سه‌رنجێك بۆ په‌روه‌رده و بنیاتنان له روانگه‌یه‌كی قورئانییه‌وه
پ.د.سەباح بەرزنجی
پرۆسه‌ى په‌روه‌رده پرۆسه‌ى بریار و نه‌خشه‌ى خوداییه، بۆ باخێكی گه‌وره كه ناوى گه‌ردوونه، گه‌ردوونێكی ره‌نگاوره‌نگی فره‌چه‌شن، فره‌لایه‌ن و رازاوه و چراخان .
خودا خۆی هه‌موو جیهان و جیهانییان په‌روه‌رده ده‌كات ( الحمد لله رب العالمین) . له جیهانی گه‌ردیله و ئه‌تۆمه‌وه تا جیهانی خۆر و كاكێشان و دوورییه زۆر دووره‌كان، له فیزیكه‌وه تا سنووره‌كانی میتافیزیك، هه‌موو جیهانه‌كانی ناسووت و مه‌له‌كووت و جه‌به‌رووت، په‌روه‌رده‌یان ده‌كات به بریار و به ئیراده و به ویست و ده‌سه‌ڵاتی خۆی .
جیهانی بینراو و نه‌بینراو . قورئان جیهانی بینراو ناوده‌نێ ( الشهادة) . جیهانی نه‌بینراو ناو ده‌نێ (الغیب)، نه‌بینراویش دوو جۆره : غه‌یبی ره‌ها ( الغیب المطلق) و غه‌یبی ریژه‌یی (الغیب النسبی) . له سه‌رووى ئه‌م دوو جیهانه‌وه جیهانی مه‌له‌كووت و جه‌به‌رووت هه‌یه . كه ده‌وترێ خودا رهببولعالهمینه مه‌به‌ست هه‌موو ئه‌مانه‌یه به هه‌موو لق و پۆپ و گۆشهكانیانهوه .
ئه‌م په‌روه‌رده‌یه له ژێر دوو ناوى جوانی (اللطیف) و ( الخبیر) ره‌نگی داوه‌ته‌وه: ألا یعلم من خلق و هو اللطیف الخبیر.
واته خودای خاوه‌ن لوتف و شاره‌زا له‌ناخ و جه‌وهه‌ر و راسته‌قینه‌ى بوون و بوونه‌وه‌ر و زینده‌وه‌ر.
كه‌مالی په‌روه‌رده ، واته په‌روه‌رده‌ى ته‌واو و راسته‌قینه له چراخانی نبووهتهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت. گه‌وره‌ترین په‌روه‌رده، په‌روه‌رده‌ى ناخه، په‌روه‌رده‌ى خوده له سه‌ر سێ بنه‌ما پێكدێت :
فه‌رمانبه‌ریی، كۆنترۆڵی خود، جێنشینایه‌تی .
( اطیعوا الله واطیعوا الرسول واولی الامر منكم) .
په‌روه‌رده‌ى تاك خشتی یه‌كه‌می بنیاتنانی كۆمه‌ڵه . پایه‌ی یه‌كه‌می په‌روه‌رده‌ش بریتییه له یه‌كتاپه‌رستی، ئه‌و یهكتاپهرستییهی ده‌بێته ئیكسیری مسی قه‌ڵبی و جوودی مرۆڤ و ده‌یكات به زێڕ .
گه‌وره‌ترین كۆسپی به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ش بریتییه له شیرك و بتپه‌رستیی (به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه) : شتپهرستی، كهسپهرستی ، حیزب په‌رستی، گرووپ و ره‌گه‌زپه‌رستی .
(ولقد بعثنا فی كل أمة رسولاً أن اعبدوا الله واجتنبوا الطاغوت).
په‌روه‌رده‌ی مرۆڤ سێ ئامرازی هه‌یه :
*یه‌كه‌م: عه‌قل و ژیریی و زانست، بۆ ئه‌وه‌ى په‌روه‌رده‌كار له خۆی و له په‌روه‌رده‌كراو و جیهان تێبگات.
*دووه‌م: رێزگرتن له كات و سوود وه‌رگرتن وه‌كو سه‌رمایه‌ی ره‌مزیی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵ.
*سێیه‌م: به‌رپرسیارێتی واته بوونی یاسا و شه‌ریعه‌ت ، بۆ پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ریكخستنیان .
پرۆسه‌ى بنیاتنانی په‌روه رده‌یی پیویستی به‌م ره‌گه‌زانه‌ی خواره‌وه هه‌یه :
1- نه‌خشه‌ى رێگا … وأن هذا صراطی مستقیما فاتبعوه .
2- هێزی جیبه‌جێكردن، هیزی مه‌عریفی و هیزی سیاسی و هیزی ئابووری و هیزی گه‌ل، كه هه‌موویان له‌م ئایه‌ته‌دا كۆده‌بنه‌وه : واعدوا له‌م مااستطعتم من قوه ومن رباط الخیل .
3- به دواداچوون و چاودیری، قال اجعلنی على خزائن الارض انی حفیط علیم .
بۆ هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ییش پیویستمان به رینوما و سه‌رمه‌شق هه‌یه ، ولكم فی رسول الله اسوه حسنه .
هه‌ر بۆیه خوای په‌روه‌ردگار له هه‌ل و مه‌رجه دژواره‌كاندا خۆی خه‌لكانێك ههلدهبرژیریت بۆ چوونه ژێرباری هیدایه‌ت و كارگیری و خزمه‌ت به خه‌ڵك، (ان الله قد بعث لكم طالوت ملكا).
(ۆێتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَاء).
له‌سه‌رووى هه‌موو ئه‌مانه‌وه بروا و پشتبه‌ستنمان به خودا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ریكاره مادیی و زانستییه‌كان كاریگه‌رییان هه‌بێ، چونكه هیچ پرۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی به‌بێ ته‌وفیق و عینایه‌تی خودایی ئه‌نجام و كارایی نابێت .
وما النصر الا من عند الله .
كه له دروشمی (ایاك نعبد وایاك نستعین) دا به جوانی دهخویندریتهوه .