
سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، وەکو پێشتر ڕایگەیاندبوو، تاقیکردنەوەی وەكرتن و چاوپێكەوتنی بۆ پۆلێکی نوێی لە پڕۆگرامی پسپۆڕیی لە هزری ئیسلامی‌دا بە ئەنجام گەیاند.
بەرواری ١٨.٧.٢٠٢٤ سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکری تاقیکردنەوەی بۆ پۆلێکی موێ لە فێرخوازانی نوێ بۆ ڕاوندی سێیەمی پڕۆگرامی پسپۆڕی لە هزری ئیسلامی‌دا لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە بە ئەنجام گەیاند و پۆڵێکی نوێی لە فێرخوازان وەرگیران.
شایەنی باسە ئەمە ڕاوەندی سێیەمی پڕۆگرامی پسۆڕییە لە هزری ئیسلامی‌دا، كه پڕۆگرامێكی تۆكمه و پڕزانیارییه.
پڕۆگرامه‌كه دوو کۆرس دەخایەنێت؛
هەر کۆرسێک (96) کاژێرە، كە چەندین وانه‌ی به شێوازێكی هاوچه‌رخ و له‌سه‌ر ئاستی پڕۆگرامی زانكۆیی، له‌لایه‌ن مامۆستایانی پسپۆڕ و به ئه‌زموونی زانكۆییه‌وه ده‌وترێنه‌وه.
ئه‌م پڕۆگرامه ناوازه‌یه‌وه هه‌وڵی پێگەیاندنی گەنجان لە ڕووی هزرییەوە و پێگەیاندنی توێژەر لە بوارە هزرییەکاندا ده‌دات، هه‌روه‌ها هه‌نگاو ده‌نێت بۆ بەرجەستەکردنی بنەماکانی تەواوکاریی زانستەکان لە فێربوون و فێرکردن‌دا، ئه‌مه وێڕای دروستکردنی قەڵغانی هزری و مەعریفیی بۆ ڕەواندنەوەی گومانەکان و پەروەردەکردنی کەسانی ڕۆشنهزر و میانڕەو لە زانستە ئیسلامییەکاندا.