رانانێك بۆ كتێبی “سیستمی سیاسیی له هزری ئیسلامی‌دا”

كۆسره‌ت صالح
ئه‌م كتێبه له بنچینه‌دا بریتییه له چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی پێشكه‌شكراو بۆ كۆنگره‌ی سێیه‌می سه‌نته‌ری زه‌هاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكریی، كه له رۆژانی 16-17 ی ئایاری 2014 له سلێمانی به‌ڕێوه‌چووه.
دواتر سه‌رجه‌م توێژینه‌وه پێشكه‌شكراوه‌كان له لایه‌ن دكتۆر دیاری ئه‌حمه‌د ئیسماعیل، دكتۆر حوسێن محمد ئیبراهیم و دكتۆر دانا علی صالح به‌رزنجی پێداچونه‌وه‌ییان بۆ كراوه، پاشان وه‌ك به‌رهه‌می ژماره 35ی سه‌نته‌ره‌كه له دووتوێی كتێێكی 660 لاپه‌ڕه‌یی ساڵی 2016 له سلێمانی بۆ جاری یه‌كه‌م چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، له هه‌ردوو ناوه‌ندی سارا و رێ‌نوێن له سلێمانی و ته‌فسیر له هه‌ولێر ده‌ست ده‌كه‌وێت.
كتێبه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی پانزه توێژینه‌وه به زمانی عه‌ره‌بی و حه‌وت توێژینه‌وه به زمانی كوردی له خۆده‌گرێت، كه سه‌رجه‌میان له ده‌وری ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كه بریتیه له سیستمی سیاسیی له هزری ئیسلامی‌دا ده‌سوڕێنه‌وه، گرنگترین پرسه وروژێندراوه‌كانی ناو ئه‌م توێژینه‌وانه ئه‌مانه‌ن:
(ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و ئیسلام، ئاشتی و كلتووری به‌ها سالاری، ئافره‌ت و به‌شداری سیاسی، ئافره‌ت و به‌رپرسیارییه گشتییه‌كان، ئه‌زموونی عه‌لمانییه‌ت له كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كاندا، فره‌یی هزریی و سیاسی، راوێژ و به‌شداریی سیاسی، تیۆری ویلایه‌تی فه‌قیهـ له هزری سیاسی شیعه‌دا، كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به چه‌مك و ناوه‌ڕۆكی ئیسلامی سیاسی، شۆڕشه‌كانی عه‌ره‌بی و ئاسۆكانییان، ماف و ئازادییه‌كان له ده‌ستوری مه‌دینه‌دا، هاوڵاتیبوون له شه‌رعدا، ئیسلام و سیاسه‌تی هاوچه‌رخ، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای سیاسی ئیخوانه‌كانی میسر) سه‌رجه‌م ئه‌م پرسانه له چوارچێوه‌ی هزری ئیسلامی شیكاركراون.
به‌شداربووانی كۆنگره‌كه، كه توێژینه‌وه‌كانیان له‌م كتێبه بڵاوكراونه‌ته‌وه، بریتیین له كه‌سانی ئه‌كادیمی و پێنووس به‌ده‌ستی به بڕشتی جیهانی ئیسلامی، له هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب، دیارترینیان: عیماده‌دین خه‌لیل، مسته‌فا جابر عه‌لوانی، هادی عه‌لی، سه‌باح به‌رزنجی، فازڵ قه‌ره‌داخی، فاتیح سه‌نگاوی، ئه‌حمه‌د عامر دلێمی…هیتد.
كه به‌شێك له توێژه‌ره به‌شداره‌كان له پاڵ توێژینه‌وه و كاری ئه‌كادیمی له‌سه‌ر پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به سیاسه‌ت و كاری ئیسلامی به‌شداری كاراشیان هه‌بووه و هه‌یه له مه‌یدانی سیاسه‌ت و پارتایه‌تی ئیسلامی، ئه‌مه‌ش زیاتر توێكاری پرسه‌كان واقیعی تر ده‌كات، چونكه ئاشكرایه كه‌سانێك له هه‌ردوو ڕووی تیۆری و كردارییه‌وه ئه‌زموونی كاركردنیان هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر پرسێك زۆر واقیع بینانه‌تر له پرسه‌كه ده‌ڕوانن له‌و كه‌سانه‌ی ته‌نیا زانیاری تیۆرییان هه‌یه.
شیاوی ئاماژه پێكردنه، كه چه‌مكی به‌كارهاتووی سیاسه‌ت له‌م كتێبه بریتییه له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی دروست و دادگه‌رانه. ئه‌گه‌رچی هه‌بوونی سیسته‌مێكی سیاسی ئیسلامیی پشتبه‌ستوو به ده‌ق و میتۆد جێگه‌ی مشتومڕه به‌ڵام له كتێبه‌كه چه‌ند نموونه‌یه‌كی حوكمڕانی وه‌ك سیسته‌می سیاسی ئیسلامی وێناكراون و شیكار كراون.
له‌لایه‌كی تر، لایه‌نه جوانه‌كانی حوكمرانییه جۆراوجۆره‌كانی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئیسلامی وه‌ك سه‌روه‌تێكی مه‌عریفی و كه‌له‌پوری كه‌ڵه‌كه و گه‌وره هه‌ژماركراون، هه‌روه‌ك به شیاویش دانراون كه به‌رپرسه‌كانی پارت و ده‌سه‌ڵاتدار و سیاسییه‌كان له زه‌مینه‌ی كاری سیاسیی شوێن پێیان هه‌ڵگرن و ئیلهام له بنه‌ما و به‌هاكانیان وه‌ربگرن و به رۆحێكی سه‌رده‌میانه و هاتیه‌وه له‌گه‌ڵ واقیعی هاوچه‌رخ به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ن و خزمه‌تی خاك و مرۆڤ و ژینگه و سروشتی پێبكه‌ن و زه‌وی فراوان به جۆره‌ها شێوه ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه.
له میانه‌ی كۆباسه‌كانی كتێبه‌كه تیشك خراوه‌ته سه‌ر دۆخی حوكمڕانی له وڵاتانی ئیسلامی، كه له سه‌ده‌ی ڕابردوو به شێوازه‌كانی سۆشیاڵیستی و ماركیسی و لیبرالی و جارجاره‌ش ئیسلامی گوزه‌ری كردووه، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له‌و سیسته‌م و جۆری حوكمڕانیه نه‌یانتوانییوه ببنه مایه‌ی ئاوه‌دانی ناوچه‌كه و خزمه‌تكردنی هاوڵاتییه‌كانی، به‌داخه‌وه زۆربه‌ی كات سه‌رجه‌م هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و هیممه‌تییان بۆ چه‌وساندنه‌وه و چاوبه‌ره‌ژێركردنی هاونیشتیمانییه‌كان و تاڵانكردنی خێر و بێری وڵاته‌كه‌یان بووه، له كۆتاییدا سه‌ریان گه‌یشتووه به دیكتاتۆریه‌ت و سته‌مكاری و قۆرخكاری سیاسی و وڵاتیان به ئاقاری هه‌ڵدێر و كاره‌ساتباری شۆڕكردۆته‌وه و خاك و خه‌ڵكیان دوچاری نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی كردووه.
دواتر، به‌هاری عه‌ره‌بی وه‌ك تروسكای ئومێدی گۆڕانكاری له كتێبه‌كه هه‌ژماركراوه، به‌ڵام به شۆڕشی پێچه‌وانه و پیلانگێری هێزه به‌رژه‌وه‌ندپه‌رسته‌كانی ده‌ره‌كی له‌باربراوه و له‌بری بوژاندنه‌وه و چه‌سپاندنی داد و دادپه‌روه‌ری و هێنانه‌دی خه‌ونی ده‌یان ساڵه‌ی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه، شه‌ڕی ناوخۆویی و به‌فیرۆچوونی سه‌روه‌ت و وزه‌ی ماددی و مرۆیی و كاولبوونی ژێرخانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئیفلاسبوونیان له رووی داراییه‌وه بریتی بوو له به‌رهه‌مه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها بێئومێدكردنی خه‌ڵكی موسوڵمانی ناوچه‌كه له گێڕاندنه‌وه‌ی حوكمی ئیسلامی، له رێگه‌ی به‌لاڕێدابردنی شۆڕشه‌كه له رێگه‌ی دروستكردنی كۆمه‌ڵه رێكخراو و گروپێكی توندڕه‌و كه ده‌ست له هیچ شتێك نه‌پارێزن، ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك حوكم و هه‌وڵه‌كه‌ی ناشرین كرد كه تا زه‌مانێكی دوور مسوڵمانان خه‌یاڵی گێڕانه‌وه‌ی حوكمی ئیسلامی له ناوچه‌كه سڕبكه‌ن و خۆی له قه‌ره‌نه‌ده‌ن.
پرسی پڕكێشمه‌كێشمی هه‌بوونی سیسته‌می سیاسی له ئیسلامدا و بنه‌ماكانی حوكمی ئیسلامی ره‌شید له‌لایه‌ك، رووداوه ئاڵۆزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی دووه‌می هه‌زاره‌ی نوێ له‌لایه‌كی تر، ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی زانستی و گه‌نگه‌شه‌كردنی ئه‌م پرسانه له ده‌لاقه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و له سه‌ر ده‌ستی پسپۆران كرده پێویستی. له ده‌ره‌نجامدا سه‌نته‌ری زه‌هاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكریی شانی دایه به‌ر كارێكی له‌م چه‌شنه، له پێناو پێكانی دوو ئامانجی سه‌ره‌كی:
یه‌كه‌م: ده‌رخستنی لایه‌نه پڕشنگداره‌كانی ئیسلام سه‌باره‌ت به سیسته‌می حوكمڕانیی و ده‌سه‌ڵاتداریی و سیاسه‌ت كردن.
دووه‌م: پێداچونه‌وه و ره‌خنه‌گرتن وهه‌وڵی نوێگه‌ری ئه‌نجامدان له چه‌مكه گۆڕاوه‌كانی بواره‌كه و دیراسه‌كردنی بابه‌ته‌كه له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی مسوڵمان و پێداویستیی و ده‌ره‌نجامه‌كانی واقیعی هاوچه‌رخ.
ناوه‌ڕۆكی سه‌رجه‌م توێژینه‌وه پێشكه‌شكراوه‌كان له‌م كتێبه، هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی سه‌ره‌كی بده‌نه‌وه، په‌یوه‌ست به هزری سیاسی له ئیسلامدا، گرنگترینیان:
– ئایا ئیسلام دان ده‌نێت به سیسته‌می سیاسی؟ به واتایه‌كی تر: ئایا شتێك له ئیسلامدا هه‌یه به‌ناوی سیسته‌می سیاسی ئیسلامی؟ یان بیدعه‌یه‌كه و خولقێنراوه؟.
– ئایا ده‌وڵه‌تی مه‌دینه‌ی سه‌رده‌می په‌یامهێن ده‌وڵه‌تی دینی بووه یان مه‌ده‌نی؟
– ئایا خه‌لافه‌تی ئیسلامی هه‌ر له سه‌رده‌می خه‌لیفه راشیدینه‌كانه‌وه تا رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بریتی بووه له ده‌وڵه‌تی دیینی؟!.
– ئایا ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی یه‌كسانن به‌یه‌ك یاخود جیاوازن؟
– ئایا حوكمرانی ئه‌مه‌وی و عه‌باسییه‌كان و دواتر عوسمانییه‌كان بریتی بووه له گواستنه‌وه و به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌زموونی حوكمرانی رۆم و فارسه‌كان یان جیاواز بووه؟
– په‌یوه‌ندی نێوان ئایین و سیاسه‌ت چیه و له چ ئاستێك دایه؟
– پێگه‌ی به‌ها باڵاكان له سیسته‌می سیاسیی چۆنه و له‌كوێدایه؟
– ئایا ده‌گونجێت ئایین و سیاسه‌ت له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه؟ به دارشته‌یه‌كی تر، تا چه‌ند گونجاوه سیاسه‌ت و حوكمڕانی دوور له ئایین به رێوه‌ببرێت؟!
– پێگه‌ی ئافره‌ت له سیاسه‌ت و تێروانینی ئیسلام بۆ ئافره‌ت له هه‌مبه‌ر وه‌رگرتنی پۆسته بالاكانی وڵات چیه و چۆنه؟
– ئایا فره‌یی هزری له ئیسلامدا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه؟
– په‌یامی ئیسلام سه‌باره‌ت به فره‌یی ئایینی و ئاینزاكان چۆنه و چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كانی تر ده‌كات؟
– ئایا له شه‌ریعه‌تی ئیسلام هیچ بنچینه و ره‌چه‌ڵه‌كێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ سیسته‌می سیاسی دانراوه؟
– ئایا چه‌مكی ئیسلامی سیاسی چه‌مكێكی گونجاوه كه بۆ پارته ئیسلامییه‌كان به‌كاربێت؟ ئایا ناوه‌ڕۆكی چه‌مكه‌كه هاوڕێك و ته‌بایه له گه‌ڵ ئیسلام و پارته ئیسلامییه‌كان؟
– تێڕوانینی ئیسلام سه‌باره‌ت به پرسی هاوڵاتیبوون چیه و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات؟
– ئیسلام چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ئایینزایی و رۆشنهزری ده‌كات؟ هه‌روه‌ها تا چه‌ند ده‌رگای به‌شداری كارایی سیاسیی بۆ كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كانی تر ده‌كاته‌وه؟
– ئیسلام چۆن ده‌ڕوانێته پرسی دیكتاتۆریه‌ت؟ مه‌ترسییه‌كانی رژێمه دكتاتۆره‌كان و زیانه‌كانیان چیین؟ چۆن به‌ره‌نگاری دكتاتۆریه‌ت ببینه‌وه: به رێگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌ك ئامۆژگاری و ره‌خنه و هه‌ڵبژاردن یان رێگه‌ی سه‌ربازی و شۆڕش و خه‌باتی چه‌كداری؟
– گرنگترین و سه‌خترین ئالنگارییه‌كانی هاوچه‌رخ له حوكمڕانیدا چین كه روبه‌رووی وڵاته ئیسلامییه‌كان ده‌بنه‌وه؟ هه‌روه‌ها چۆن به‌ربه‌سته‌كان بشكێنین و ئالنگارییه‌كان به ئه‌رێنی و سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕێنین؟!
ئه‌مانه و چه‌ندین پرسیاری تری په‌یوه‌ست به پرسه هزرییه سیاسییه‌كان له دوو توێی كتێبه‌كه وروژێنراون و وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی (سه‌نته‌ری زه‌هاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكریی) له زۆرینه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی تری جیاده‌كاته‌وه بریتییه له چه‌ند خاڵێك كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
– ئه‌م به‌رهه‌مه زۆربه‌ی پڕه‌نسیپه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی تێدا ره‌چاوكراون له دیاریكردنی ته‌وه‌ره‌كانی توێژینه‌وه، بانگه‌شه بۆ كۆنگره، هه‌ڵسه‌نگاندن و قبوڵكردنی توێژینه‌وه‌كان و سه‌نته‌ر ته‌واو به پێوه‌ره ئه‌كادیمیی و زانستییه‌كانه‌وه پابه‌ند بووه.
– تایبه‌تمه‌ندی توێژینه‌وه‌كان و بیر و قسه‌ی توێژه‌ره‌كان پارێزراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ستراتیژی سه‌نته‌ریش بوبێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م زانستی بوون و هه‌میش ئه‌كادیمی بوونی ته‌واو بێته ئاراوه.
– پابه‌ندبوون به رێكار و ستایلی ئه‌كادیمی له نووسین و په‌راوێز و په‌یكه‌ری ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه‌كان، كه دواتر هه‌مان په‌یڕه و میتۆد له كاتی به چاپگه‌یاندنی كتێبه‌كه‌ش ره‌چاوكراوه.