ناپاكیكاران له‌حه‌قیقه‌ت ئایا زانایانی سروشت هه‌ڵمان ده‌خه‌ڵه‌تێنن؟
نووسینی: ئیسماعیل عرفه
له‌جیهانێكدا كه‌ڕۆژئاوا له‌بواری ژیاریدا باڵاده‌سته به‌سه‌ر هه‌موو ژیاره‌كانی دیكه‌دا، هه‌میشه مێشكی ژێرده‌سته په‌یوه‌سته به‌ڕشته‌به‌نده به‌هایی و مه‌عریفییه‌كانی ژیاره زاڵه‌كه‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ئیبن خه‌لدون له (مقدمة)كه‌یدا به‌شێكی ته‌رخانكردووه به‌ناوی (باب في أن المغلوب مولع أبدا بتقلید الغالب). له‌م میانه‌شدا خه‌ریكه كه‌س نه‌بێت یه‌كێك له‌گرنگترین پایه‌كانی ژیاری ڕۆژئاوایی له‌یاد نه‌بێت، ئه‌ویش زانستی ته‌جریبی سروشتییه، هیچ بابه‌تێك ناخرێته ڕوو ده‌سته‌واژه‌ی (زانایان سه‌لماندوویانه)ی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، ئیدی ئه‌و بۆچوونه دروست ده‌بێت كه‌پێویسته باوه‌ڕی ته‌واومان به‌و بیرۆكه‌یه هه‌بێت، چونكه زانستی ته‌جریبی –ڕۆژئاوا- سه‌لماندوویه‌تی.
به‌ڵام جێی خۆیه‌تی بپرسین: “بێلایه‌نیی” “زانست” و”بابه‌تیبوون”ی تا چ ڕاده‌یه‌كه؟ ئایا هه‌ر به‌ڕاست زانست ده‌توانێت بگاته پله‌ی بنبڕی ڕه‌ها (القطع المطلق) به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ڕشته‌به‌نده دامه‌زراوه‌ییه زۆر ئاڵۆزه‌كه‌یدا؟ هه‌ردوو توێژه‌ری ئه‌مریكی نیكۆلاس واد و ویلیا‌م برود یه‌كده‌نگن كه”پێویسته پێشبینی بكه‌ین گزی (ته‌زویر) له‌زانستدا به‌ڕاده‌ی زیاتر یان كه‌متر له‌وه‌ی له‌كۆمه‌ڵگادا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌یه ڕووبدات” (1).
ستیڤن جای جۆلد هۆكاره‌كه‌ی ڕوون ده‌كاته‌وه كه” گزی نائاگایی له‌وانه‌یه له‌زانستدا هه‌بێت، به‌وپێیه‌ی كه زانایان مرۆڤن و هه‌ڵگری ڕۆشنبیرییه‌كی دیاری كراون، نه‌ك ئامێر بن و ڕ‌ووه‌و حه‌قیقه‌تی ده‌ره‌كی ئاراسته كرابن”(2). زانای كۆمه‌ڵناس دینا فاینستاین جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه: “گزیكردن (ته‌زویر) هه‌رچه‌نده پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانی زانسته وه‌ك چالاكییه‌كی ڕۆشنبیری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له‌ڕووی بونیاتنانه‌وه له‌و زانسته‌دا هه‌یه كه‌له‌كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخماندا دامه‌زراوه”(3).
ئایینی زانست
“زانست تاكه ئایینه”
(مارتن هیدگه‌ر)
ئایا ده‌كرێت زانستی ته‌جریبی به‌ئایین دابنرێت؟ هه‌رچه‌نده پرسیاره‌كه نالۆژیكییه به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م پرسیاره كراوه‌و وه‌ڵامی كۆتاییشیان بۆ داوه‌ته‌وه، بۆ نموونه ته‌ریفه خه‌ولی مامۆستای فه‌لسه‌فه بۆچوونی وایه باوه‌ڕهێنان به‌پێشكه‌وتنی زانستی و باڵاده‌ستی ته‌كنه‌لۆژی شارستانییه‌تی ڕۆژئاوا گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه‌مه‌نهه‌جیه‌تی ته‌جریبی ماددی “بۆ ئاستی به‌رزتر له‌هه‌ر مشتومڕو قسه له‌سه‌ركردنێك به‌رزكردوه‌ته‌وه، له‌زانستدا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و پله‌یه‌ی كه‌وه‌حی له‌ئاییندا هه‌یه‌تی، هیچ بوارێك بۆ مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌م و تاوتوێی ئه‌و نییه”(4). پاشان ده‌ڵێت: “ئه‌و مه‌عصومیه‌ته‌ی ڕۆژگارێك ده‌درایه پاڵ كتێبی پیرۆز یاخود پاپای باڵا به‌ته‌نها له‌ئێستادا گوێزراوه‌ته‌وه بۆ خودی عه‌قڵی مرۆڤ”(5).
نزیكه‌ی سه‌دو په‌نجا ساڵه زانای كیمیاناسی ناوداری فه‌ڕه‌نسی لویس پاستۆر ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ڕاستی نووسی له‌كاتێكدا كه‌بانگه‌شه‌ی بۆ گرنگیدان به‌زانستی سروشتی ده‌كرد وه‌ك ئایینێكی نوێ كه‌مرۆڤ بۆ به‌رزترین پله‌ی دانایی بڵند ده‌كات، پاستۆر نووسی: له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات پێویسته گرنگی به‌و دامه‌زراوه پیرۆزانه بده‌ن كه‌ناونراوه تاقیگه، هه‌روه‌ها داوای كرد پێویستییه‌كانیان چه‌ند قات زیاتر بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت چونكه په‌رستگای سه‌رمایه‌و ئاینده‌ن، به‌مجۆره مرۆڤایه‌تی گه‌شه پێده‌كه‌ن و باشتر‌و به‌هێزترده‌بێت“(6). ئه‌مه هه‌مان تێڕوانینه كه‌فه‌یله‌سوفی فه‌ڕه‌نسی لیكۆمت دی نوی هه‌یه‌تی و ده‌ڵێت: “متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌زانایانی سروشت له‌ئێستادا به‌هه‌مان شێوه‌ی متمانه‌یانه به‌كاهینه‌كان له‌سه‌رده‌می كۆندا”(7).
ڕۆبرت شڵدراك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا له‌كیمیای زینده‌كیدا له‌زانكۆی كامبردج ڕه‌خنه له‌و تێڕوانینه ده‌گرێت كه‌زانایان و زانستی ته‌جریبی ده‌گه‌یه‌نێته ئاستی پیرۆزبوون و بێ هه‌ڵه‌یی، شڵدراك باوه‌ڕهێنانی كوێرانه به‌زانایانی سروشت وا باس ده‌كات كه: “زانایان –سروشتناس- نمونه‌ی بابه‌تیبوون بۆیان به‌جۆرێكه كه‌عه‌قڵی زانستی –لایان- له‌كۆت و به‌نده سروشتییه‌كانی جه‌سته‌و هه‌ست و نه‌ست و پابه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌رباز ده‌كات، ئه‌وان خاوه‌نی زانستێكی به‌ڕێزی وه‌هان كه‌له‌گه‌ردوون و شوێن و كاتدا نیمچه خواوه‌ندییه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌گه‌ردوونه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی گه‌ردوونی خۆمانه‌وه.زانایان ده‌سه‌ڵاتێكی كاهینانه‌ی وایان هه‌یه كه‌له‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئایینه‌كانه، كار بۆ پاراستنی هه‌یبه‌ت و هێزی خۆی ده‌كات له‌ڕێگه‌ی یاریكردن به‌نه‌فامی مرۆڤ و ترسیانه‌وه”. پاشان به‌مه كۆتایی به‌قسه‌كانی ده‌هێنێت: “زانایان –به‌سروشتی خۆیان- ئه‌وانیش مرۆڤن ده‌كه‌ونه ژێر كۆت و به‌ندی كه‌سایه‌تییه‌كان و سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵه‌كانی فشار و مۆده‌و پێویستی هاریكاریكردنه‌وه”(8).
گزیكاری له‌داڵانه‌كانی زانست‌دا، جۆن دارسی به‌نموونه
ئاشكرایه هۆكاری مرۆیی پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له‌پرۆسه‌ی زانستی ته‌جریبیدا، باشه چۆن ئه‌م فاكته‌ره بانگه‌شه‌ی بابه‌تیبوونی زانستی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه؟ ده‌كرێت جۆن دارسی به‌نموونه‌یه‌كی نموونه‌یی نیشاندانی ئه‌م خاڵه وه‌ربگرین، به‌ئومێدی به‌رزبوونه‌ی پله‌ی ئه‌كادیمی و چاوبڕینه به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌یه‌كی زانستی به‌رز به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، هه‌ندێ له‌توێژه‌ره بچووكه‌كان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر فێڵكردن له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ناوبانگ و گه‌یشتنه پله‌ی زانستی. له‌م ڕووه‌وه جۆن دارسی ئه‌مریكی یه‌كێكه له‌به‌ناوبانگترین نموونه‌كانی ئه‌و جۆره كه‌سانه، پاش ده‌رچوونی وه‌ك یاریده‌ده‌ری توێژه‌ر له‌زانكۆی هارفاردی پزیشكی ده‌ست به‌كار بوو، له‌ماوه‌ی یه‌كه‌م پازده مانگی كاركردنیدا له‌وێ دارسی هه‌ستا به‌بڵاوكردنه‌وه زیاتر له‌پازده توێژینه‌وه (9)، له‌ماوه‌ی ته‌نها دوو ساڵدا هه‌ستا به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌د توێژینه‌وه، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌مه به‌ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی خه‌یاڵیی داده‌نرێت (10).
زانایان سه‌ریان سوڕما له‌توانای توێژینه‌وه‌ی دارسی و به‌زانایه‌كی هه‌ڵاوێرد (عالم استثنائي)یان له‌قه‌ڵه‌مدا و بووه جێگه‌ی سه‌رنجی تێكڕای كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی، تا ئه‌وكاته‌ی ئاشكرا بوو كه‌شه‌وێك توێژینه‌وه‌یه‌كی دزیووه، خۆی دانی به‌دزیه‌كه‌دا نا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام بوو، چونكه كارگێڕی هارفارد كه‌سیستمی زانستی توانای ئاشكراكردنی هه‌ڵه‌كانی به‌وردی هه‌یه، پاشان ناكرێت به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه له‌پێگه زانستییه مه‌زنه‌كه‌ی بخرێت، ویڕای ئه‌م هه‌ڵه ئابڕوبه‌ر‌و ئاشكرایه هیچ ڕێ و شوێنێك له‌دژی نه‌گیرایه به‌ر.
دارسی له‌تاقیگه‌كه‌یدا به‌رده‌وام بوو، له‌یه‌كێك له‌پرۆژه توێژینه‌وه‌كانیدا توانی بڕی زیاتر له (700هه‌زار دۆلار) هاریكاری بۆ وه‌ربگرێت، كاره‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر هیچ ڕووی نه‌دابێت و هیچی لێ ئاشكرا نه‌بووبێت به‌رده‌وام بوو، پاش شه‌ش مانگ له‌ڕووداوی دزینی یه‌كه‌می، چه‌ند دزییه‌كی تری ئاشكرا بوو كه‌پیشتر ئه‌نجامی دابوون، ده‌ركه‌وت كه‌تێكڕای توێژینه‌وه‌كانی له‌و كاته‌وه‌ی كه‌خوێندكار بووه له‌زانكۆ شێواندوونی، هه‌ندێجار به‌داهێنان له‌نه‌بووه‌وه‌و هه‌ندێجاریش به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه له‌كاتژمێری كه‌مه‌وه بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك درێژه‌كێشان، جاری دیكه‌ش یاریكردن به‌ده‌رئه‌نجام و ژماره‌كان، پاش ئه‌م ئاشكرابوونه‌ی دووه‌م له‌كاری توێژینه‌وه ڕاگیرا و ده‌ركراو دواتر مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی كاری پزیشكیشی لێ وه‌رگیرایه‌وه (10). به‌ڵام ئه‌و پرسیاره هه‌ر ماوه‌ته‌وه: باشه چۆن 100 توێژینه‌وه‌ی له‌گۆڤاری موحه‌كه‌مدا بڵاو كرایه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت شێواندن و گزی تێدا كردوون؟ له‌وانه‌یه پرسیارێكی گرنگتریش هه‌بێت: ده‌بێت چه‌ند جۆن دارسی دیكه ئێستا له‌نێوماندا بوونی هه‌بێت؟!
زانایانی سروشت
چۆن كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانیان ده‌بێت؟
ته‌نها حه‌زو ئاره‌زوو له‌پشت گزی (ته‌زویر)كارییه‌وه نییه، به‌ڵكو بۆی هه‌یه حاڵه‌تی ده‌روونی توێژه‌ران هۆكار بێت، له‌گفتوگۆ‌یه‌كی زانای به‌ریتانی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌بواری پزیشكیدا پیته‌ر مدور له‌ڕادیۆی (BBC)، له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا: ئایا بابه‌ته زانستییه‌كان گزیان تێدایه؟له‌وه‌ڵامدا وتی: به‌ڵێ (11). له‌و ڕوانگه‌وه‌ی كه‌بونیاتی بابه‌تی زانستی له‌ئێستادا به‌بۆچوونی ئه‌و زانایه ئه‌و پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه‌له‌كاتی تاقیكردنه‌وه زانستییه‌كه‌دا هه‌یه خراپ به‌كار دێت، پاشان چه‌مكی عیلم به‌ته‌واوه‌تی ده‌شێوێنێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بناغه‌ی بابه‌تی عیلمی ئێستا (پوخته- پێشه‌كی- ئه‌نجامدان- ده‌رئه‌نجام- به‌ده‌ستهاتووه‌كان) ساغ و دروست بن، به‌ڵام فاكته‌ری مرۆیی به‌خه‌سڵه‌ته ده‌روونییه‌كه‌یه‌وه له‌ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ستوه‌ردانی ده‌بێت هه‌رچه‌نده توێژه‌ره‌كه‌ی بانگه‌شه‌ی بێلایه‌نبوون و بابه‌تیبوون بكات. له‌ئه‌زموونێكدا كه‌له‌زانكۆی هارفارد بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی كاریگه‌ری بیروباوه‌ڕه‌كان و پێشبینییه له‌پێشینه‌كانی زاناكه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی (12)، كه‌له‌لایه‌ن مامۆستای ده‌روونناس رۆبه‌رت رۆزنساڵه‌وه ئه‌نجامدرا، ئه‌زموونێكی سه‌رنج ڕاكێش بوو، هه‌ندێك له خوێندكاره‌كانی بۆ دوو تیم دابه‌ش كرد، هه‌ر تیمێكیان مشكی تاقیكردنه‌وه‌ی پێدان و داوای لێ‌كردن كه مشكه‌كان بخه‌نه یاریی ڕێگا پێچاوپێچه ئاساییه‌كانه‌وه (متاهات تقلیدیة)، به‌هه‌ریه‌ك له‌تیمه‌كانیشی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و مشكانه زۆر به‌دیقه‌ته‌وه له‌جۆری جیاوازی جۆراو جۆره‌وه هێنراون كه نه‌وه دوای نه‌وه جودا بوون، ئه‌وه‌شی پێ وتن كه‌مشكه‌كانی تیمی یه‌كه‌م له‌چونه‌ده‌ره‌وه له‌و پێچاوپێچانه زیره‌كترن و مشكه‌كانی تیمی دووه‌م زیره‌كییان له‌وانه‌ی تیمی یه‌كه‌م كه‌متره.
له‌ڕاستیدا مشكه‌كانی هه‌ردوو تیمه‌كه له‌یه‌ك جۆر بوون،هیچ جیاوازییه‌كیان نه‌بوو، نه‌وه‌ی یه‌ك جۆره مشك بوون، مامۆستا رۆزنساڵیش به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌نێو مشكه‌كانی كارگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یدا هه‌ڵیبژاردبوون، به‌و واتایه‌ی له‌واقیعدا مشكه‌كان هه‌موویان وه‌ك یه‌ك بوون، جیاوازی له‌نێوان مشكه‌كانی تیمی یه‌ك و تیمی دوودا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه‌ی پێیان وترابوو مشكه‌كانتان زیره‌كه، له‌لایه‌ن چاودێرانه‌وه تێبینی ئه‌وه كرا كاره‌كه‌یان خێراتر له‌تیمه‌كه‌ی تر ئه‌نجامدا، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌تاكه جیاوازی نێوان دوو تیمه‌كه ته‌نها ئه‌و فاكته‌ره ده‌روونییه‌ی خوێندكاره‌كان و پێشبینی له‌پێشینه‌ی زاناكه بوو پێش ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كه، رۆزنساڵ له‌م تاقیكردنه‌وه‌وه بۆی ده‌ركه‌وت كه‌فاكته‌ری ده‌روونی و پێشبینیه‌كانی له‌پێشینه‌ی زانا ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌ی نابێ به‌ڵكو له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانیشی كاریگه‌ری ده‌بێت.
سه‌لمێنراوه زانستیه‌كان له‌ڕاستیدا ده‌گۆڕێن
لێكۆڵه‌ر رۆبه‌رت شڵدراك هه‌ستا به‌به‌دواداچوون بۆ یه‌كێك له‌سه‌لمێنراوه بناغه‌ییه چه‌سپاوه‌كانی ناوه‌نده زانستیه‌كان كه‌ئه‌ویش خێرایی تیشكه، بۆی ده‌ركه‌وت كه‌یاسای چه‌سپاوی خێرایی تیشك كه‌له‌ڕووی زانستیه‌وه له‌ساڵانی (1925ز) بۆ (1945ز) دیاریكراوه به‌نزیكه‌ی بیست كیلۆمه‌تر له‌چركه‌یه‌كدا له‌وه كه‌متر بووه‌ته‌وه كه‌له پێش ئه‌وساڵانه‌دا دیاری كراوه، پاشان بۆ جارێكی تر له‌ساڵی (1948ز) به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه. ئه‌م دۆزینه‌وه هه‌ژێنه‌ره‌ی پایه‌كانی زانستی ته‌جریبی هاوچه‌رخ كاری كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆبه‌رت بچێت بۆ لای سه‌رۆكی ده‌سته‌ی زانستی فه‌رمی به‌ریتانی تایبه‌تمه‌ند به‌دیاریكردنی سه‌لمێنراوه زانستییه‌كان و ئه‌و پرسیاره‌ی ئاراسته بكات: ئه‌م گۆڕانه هۆی چییه له‌كاتێكدا وا داده‌نرێت كه چه‌سپاوێكی گه‌ردوونییه؟ له‌وه‌ڵامیدا وتی: “ ئه‌و ماوانه‌ت بۆ ده‌ركه‌وتووه كه جێی زۆرترین شه‌رمه‌زارییه له‌مێژووی زانستیماندا“، پاشان ڕۆبه‌رت له‌باره‌ی چۆنیه‌تی یان ڕێگاچاره‌ی ئه‌و گۆڕانه له‌سه‌لمێنراوه‌كان پرسیاری كرد؟ ئه‌ویش وه‌ڵامێكی ساده‌و سه‌رسامكه‌ری دایه‌وه: “ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی خێرایی تیشكمان چه‌سپاندووه” (13) هیچ شیكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و چه‌سپاندنه‌وه باس نه‌كرد.
ڕۆبه‌رت سه‌باره‌ت به‌هۆكاری گۆڕینی چه‌سپاوێكی گرنگی وه‌ك ئه‌مه له‌ناوه‌نده زانستییه‌كاندا پرسیار ده‌كات؟ پاشان باسی ئه‌وه ده‌كات كه هۆكاری ئه‌مه له‌دوو ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر نییه: یان ئه‌وه‌تا زانایانی سروشت له‌ته‌واوی ئه‌زموونه‌كانیاندا بۆ دیاریكردنی خێرایی تیشك هه‌ڵه‌یان كردووه، یان ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی بۆ خێرایی تیشك چه‌سپاوه له‌بنه‌ڕه‌تدا چه‌سپاو نییه به‌ڵكو خه‌مڵاندنه، گۆڕاوێكه به‌گۆڕانی كات و شوێن ده‌گۆڕێت، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا كارێكی له‌مجۆره به‌كاره‌سات داده‌نرێت له‌ناوه‌ندی زانستیدا، چونكه نه‌ك ته‌نها ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه له‌كار ناخات كه‌له‌سه‌ر خێرایی تیشك بونیات نراون، به‌ڵكو یه‌كه چه‌سپاوه‌كانی پێوه‌ری ماوه‌كان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌خات، چونكه ئه‌و یه‌كانه له‌سه‌ره‌تاوه له‌ڕێی خێرایی تیشكه‌وه لقی لێ بووه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌مانه پاڵی نا به‌ڕۆبه‌رته‌وه كتێبی وه‌همی زانست (The Science Delusion) بنووسێت، له‌م كتێبه‌دا ڕه‌خنه له‌هه‌ندێ له‌و ئه‌فسانانه ده‌گرێت كه‌زانستی سروشتی هاوچه‌رخی له‌سه‌ر ده‌ڕوات.
كۆده‌نگی به‌لاڕێدا به‌ر
یه‌كێك له‌زاراوه هه‌ره‌باوه‌كان له‌بواری زانستی خه‌ڵكدا (Popular Science) زاراوه‌ی “كۆده‌نگی –اجماع”ه كه بۆ گوزارشتكردن له‌سه‌ر به‌ڵگه‌بوونی بیردۆزه‌و لێكه‌وته‌كانی به‌كار دێت، به‌ڵام ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ك كۆده‌نگی له‌بواری زانستی ته‌جریبیدا ڕاسته؟
مامۆستای نه‌شته‌رگه‌ری حوسامه‌دین حامید نموونه‌یه‌ك باس ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان به‌بابه‌تی په‌ستانی گه‌رمی هه‌یه ده‌سته‌واژه‌ی “كۆده‌نگی” زانایان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌هێننه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه(97%)ی زانایان پشتگیری بابه‌تی په‌ستانی گه‌رمی ده‌كه‌ن، به‌ته‌نها (3%)ی زانایان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ده‌سته‌واژه‌ی كۆده‌نگی له‌ڕاستیدا كۆده‌نگی ڕاسته‌قینه نییه، نزیكترین ده‌سته‌واژه زاراوه‌ی (قسه‌ی زۆرینه- قول الجمهور)ه كه‌له‌فیقهی ئیسلامی‌دا به‌كار دێت، به‌واتای زۆرینه‌ی زانایان (14). لێره‌وه جیاوازییه‌كه له‌نێوان ده‌ربڕینی ((Consensus كه‌به‌واتای نه‌بوونی نه‌یار دێت، له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی (Unanimity) كه‌بوونی نه‌یار پێویست ده‌كات ده‌رده‌كه‌وێت، له‌مه‌وه ئه‌و شێواندنه ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌وه‌ی ناونراوه زانست (علم) ئه‌نجامی ده‌دات تا خه‌ڵكی ڕه‌شۆكی ئه‌وه‌ی لا دروست ببێت كه‌ناكۆكی و جیاڕاییه‌كی زانستی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه نییه.
مامۆستای زانستی ده‌رمان جۆرج بایۆ له‌ژێر ناونیشانی “ئه‌و زانسته‌ی له‌سه‌ر كۆده‌نگی بونیات نراوه و پێداچوونه‌وه‌ی سه‌ده‌كان” باسی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌ربڕینی “كۆده‌نگی” له‌زۆر بواردا سه‌رلێشێوێنه‌ره، ڕوونی ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: “من دڵنیام كه‌زۆربه‌مان ڕووبه‌ڕووی چه‌مكی سروشتی بووینه‌ته‌وه كه‌له‌سه‌ر كۆده‌نگی و سه‌رئه‌نجامه‌كانی بونیات نراوه، له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه به‌گوتاره زانستیه‌كانی گۆڤاره‌كان و ئه‌وانه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی توێژینه‌وه پێشكه‌شكراون به‌زۆری ئه‌م ده‌ربڕینه به‌كار ده‌هێنن “ئه‌مه كۆده‌نگییه له‌بواری” وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ ده‌مكوتكردنی ئه‌وانه‌ی كه‌هاوبۆچوونی بیروڕاكانی ئه‌مان نین” (15).
سه‌رچاوه‌كان: