وتار

پێكەوەژیانی ئایینی لەسایەی ئیسلامدا لە دەستووری مەدینەوە تا ئێستا

(ئاوڕدانەوەیەكی خێرا لەمێژوو)

نووسینی: محەمەد مختار ولد ئەحمەد

ئەم بابەتە دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە بەهاکانی پێکەوەژیانی ئایینی لە ژێرڕۆشنایییادگەی مێژووییڕۆڵەکانی شارستانیەتی ئیسلامی ڕابمێنین، بەمەبەستیدۆزینەوەی سروشتی ئەو بەهایانەی بنەماکانی پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی لە مەزهەب و ئایین و گروپەکان بەڕێوە دەبات و، بۆ ئەوەی بزانین پەیوەندییەکان چۆن وەك واقیعێك لە نێوان ئەم پێکهاتانەی نێوکایەی ئیسلامیدا بەڕێوە چووە.

ڕاستییەکە ئەوەیەلەكاتی”دەستووری مەدینە”ی پێغەمبەرەوە () تا دەگاتە سیستەمی میللی عوسمانی؛كەسێك بەوێژدانەوە لێی ڕابمێنێت دەبینێت بە درێژایی مێژووی ئەزموونیئیسلامی ڕێزگرتن لە فرەیی و ڕێگەدان بە بژاردەی خۆبەڕێوەبردن بۆ پێکهاتەکانیئوممەت دوو بەهای هەرە گرنگی هەموەكی  گەردوونیڕێنماییکەر بوون.

لەسایەی حوكمڕانی ئیسلامیدا پێكهاتە ئایینی و مەزهەبیەكان كاروباری تایبەت بەخۆیان بەڕێوە بردووەو ئازادی تەواویان  لەنێو سیستەمێكی سیاسی كراوەدا هەبووە، تەنانەت ئازادی دادگەری و تایبەتمەندی خوێندن و ڕەفتاری ئایینیش بۆ هەر دەستەیەك بەگوێرەی ئەوەی باوەڕی پێیەتی لەبەرچاو گییراوە.

هەروەها کایەی گشتی ئیسلامیڕێگەی بە ئامادەبوونی ئەو کەسانەی ئایینیان جیایە دەدا کە لەسەختترین بارودۆخدائامادەبن و حروریان هەبێت لەگەڵ موسڵمانان، وەک نوێژە بارانە، کە پراکتیکێکی تایبەتی و پاکی ئایینییە،ئەمە وێڕای چالاکییەکانی کایەی سیاسی گشتی وەک خۆپیشاندانی ناڕەزایی هاوبەش دژی ستەمکار کە تێیدا کتێبە پیرۆزەکانی هەمووئایینەكانبەرز دەكرایەوە!!

ئێمە ئیدیعا ناکەین کە هەموو وردەکارییەکانی مێژووی پێکەوەژیان پاك و بێخەوش بووە بەبێ خراپەکاری و نادادپەروەری بەڕێوەچووە،هیچ خوێنەرێکیبەویژدانی مێژووش ئەمە ناڵێت، چونكەسروشتی ژیانی مرۆڤ وایە ستەمكاریشی تێدایە، بەڵام ساتەوەختی ناهاوسەنگی لە جێبەجێکردنیبنەماکاندا – ئەگەرڕوویدا – بە دوورکەوتنەوەیەکی کاتی و گۆشەگیر و ئیدانەکراو لە بنەماچەسپاوەکانی فرەیی و كرانەوە دادەنرێت کە هەمووانكارین پێكردووە،دیارە نادادییەكان هەمووانی گرتەوەتەوە و لەلایەنهەمووانەوە ئەو لادانە كاتییە پراکتیزەكراوە،هەرچەندە لە هەردوو حاڵەتەکەدا بەڕێژەیەکی جیاوازیش بووبێت.

لەم بابەتەدا؛ ئێمە – بە پشتبەستن بە میراتەکانی ئەزموونی مێژوویی ئیسلامی -پێداچوونەوە دەکەین بۆ  بۆنە و هەڵوێستانەی کە تیایدا لایەنەکانی “کۆمەڵگەی نیشتمانیی” بە گروپ و مەزهەبەکانەوە لە ساتەکانی خۆشی و دڵتەنگیدا یەك هەڵوێست بوون، بۆ ئەوەی بزانین چۆن هەمووان زۆرجار بەهاوسۆزی و یەکگرتووییپێکەوە ژیاون، تێیداڕێگاکانی ژیان لەمیحرابەکانی زانستەوە تا دۆڵابەكانی دەوڵەتداری پێكەوە کۆیكردوونەتەوە و بۆنەکانی کۆمەڵگاوەك ئاهەنگی هاوسەرگیرییان پرسەی کەسایەتییەكی دیاری خاوەن پایەی زانستییان کۆمەڵایەتی كۆی كردوونەتەوە،یاخود چالاکییەكی ئاشتیخوازانەیان جەنگێكی مەزنیان سكاڵای ستەمكارییەكی نێوخۆیی یان بۆ دوورکەوتنەوە لە بەڵای دەستدرێژی دەرەکی هەڵوێستییەکخستوون،هەریەكەو کتێبە پیرۆزەکانی خۆیان و هێما ئاینییەکانی خۆیان بە هاوئاهەنگی و ئاشتیخوازیی بەرز كردووەتەوە و بەبێ ئەوەی كەس لەكەس ناڕازی بێت یان جێگەی سەرسوڕمان بێت!!

پێشینەی بناغەبۆداڕێژراو

پەیامی ئیسلام – له یەکەم ڕۆژەوه-  وەك  پەیامێكی گەردوونیی جیهانی بانگەواز و، زۆری نەخایاند شاری مەدینه بوو بە پایتەختی دەوڵەتی پێغەمبەر (ﷺ) و گەلی جیاواز و بیروباوەڕی هەمەجۆری لەخۆ گرتبووو، خەڵکی ئەوێ وەک لە ‘صحیح البخاری’دا هاتووە: “تێکەڵەیەک لە موسڵمان و موشریک و بتپەرست و جولەکە بوو”! پاشان لەگەڵ دەستبەكاربوونی پێغەمبەر (ﷺ) وەک “ئیمامیئوممەت و  تاكە سەرکردەی ئایینی و دونیایی” -هەروەك ئیمامی باجی (٤٧٤ کۆچی/ 1081ز) لە كتێبی (المنتقی)دا  وەصفی كردووە- (صەحیفەی مەدینە) واتە “دەستووریمەدینە” بناغەكانی پێكەوەژیانێكی هاوبەشی دانا كە تیایدادانیشتوانی ئەو (شار/دەوڵەت)ە بوونە”ئوممەتێك بێ خەڵک” بەپێی بنەمای هاووڵاتیبوون، نەک ئایین و نەتەوە یان ڕەچەڵەك.

پێغەمبەر (ﷺ) بناغەكانی پێكەوەژیانی كراوەی نێوان پێكهاتەكانی “نیشتمان”ی نوێی بەگوێرەی ڕێنوێنییەكانی قورئان لەڕووی عەقیدەیی و كۆمەڵگەییەوە داڕشت: (لا إكراە في الدین) و ( لاینهاكم اللە عن الذین لم یقاتلونكم في الدین ولم یخرجوكم من دیاركم أن تبروهم وتقسطوا إلیهم إن اللە یحب المقسطین). پێغەمبەر (ﷺ)ئەمەی لە سوننەتی کردەیی خۆیدا جێبەجێ کرد؛ سەردانی نەخۆشی جوولەکەکانی دەکرد هەروەك لە (صحیح البخاری)دا هاتووە، بۆ ڕێزگرتن لەجەنازەیان هەڵدەستایەوە (صحیح البخاری)، و لەڕووی داراییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکردن، تەنانەت لە بازرگانێکی جولەکە قەرزیكردبوو،ئەوە بوو پێغەمبەر (ﷺ)كاتێ وەفاتی كرد قەڵغانەکەیلای ئەو بازرگانە جولەكەیە ڕەهنبوو( صحيح البخاری).

تەنانەتڕێگەی بە میوانە مەسیحییەکانیدا لەناو مزگەوتی پێغەمبەرداڕێوڕەسمەکانیان ئەنجام بدەن؛لەمبارەیەوە ئیمامییبن قەییم (کۆچی دوایی ٧٥١ی کۆچی/١٣٥٠ی زایینی) لە كتێبی–أحكام أهل الذمة-دا  دەڵێت: “بەصحیحی لە پێغەمبەر (ﷺ)پێمان گەیشتووە وەفدیمەسیحییەکانی نەجران (ساڵی ٩ی کۆچی/ ٦٣١ز) كە ژمارەیان ١٤ پیاو بوو) هاتنە مزگەوتیپێغەمبەر و کاتێک وەختی نوێژی ئەو مەسیحیانە هاتلەناو مزگەوتی پێغەمبەردا نوێژیانکرد”،”لەم بەسەرهاتە دەتوانرێت هەندێکحوكم وەربگیرێت، لەوانە: دروستە بۆ ئەهلی کتێب بچێتە ناو مزگەوتەکانی موسڵمانان”.

پێغەمبەر (ﷺ)ڕێنمایی هاوەڵەکانی کردووە کە چۆن دوعا بکەن بۆ “ئەهلی کتاب” بكەن  وەک پاداشتی چاكەیەك كە بۆ موسڵمانەكانیان ئەنجامداوە،  ئیمامیزەهەبی (کۆچی دوایی ٧٤٩ کۆچی / ١٣٤٨ ز) لە كتێبی-تأریخ الاسلام- دا دەگەڕێنێتەوە:”ئیبن عومەردەڵێت کەپێغەمبەر (ﷺ)فەرموویەتی: ئەگەردوعات بۆ یەکێک لە جولەکە و مەسیحییەکانكرد، بڵێ: خودایە سامان و مناڵی زیاد بكەیت”.

لەسەر ئەم ڕێنماییە بەرزەی پێغەمبەر؛ هاوەڵان و شوێنکەوتووان و شوێنکەوتەكانیان بە درێژایی ئەو سەردەمانەی کەتێیدا ئوممەتی ئیسلامی لەبارێكی فیکری و ئاسوودەیی شارستانییتەندروستی خۆیدابووە بە میهرەبانییەوە ڕەفتاریان لەگەڵ ئەو خەڵكەدا كردووە كە موسڵمان نەبوون؛ سەركردەكانی فتوحاتی ئیسلامی “ئەمنییەتی فەرمانڕەوایانی ئەو وڵاتە و ئایینەکەیان و ماڵ و سامان و کەنیسە و خاچەکانیانپێدەدان، هیچ شتێک لەوە کەمی نەدەکرد و تەنها خۆیان لەوێدا دەژیان”. لەڕووی مێژووییەوە “دادوەری مەسیحی” و “دادوەری جولەکە” هەبوو، کە بە “الناجد” ناویان دەبرد.

ئیمامیئیبن کثیر (کۆچی دوایی ٧٧٤ کۆچی/ ١٣٧٣ ز) – لە كتێبی(البدایة والنهایة)دا- بۆمان باس دەكات کە”موسڵمانان و مەسیحییەکان بۆ ماوەی حەوت دەیە لە دیمەشقیەک”پەرستگا”ی هاوبەشیان بۆ ئەنجامدانی نوێژەکانیان هەبووە،ئەو پەرستگا هاوبەشە نیوەی کڵێسا بووە و نیوەکەی تر مزگەوت و “موسڵمان و مەسیحییەکان لە دەرگایەکەوە چوونەتە ناو ئەم پەرستگایە…، پاشان مەسیحییەکاندەچوونە لایڕۆژئاوای پەرستاگەكە كەبەشی کڵێساکەیان بوو، موسڵمانەکانیشدەچوونە لای ڕاستی پەرستگاكەكە مزگەوتەکەیان بوو.” هەر ئەم “پەرستگایە”یە کە دواتر بوو بەڕێككەوتنی هەردوولا (لە ساڵی ٨٦ی کۆچی/ ٧٠٥ی زایینی) بووە بەمزگەوتی موسڵمانانو لەڕووی مێژووییەوە تا ئێستاش بە “مزگەوتی ئومەوی” ناسراوە.

لەگەڵ پاشەکشەیشەپۆلی بەهاکان لە نێو موسڵمانان لە کۆتایی سەدەی دووەمدا؛ زۆرپێوەری دادپەروەری و فەزڵ تێکچوو، لە ژێر سایەی قورسایی ناکۆکییو سیاسیەكان و قەیرانە کۆمەڵایەتییەكان و پچڕانی پێكهاتەی نێوخۆیینادادی بڵاو بوویەوە. پاشتر هەموو ئەمانە لەگەڵ سەرەتایسەدەی چوارەمدا لەگەڵ فاکتەرە بیانییەکان کەخۆیان لە هەڕەشە دەرەکییەکان بۆ سەر جیهانی ئیسلامی لەڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایدەبینییەوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی بیزەنتینییەکان و خاچپەرستانی فرانکەکان و شەڕەکانیمەسیحییەکان لە ئەندەلوس قولتر بوویەوە. زۆرجار لە نێوان ئەم هەڕەشانە و خەڵكانی ئەو پێکهاتەیەی غەیرە موسڵمانە لەناو ئەو ناوچە ئیسلامییەدادەژیان زیانیان بەرکەوتووە.

خوێندن لاییەکتر

ڕەنگەیەکێک لەیەکەمین دەرکەوتەکانی پێکەوەژیانی ئەرێنی نێوان موسڵمانان و ئەوانی تر، ئەوە بێت بوونەتە قوتابی لای یەکتر و ئاڵوگۆڕی زانست و مەعریفە بێت کە بە درێژایی سەردەمەکانی مێژووی ئیسلامی بەردەوام بووە. ئەوەتانێ له‌ سه‌ره‌تای ئیسلامدا زۆرێك له‌ موسڵمانان زانستی جۆراوجۆریان له‌ حاخامه‌ جوله‌كه‌كان و مه‌سیحیه‌كان وه‌رگرتووه‌ كه ئەو زانستانە‌ دژایه‌تیان نەبووە لەگەڵڕێنماییەكانی ئیسلامو ڕاستیەكانیدا. نموونەیئەم بابەتەش ئەوەیە کە حافز ئیبن حەجەریعەسقەلانی (کۆچی دوایی ٨٥٢ کۆچی/ ١٤٤٨ ز) – لەكتێبی(تهذیب التهذیب)دا- لە ئیمامیموفەسیر موقاتیلی كوڕی سولەیمان بەلخی (کۆچیدوایی١٥٠ کۆچی/ ٧٦٨ زایینی) دەگێڕیتەوە، پێشتر”لە جولەکەو مەسیحییەکانئەو زانستەی قورئانیانوەرگرتووە کە لەگەڵ کتێبەکانیاندا هاوڕا بووە”،هەرچەندە دەربارەیگێڕانەوەكانی موقاتیلقسە هەبێت،بەڵام بۆچوونەکانی لەتەفسیردا هیچ کام لە کتێبەکانی پەسەندكراوی تەفسیر لای زاناینی موسڵمان نییە گێڕانەوەی ئەمی تێدا نەووێت!

هەروەها ئیمام محمدی کوڕی ئیسحاق (کۆچی دوایی ١٥١ کۆچی/ ٧٦٩ ز) بۆ كتێی “أهل العلم الأول” لە جوولەکە و مەسیحییەکانی دەگواستەوە و لە کتێبەکانیدا ناویانی دەبرد”؛ بە گوێرەی(الندیم)(کۆچی دوایی384 کۆچی/1047 ز) لە كتێبی (الفهرست)دا، طبریش (کۆچی دوایی 310 کۆچی/ 922 ز) لە كتێبی – تأریخ -ەكەیدا باسی ئەوەمان بۆ دەكات کاتێک خەلیفەی عەباسی موتەوەکیل(کۆچی دوایی 247 كۆچی/861ز) لە ساڵی (235كۆچی/849ز)دا بڕیارە جیاکارییەکانی خۆی لە دژی غەیرە موسڵمانەکان دەرکرد،یەكێك لە بریارەكان ئەوە بوو کە”ڕێگە نەدرێت منداڵەکانیان لەقوتابخانەی موسڵمانان فێر بکرێن و (فەرمانی) کرد کە هیچ موسڵمانێکلای ئەوان فێر نەبێت.” ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەپەیڕەوانی هەموو ئایینەكان لەشوێنەكانی فێربووندا هاوبەشبوون.

ئیبن خەلەکان (کۆچی دوایی ٦٨١ کۆچی/ ١٢٨٢ز) – لە کتێبی(وفیات الاعین)دا–بۆمان باس دەكات کە پزیشکی مەسیحیناسراویەحیای كوڕی جزلە (کۆچی دوایی ٤٩٣ کۆچی / ١١٠٠ ز) “بابەتی پزیشكی فێری ئەبی عەلیكوڕی وەلیدی موعتەزیلی (کۆچی دوایی ٤٧٨ کۆچی/١٠٨٥ ز) فێر دەكرد و یاوەری دەکرد.”! ئەبو محەمەدی غەناوی نەصیبی شافعی (کۆچی دوایی ٦٦٠ کۆچی / ١٢٦٢ز) “لە ماڵەکەیدا(لە دیمەشق) کۆمەڵێک موسڵمان و، جولەکە و، مەسیحی و سامری زۆرجار سەردانیان دەکردو لای ئەو دەیانخوێند”؛ بە گوێرەی ئیبن تەغری بەردی (کۆچی دوایی ٨٧٤ کۆچی/ ١٤٧٠ز) لە کتێبی”النجوم الزاهرة”دا.

بە هەمان شێوە، سیوطی (کۆچی دوایی ٩١١ کۆچی/ ١٥٠٦ ز) – لەكتێبی(بغیة الوعاة)دا- لە شەمس الدین محمد كوڕییوسف جەزری شافعی قوصی(کۆچی دوایی٧١١ کۆچی/ ١٣١١ ز) دەگێڕێتەوە کە “بۆ خوێندن لای موسڵمانان و جولەکە و مەسیحییەکانخوێندوویەتی و،  بووەتە وتاربێژی مزگەوتی(طولونی) لە قاهیرە و، لایتقی ئەلسوبکی(کۆچی دوایی756 کۆچی/ 1355 ز) خوێندوویەتی و لێیەوە گێڕاوەتەوە.”

لەباسكرانی عەبدولسەیدكوڕی ئیسحاق ئیسرائیلی (کۆچی دوایی ٧١٥ کۆچی/ ١٣١٥ ز) دا– لە نێو کتێبی (الدرر الکامنة)ی ئیبن حەجەردا هاتووە کە”ئەو مەرجەعی ئایینی جولەکەکان بووە  و موسڵمانانی خۆشدەویست و، بەشداریكۆڕەکانیانیكردووە، و گوێی لێگرتووە و(محدثی شام الحافظ  المزی)(کۆچی دوایی٧٤٢ کۆچی/ ١٣٤١ ز) وانەی پێ وتووە و، پاشان خودای گەورە هیدایەتی داو و ئیسلامی قبوڵ کردو موسڵمان بوو. لەگەڵئامادەبوونی”كۆڕەکانی بیستنی فەرموودە”؛ هەندێک لە مەسیحییەکان و جولەکەکان بەشداری “زیكرەکانی سۆفی”یان لەنێو موسڵماناندا دیكرد،لەبەر ئەوەیە (الذهبي)– لە كتێبی “تأریخ الاسلام”دا – کە “پێشەوای تەریقەتی حەریری” شێخ ئەبو ئەلحەسەن ئەلحەریری(کۆچی دوایی654 كۆچی/ 1262ز) قەدەغەی كردووە پەیڕەوانی لەكاتی گوێگرتندا دەرگا دابخەن تەنانەت بەڕووی جولەکە و مەسیحییەکاندا”.

 

قەیرانە گشتییەكان

یەکێک لە دیاردە دووبارەبووەکانی مێژووی ئیسلامی ئەوخۆپیشاندانی ناڕەزاییەتیانەیەکە لە شارە گەورەکانیدالەدژی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و نادادپەروەریان بەرامبەر بە خەڵکیان نەبوونی ئاسایش و سەقامگیری ئەنجام دەدرا، و ئاسایی بوو کە گەلێكجار هەمووپەیڕەوانی ئایینە جیاوازەكانلەیەك بەرەی نیشتمانیدا بۆڕووبەڕووبوونەوەی نادادپەروەری و ستەمکاری بەشداری بكەن. لە سەیرترینی ئەوڕووداوانە، ئەوڕووداوە بوو کە لە دیمەشقڕوویداو تێیداپەیڕەوانی هەرئایینێك کتێبی پیرۆزی خۆی هەڵگرتبوو و لە ناو مزگەوتی ئومەویدا بەشداریان لە پاڕانەوەداکرد!

مقریزی (کۆچی دوایی ٨٤٥ کۆچی/ ١٤٤١ز) – لە كتێبی (اتعاظ الحنفا)دا- باسی کردووە کە لە ساڵی(٣٦٣کۆچی/ ٩٧٤ ز)دا  ئەبو مەحمود ئیبراهیمكوڕی جەعفەری بەربەریکتامی (کۆچی دوایی ٣٧٠ کۆچی / ٩٨١ز) –كە فەرماندەیەكی سەربازی میسری فاتیمی بووە- چووەتە ناو دیمەشقەوە، لە كاتێكدالە دۆخێکی ئاسایشی پڕ لە کێشەدا بووە، کاتێک “ڕەوشەكە خراپتر بوو و نەهامەتی زیادی كرد” خەڵكەكەی بە سەرۆکایەتی “سەرگەورەكانیان” بۆ ئیدانەکردنی ئەو گێژاوە و داواكردنی ئارامی خۆپیشاندانیانکرد، لەو خۆپیشاندانەدا “موسوڵمانەکان قورئانیان کردەوە، مەسیحییەکان کتێبی پیرۆزیان کردەوە، جولەکەکانیش تەوراتیان کردەوە و،هەموویان لە مزگەوت کۆوونەوە و دوعایان دەكرد،بەنێو شاریشدا دەسوڕانەوە و كتێبەكانیان بەسەر سەریانەوە بوو!!”

کاتێک كێشەی وەزیری بوەیهیەكان بولفەزڵی شیرازی  لەعێراق توند بوو(کۆچی دوایی ٣٦٢ کۆچی/ ٩٧٣ ز)،”لە مزگەوت و کەنیسە و، و كنێستی جولەکەکاندا لە بەغدا زۆر دوعایان لێ دەكرد”.

كاتێك خەلیفەی فاتیمی حاكم بامر اللە(کۆچی دوایی ٤١١ کۆچی/١٠٢١ ز) لە ستەمكردن لەخەڵكەكەی لە میسر لە ساڵی (٣٩٥ کۆچی/١٠٠٦ زاینی)دا زیادەڕەویكرد، “(هاوپەیمانە)كەتامیەكانی  کۆبوونەوە و هانایان بۆ برد، هەروەها هەموو نووسەران و، کرێکاران و، سەربازان و، بازرگانان و… مەسیحی و جولەکەکانییش هاناین بۆ بردوداوای لێخشبوونیان لێکرد.”مەقریزی دەشڵێت، لێخۆشبوونەکە لە “تۆمارێکدا دەرچووەكە  کۆپییەکی بۆ موسڵمانانو، کۆپییەکی بۆ مەسیحییەکان و کۆپییەکی بۆ جولەکەکان نێردراوە!”

لە ساڵی(394ی کۆچی / 1005ی زایینیدا) بەرپرسێکی باڵای مەسیحی بەمەبەستی هەڵگرتنی نادادپەروەری بەرامبەر خەڵکی شام و موسڵمانان و ئەوانی تر دەستوەردانی لە دەوڵەتی فاتمیداکرد، لەمەشدا سوودی لە پەیوەندی خۆی لەگەڵ (ست الملك)ی خوشكی فەرمانڕەوای فاتمیەكان وەرگرت (كۆچی دوایی 415كۆچی/1025ز)،  كە لەلایەن ئەوەوە دەپاریزرا، نامەی بۆ نووسی و گلەیی لەو بەدبەختییەكرد کە بەسەر خەڵکدا هاتووە و ئەوەی شام و و گەلەکەشیگرتۆتەوە…لە نادادپەروەری و سووکایەتی و ستەمكاری، کە لە کۆن و سەردەمینوێشداهاوشێوەی نەبووە. کاتێک نامەکە گەیشتە دەستی ئەو ئافرەتە.. چووە لای فەرمانڕەوا(بۆ لابردنی ئەو نادادپەروەرییە، ئەویش شەفاعەتەکەی قبوڵ کرد)، لەكاروبارەكانداڕاوێژیپێدەكرد و بەپێی بۆچوونی ئەوكاری دەكرد)، بە گوێرەی ئەوەی ئیبن قەلانسی تەمیمی (کۆچی دوایی ٥٥٥ کۆچی/ ١١٦٠ ز) لە کتێبی”تأریخ دمشق”دا هێناویەتی.

لە نموونە بەرزەكانییەکگرتوویی نێوان شوێنکەوتوانی ئایینە جیاوازەكان؛ ئەو هاریكاری و هاوخەمی نیشان دانەیە هەندێکجار لە ساتەوەختەکانی خەم و کاتەکانی شەڕداهەیانبووە، تا گەیشتووەتە ئاستی بەشداریكردن لە بەخاكسپاردنی کەسایەتییە دیارەکان لە هەمووئایینەکان و،بەشداریكردن لە جەنگەکان و ئەوەی ڕەوشی پەنادان و بەهاناوەچوون پێویستی كردبێت.

له‌ كۆنترین و سه‌یرترین به‌ڵگه‌كانلەسەر ئەمە، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ کتێبی (التاریخ الأوسط)ی ئیمامی بوخاری (كۆچی دوایی 256 کۆچی/ 870 ز) و (المصنف)ی ئیمامیفەرموودەناس (ئیبن ئەبی شەیبە) (كۆچی دوایی297 کۆچی/910 ز) بەپێیڕیوایەتێک لە ئیمامی شەعبی (کۆچی دوایی 106 کۆچی/ 725ز) کە”كاتێك ئوم حارسی كچی عبداللەی كوڕی ئەبیڕەبیعە(مەخزومی قوڕەشی)(كۆچی دوایی ٦٩ کۆچی/٦٩٠ ز)- كە مەسیحییە–مرد، هاوەڵانیپێغەمبەر (ﷺ) بەشدارییان تێدا كرد”، واتە ئامادەیناشتنی جەنازەكەی بوون!!

حافظ ابن عساكر (کۆچی دوایی ٥٧١ کۆچی / ١١٧٥ ز) – لە كتێبی(تاریخ دمشق)دا- باسی دەكات ئەم ژنە مەسیحییە بووە،ناوی”سبحای حەبەشی” بووە، بەڵگە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مردنی لە مەککەی موکەڕەمە بووە، ئەمەش دوای کۆچی دوایی هاوسەرەكەیكە صەحابی بووەو ناوی عەبدوڵڵاكوڕی ئەبیڕەبیعەیمەخزومی بووە(لە ساڵی 35 کۆچی / 656 ز) كۆچی دوایی كردووە، باوکی شاعیری بەناوبانگ عومەر بن ئەبیڕەبیعە بووە (كۆچی دوایی نزیکەی ساڵی 93 کۆچی/ 713 ز).

هەروەها ئیمامیئیبن ئەبی شەیبە گێڕاوەتەوە کە هاوەڵیپایەبەرز”ئیبن عومەر (کۆچی دوایی ٧٣ کۆچی/٦٩٣ ز) پرسیاری ئەوەی لێكرا ئایا موسڵمانبەشداری ناشتنی مەسیحی دەکات؟وتی: بەشداری دەكات ولەپێشییەوە دەڕوات.” پێشتر ئاماژەمان بەو فەرموودەیەكرد کە لە(صحیح البخاری) و (صحیح موسلم)دا هاتووە: “جەنازەیەك بەبەردەم پێغەمبەر(ﷺ) تێپەڕی، هەستایەوە لەبەری، پێی وترا: جەنازەی جولەکەیە! ووتی: ‘ئایائەویش نەفس نییە”!!

له‌ بەرانبەردا، کاتێک ئیمامی زاهید مەنسووریكوڕی زازانیواسطی(لە ساڵی ١٢٨ی کۆچی/ ٧٤٧ی زایینیدا کۆچی دوایی کردووە)، “جوولەکە و مەسیحییەکان و ئاگرپەرستەکان لە پرسەکەیدا بەشداریان كردووە و گریاون”. حافظ ئیبن عەساکەر – لە کتێبی(تأریخ دمشق)دا هێناویەتی- لەناشتنی ئەوزاعی ئیمامی شامدا”جولەکە و مەسیحی و قبطییەکان”دا بەشدار بوون.

هەروەها ئیبن عەساکەر بەسەنەدی خۆی لە”صاحیب سیر” (ئیمامی فەزاری) (کۆچی دوایی ١٨٦ کۆچی / ٨٠٣ ز)کە”یەکێکە لە ئیمامەکانی موسڵمانان و زانایانی ناوداری ئایینی” هێناویەتی و دەڵێت:”کاتێ ئەبو ئیسحاق فەزاری کۆچی دوایی کرد، بینیم جولەکە و مەسیحییەکانخۆڵیان دەكرد بەسەری خۆیاندابەهۆی ئەو كۆستەی بەسەریان هاتووە”.

خەطیبی بەغدادی (کۆچی دوایی ٤٦٣ کۆچی/١٠٧١ ز) – لە كتێبی(تأریخ بغداد)دا–باسیكردووە  لەڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل ( کۆچی دوایی ٢٤١ کۆچی / ٨٥٥ ز)دا “پرسە و ماتەمینی” لەنێو چوار جۆرخەلكداهەبوو: موسڵمان و، جولەکە و، مەسیحی و مەجوسی”.

لە رۆژئاوای ئیسلامییش؛ ئیمامیزەهەبی لە مێژوونووسی ئەندەلوسی ئیبن بەشکوال (کۆچی دوایی ٥٧٨ کۆچی/ ١١٨٢ ز)ەوەهێناویەتی کە زانای گەورەی ئەندەلوسی عبیداللەكوڕییەحیاكوڕییەحیای لیثی قرطبی (کۆچی دوایی ٢٩٨ کۆچی/٩١٢ ز) “لەڕۆژی مردنەكەیدا بینرا لە هەموولاوە ماتەمینی بۆ دەگێڕا و دەگریان و لەخۆیان دەدا، تەنانەت جولەکە و مەسیحییەکانیش!!”

شەڕە هاوبەشەکان

لە بەرەکانی جەنگیشدا؛ لە زۆر حاڵەتدا مەسیحییەکان دەچوونە پاڵ سوپاکانی هەندێک سوڵتانی موسڵمان و لەگەڵیان بەشداری شەڕی دادپەروەرانەیانستەمكارانەیان دەکرد. لە نموونە ئەرێنییەکانی ئەمەش ئەوەیە کە مێژوونووس ئیبن ئەلعبری (کۆچی دوایی ٦٨٥ کۆچی/١٢٨٦ ز) لە کتێبی(تأریخ مختصر الدول)دا پێمان دەڵێت: کاتێک سوڵتان غیاث الدین سەلجوقی (کۆچی دوایی ٦٤٤ کۆچی/١٢٤٦ ز) ڕووبەڕووییاخیبوونی بابای تورکمانی (کۆچی دوایی ٦٣٨ کۆچی/١٢٤٠ ز) بووەوە، کە لە ساڵی(٦٣٨ کۆچی/١٢٤٠ ز)دا ئیدیعای پێغەمبەرایەتی دەکرد و ٦٠٠٠ سوارچاكی بۆ بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکەی كۆكردبووەوە؛ سوڵتان غیاث الدین سوپایەکی نارد کە تیایدا کۆمەڵێک فرانک هەبوون کە لە خزمەتی ئەودا بوون و، بەشداری شەڕیان کرد، لەكاتێكدا سەربازە موسڵمانەکان نەیانوێرا هێرش بکەنە سەریان و خۆیان لێیان بەدووردەگرت کاتێکوا خەیاڵیان دەکرد(بە هێزن). فەرەنكیەكان چوونە پیشەوەو خۆیان لەدژی ئەو دەرچووانە جەنگان و شوێنەكەیان ئاشكرا كردن و پەلاماریان دان و كوشتنیان لەنێویشیاندا بابای سەرکردەییاخیبووەكان.

با ئەمە بەراورد بکەین لەگەڵ ئەوەی کە پێنج ساڵ دواتر (لە ساڵی ٦٤٢ی کۆچی/١٢٤٤ی زایینیدا)ڕوویدا، کاتێک پاشا ئەیوبیەكانی دیمەشق و حومص و کەرەکلە دژی برا و ئامۆزای موسڵمانیان کە سوڵتانی میسر نەجم الدین ئەیوبكوڕی سوڵتانکامیلی ئەیوبی (کۆچی دوایی ٦٤٧ کۆچی / ١٢٤٩ ز)هاوپەیمانیان لەگەڵ خاچپەرستەكاندا کرد، “لە ژێر ئاڵای فرانکەکانكە خاچیان بەرز كردبووەوە” كەوتنەڕێ! بەپێی دەربڕینی ئیمامی سبطئیبن جوزی (کۆچی دوایی ٦٥٤ کۆچی/١٢٥٦ ز) لە کتێبی”مراة الزمان”دا.

ڕێنماییەکانی ئیسلام پاراستنی هاوڵاتیانی غەیرەنا موسڵمانیش بە پێویست دەزانێت” قەدەغەی كردووە موسڵمانان و کافرەکانبیانەوێت زیانیان پێ بگەیەنن و،دەبێت ئەو کەسانەی لێیان گیراون ڕزگار بكرێن”؛ هەروەک ئیمامی موفەق الدین ابن قودامەی حەنبەلی (کۆچی دوایی ٦٢٠ کۆچی / ١٢٢٣ ز) لە کتێبی (الکافی)دا باسی كردووە. لەڕاستیدا قورئانی پیرۆزپاراستنی شوێنی عیبادەتی هەموو ئایینەکانی كردووەتەیەکێک لە ئامانجەڕەواکانی جیهاد؛ خودای گەورەدەفەرمووێت: (ولو لا دفع اللە الناس بعضهم ببعض لهدمت صوامغ وبیع وصلوات ومساجد).

سەیر ئەوەیە هەندێكجار لە كردەوەدا وا روویداوە ئەو موسڵمانانەی كە لە رووی ئایدیۆلۆژییەوەلەگەڵ دەسەڵاتی موسڵماناندا دژ بوون وەك سزا بەجێهێڵدران ببنە دیلی دوژمنان، لە كاتێكدا پاراستن بۆ ئەوانی تر دابین دەكرا، بۆیە هەموو ئەوانەی كە لە”ئەهلی زیمەی موسڵمانان” بوون و گیرابوون ” فیدیەیان بۆ دراو ڕزگار کران. طبری– لە كتێبی (تأریخ)ەكەیدا هێناویەتی- لە چوارچێوەیڕووداوەکانی(ساڵی ٢٣١ی کۆچی/ ٨٤٦ی زایینی)بۆڕزگارکردنی دیلە موسڵمانانەكان لایڕۆمەکان لە قوستەنتینیە خەلیفەی عەباسی ئەلواثیق(كۆچی دوایی 231كۆچی/846ز) لەنێو نێردەی خۆیدا بۆ لای ڕۆمەكان كەسی دانابوو پرسیار لە دیلە موسڵمانەكان بكات، هەر دیلێكی موسڵمان بیوتایە قورئان خلق كراوە فیدیەی بۆ دەدراو “ئەوەی وای نەوتایە ڕزگاریان نەدەكردو لەدەستی ڕۆمەكاندا دەمایەوە!!”

عیمادئەسفەهانی (کۆچی دوایی 597 کۆچی/1200 ز) – لە كتێبی(البستان الجامع)دا بۆمان دەگێڕێتەوە- کاتێک خاچپەرستە فرانکەکان – لە ساڵی 541 کۆچی / 1246 ز- دەستیان بەسەرشاریڕوحا (شاری ‘ئورفا’ی ئێستا لە تورکیا) و خۆیان لە نزیکی توند كرد، “هەرکەسێکی تێدا بوو “لە جولەکە و مەسیحی و موسڵمانان…، هەموویان بردن، بۆیە سەربازە موسڵمانەکانلە دژییان کۆبوونەوەو هەموو دیلەکانیان ڕزگار كرد.” وەک چۆن داگیرکەری خاچپەرست لە داگیرکاری و ستەمکاری خۆیدا جیاوازیی لە نێوان لایەنگرانی ئایینەکاندا نەکرد؛ موسڵمانانیش لەڕووی پاراستن و ڕزگاركردنیان لە دیلێتیجیاوازییان لە نێوانیاندا نەکرد.

یەكێك لەهەڵوێستەپڕ ماناكانلەم چوارچێوەیەدا بریتییە لە؛ چیرۆکی ئیمامیئیبن تەیمییە (کۆچی دوایی ٧٢٨ کۆچی / ١٣٢٨ ز ) لە ئازادکردنی ئەودیلانەی جولەکە و مەسیحی کە(لە ساڵی ٦٩٩ کۆچی/ ١٣٠٠ی زایینی) لەكاتی هێرشیان بۆ سەر دیمەشق لەلایەن تەتەرەکانەوە دیل کرابوون، لە نامەكەیدا بۆ پادشای مەسیحی قوبرس سەرجۆنی ناردبوو،دەڵێت: “هەموو مەسیحییەکان دەیانزانی کە من… داوای ئازادکردنی دیلەکانم لە تاتارەکانكردووە…غازانی پادشایان (كۆچی دوایی ٧٠٣ی کۆچی / ١٣٠٣ی زایینی) ڕێگەی دا موسڵمانان ئازاد بکرێن و، پێی وتم: بەڵام ئێمە مەسیحیمان لەلا هەیە لە قودسەوەهێناومانن، ئەوانە ئازاد ناكرێن.

پێم وت:بەڵكو هەموو ئەو دیلانەی جولەكەو مەسیحیش لەدەستاندایە ئازاد دەكەیت چونكە ئەوانەی ئەهلی زیمەی ئێمەن، ئێمە بەرپرسیارین لێیان و دیلێک بەجێناهێڵین،ئیدی لەسەر ئایینەکەمان بێت یانو نە لەئەهلی زیمە. ئەوەبوو ئەوەندەی خوا ویستی لەسەر بوو لە دیلە مەسیحییەکانمان ڕزگار كرد، ئەمە کاری ئێمە و چاكەخوازیمانە و، پاداشتەکەیلای خودایە”.

بەرگری و فریاگوزاری

لەنێو ئەو جۆرانەی هاودەنگیدا کە کاریگەرییەکی زۆری هەبووە،ئەوەی غەیرە موسڵمانەکان لەڕووی فریاگوزارییان داڵدەدان بۆ هەڵاتووەکان لە مەترسی سەر ژیانیان لە دەسەڵاتێکی ناوخۆیییان بیانی پێشکەش بە برا موسڵمانەکانیانكردووە. کاتێک ئیمامی ئەندەلوسیطالوتكوڕی عەبدولجەبار معافری ( كۆچی دوایی ساڵی ٢٠٦ کۆچی/ ٨٢١ ز) – کە زەهەبی لە کتێبی”سیر أعلام النبلاء”دا بە “یەکێک لە زانایانیكارا وەسفی کردووە” – لەڕاوەدوونانی شازادەی ئەندەلوسحەکەمییەکەمی ئومەوی هەڵهات (کۆچی دوایی ٢٠٦ی کۆچی/٨٢١ز) “بۆماوەی ساڵێکلای جوولەکەیەکداشاردرایەوە، پاشان چووە دەرەوە و چووە لای وەزیر ئەبوبەسام بۆ ئەوەیلای ئەو خۆی بشارێتەوە، ئەویشڕادەستیدەسەڵاتدارانی کرد.

شازادەی ئومەوی لەسەر ئەوجیاوازییە بە ئازارە بێدەنگ نەبوو، بۆیە بە وەزیرەکەی وت: “بەهۆی پێگە زانستی و ئایینیەكەیەوە جوولەکەیەک پاراستی و شاردییەوە،كەچی كاتێ پەنای بۆ تۆ هێنا خیانەتت لێکردو غەدرت لێكرد”!! پاشان ئەمیر وەزیرە خیانەتکارەکەی لە کارەکەی دوورخستەوە و پاداشتی جوولەکە دڵسۆزەکەی دایەوە “پاداشتەكەی زیاد کرد” چیرۆکەکە دەڵێت ئەو جولەكەیەبەهۆی کاریگەری ئەو پاداشتە جوانەوەموسڵمان بووە و بەسەرهاتەكەی بووەتە پەند و بۆ ئەمەكداری بەرانبەر كەسێك پەنات بۆ بهێنێ لە هەموو ئەندەلوسدا نموونەی پێدەهێنرایەوە!

خطیب البغدادی لە کتێبی(تأریخ بغداد)داباس دەكات و، دوای ئەویش قازیعیاض مالیکی (کۆچی دوایی ٥٤٣ کۆچی / ١١٤٨ ز) لە کتێبی(ترتیب المدارك)دا لە ئیمامی دارقطنی ( كۆچی دوایی كردووە ٣٨٥ کۆچی / ٩٩٦ ز) کە(قاضي قضاة) لە بەغدا ئیسماعیل بن ئیسحاق مالیکی (کۆچی دوایی ٢٨٢ کۆچی / ٨٩٥ ز)، مەزهەبی مالیکی(بن ئەنەس لە ١٧٩ کۆچی / ٧٩٦ ز ) لەعێراق بڵاوکردوەتەوە”،بە گوێرەی اقسەی (ذهبي) لەكتێبی (السیر)دا؛ عەبدونكوڕی سەعیدیوەزیر کە مەسیحی بوو هاتە لای، هەستایەوە لەبەری و بەخێرهاتنی كرد، کاتێک وەزیرچووە دەرەوە،قازی بە شایەدەكانی وت:زانیم ئینکاری ئەو هەستانەوەیە لەبەری دەكەن،لەكاتێكدا خودای باڵادەستدەفەرمووێت: (لا ینهاكم اللە عن الذین لم یقاتلوكم في الدین ولم یخرجوكم من دیاركم أن تبروهم)، ئەم پیاوەش پێویستیەکانی موسڵمانان جێبەجێ دەكات و،سەفیرە لە نێوان ئێمە و [خەلیفە] معتضد دا (كۆچی دوایی 289كۆچی/902ز)، ئەوەش لەچاكەوەیە، جەماعەتیش لەوە بێنگ بوون”.

لە کاتیململانێی لەگەڵ خاچپەرستەکاندا؛ لەیەكێك لە ساڵەکاندالە عەكا گەمارۆدانیسەر موسڵمانانزیادی كرد، بۆیە سوڵتان سەڵاح الدین ئەیوبی (کۆچی دوایی ٥٨٩ کۆچی / ١١٩٣ ز) فەرمانیكرد کەشتییەکدابین بكرێت و بەپێداویستییەوە بەهانایانەوە بچێت، هەروەها هاوکاریشی کردن لە شکاندنی گەمارۆكەدا “پیاوانێكی موسڵمان و مەسیحی خەڵکی بەیروت”، بە پلانێکی تۆكمە سەرکردایەتی کەشتیەکەیانکرد تا چوونە ناو عەكا، هەرچەندەبەچڕی پاسەوانێتی دەكرا لەلایەن خاچپەرستەکانەوە. ئیبن کەثیربۆمان دەگێڕێتەوە کاتێک تەتارەکان(لە ساڵی ٦٥٦ کۆچی / ١٢٥٨ی زایینیدا) هێرشیان کردە سەر شاری بەغدای پایتەختی خەلافەتی عەباسی، خەڵکەكە”لە مزگەوت و پەناگەكاندا خۆیان حەشاردابوو، تەنها ئەوانەی ئەهلی زیمە بوون و ئەوانەشی لەلایەن ئەو ئەهلی زیمانەوە پەنادرابوو دەربازیانبوو”ئەو موسڵمانانە دەربازیان بووە كە خۆیان لای ئەهلی زیمەكان حەشار داوە.

سەدەیەک لەمەوبەر،ڕووداوی هەرە بەناوبانگی كاتی شۆڕشی میسر(لە ساڵی 1338 كۆچی/ 1919 زایینی) دژی داگیركارییەكانی بەریتانیا ئەوە بوو، كاتێك قەشەی قبطی سێرجیۆس چووەناو مزگەوتی ئەزهەر،بەوەشیەكەمین مەسیحی بوو لە مێژوودا سەركەوێتە سەر مینبەرەكەی و، لەوێ و دواتریش لە مزگەوتی (أحمد بن طولون) چەند وتارێكی سیاسیداكە گەورە زانایانی موسڵمان ئامادەی بوون.

ئاهەنگو بانگهێشتەكان

لەسایەی شارستانیەتی ئیسلامیدا؛بەتەنها ڕەوشە ناهەموار و غەمناك و قەیرانەكان نەبوو بووە هۆییەکخستنی شوێنکەوتوانی ئایینەکان، بۆنەکانی خۆشی و ئاهەنگگێڕان پشکی خۆیان لەوپێكەوە بوون و یەکگرتنەدا هەبوو؛ نموونەی ئەمەش ئەو پێشوازییە مێژووییە بوو لەشاری قاهیرەی مەملوکەوە بۆیەکەمین خەلیفەی عەباسی لە میسرڕێکخرابوو، کە نازناوی “المستنصر”ی لێنرا بوو (کۆچی دوایی ٦٦٠ کۆچی/ ١٢٦٢ ز)، لە کاتی گەیشتنی كەژاوەكەیدا – لە ٨یڕەجەبی ٦٥٩ کۆچی / ١٢٦١ ز – سوڵتان(الظاهر بیبرس) (کۆچی دوایی ٦٧٦ کۆچی / ١٢٧٧ ز)  بە سواریوڵاخەكەیەوە و، لەگەڵ وەزیرو (قاضی قضاة) و گەورە پیاوان و،قورئان خوێن و بانگدەرەكان چوونە پێشوازی، جولەکەکانیشبە تەوراتەوە و، مەسیحییەکانیبە کتێبی پیرۆزیانەوە بەشداری ئەو پێشوازیە گەورەیان كرد،ڕۆژێکی لەبیرنەکراو بوو”؛ هەروەك مێژوونووس قطب الدینیونینی (کۆچی دوایی ٧٢٦ کۆچی / ١٣٢٦ ز)یش لە کتێبی”ذیل مرات الزمان)دابۆی گێڕاوینەتەوە.

پاش رزگارکردنیشاری عەكالەلایەن سوڵتانی مەملوکیئەشرەف خەلیل بن قەلاوون (کۆچی دوایی ٦٩٣ کۆچی/١٢٩٤ ز)لە داگیرکاریی خاچپەرستان(لە ساڵی ٦٩٠ کۆچی/ ١٢٩١ زایینی) بەم شێوەیەبە مانا مێژووییەکەیکۆتایی بە سەردەمی جەنگی خاچپەرستەکان هات ؛ ئەلئەشرەف چووە ناو دیمەشقەوە و “هیچ كەس لەخەڵكی دیمەشق نەمابوو نەهاتبێتە دەرەوە بۆ پیشوازی لەكەژاوەكەی لەو ڕۆژەدا، بەهەمان شێوە زانایان و قازیەكان و وتاربێژان و گەورەپیاوان و، جولەكەو مەسیحیەكانیش هاتبوون بۆ پێشوازی.”

هەبوونی ئەوژمارە زۆرەی فەتوا لە کتێبەکانی فیقهی ئیسلامیداكە پەیوەندییان بە جەژنی غەیرە موسڵمانانەوە هەیە، ئاماژە بەڕادەی دیاردەی بەشداریکردنی موسڵمانان لەم جەژنانەدا، لەنێویاندا ژنانی موسڵمان. لەمبارەیەوە شەرعزان ابن عەبدونتەجیبی ئەندەلوسی (کۆچی دوایی ٥٢٧ کۆچی / ١١٣٣ ز) داوای کرد ووە کە “ڕێگری بكرێت لەچوونی ژنانی موسڵمان بۆ ناو کڵێساکان” بە بۆنەی جەژن و ئاهەنگی هاوسەرگیری مەسیحییەکانەوە.

گەڕیدەی جوگرافیناس شەرعزان مەقدیسی بەشاری (کۆچی دوایی ٣٨٠ی کۆچی / ٩٩١ز) – لە كتێبی “أحسن التقاسم”دا  – بۆمان باس دەكاتکە “لە نێو جەژنە مەسیحییەکان کە موسڵمانانئاشنای بوون و وەرزەكانیانی پێ دەزانی بریتین لە: جەژنیفصح لەکاتی نەورۆز، و جەژنیعنصرە لە کاتی گەرمادا، و جەژنی کریسمس لە کاتی سەرمادا، و جەژنی باربارا لەوەرزی باران باریندا.” بەهۆی ئەوەی  ئاهەنگەکانی ئەم جەژنانەبە شێوەیەكی ئازادانە لەلایەن پەیڕەوانییەوە ئەنجام دراوە بووەتە کولتوورێکی گشتی بۆ هەمووان، تەنانەت موسڵمانانلە مامەڵەکانیاندائەو مێژووانەیان نووسیوە.

پێدەچێت ئەو مێژووەی جەژنە مەسیحییەکان تاڕادەیەک کۆن بێت و تەنانەتفەرموودەناسەکانیشلەوە بەدەر نەبوون. ئەوەتانێ کاتێک ئیمامی حافظ خطبب بغدادیڕێکەوتی کۆچی دواییزانای زمانناس ئەبو عەمر ئیسحاق بن میرار شەیبانی (کۆچی دوایی ٢١٠ی کۆچی / ٨٢٥ ز) کەیەکێکە لەزانایانی ئیمام ئەحمەد بن حەنبەل؛نووسیویەتی(ساڵی ٢١٠ی کۆچی/٨٢٥ی زایینی بوو) “لەڕۆژی سەعانینكەیەکێکە لە جەژنەکانی مەسیحی مردووە”.

ئاڵوگۆڕی بانگهێشتكردنی یەكتر بۆ زەماوەند و ئاهەنگەکانییەكدی و ئاڵوگۆڕی دیاری بوو بوو بە باو، وەک لە چیرۆکی ئیمام عبداللە بن مبارەک (کۆچی دوایی ١٨١ کۆچی / ٧٩٨ ز) لەگەڵ بەهرامی مجوسی دەیبینین، کە”داوەتێكی گشتی بۆ موسڵمانان و مەسیحییەکان و جولەکەکان و مەجوسەکان ساز كردبوو”. موفتی حەنەفییەكان شیهاب الدین(کۆچی دوایی 1098 کۆچی / 1688 ز) – لە كتێبی(غمز عیون البصائر)-  سەبارەت بە فەتواکانی شێخ الاسلام ئەبو الحسن سەعدی حەنەفی(کۆچی دوایی461 کۆچی/1070 ز) کە “یەکێک لەمەجوسەکان پارەیەکی زۆری هەبوو، لەگەڵ موسڵمانە هەژارەکان مامەڵەی جوان بوو، خۆراکی بە برسییەکان دەدا،پۆشاكی بە نەداران دەدا و،پارەی بۆ مزگەوتەکانیان خەرج دەکرد، قەرزی دەدا بەو موسڵمانانەی پێویستیان پێی بوایە، جارێک خەڵکی بۆ دەعوەتێك بانگ کرد، زۆرێک لە خەڵکیموسڵمانئامادەی ئەو دەعوەتە بوون، هەندێکیشیان دیاریان پێبەخشی”.

گەڕیدەیشەرعزانی ئەندەلوسی ئیبن جوبەیر (کۆچی دوایی ٦١٤ کۆچی / ١٢١٧ ز) کاتێک سەردانی شاریصوری کردووە لە لوبنان ئاهەنگی هاوسەرگیری مەسیحی لە بەندەرەکەیدا بینیووە،بە وردی ئەو شتانەی تێدا روویداوە باس کردووە، تێبینی ئەوەی كردووە کە”موسڵمانان و مەسیحییەکانكە ئامادەی ئاهەنگەكە بوونبە دوو ڕیز بەڕێگاكەدا دەگەڕانەوە و ئەوانەی زەماوەندەكەیان ساز كردبوو سەیریان دەكردن ونكوڵی ئەوەیان نەدەكردن.”(لە ساڵی ١١٥٦ی کۆچی / ١٧٤٤ی زایینی)دا سەرپەرشتیاری حیساباتی ویلایەتی دیمەشق، فەتحی ئەفەندیدەفتەری (کۆچی دوایی دوای ١١٥٦ کۆچی / ١٧٤٤ ز) بە بۆنەی هاوسەرگیری کچەکەیەوەئاهەنگێکیسازکرد،،ئەو ئاهەنگە حەوتڕۆژی خایاند هەر ڕۆژێك تایبەت بوو بە كۆمەڵێك…ڕۆژی سێیەم بۆ شێخ و زانایان…ڕۆژی پێنجەم بۆ مەسیحی و جولەکەكان”.

سەد ساڵ لەمەوبەر، دوای ململانێی تائیفی لە حەلەب(لە ٢٨ی شوباتی ١٩١٩ -ساڵی ١٣٣٧ی کۆچی-)؛ مێژوونووس و شاعیری حەلەب کامیلغازی (کۆچی دوایی ١٣٤٩ی کۆچی / ١٩٣٣ی زایینی) دەڵێت: “بە بیری هەندێک لە پیاوە گەورەكانی ئەو سێ ئایینەدا هات کە هەوڵ بدەن جەخت لەسەر ئەو  خۆشەویستی و دڵسۆزییە دێرینەی لەنێوانیاندا هەبووە بكەنەوە، بۆ ئەوەی دوور بکەونەوە لەوە بەهۆی ئەو ململانێیەوە فەزیلەتەکانی نێوانیانی شێواندووەیان کاریگەری خراپ یان کینەی لە دڵەکاندا بەجێهێشتووە. بۆیە سەركردەی ئەو سێ ئایینە هەر هەفتەیەك لەلای یەكێكیان زانا و قەشەکانیانكۆ دەكردەوە، لە کاتی کۆبوونەوەکەیاندابەڕێز و خۆشەویستییەوە قسەیان دەكرد، لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا خاوەن ئەو ماڵەی تێیدا كۆبووبوونەوە خوانێكی گەورەی بۆ دروست دەكرد”.

صەدەقە و وەقف

لەڕووكارەكانیچاكە بەرانبەریەکتر، هەروەهابەخشینی خێرخوازانی هەر ئایینێک بۆ هەژارانی ئایینەکەی تر و چاودێریکردنی وەقفەکان بۆیارمەتیدانیان؛ پێغەمبەر(ﷺ) بەخشینی غەیرە موسوڵمانانی لەڕەعیەتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی قبوڵدەکرد، بەڵكویەکەمین وەقف لە مێژووی موسڵماناندا لە پارەی جولەکەیەکی دەوڵەمەندی خەڵکی مەدینە بوو، ئەم جولەكەیە لەگەڵ موسڵمانانبۆ بەرگریکردن لەشاری مەدینە بەشداری شەڕی ئوحودی كرد(لە ساڵی ٣ی کۆچی/ ٦٢٥ی زایینی)و، بانگی گەلەکەی کرد بۆ بەشداریكردنی شەڕەكە و وتی: “ئەی جولەکەکان سوێند بەخوا، ئێوەدەزانن سەرکەوتنی محمد بەسەرئێوەداحەقە” بەم قسەیە ئەرکی خۆیانبۆ بەرگریكردن لەشاری مەدینەی بەیاد هێنانەوەوەك پابەندبوون بە مەرجەکانی دەستووری مەدینەوە”.

ئیمامی محمد بن ئیسحاق– لە كتێبی(السیرة)دا – باسی لەوە کردووە کە موخەیرەق نضریكە جولەكە بوو(کۆچی دوایی ٣ی کۆچی / ٦٢٥ ز) بەشداری ئوحودی كردووە و پێش شەڕەکەوتوویەتی: “ئەگەر من كوژرام، ئەواسامانەکەم بۆ موحەمەدەچۆنی دەوێت با وای لێبكات”. ئیبن سەعد (کۆچی دوایی ٢٣٠ کۆچی / ٨٤٥ ز) – لەكتێبی(الطبقات الكبری)دا گێڕاویەتیەوە- خەلیفەیڕاشیدین عومەركوڕی عەبدولعەزیز (کۆچی دوایی ١٠١ کۆچی / ٧٢٠ ز) کە “ئەو حەوت باخە پەرژینكراوەی پێغەمبەر(ﷺ)كە وەقفی كردن لە پارەی موخیرەقە بوو”، و ئیبن کەثیر– لە كتێبی(البدایة والنهایة)دا دەگێڕێتەوە- کە “ئەوەیەکەموەقف بووە لەمەدینەدا.” ئەمە لە کاتێکدایە کە زانایانیموسڵماننەیانچەسپاندووە موخیرەقموسڵمان بووبێت، وا دیارەهەر بە جولەکەیی کوژرا بێت چونکە موسڵمانانناوی پێغەمبەر(ﷺ)بەوتنی تەنها ناوەکەی ناهێنن، وەکئەوەی لەقسەكەی موخیرەقدا هاتووە (ماڵەكەم بۆ محمد)، بەڵکو بەنازناوەكەیەوە ناوی دەهێنن، بۆیە دەڵێن: “پێغەمبەری خودا” یان “رسول خودا”.

ئیبن جوبەیر لە گەشتەکەیدا باسی دەكات –  كە لە ڕۆژانیباڵادەستی خاچپەرستەكاندا بووە بەسەر کەناراوەکانی شام- باسی ئەو مامەڵە میهرەبانییەمان بۆ دەکات کە مەسیحییەکانیجبل لوبنان لەگەڵ نوێژخوێنانی موسڵمان هەیانبووەو، دەڵێت: “جێگای سەرسوڕمانە کە مەسیحییەکانی نزیکجبل لوبنان، ئەگەر هەندێک موسڵمانیان ببینیایە كە خۆیان بۆ عیبادەت یەكلا كردوەتەوە و دابڕاون لەخەڵك،ڕزقیان بۆدەهێنان و چاکەیان لەگەڵدەکردن و، دەیانوت: ئەمانە ئەوانەن کە لەپێناوی خودا لەحەڵك دابڕاون،بۆیە بەشداریکردنیان واجبە”. ئەو گەڕیدە موسوڵمانە بە لۆژیکی سەردەمی خۆیئەو جیاوازییەی بینیووە، بۆیەنووسیویەتی: (ئەگەر مامەڵەی مەسیحییەکان لەگەڵ ئەوانەی دژیاننئاوا بێت،دەبێت مامەڵەی نێوان موسڵمانان لەگەڵ یەكتر چۆن بێت)؟!

کاتێک زانایهەڵكەوتوو محەمەد کورد عەلی (کۆچی دوایی ١٣٧٣ کۆچی / ١٩٥٣ ز) باسی”شارۆچكەی جبل لوبنان”دەكات، دەڵێت: “تا ئەمڕۆش مزگەوتێکیدێرینی تێدا ماوە كە لە سەدەی دەیەمدا لەلایەنیەکێک لەفەرمانڕەواکانی لوبنانەوە دروستكراوە، دەیرییەکان (دانیشتووانی دەیر قەمەر كە مەسیحین) هێشتا پەرۆشی  سەلامەتی ئەو مزگەوتەن، بۆیەنۆژەنی دەكەنەوە ئەگەرچیلە ئێستادا هیچ کەس نوێژی تێدانکات!!”

پێکەوەژیانی ئەم پێکهاتانە دەرئەنجامی سەیری لەیەكدی وەرگرتنی ڕۆشنبیریی و تەنانەت لە پەرستشیشدا هەبووە، بەشداریکردن لە هەندێکڕێوڕەسمی ئایینی گشتیدابۆ پاڕانەوە لە خودای گەورە بۆ هەڵگرتنینەهامەتی لەسەر هەمووانهەبووە؛ لە کتێبی(شرح التلقین)ی ئیمام ئەبو عبداللە مازری مالیکی (کۆچی دوایی 536 کۆچی / 1141 ز)دا هاتووە: “هیچینەنگییەك نییەئەهلی زیمە(بە ئارەزووی خۆیان)بێن لەگەڵ موسڵماناندا بەشداری نوێژە بارانە بكەن.” تەنانەت هەندێک لە زانایانوتوویانە”حەرام نییە جولەکە و مەسیحییەکانبۆ بارانبارین بە  خاچ و شیرکیانەوە(تێیدا) بسووڕێنەوە.”

ئەم فەتوایانەلەڕووی مێژووییەوەلە بازنەی گریمانەی تیۆریییەوەچوونە واقیعی کارپێکراو. مازری لە زاری ئیمامی شام ئەوزاعییەوە هێناویەتی و دەڵێت: “یەزیدی کوڕی عەبدولمەلیک(خەلیفەی ئومەوییەکان،كۆچی دوایی ١٠٥ی کۆچی/٧٢٤ی زایینی) نامەی بۆ کرێکارەکانی زیمییەکانیشبهینن بۆ نوێژە بارانە، و هیچ کام لە زانایانیسەردەمی ئەو سەرزەنشتیان نەکردووە لەسەر ئەوە!” لە کتێبی (البستان الجامع)ی ئەصفەهانیدا هاتووە کە(لە ساڵی ٢٨٨ی کۆچی/ ٩٠١ی زایینیدا) ئاستی ئاوی نیل لە میسر دابەزیوە بۆ خوار ئەو ئاستەی کە پێویستە بۆ کشتوکاڵ؛” مسوڵمان و مەسیحی و جولەکە بۆنویژە بارانە چوونەتە دەرەوە”، واتە نوێژی بارانبارینیانكردووە.

لەسەر ئاستی ئایینداریی جەماوەری؛ ئیمامی تاج الدین سوبکی (کۆچی دوایی ٧٧١ کۆچی / ١٣٧٠ ز) – لەكتێبی(الطبقات الكبری)دا – دەڵێت: کە شێخی زاهید ئەبوطاهر محالی (کۆچی دوایی ٦٣٣ کۆچی / ١٢٣٦ ز) وتاربێژی مزگەوتی عەمری کوڕی عاص (کۆچی دوایی ٤٣ی کۆچی / ٦٦٤ ز) بوو لە میسر،بەوە بەناوبانگ بووە “جێی باوەڕی خەڵکی سەردەمی خۆی بووە، تەنانەت جولەکە و مەسیحییەکانیش بۆ تەبەڕوك نووسینیان بەخەتی ئەو وەرگرتووە”. لەوانە بڵاوبوونەوەی خەتەنەکردن لەنێو مەسیحییەکانی میسر و ئەندەلوسدا، هەروەها نووسینی (بسم اللە) لە پێشەکی کتێبەکانیاندا، هەروەها بانگکردنیان بە نازناوی ئایینی هاوشێوەی ناوی زانایانی موسڵمان، وەک(موفق الدین) و (شمس الدین)!!

لە سەیرترین نموونەکانی ئەمەش ئەوەیە کە لەلایەن گەشتیارێکی فەرەنسی بەناوی لۆران دارڤیۆ (کۆچی دوایی ١١١٣ کۆچی / ١٧٠٢ ز) لە بیرەوەرییەکانیدا کە لە کتێبی(وەصف دیمشق)دا هاتووە، کە لە کۆتایی سەدەی حەڤدەهەمی زایینیدا نووسراوە،: وه‌ك كامل غازیلێیەوە دەگێڕێتەوە: “له‌ سه‌رده‌می ئێمه‌دا كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌ عەنتاب‌ (ئه‌مڕۆ ده‌كه‌وێته‌ باشووری توركیا) ده‌ژین،پێیان دەوترێت (كیز وكیز) واتە نیوەو نیوە، بۆیە ئەو ناوەیان لێنراوە چونكە ئایینەكەیان نیوەی ئیسلامەو نیوەی مەسیحییە، ئەوان قورئانی پیرۆز دەخوێننەوەو فێری مناڵەكانیانی دەكەن و، ده‌چنه‌ ناو مزگه‌وته‌كان و له‌وێ نوێژ ده‌كه‌ن… هه‌روه‌ها منداڵه‌كانیشیانبەئاوی معمودیە ده‌شۆن و، فێریان دەكەنڕێزلەخاچ بگرن و،لە وەرزەکانی مەسیحییەكاندا ئاهەنگ دەگێڕن!!

پاراستنیشەرعی

نموونەی گەرەنتی پێکەوەژیانی ئایینی لە ئەزموونی ئیسلامیدا ئەو فەتوایانەن کە لەلایەن زانایان و دادوەرە موسڵمانەکانەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی نادادپەروەری فەرمانڕەواکانبەرانبەرڕەعیەتەکانیان دەرچووە، بە تایبەت لە غەیرە موسڵمانان،لەوانەش ئەوەی مێژوونووسبۆلازەری(كۆچی دوایی 279كۆچی/769ز) -لەكتێبی (فتوح الشام)دا باسی كردووە- كاتێك هەندێک لە مەسیحییەکانیجبل لوبنان دژی عەباسیەکان یاخی بوون، میرەکەیان لە شام ساڵح بن عەلی (کۆچی دوایی ١٥٢ی کۆچی / ٧٦٩ی زایینی)هەموو مەسیحییەکانی ناوچەکەیلەسەر ئەو كارەی ئەوان دەستگیر كرد؛لەوكاتە زانای پایەبەرز ئەوزاعی (کۆچی دوایی ١٥٧ کۆچی / ٧٦٩ ز) ئیمامی شام بوو ، ئەو كارەی ڕەتكردەوەو لە “نامەیەکی درێژ”دا کە بۆ میری ناردبوو ئیدانەی “دەرکردنی ئەو ذمیانەیجبل لوبنان کەپشتگیری ئەوانەیان نەكردووە یاخبوون، چون دەكرێت خەلكی بەگشتی بەهۆی هەندێكیانەوە تووشی نەهامەتی ببن و لەماڵ و حاڵیان دەربكرێن،حوكمی خودای گەورە ئەوەیە: (ولا تزر وازرة وزر اخری)!!”

هەمان شت لەلایەن موفتی و قاضی قضاتی میسرەوە ئەنجامدرا، حارث بن مسکینی مالیکی (کۆچی دوایی ٢٥٠ کۆچی/٨٦٤ ز) كاتێ خەلیفەی عەباسیمەئمون (کۆچی دوایی ٢١٨ کۆچی / ٨٣٣ ز ) بۆ بەرەنگاربوونەوەی قیبتیەکانی گوندی (بوشمور) (کە ئەمڕۆ دەکەوێتە پارێزگای دەهقلیە لە باکووری میسر) کاتێک(لە ساڵی ٢١٦ی کۆچی / ٨٣١ی زایینی) لە دەسەڵاتی ئەویاخی بوون، كاتێ لەوبارەیەوە خەلیفە پرسیاری لێ كرد حارث رەتیکردەوە شەڕیان لەگەڵ بکات و، بە خەلیفەی وت: “حەڵاڵ نییە بۆ تۆ(خوێنیان)! مەئمون پێیوت: تۆ بزنیت”!!ابن الوردی (کۆچی دوایی ٧٤٩ کۆچی / ١٣٤٨ ز) – لە كتێبی (تاریخ)ەكەیدا باسی کردووە- کە(لە ساڵدا ٧٢١ی کۆچی / ١٣٢١ی زایینی) فیتنەیەک لە قاهیرەڕوویدا، هەندێک لە خەڵکی ئاسایی گەمارۆی کەنیسەکانیاندا”سوڵتان توڕە بوو و داوای لە دادوەرەکان کرد، ئەوانیش فەتوایان بۆ دەرکرد تا سەرزەنشتیان بکەن.”

لە لوتکەی سەرکەوتن و فراوانبوونی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا؛ موفتییەکەی، شێخ ئەلئیسلام عەلی بن ئەحمەد ئەلجەمالی، کە بە نازناوی”زەنبیلی عەلی ئەفەندی” ناسرا بوو (کۆچی دوایی ٩٣٢ی کۆچی / ١٥٢٧ی زایینی)، ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە بڕیارێک کە سوڵتانی بەهێزییان سەلیمییەکەم (کۆچی دوایی ٩٢٥ کۆچی / ١٥٢٠ زایینی) ویستویەتی دەربکات و،بڕیاری ئەوە بدات کە “مەسیحییەکانی ناو شانشینی دەبێت هەموویانمووسڵمان ببن، یان لە وڵات دەربچن.” بۆیە، جەمالی موفتی بە توندیبەرەوڕوویڕاوەستا، “و پێی وت: ئەوە دروست نییە بۆ ئێوە!!ئێمەتەنها ئەوەمان بۆهەیە باجیان لێ وەربگرین و گوێڕایەڵمان بن!!”

کاتێک بیرمەندی لوبنانی شەکیب ئەرسلان (کۆچی دوایی ١٣٦٦ کۆچی / ١٩٤٦ ز) ئەم چیرۆکەی – لە کتێبەکەیدا(تاریخابن خلدون) گێڕایەوە- جەختی لەوە کردەوە کە چیرۆکەکەی “بە موتەواتیری لە کتێبەکاندا بە هەمان شێوەگێڕدراوەتەوە” – ئەوقسەی لەسەركردووە و وتوویەتی: “سەلمێنراوە کە شەریعەتی ئیسلامی بە دادپەروەری و ئەمانەتپارێزییەكەیەوە مەسیحییەکانی ناو دەسەڵاتی عوسمانی پاراستووە. لەكاتێكدا سوڵتاندەیتوانی هەموو ئەوەی کە دەیویستبەرانبەریان جێبەجێ بکات، هەر بۆیەش مولحیدەکانی تورک دەبینین هەمیشەڕەخنە لە کاركردن بە شەریعەتی ئیسلامی دەگرن بە بیانووی ئەوەی کە هۆکاری مانەوەی مەسیحییەکانە لە سەڵتەنەتی عوسمانیدا،مانەوەشیان هۆکاری لاوازی تورکیا بووە…، هەربۆیە کاتێک دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرت دوایجەنگی جیهانییەکەم هەموو مەسیحییەکانیان لە تورکیا دەرکرد و، تەنها ئەو مەسیحیانە مانەوە کە لە قوستەنتینیە بوون” چونکە ئەوروپییەکان ئامادە نەبوونئەوێ چۆڵ بکەن!!

پاشان ئەرسلان، وەک ئەوەی لە ساتەوەختی ئێستای ئێمەدا بژی کە لەرووی فەرمی و جەماوەرییەوەلەڕۆژئاوا دیاردەی ئیسلامۆفۆبیا تیایدا لە هەڵکشاندایەزیاتر لەسرەی دەڕوات و دەڵێت: “ئەوە جێگەی سەرسوڕمانە دەبینین ئەوروپییەکان بە هەموو توانایانەوە کاردەکەن بۆ سڕینەوەی شەرعییەتی ئیسلامیكە بەهۆیەوە ولە ژێرسایەی ئەودا مەسیحییەکان لە هەموووڵاتانی ئیسلامیدا مانەوەو لە هەموو مافێک ئەوەی موسڵمانان لە دوای هاتنی ئیسلامەوە تا ئەمڕۆی خەڵک چێژیان لێ وەرگرتووە ئەوانیش لێی بەهرەمەندبوون، دیسان جێگەی سەرسوڕمانە دەبینین سەرەڕای ئەوەش پێیان باشە حکومەتە ئیسلامییەکان بێدین بن، تەنانەت ئەگەر هەموو مەسیحییەکانیش لە وڵاتەکانیان دەربکەن! ئەمە ئەوپەڕی دەمارگیری و دژایەتییانە بۆ ئیسلام: ڕقیان لێیەتی تەنانەت ئەگەر بیشیان پارێزێت، حەز بەنەمانی ئیسلامیش دەكەن ئەگەر نەمانی خۆیشیانی لەگەڵدا بێت!!

بەڵکوڕۆژهەڵاتناسی سویسری ئادەم مێتز (کۆچی دوایی ١٣٣٦ی کۆچی / ١٩١٧ی زایینی) – لە کتێبی(الحضارة الاسلامیة في القرن الرابع الهجري)دا- دەڵێت: “زۆرجارپۆلیسی موسڵماندەكەوتە نێوانگروپە مەسیحییەکان بۆنەهێشتنی ململانێ و شەڕی نێوانیان” واتە شەڕی نێوان گروپە مەسیحییەكان خۆیان، دوو نموونەی لەمڕووداوانە هێناوە؛یەكەمیان ئاماژەی بە هەوڵی خەلیفەمەئمون داوە ئازادی ئایینی بە شێوەیەکییاسایی بۆ مەزهەبەکانی مەسیحی دابین بكات، تەنانەت ئەگەر ژمارەی مەزهەبێكیان تەنیا دە کەسیشبێت، بەڵام سەرۆکی کەنیسەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەو بابەتە، بۆیەخەلیفە مەئمونوازی لێهێنا!

ڕوویەكی دیكە

لە كۆتاییدا، ئێمە – کاتێکهەڵوەستە لەسەر ئەم ساتانە دەكەین و لەو وێستگانە ڕادەمێنین – ئاگاداری دیوەکەی تری ئەزموونەکەین–وەك واقیع و بەدەقەکانیشیەوە- کە لەبری هاوکاری ململانێ و، لەجیاتی دیالۆگ شەڕلەئارادا بووە. بەڵام ئێمە پێمان وایە کە وێنەکانیهاوسۆزی و پێكەوەبوون – کە لێرەدا چەند نموونەیەکی کەمممان لەوەی لەتۆماری مێژوودا هەیەخستووەتە ڕوو- ئەمە نموونە ڕەسەنەكەی بنەمایئەو بەهایانەیە کە پەیوەندی نێوان پێکهاتەکانیدانیشتوی وڵاتانی ئیسلامی لەسەر دادەمەزراوە لەو کاتەوەی فەتحی ئیسلامیگەیشتووەتە دەرەوەی نیمچە دوورگەی عەرەبی، ئەو پەیوەندییە لەسەر بنەمای ملکەچبوونی هەمووان بۆ بنەمای دادپەروەری و ویژدان” و بنەمای ” ئەوەی بۆ ئێمە هەیە و بۆ ئەوانیش هەیە، ئەوەی لەەسر ئێمەیە لەسەر ئەوانیشە.”

سەبارەت بەشێوەکانی تری نادادی – بە فۆرمە جیاوازەکانی تری- ئەوا ڕەنگدانەوەی لە پراکتیکی مێژوویی بنەمایئەو بەهایانە دەبێت لە ساتەکانی لاوازی و پاشەکشەی ئەخلاقیدا،ئەمە بە وازهێنان لە بەهاکانیڕاستودروستی و چاكە: ئەوەش بە بەکارهێنانی دەقەکانی ئایین وەک پاساوێک بۆ پێشێلكردنی مافەکانی برایەتی، پەیمان و دراوسێیەتی،یان لە ژێر کاریگەری قەیرانەکانی ژیانیڕۆژانە و فشارەكانی پێکەوەژیانی کۆمەڵگەدا،یاخود وەڕەنگدانەوەی نادادیەكانی سیاسەت و دەسەڵاتدار و، و حیسابکردنی دڵسۆزی بۆ حکومەتێکی ناوخۆیی پشتیوانیاخود بیانییەکی داگیرکار.

بەڵگەی هەموو ئەوانەش؛ نادادی – بەبێ گوێدانە سەرچاوەکەی، موسڵمانیان غەیرە موسوڵمان بێت- هەمووان بەدەستییەوە ناڵاندوویانە،بە موسڵمانان و غەیرە موسڵمانەکانەوەبەهۆیەوە تووشی نەهامەتی بوون و، لەلایەن هەمووگروپ و مەزهەبە ئیسلامییەكانیش ئەنجامیان داوە، تەنانەت بەرامبەر بەیەکتریش،بەهۆی دەمارگیری مەزهەبییانەوە، بەهەمان شێوە هاوپەیمانێتی لەگەڵ دوژمنان و داگیرکاری بێگانە لەلایەن موسڵمانان و نا موسڵمانیشەوە ئەنجام دراوە.

لەو نموونانەیدەریدەخەنستەمی دەستەڵاتداران بەرامبەر بە هەمووان بووە،تەنانەت زانایانیشی گرتووەتەوە؛ ئەوەی ئیبن تەغری بەردی– لە كتێبی(النجوم الزاهرة)دا گێڕاویەتەوە- (لە ساڵی ٧٩١ کۆچی / ١٣٨٩ زایینی) فەرمانڕەوامنطاش (٧٩٥ کۆچی / ١٣٩٣ ز کوژرا) “مەتیپاتریاکی مەسیحییەکانی دەستگیرکردو پارەوسامانی لێ وەرگرت.” هەروەها سەرۆكی جولەكەكانیشی دەستگیر كردو پارەو سامانی لێ وەرگرت،بەهەمان شێوە منطاشداوای كرد شێخ شەمس الدینمحمد الركراكیقازی مالیکی (کۆچی دوایی 793 کۆچی / 1391 ز)  بهێنن و ناچاری کرد فەتوایەک بنووسێت لە بارەی کودەتاکە دژیملیك ظاهر برقوق (کۆچی دوایی ٨٠١ کۆچی / ١٣٩٨ ز)، ئەویش ڕەتی كردەوە ئەو فەتوایە بدات، منطاش سەد گۆچانی لێدو لەگەوڕدا بەندی كرد!!”

هێندە بەسەبۆ شێوەكانینادادی نێوان موسڵمانان- بە بیانوویدەماریگیریی مەزهەبی- ئاماژە بەوتەی هەندێک لە زانا گەورەکانبكەین(کە سەر بە چینێکنوا پێویست دەكات بڕیارەكانیان زانستیانەو دادپەروەرانە بێت)؛قازی شریکی نخعی (کۆچی دوایی ١٧٧ کۆچی/ ٧٩١ ز) – بە پێی ئەوەی ئەلخەتیب بەغدادی لە كتێبی(تأریخ بغداد) لێی گێڕاوەتەوە- دەڵێت: ” لە هەموو گەڕەکێکی(کوفە)سەرخۆشێک هەبێت باشترە لەلام لەوەی لەهەر گەڕەكێكدا هاوەڵێكی ئەبو حەنیفە تێیدابێت.” (کۆچی دوایی 150 کۆچی/ 768 ز)”.

زانای حەنەفی محمد بن شوجاع ثلجی (کۆچی دوایی ٢٦٦ کۆچی/٨٧٩ ز) – بە گوێرەی ئەوەی ذهبی لە کتێبی(میزان الاعتدال)دا خستوویەتیە ڕوو- پێی وابووە”هاوەڵانی ئەحمەد کوڕی حەنبەل پێویستیان بەوەیە سەرببڕدرێن”!! کەواتە ئەبێ ئەوانەی لە بیروباوەڕی ئایینیدا جیاوازن کە لە زۆر حاڵەتدا–وا ناسراون كە “ئازادی زۆر و پێگەی بەرز و پێشکەوتویانلەسەرحسابی موسڵمانانهەیە” لە بوارەکانی ئابووری و لایەنەكانی دەسەڵاتدا؛ بەپێی وەسفێك کە مێژوونووس ابن الفوطی (م. ٧٢٣ کۆچی / ١٣٢٣ ز) لە کتێبی (الحوادث الجامعة)دا هێناویەتی”!!

ئەم مێژووە دوور و درێژە و ئەو میراتە فراوانەی لێبوردەیی ئیسلامیبەرانبەر پەیڕەوانی ئایینە جیاوازەکاەن وایکردووە مێژوونووسی فەرەنسی گۆستاڤ لۆبۆن (کۆچی دوایی ١٣٥٠ کۆچی / ١٩٣١ ز) – لە کۆتایی کتێبەکەیدا(حضارة العرب) بنووسێت- “موسڵمانان بە میهرەبانییەکی زۆرەوە مامەڵەیان لەگەڵ “هەموو وڵاتێکدا کردووە کە دەستیان بەسەردا گرتبێتو، دەستوەردانیان لە یاسا و بیروباوەڕەکانیاننەكردووە… ڕاستییەکەی ئەوەیە کە نەتەوەکانهیچ كەسێكی میهرەبان و لێبوردەیان نەناسیوەوەک عەرەبەکانئاشنای هیچ ئایینێكیش نەبوون هێندەی ئیسلام لێبوردە بێت.”

 

ئەمە هەمان ئەو ئەنجامەیە کە ئەمڕۆ ئەمین مەعلوف نووسەر و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی لوبنانی پێیگەیشتووە کاتێک لە کتێبی(الهویات القاتلة)دادەڵێت: “ئەگەر باوباپیرانم موسڵمان بوونایە و لەیەكێك لەو وڵاتانەدا بوونایە کە لەلایەن سوپای مەسیحییەکانەوە داگیرکرابوون، لەبری ئەوەی مەسیحی بن لە وڵاتێکدابن کە لەلایەن سوپایئیسلامەوە دەستی بەسەردا گیراوە، پێموانییەنەیاندەتوانی -بۆ ماوەی چواردە سەدە- بتوانن لەشارو گوندەكانی خۆیاندا بژین وپارێزگاری لە بیروباوەڕ و ئایینەكەی خۆیان بكەن وەك ئەوەی بەسەر موسڵمانانی ئیسپانیاو سەقیلیەدا هات؟ تا كۆتا كەسیان دیار نەمان: سەربڕدران یان دەركران یاخود بەزۆرەملێ ئایینیان پێ گۆڕین! ئیسلام هەر لەسەرەتاییەوە توانایاكی نایابی ژیان لەگەڵ بەرانبەری تێدا هەبووە!!”

سەرچاوە: الجزیرە.

ڕێدار ئەحمەد

ڕێدار ڕەئوف ئەحمەد لەدایکبووی 1974 هەڵەبجە، بەکالۆریۆس لەیاسا 2012، ماستەر لەیاسای ئیسلامی 2017، خاوەنی بیست و سێ کتێبی چاپکراوە لەبواری وەرگێڕاندا.

ڕێدار ئەحمەد

ڕێدار ڕەئوف ئەحمەد لەدایکبووی 1974 هەڵەبجە، بەکالۆریۆس لەیاسا 2012، ماستەر لەیاسای ئیسلامی 2017، خاوەنی بیست و سێ کتێبی چاپکراوە لەبواری وەرگێڕاندا.

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply