هەنووكە

جەنگی موھاکس

خوێندمەوە گومانمبرد خەیاڵ بێت بەڵام توشی شۆکبوم کاتێک لەسەرچاوە ئەوروپیەکانەوە دڵنیابومەوە کە ڕوداوێکی مەشھورە و مەلیکی مەجەڕ تێیدا کوژراوە، لەگەڵ ھەزاران لە خانەدانەکانیان،

جەنگێک کەشایستەی خوێندن و یادکردنەوەیە،
جەنگێک کە تێمان ئەگەیەنێ بۆچی ھەوڵی شێواندنی مێژوو و ڕەمزەکانمان ئەدرێت و نەوەکانمان دائەبڕن لەو مێژووە،

نوێنەری سوڵتان سولەیمانی قانونی دەڕوات بۆ وەرگرتنی جزیە “باج” لە مەلیکی مەجەڕ کە گەورەی ئەوروپای ئەوکاتەبوو “فیلاد یسلافی دووەم” کە مەجەڕ قەڵای خاچپەرستان بوو، مەلیکی مەجەڕ نوێنەرەکەی سولتانی سەربڕی بەڕێنوێنی پاپای ڤاتیکان کەپێشتر کەنیسە و ئوروپا خۆیان ئامادەکردبوو بۆ ئەوکارە،
.
سوڵتان سوپایەکی ئامادەکرد کە لە ١٠٠،ھەزار جەنگاوەر و ٣٥٠تۆپ ھاوێژ و ٨٠٠کەشتی،

ئەوروپاش ھەمووی ھێزی کۆکردەوە کەلەھاوپەیمانی ٢٢دەوڵەتدا کۆبویەوە کە ھەموو کیشوەری ئەوروپابوو جگە لەھەندێ ویلایەتی فەڕەنسا و پورتوغال نەبێ و ٢٠٠ھەزار سوارە و ٣٥ھەزار پۆشراوی تەواو بە ئاسن،
.
.بە دووری ١٠٠٠کیلۆمەتر سوڵتان و سوپاکەی ڕۆشتن لە “موھاکس” ڕاوەستا لەباشوری مەجەڕ لە ڕۆژھەڵاتی ڕۆمانیا،
.
کێشەی یەکەمیان ئەو ژمارە زۆرەی جەنگاوەرانی ڕومان بوو کە ھەموو لاشەیان پۆشرابوو بەئاسن و کوشتنیان زۆر سەختبوو
سوڵتان و سوپاکەی نوێژی بەیانیانکرد و بەرامبەر سوپاکەی، وەستا کە ڕووە و سوپای ئەوروپیەکان وەستابوون و تا چاو بڕکات جەنگاوەر دیار بوو و وتاری بۆدان ھەتاوەکو سوپای مسوڵمانان گریان و ڕووە و جەنگێکی یەکلاکەرەوە ئامادەیکردن،

نەخشەی سەربازیەکەی سولەیمانی قانونی بەم جۆرەبوو:

سوپاکەی کرد بە سێ ڕیز بەدرێژایی ١٠کیلۆمەتر ھێزی ئینکیشاری لەپێشەوە دانا کە ھێزی نوخبەی ھەڵبژێردراوبوون ، ڕیزی دووم خۆبەخش و چەکدارە ئاساییەکان و ڕیزی کۆتاییش تۆپھاوێژەکان بوون،
مەجەڕ ھێرشیان کرد پاش نوێژی عەسر و سوڵتان فەرمانی کرد بەڕیزی یەکەم کە خۆڕەگربن و بجەنگن پاشان ھەڵبێن بۆ دوای دواوە،
فەرمانیکرد بە ڕیزی دووەم ڕێگە بکەنەوەوە ھەڵبێن بۆ تەنیشتەکان نەک دوواوە،
.ھێزی پالەوانی ئینکیشاری خۆیان ڕاگرت و توانیان ھێزی پیادەی سوپای بەرامبەر لەدوو ھێرشیاندا تێکبشکێنن ھەزارانیان لێبکوژن،
سوپای بەرامبەر ناچار بوو “ھێزی لێدەر” بخاتە ناو جەنگەکە کە تەواوی لاشەیان بە ئاسن پۆشرابوو، ساتی ھەڵھاتن ھات و ھێزی ئینکیشاری کسانەوە بۆ دواوە و و ھێزەکانیدیکەش بەرەو تەنیشت ڕایانکرد،

سنگ و دڵی سوپای سوڵتان چۆڵ بوو بۆ ھێرشی ئەوروپیەکان بەیەکجار زیاتر لە ١٠٠ھەزار جەنگاوەری ئەوروپی ڕووی کردە ناوەڕاستی سوپای عوسمانی ، بەمەش سوپای ئەوروپا و لولەی تۆپ ھاوێژەکان ڕووبەڕووی یەکتر وەستان کە ئاگری تۆپھەوێژەکان دەستی پێکرد لەھەموولایەکەوە تۆپی گەرم ئەباری بەسەر سوپاکەد و یەک سوپای گەورە بەخۆیان زرێپۆشەکانیانەوە توانەوە و بون بەبەشێ لەمێژوو،

بەشی دواوەی سوپاکە، ھەوڵی ھەڵھاتنیاندا لە ڕوباری “تەوڵە” زۆربەیان خنکان و زۆرێکیشیان بوون بەژێر پێی خۆیانەوە و ھێزە تایبەتەکەیان توایەوە لەگەڵ توانەوەی ئاسنی زرێپۆشەکانی لاشەیان، ئەو جەنگەی کە دیلی تێدانەبوو جگە لە ٢٥ھەزار بریندار،

جەنگ کۆتایی ھات بە کوژرانی مەلیکی مەجەڕ و ھەر حەوت ئەسقوفەکەی کە نوێنەرایەتی مەسیحیەتیان دەکرد و نوێنەری پابای ڤاتیکان

ئەم جەنگە یەکێ لەسەرسوڕھێنەرترین جەنگەکانی مێژووە لەڕووی کەمی کاتی یەکلایی کردنەوەی،

ئێمە ھەمیشە ئاوا ژێردەستە و بێدەسەلات نەبووین کە نەخۆشێک بتوانێت ڕاستەوخۆ ڤیدیۆی کوشتنی مسوڵمانان بڵاو بکاتەوە لەکاتی نوێژکردنیاندا و وەڵامەکەی تەنھا گۆڕینی وێنەی پڕۆفایلەکانمان بێت بە فەیسبوکی جولەکە !!!

ئەوانیە کورسی حوکمی مسوڵمانانیان گرتووە بێدەنگ و کەڕ و کوێر و ڵاڵن لەئاست ئەوتاوانەو بەڵکو خۆیان ڕۆژانە خراپتر لەو تاوانە بەرامبەر بە مسوڵمانان ئەنجام دەدەن،

بڵاوی بکەنەوە بۆیەوەی بزانن ڕقی ڕەشیان لە ئیسلام و مسوڵمانان و عوسمانیەکان لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە و چ تاڵاوێکی شکستیان چەشتووە.

لێکۆلەری مێژوویی د.علی الصلابي
وەرگێڕانی:  یحیی نەوزەر جاف

يحي نەوزەر جاف

Leave a Reply