بە (عبدالله یەزدی) لە مەنتیقدا، لە ئەوەڵی كتێبەكەوە كە دەرسی بە فەقێكە وت، ئەڵێ (سمی حبیب الله).. مامۆستا رووی كردە من و وتی: ناوی چی‌بوو، منیش بۆم نەهات یەكسەر بڵێم ناوی محەمەد بووە، زەردەخەنەیەكی كرد و تەماشایەكی كردم و وەك ئەوەی بڵێ تۆ متەوەل دەخوێنێ و نازانی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەیتەوە. لەدوای دەرسەكە لەداخانا نانم نەخوارد، چووم بۆ نێو ئەو ئەشكەوتانە كە لە پشتی دێكەوە بوون, چوومە ئەشكەوتێك و دەستم كرد بە گریان بۆ خۆم، كە بۆچی ئەو پرسیارە ئاسانەم جواب نەدایەوە.
ئینجا خووم دایە مەنتیق، هەرچی كتێبی مەنتیق بوو خوێندبووم یان ئەمخوێند، لەبەرم دەكرد، لەبەر ئەوە شارەزاییەكی زۆرم پەیداكرد و تا ئێستاش سودی لێ وەردەگرم”(زه‌ڵمی، 2016، لا284).
كۆتا نهێنی: بوونی ئافره‌تێكی دڵسۆزی خه‌مخۆر له‌پشت دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمییه‌وه یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین نهێنییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی، ئه‌ویش خاتوو (مه‌عصومه عبدالقادره).
لهژیاننامهكهیدا ده‌ڵێت: “ نزیكەی مانگێك رێگەی هاتو چۆ بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوەوە گیراو شەكرمان لێ بڕا، ئێمەش لەماڵەوە كەمتر لەنیو كیلۆ شەكری كڵۆمان هەبوو، شەرمم دەكرد بەیەكێ بڵێم هەندێ شەكرمان بداتێ تا دەیكڕین و دوایی دەی دەینەوە، بەڵام وەك دەڵێن خوا دەرگایەك دادەخات دەرگایەكی دیكە دەكاتەوە، فەردەیەك میوژە رەشەمان هەبوو، بۆ ماوەی یەك مانگ لەجیاتی شەكر مێوژە رەشەمان دەخوارد، هەندێ شەكرمان هەبوو كردبوومانە ناو شەكردانەوە، كاتێك كە میوان دەهات مێوژەكەمان دەشاردەوە و شەكرەكەمان دادەنا.
لام وایە هیچ شتێك لەوە جوانتر نیە ژنومێرد هاوبەشی ژیان بن لەبوونو نەبووندا، لەخۆشیو ناخۆشیدا، بەجۆرێكی وا كە هیچ كەس لەدەرەوە بەكێشەو نهێنیان نەزانێت، ژیانی ژن‌و مێردایەتی وەك كۆمپانیەیەك وایە دەستمایەكەی خۆشەویستی‌و رێزی یەك گرتنە، قازانجەكەشی ئاسودەیی دڵ‌و كامەرانیو خۆشبەختیە، هەر ژن‌و مێردێك لەسەر بنەمای بەرژەوەندی مادی بەیەكەوە كۆبووبنەوە ئەوا ژیانیان تاڵ‌و چەواشە دەبێت، پیاو هەوڵبدات ژنێك بخوازێت خزمی خۆی بێت، بەڵام ئاموزاو پوررزای نەبن، چونكە هەندێ نەخۆشی هەیە كە لەهەریەكەیاندا لەرێی بۆماوەییەوە لەمناڵەكەدا كۆدەبێتەوەو زۆرجار ناتەواو دەبێت، لەئێستادا زانستی پزیشكی هاوچەرخ چارەی ئەمەشی كردووە، بۆیە ژنی خزم باكەمێكیش دوور بێت بەباش دەزانم چونكە عەیبو عاری پیاوەكەی بەهی خۆی دەزانێت، وەك پێشینانمان وتویانە: خزم ئەگەر گۆشتیشت بخوات ئێسكت ناشكێنێ.
جا مرۆڤ ئەگەر هەر سكاڵا بكات بۆ ئەم و ئەو باش نیە، چونكە ئەوەی دۆستە پێی ناخۆشە و ئەوەی دوژمنە پێی خۆشە، باشترە چاوەڕێ بكەیت تا خوا دەرگای رەحمەتت لێ دەكاتەوە.” (زه‌ڵمی، 2016، لا284).
ده‌رئه‌نجام
دڵنیام باسكردنی له‌نهێنیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی دكتۆر موسته‌فا زه‌ڵمی زیاتر له‌مه هه‌ڵده‌گرێت، درێژه‌دان به‌م بابه‌ته یه‌كێك له‌كاره پێشینه‌كانی من ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌م كورته توێژینه‌وه‌وه وه‌ك ده‌رئه‌نجام هاتبێته ده‌ست، له‌م چه‌ند خاڵه‌دا كورتی ده‌كه‌مه‌وه:
كۆتا وشه ده‌ڵێم: له‌ڕاستیدا سه‌ركه‌وتن خه‌ڵاتێك نه‌بوو بدرێته مامۆستای زه‌ڵمی، به‌رهه‌می شه‌ونخونی و ماندووبوون و ئازارچه‌شتن بوو، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ناوماننا نهێنی، گه‌ر به‌وردی لێیان ڕابمینین نهینی نین، خۆشه‌ویستی و تێكۆشان و ماندووبوون و خویندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامه.
له‌خوای گه‌وره داواكارم مامۆستای خۆشه‌ویستم و هه‌موو ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی بهعیلمهكگهیان خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
سه‌رچاوه‌كان: