فەرمودەى چوارەم
«الْعَنُوهُنَّ فَإِنَّهُنَّ مَلْعُونَاتٌ»
لە سۆنگەى ئەو فەرمانەى لەم فەرمودەيەدا هاتووە، وە بە پشت بەستن بە چەند ئايەت و فەرمودەيەك، كە تێيدا نەفرين لە چەند دەستە و تاقمێك كراوە، بەشێك لە مسوڵمانان وەك ئەوەى فەرمانێكى گەورە و چاكەيەكى زۆريان ئەنجامدابێت، ڕۆژانە نەفرەتبارانى ئەم و ئەو دەكەن !!
بەڵام جێى خۆيەتى بپرسين: ئەمە تا چەند شەرعى و بەجێيە؟ پشتيوان بەخواى پەروەردگار وەڵامى ئەم پرسيارە بە وردى دەدەينەوە.
بڕگەى يەكەم
دەق و واتاى فەرمودەكە
«عَبْد اللَّهِ بْن عَمْرٍو يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، يَقُولُ: سَيَكُونُ فِي آخِرِ أُمَّتِي رِجَالٌ يَرْكَبُونَ عَلَى السُّرُوجِ كَأَشْبَاهِ الرِّجَالِ يَنْزِلُونَ عَلَى أَبْوَابِ الْمَسْجِدِ نِسَاؤُهُمْ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ عَلَى رُءُوسِهِمْ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْعِجَافِ، الْعَنُوهُنَّ فَإِنَّهُنَّ مَلْعُونَاتٌ لَوْ كَانَتْ وَرَاءَكُمْ أُمَّةٌ مِنْ الْأُمَمِ لَخَدَمْنَ نِسَاؤُكُمْ نِسَاءَهُمْ كَمَا يَخْدِمْنَكُمْ نِسَاءُ الْأُمَمِ قَبْلَكُمْ». واتە: پێغەمبەر (دروودى خوداى لەسەربێت) فەرمووى: لە داهاتوودا لە ناو گەلەكەمدا پياوانێك پەيدا دەبن، بە سوارى كەژاوەوە دێن بۆ مزگەوت. ژنەكانيان پۆشتەن، بەڵام بە پۆشاكێكى تەنك، وەكو ئەوە ڕووت بن، قژیان بەرزكردۆتەوە، وەكو كۆپارەى حوشترى لەڕ، نەفرەت لەو جۆرە ژنانە بكەن؛ چونكە نەفرين لێ كراوون، ئەگەر لەدواى ئێوەوە گەلێكيتر هاتبايە، ئەوا ژنەكانى ئێوە دەبوونە خزمەتكارى ژنەكانى ئەوان، وەكچۆن ژنانى گەلانى ديكە بوون بە خزمەتكارى ژنانى ئێوە.
بڕگەى دووەم
پلەى فەرمودەكە
فەرمودەكە هەريەك لەم پێشەوايانە ریوایەتیان کردووە: (تەبەرانى) لە (معجم الأوسط) بە ژمارە: (٩٣٣١)، بابى (من اسمه هارون). پێشەوا (ئەحمەد)، بە ژمارە: (٧٠٨٤).
جگە لەوانيش هەريەك لە پێشەوايان: (حاكم، ئيبن حيبان، هەيسەمى) ريوايەتيان كردووە.
سەبارەت بە ڕشتە و پلەى فەرمودەکەیش، زانايان (دوو) بۆچونيان هەيە. هەندێكيان وەك: (حاكم و ئيبن حيبان) بە صەحيحيان داناوە. بەڵام شێخ (شوعەيب ئەرنەئوت) بە (ضعيف) لاوازى لە قەڵەمداوە و، دەفەرموێت: ((إسناده ضعيف)).
بڕگەى سێهەم
واتاى نەفرەت (لەعنەت) کردن
وشەى (لەعنەت)، هەروەك لە فەرهەنگەكاندا هاتووە، چەند واتايەكى جياواز لەخۆ دەگرێت. وەك: توڕەبوون، جنێودان، دوورخستنەوە و، چەند واتايەكى دیكە.. كەواتە: مەرج نييە هەر كات بەكارهێنرا، مەبەست پێى بێ بەشبوون و دەرچوونى يەكجارەكى بێت لە سۆز و بەزەين پەروەردگار. هەروەك زانايان لە ڕاڤەى فەرمودەكاندا بە وردى ئەمەيان لەبەرچاو گرتووە.
هەروەها ئەوەيشان گوتووە، كە بەكارهێنانى وشەكە لەنێوان خودا و مرۆڤدا جياوازە و، هەندێك جار مەبەست و واتاكانى بە گوێرەى بەکارهێنانەکە دەگۆڕێت.
پێشەوا (جورجانى) دەفەرموێت: ((اللعن من الله: هو إبعاد العبد بسخطه. ومن الإنسان: الدعاء بسخطه)). واتە: نەفرەتكردنى خودا بڕيارە و، بۆ دوورخستنەوەى مرۆڤە لە سۆز و بەزەيی، بەڵام لەلايەن مرۆڤەوە پاڕانەوە و نزايە بۆ خەشم و سزا.
بۆ نمونە لەسەر فەرمودەى: «إِذَا دَعَا الرَّجُلُ امْرَأَتَهُ إِلَى فِرَاشِهِ فَلَمْ تَأْتِهِ فَبَاتَ غَضْبَانَ عَلَيْهَا لَعَنَتْهَا الْمَلاَئِكَةُ حَتَّى تُصْبِحَ». زانايان گوتويانە: ئەو لەعنەتە لێرەدا بە ماناى ناڕەزايى و جنێودان دێت. هەروەك (بوجەيريمى) فەرمويەتى: ((أي: سبّتها حتى ترجع إلى طاعته)). هەروەها شێخ (ئيبن عابيدين)، لە ڕاڤەى فەرمودەى: «وَالْمُحْتَكِرُ مَلْعُونٌ». فەرمويەتى: ((أَيْ: مُبْعَدٌ عَنْ دَرَجَةِ الْأَبْرَارِ، وَلَا يُرَادُ الْمَعْنَى الثَّانِي لِلَّعْنِ وَهُوَ الْإِبْعَادُ عَنْ رَحْمَةِ اللَّهِ تَعَالَى، لِأَنَّهُ لَا يَكُونُ إلَّا فِي حَقِّ الْكُفَّارِ)). واتە: مەبەست نەفرين كردنێك نييە كە لە سۆزى و بەزەيى خودا دوورى بخاتەوە؛ چونكە ئەو نەفرەتە بۆ بێ باوەڕانە، بەڵكو مەبەست پێى لێرەدا: دووركەوتنەوەيە لە پلەى چاكان و پاكان.
هەروەها پێشەوا (مەلا عەلى قارى)، لە ڕاڤەى فەرمودەى: «وَالْمُحْتَكِرُ مَلْعُونٌ». دەفەرموێت: ((أي آثم بعيد عن الخير ما دام في ذلك الفعل ولا تحصل له البركة)).
بەڵام هەندێك خەسڵەت هەيە لەبەر زۆرى مەترسى و زیانەكانى و، توندى سزاكەى، نەفرينەكە بە واتا حەقيقييەكەى لێکدەدرێتەوە. بۆ نمونە پێشەوا (مەناوى) لە ڕاڤەى فەرمودەى: «لعن الله الراشي والمرتشي». دەفەرموێت: ((لأن الرشوة على تبديل أحكام الله، إنما هي خصلة نشأت من اليهود المستحقين اللعنة، فإذا سرت الخصلتان إلى أهل الإسلام استحقوا من اللعن ما استحقه اليهود)).
واتە: لەبەر ئەوەى بەرتيل خۆری گۆڕينى بڕيارى پەروەردگارە، وە شيمەى جووەكانە، ئەوانيش بە هۆى گۆڕينى بڕيارى خوداوە بێگومان شايانى نەفرەت لێ كردنن، هەركاتێكيش يەكێك لەم (دوو) خەسڵەتە _واتە: گۆڕينى حوكمى خودا و، خۆ چواندن بە جولەكەوە_ هاتە نێو مسوڵمانانەوە، بێگومان شايانى هەمان نەفريني جووەكان دەبن.
كەواتە مەرج نييە هەر دەقێك (لەعنەت)ى تێدا هاتبوو، خێرا خەياڵمان بەلاى ئەو نەفرەتە قورس و واتا حەقيقييەدا بچێت كە بۆ بێ باوەڕان، ياخود بۆ هەڵگرانى خەسڵەتە زۆر خراپەكان بەكاربراوە.
بڕگەى چوارەم
ئايا دروستە مسوڵمان نەفرەت بكات ؟
بێگومان لە زۆر ئايەت و فەرمودەدا نەفرەت كراوە لە كەسانى بەدكار و بەدخوو، ياخود لە هەڵگرانى خەسڵەتە خراپەكان، وەكو خوداى مەزن فەرمويەتى: [إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ لَعْنَةُ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ]. (البقرة: ١٦١). [أُولَئِكَ جَزَاؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ]. (آل عمران: ٨٧). [فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ بَيْنَهُمْ أَنْ لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ]. (الأعراف: ٤٤). [أَلَا لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ].(هود: ١٨).
وە چەندين ئايەتى ديكە.
هەروەها لە دەيان فەرمودەدا هاتووە، كە پێغەمبەرى خوا (سەلات و سەلامى لەسەر بێت) نەفرينى كردووە، بۆ نمونە: ««لَعَنَ اللَّهُ الْيَهُودَ حُرِّمَتْ عَلَيْهِمُ الشُّحُومُ فَجَمَلُوهَا فَبَاعُوهَا». «لَعَنَ اللَّهُ الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى اتَّخَذُوا قُبُورَ أَنْبِيَائِهِمْ مَسَاجِدَ». «لَعَنَ اللَّهُ السَّارِقَ يَسْرِقُ الْبَيْضَةَ فَتُقْطَعُ يَدُهُ وَيَسْرِقُ الْحَبْلَ فَتُقْطَعُ يَدُهُ». ««لَعَنَ اللَّهُ مَنْ لَعَنَ وَالِدَهُ وَلَعَنَ اللَّهُ مَنْ ذَبَحَ لِغَيْرِ اللَّهِ وَلَعَنَ اللَّهُ مَنْ آوَى مُحْدِثًا وَلَعَنَ اللَّهُ مَنْ غَيَّرَ مَنَارَ الأَرْضِ». ««لَعَنَ اللَّهُ الْوَاشِمَاتِ وَالْمُسْتَوْشِمَاتِ وَالنَّامِصَاتِ وَالْمُتَنَمِّصَاتِ وَالْمُتَفَلِّجَاتِ لِلْحُسْنِ الْمُغَيِّرَاتِ خَلْقَ اللَّهِ». ئەمانە و دەيان فەرمودەى ديكە، كە ژمارەيان بێ ئەندازەيە و خستنەڕوويان لێرەدا ئەستەمە.
پرسيارەكە لێرەدا ئەوەيە: مادام خودا و پێغەمبەر نەفرەتيان لەم جۆرە كەسانە كردووە، ئيدى بۆچى ناڕەوايە ئێمە نەفرەتيان لێ بكەين؟
لە وەڵامدا دەڵێين:
١ـ هەموومان لامان ڕوونە بۆ هيچ مرۆڤێک نييە مامەڵە و ڕەفتارى خۆى پەيوەست و پێوانە بكات بە خوداى پەروەردگارەوە؛ چونكە ئەو خۆى شاريع و بڕيار بەدەست و، خاوەن ويستى ئازادە. وەك دەفەرموێت: [لَا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ]. (الأنبياء: ٢٣).
نەفرەتكردنى پەروەردگاريش نابێتە بەڵگە بۆ ئێمەى بەندە، كێمان ويست نەفرەتبارانى بكەين. هەروەك ناتوانين سوێند بە جگە لە خودا بخۆين بە بيانوى ئەوەى خودا لە قورئاندا سوێندى بە زۆر شتى جگە لە خۆى خواردووە.
٢ـ ماناى (لەعنەت) لەو فەرمودانەدا مەرج نييە مەبەست بێ بەشبوون و دەرچوونى يەكجارەكى بێ لە سۆز و بەزەيى پەروەردگار؛ هەروەك پێشتر ئەمەمان باس كرد.
٣ـ ئەو نەفرينانەى كە لە قورئان و فەرمودەكاندا هاتوون گشتين، واتە: تايبەت نين بە كەسێكى دياريكراوەوە؛ چونكە نەفرينى تاكە تاكەى مسوڵمان بەلاى زۆرينەى زانايانەوە ناڕەوا و نادروستە. تەنانەت زانايەكى وەك پێشەوا (بوجەيريمى) بانگەشەى (ئيجماع) كۆ دەنگى لەمبارەوە دەكات و، دەفەرموێت: ((وَاعْلَمْ أَنَّ لَعْنَ الْمُسْلِمِ الْمُعَيَّنِ حَرَامٌ بِإِجْمَاعِ الْمُسْلِمِينَ، وَأَمَّا لَعْنُ أَصْحَابِ الْمَعَاصِي غَيْرِ الْمُعَيَّنِينَ وَالْمَعْرُوفِينَ كَقَوْلِك: لَعَنَ اللَّهُ الْوَاصِلَةَ، لَعَنْ اللَّهُ آكِلَ الرِّبَا، وَمَا أَشْبَهَ ذَلِكَ فَجَائِزٌ، وَأَمَّا لَعْنُ الْإِنْسَانِ بِعَيْنِهِ مِمَّنْ اتَّصَفَ بِشَيْءٍ مِنْ الْمَعَاصِي كَيَهُودِيّ أَوْ آكِلِ الرِّبَا فَظَوَاهِرُ الْأَحَادِيثِ أَنَّهُ لَيْسَ بِحَرَامٍ، أَشَارَ الْغَزَالِيُّ إلَى تَحْرِيمِهِ، وَالْمُعْتَمَدُ الْحُرْمَةُ)) .
پێشەوا (سيوتى)ش دەفەرموێت: ((لعن الله السارق: هذا من لعن الجنس من العصاة وهو جائز، بخلاف لعن المعين منهم إنه لا يجوز)).
بڕگەى پێنجەم
هەڵوێستى پێغەمبەر (دروودى خواى لەسەر بێت) سەبارەت بە نەفرەت كردن
وەك سەرەتا باسمان كرد، لە دەيان دەقى فەرمودەدا هاتووە، پێغەمبەرى خوا (دروود و سەلامى لەسەر بێت)، نەفرەتى لە زۆر دەستە و تاقم و خەسڵەتى خراپ كردووە، بەڵام وەكو دەردەكەوێت دوايين هەڵوێستى، خۆ بواردن بووە لە نەفرەت كردن، تەنانەت لە بێ باوەڕان و هاوەڵدانەرانيش.
با پێكەوە بچينە خزمەت ئەم چەند فەرمودەيە:
١ـ «عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: قِيلَ يَا رَسُولَ اللَّهِ ادْعُ عَلَى الْمُشْرِكِينَ، قَالَ: إِنِّى لَمْ أُبْعَثْ لَعَّانًا وَإِنَّمَا بُعِثْتُ رَحْمَةً». واتە: ياوەران (خودا لێيان ڕازى بێت)، بە پەيامبەريان گوت: ئەى پێغەمبەرى خوا ! نزاى شەڕ لە هاوەڵدانەران (موشريكين) بكە، فەرمووى: خواى گەورە منى بە ميهرەبانى ناردووە، نەك بە نەفرەتكردن.
٢ـ «عَنْ الزُّهْرِيِّ، قَالَ: حَدَّثَنِي سَالِمٌ عَنْ أَبِيهِ، أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا رَفَعَ رَأْسَهُ مِنْ الرُّكُوعِ فِي الرَّكْعَةِ الْآخِرَةِ مِنْ الْفَجْرِ يَقُولُ: اللَّهُمَّ الْعَنْ فُلَانًا وَفُلَانًا وَفُلَانًا بَعْدَ مَا يَقُولُ سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ فَأَنْزَلَ اللَّهُ: [لَيْسَ لَكَ مِنَ الْأَمْرِ شَيْءٌ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ أَوْ يُعَذِّبَهُمْ فَإِنَّهُمْ ظَالِمُونَ]». واتە: پێغەمبەر (دروودى خوداى لەسەر بێت) لە نوێژى بەيانياندا، لە پاش سەربەرز كردنەوە لە ڕكوعى ڕكاتى دووەم و، لە پاش گوتنى: (سمع الله لمن حمدە)، لە قنوتدا نزاى شەڕى لە بێ باوەڕان دەكرد. دەيفەرموو: خودايە نەفرەت بكە لە فڵان و فڵان و فڵان، خواى گەورەيش ئەم ئايەتى دابەزاند: ئەى موحەممەد ! هيچێك لە كار و بارى بەندەكان لەو بارەيەوە بە دەست تۆ نييە، خودا خۆى يان تۆبەيان لێ وەردەگرێت، ياخود سزايان دەدات، بەڕاستى ئەوانە ئەوانە ستەمكارن.
٣ـ «عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ: إِنَّ اللَّعَّانِينَ لاَ يَكُونُونَ شُهَدَاءَ وَلاَ شُفَعَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ». واتە: پێغەمبەر (دروود و سەلامى خوداى لەسەر بێت)، فەرمويەتى: نەفرينكاران نابن بە شەهيد و تكاكار لە دواڕۆژدا.
سەبارەت بە نەبوونيان بە شەهيد و تكاكار، پێشەوا (نەوەوى) دەفەرموێت: ((فمعناه: لا يشفعون يوم القيامة حين يشفع المؤمنون في إخوانهم الذين استوجبوا النار، ولا شهداء فيه ثلاثة أقوال: أصحها وأشهرها لا يكونون شهداء يوم القيامة على الأمم بتبليغ رسلهم اليهم الرسالات. والثاني: لا يكونون شهداء في الدنيا أي لا تقبل شهادتهم لفسقهم. والثالث: لا يرزقون الشهادة وهي القتل في سبيل الله)). واتە: مەبەست لە تكا كردنى فەرموەدەكە بۆ ڕۆژى دواييە، واتە: نەفرەتكاران ناتوانن تكا بۆ برا باوەڕدارەكانيان بكەن كاتێك بە هۆى گوناهەوە دەخرێنە ناو دۆزەخەوە. مەبەستيش لە نەبوونيان بە شەهيد، (سێ) بۆچون هەيە. يەكەميان _كە دروستترين و بەناوبانگترينيانە_ ئەوەيە: لە دواڕۆژدا نابنە شاهيد بۆ پێغەمبەرانى ديكە لەسەر گەياندنى پەيامەكانيان بە گەلەكانيان. دووەم: مەبەست ئەوەيە بە هۆي نەفرەت كردنيانەوە شايەتييان لێ وەرناگيرێت؛ چونكە دادوەرييان لە دەست داوە. سێهەم: مەبەست ئەوەيە لە دونيادا ناتوانن پلەى شەهيدي بە دەست بهێنن.
٤ـ «عَنْ عِمْرَانَ بْنِ حُصَيْنٍ قَالَ: بَيْنَمَا رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم فِى بَعْضِ أَسْفَارِهِ وَامْرَأَةٌ مِنَ الأَنْصَارِ عَلَى نَاقَةٍ فَضَجِرَتْ فَلَعَنَتْهَا. فَسَمِعَ ذَلِكَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم، فَقَالَ: خُذُوا مَا عَلَيْهَا وَدَعُوهَا فَإِنَّهَا مَلْعُونَةٌ. قَالَ عِمْرَانُ: فَكَأَنِّى أَرَاهَا الآنَ تَمْشِى فِى النَّاسِ مَا يَعْرِضُ لَهَا أَحَدٌ». واتە: جارێك پێغەمبەرى خوا لە سەفەردا بوو، ژنێكى مەدينەيى بەسەر حوشتركەيەوە بوو، حوشترەكە بە جوڵەيەك ژنەكەى توشى ترس و دڵەڕاوكێ كرد، ئەويش نەفرەتى لێ كرد. كە پێغەمبەر ئەمەى بيست، فەرمووى: چى بەسەر حوشترەكەوەيە دايبگرن و، حوشترەكە بەرەڵا بكەن؛ چونكە نەفرەتى لێ كراوە. (عيمران) دەڵێ: پاش ئەوە ئەو حوشترەم دەبينى بە ناو خەڵكدا دەڕۆييشت كەس نزيكى نەدەكەوتەوە.
٥ـ «عن عائشة: أن أبا بكر لعن بعض رقيقه، فقال النبي صلى الله عليه و سلم: يا أبا بكر اللعانون والصديقون كلا ورب الكعبة مرتين أو ثلاثا. فأعتق أبو بكر يومئذ بعض رقيقه، ثم جاء النبي صلى الله عليه و سلم فقال: لا أعود». واتە: جارێك حەزرەتى (ئەبوبەكر، خودا لێى ڕازى بێت) نەفرينى لە هەندێك لە كۆيلەكانى كرد، پێغەمبەر ئەمەى بەلاوە سەير بوو، (دوو) يان (سێ) جار فەرمووى: ئەى (ئەبوبەكر) ڕاستگۆيان و نەفرەت كردن؟!! نەخێر سوێند بە خاوەنى (كەعبە). حەزرەتى (ئەبوبەكر)يش خێرا نەفرين لێ كراوەكانى ئازاد كرد. دواتر چوو بۆ خزمەت پێغەمبەر و، فەرمووى: قوربان ئيدى ئەوە دووبارە ناكەمەوە.
سەرنج بدە پێغەمبەرى خوا هێندە ئەم وشەيەى بەلاوە قورس بوو، تا ئەو ئاستەى بە جۆرێك لە جۆرەكان وەك نيگەرانييەك بەرامبەر بە (ئەبوبەكر) بە سەرسوڕمانەوە بفەرموێت: ڕاستگۆيان و نەفرەت كردن؟!!
٦ـ ديسان خۆشەويستمان (سەلامى خوداى لەسەر بێت)، دەفەرموێت: «لعن المؤمن كقتله». واتە: نەفرەت كردن لە بڕوادار وەكو كوشتنى وايە.
لێرەدا پێغەمبەر سزاى نەفرەت كردنى توندتر و سەختتر لە فەرمودەكانى ديكە بەيان فەرمووە.
پێشەوا (نەوەوى، ڕحمەتى لێ بێت)، لە ڕاڤەى ئەم فەرموەدا دەفەرموێت: ((لِأَنَّ الْقَاتِل يَقْطَعهُ عَنْ مَنَافِع الدُّنْيَا، وَهَذَا يَقْطَعهُ عَنْ نَعِيم الْآخِرَة وَرَحْمَة اللَّه تَعَالَى. وَقِيلَ: مَعْنَى لَعْن الْمُؤْمِن كَقَتْلِهِ فِي الْإِثْم، وَهَذَا أَظْهَر)). واتە: بۆيە پەيامبەر نەفرەتكردنى چواندووە بە كوشتنەوە؛ چونكە كوشتن كوژراوەكە لە خێر و كەڵكى دونيا دادەبڕێت، بە هەمانشێوە ئەو كەسەى نەفرەت دەكات، نەفرەت لێ كراوەكە دادەبڕێت لە سودى پاشەڕۆژ و بەزەيى پەروەردگار. ياخود واتاى ئەوەيە: كوشتن و نەفرەت كردن تاوانەكەيان وەكو يەك وايە.
٧ـ هەروەها پێغەمبەرى ئازيزمان (دروود و سەلامى خوداى لەسەر بێت)، دەفەرموێت: «لاَ تَلاَعَنُوا بِلَعْنَةِ اللَّهِ وَلاَ بِغَضَبِ اللَّهِ وَلاَ بِالنَّارِ». واتە: نەفرەتى خودا و خەشمى خودا و سزاى خودا بۆ يەكترى مەنێرن.
٨ـ يەكێك لە ياوەران دەڵێ: بە پێغەمبەرم گوت ئامۆژگاريم بكە. فەرمووى: ئامۆژگاريت دەكەم بەوەى نەفرەت لە كەس نەكەيت: «أُوصِيكَ أَنْ لَا تَكُونَ لَعَّانًا».
ئەمانە و چەندين فەرمودەيترى هاوشێوە بەردەستن، بەڵام لێرەدا هەر ئەوەندە دەرفەت هەيە.
لە كۆتاييدا ئەم فەرمودە دەخەينە ڕوو، كە (ئەبوهورەيرە، خودا لێى ڕازى بێت) دەيگێڕێتەوە، دەفەرموێت: پێغەمبەر (سەلامى خوداى لەسەر بێت) فەرمووى: خودايە! منيش مرۆڤێكم، ئەگەر جنێو، يان نەفرەت، يان لێدانى هەركەسێكم كردووە، بيكە بە مايەى پاكبوونەوە و دابارینى ميهرەبانى بە سەریدا. «اللَّهُمَّ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ فَأَيُّمَا رَجُلٍ مِنَ الْمُسْلِمِينَ سَبَبْتُهُ أَوْ لَعَنْتُهُ أَوْ جَلَدْتُهُ فَاجْعَلْهَا لَهُ زَكَاةً وَرَحْمَةً».
كەواتە نابێ لەبەر ئەوەى لە تەنهاریوایەتێكدا فەرمان بە نەفرەت كردن هاتووە _كە هێشتا دروستى و (صيحەتى) فەرمودەکە نە چەسپاوە_، ياخود بە پاساوى ئەوەى خودا و پێغەمبەر نەفرەتيان كردووە _لە كاتێكدا نابێ مرۆڤ خۆى بەو دوو خاوەن بڕيارەوە (شاريع) بپێوێت_، واز لەو هەمووە فەرمودە دروستانە بهێنێت و، خۆى بخاتە نێو گوناهێكى گەورە و مەترسيدارى وەك نەفرەت كردن _بە تايبەت ئەگەر لە مسوڵمانان بکرێت_.
لێرەدا پێغەمبەر سزاى نەفرەت كردنى توندتر و سەختتر لە فەرمودەكانى ديكە بەيان فەرمووە.
پێشەوا (نەوەوى، ڕحمەتى لێ بێت)، لە ڕاڤەى ئەم فەرموەدا دەفەرموێت: ((لِأَنَّ الْقَاتِل يَقْطَعهُ عَنْ مَنَافِع الدُّنْيَا، وَهَذَا يَقْطَعهُ عَنْ نَعِيم الْآخِرَة وَرَحْمَة اللَّه تَعَالَى. وَقِيلَ: مَعْنَى لَعْن الْمُؤْمِن كَقَتْلِهِ فِي الْإِثْم، وَهَذَا أَظْهَر)). واتە: بۆيە پەيامبەر نەفرەتكردنى چواندووە بە كوشتنەوە؛ چونكە كوشتن كوژراوەكە لە خێر و كەڵكى دونيا دادەبڕێت، بە هەمانشێوە ئەو كەسەى نەفرەت دەكات، نەفرەت لێ كراوەكە دادەبڕێت لە سودى پاشەڕۆژ و بەزەيى پەروەردگار. ياخود واتاى ئەوەيە: كوشتن و نەفرەت كردن تاوانەكەيان وەكو يەك وايە.
٧ـ هەروەها پێغەمبەرى ئازيزمان (دروود و سەلامى خوداى لەسەر بێت)، دەفەرموێت: «لاَ تَلاَعَنُوا بِلَعْنَةِ اللَّهِ وَلاَ بِغَضَبِ اللَّهِ وَلاَ بِالنَّارِ». واتە: نەفرەتى خودا و خەشمى خودا و سزاى خودا بۆ يەكترى مەنێرن.
٨ـ يەكێك لە ياوەران دەڵێ: بە پێغەمبەرم گوت ئامۆژگاريم بكە. فەرمووى: ئامۆژگاريت دەكەم بەوەى نەفرەت لە كەس نەكەيت: «أُوصِيكَ أَنْ لَا تَكُونَ لَعَّانًا».
ئەمانە و چەندين فەرمودەيترى هاوشێوە بەردەستن، بەڵام لێرەدا هەر ئەوەندە دەرفەت هەيە.
لە كۆتاييدا ئەم فەرمودە دەخەينە ڕوو، كە (ئەبوهورەيرە، خودا لێى ڕازى بێت) دەيگێڕێتەوە، دەفەرموێت: پێغەمبەر (سەلامى خوداى لەسەر بێت) فەرمووى: خودايە! منيش مرۆڤێكم، ئەگەر جنێو، يان نەفرەت، يان لێدانى هەركەسێكم كردووە، بيكە بە مايەى پاكبوونەوە و دابارینى ميهرەبانى بە سەریدا. «اللَّهُمَّ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ فَأَيُّمَا رَجُلٍ مِنَ الْمُسْلِمِينَ سَبَبْتُهُ أَوْ لَعَنْتُهُ أَوْ جَلَدْتُهُ فَاجْعَلْهَا لَهُ زَكَاةً وَرَحْمَةً».
كەواتە نابێ لەبەر ئەوەى لە تەنهاریوایەتێكدا فەرمان بە نەفرەت كردن هاتووە _كە هێشتا دروستى و (صيحەتى) فەرمودەکە نە چەسپاوە_، ياخود بە پاساوى ئەوەى خودا و پێغەمبەر نەفرەتيان كردووە _لە كاتێكدا نابێ مرۆڤ خۆى بەو دوو خاوەن بڕيارەوە (شاريع) بپێوێت_، واز لەو هەمووە فەرمودە دروستانە بهێنێت و، خۆى بخاتە نێو گوناهێكى گەورە و مەترسيدارى وەك نەفرەت كردن _بە تايبەت ئەگەر لە مسوڵمانان بکرێت_.