نهێنی خۆڕاگری سیسته‌می ته‌ندروستی له‌شارستانیه‌تی ئیسلامی‌دا له‌به‌رده‌م نسكۆكاندا؟!
نووسینی: محمد شعبان ایوب
ماوه‌یه‌كه ڤایرۆسێكی بچوك جیهانی گرتووه‌ته‌وه، لێدوانی ڕهشبینانهو لێكدانه‌وه‌ی ناخۆش لای هه‌ندێك ده‌بیستین، هه‌ندێكی تریش گه‌شبینن، بۆنی مه‌رگ له‌زۆر لا هه‌ستی پێ ده‌كرێت، له‌هه‌ندێ وڵات به‌ده‌یان، بگره سه‌دان ده‌مرن، به‌هه‌زاران كه‌س تووش ده‌بن، وا تووشبوان له‌جیهاندا دووملیۆنی تێپه‌ڕاند، هه‌موو ئه‌مه به‌هۆی ڤایرۆسی كورۆنا (كۆڤید19)ه‌وه، ترس له‌هه‌موو جیهاندا هه‌ستی پێده‌كرێت، ڕه‌وشی ئابووری له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، زۆركه‌س كاریان له‌ده‌ستداوه، خراپترین سیناریۆی چاوه‌روانكراویش كه‌وتنی ئابوورییه گه‌وره‌كانی جیهانه، ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆرێك له‌سه‌ركرده‌و سه‌رۆكی وڵاتانی جیهان و سه‌رمایه‌داران به‌دیاریكراوی داوای كه‌وتنه‌وه‌گه‌ڕی به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆخۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی و تونای مانه‌وه‌و به‌رگه‌گرتنی ده‌بێت.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا مه‌ترسی هه‌ره‌گه‌وره له‌سایه‌ی ئه‌م ئاریشه‌یه‌دا –وه‌ك زانایان و پزیشكان باسی ده‌كه‌ن- گریمانه‌ی نه‌توانینی سیسته‌می ته‌ندروستییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه له‌هه‌ندێ وڵات‌دا، ئه‌مه‌ش ناچاری ده‌كات بگوازێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به”پزیشكی جه‌نگ” (1) ناوده‌برێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا پزیشك جیاوازی ده‌كات له‌نێوان نه‌خۆشه‌كاندا، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نیان و ئه‌و لهپێشتربوونهی ده‌یبینێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌می توانا و زۆری حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه، ئه‌وه‌ش ئاسته‌نگێكی ئه‌خلاقیه له قوڵاییدا.
لێره‌وه، سیسته‌می ته‌ندروستی له‌وه گه‌وره‌ترو گشتگیرتره كه ته‌نها توانای دابینكردنی پزیشك و نه‌خۆشخانه‌ی له‌وڵاتێك له‌وڵاته‌كاندا، یان له‌ناوچه‌یه‌ك له‌ناوچه‌كاندا هه‌بێت، چونكه ڕشتهبهندێكی تهواومهنده توانا و به‌رده‌وامی و نه‌رمی و هاریكاری هه‌یه له‌به‌رانبه‌ر نه‌هامه‌تییه گه‌وره‌كاندا. به‌پێی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، مه‌به‌ست له زاراوه‌ی “سیسته‌می ته‌ندروستی” كۆی ڕێكخراوه‌و دامه‌زراوه و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌یه كه‌ده‌یانه‌وێت ته‌ندروستی باش بكه‌ن.
ئه‌م سیسته‌مه پێویستی به فه‌رمانبه‌ر و سه‌رمایه‌و زانیاری و یارمهتیهكان و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕێنمایه‌كان و ئاراسته گشتییه‌كانه. بۆیه پێویسته بۆ ئه‌و سیسته‌مه ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێویستیه‌تی به‌نرخی گونجاو دابین بكرێت و، له‌هه‌مان كاتدا هه‌وڵبدات به‌شێوه‌یه‌كی شیاو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بكرێت”(2).
له‌سه‌ره‌تای سه‌رده‌می نوێوه‌و، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌می زایینی، ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ باڵاده‌ست بوو به‌سه‌ر ئه‌م “سیسته‌می ته‌ندروستی”یه‌دا، به‌و پێیه‌ی بوارێكه له‌بواره‌كانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌خاته ڕوو هه‌رچه‌نده حكومه‌ته‌كان به‌رپرسیاری یه‌كه‌من له‌و سیسته‌مه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا “سه‌رپه‌رشتی باش له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كان و شاره‌وانیه‌كان و تاكه‌كانی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان به‌كاروباری گرنگی هه‌ستیار داده‌نرێت”(3) له‌سه‌رخستنی ئه‌م سیسته‌مه‌دا، له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت قه‌تیسكردنی به‌رپرسیارێتی له‌ده‌ستی ژماره‌یه‌ك كه‌سی كه‌مدا یان كاروباری ڕێككراوی كارگێڕیدا وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتنی گونجاو یان خوازراوی نابێت.
ئه‌گه‌ر وڵات تووشی په‌تای گشتی بوو، بازنه‌ی تووشبوون فراوان بوو، ئه‌وه‌ش بووه هۆی دروستكردنی فشار له‌سه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستی له‌و وڵاته‌ی تووشی په‌تا بووه، ئه‌وا ئامرازه‌كانی فراوانكردنی به‌رپرسیارێتی و، ئاماده‌سازیی باش و، نه‌خشه‌دانانی پێشوه‌خته و، یارمه‌تیدانی پێویستی به‌رده‌وام، له‌گرنگترین هۆكاره‌كانه كه‌ده‌بنه هۆی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و “سیسته‌مه ته‌ندروستی”یه له‌هه‌ر وڵاتێكدا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئێمه بینیمان ئه‌و پێوه‌رانه‌ی “سیسته‌می ته‌ندروستی” كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا ئاماژه‌یان بۆ ده‌كات به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌مێژووی شارستانیه‌تی ئیسلامی‌دا هاتووه‌ته دی، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م سیسته‌مه، باشه نهێنی پشت ئه‌مه چییه؟ چۆن موسڵمانان توانیوویانه ئه‌و سیسته‌مه ته‌ندروستییه سه‌ركه‌وتووه بونیات بنێن؟ چۆن پاراستوویانه‌و كاریان كردووه بۆ به‌رده‌وامی و پاراستنی؟ ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه چی بووه كه ئه‌و ڕشته‌به‌نده دێرینه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه؟ هه‌موو ئه‌مانه له‌م چه‌ند دێره‌دا ده‌خه‌ینه ڕوو.
وه‌قفه‌كان… وشه‌ی نهێنی!
ئه‌و كه‌سه‌ی له‌مێژووی شارستانیه‌تی ئیسلامی ڕابمینێت ده‌بینێت بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌لێك چه‌مك و جێبه‌جێكردنی زۆر ورد‌و گرنگ دامه‌زراوه، هه‌موویان پشتبه‌ستوو بوون به‌ده‌قی قورئان و فه‌رمووده و، مهقاصیدو ئیجتیهادی زانایان، له‌گرنگترین ئه‌وه‌ی ئه‌م شارستانیه‌ته‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه هه‌مه‌چه‌شنه‌یی خه‌رجییه‌كانی زیمه‌ی داراییه، ئه‌مه‌ش به‌زۆری له‌ڕێگه‌ی دوو هۆكاری سه‌ره‌كییه‌وه هاتوون، ئه‌وانیش زه‌كات و ده‌ستكه‌وت و غه‌نیمه و خه‌راج و جزیه‌و باجه‌وه بووه، ئه‌مانه حكومه‌ت هه‌ڵده‌ستا بهكۆكردنهوهو خه‌رجكردن و دابه‌شكردنیان به‌و شێوه‌یه‌ی كه به به‌ره‌ژه‌وه‌ندی گشتی ده‌بینێت، هۆكاری دووه‌میش وه‌قفه‌كان و خێرهكانه، ئه‌م لایه‌نه حكومه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان چڕ ده‌ستیان تێ وه‌رنه‌داوه، به‌ڵكو سووربوون له‌سه‌ر چاودێریكردنی، پاشان له‌قۆناغه‌كانی دواییدا له‌گه‌ڵ هاتنی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخدا ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌ویشدا گیرا.
ئه‌وقاف له‌بنه‌ڕه‌تدا كۆمه‌ڵێك سه‌ده‌قه‌ی عه‌ینی دیاریكراوه، وه‌ك زه‌وی و خانووبه‌ره‌و گوێزراوه‌كان، كهخاوهنهكهی ده‌یكاته سه‌ده‌قه به وه‌قف كردنی ئه‌سڵه‌كه‌ی و، سوودوه‌رگرتن له ده‌ستكه‌وت و قازانجه‌كانی، بۆ زامن كردنی درێژه‌كێشان و مانه‌وه‌ی و، خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌لك، كه ئه‌و وهقفانهیان بۆ ته‌رخان كراوه، سه‌لمینراوه كه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (خوا لێی ڕازی بێت) ڕاوێژی كردووه به‌پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌باره‌ی زه‌وییه‌كه‌وه لهخهیبهر، كه‌خێرو به‌رهه‌می زۆر بووه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه ئه‌سڵه‌كه‌ی بهێڵدرێتهوهو، به‌رهه‌م و داهاته‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌ژاران و نه‌داراندا دابه‌ش بكرێت، ئه‌ویش وایكردووه(4).
كاتێ عومه‌ر ئه‌و وه‌قفه‌ی لهبهڵگهنامهیهكدا نووسیووه‌و شاهێدی له‌سه‌ر گرتووه‌و ڕایگه‌یاندووه له‌ناو خه‌ڵكیدا له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تدا، هیچ هاوه‌ڵێك نه‌ماوه‌ته‌وه زه‌وی یان خانووبه‌ره‌ی وه‌قف نه‌كردبێت، هه‌یانبووه به‌شێكی له‌خێری وه‌قفه‌كه‌ی بۆ منداڵه‌كانی ته‌رخانكردووه، به‌مه‌ش وه‌قفی ئه‌هلی یان زوڕییهتی دروست بووه، ئه‌ویش داهێنانێكی ته‌واو ئیسلامییه هیچكام له‌یاسا ڕۆژئاواییه‌كان ئاشنای نه‌بوو هه‌تا نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌می زایینی، له‌كاتیكدا جۆری یه‌كه‌می وه‌قف كه به خه‌یری ناونراوه له‌سه‌ره‌تادا كرابووه كارێكی ئایینی، بۆ دروستكردنی مزگه‌وت و دابه‌شكردنی سهدهقهكان(5). به‌پێی (مونزیر قه‌حف) له‌كتێبه گرنگه‌كه‌ی “الوقف الاسلامي”دا، دریژبوونه‌وه‌ی وه‌قف له‌دامه‌زراوه‌یه‌كی ئایینیه‌وه بۆ چاكخوازییهكی گشتی، كهخزمهتگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌خشینی سوود و كه‌لوپه‌ل ده‌گرێته‌وه، داهێنانێكی ئیسلامی بووه پێغه‌مبه‌ری سۆز‌و ڕه‌حمه‌ت (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)هێناویه‌تی(6).
له‌ڕاستیدا وه‌قفه‌كان شۆڕشێك و پاڵنه‌رێكی گرنگیان له ده‌ستپێكردنی پێشكه‌وتن و گه‌شانه‌وه‌ی شارستانیه‌تی ئیسلامی‌دا هێنایه ئارا، چونكه ده‌رگایان بۆ خه‌لیفه‌و ئه‌میرو والیه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بگره بۆ تێكڕای چینه‌كانی كۆمه‌لگای ئیسلامیش كرده‌ووه، لهوهقفی ئه‌و شتانه‌دا كه پێیان وایه به‌سوودتره بۆ خه‌ڵك و كۆمه‌لگا، هه‌یانبوو وهقفهكانی بۆ بونیاتنانی مزگه‌وت ته‌رخان كرد، هه‌یانه خستوویه‌تییه خزمه‌ت زانایان و قوتابیانی زانست و ڕێبواران، هه‌شیانبووه دایناوه تا بۆ هه‌ژاران و نه‌دارو بێوه‌ژنه‌كان خه‌رج بكریت، هه‌شبووه وه‌قفی كردووه بۆ دروستكردنی قوتابخانه و زانكۆكان، هه‌یانه دایناوه بۆ ئاژه‌ڵه نه‌خۆش و په‌ككه‌وته‌كان، هه‌شیانه بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخانی كردووه، له‌گه‌ل بواری دیكه‌ی سه‌یرو سه‌رنجڕاكیش و نامۆ كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاده‌ی مه‌زنی شارستانیه‌تی ئیسلامی، ده‌توانن بگه‌رینه‌وه بۆ زانای پایه‌داری شام مامۆستا مسته‌فا سوباعی له‌كتێبی “من روائع حضارتنا” تا شاهێدی و به‌ڵگه مێژووییه سه‌یرو سهرانجڕاكیشهكان ببینیت.
پاڵنه‌ری پشت ئه‌م به‌خشینه به‌خشندانه‌یه و، وه‌به‌رهێنانی دارایی و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامبوونی له‌كاری خێر‌و سوودی گشتی و، داهێنان له دۆزینه‌وه‌ی بواره‌كانی خه‌رجكردن، ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره و، داواكردنی به‌هه‌شته‌كه‌ی و، به‌ده‌مه‌وه‌چوونی فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سر بێت) بووه: ((إِذَا مَاتَ الْإِنْسَانُ انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إِلَّا مِنْ ثَلَاثَة: إِلَّا مِنْ صَدَقَة جَارِيَة، أَوْ عِلْم يُنْتَفَعُ بِهِ، أَوْ وَلَد صَالِح يَدْعُو لَهُ))(7)، واته: (كاتێ مرۆڤ ده‌مرێت كاره‌كانی ده‌وه‌ستن له‌سێ ڕێگه‌وه نه‌بێت: سهدهقهیكی به‌رده‌وام، یان عیلمێك سوود بگه‌یه‌نێت، یاخود كوڕێكی چاك بۆی بپاڕێته‌وه)، ئه‌وقافیش له‌گرنگترین ڕووه‌كانی سه‌ده‌قه‌ی به‌رده‌وام بووه بۆ مرۆڤ له‌پاش مردنی.
هه‌مه‌جۆری سیسته‌می ته‌ندروستی
ئه‌م داهێنانه له‌به‌رده‌وامی و دریژه‌كێشانی دامه‌زراوه شارستانییه ئیسلامیه‌كان له‌بواره‌كانی ته‌ندروستی و پزیشكیدا ده‌روشایه‌وه، كه نه‌ده‌وڵه‌ت نه گه‌نجینه‌كانی سوڵتان دروستكار یان یارمه‌تیده‌ری ئه‌م داستانه شارستانییه مه‌زنه نه‌بوون، به‌ڵكو ئه‌وقاف به‌شدار بوو له‌دروستكردن و به‌كارخستنی ئه‌و “بیمارستان” یان “نه‌خۆشخانانه”، ئه‌م وه‌قفانه ڕۆڵی گرنگ و ده‌گمه‌نیان هه‌بوو لهبونیاتنان و دابینكردنی پێداویستی و خه‌رجكردنی به‌رده‌وام بۆیان و، موچه‌ی پزیشكه‌كان و هاوكارانیان و تاقیگه‌كان و، هاریكاریكردنی كۆلێژه‌كانی پزیشكی و ده‌رمانسازی و ڕاهێنراوان و قوتابیانی زانست كه له‌شوێنه جیاوازه‌كانه‌وه هاتبوون، وه‌ك بیمارستان (نه‌خۆشخانه)ی مه‌نصوری كه له‌لایه‌ن مه‌نصور قلاوون له‌قاهیره ساڵی 682ك-1284ز دروست كرابوو، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی زۆر پسپۆڕ بووه، به‌جۆرێ كه نه‌خۆشخانه هاوچه‌رخه‌كان وه‌ك ئه‌و وان له‌مه‌دا(8).
ئیبن به‌توته له وه‌سفی ئه‌و وه‌قفه پزیشكیهی سوڵتان قلاووندا ده‌ڵێت ” وه‌سفكار ده‌سته‌وسانه لهوهسفكردنیدا، تێیدا خزمه‌تگوزاری و ده‌رمان ئه‌وه‌نده زۆره ناژمێردرێ، باسی ئه‌وه ده‌كرێت خه‌رجیه‌كانی هه‌ر ڕۆژێكی هه‌زار دینار بووه”. گه‌وره‌یی ئه‌و وه‌قفانه‌ی سوڵتان قلاوون بۆ بیمارستانهكه و كاریگه‌ری زۆر وایكردبوو له‌توانایدا بێت نه‌خۆش له‌هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانی نیو كۆمه‌لگا پێشوازی لێ بكات، ئه‌و وه‌قفانه گه‌شه‌یه‌كی ساڵانه‌ی وایان ده‌كرد كه بیمارستانهكه بتوانێت ئه‌ركه‌كانی به‌بێ كه‌م وكورتی و ناته‌واوی جێبه‌جێ بكات، چونكه ئه‌و سه‌رمایانه‌ی بۆی ته‌رخان كرابوو دووربوو له‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و ئاره‌زووه‌كانی سوڵتان و پاشا‌كان(9). ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی نه‌خۆشخانه‌كانی تر پێوانه ده‌كه‌ین كه سوڵتان و خه‌لیفه و پاشا‌كان دروستیان كردن، وه‌ك بیمارستانی نوری له‌دیمه‌شق و حه‌له‌ب و، سه‌ڵاحی له‌قاهیره‌و قودس و، جگه له‌مانه‌ش له‌پایته‌خت و شاره‌كانی شارستانیه‌تی ئیسلامی.
دروستكردنی بیمارستانه‌كان و وهقفكردن بۆیان له‌لایه‌ن دهولهمهندهكانی كۆمه‌لگای ئیسلامییه‌وه زۆر بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕاده‌ی پێكه‌وه‌به‌سترانی كۆمه‌لایه‌تی نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا تێبگه‌ین و، به‌تینی ئه‌و سیسته‌مه‌ی ته‌ندروستی و دامه‌زراوه‌ییه‌ی كه وه‌قفه‌كان له‌دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كان و ده‌رمان و تاقیگه و پزیشك و جگه له‌وانیش تێبگه‌ین، ده‌بێت بزانین به‌ته‌نها له‌به‌غدا له ساڵی 1160ز زیاتر له شه‌ست بیمارستان هه‌بووه، له قورتوبه‌ش نزیكه‌ی په‌نجا بیمارستان هه‌بووه(10).
دروستكردن و دامه‌زراندنی ئه‌و نه‌خۆشخانه یان بیمارستانانه ته‌نها له‌سه‌ر خه‌ڵكه هه‌بوو و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه وه‌قف نه‌بووه كه‌ته‌نها ئه‌وان پێی هه‌ستن، به‌ڵكو ده‌بینین خودی پزیشكه‌كانیش به‌شداربوون له‌دامه‌زراندنی نه‌خۆشخانه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی هیچ قازانج یان وه‌به‌رهێنانێكی تایبه‌ت ببن، دكتۆر سینانی كوڕی سابت ئاماژه بۆ خه‌لیفه‌ی عه‌باسی موقته‌دیر بالله ده‌كات كه بیمارستانێك دروست بكات بدریته پاڵ خۆی، ئه‌ویش فه‌رمانیكرد به‌دامه‌زراندنی له‌ناوچه‌ی بابی شام له‌ڕۆژئاوای به‌غداو ناوینا بیمارستانی موقته‌دیری، ئه‌و دكتۆره له‌سامانی تایبه‌تی خۆی و وه‌قفه‌كان هه‌موو مانگێك دووسه‌د دیناری بۆ خه‌رج ده‌كرد (له‌ئێستادا نزیكه‌ی 25-40هه‌زار دۆلار ده‌كات) (11).
به‌ڵكو هه‌ندێ له‌پزیشكه‌كان فراوانكردنی گه‌وره نه‌خۆشخانه‌كانیان به‌هۆی پێویستبوونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زۆری ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان به‌پێویست زانیووه، یه‌كێك له‌پزیشكه‌كانی دیمه‌شق به‌ناوی به‌دره‌دینی كوڕی قازی به‌عله‌به‌گ به‌بێ چاوه‌روانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ده‌ی شه‌شه‌می كۆچی‌دا ئه‌مه‌ی ئه‌نجامدا، ئیبن ئه‌بی ئهسبیعه كه به‌ناوبانگترین میژوونووسی پزیشك و پزیشكییه له‌ئیسلامدا له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت”خانووی زۆری ته‌نیشت بیمارستانه گه‌وره‌كه‌ی كه پاشای دادپه‌روه‌ر نوره‌دین مه‌حمود زه‌نگی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت دروستی كردبوو كڕی تا گه‌وره‌و فراوانتری بكات و، هۆڵی نه‌خۆشه‌كانی گه‌وره‌تر كرد، به‌باشتر بونیاتی نایه‌وه و ئاوی بۆ ڕاكیشاو بووه بیمارستانێكی زۆر باش” (12).
هه‌ندێك له‌و وه‌قفانه گرنگیان داوه به‌لایه‌نه ده‌روونییه‌كانی نه‌خۆشه‌كان، له‌هه‌ندی به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌قفی سه‌ر بیمارستانهكاندا هاتووه وه‌قف هه‌بووه ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌ركێك كه دووكه‌س پێی هه‌ستن، كاریان ئه‌وه بووه له‌نزیك ئه‌و نه‌خۆشه ڕابووه‌ستن كه بێ‌ئومێد بووه لهچارهسهربوونی، هه‌ریه‌ك له‌و دوو كه‌سه پرسیار له‌ویتریان بكات له‌باره‌ی ڕاستی هۆكاری ئه‌و نه‌خۆشه به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه تێبینی بكات كه‌ئه‌مان به‌ئه‌نقه‌ست وا ده‌كه‌ن، كه‌سی به‌رانبه‌ر به‌جۆرێك وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه نه‌خۆشه‌كه گوێی لێ بێت و ده‌یوت نه‌خۆشیه‌كه‌ی هیچ شتیكی وای تیا نییه مه‌ترسی بێت، دكتۆریش فه‌رمانی ده‌رچوونی پاش چه‌ند ڕۆژێك بۆ ده‌رده‌كات چونكه به‌ته‌واوه‌تی چاك ده‌بێته‌وه(13).
ئافره‌تیش له‌شارستانیه‌تی ئیسلامی‌دا لهوهقفی بواری ته‌ندروستی و پزیشكیدا به‌شدار بووه، هه‌ندێك لهشازادهكانی وه‌ك خانمی گه‌وره‌ی شام خوشكه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی و ئه‌میره جه‌وهه‌ر كچی یه‌كیك لهسوڵتانهكانی سه‌لجوقی له ئه‌نادۆڵ لهپیشهنگانی ئه‌و ئافره‌تانه‌ن وه‌قفیان كردووه بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكی به‌به‌شه جیاوازه‌كانیه‌وه، وه‌ك جه‌راحی و ئێسك و جگه له‌وانه‌ش، هه‌تا ئێستاش هه‌ندێ له وه‌قف و نه‌خۆشخانه‌كانیان كه له‌سه‌ده‌ی سیازده‌یه‌می زایینی‌دا دروستیان كردوون شوینهوارهكانیان تا ئه‌مڕۆش له‌وڵاتی شام و ئه‌نادۆڵ ماوه.
باڵاده‌ستی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ
نموونه‌كان له‌مپه‌ڕی جیهانی ئیسلامییه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی له‌ژماره نایه‌ت، بینیمان هه‌ندێ له‌شاره‌كان كه ژماره‌ی نه‌خۆشخانه و زانكۆ پزیشكیه‌كانی بهدهیانه، ئه‌وقافی ئیسلامی ئه‌ركی هه‌موو ئه‌و ڕشتهبهندهی له‌ئه‌ستۆ گرتووه، به‌هۆی شه‌ڕ و ئافاته‌كان و جگهلهوانیشهوه هیچ كاریگه‌ری نهكهوتووته سه‌ر، هیچ دهسهڵاتداریك بویری ئه‌وه‌ی نه‌كردووه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و وهقفانهدا بگریت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌بوونی پاریزبه‌ندی دادگاییه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ڕشته‌به‌نده دوور له‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌شێوه‌یه‌كی كرداریی له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیدا بگونجیت كه لهڕشتهبهندی ته‌ندروستی ئیسلامی‌دا بینیمان به‌هیزترین چه‌ك و دابینكه‌ری نهكهوتنیهتی له‌به‌رده‌م نسكۆ‌و نه‌هامه‌تییه گه‌وره‌كاندا، مه‌گه‌ر خوانه‌خواسته له‌لایه‌نی دواكه‌وتنی پزیشكیی و دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌وه بێت.
وێڕای ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی پزیشكی هاوچه‌رخ به‌راورد بهسهدهكانی ناوه‌ڕاست، گرنگترین جیاكه‌ره‌وه كه له‌پزیشكی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا هه‌بووه‌و ئیستا نییه ئه‌ویش باڵاده‌ستی ده‌وله‌تی هاوچه‌رخه به‌سه‌ر هه‌موو وه‌قفه‌كاندا، ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ كاری كردووه بۆ ته‌سفیه‌كردنی دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌لگای ته‌قلیدی، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه ئه‌هلییه میللیه نوییه‌كان جێگایان بگرنه‌وه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ جیگای بگرێته‌وه، ئه‌ویش دواتر پێكهینراوه ئه‌هلیه تهقلیدیهكانیشی نه‌هێشت، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بوار بكاته‌وه بۆ پێكهینراوه ئه‌هلیه نوێ و لێهاتووه‌كان له‌ڕووی كارگێڕی لامه‌ركه‌زیی و ده‌ركردنی بڕیاره خودییهكانهوه، به‌ڵكو پیشكه‌وتنی نه‌هێشت تا بوونی خودی ئه‌و دامه‌زراوانه نه‌هێڵێت كه پشت به فیكر‌و نه‌ریت و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لایه‌تییه ڕاگداكوتاوهكان ده‌به‌ستن، تا دامه‌زراوه‌ی هاوچه‌رخ دابمه‌زرێنێت كه له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام نویكردنهوه له‌سه‌ر شێوازی ڕۆژئاوایی باشترین پاڵنه‌ر و هۆكاری ئه‌وه‌بووه، هه‌روه‌ك ڕاوێژكار تارق بشری ده‌ڵێت (14).
به‌مجۆره بینیمان سه‌ربه‌خۆیی دارایی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی دوور له‌حكومه‌ته‌كان كاریگه‌ری مه‌زنی هه‌بووه له‌پێشكه‌وتنی شارستانیه‌تی ئیسلامی‌دا، له‌نێویشیاندا كه‌رتی ته‌ندروستی و پزیشكی، كه ئه‌و بواره بۆ سه‌دان ساڵ له‌كاردا بووه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ده‌وله‌ت و حكومه‌ت یان سوڵتان بێت هاریكاری بكات، بێ ئه‌وه‌ی بڕیاره به‌په‌له‌كان كهپهیوهندارن به‌ژیانی نه‌خۆشه‌وه له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و بیرۆكراتیه‌ت دا بێت و كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر نه‌خۆش و نه‌هامه‌تیه‌كانی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا ده‌یبینین، له‌زۆر وڵاتی ئیسلامی‌دا، ئه‌مه‌ش نه‌بووه هۆی گه‌شه‌و پیشكه‌وتنی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی ته‌نها خاچپه‌رسته‌كان تێیدا چاره‌سه‌ر ئه‌كران، به‌ڵكو بووه هۆی پێگه‌یشتنی ده‌یان زانا و پزیشكی گه‌وره‌ی وه‌ك ڕازی و زه‌هراوی و ئیبن نه‌فیس و رهحبی و جگه له‌وانیش كه هه‌موو جیهانیان فێركرد.
سه‌رچاوه‌كان:
1. روسيا اليوم، به‌رواری 28 مارس2020 .
2. منظمة الصحة العالمية، ما هو النظام الصحي؟.
3. سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
4. صحيح البخاري.
5. منذر قحف: الوقف الإسلامي ص22.
6. منذر قحف: سورچاوهی پێشوو، ص23.
7. صحيح مسلم ح1631.
8. أحمد عوف: الأوقاف والرعاية الصحية ص125.
9. الأحوال-الصحية والطبية في مصر والشام في العصر المملوكي ص57.
10. جميل عبد المجيد عطية: تنظيم صنعة الطب ص520.
11. ابن أبي أصيبعة: عيون الأنباء 2/204.
12. سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
13. محمد عوف: أوقاف الرعاية الصحية في المجتمع الإسلامي ص87.
14. البيومي غانم: الأوقاف والسياسة في مصر ص9.