مۆدێرنیتی و بۆنی باروت
د.عبد الوهاب المسيري
و.هاوژین عومەر کەریم
له رۆژئاوا و (وڵاتانی ئێمه‌ش) قسه‌كردن له هه‌موو بواره‌كان زیادی كردووه، له بواری سیاسی (دیموكراسی) له بواری ئابووری (زیادبوونی پشكی سه‌رمایه‌داران) له بواری په‌روه‌رده‌یی (هه‌مواركردنه‌وه‌ی پرۆگرامی خوێندن به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی رۆژئاوای مۆدێرن).
ده‌ستیان به قسه‌كردن كردووه ده‌رباره‌ی ئیسلام، كه به سروشتی خۆی دژی مۆدێرنتهیه، هه‌ندێك بیرمه‌ندی عه‌ره‌ب و ئیسلامی راكێشراون بۆ به‌رگری كردن له ئیسلام و چه‌سپاندنی پێچه‌وانه‌كه‌ی، كه به به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه روونیان كردۆته‌وه ئیسلام دژی مۆدێرنه‌ته نیه، به‌ڵكو پێشوزای لێ ده‌كات، ده‌كرێت دان به میتۆد و به‌هاكانی دا بنێت.
ئه‌و گفتوگۆیه فه‌ڕزی ده‌كات كه زاراوه‌ی مۆدێرنه زاراوه‌یه‌كه واتا و ده‌لاله‌تی دیاریكراوه، مۆدێرنه‌ته مێژووێكی نیه، ده‌ركه‌وته‌كانی له شارستانیه‌تێك بۆ شاراستانیهتێكی تر جیاواز نیه، یاخود له قۆناغێكی مێژوویی بۆ قۆناغێكی تر، یه‌ك مۆدێرنه هه‌یه، كاتێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ فه‌رهه‌نگه‌كانی رۆژئاوا بۆ ئه‌وه‌ی واتایه‌كی ورد بۆ هه‌ر زاراوه‌یه‌ك بزانین، به‌شێوه‌یه‌كی ورد دووباره ده‌كرێته‌وه، دوای خوێندنه‌وه‌ی پێناسه جۆراوجۆره‌كان بۆ ئه‌و زاراوه‌یه هه‌ندێكی یاخود هه‌مووی به ئه‌مانه‌ته‌وه قبوڵ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش ده‌بێته گرفت چۆن ئه‌وه په‌یڕه‌وی بكه‌ین، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێناسانه تاقی بكرێنه‌وه، تا چه‌ند له واقیع دا جێبه‌جێ ده‌كرێ، بێ ئه‌وه‌ی مێژوو بخوێنینه‌وه، ئه‌و دیارده‌یه گه‌شه ده‌كات، كه ئه‌و زاراوه‌یه ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، زاراوه‌ی بهمۆدێرنهكردن هیچ جیاكراوهیهكی نیه له‌و رێسایه، چه‌ندین پێناسه هه‌یه بۆ چه‌مكی مۆدێرنه، به‌ڵام نیمچه كۆده‌نگیه‌ك هه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مۆدێرنه به ته‌واوی په‌یوه‌سته به بزووتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری، كه له‌و بیرۆكه‌یه سه‌رچاوه‌ی گرتووه مرۆڤ چه‌ق و گه‌وره‌ی گه‌ردوونه، مرۆڤ جگه له عه‌قڵی خۆی پێویستی به‌هیچی تر نیه، جا له لێكۆڵینه‌وه له واقیع بێت، یاخود به‌رێوبردنی كۆمه‌ڵگه بێت، یاخود جیاكردنه‌وه‌ی چاك و خراپ بێت، له‌و چوارچێوه‌یه زاست ده‌بێته بنه‌مای فیكر، سه‌رچاوه‌ی گرنگ و به‌نرخ ده‌بێت، ته‌كنه‌لۆژیا بریتیه له میكانزمی سه‌ره‌كی له هه‌وڵی رامكردنی سروشت و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌خته‌وه‌ری و سودی تێدا به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌و پێناسه‌یه بۆ هه‌ندێك پێناسه‌یه‌كی كامڵه، لای كه‌می پێویستی به‌زیاتر نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه پشكنینی زیاتر بكه‌ین، ده‌بینین مۆدێرنه ته‌نیا به‌كارهێنانی عه‌قڵ و زانست و ته‌كنه‌لۆژیا نیه، به‌ڵكو به‌كارهێنی عه‌قڵ و زانست و ته‌كنه‌لۆژیای دابڕێندراوه له به‌هاكان، وه‌ك به ئینگلیزی ده‌ڵێن” Value-free” ئه‌و ره‌هه‌نده ره‌هه‌ندێكی گرنگه له رشته‌به‌ندی مۆدێرنه‌ته‌ی رۆژئاوایی، له جیهانێكی داڕنراو له به‌هاكان هه‌موو كاره‌كان یه‌كسان ده‌بێت، پاشان هه‌موو كاره‌كان ده‌بنه رێژه‌یی، كاتێك ئه‌وه رووی دا حوكم دان له سه‌ر هه‌شتێك قورس ده‌بێت، ئه‌سته‌مه جیاوازی له نێوان چاكه و خراپه، سته‌م دادپه‌ره‌وه‌ری بكرێت، به‌ڵكو له نێوان جه‌وهه‌ری و ڕێژه‌ییش ناكرێت، له كۆتایی جیاوازی ناكرێت له نێوان سروشت و مرۆڤ، یاخود مرۆڤ و ماده.
لێره پرسیارێك دێته پێشه‌وه چۆن ئه‌و ناكۆكی و ململانێیانه یه‌كلاده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها چۆن ده‌كرێت جیاوازیه‌كان نه‌هێڵین، كه هه‌موویان له كرۆكی بوونی مرۆڤایه‌تین؟ له نه‌بوونی به‌های ره‌ها ده‌كرێت په‌نای بۆ ببدرێت، ده‌كرێت مرۆڤی تاك ره‌گه‌ز سه‌رچاوه‌ی خودی خۆی بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یبینێت له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بێت، كه ئه‌وه سه‌ره‌كیه، ئه‌وه‌شی له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بێت خراپ بێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی هێز و ویستی تاك وه‌ك ئامرازێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكان و چاره‌سه‌ری ناكۆكیه‌كان.
ئا ئه‌وه مۆدێرنه‌یه كه جیهانی رۆژئاوا پێشنیازی ده‌كات، كه وای كردووه هه‌رخۆی سه‌نته‌ری جیهان (نه‌ك مرۆڤ، یا مرۆڤایه‌تی) سه‌نته‌ری جیهان بن، وا سه‌یری جیهان ده‌كات ماده‌یه‌كی به‌كارهاتووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و زیاد پێشكه‌وتوو و به‌هێزه، بۆیه مۆدێرنه‌ی رۆژئاوایی مۆدێرنهكی ئیمپرالی داروینیه، ئه‌وه پێناسه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه بۆ مۆدێرنه، هه‌روه‌ك له رووی مێژووییه چه‌سپاوه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له فه‌رهه‌نگه‌كان هاتووه، ئه‌و پێناسه‌یه ده‌كرێت له خوێنده‌وه‌ی زۆربه‌ی دیارده تازه‌كان به‌كاری بهێنن.
دیارده‌ی رۆژئاوای مۆدێرن جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه مۆدێرنه شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تیه (هیومانیزم) مرۆڤی كردوه به چه‌قی گه‌ردوون، كۆمه‌ڵگه‌كانی رۆژئاوا تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ستن له لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی، زۆربه‌ی دیارده‌كانی نه‌رێنی نین، ئه‌وه‌ی ئێمه له رۆژنامه و گۆڤاره‌كانیان ده‌یخوێنینه‌وه، بوویته شێوه‌یه‌كی نه‌گۆڕ، ته‌نیا هه‌ندێك رووداوی جیاواز به‌ڵگه نیه، بۆیه به ئاسانی ده‌تواندرێت تێپه‌ڕێندرێت، ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌كارانی ریفۆرم (له لیبراڵی و ماركسی و ئیسلامی) كه هه‌موویان بانگه‌شه‌ی په‌یوه‌ست بوون به رۆژئاوا ده‌كه‌ن (واته رشته‌به‌ندی رشته‌به‌ندی مۆدێرنه‌ی رۆژئاوایی) ده‌كه‌ن، هیچ ده‌نگێك نیه دژی مۆدێرنه بێت، یاخود ره‌خنه‌ی لێ بگرێت، به‌ڵكو هه‌موویان ستایشی ده‌كه‌ن، ئه‌وان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌وه راست ده‌كه‌ن، ئه‌و مۆدێرنه‌ته‌ی ئه‌وان ئه‌وكاته پێی گه‌یشتوون كارێكه دڵ ئارام ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام پله به‌پله رووه داروینیهكهی ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك مۆدێرنه‌ی رۆژئاوای سوپای داگیركاری ره‌وانه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تهڕووشك پێكه‌وه بسوتنێت، وڵاتانمان بكات به ماده‌یه‌كی به‌كارهێنان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی خام و كرێگرته‌یی هه‌رزان و بازاڕی كراوه‌ی به‌رده‌وامی كاڵای رۆژئاوایی، وادیاره بیرمه‌ندانی ریفۆرمخواز سه‌ره‌تا هیچ په‌یوه‌ستیان نه‌كردووه له نێوان مۆدێرده و ئیمپرالیی رۆژئاوایی، كه چووینه وڵاتانی رۆژئاوا جگه له رووناكی و رۆشنگه‌ری هیچیان نه‌دیوه، له هه‌مان كات بۆمبه‌كانیان وڵاتمان وێران ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وانه‌ی كه له وڵاتیان ماینه‌وه زمانیان ئاگری لێ ده‌بارێت، ئه‌وان گوێیان له ده‌نگی بۆمبه‌كان بووه، بۆنی بارووتهیان كردووه.
له كتێبێكی مێژوویی هاتووه، گوترا به پیرێكی جه‌زائیری هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی شارستانیه‌تی رۆژئاوا له جه‌زائیر بڵاوبكه‌نه‌وه، ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: ئه‌ی كه‌واته ئه‌و هه‌موو بارووتهیان بۆچی هێناوه؟ ئه‌و پیره‌مێرده له سه‌ره‌تاوه ئه‌و پێوه‌ندیه‌ی نێوان مۆدێرنه‌ته و داگیركاری رۆژئاوایی دیوه، زۆرێكی تریش په‌یان به‌وه بردووه سه‌رده‌می دۆزینه‌وه‌ی جوگرافی و رێنیساس له رۆژئاوا له سه‌ده‌ی حه‌ڤده بوو، ئه‌و سه‌رده‌مه بوو له ناوبردنی ملیۆنه‌ها كه‌س ده‌ستی پێكرد، هه‌روه‌ك ئه‌حمه‌د بن بیلا ده‌ڵێت: ئه‌و خوا ده‌ستكرده مۆدێرنه ره‌گه‌زێكی به ته‌واوی تیرۆكرد مه‌به‌ستی (ره‌گه‌زی سوور) له رێگه‌ی كردنیان به كۆیله، كه ئه‌وان دانیشتووی ئه‌سڵی ئه‌مریكا بوون، كه (ره‌گه‌زی رهشپێستهكانیان) له رێگه‌ی كردن به كۆیله و دوورخستنه‌وه‌یان له ناویانبردن (كه ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌د ملیۆن مرۆڤ) بوو، له به‌رامبه‌ر كۆیله‌یه‌ك نۆ كۆیله ده‌كوژرا، پاشان بن بیلا ئاماژه به دانیشتوانه ره‌سه‌كانی مه‌كسیك ده‌كات كه ئه‌وانیش له ناوبران، هه‌روه‌ها دانیشتوانی جهزائیز كه یه‌ك ملیۆن كه‌س له كاتی هێرشه‌كانی داگیركاری فه‌ره‌نسی له ناوبران، هه‌روه‌ها ده‌توانین جه‌نگی تریاك له چین و برستیهكانی رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی هندستان تووشی بوویه‌وه، به‌هۆی جێبه‌جێكردنی قانوونی موڵكیه‌تی رۆژئاوای نوێ، هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی بووه هۆی كوژرانی 20 ملیۆن مرۆڤ، بۆمبی هێرۆشیما و ناكازاكی قوربانیانی سه‌ربازگه‌كانی جۆلاج له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت.
ته‌یب ساڵحی پاڵه‌وان له مه‌وسیمی كۆچكردن بۆ باكور زۆر به ساده‌یی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی كورت كردۆته‌وه كاتێك گوتی: من گوێم له ده‌نگی شمشێری رۆمهكانه له قه‌رتاج، ده‌بێ ده‌نگی زهنگوڵۆكهی ئه‌سپی پێغه‌مبه‌ر بچێته زه‌وی قودس، ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه دێنه نیل، باره‌كانیان بۆمبه نه‌ك نان، ئه‌و رێگه ئاسنیه‌ی كه دروستكراوه بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانه، قوتابخانه‌یان دروستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی فێرمان بكه‌ن چۆن به زمانیان ده‌ڵێین: به‌ڵێ.
ئه‌و سوپا داگیركه‌رانه‌ی هاتن جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیان لێك هه‌ڵوه‌شانده‌وه، گه‌له‌كانیان ملكه‌چی هه‌موو جۆره داگیركاریهك كرده‌وه، داگیركاری سه‌ربازی له میسر و سوریا و لبنان و مه‌غریب و سودان و عێراق و لیبیا، داگیركاری نیشته‌جێكردن له جه‌زائیر، داگیركاری نیشته‌جێكردن له فه‌ڵه‌ستین، ئه‌و داگیركارییه هه‌ماهه‌نگ بوو له‌گه‌ڵ هێزه كلاسیك و دواكه‌وتوه‌كانی كۆمه‌ڵگه، داگیركاری هه‌وڵی دا به‌ربه‌ست دروستكات له به‌رده‌م به مۆدێرنه‌كردنی جیهانی عه‌ره‌بیمان، هه‌ڵسا به وێرانكردنی ئه‌زموونی محه‌مه‌د عه‌لی، كه یه‌كه‌م ئه‌زموونی به مۆدێرنه‌كردن بوو له ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوا، پاشان شۆڕشه‌كانی خه‌ڵك شكستیان پێهێنا، سوپای رۆژئاوای مۆدێرن چووه پاڵ خدێوی و پاڵپشتی و هاوكاری كرد.
پاشان ئه‌وه كۆتایی هات ئه‌و سوپایه ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن دامه‌زرێنێت، كه هیچ شتێك له مۆدێرنه نازانێت جگه له ده‌زگای ئه‌منی و داپڵۆسین، پاشان رۆژئاوای مۆدێرن به زه‌بری هێز كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكیان له ناو ئێمه جێگیركرد، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه فه‌ڵه‌ستین زه‌ویه‌كه به‌بێ گه‌ل، ئه‌وان گه‌لی جوویان لێ نیشته‌جێ كرد، ئه‌وه‌ش كاره‌شیان به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی ته‌وڕاتی.
ئێستا سه‌هیۆنی و ئه‌مریكیه‌كان داوای مۆدێرنایزهكردنی ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی ده‌كه‌ن، ئاشكرایه سه‌هیۆنی كاریان كاری داگیركه‌رانه، له سه‌ره‌تاوه ره‌تیان كرده‌وه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌رته تازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ڵه‌ستینی بكه‌ن وه‌ك سه‌ندیكانی كرێكاران و پارته سیاسیه‌كان، به‌ڵكو ده‌ستیان كرد به تیرۆركردنی یه‌كێك له سه‌ندیكانی كرێكارانی فه‌ڵه‌ستینی پێش 1948.
ره‌تیان كرده‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌رته كلاسیكیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ڵه‌ستینی بكه‌ن، واگومانیان ده‌برد ئه‌و كه‌رتانه له مامه‌ڵه‌كردن زیاتر نه‌رمی ده‌نوێنن، به تێڕوانین له تێگه‌یشتنیان له لایه‌نی داگیركاری به‌ریتانی/ سه‌هیۆنی، به‌ڵام گومانه‌كانیان له شوێنی خۆی نه‌بوو، كاتێك ده‌ستیان به گفتوگۆكرد هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی كلاسیكی (به سهركۆكایهتی ره‌شید ره‌زا) فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ویستی خۆیان بۆ مۆێرنایزهكردنی كۆمه‌ڵگه‌یان ده‌ربڕی، هیچ نهنگیهكیان له‌وه نه‌بینی كه یارمه‌تی له سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی وه‌ربگرن، ئه‌زموونی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر پرانسیپه‌كانی دیموكراسی جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌ویش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئازاده به شێوه‌یه‌ك هه‌موو هاونشتیمانیهك ده‌نگ بدات، به‌و پێیه‌ی تاكه میكانزمه بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی.
كۆمێنتی حاییم وایزمان ئه‌وه بووه، ئا ئه‌وه ئاشتی گۆڕه (قه‌بر)، ئه‌وه له‌وه ته‌واو راستی پێكا بوو، جێبه‌جێكردنی ئه‌و جۆره دیموكراسیه له فه‌ڵه‌ستین واته سه‌هیۆنیه نیشته‌جێبووه‌كان ده‌بنه كه‌مینه، هه‌رگیز ناتوانن حوكم له چاره‌نووسی داهاتووی فه‌ڵه‌ستین بكه‌ن، ناتوانن ده‌وڵه‌تێكی جووی ته‌واو دامه‌زرێنن، كه رۆژئاوای دیموكراسی به هه‌موو هێزی خۆی پاڵپشتی ده‌كات، یه‌كێك له ئیسرائیلیه‌كان گوتی: ده‌وڵه‌تی سه‌هیۆنی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی نابێت، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێكی دیمۆگرافی ده‌بێت، خاوه‌ن زۆرینیهكی جوو، ئێستا ئه‌وان داوای مۆدێرنهزهكردنی سیسته‌می سیاسی عه‌ره‌بی و په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی ده‌كه‌ن، به‌ڵام مۆدێرنهزهكردن لێره واته‌ی له ریشه هه‌ڵكێشانی رشته‌به‌ندی به‌هاكان و رۆشنبیرییه، كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ستكردنی به یه‌كتری به‌رامبه‌ر هه‌وڵه سه‌ربازی و رۆشنییرییهكان.
بۆیه ئه‌و جۆره مۆێرنهزهكردنه به مۆدێرنهزهكردنی سروشتی دانراوه، واته مۆدێرنهزه كردنێكه وامان لێ ده‌كات كه ئه‌و سته‌مه‌ی له سه‌رمانه قبوڵی بكه‌ین، ئه‌و قۆستنه‌وه باری قورس كردینه، بۆ مۆدێرنه‌ی داروینی شوێنه‌واری نه‌رێنیی به ته‌نیا نه‌گه‌یشتووه به ئێمه له سه‌ر گۆی زه‌وی، به‌ڵكو له سه‌ر كۆی ره‌گه‌زی مرۆڤایه‌تییه.
مۆدێرنه بیرۆكه‌ی پێشكه‌وتنی بێ كۆتایی خسته‌ڕوو كه پێی وابوو مه‌به‌ست له كۆتایی بۆ مرۆڤه، به‌ڵام ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رده‌وام له جوڵه دایه به‌ره‌و ئامانجێك، ئه‌و ئامانجه له فه‌رهه‌نگه‌كان پێناسه نه‌كراوه، به‌ڵام له جێبه‌جێكردن هه‌موو دهزانیان ئامانج لێی رامكردنی هه‌موو جیهانه له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤی رۆژئاوایی، گرنگترین ئاماژه‌كان بریتبییه له پێشخستنی به‌كاربردن و زیادكردنی، به‌كاربردنی مرۆڤی رۆژئاوایی بۆ سه‌رچاوه سروشتیه‌كان بێكۆتاییه، كاره‌كه كۆتایی هات، گه‌لانی رۆژئاوا 20% گه‌لانی جیهان پێك ده‌هێنن، به‌ڵام 80%ی سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی گه‌ردوون به‌كاردێنن، ئه‌و قه‌باره‌ی كه گه‌لی ئه‌مریكی له سه‌ده‌ی رابردوو به‌كارییان هێناوه زیاتره له‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به درێژایی مێژوو به‌كاری هێناوه، به‌ڵام سه‌رچاوه سروشتیه‌كان سنوورداره، ئه‌وه‌ش بووه هۆی قه‌یرانی ژینگه كه زیانی بۆ سه‌ر هه‌موومان هه‌یه، یه‌كێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان هاتووه ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌و شێوازه‌ی رۆژئاوا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه مرۆڤایه‌تی پێویستی به شه‌ش گۆی زه‌وییه، بۆئه‌وه‌ی له سه‌رچاوه خامهكان ده‌ربازی بێت، دوو گۆی زه‌وی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی تێدا فڕێ دات، هه‌موو ئه‌وانه واته پرۆژه‌ی مۆدێرنه‌ی داروینی رۆژئاوایی پرۆژه‌یه‌كی ئه‌سته‌مه، سودی ته‌نیا بۆ رۆژئاوا و هه‌ندێك فه‌رمانڕه‌وای هه‌ڵبژێردراوی جیهانی سێیه‌م سودی بۆ كه‌سی تر نابێت، ئه‌و ره‌وشته ناشیرنه داروینهی ئه‌مریكا دژی عێراق هیچ نیه، جگه له ده‌بڕینی دامه‌زراوه‌ی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌مریكی بۆ ئه‌و حه‌قیقه‌ته، كه ده‌یه‌وێت باڵا ده‌ستبێت به‌سه‌ر سه‌رچاوه سروشتیه‌كان له جیهانی دژبه‌یه‌ك، ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش وا ده‌كات كه پارێزگاری له مرۆڤی ئه‌مریكی بكات بۆ رێژه‌ی به‌كارهێنانی به‌رز، ئه‌وه‌ش مۆدێرنه‌ی داروینزمی به‌ڵێنی پێداوه.
بۆمان روونبوویه‌وه، تێچووی مادی و مه‌عنه‌وی رشته‌به‌ندی مۆدێرنه‌ی داروینی زۆر به‌رزه، با یه‌كه‌م جار لایه‌نی مادی وه‌ربگرین.
یه‌كه‌م: هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێی ده‌گوترێت سه‌رمایه‌ی شروستی نه‌گۆڕ، واته ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ی كه ناتواندرێت بگۆڕدرێن، ئامارێك هه‌یه ئه‌گه‌ر حیسابی راسته‌قینه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی رۆژئاوایی بكه‌ین، هه‌روه‌ها حیسابی به‌ده‌ستهێنانی و پێدانی راسته‌وخۆ و دیاریكردنی بڕی ئه‌و زیانه‌ی له به‌كاربردنی سه‌رمایه‌ی سروشتی نه‌گۆڕ هه‌یه، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه پرۆژه‌یه‌كی شكست خواردوه، پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی رۆژئاوا ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌سهێناوه، به‌رده‌وامه، چونكه كۆی ره‌گه‌زی مرۆڤایه‌تی باجه‌كه‌ی ده‌دات، مرۆڤی ڕۆژئاوایی به‌ته‌نیا ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی زۆری نرخ و پێشكه‌وتنی ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی مۆدێرنه‌ی داگیركاری داروینی ده‌كه‌ن، چینی ئۆزۆن ــ پیسبوونی ده‌ریاكان ــ به بیابان بوون له ئه‌نجامی بڕینی دارستانه‌كان ــ پاشماوه‌ی نه‌وه‌وی ــ پیسبوونی ههواــ زیادبوونی گه‌رمایی په‌رده‌ی ئاسمان.
مۆدێرنه‌ی داروینی كاریگه‌ری له سه‌ر رایه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگه و رشته‌به‌ندی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌یه، با هه‌ندێ دیارده‌ی نه‌رێنی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵایه‌تی باس بكه‌ین، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان ــ پاشه‌كشه‌ی به‌رده‌وامی نێوان خه‌ڵك ــ نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان ــ زیادبوونی هه‌ستكردن به نامۆیی ته‌نیایی و نامۆیی ــ ده‌ركه‌وتنی مرۆڤی تاك ره‌هه‌ند ــ باڵاده‌ستی نمونه‌ی چه‌ندێتی و بیۆكراتی له سه‌ر مرۆڤ ــ زیادبوونی تاوان و توندوتیژی (كه‌رتی زیندانی خێراترین كه‌رته فراوان ده‌بێت له ئابووری ئه‌مریكی) ئیباحیه‌ت (تێچووی دارایی بۆ وه‌به‌رهێنانی ماده تێچووی مه‌عنه‌وی بۆ به‌كاربردنی ماده) كاڵای بێكهڵك ( كه هیچ زیاده‌یه‌كی مه‌عریفی نیه بۆ مرۆڤ هه‌سته‌كانی قوڵ ناكاته‌وه، كه روچووه كه كاتێكی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وێت له وه‌به‌رهێنان و به‌كاربردنی ماده) گه‌وره‌كردنی ده‌وڵه‌ت و باڵاده‌ستبوونی له رێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منی و پهروهردهیهكان له سه‌ر تاك ــ گهوركردنی كه‌رتی چێژوه‌رگرتن و میدیا كه مه‌ترسین له سه‌ر ژیانی مرۆڤی تایبه‌ت رۆڵیان له داڕشتنه‌وه‌ی وێنه‌ی مرۆڤ و تموح و خهونهكان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌رته هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی له سه‌ر نیه ــ زیادبوونی تێچووی چه‌كداركردن و چه‌كی كۆكوژ (ده‌گوترێ یه‌كه‌م جاره له مێژووی مرۆڤایه‌تی سه‌رفكردنی بۆ چه‌ك زیاتر بێت له سه‌رفكردنی بۆ خواردن و جل و به‌رگ) ــ ده‌ركه‌وتنی ئه‌گه‌ری وێرانكردنی گۆی زه‌وی یا له ناكاو (له میانه‌ی چه‌كی نه‌وه‌وی) یاخود به هه‌نگاو هه‌نگاو (له میانه‌ی پیسبوونی زه‌وی) یاخود هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی توشكردنی دڵهراوێی مرۆڤی مۆدێرن، له‌لای ئه‌و خاڵه‌وه شوێنه‌واری مادی ده‌گات به وێنهواری مه‌عنه‌وی به جۆرێك جیاوازی ناكرێت له نێوان دانه‌یه‌ك و دانه‌یه‌كی تر.
بیرمه‌ندانی رۆژئاوایی په‌یان به‌ولایه‌نه تاریكانه‌ی مۆدێرنه‌ی داروینی بردووه، ده‌سته‌واژه‌كانی وه‌ك قه‌یرانی مۆدێرنه و قه‌یرانی واتا و قه‌یرانی ئه‌خلاقی هه‌موویان ده‌سته‌واژه‌ن له زانستكی كۆمه‌ڵناسی رۆژئاوایی دووباره ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ئه‌و په‌یبردنه، بیرۆكه‌ی سه‌وز به‌ته‌واوی جیهانگاری و سه‌رمایه‌ی داری دڕنده و بیری قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت و تیۆره‌كانی گه‌شه‌پێدانی نوێ كه قسه ده‌رباره‌ی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام و بانگه‌شه بۆ گه‌شه‌پێدانی جیهانگیری به‌زه‌یی بهیك داهاتنه‌وه، هه‌مو ئه‌وانه ههوڵگهلێكن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی مۆدێرنه‌ی داروینی كه ههبۆته هه‌ڕه‌شه بۆ دانیشتوانی گۆی زه‌وی، هه‌ڕه‌شه له مرۆڤایه‌تی مرۆڤ ده‌كات، له بواری ره‌خنه‌گرتنی له مۆدێرنه‌ی داروینی رۆجیه گاردوی (پێش موسڵمان بوونی) ده‌ڵێت: جه‌نگی سه‌رده‌می ئێمه دژی ئه‌فسانه‌ی پێشكه‌وتنه، گه‌شه‌كردنه له سه‌رشێوه‌ی رۆژئاوایی، ئه‌وه ئه‌فسانه‌یه خۆكوژیه، هه‌روه‌ها جه‌نگێكه دژی ئایدۆلۆژیا، كه نه‌خشێندراوه به جیاكردنه‌وه‌ی نێوان زانست و تهنكهلۆژیا (رێكخستنی میكانزم و توانایه) له لایه‌ك، داناییه( بهرچاوروونیه به ئامانجه‌كان وتای ژیانمان) له لایه‌كی تره‌وه.
ئه‌و ئایدۆلۆژیه جه‌خت له سه‌ر تونده‌ڕوی تاكگه‌رایی ده‌كاته‌وه پاساو بۆ ره‌هه‌نده‌كانی مرۆڤایه‌تی ده‌هێنێته‌وه، له كۆتایی دا گۆڕێكی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی جیهانی تێدا بنێژێت.
له‌وه دا به ته‌واوی راسته، مۆدێرنه له سه‌ر شێوه‌ی رۆژئاوایی ده‌ستی به بانگه‌شه‌كردن كردووه، كه پێی وایه مرۆڤ سه‌نته‌ره له جیهان، به‌و وشانه‌ی میشیل فۆكۆ كۆتایی هات: مرۆڤ بواری نیه رووبه‌ڕووی ته‌نیا به پێكه‌نینی فه‌لسه‌فی نه‌بێت، تا ئێستا ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت قسه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئازادی مرۆڤ بكه‌ن، مرۆڤ ده‌خنه ناو نه‌خشی لمی كه‌ناراوه‌كان، كه شه‌پۆله‌كان ره‌شی ده‌كاته‌وه، جیهان به بێ مرۆڤ ده‌ستی پێكرد، له داهاتووش به‌بێ مرۆڤ كۆتایی دێت، ئه‌وه‌ش له رۆژگاری ئێمه جه‌ختی له سهردهكرێتهوه، ئه‌وه‌ش نه‌ك نا ئاماده‌گی خوا، یاخود مردنی بێت به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی جه‌خت كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر كۆتایی مرۆڤ.
به‌ڵێنی مۆدێرنه‌ی رۆژئاوایی كه جه‌ختكردنه‌وه‌یه له سه‌ر سه‌نته‌ری بوونی مرۆڤ له گه‌ردوون، به‌ڵام به‌ده‌ست هاتنی له مێژوو به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌با بۆ هه‌ردوو هێڵی مردنی مرۆڤ و مردنی سروشت.
هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تی به‌رامبه‌ر مۆدێرنه‌ی داروینی داڕنراو له به‌هاكان به‌شێكه له‌و سامانه جیهانیه و هه‌وڵی پێداچوونه‌وه به‌و چه‌مكانه‌ی دژن به مرۆڤ، كه باڵا ده‌ستن به‌سه‌ر شارستانیه‌تی مۆدێرن.
بۆیه واباشتره هه‌موو گه‌لان یه‌ك بگرن تا هاوكاری یه‌كتربن بۆ له دایكبوونی پرۆژه‌یه‌كی مۆدێرنه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی مرۆڤایه‌تی به گشتی، كه هه‌واڵێكه بۆ تێپه‌ڕاندنی مۆدێرنه‌ته‌ی داروینی، كه له به‌هاكان داڕنراوه له‌سه‌ر ناكۆكی و پێشبڕكێ و یه‌كتر كوشتن و بهكابردنی زۆر، تا ده‌گه‌ین به مۆدێرنهیهكی مرۆڤایه‌تی، له‌و سۆنگه‌یه مرۆڤایه‌تیمان هاوبه‌شه، مۆدێرنه كۆمه‌ڵگه به رێگه‌یه‌كی جیاواز به‌ڕێوه ده‌بات، مۆدێردنه پێی وایه مرۆڤ ته‌نیا ماده‌یه، جیا نابێته‌وه له به‌ها، به‌ڵكو پێویسته له چوارچێوه‌یه‌كی رشته‌به‌ندی به‌هاكان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری به‌ده‌ست بهێنێت به گوێره‌ی پێویست، دوور له زیادبوونی سامان و تاڵانكردنی سروشت و قۆستنه‌وه‌ی مرۆڤ، به‌ڵكو له رێگه‌ی ته‌به‌نی كردنی به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان كه تهنبهنیكردنی دادگه‌ری و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزوبه‌زه‌یی و هاوسه‌نگی را‌گرتن (له‌گه‌ڵ خود و له‌گه‌ڵ شروش) له‌وه‌ش خێری خۆمان و هه‌موو مرۆڤایه‌تی تێدایه.
والله أعلم.