ماتماتیك.. زمانی زانسته یان فه‌لسه‌فه‌و ئایین؟
نووسینی: ئیبراهیم هیلال
رۆژی (ز24/5/1543)، له كاتێكدا كه‌له‌سه‌ره مه‌رگدا بوو، زانای فه‌له‌كناس و ماتماتیك وفه‌لسه‌فه نیكۆلاس كۆپهرنیكوس ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی بڵاوكرده‌وه كه‌تێیدا بیردۆزه فهلهكیهكهی ئه‌رستۆ تێكوپێك ده‌شكێنێت كه‌له‌پاش ئه‌رستۆ زانای فه‌له‌كناس به‌تڵیمۆس كاری له‌سه‌ر ده‌كرد وباس له‌وه ده‌كات كه زه‌وی چه‌قی گه‌ردوونه، له‌كاتێكدا كه كۆپهرنیكوس به‌به‌ڵگه‌ی ماتماتیك سه‌لماندی كه‌زه‌وی ته‌نها ههسارهیهكهو به‌ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێته‌وه، ئه‌م تێزه كه كۆپه‌رنیك ده‌یزانی ناوه‌نده زانستیه‌كان و كڵێساش له‌و كاته‌دا ده‌هه‌ژێنێت له‌دژی، به‌ڵكو ده‌یكاته قوربانییه‌كی نوێی قوربانیه‌كانی دادگای پشكنین. (1)
تێزێك كه‌ئاسمان له‌دیدی هه‌موو فیزیاناسێكدا ده‌گۆڕێت، به‌مه‌ش سه‌ره‌تا سه‌رده‌می ڕێنیسانسی ئه‌وروپی و ده‌ربازبوون له باڵاده‌ستی كڵێسای دامه‌زراند، چونكه ئه‌وه به‌رجه‌سته‌كردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای زانستی بوو بۆ كڵێسای ئه‌وروپی، ڕێگای بۆ شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌لسه‌فی و زانستی دیكه خۆشكرد كه‌جیهانی ئێستامانی پێكهێنا، بناغه‌ی فه‌له‌كناسی و فیزیای دانا، به‌ردی بناغه‌ی شۆڕشی پیشه‌سازی و ڕێگای بۆ سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیاو پرۆگرامه‌كان و تێكڕای ئه‌وانه‌ی ژیانی ئه‌مڕۆمان پێكده‌هێنن كرده‌وه.(2)
له‌كاتێكدا هه‌مووان سه‌رسامن به‌مێژووی گه‌شه‌سه‌ندنی زانسته‌كانی فه‌له‌كناسی و فیزیا، زانستێكی دیكه‌یان فه‌رامۆش كردووه كهبهدایكی زانسته‌كان و زمانی زانستی هاوچه‌رخ و كۆن داده‌نرێت، ئه‌ویش زانستی ماتماتیك (بیركاری)ه، كهنهدهكرا كۆپه‌رنیك به‌بێ ئه‌وه شوێنی ته‌نه ئاسمانییه‌كان ئه‌ژمار بكات و بیردۆزه‌كه‌ی ئهرستۆو به‌تڵیمۆس تێكوپێك بشكێنێت، به‌بێ ئه‌وه ته‌كنه‌لۆژیاو ئامێره‌كان و زانستی فیزیا‌و میكانیكا و میكانیكای ڕاده رۆشناییان نه‌ده‌ده‌یت، به‌بێ ئه‌وه ئه‌و پێشكه‌وتنه فراوانه‌ی پرۆگرامه‌كان و زانستی زینده‌زانی و كۆدی جیناتمان نه‌ده‌بینی. (3)
شارستانیه‌ت قه‌رزاری زانستی ماتماتیكه كه‌به‌هۆیه‌وه تێكڕای زانسته‌كان گه‌شه‌یان سه‌ند، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداو به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ بنچینه‌كانی زانستی ماتماتیك و گه‌شه‌سه‌ندنی، به‌تایبه‌ت له‌قوتابخانه‌ی فیساگۆریدا له‌یۆنانی كۆن، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه‌زانستی ماتماتیك واتای دیكه‌ی ئایینی هه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌وروپیه‌كان زانستی ماتماتیكیان بۆ ڕێنیسانسی زانستی به‌كارهێنا، كه‌بووه هۆی ده‌ربازبوون له‌ده‌سه‌ڵاتی ئایین، كه‌چی ماتماتیك له‌خۆیدا واتای پوختی ئایینی هه‌ڵگرتبوو، جا ئایا ده‌كرێت كهماتماتیك به‌زمانێكی ئایینی دابنرێت به‌رله‌وه‌ی كه‌زمانی زانست بێت؟
كۆپهرنیكوس ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌یدا
پاش مردنی ئه‌رستۆی فه‌یله‌سوف، خاوه‌ن بیردۆزی گه‌ردوونی ئهرستۆتاڵیسی بۆ نزیكه‌ی شه‌ش سه‌د ساڵ، زانای فه‌له‌كناس به‌تڵیمۆس ده‌ركه‌وت كه‌كاری له‌سه‌ر بیردۆزه‌كه‌ی ئه‌رستۆ كرد‌و كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (المجسطي Almagest) دانا، كه‌تێیدا شرۆڤه‌ی بیردۆزه گشتیه‌كه‌ی كردووه كه ده‌ڵێ زه‌وی چه‌قی گه‌ردوونه‌و خۆر به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێته‌وه، ئه‌و بیردۆزه‌یه كاتێ كڵێسای ئه‌وروپی كاری پێكرد بووه حهقیقهتیكی ڕه‌ها، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ركه‌س پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیردۆزه‌یه بوایه، ئه‌وا به بێباوه‌ڕ یان مولحید داده‌نراو پێویست بوو بسوتێندرێت یان له‌سێداره بدرێت یان له‌سه‌ر خازوق دابنرێت (خراپترین جۆری سزادان بووه، دارێكی درێژی نوكتیژیان هێناوه‌و كردوویانه بهكۆمی كه‌سه سزا دراوهكهداو هه‌تا له‌ده‌میه‌وه ده‌رچووه – وه‌رگێڕ-)، تا ئه‌و كاته‌ی تێزه‌كه‌ی كۆپهرنیكس ده‌ركه‌وت، كه له‌كاتی سه‌ره‌مه‌رگیدا بڵاوی كردووه، تا لهلێپێچینهوهی كڵێسا و ئه‌شكه‌نجه‌ی دادگاكانی پشكنینی ئه‌وروپی به‌دووربێت. (4)
كۆپه‌رنیكۆس له‌توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو كه‌زه‌وی به‌ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێته‌وه، هه‌موو هه‌ساره‌كانی دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه، به‌مه‌ش خۆر چه‌قی گه‌ردوونه نه‌ك زه‌وی، هه‌روه‌ك دكتۆر ته‌یب بوعزه باسی ده‌كات ئه‌م بیردۆزه‌ی كۆپه‌رنیك ” گۆڕانكارییه‌كی قوڵی له‌بیركردنه‌وه‌ی فیزیاییدا له‌سه‌رده‌می نوێگه‌ری و پاش ئه‌ویشدا دروست كرد، بگره یه‌كێك له‌و سێ چركه‌ساتانه‌ی تێپه‌ڕاند كه خۆ به‌گه‌وره‌گرتنی مرۆڤایه‌تی شكاند و ڕێگای بۆ سه‌روه‌ری بیركردنه‌وه‌ی زانستی كرده‌وه”(5)، ئه‌و چركه‌ساتانه‌ی كه كۆپه‌رنیك به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی چه‌قبوونی زه‌وی ده‌ستی پێكرد، پاشان داروین بهبیردۆزهكهی سه‌باره‌ت به‌بنه‌ڕه‌تی جۆره‌كان ته‌واوی كرد، دواتریش سیگمۆند فرۆید به بیردۆزه ده‌روونییه‌كانی له‌باره‌ی نه‌بوونی خاوه‌نداریی مرۆڤ به‌سه‌ر خودی خۆیدا و نه‌بوونی توانای جوڵاندنی، كۆتایی پێهێنا. (6)
به‌ڵام دكتۆر ته‌یب بوعزه ده‌گه‌ڕێته‌وه و پێمان ده‌ڵێت كه “هه‌ڵه‌یه بگوترێت كه كۆپه‌رنیك یه‌كه‌م كه‌سێك بووه ئه‌و تێزه‌ی گوتووه، ته‌نانه‌ت خۆیشی وه‌ها سه‌یری ته‌واوی توخمه‌كانی بیردۆزه فیزیاییهكهی نه‌ده‌كرد كه داهێنانێكی مه‌عریفی نوێ بێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه سڵی له‌وه نه‌ده‌كرد كهكاره زانستیه‌كه‌ی وه‌ك بوژانه‌وه‌ی فه‌له‌كی فیساگۆری بخاته ڕوو. بگره له‌وانه‌یه بوترێت كه ئه‌و ناچار بووه ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نێت، به‌هۆی زۆری ئه‌وه‌ی له فه‌له‌كی كۆن وه‌ریگرتووه”. (7)
بوعزه بیرۆكه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات و ده‌ڵێت: ” فیزیاییه‌كانی پاش كۆپه‌رنیك له‌و په‌یوه‌ندی وه‌رگرتنه به‌ئاگا بوون، بۆ نمونه كلپهر ئاماژه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی پێكگه‌یشتن به فه‌له‌كی فیساگۆری ده‌دات، كاتێ له‌میانی قسه‌كردنی سه‌باره‌ت بهفیزیای كۆپه‌رنیك ده‌ڵێت “گۆرانییه‌كی نوێیه به‌ڵام ڕێك وه‌ك سروده كۆنه‌كه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ساموس وایه”، مه‌به‌ستی فه‌لسه‌فه‌ی فیساگۆرییه. هه‌روه‌ها گوزراشتی له‌هه‌مان واتا كردووه له‌كاتی ناوبردنی فیساگۆر به باوكی هه‌موو كۆپهرنیكییهكان”(7). بوعزه وای بۆ ده‌چێت كه كۆپه‌رنیك له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌رچاوه كۆنه‌كاندا فه‌زڵی ته‌واوی نادرێتێ، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه بیرۆكه‌ی چه‌قبوونی خۆر له‌گه‌ردووندا تاكه بیرۆكه‌ی نوێیه له‌بیری خۆیه‌وه دایهێناوه، له‌كاتێكدا هه‌مان بیرۆكه لای فه‌له‌كناسێكی یۆنانی دیكه هه‌یه كه‌ئه‌ویش ئه‌رسته‌رخۆس سامۆسیه، ئه‌مه‌ش واتا كۆپه‌رنیك له‌باسكردنی سه‌رچاوه‌كانیدا “له ساخته‌كاری به‌ده‌ر نه‌بووه”. (7)
جا ئه‌گه‌ر كۆپه‌رنیك كه تێڕوانینه‌كانی ههڵگهڕاندهوهو بناغه‌ی ڕێنیسانسی زانستی دامه‌زراند كه تا ئێستاش شوێنكهوارهكانی لهجیهانماندا ده‌بینین، ئه‌وه‌ی له‌فه‌لسه‌فه‌ی فیساگۆری و فه‌له‌كی فیساگۆری و ماتماتیكی فیساگۆری وه‌رگرتبێت، ئه‌ی ده‌بێت فیساگۆر كێ بێت، له ماتماتیك چیی پێشكه‌ش كردبێت؟
فه‌یله‌سوفێكى ئاڵۆز.. ساموس
فیساگۆری فه‌يله‌سوف به بیردۆزه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ سێگۆشه‌ی گۆشه وه‌ستاو ناسراوه، كهبهكورتی شرۆڤه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه كۆی دوجای گۆشه‌وه‌ستاو له سێگۆشه‌ی گۆشه‌وه‌ستاودا یه‌كسانه به‌كۆی دووجای لاى سێیه‌م كه پێی ده‌وترێت ژێ، ئه‌مه بیردۆزه‌یه به‌یه‌كێك لهبناغهكانی زانستی ماتماتیك و ئه‌ندازه داده‌نرێت كهفیساگۆر پێی ناسراوه، به‌ڵام ژیاننامه‌كه‌ی زۆر ئاڵۆز دیاره.
له‌كتێبه مێژووییه كۆنه‌كاندا چه‌ندین شتی بێبنه‌ما سه‌باره‌ت بهفیساگۆر بڵاوبۆته‌وه، فیساگۆر وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی مرۆیی هاوشێوه‌ی مرۆڤه‌كانی دیكه ده‌رناكه‌وێ، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی چیرۆكی یه‌كێ لهمێژوونووسه دێرینه‌كان فیساگۆر كوڕی ئهپۆلۆی خواوه‌ند بووه، ” ئه‌گه‌ر بڕوات به‌م ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌ی نییه، ئه‌وا قسه‌یه‌كی تر هه‌یه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه كوڕی هرمسی خواوه‌ند بووه، باوكی هه‌موو به‌هره‌كانی پێ به‌خشیووه جگه له‌نه‌مری.. ئه‌گه‌ر متمانه‌ت به‌وه‌ش نه‌بوو ئه‌وا ئه‌و قسه‌یه‌ش هه‌یه كهدهرێته پاڵ فیساگۆر خۆی كهوێنهیهكت نیشان ده‌دات به‌ده‌ر نییه به‌خۆسه‌رسام بوون و سه‌یروسه‌مه‌ره، كه له‌باره‌ی پۆلێنی خۆیه‌وه ده‌ڵێت ” مرۆڤ هه‌یه، خواوه‌ندیش هه‌یه، هه‌روه‌ها بوونه‌وه‌ری تریش هه‌ن وه‌ك فیساگۆر، كه نه له‌مانه و نه له‌وان”(7). وێڕای هه‌موو ئه‌و شته بێبنهماو ئه‌فسانه‌ییانه‌ی سه‌باره‌ت بهفیساگۆر گوتراون، برتراند راسلی فه‌یله‌سوف و زانانی ماتماتیك هه‌واڵمان ده‌داتێ كهفیساگۆر “گرنگترین مرۆڤه له‌مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی كۆندا” (8). ئه‌ی ده‌بێت فیساگۆر كێ بێت؟
فیساگۆر، ئه‌و فه‌یله‌سوف و زانای ماتماتیكى یۆنانییه, له‌دوورگه‌ی “ساموس” له‌سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زایندا له‌دایكبووه، گریمانه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه كهفیساگۆر گه‌شتی كردووه بۆ میسر تا فێری ماتماتیك و فه‌له‌كناسی ببێت، چونكه ماتماتیك له‌نهێنیه‌كانی په‌رستگای میسری بووه, جگه لهكاهینهكان كه‌سی تر نه‌یزانیووه، فیساگۆر چووه‌ته پاڵ په‌رستگای هیلیۆبلیس تا ببێته كاهین، به‌ڵام له‌لایه‌ن “كامبێز”ی پادشای فارسييه‌وه به‌دیل گیراوه كه وڵاتی میسری داگیركردوه‌و زۆرێك لهپهرستگاكانی وێران كردوه‌و چه‌ندین كاهینی كوشتوه و هه‌ندێكیشیانی به‌دیل بردوه بۆ بابل، له‌نێویشیاندا فیساگۆر. (9)
پاشان جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساموس، پاشان ڕووده‌كاته شاری كرۆتونا له‌باشووری ئیتاڵیا ئه‌وكاته‌ی كهلهژێر ده‌ستی یۆنانیه‌كاندا بوو، له‌وێ كۆمه‌ڵگایه‌كی ئایینی له‌شێوه براییه‌تی ئایینی‌دا دامه‌زراند، كهقوتابیهكانی, له‌پاڵ فێربوونی ماتماتیكدا, چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی ڕه‌وشتی و ئایینیان په‌یڕه‌و ده‌كرد، “ئه‌و دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌یه‌كی هزرییه كه‌تێیدا هه‌ستی فه‌لسه‌فی و هه‌ستی ئایینی تیركراو بهكهش و بیرۆكه تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كران”، ئه‌و قوتابخانه ئایینیه سیمایه‌كى ئاڵۆز و نهێنی هه‌بوو، فیساگۆریش كه‌سێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بوو به‌ڕاده‌یه‌ك كه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ئیتاڵیا، ئه‌مه‌ش وایكرد نسكۆیه‌ك به‌سه‌ر خۆی و قوتابخانه‌كه‌یدا بێنێت كه هه‌ستاوه‌ی نه‌بێت. (9)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و قوتابخانه‌ی فیساگۆرییه ئایینیه واتایه‌كی نوێی بۆ ماتماتیك هێنا, كه‌ته‌نها ژماره نییه بۆ ئه‌ژمار كردن، وه‌ك ئه‌وه‌ی میسرییه‌كان و بابلییه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌كاریان ده‌هێنا، به‌ڵكو زمانێكه گوزارشته بۆ هاوئاوازیی گه‌ردوون و, هێما سۆفیزمهكان و ئایینیه‌كان بۆ ژیان و چاكه و خراپه و, چۆنیه‌تی پێكهاتنی ته‌نه‌كان، كه فیساگۆر ده‌ڵێت ژماره ئاماژه‌یه بۆ چۆنیه‌تی گه‌شه‌كردنی گه‌ردوون و لێیه‌وه ته‌نه‌كان و حه‌قیقه‌ت هه‌ڵده‌قوڵێن (9)، ئه‌مه‌ش تێڕوانینێكی كۆزمۆلۆجی (گه‌ردوونی) و فه‌له‌كی به فه‌لسه‌فه‌ی فیساگۆری ده‌دات و، كۆپه‌رنیك له‌سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مدا لێیه‌وه شۆڕشه زانستیه‌كه‌ی به‌سه‌ر كڵێسادا وه‌رده‌گرێت، كه‌بووه دامه‌زرێنه‌ری ڕێنیسانسی زانستی و فیزیای هاوچه‌رخ و سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا.
ژماره بیركارییه‌كان و میوزیكی گه‌ردوون
له‌یه‌كیك له‌رۆژه پرشنگدارهكاندا، له‌كاتێكدا فیساگۆری فه‌یله‌سوف به‌كۆڵانه‌كانی شاری كرۆتۆندا ده‌رۆشت، گوێی لێ‌بوو سێ ئاسنگه‌ر له‌یه‌ك پارچه ئاسنیان ده‌دا، “لێره‌دا فیساگۆر له‌گه‌ڵ بیستنی جیاوازی ئه‌و ئاوازانه‌ی له چه‌كوچی ئاسنگهرییهكانهوه ده‌رده‌چوو، نهێنی به‌یه‌گه‌یشتنی نێوان ژماره‌كانی بیركاری و بوونی بۆ ده‌ركه‌وت, چووه نێو كارگه‌كه و هه‌ستا به كێشانی ئه‌و چهكوچانهی كهئاسنگهرهكان به‌كاریان ده‌هێنا، بۆی ده‌ركه‌وت جیاوازی پله‌كانی ده‌نگ له‌گه‌ڵ جیاوازی قورسی چهكوچهكاندا چوونیه‌كن.. به‌مه‌ش له‌ڕووی بیركارییه‌وه جياوازيى نێوان ههشتينه و پێنجینه و چوارينهی ڕێككردووه” (9).
ئه‌م ڕووداوه یه‌كه‌مین ئه‌زموونی پێوانی ده‌نگ بوو، یه‌كه‌م پرۆسه‌ی عه‌قڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی نێوان فیزیا‌و ماتماتیك، نێوان بوونی سروشتی و ژماره بوو. “كه‌واته ده‌نگه میوزكییه جیاوازه‌كان كه واده‌رده‌كه‌وت هیچ شرۆڤهك هه‌ڵنه‌گرێت، له‌ئێستادا په‌یوه‌ست بووه به‌په‌یوه‌ندی ژماره‌یی ڕوون و ورد”. به‌ڵام دكتۆر ته‌یب بوعزه ده‌گه‌ڕێته‌وه تا ڕوونی بكاته‌وه كه ئه‌و چیرۆكه له‌ڕووی ژماره‌ییه‌وه به‌ته‌واوی هه‌ڵه‌یه، ئه‌مه‌ش گالیلۆ پاش نزیكه‌ی هه‌زار ساڵ ئاشكرای كرد، كاتێ هه‌ستا به‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌ی فیساگۆر و به‌ئه‌زموون سه‌لماندی كهههڵهیه، له‌پاڵ ئه‌مه‌دا چینییه‌كان به‌ر لهفیساگۆر گه‌یشتبوونه په‌یوه‌ندییه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی فیساگۆریهت پێی گه‌یشتبوو. “هه‌روه‌ك چاڵه ههڵكهنراوهكان ده‌ریانخست كهشارستانیهتی كۆنی میسر پشتی به‌ئامێره موزيكییه جۆراو جۆر‌و هه‌مه‌چه‌شنه‌كان ده‌به‌ست, به‌شێوه‌یه‌ك وا گریمانه ده‌كرێ كه پله‌كانی میوزیكى زانيبێت”(9).
ئه‌ی باشه فیساگۆر چی زیاد كردووه؟
ئه‌م تێڕوانینه ئاوێتهكارهی نێوان ماتماتیك و بوون و میوزیك كه‌له‌سه‌ر دۆزرانه‌وه‌ی له‌توانادابوونی پێوانی ده‌نگ به‌ژماره‌ی بیركاری دامه‌زرا –هه‌روه‌ك بوعزه باسی ده‌كات- بووه پاڵنه‌ر بۆ فیساگۆر كه‌له ژماره‌ی بیركارییه‌وه وه‌ك هێماى بيركارى بۆ ژماردن بگوازێته‌وه ” بۆ ڕه‌هه‌ند و كه‌ینونه‌ی بوونی تر، كاتێ ده‌نگ لهڕووكاریدا بوونێكى بهرهڵایهو ناتوانرێت بگیرێت، ئه‌وا ژماره توانى ڕێكی بخات و له‌ڕووی ژمێره‌ییه‌وه بیخاته ژێرباری عه‌قڵه‌وه، هیچ دیارده‌یه‌كی بوونی دیكه نییه زه‌حمه‌ت بێ بخرێته نێو بۆشایی ژماره‌كان”(9).
ئه‌مه‌ش وای لهفیساگۆر كرد ئه‌وه بدۆزێته‌وه كهماتماتیك هاوئاوازه له‌گه‌ڵ جوڵه‌ی ته‌نه‌كان و پاشان تێكڕای جوڵه‌ی گه‌ردوون هه‌مووی، فیساگۆر به‌مشێوه‌یه گوزارشتی له‌مه كردووه: “به‌بێ ژماره ناكرێت هیچ شتێك بناسین”، یه‌كێك لهقوتابیهكانیشی كه فیلۆلاوسه ده‌ڵێت: “ئه‌ندازه بنه‌ماو زه‌مینه‌ی دایكه بۆ هه‌موو زانسته‌كان”، له جه‌خت كردنه‌وه‌شی كه حه‌قیقه‌تی ڕه‌ها ده‌گات به ماتماتیك, فیساگۆر ده‌ڵێت: “ناكرێ بچوكترین هه‌ڵه‌ش تووشی ژماره‌كان ببێت”، به‌ڵام ئه‌ی حه‌قیقه‌ت چه‌مكێكی میتافیزیكی نییه؟
ماتماتیك و حه‌قیقه‌تی فیساگۆری
فیساگۆر بۆ ئه‌وه چووه، هه‌روه‌ك چۆن پاش ئه‌و ئه‌فڵاتون و ئيقلیدسیش بۆی چوون، كه ماتماتیك ته‌نها هێمای ژماره‌یی نییه، به‌ڵكو ئه‌و هێمایانه‌یه كه ڕه‌هه‌ندی دیكه‌ی په‌نهانیان هه‌یه، به‌جۆرێك كه فیساگۆر باوه‌ڕی وابووه كه ماتماتیك زانستی ئه‌و شتانه‌یه كهچهسپاو و هه‌میشه‌یین، ملكه‌چ نییه بۆ هه‌ست یا زه‌مه‌ن یا گۆڕان، ئه‌و دایكی زانسته‌كانه و دامه‌زرێنه‌ری بوونه، هه‌روه‌ك ئه‌فلاتۆنیش له‌كتیبی “كۆمار”دا گوتوویه‌تی: “ئه‌ندازه بریتییه له ناسينى ئه‌وانه‌ی هه‌میشه‌یین نه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌ناوده‌چن و تێده‌په‌ڕن”، هه‌رچۆن ماتماتیك لای ئه‌فلاتۆن هێما بووه بۆ نمونه‌ییبوون، به‌هۆی ئه‌و توانای ئه‌و تهجریدبوونهی كه‌تێیدایه، واته هێمایه بۆ بیرۆكه‌یه‌ك یان بیروباوه‌ڕێك بههێمایهكی دیاریكراو و جێگیر و نه‌گۆڕ به‌پێی كات، لێره‌وه ماتماتیك ده‌روازه‌یه‌ك بوو بۆ چوونه نێو حه‌قیقه‌تی ڕه‌ها، كه گه‌ر چوویه ناوی ئه‌وا ده‌كرێت بگه‌یته حه‌قیقه‌تی بوون هه‌مووی. (10)
فیساگۆریش یه‌كه‌م كه‌س بوو هێمای ژمێره‌یی بۆ ژماره‌كان دانا و به‌خاڵ گوزارشتی لێ‌كرد، ئیدی ژماره یه‌ك به‌یه‌ك خاڵ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرا، ژماره دوو به دوو خاڵ، سێ به سێ خاڵ، به‌مجۆره هه‌تا ژماره ده، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته ئارا: فیساگۆر چۆن گه‌یشته بیرۆكه‌ی ته‌جرید، واته دانانی هێما بۆ ژماره‌كان؟ وه‌ڵامه‌كه بۆ ئه‌وه‌مان ڕاده‌كێشێت بچینه قوڵایی بیروباوه‌ڕی ئایینی و فه‌لسه‌فی قوتابخانه‌ی فیساگۆری و فیساگۆری فه‌یله‌سوف، كه بۆ ئاماژه ماتماتیكیهكانی پاڵنه‌ری ئهنتۆڵۆجی (وجودی)و فه‌لسه‌فی و ئایینی دانا.
له‌كاتی كێشانی هێما فیساگۆرییه ماتماتیكییهكاندا، پێویستی به وریایی هه‌یه تا خاڵێك یان دوان به‌یه‌ك نه‌گه‌ن، لێره فیساگۆر چه‌مكی دووریی داهێنا، دوورییه‌كی دانا له‌نێوان دوو خاڵ و سێ خاڵدا تا جیایان بكاته‌وه، چه‌مكی دووری لای فیساگۆر له‌چه‌مكێكی دیكه‌ی گه‌ردوونییه‌وه هاتووه، به‌جۆرێك “فیساگۆر بوونی بۆشایی له‌بونیاتی گه‌ردووندا ڕه‌ت ناكاته‌وه، به‌ڵكو رۆڵێكی ته‌وه‌ره‌یی پێده‌به‌خشێت له تێڕوانینه كۆزمۆلۆجیهكهیدا.. بۆیه بهخاڵكردنی ژماره‌كان له‌گه‌ڵ دورییهكانی نێوانیان ته‌واو هاوئاوازه له‌گه‌ڵ وێناكردنی كۆزمۆلۆجی فیساگۆریدا، چونكه وێناكردنێكه له‌سه‌ر تێڕوانینی به‌شبه‌شكردنی ماده راوه‌ستاوه نه‌ك تێڕوانینی پهیوهندكاری” (11).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیاكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كان بهدوورییهك شتێكی له‌خۆوه نه‌بووه –هه‌روه‌ك ته‌یب بوعزه باسی ده‌كات- به‌ڵكو بیری كردۆته‌وه له‌وه‌ی ” بونیاتێكی ئه‌ندازه‌یی ڕوون و ئاماژه‌ده‌ر به ژماره‌كان بدات، بۆیه ده‌بینین یه‌ك وه‌ك خاڵێك ده‌رده‌كه‌وێت، دوو خاڵه‌كه‌ی ژماره دوو بههێڵێك وێناده‌كرێت، خاڵه‌كانی سێش وه‌ك روویه‌ك وێناده‌كرێت، چواریش وه‌ك جه‌سته‌یه‌ك وێناده‌كرێت”، له‌و شێوانه‌ش هێڵی ڕاست و سێگۆشه‌و چوارگۆشه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانه‌ش كه‌شێوه‌ی ته‌جریدی وه‌رده‌گرن، ڕه‌هه‌ندی ئهنتۆڵۆجی (وجودی) و ئایینیان هه‌یه له‌فه‌لسه‌فه‌ی فیساگۆردا، باشه چۆن لاهوتی ماتماتیكی فیساگۆری دروست بوو؟
لاهوتی ماتماتیكی لای فیساگۆر
په‌یوه‌ندی ژماره فیساگۆریهكان له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده ئایینی و گه‌ردوونی و ده‌روونی و ڕه‌وشتیه‌كان له‌تێڕوانینی فیساگۆردا بۆ ژماره‌كان روون ده‌رده‌كه‌وێت، “به‌جۆرێك فیساگۆر و فیساگۆریهت ته‌نها ژماره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ماتماتیكی نه‌ده‌خوێنده‌وه و به‌س، به‌بیركردنه‌وه له‌په‌یوه‌ندییه ژمێره‌ییه‌كان، یاخود له‌ڕێی نواندنی وێنه ئهندازهییهكانیانهوه.. به‌ڵكو به تێڕوانینی به‌هاییش بۆی ده‌ڕوانی”، ئه‌مه‌ش به‌ڕوونی له‌و خشته‌یه‌دا دیاره كه ئه‌رستۆ ده‌یداته پاڵ ئهلكیمۆنی فیساگۆری كه ژماره‌كانی به‌گوێره‌ی به‌رانبه‌ره‌كان ڕێكخست، بناغه‌ی ده گوته‌ی دوولایه‌نه‌ی دانا، كهتێیاندا ڕه‌هه‌نده ماتماتیكیه‌كان تێكه‌ڵی ڕه‌هه‌نده ئایینی و فه‌لسه‌فی و گه‌ردوونیه‌كان ده‌بێت.
شایانی باسه لای فیساگۆر ژماره ده پیرۆزییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، ژماره ده كۆی یه‌كه‌مین چوار ژماره‌یه (1+2+3+4=10)، له‌میانی “ڕه‌وشتی مه‌زن” كهدهدرێته پاڵ ئه‌رستۆ (11) ته‌یب بوعزه بۆمان باس ده‌كات كه نووسه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌ك له داڕشتنه‌وه‌ی ماتماتیكیانه‌ی چه‌مكی ڕه‌وشت و سیاسه‌ت ئاڕاسته بكات، ئه‌و نمونه‌یه‌ی باسی كردووه بریتییه له داڕشتنه‌وه‌ی فیساگۆرییهكان بۆ چه‌مكی دادپه‌روه‌ری كه‌له‌سه‌ر چه‌مكه‌كانی ماتماتیكی وه‌ستاوه.
ئه‌م لاهوتی ماتماتیكییه له‌قوتابخانه‌ی فیساگۆریدا وایكردووه ئه‌وه ڕه‌ت بكاته‌وه كه له‌كۆندا ناویان نابوو “ژماره‌ی كه‌ڕ”، ئه‌ویش ئه‌و ژماره‌یه‌یه كه لهسهلماندنه به‌ناوبانگه‌كه‌ی فیساگۆردا بۆ سێگۆشه‌ی وه‌ستاو ده‌ركه‌وت، به‌ڵام به‌گۆڕینی درێژیی لایه‌كان به‌یه‌كێكی ته‌واو، ئه‌گه‌ر سێگۆشه‌یه‌كی گۆشه وه‌ستاومان هه‌بوو (أ-ب-ج) درێژی لای (أ=1 و درێژی لای ب=1، ئه‌وا به‌گوێره‌ی سه‌لماندنه‌كه‌ی فیساگۆر ج=ڕه‌گی دووجای (دووجای ژماره یه‌ك+ دووجای ژماره یه‌ك)، واته ئه‌نجامه‌كه بریتی ده‌بێت له ڕه‌گی دووجای ژماره 2، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی ناته‌واوه، به‌ڵكو ئه‌نجامه‌كه‌ی بریتییه له (1.414213)، ئه‌مه‌ش وایكرد قوتابخانه‌ی فیساگۆر ئه‌و ژماره‌یه ڕه‌ت بكاته‌وه، بگره كاتێ یه‌كێك له‌مامۆستایانی قوتابخانه‌ی فیساگۆری، كه هیباس بوو، ئه‌و دۆزینه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌داوای پێداچوونه‌وه به لاهوتی ماتماتیكی فیساگۆری ده‌كات، له‌سێداره‌یاندا! (11)
دكتۆر بوعزه بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه ژماره‌ی كه‌ڕ خه‌ریكبوو بونیاتی فه‌لسه‌فی و لاهوتی قوتابخانه‌ی فیساگۆری له‌بناغه‌وه بهه‌ژێنێت، چونكه وایده‌بینێت كه به‌ته‌نها ژماره‌ی ڕێككراوی ته‌واو له‌توانایدایه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی فیساگۆریدا بگونجێت “كه‌ده‌یه‌وێت تێڕوانینی بۆ بوون له‌سه‌ر بناغه‌ی ئاواز و ژماره دابمه‌زرێنێت، واته له‌سه‌ر بناغه‌ی پێكه‌وه‌گونجان و مهعقولبوون.. فیساگۆری فه‌یله‌سوف تێگه‌یشت كه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی كه‌ڕ قبوڵ بكات ئه‌وا مه‌عقولیه‌تی ماتماتیكیهتيهكهی لاسه‌نگ ده‌بێت، دواتریش مه‌عقولیه‌تی بوونیش لاسه‌نگ ده‌بێت” (11).
به‌ڵام چۆن له‌و لاهوته توندڕه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌ستانه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا هاته‌كایه‌وه، یان چۆن فیساگۆر بۆی ده‌ركه‌وت كه زه‌وی به‌ده‌وری خۆردا ده‌خولێته‌وه؟
گه‌ردوون هه‌مووی ده‌خولێته‌وه.. به‌هه‌مان شێوه ئێمه‌ش
“فیساگۆر نه‌یگوتووه كه‌هه‌موو شتێك له‌ژماره دێته‌بوون، به‌ڵام هه‌موو شتێك به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ ژماره پێكهاتووه، چونكه سیسته‌م لهژمارهدایه” (سیانو، هاوسه‌ری فیساگۆر)
قوتابخانه‌ی فیساگۆری ته‌نها ئه‌وه‌ی نه‌گوتووه كه ”زه‌وی چه‌قی گه‌ردوون نییه، به‌ڵكو جوڵانه‌وه‌یه‌كی بۆ هێڵكاریی كۆسمۆلۆجی زيادكرد له شرۆڤه‌ی هه‌ندێك لهدیاردهكانیدا، له‌م میانه‌شدا، بیرێكی دره‌وشاوه‌شی له‌لا ده‌بینین كهزیرهكی هه‌ستی هاوبه‌ش تێده‌په‌ڕێنێت، ئه‌ویش ئه‌و گوته‌یه‌یه كه زه‌وی جێگیر نییه به‌ڵكو جوڵاوه”(11). به‌ڵام فیلۆلاوس، كه‌قوتابی فیساگۆره، بیردۆزه‌كه‌ی خسته ڕوو كه باس له “بوونی ئاگرێك ده‌كات له‌ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستی نه‌خشه‌ی گه‌ردوونی فیساگۆریدا داگیرده‌كات، به‌جۆرێ كهچهقهكه زه‌وی یان خۆری تێدا نییه، به‌ڵكو ته‌نێكی ئاگرینی تێدایه كهفیساگۆر ناوی ناوه ئاگری چه‌قی، هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌بینراو بۆ ئێمه به‌ده‌وری ئه‌و ئاگره‌دا ده‌خولێته‌وه ئه‌ویش “زه‌وی دژ”ه، پاشان ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌رویه‌وه زه‌وی ئێمه دێت كه‌ئه‌ویش به‌دوری ئه‌و ئاگره چهقییهدا ده‌خولێته‌وه”.
لێره‌دا پرسیارێك دێته ئارا: چۆن ئه‌م نه‌خشه گه‌ردوونییه لای قوتابخانه‌ی فیساگۆری له‌چركه‌ساتێكی زۆر زووی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا دروست بوو، به‌جۆرێ كهفیساگۆرییهت به‌و نه‌خشه‌یه توانی شرۆڤه‌ی دیارده‌ی به‌دوای یه‌كداهاتنی شه‌و و ڕۆژ بكات، له‌ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رۆژدا؟
ته‌یب بوعزه له‌سه‌ر بنه‌مای پێداچوونه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی تیشكه‌كانی فیساگۆریهكان و ئه‌وه‌ی ئه‌فلاتۆن و ئه‌رستۆ وه‌ك ڕه‌خنه له‌سه‌ریان نووسیوون, شرۆڤه‌ی نه‌خشه‌ی گه‌ردوونی فیساگۆری ده‌كات و ده‌ڵێت: “وه‌سفكردنی جوڵه‌ی ته‌نه ئاسمانیه‌كان بهبازنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیرۆزی شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی بازنه‌یی، كه ده‌بینین فیساگۆرییهت هه‌ستا به‌خستنی ئه‌م شێوه پیرۆزه له‌سه‌ر جوڵه‌ی گه‌ردوونى، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه جوڵه‌كه‌ی بازنه‌ییه و چه‌قی ته‌وه‌ره‌یی خۆی هه‌یه، ئاشكرایه كه شێوه‌ی بازنه‌یی پیرۆزی و باڵاده‌ستيی خۆی ده‌پارێزێت، نه‌ك ته‌نها له فه‌له‌كی فیساگۆریدا به‌نمونه جیاوازه‌كانیه‌وه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌فه‌له‌كی ئه‌رستۆ و بهتڵیمۆسیشدا. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و گوێزرانه‌وه‌ی كه كلبر له‌فیزیادا دروستی كرد له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا، كرۆكه‌كه‌ی بریتییه له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و هاوبه‌شه‌ی نێوان فیساگۆری و به‌تڵیمۆسی له‌ناساندنی جوڵه‌ی ته‌نه ئاسمانییه‌كان، واته گوتنی جوڵه‌ی ناديار له‌بری بازنه‌یی”(11).
به‌ڵام له‌كاتی گریمانه‌كردنی فیساگۆریهكاندا بۆ بوونی ته‌نێكی ئاگری له‌چه‌قی گه‌ردووندا له‌جێی خۆر “جۆمبرز ده‌ڵێت: چركه‌ساتی فیساگۆری له‌ڕووی زانستیه‌وه له‌توانادا نه‌بووه بگوترێت زه‌وی به‌ده‌وری ته‌وه‌ره‌كه‌یدا ده‌جوڵێت بۆ شرۆڤه‌ی به‌دوای یه‌كداهاتنی رووناكی و تاریكی، بۆیه هه‌رده‌بوو ڕێگایه‌كی فه‌له‌كی دابهێنرێت كه زه‌وی تێیدا به‌ده‌وری ئاگرێكی چه‌قدا بخولێته‌وه، تا خۆر به‌هۆی ئه‌و خولانهوهیهوه دیار نه‌مێنێت, به‌مه‌ش به‌دوای یه‌كداهاتن به‌دی دێت(11).
به‌ڵام ته‌یب بوعزه جارێكی تریش قسه له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی جومبرز ده‌كاته‌وه (ب) كه داهێنانی ته‌نێكی ئاگری و دانانی له‌چه‌قی نه‌خشه‌ی گه‌ردوونی فیساگۆریدا كارێكه ده‌كرێت له‌ڕووی ئایینیه‌وه شرۆڤه بكرێت نه‌ك زانستی، له‌وباره‌یه‌وه بوعزه ده‌ڵێت: “لێدوانی فیلۆلاوس له‌باره‌ی ئاگری چه‌ق, به‌و پێیه‌ی كه “هیستیا”یه واته ماڵی زیۆسه، هێنانه‌وه‌یه‌كی میتۆلۆجیای یۆنانیيه. هه‌روه‌ها جۆری ئاگرینی چه‌ق، واته به‌ئاگر پڕبوه‌ته‌وه نه‌ك شتی دیكه، ده‌بینین كه پاڵنه‌ره‌كه‌ی ئایینیه. به‌هه‌مان شێوه هێنانی ئه‌م پاڵنه‌ره واده‌كات بتوانین له‌نهێنی ژماردنی ده‌یی توخمه‌كانی نه‌خشه‌ی گه‌ردوون تێبگه‌ین، به‌جۆرێ كه به‌پیرۆز سه‌یركردنی ژماره ده له‌لای فیساگۆریهكان، وایكردووه هه‌ساره‌یه‌كی دیكه دابهێنێت كه گریمانه‌ی بوونی كردووه، به‌بێ ناچاربوونی كۆزمۆلۆجی كه‌ئه‌ویش زه‌وی دژه، تا به‌وه بوونی ته‌نه ئاسمانییه‌كان به‌ژماره‌ی ده به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌رستۆیی ته‌واو بكات” (11).
له‌به‌ر ئه‌وه ئاگر و زه‌وی دژ هه‌ردووكیان له ئه‌ندێشه‌یه‌كی ئایینیهوهن به‌ر له‌وه‌ی كۆسمۆلۆجی بن. هه‌روه‌ك ئه‌رستۆ له باره‌ی ئاسمانه‌وه ده‌ڵێت: فیساگۆریهكان ئاگریان كردووه به‌چه‌ق چونكه ئه‌وان له‌ڕوانگه‌یه‌كی ئایینیه‌وه پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه كهخۆڵ له‌چه‌قدا بێت، به‌ڵكو پێویسته ئاگر بێت، كه له‌خاك به‌ڕێزتره. هه‌ر ئه‌ویش چه‌قه.
به‌مجۆره ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه نه‌خشه‌ی فه‌له‌كی فیساگۆری, كه كۆپه‌رنیك بناغه‌ی دۆزینه‌وه فهلهكییهكهی لێوه‌رگرتووه, كه گۆڕانێكی له‌بیركردنه‌وه‌ی زانستیدا ئه‌نجامدا و بووه بناغه‌ی ڕێنیسانسی زانستی له‌ئه‌وروپا و بناغه‌ی زانستی فه‌له‌كناسی و فیزیای هاوچه‌رخ، پڕ بوو له‌تێگه‌یشتن و هێمای ئایینی یۆنانی كۆن، به‌ڵام كاره‌كه له‌وه‌دا نه‌وه‌ستا، له‌سایه‌ی شارستانیه‌تی ئیسلامی‌دا زۆرێك له‌واتا ماتماتیكییه‌كان گۆڕان و واتای دیكه‌ی ئایینیان هه‌ڵگرت، بۆ نمونه بووه هۆی داهێنانی سفر و خوارزمییهكان، دواتر شارستانیه‌تی هاوچه‌رخی رۆژئاوا هات تا ئه‌و هێما ماتماتیكیانه به‌كار بێنێت، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه له مانا ئایینی و هێماییهكانیان دابڕیووه، به‌ڵام دكتۆر عه‌بدولوه‌هاب مسیری پێمان ده‌ڵێت كه‌هیچ هێمایه‌كی بێلایه‌ن له‌م جیهانه‌دا نییه، به‌جۆرێ كه مرۆڤ هه‌ر له‌كۆنه‌وه دید و تێڕوانینه‌كانی له‌نێو هێما و ئامرازه‌كاندا داده‌نێت كهبهكاریان ده‌هێنێت، به‌مجۆره شارستانیه‌تی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ هێماكاندا ره‌فتاری كرد كه به‌كاری ده‌هێنا، سه‌ره‌تا له‌هێما ماتماتیكه‌وه تا ده‌گاته ده‌به‌ی ئاوی غازى.
له‌وه‌ی كه ده‌كرێت چیرۆكی ماتماتیك و گوێزرانه‌وه‌ی له‌فه‌لسه‌فه‌ی فیساگۆریهوه بۆ هۆڵه‌كانی زانكۆ هاوچه‌رخه‌كانی ئه‌وروپا پێشكه‌شمان بكات، ئه‌وه‌یه كه زانایان به‌به‌هره‌ی زانسته‌كان و زمانهكانیهكهی كه زمانێكی بێلایه‌ن نییه، به‌ڵكو هێماكانی ملكه‌چن بۆ مانابه‌خشینی دیكه‌ی ئایینی و فه‌لسه‌فی، هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆی هه‌یه ده‌روازه‌ی دۆزینه‌وه‌و ڕامان له زانستی ماتماتیكی ئێستا بكاته‌وه.
په‌راوێزه‌كان:
أ/ دكتۆر ته‌یب بوعزه باسی ئه‌وه‌ی كردووه هۆكاری په‌رته‌وازه‌بوونی قوتابخانه‌ی فیساگۆری به‌شداربوونیه‌تی له‌ململانێی سیاسی‌دا، به‌جۆرێ له‌چركه‌ساتی فیساگۆرهوه له‌نێو قوتابخانه‌كه‌دا ده‌سته‌بژێرێك پێكهاتووه كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان له‌شاره جیاوازه‌كانی ئیتاڵیدا هه‌بووه، به‌مجۆره ئه‌و فیساگۆریانه توانیوویانه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت و حوكمڕانییه‌كی ئه‌رستۆكراتی دابمه‌زرێنن، دواتر كیشه‌یه‌كی سیاسی دروست ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه جه‌نگ به‌رپا ده‌بێت و تییدا سوپای كرۆتۆن سه‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام فیساگۆریهكان ڕاجیا ده‌بن له‌گه‌ڵ پارتی گه‌ل سه‌باره‌ت بهدهستكهوتهكان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سوتاندنی قوتابخانه‌كه‌یان و كوستنیان لهكوستارگهیهكی مه‌زندا كه قوتابخانهكهیانی به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوبرد.
ب/ ئه‌كادیمییه‌كی ئه‌مریكییه به‌بنه‌چه ئه‌ڵمانییه و پسپۆڕه له زمانه‌كان و ئه‌نسرۆپۆلۆجیادا.
سه‌رچاوه‌كان:
1. كوبرنيكوس.. رمز الثورات المعرفية في التاريخ.
2. فيثاغور والفيثاغورية، د الطيب بوعزة.
3. الرياضيات في حياتنا اليومية، زلاتكاشبورير، ترجمة د فاطمة عبد القادر.
4. كوبرنيكوس.. رمز الثورات المعرفية في التاريخ.
5. فيثاغور والفيثاغورية، د الطيب بوعزة.
6. قصة الفلسفة الغربية: ديكارت، هوبز واسبينوزا.
7. فيثاغور والفيثاغورية، د الطيب بوعزة.
8. The Role of Mathematics in the-Science and Religion-Discussion Author:Kindschi،P.Douglas
9. فيثاغور والفيثاغورية، د الطيب بوعزة.
10. The Role of Mathematics in the-Science and Religion-Discussion-Author:KindschiP.Douglas،
11. فيثاغور والفيثاغورية، د الطيب بوعزة.