هەواڵ

سەنتەری زەهاوی سەردانی ڕێكخراوی زانست دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩/ ١٢/ ٢٠٢٥، شاندێكی سەنتەری زەهاوی، كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان پ.د. سەباح بەرزنجی سەرۆكی سەنتەر و پ.د. دیاری ئەحمەد قەصاب جێگری سەرۆك و م. هاوژین عومەر بەڕێوەبەری تەنفیزیی و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕیی سەنتەر، سەردانێكی دۆستانەیان بۆ ڕێكخراوی زانست بۆ باس و توێژینەوە لە شاری سلێمانی ئەنجام دا.

شیاوی باسە شاندەكە بە گەرمیی لە لایەن سەرۆكی ڕێكخراوەكە، د. عومەر عەبدولعەزيز بەڕێزان پ.د. یەحیا عومەر رێشاوی، م. بەیان نوری و د. جەلال زەڵمی، كارگێڕانی ڕێکخراوەكەوە، لە بارەگای سەرەكیی ڕێخكراوەكە، پێشواییان لێ كرا.
لەو دیدار و بەسەرکردنەوەیەدا تاووتوێی كاری ڕێكخراوەیی و هاوكاریی و تەبایی نێوان ڕێكخراوەكان و پێداویستی و هەلومەرجی كار و چالاكییەكانیان كرا.
سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەوەی فیكریی و ڕێكخراوی زانست بۆ باس و توێژینەوە، وەكو دوو ڕێكخراوی ناحكومیی ناسیاسیی، چەندین ساڵە لە هەرێمی كوردستان ئەسپی خۆیان لە بواری خزمەتكردن بە كۆمەڵگەی كوردیی و هزر و گەشەپێدان و بواری پەروەردە و فێرکردندا ئەسپی خۆیان تاو داوە جێدەستیان دیارە.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply