كتێبەكان بە PDF

مرۆڤ لە نێوان دوو شەریعەتدا: ڕوانینێکی قورئانیانە بۆ خۆناسین و ناسینی ئەوی تر

ناوی کتێب : مرۆڤ لە نێوان دوو شەریعەتدا: ڕوانینێکی قورئانیانە بۆ خۆناسین و ناسینی ئەوی تر
ناوی نوسەر/وەرگێر: د. عەبدولحەمید ئەبو سولەیمان / د. سەباح موحەمەد بەرزەنجی
زنجیرە :٣
ژمارەی لاپەرە : ٨٦
ساڵی چاپ : ٢٠٠٧

کورتەیەک دەربارەی:
ئەم کتێیە دەیەوێت بەراوردێک بکات لەنێوان یاسای جەنگەلڕ و گڵ و زوڵم و زۆرداری لەگەڵ یاسا و شەریعەتی ڕوح و نوور و عەدالەت، یاسای جەنگەلڕ ھەمان یاسای گلڕ و یاسای ڕاوکردن و یاسای ستەم و یاسای ڕەگەزپەرستی و یاسای دەستدرێژییە. بەڵام یاسای ڕووناکیی ئەوەی کە پەیامە ئاسمانییەکان ھێناویانە، چ ئیسلام و چ پاشماوە دەستکارینەکراوەکانی ناو ئایینەکانی دیکە، بریتییە لە یاسای بەرپرسیارێتی و یاسای برایەتی و ھاوسۆزی و ھاوپشتیی مرۆڤانە، بریتییە لە یاسای خۆپارێزی و گیانپارێزی، لە یاسای دانەوەی ئەمانەت و پشتگیری لە ستەملێکراوان و یاسای زیادەڕەوی و خراپەنەکردن، بە ڕوانگەیەکی مرۆڤانە، نەک خۆپەرستانە یان ناسیۆنالیستانە یان فاشیستانە.
لەم شەریعەتەدا ھێز ھیی ڕاستییە و ڕاستیی ھێزە، بەپێچەوانەی یاسای جەنگەلڕ، کە ڕاستی ھیی ھێزە و ھێز ڕاستییە. بپێی یاسای جەنگەلڕ، لە پەیوەندیی گەلاندا ھیچ بوارێک بۆ گفتەکانی ڕاستی و دادگەریی نامێنێتەوە، بەڵکوو مافەکان و دەستکەوتەکان (لەژێر ناوی بەرژەوەندیی نەتەوەیی و پێداویستیی سیاسیدا) لەسەر بنەمای زاڵبوون و بەپێی چارەسەری کێشە سیاسییەکان کە ھێز و دەسەڵات دیاری دەکەن، ڕێک دەخرێن و دابەش دەبن.
لە تەواوی کتێبەکەدا نووسەر ئاماژە بەوە دەکات کە دوورکەوتنەوەی ڕۆژ ئاوا لە ئایینی ڕاستەقینە، بەرجەستەکردنی ماددیەت نزیکی کردوونەتەوە لە یاسای جەنگەلڕ و چەوساندنەوەی گەلان و بەتاڵانبردنی بەروبوومەکانیان.
ھەروەھا نووسەر جەخت لەسەر ڕۆڵی ئوممەت دەکاتەوە لە ڕاستکردنەوەی مرۆڤایەتی بۆ ھەڵَبژاردنی شەریعەتی خودایی و پڕبەھا و شەریعەی ڕوح و نوور و دادپەروەری، نەک شەریعەتی جەنگەلڕ و زوڵم و زۆری و فێڵکردن لە گەلان و زوڵمکردن لێیان.

کرتە لەو بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن:

مرۆڤ لە نێوان دوو شەریعەتدا: ڕوانینێکی قورئانیانە بۆ خۆناسین و ناسینی ئەوی تر

د.صەباح بەرزنجی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply