ئایا سزایه یان تاقیكردنه‌وه یاخود دیارده‌ی سروشتی(حیكمه‌تی خوایی و لێكدانه‌وه‌ی كاره‌ساته گه‌ردوونییه‌كان)
نووسینی: مه‌حمود ئه‌بو عادی
هه‌موو ئاریشه و گشت دیارده‌یه‌كی هه‌ڵاوێردی گه‌ردوونی، وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانێك، یان ڕوودانی زریانێك، یاخود بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار، زنجیره‌یه‌ك مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئاستی ئیمانیی ئایینی دێنێته ئارا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوانه په‌یوه‌نددار بن به كۆمه‌ڵێك جێكه‌وته، كه كاریگهریانههیه له‌سه‌ر بوونی مرۆڤ، به ژیان یان مردن یان نه‌هامه‌تی، به‌واتایه‌كی دیكه، كاتێ مرۆڤ له‌به‌رانبه‌ر كارێكی مه‌زن و ڕووداوێكی مه‌ترسیدار و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌دا ده‌تۆقێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ببینێت خوێن ده‌پڕژێت یان لاشه وردوخاش ئه‌بێت یاخود زۆرێك ده‌بنه قوربانی، ئا له‌و كاته‌دا پرسیاره‌كانی له‌باره‌ی بوونهوهدهوروژێت.
هه‌مان ئه‌و كاره‌سات و نههامهتیيه مرۆییانه‌یه له‌م دۆخه‌ی ئێستاماندا پرسیاره‌كانی ئێمه‌ی لێوه هه‌ڵده‌قوڵێ، له‌جۆری: بۆچی خوای گه‌وره له‌سوریا ده‌ستوه‌ردان ناكات بۆ ڕزگاركردنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان؟ یان له‌ئاستی ئه‌وه‌ی له‌غه‌زه به‌سه‌ر موسڵماناندا دێت، خوای گه‌وره‌یه له‌كوێیه، بۆ سه‌ریان ناخات؟ یان بۆچی بهرزكهرهوهكهی حه‌ره‌می مه‌ككه به‌ربوویه‌وه‌و نوێژخوێنانێكی بێتاوانی كوشت؟ هه‌ڵه‌یان چی بوو؟ ئایا ئه‌م ڤایرۆسه سزایه له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی ڕابردوومان؟ ئایا ژیان بۆ كه‌سه پاك و چاك و ساڵحه‌كانی نێو خه‌ڵك ئاسانتره؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه پێویستمان به لێككردنه‌وه و گفتۆگوكردنی سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی هه‌یه، ئه‌وانیش: یه‌كه‌میان، چه‌مكی تاقیكردنه‌وه‌و سزا، دووه‌میان، حیكمه‌تی خوایی له كاره‌سات و دیارده‌كان، سێیه‌میش، نموونه‌ی ڕاڤه‌یی ئیمانی بۆ گه‌ردوون، تا له‌كۆتاییدا بگه‌ینه هه‌ڵوێستێكی بڕوادارسهبارهت به كاره‌ساته گه‌ردوونییه‌كان.
زۆرێك له‌خه‌ڵكی پێیان وایه ڕووداوه باشه‌كان تووشی خه‌ڵكه باشه‌كان ده‌بێت (خێر دێته ڕێیان)، ڕووداوهخراپهكانیش تووشی خه‌ڵكه خراپه‌كان ده‌بێت، گه‌ردوون له‌م ژیانه‌دا كه‌سه باشه‌كان به سه‌ره‌نجامی باش خه‌ڵات ده‌كات، ستهمكارو گه‌نده‌ڵكارانیش به‌سه‌ره‌نجامی نه‌خوازراو سزا ده‌دات، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه پێی ده‌ڵێین سه‌رئه‌نجامی ئه‌خلاقیی ((Karma). ئا لێره‌دا كێشه‌ی یه‌كه‌م به‌دیارده‌كه‌وێت، چونكه چه‌مكی سه‌رئه‌نجامی ئه‌خلاقیی له‌ڕووی عه‌قیده‌ییه‌وه ڕه‌سه‌ن نییه، لهئایینهكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه هاتووه، چونكه ژیان به تێڕوانینی ئیسلامی پڕیه‌تی له‌و به‌ڵا و تاقیكردنه‌وانه‌ی كه باش و خراپه‌كان ده‌گرێته‌وه، له‌شێوازه‌كانی تاقیكردنه‌وه: (ولنبلونّكم بشيء من الخَوف والجوع ونقص من الأموال والأنفس والثمرات وبشّر الصابرين) (بێگومانبن تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه به به‌شێك له ترس و برسیه‌تی و كه‌مكردنه‌وه‌و له‌ناوچوونی ماڵ و دارایی دنیا و زیانی گیانیی‌و تیاچوونی به‌روو بوو و دهسكهوتهكانتان؛ ده‌سا تۆش مژده بده به‌وانه كهخۆڕاگرو به‌ئارامن) (سورة البقرة، آية: 155).
ته‌نانه‌ت قورئانی پیرۆز له‌باره‌ی ئه‌و بیروباوهڕهوههۆشداری داوه، ئه‌و تێڕوانینه له‌وه‌دایه كه مرۆڤ وا گومان ده‌بات ئه‌و به‌ڵا یان نیعهمهتانهی له‌دونیا ڕووده‌ده‌ن، گوزارشته له ڕه‌زامه‌ندی یان توڕه‌یی خوایی: (فَأَمَّا الْإِنسَانُ إِذَا مَا ابْتَلَاهُ رَبُّهُ فَأَكْرَمَهُ وَنَعَّمَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَكْرَمَنِ، وَأَمَّا إِذَا مَا ابْتَلَاهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزْقَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَهَانَنِ) ( به‌ڵام مرۆڤ كاتێ كه په‌روه‌ردگاری تاقی كرده‌وه، جا رێزی لێناونعیمهت و به‌هره‌ی به‌سه‌ردا ڕشت، ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارم رێزی لێناوم، به‌ڵام كاتێكیش تاقیكرده‌وه و رۆزی لێگرته‌وه، ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارم سووكایه‌تی پێكردوم!) (الفجر، آية: 15, 16).
به‌ڵام قورئانی پیرۆز ده‌ستبه‌جی له‌ئایه‌تی پاشی ئه‌وه‌دا هۆشداری ده‌دا كه: (كلا: نه‌خێر)، واته كاره‌كه به‌و شێوه‌یه نییه ئێوه بۆی چوون، ڕێزلێنانی دنیایی به‌ڵگه نییه له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی، به‌ڵاو موسیبهتیش مه‌رج نییه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر توڕه‌بوون، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ی قورئانی پیرۆزه: (أيحسبون أنّما نُمِدُّهم به من مال وبَنين (55) نُسارع له‌م في الخيرات بل لا يشعرون) (ئاخۆ ئه‌وان پێیان وایه كه به‌و ماڵ و منداڵه پێیان ده‌به‌خشین ده‌مانه‌وێ به‌په‌له له‌و نیعمه‌تانه به‌هره‌وه‌ریان بكه‌ین؟ نه‌خێر، ئه‌وانه تێناگه‌ن)( المؤمنون، آية 55, 56).
گرفتی باوه‌ڕبوون به سه‌ره‌نجامی ئه‌خلاقیی به‌شێوه ڕه‌هاكه‌ی ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤێك پاداشتی كاره چاكه‌كانی له دونیادا وه‌ربگرێت و، تێكڕای مرۆڤه‌كان سزای كاره خراپه‌كانی له‌دونیادا وه‌ربگرێت، ئیدی ئه‌مه هیچ به‌هایه‌ك بۆ ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌و سزادان ناهیڵێته‌وه، هیچ پێویست نییه، چونكه هه‌موو خه‌ڵكی به‌كردار سه‌ره‌نجامی كاره‌كانی خۆیان ده‌ست كه‌وت و ئه‌وی شایانی بوون له‌دونیادا به‌ده‌ستیان هێنا. هه‌روه‌ها ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه زۆر فریامان ناكه‌وێت كاتێك منداڵێكی بێ‌تاوان ده‌بینین به‌ده‌ست شێرپهنجهوهدهناڵێنێ، ئافره‌تێكی باش له‌ژیانیدا دووچاری چه‌ندین به‌ڵا و موسیبه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر موسیبه‌تێك یان كاره‌ساتێكی گه‌ردوونی یان تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك، گوزارشت بێت لهتوڕهبوونی خوایی، ئهوسالهڕاڤهی چه‌ندین كاروباردا ده‌كه‌وتینه ته‌نگه‌ژه‌وه:
كه‌واته كاره‌كه سه‌ره‌نجامێكی ئه‌خلاقی پوخت نه‌بوو، باشه ئه‌ی تێڕوانینی ئیسلامی چیمان پێده‌ڵێت؟
به‌ر له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره، پێویسته بزانین به ته‌نها یه‌ك ده‌ق یان یه‌ك ئایه‌ت یاخود تاكه فه‌رمووده‌یه‌ك ناتونین له ئایین تێبگه‌ین، به‌ڵكو به كۆی ده‌قه‌كانی و، به ئوصول و مهقهصاد و ڕۆحی لێی تێده‌گه‌ین، چونكه هه‌ندێك به‌ڵگه له به‌ڵگه‌ی تر به‌هێزترن، هه‌ندێكیان ده‌لاله‌ت و ئاماژهكهیانڕوونتره له هی دیكه، له‌مباره‌یه‌وه ئیمامی شاتبیی له‌كتێبی (الموافقات)دا ده‌ڵێت: “به‌ڵگه‌هێنانه‌وه به ئایه‌ته‌كان به ته‌نها و، به فه‌رمووده‌ش به ته‌نها گرفت دروست ده‌كات“(1)، به‌ڵگه شه‌رعییه‌كان لهدهلالهتدا –پاش دروستیی سه‌نه‌ده‌كانیان- ڕاده‌وه‌ستێت له‌سه‌ر: “گواستنه‌وه‌ی زمان و، رای نه‌حوی و، نه‌بوونی هاوبه‌شی و، نه‌بوونی مه‌جاز و، گواستنه‌وه‌ی شه‌رعی یان ئاسایی و، له‌خۆگرتن و، تایبه‌تكردنی گشتگر و، سنورداركردنی ڕه‌ها و، نه‌بوونی هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه(ناسخ) و، پێش و پاش كه‌وتن و، ڕێگری عه‌قڵی” (2)، مه‌به‌ستی شاتبی لێره‌دا ئه‌وه‌یه، هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی پێویستی به‌وه‌یه له ئاماژه‌و ده‌لاله‌ته‌كه‌ی ورد بینه‌وه، لهڕێیچهند ئیعتیبارێكهوه، تا ده‌لاله‌ته‌كه‌ی تێبگه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قێك نه‌بێت كۆت و به‌ندی له‌سه‌ر بێت یان تایبه‌ت بێت به‌ڕووداوێك یان پێڕێك یان سهردهمێكیاخود له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه نه‌سخ كرابێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه ئوصوڵییهكان و هاوه‌ڵانی قوتابخانه‌ی مه‌قاصیدی، له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه شاتبی، پێیان وایه كه شه‌ریعه‌ت له هه‌مووه‌كییه‌كان (كلیات) و به‌شه‌كییه‌كان (جزئیات) پێكهاتووه، پێویسته به‌شه‌كییه‌كان له‌گه‌ڵ ههمووهكیهكان تێكنه‌گیرێن، یان نه‌بێته هۆی پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی.
له‌نموونه كردارییه‌كانی بیرۆكه‌ی ههمووهكیهكان و چۆن ته‌حه‌كومی به‌شه‌كییه‌كان ده‌كات و ڕێكی ده‌خات، ئه‌وه‌ی ئیبن قیم له‌كتێبه‌كه‌یدا (إعلام المُوقِّعين) باسی كردووه، كاتێك ده‌ڵێت: “فإنّ الشريعة عَدل كُلّها، ورحمة كُلّها، ومصالح كُلّها، وحِكمة كُلّها. فكلُّ مسألة خرجت عن العدل إلى الجور، وعن الرحمة إلى ضدّها، وعن المصلحة إلى المفسدة، وعن الحكمة إلى العبث، فليسَت من الشريعة، وإن أُدخِلَت فيها بالتأويل“(3).
واته: شه‌ریعه‌ت هه‌مووی دادپه‌روه‌رییه، هه‌مووی ڕه‌حمه‌ته، هه‌مووی به‌رژه‌وه‌ندییه، هه‌مووی دانایی و حیكمه‌ته. هه‌ر بابه‌تێك له دادپه‌روه‌ری ده‌رچوو به‌ره‌و سته‌مكاری، له ڕه‌حمه‌ته‌وه به‌ره‌و دژه‌كه‌ی، لهبهرژهوهندییهوه به‌ره‌و خراپه‌كاری، لهحیكمهتهوه ڕووه‌و بێ هوده‌یی، ئه‌وا له‌شه‌ریعه‌ت نییه، ئه‌گه‌ریش به ته‌ئویل بخرێته‌وه ناویه‌وه.
ئێستا ده‌توانین له سێ ئاستدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه:
له‌و وته پڕ مانایانه‌ی، كه گوزارشتێكی پوخت له‌م بابه‌ته ده‌كات، حیكمه‌تێكه ئیبن عهتتائوڵڵای سكهندهری لهحیكمهتهكانیدا باسی ده‌كات، كاتێ ده‌ڵێت: “ إذا أردتَ أن تعرِف عند الله مقامَك، فانظر فيما أقامَك” (4)، واته: (ئه‌گه‌ر ویستت پێگه‌ی خۆت لای خوای گه‌وره بزانیت، سه‌یر بكه بزانه له‌كوێی داناویت)، به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت شوێن و پێگه‌ی خۆت لای خوای گه‌وره بزانیت، ئه‌وا سه‌یری ئه‌و كارانه بكه كه له‌ژیانتدا ئه‌نجامیان ده‌ده‌یت، ئه‌گه‌ر كاری چاكت ئه‌نجام ده‌دا و، به‌ده‌م پێویستییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه ده‌چوویت و، ڕاستگۆ بوویت له داواكاریتدا و، سته‌مت له‌كه‌س نه‌ده‌كرد و، گوفتار و ڕه‌فتارت چاك بوو، ئه‌وا شوێن و پێگه‌ت لای خوای گه‌وره چاكه، ئه‌گه‌ر له‌ژیانتدا خه‌ریكی قسه‌ی پاشه‌ملێ و درۆ و خه‌ڵه‌تاندن و فریودان و سه‌رپێچی و سته‌مكردن له خه‌ڵك بوویت، ئه‌وا شوێن و پێگه‌ت لای خوای گه‌وره خراپه، كه‌واته با ڕه‌فتارت چاك بێت. پێگه‌ی هه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌یه كه ده‌یكات، نه‌ك ئه‌وه‌ی تووشی ده‌بێت، بنه‌ڕه‌تی ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ره، ده‌فه‌رمووێت: “ إنّ الله يُعطي الدّنيا مَن يُحبّ ومَن لا يُحبّ، ولا يُعطي الإيمان إلا مَن يُحبّ“(5)، واته: (خوای گه‌وره دونیا ده‌به‌خشێته ئه‌وانه‌ی خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانه‌شی خۆشی ناوێن، به‌ڵام ئیمان ته‌نها به‌وانه ده‌به‌خشێت كه خۆشی ده‌وێن). ئه‌وه‌ی له‌م تێڕوانینه‌دا جوانه ئه‌وه‌یه، پێگه‌ی مرۆڤ لای په‌روه‌ردگاری ده‌كاته به‌رپرسیارێتییه‌كی تاك و كه‌سیی، هه‌ركه‌س به‌ره‌و چاكه هه‌وڵ بدات و به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌سه‌ر كاری چاكه، ئه‌وا گوزارشته له‌سه‌ر پشتیوانیی خوای گه‌وره بۆی و ڕازیبوونی لێی، پێچه‌وانه‌كه‌شی بهپیچهوانهوهیه.
* سته‌می كۆمه‌ڵگه‌یی و هه‌ڵه مرۆییه‌كان:
چاره‌نووسی سته‌مكاران به‌گوێره‌ی قورئانی پیرۆز یه‌كێك له‌م دوو ڕووه‌یه، له سوره‌تی مه‌ریه‌مدا خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌فه‌رموێت: “قلّ مَن كان في الضلالةِ فليمدد له الرحمنُ مدًّا حتّى إذا رَأوا ما يُوعدون إمّا العذاب وإمّا الساعة فسيعلمون) (بڵێ: كه‌سێك كه‌له گومڕاییدا بژی با خوای به‌خشنده ته‌مه‌نی درێژ و ماڵ و سامانی پێببه‌خشێ تا ئه‌وكاته ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌بینن به‌ڵێنیان پێیدراوه،ئه‌وسا یان هه‌رله دونیادا سزا و ئازار ده‌بینن،یان قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێ و به تۆڵه‌ی خۆیاندهگهن، جا ئه‌وكاته ئه‌زانن“ (مريم، آية: 75)،
واته: ئه‌و بژاردانه‌ی بۆ سته‌مكاران و گه‌نده‌ڵكاران ڕووده‌دات، یان ئه‌وه‌تا ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی به‌په‌له ده‌بێت له دونیادا، یاخود ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی دواخراو ده‌بێت و ده‌كه‌وێته ڕۆژی قیامه‌ته‌وه.
بنه‌ڕه‌تی دادپه‌روه‌ری له‌مه‌دایه، چونكه له‌ته‌واوه‌تی ئازادی مرۆڤه، كه توانای سه‌رپێچیكردن و هه‌ڵه و خراپه‌كاری هه‌بێت، له‌وانه‌یه ته‌وبه بكات و هه‌ڵه‌كانی ڕاست بكاته‌وه، له‌وانه‌شه ته‌وبه نه‌كات و لێپێچینه‌وه‌كه‌ی بكه‌وێته ڕۆژی قیامه‌ت. مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئێمه له‌پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ری ئازیزه‌وه، نازانین كامه ڕووداو مه‌به‌ست لێی سزا بووه بۆ خاوه‌نه‌كانی و،كامه‌شیان بۆ ڕۆژی قیامه‌ت دواخراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ئه‌وه‌یه، سته‌مكاران له‌كۆتاییدا سزای خۆیان هه‌ر وه‌رده‌گرن.
ڕووداوه گه‌ردوونییه‌كان زۆر حیكمه‌تی خواییان له خۆگرتووه، كه سه‌خته به‌گوێره‌ی ڕووكارهكانیان ڕاڤه‌یان بكرێت، له ڕووداوی ئیفكدا، كه له‌سه‌ره‌تاوه مرۆڤ له‌كاتی خوێندنه‌وه‌یدا واده‌زانێت ئه‌وه موسیبه‌ته و خراپه‌یه‌كه له‌وه گه‌وره‌تر نییه، قورئان دێت و ده‌فه‌رمووێت: “إنَّ الَّذِينَ جَاءُوا بِالْإِفْكِ عُصْبَةٌ مِّنكُمْ ۚ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَّكُم ۖ بَلْ هُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ) (ئه‌وانه‌ی ئه‌و درۆوبوختانه گه‌وره‌یان هه‌ڵبه‌ست، كۆمه‌ڵێك بوون له خۆتان، وا مه‌زانن ئه‌و رووداوه بۆ ئێوه شه‌رو خراپه،به‌ڵكو چاك و خێره بۆتان“( النور، آية: 11).
مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ڕووداوه گه‌ردوونییه‌كان ته‌نها به‌و شێوه‌یه نابێت كه ئێمه لێی تێده‌گه‌ین، ئه‌وه‌ی وا دیاره كه خێره له‌وانه‌یه خراپه‌ی تێدا بێت، ئه‌وه‌ی وادیاره خراپه‌یه له‌وانه‌یه خێری له خۆ گرتبێت، له‌به‌ر ئه‌وه به‌خشش و نیعمه‌ته‌كان له‌وانه‌یه له زۆر كاتدا شێوه‌یه‌ك بێت له شێوه‌كانی تاقیكردنه‌وه، هه‌ندێ به‌خشین خراپه‌بێ، چونكه پشتیوانیت ده‌كات بۆ گه‌نده‌ڵی.
به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ڕووداوه گه‌ردوونییه‌كان، پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌چه‌ندین شوێنی ژیانیدا مكوڕ بووه له‌سه‌ر لێكجوداكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه كه‌سی و ئارهزووییهكان له‌گه‌ڵ ڕووداوه گه‌ردوونییه‌كاندا، هه‌ر بۆیه له‌ڕووداوی خۆرگیراندا كه پاش مردنی ئیبراهیمی كوڕی پێغه‌مبه‌ر ڕوویدا، خه‌ڵكی ده‌یانگوت ئه‌وه بۆ مردنی ئیبراهیم خۆر گیراوه، به‌ڵام ده‌ستبه‌جی پێغه‌مبه‌ر بۆچوونه‌كه‌ی بۆ ڕاست كردنهوهوپێی ڕاگه‌یاندن كه: “لا، لم تنكسف لأجل إبراهيم، إنَّ الشمس والقمر آيتان من آيات الله، لا تنكسفان لموت أحد من الناس ولا لحياته “(6): (نه‌خێر، بۆ ئیبراهیم خۆر نه‌گیرا، خۆر و مانگ دوو نیشانه‌ن له نیشانه‌كانی خوای گه‌وره، بۆ مردن یان ژیانی هیچ كه‌س ناگیرێن).
له‌ڕاستیدا قورئان و سوننه‌ت پڕن له‌و ده‌قانه‌ی كه باسی هه‌ڵس و كه‌وتی خه‌ڵكی و ڕه‌وشت و ڕه‌فتاری خراپیان ده‌كات، كه تووشی سه‌ره‌نجامی خراپ و نه‌خۆشی و په‌تا و ڕقلێبوونه‌وه‌یان ده‌كات، هیچ باوه‌ڕدارێك نكوڵی له‌مه ناكات. به‌ڵام هه‌ڵه جه‌وهه‌ریه‌كه لێره‌دا بریتییه له‌وه‌ی مرۆڤێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات، كه مه‌به‌ستی خوای گه‌وره له كاره‌ساتێكی گه‌ردوونی یان په‌تایه‌ك، بریتییه له سزایه‌كی شایسته بۆ خه‌ڵك له‌به‌ر خراپه‌كارییان، چونكه ئه‌م دیاریكردن و تایبه‌تكردنه جۆرێكه له بوێری له‌سه‌ر زاتی خوایی، كه مرۆڤێك خۆی له پێگه‌ی خوایه‌تی داده‌نێت و، تێگه‌یشتن و زانیاریی خۆی به هاوتای زانستی خوایی داده‌نێت، ئنجا له‌لای خۆیه‌وه مه‌به‌ست و ویسته‌كانی خوای گه‌وره له كرداره‌كانی به‌شێوه‌ی تایبه‌ت كردن دیاری ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه قورئان له‌باره‌یه‌وه هۆشداری داوه: “وما يعلم جنودَ ربّك إلّا هو) (جگه له‌خوا خۆیكهسی تر به ژماره‌ی له‌شكرو سوپای په‌روه‌ردگار نازانێ” (المدّثر، آية: 31)، واته هیچ كه‌س ناتوانێت هیچ كارێك له‌كاروباره‌كان سه‌ربای خوای گه‌وره‌یه‌و سزایه و كامه‌شیان سه‌ربازی خوای گه‌وره نییه.
له‌كۆتاییدا، ئه‌گه‌ر كۆی ده‌قه‌كان هه‌میشه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تێڕوانین و بیروبۆچوونه بن كه لای خه‌ڵك هه‌یه سه‌باره‌ت به سهرهنجامیئهخلاقی، بۆچی زۆر كه‌س له موسڵمانان و جگه له‌وانیش باوه‌ڕیان به سهرهنجامیئهخلاقی هه‌یه؟
له ساڵی 1980دا زانای ده‌روونناس مهلڤین جای لێرنه‌ر كتێبی (باوه‌ڕبوون به‌جیهانێكی دادپه‌روه‌ر- The belief in a Just World)ی بڵاو كرده‌وه، تێیدا باسی بیروبۆچوونێكی بۆماوه‌یی ڕۆشنبیری و ئایینه‌كان ده‌كات، كه هێشتا لای زۆرێك له‌گه‌لان له ئارادایه و باوه‌ڕیان به سه‌ره‌نجامی باش هه‌یه، كه تووشی كه‌سه باشه‌كان ده‌بێت، سه‌ره‌نجامی خراپیش تووشی كه‌سانی شه‌ڕانگێزو خراپ ده‌بێت. له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ ڕاڤه‌ی ئه‌مه، لێرنه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت، كه‌خه‌ڵكی وایان پێباشه ببینن كاروباره‌كان و جیهان به‌و شێوازه به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌مه‌به‌ستی سوككردنی ئه‌و ناڕه‌حه‌تی و فشاره ده‌روونییه‌ی كه‌وتۆته سه‌ریان،له‌كاتی بینینی ئه‌و به‌ڵا و سته‌مانه‌ی له‌ده‌وروبه‌ریان ڕووده‌ده‌ن، جا كاتێ باوه‌ڕیان به‌م تێڕوانینه هه‌بێت،وای لێدێت هه‌ر مرۆڤێك شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌سه‌ری دێت، به‌و جۆره‌ش به‌رپرسیارێتی سه‌ر شانی من نییهیارمهتی بده‌م یان به‌رگری لێ بكه‌م.(7)
لێرنه‌ر له تویژینهوهكانیدا سه‌باره‌ت به‌و تێڕوانینه، گه‌یشته بیرۆكه‌ی سه‌رزه‌نشتكردنی قوربانی (Victim blaming)، ئه‌وه‌ی (رینییه جیرار) له كتێبی (توندوتیژی و موقه‌دس)دا راڤه‌ی كردووه‌و ده‌ڵێت: “پێمانخۆشه به‌وجۆره بیر له قوربانی بكه‌ینه‌وه، به‌و جۆره‌ی كه‌شایانی ئه‌وه‌یه كه به‌سه‌ری هاتووه، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌و هیچ گوناهێكی نه‌كردووه جیاواز له‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین، ئه‌مه‌ش لهناخهوهناڕهحهتمان ده‌كات، بۆیه به‌دوای خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت تێیدا ده‌گه‌ڕێین، خۆمان لێی جیا ده‌كه‌ینه‌وه‌و، به‌ڵاو موسیبهتهكهشی ده‌كه‌ینه شتێكی ڕه‌وا”(8).
وا بێنه به‌رچاوت، تۆ ئێستا له ساڵی 1000ی پێش زایندا ده‌ژیت، شه‌وێكی سارد له بیابانێكدا ڕێگا ده‌بڕیت، ویستت شوێنێكی حه‌وانه‌وه‌ی گه‌رم یان ئاگرێك بدۆزیته‌وه تا لهنزیكییهوه بخه‌ویت، به‌ڵام هیچت نه‌دۆزیه‌وه، له‌كاتی گه‌ڕانتدا گوێت له‌ده‌نگی ههژانێكبوو له‌ناخی پارچه زه‌وییه‌كدا، هه‌ڵی دهكۆڵیت، به‌ڵام به‌داخه‌وه شله‌یه‌كی ڕه‌شی بۆن ناخۆشت ده‌بینی، كه بۆ هیچ شتێ سوودی نییه، نه‌فره‌ت له‌خۆت ده‌كه‌یت، چونكه كات و كۆششت له دۆزینه‌وه‌ی شتێكی بێ به‌ها به‌فیڕۆ دا، ئه‌م شله‌یه چ به‌هایه‌كی هه‌یه و، له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ هه‌یه، ئای چ بێ هودهییهكه.
به‌ڵام مرۆڤایه‌تی پاشی 3000 ساڵ بۆچوونێكی تریان له‌وباره‌یه‌وه ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌پێشتردا بێهووده بوو،ئێستا بووه‌ته زێڕی ڕه‌ش، به‌های ڕه‌مزی و ماددی خۆی هه‌یه، توانای گه‌رمكردنه‌وه‌ی ته‌واوی بیابانهكانیلهشهودا هه‌یه. به‌ڵام تۆ له‌و چركه ساته‌دا، له‌بوونی سنووردارت له‌و زه‌مه‌نه‌دا، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی پێی گه‌یشتوویت تێده‌گه‌یت، ته‌نها به‌رپێی خۆت ده‌بینیت، نا‌توانیت تێبگه‌یت، كه كاروباره‌كان ڕه‌هه‌ندی دیكه‌یان هه‌یه، كه له‌و چركه‌ساته‌دا ده‌رناكه‌وێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ك بێهووده دیاره، سبه‌ینێ ده‌بێته زێڕ.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه مرۆڤ هێنده بوێری هه‌یه، كه بتوانێت حوكم به‌سه‌ر زۆر شت‌دا بدات، سه‌ره‌ڕای ئهوهیتوانای تێگه‌یشتنی سنوورداره، ئه‌مه ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به ڕه‌فتاری میللی و كاری ڕۆژانه‌وه، به‌ڵكو زۆرجار له دۆزینه‌وه زانستیهكانیشدا ئه‌مه ڕووده‌دات، ئه‌وه‌تا له ساڵی 1972دا زانایان ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه، كه بهشێكیزۆر له ترشه‌ڵۆكی ناوكی له‌چه‌ند به‌شێك پێكهاتوون، كه هیچ به‌هایه‌كی كردارییان نییه، هیچ ئه‌ركێكیان نییه، ته‌نها چه‌ند پارچه‌یه‌كی بێكهڵك یان خاشاك و زیادهنلهگهڵ په‌ره‌سه‌ندن په‌یدا بوون، ناویان لێنا (Junk DNA)، واته پارچه‌ی بێكهڵك.
به‌ڵام زنجیره توێژینه‌وه‌یه‌كی دواتر، كه تا ڕاده‌یه‌ك دواكه‌وت، تا ساڵی 2012، ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌و بهشهڕۆڵێكی زۆر گرنگی ده‌بینێت له شێوازی له‌به‌رگرتنه‌وه‌و بهجفرهكردن و ڕێكخستنیدا، تا ئه‌وه‌ی له‌پێشدا به‌پارچه‌ی بێكهڵك ناوزه‌د كرابوو دواتر به‌هاكه‌ی ده‌ربكه‌وێت.
له‌مه‌دا ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و زانایه بیت، كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ئه‌نجام ده‌دات و، به‌گوێره‌ی توێژینهوهكانت هه‌ڵوێستێكی عهقیدهیت وه‌رگرت، به‌وه‌ی جه‌سته‌مان و گه‌ردوونیش پڕه له پارچه‌ی بێكهڵك و شتی هه‌بووی بێسوود و، بۆ نموونه له‌ساڵی 2000 دا مردیت، واته پێش دۆزینه‌وه‌ی گرنگی و مه‌به‌ستی ئه‌و شتانه، ئه‌وا تۆ بهڕقلێبوون و باوه‌ڕداربوون به بێهووده‌یی بوون مردوویت. چونكه ژیان چیرۆكێكه مرۆڤ له‌ڕووی كاته‌وه ته‌نها به‌شێكی زۆر بچووكی لێ ده‌بینێت.
یه‌كێك له وێنه كاریكاتێرییه سه‌رنجڕاكێشه‌كان هه‌ستابوو به ڕووتكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناته‌واویه‌ی تێگه‌یشتنی مرۆيى له‌به‌رانبه‌ر بوێريهكهی له‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌كان به بێهوده‌یی ناوزه‌د بكات، له‌و كاریكاتێره‌دا وێنه‌ی پارچه‌ی بێكه‌ڵكی ترشی ناوه‌كی (Junk DNA) كێشراوه، كه له‌سه‌ر زبڵداندا فڕێدراوه، به‌ڕووی مرۆڤدا هاوار ده‌كات: ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نا‌توانیت له‌ئه‌رك (گرنگی)ی ئێمه تێبگه‌یت، ئه‌مه سه‌رپشكت ناكاتناومان بنێیت (پارچه‌ی بێسوود).
مه‌به‌ست له‌خستنه‌ڕووی ئه‌م نموونانه جه‌خت كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر یه‌ك خاڵ، ئێمه زۆربه‌ی جاره‌كان ناتوانین تێبگه‌ین، چونكه تێگه‌یشتنمان سنوورداره به چوارچێوه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه سه‌ره‌تاییانه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه، ده‌ووره دراوین به‌و مه‌عریفه زانستیانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌ماندا له‌لامان كه‌ڵه‌كه بووه، له‌خۆبایبوون و خۆبهگهورهگرتنه ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه تێگه‌یشتووین، چونكه پسپۆرییه مرۆییهكهمانزۆركات نه‌زانیی خۆمانی بۆ ده‌رخستووین، هه‌موو شۆڕشێكی زانستی، به‌پێی پێناسه‌ی تۆماس كون (9) گوزارشته له داماڵڕانێكی چهمكیمان بۆ گه‌ردوون،وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی گه‌ردوونه‌وه ده‌مانزانی و ئه‌وه‌شی له‌مه‌ودوا له ڕازاوه‌ییه تازه‌كه‌یدا ده‌یزانین.
له‌وانه‌یه خوێنه‌ر باوه‌ڕی وا نه‌بێت كه ئه‌م ڕووداوانهكاتین، له‌كاتێكدا ئه‌م بابه‌ته زۆر دووباره ده‌بێته‌وه، لهوزانایانهوه كه له‌بواری زانستیدا ده‌نووسن. ئه‌وه‌تا زانای ههڵكۆڵینهكان جه‌ی گوڵد (Jay Gould) ساڵی 1980 هه‌ستا به‌نووسینی كتێبی (The Panda’s Thumb) تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پاندا په‌نجه‌ی زیاده‌ی هه‌یه كه هیچ سوودێكی نییه. به‌ڵام ئه‌م تێڕوانینه له ساڵی 1999دا به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه بوویه‌وه، كاتێ باسێكی ئه‌كادیمی توندوتۆڵ له گۆڤاری (Nature) بڵاوكرایه‌وه، كه تیمێكی توێژینه‌وه‌ی ژاپۆنی ئه‌نجامیان دابوو، به به‌كارهێنانی وێنه‌ی توێكاری،ده‌ركه‌وت په‌نجه‌كانی پاندا، كه‌پێشتر پێیان وابوو زیاده و بێكه‌ڵكن، ڕۆلێكی گرنگیان هه‌یه، هاوكاریه‌تی بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی.
وادیاره ئێمه هه‌رچه‌ند تێبگه‌ین، هێشتا به سه‌رده‌م و كه‌ره‌سته‌و تێگه‌یشتنمانه‌وه به‌سنوورداری ده‌مێنینه‌وه، ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ش ئاماژه‌ی به‌مه ده‌كات: (وما أوتيتم من العلم إلّا قليلا: ئێوه كه‌م زانیاریتان پێدراوه) (الإسرا‌ء، آية: 85).
بۆ به‌ڵگه‌هێنانه‌وه بۆ ئه‌م سنووردارییه‌ی تێگه‌یشتن، پێشنیار ده‌كه‌م له‌دوو بواری زانستیدا به‌وردی بخوێنینه‌وه، ئه‌وانیش: بیرۆدۆزهی پشێوی(نظریة الفوضی –Chaos Theory) و، زانستی سیسته‌مه‌كان (علوم الانظمة – Systems Sciences)، چونكه ئه‌و دوو زانسته وامان لێده‌كه‌ن نزیكتر بین له تێگه‌یشتنی ڕاده‌ی ئاڵۆزی گه‌ردوونی و ڕاده‌ی به‌یه‌كداچوونی ڕووداوه‌كان و ئه‌سته‌مبوونی پوختكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان له لێكدانهوهسهرهتاییهكاندا، چونكه كارتێكه‌ره‌كان و كارتێكراوهكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوی ئاڵۆز به‌یه‌كدا ده‌چن (10).
به‌و واتایه‌ی كه یه‌ك رووداو له گه‌ردووندا، هه‌رچه‌نده ساده ده‌ركه‌وێت، پێكهاته‌ی سیسته‌می گه‌ردوونی دووباره ده‌كاته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مووه‌كی كاریگه‌ری له‌سه‌ری دروست ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه، كه بیهێنیه به‌رچاوت، خاڵێك، سه‌دان هه‌زار ده‌زووی لاستیكی لێ ده‌رده‌چێت، ئه‌و دهزووانهش به‌ملیۆنه‌ها خاڵه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه به سه‌دان هه‌زار ده‌زووه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، پاشان تۆ هه‌ڵده‌ستیت به جووڵاندنی خاڵی یه‌كه‌م، به‌دووری یه‌ك سه‌نتیمه‌تر، بیربكه‌ره‌وه چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی تۆڕه‌كه درووست ده‌كات و بهڕووكارێكی نوێ ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌مجۆره، كاتێ یه‌ك مرۆڤ ده‌مرێت، سه‌رله‌نوێ هاوكێشه‌كانی وزه له‌گه‌ردووندا ڕیكدهخرێتهوه، ئه‌گه‌ریش به شێوه‌یه‌كی به‌شه‌كی و بڕێكی ساده بێت له‌ڕووی فیزیاییه‌وه، به‌هه‌مان شێوه هاوكێشه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردن له‌ڕووی ئابوورییه‌وه ڕێكده‌خرێته‌وه، پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌و خاكه‌ش كه تێیدا نێژراوه له‌ڕووی كیمیاییه‌وه سه‌رله‌نوێ ڕێكده‌خرێته‌وه، بهدهمهچوونه دهمارییهكانیش له مێشكه‌كان له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه بۆ كه‌س و كار و خۆشه‌ویستانی ڕێكده‌خرێته‌وه، له‌وانه‌یه تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی خێزانیش له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بگۆڕێت. ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك تاكه ڕووداوێك ده‌یبینین، به‌پێی تێگه‌یشتمان،له‌وانه‌یه به ملیۆنه‌ها ڕووداو بێت له‌وانه‌ی لێی تێناگه‌ین. له‌باره‌ی ئه‌و بهیهكداچوونانه جۆزێف بوبه‌ر لینكیۆس ده‌ڵێت: (هه‌موو جارێك كه مرۆڤێك تێیدا ده‌مرێت، له‌گه‌ڵیدا كۆمه‌ڵێك جیهان ده‌مرن). (11)
مرۆڤ هه‌رده‌م له‌وانه‌یه وا گومان ببات كه ئه‌و چه‌قی ڕووداوه گه‌ردوونییه‌كانه، به‌ڵام له‌زۆربه‌ی كاتدا خالق،هه‌روه‌ك له ده‌قه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌دبیری دیكه‌ی له‌شوێنی تردا هه‌یه، وه‌ك نموونه بۆ فراوانبوونی تێگه‌یشتنی ئه‌م باسه، له‌به‌سه‌رهاتی سوله‌یماندا هاتووه، كاتێ قورئان بۆ مرۆڤ ده‌ری ده‌خات، كهمێرووله چ تێگه‌یشتنێكی هه‌یه له‌باره‌ی كرداری مرۆڤه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌مرۆڤه‌كان بڵێت: ئه‌وه‌ی تۆ له‌م گه‌ردوونه‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌یت، ئه‌وانی تریش ده‌گرێته‌وه، ته‌دبیری خالقیش هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان له‌به‌رچاو ده‌گرێت، ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه كه له‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا هاتووه: (ولولا البهائم لَم يُمطَروا)(12)، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر گیانله‌به‌ران نه‌بووایه ئه‌وا بارانیان بۆنهدهباری، به‌و واتایه‌ی خوای گه‌وره ویستی خه‌ڵكانێك بێبه‌ش بكات له باران، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زه‌كاتیان نه‌ده‌دا، ئه‌گه‌ر گیانله‌به‌ران له‌نێویان نه‌بووایه له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌وا بارانی بۆ نهدهباراندن، ئه‌مه‌ش به‌رجه‌سته‌كردنێكی ساده‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ڕێوشوێنه‌كان بۆمرۆڤ و جگه له‌مرۆڤیش ڕێك ده‌خات، به‌ڵكو بۆ گه‌ردوون هه‌مووی، هه‌رچه‌نده مرۆڤ خۆی بكاته هۆكاری كرده‌ی خوایی و ئه‌وپه‌ڕی مه‌به‌سته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش له ته‌واومه‌ندی ربوبیه‌ت و به‌رز و به‌ڕێزی و جوانیی خوای گه‌وره‌یه.
ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ خاڵی تێگه‌یشتنی مرۆڤ بۆ ڕووداوه‌كان، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ لێكدانه‌وه‌ی به‌شێكی بچووكی فه‌لسه‌فه‌ی سیسته‌مه‌كان، به‌جۆرێك كه خزمه‌تی بابه‌ته‌كه بكات. ده‌كرێت ئاسته‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و سیسته‌مانه‌ی له‌م بوونه‌دا وه‌ك مرۆڤ ده‌یبینین، بۆ چوار په‌یوه‌ندی دابه‌ش بكه‌ین(13):
له‌وانه‌یه ئه‌م پرسیاره بكه‌یت: په‌یوه‌ندی هه‌موو ئه‌مانه‌به بابه‌ته‌كه‌مانه‌وه چییه؟ مرۆڤ لهڕوویتێگهیشتنیهوه بۆ ڕووداوه‌كان له چركه‌ساته كاتییهكاندا ناتوانێت تێبینی شێوازێكی دیار بكات زیاتر له په‌یوه‌ندی هێڵی و هه‌ندێ په‌یوه‌ندی نا هێڵی له‌باشترین حاڵ‌دا. به‌ڵام سیسته‌مه‌كانی دیكه پێویستیان به‌چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی پێچواندن و شیكاریی بیركاری هه‌یه، كه یارمهتیدهرینی له‌سه‌ر نواندن و به‌رجه‌سته‌كردنی په‌یوه‌ندییه گه‌ردوونییه‌كان له‌په‌یوه‌ندییه‌كدا تێگه‌یشتنی ئاسان بێت.
ساده‌ترین نواندن بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه، تۆ كاتێ كه‌سێك ده‌بینیت له‌شه‌قام ده‌په‌ڕێته‌وه، ئۆتۆمبێلێكیش ده‌ڕوات، پاشان ده‌ڵییت كه (ئه‌و كه‌سه ئۆتۆمبێل لێی ده‌دات)، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه عه‌قڵت توانای پێشبینی ئه‌و رووداوه‌ی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی هاوكێشه‌كانی خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه و كه‌سه‌كه‌ی له‌شه‌قامه‌كه ده‌په‌ڕێته‌وه، به‌پێی هاوكێشه‌یه‌كی هێڵی ده‌ڕۆن. به‌ڵام بۆچی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌به‌رده‌مماندا تووشی شۆكمان ده‌كات؟ سه‌ره‌ڕای هێزه كاولكاریه‌كه‌ی و ده‌نگه‌كه‌ی و شوینهوارهكانی، هاوكێشه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه به‌پێی هه‌ندێ هاوكێشه‌ی له‌جۆره زۆر ئاڵۆزه‌كان ده‌ڕوات، ئێ‌كجار زۆر خێرا له‌سه‌ر ئاستی شوێنكات (Spacetime)ڕووده‌دات، به‌جۆرێك هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ناتوانین لێی تێبگه‌ین، هه‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رمان لێ ده‌شێوێنێت كاتێك ده‌پرسیت: ئه‌وه چی ڕوویدا؟ وه‌ڵام ده‌درێیته‌وه: نازانم، هه‌موو شتێك له‌ناكاو ڕوویدا، تێنه‌گه‌یشتم چی ڕوویدا!
به‌ڵام ئه‌و پوخته‌یه‌ی كه زانستی سیسته‌مه‌كان پێشبینیمان بۆ ده‌كات، ئه‌وه‌یه بۆچوونه‌كانی خه‌ڵك له‌زۆربه‌ی جاره‌كاندا، بێسه‌روبه‌ری یان (ژاوه‌ژاو)ه،یاخود كاروبارێكی ناڕوونن، ئه‌وانه ته‌نها سیسته‌میكی ڕێكوپێكن و هه‌ره‌مه‌كی نین، به‌ڵام عه‌قڵی ئێمه توانای ئه‌وه‌ی نییه به‌ئاسایی وه‌ك خۆی لێی تێیبگات. هه‌رچی هه‌ڕه‌مه‌كییه ئه‌وه پهیوهندییئاڵۆزن، هێشتا لێی تێنه‌گه‌یشتووین، ئه‌وه‌شی بێسه‌روبه‌رییه له‌ڕاستیدا ملكه‌چی چه‌ندین یاسایه،كه ناتوانین بیانژمێرین یان لهكاریگهرییان تێبگهینیاخود پێشبینی ڕه‌فتاری ئاینده‌یی بكه‌ین (14).
ڕووداوه گه‌ردوونییه‌كان تا ڕۆژی قیامه‌ت هه‌رده‌م ده‌لاله‌تی ڕاڤه‌ی دووانه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌وه‌ت بۆ یه‌كلا نابێته‌وه خودی دونیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی بڕواداران بێت، ئه‌مه شتێكی سروشتییه له‌به‌رانبه‌ر تێڕوانینی ئایینی‌دا بۆ دونیا، به‌و پێیه‌ی خانه‌ی تاقیكرانهوهیه و تێیدا خوای گه‌وره ئیمانی بڕواداران تاقی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌ردوون به‌به‌رده‌وامی ته‌نها ده‌لاله‌تی تاكلایه‌نه‌ی ئیمانی هه‌ڵبگرتایه، ئه‌وا تاقیكردنه‌وه‌ی دونیایی مانای نه‌ده‌ماو له‌سه‌ر هه‌مووان پێویست بوو باوه‌ر بهێنن، هه‌موو دونیا ده‌بووه باوه‌ڕدار: (ولو شا‌ء ربك لآمن مَن في الأرض كلهم جميعا) (ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ویستبای، ئه‌وا هه‌رچی له‌م زهوییهدایه تێكرا باوه‌ڕیان ده‌هێنا)( يونس، آية: 99)، به‌ڵام جیاوازی سوننه‌تێكه له‌سوننه‌ته‌كانی گه‌ردوون و، به‌شێكی بنه‌ڕه‌تییه له‌وه‌ی له‌گه‌ردووندا ڕووده‌دات، به‌ڵكو له‌وه‌یه كه پێویسته بۆ تاقیكرانهوهی ئیمان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادی هه‌ڵه‌كردن و باوه‌ڕنه‌هێنان له‌پێویستیه‌كانی لێپرسینه‌وه‌یه له‌رۆژی دوواییدا، چۆن لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكرێت له‌سه‌ر بژارده پێویسته‌كان؟
بڕوادار چاك ده‌زانێ كه له توانای خواییدایه، كه سه‌ره‌تای ئایه‌ته‌كان به ڕوونی دابه‌زێنێت بواری مجاده‌له‌ی تێدا نه‌بێت، خه‌ڵك ناچار بكات به‌خۆشی یان ناخۆشی بڕوا بێنن، هه‌روه‌ك له‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌دا هاتووه: إن نشأ ننزل عليهم من السما‌ء آية فظلّت أعناقهم لها خاضعين)( ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ، له ئاسمانه‌وه موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌كیان بۆدادهبهزێنین، ئه‌وسا له‌به‌رامبه‌ریه‌وه به‌رده‌وام گه‌ردنیان كه‌چ ده‌بێ بۆی“ (الشعرا‌ء، آية: 4)، له ته‌فسیری (ابن كثیر) بۆ ئه‌م ئایه‌ته هاتووه: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ نیشانه‌یه‌ك داده‌به‌زێنین ناچاریان بكات به‌زۆر بڕوا بهێنن، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێ ئه‌وه بكه‌ین، چونكه بۆ كه‌س ئه‌و بڕوایه‌مان ناوێت كه به ویستی خۆی نه‌بێت.(15)
له یه‌كه‌م سوره‌تی قورئاندا دوای (فاتیحه)، سوره‌تی (بقرة)، یه‌كه‌مین ئایه‌ته‌كانی باسی خاسیهتهكانیئهو بڕوادارانه ده‌كات كه ته‌قوادارن، به‌وه‌ی بڕوایان به غه‌یب و په‌نهان هه‌یه، په‌نهانیش هه‌ر هه‌مووی له‌وانه‌یه كه نایانبینین و به‌ڵگه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌مان نییه له‌سه‌ری، خوا و مه‌لائیكه و به‌هه‌شت و ئاگر و ژیانی دوای مردن و ڕۆژی دوایی، ئه‌وانه له پهنهانهكانن. له دیمه‌نێكدا كه یه‌كێك له لاهوتییهكان وێنای كردووه، له گفتوگۆیه‌كی نێوان مرۆڤ و خوا له ڕۆژی قیامه‌تدا، مرۆڤه‌كه ده‌پرسێت: په‌روه‌ردگارا، بۆ به‌ڵگه‌ی یهقینیت پێ نه‌دام له‌سه‌ر بوونی خۆت؟ له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: ویستم هه‌ندێك بڕوا له تۆدا ببینم. (16).
چونكه ئیمان وا پێویست ده‌كات بڕێك له‌وه‌ی وه‌ك پێویست عه‌قڵانییه تێبپه‌ڕێنرێت، به‌و واتایه‌ی كاتێ تۆ باوه‌ڕ ده‌هێنیت، ئه‌وا ته‌نها شوێن عه‌قڵت ناكه‌ویت، به‌ڵكو شوین دڵیشت ده‌كه‌ویت، تا ته‌سلیمی ئه‌وه‌بیت، كه عه‌قڵت وه‌ك پێویست ته‌سلیمی نابێت، ئه‌مه‌یه لای فه‌یله‌سوف كیركیجارد به زاراوه‌ی ده‌روازه‌ی ئیمانی یان بازدانی ئیمانی ده‌ریبڕیوه، ئه‌ویش بریتییه له‌و بازدانه‌ی كه دڵ وه‌ك ده‌رئه‌نجامێكی دروست ته‌سلیمی ده‌بێت، تا بازبدات بۆ كه‌ناره‌كه‌ی تری ڕووباره‌كه، ئه‌و كه‌ناره‌ی كه ئیمان ده‌نوێنێت، له‌مباره‌یه‌وه كیركیجارد ده‌ڵێت: “خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی بێكۆتا بریتییه له دوا قۆناغكهپێش ئیمان دێت” (17). هه‌ر ئه‌مه‌یه كه باسكاڵ له ڕامانهكانیدا ڕۆژێكیان وتی: “ئه‌ی چی ئه‌گه‌ر دڵهۆكاری خۆی هه‌بێت كه عه‌قڵ لێی تێنه‌گات” (18).
ئه‌گه‌ر ڕووداوه گه‌ردوونییه‌كان هه‌میشه ده‌لاله‌تی دووانه‌یی له‌خۆ بگرێت، باشه باوه‌ڕدار چۆن بیخوینێته‌وه؟
عه‌بدوڵڵا ئه‌لشه‌هری (19) پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات سوود له بیرۆكه‌ی لێكچوو و موحكه‌می قورئانیوهربگرین و، مه‌نهه‌جه‌كه‌ی به‌سه‌ر لێكچوو و موحهكهمی گه‌ردوونییدا بگشتێنین، چونكه قورئان باسی ئه‌وه ده‌كات چۆن ئایه‌تی لێكچوو(متاشبه)ی تێدایه، كه ده‌لاله‌ته‌كانیان روون نیین، گومان و دوودڵی بۆ ئه‌وانه دروست ده‌كات كه دڵیان له‌بنه‌ڕه‌تدا نه‌خۆشه، واته ویستی گومانكردنی پێشتریان هه‌یه و، ده‌قه‌كه‌یان لێ تێكه‌ڵ ده‌بێت و سه‌ریان لێ ده‌رناچێت. به‌ڵام باوه‌ڕداران و ئه‌وانه‌ی ڕۆچوون له زانست‌دا، لێكچووه‌كان ده‌گێڕنه‌وه بۆ موحهكهمهكان و،كاروباره‌كانیان لێ تێكه‌ڵ نابێت، وای ده‌بینن هه‌موو ئایه‌ته‌كان سه‌رچاوه‌كه‌یان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه: (فأمّا الذين في قلوبهم زيغ فيتّبعون ما تشابه منه ابتغاء الفتنةِ وابتغاء تأويله) (ئینجا ئه‌وانه‌ی له دڵیان‌دا لادان و چه‌وتی هه‌یه، هه‌ر له لێكچووه‌كان ده‌گه‌رێن، به مه‌به‌ستی گێره شێوێنی و هه‌رچۆنێك دڵیان حه‌ز بكا لێكدانه‌وه‌ی بۆهه‌ڵبه‌ستن) (آل عمران، آية: 7).
موحهكهم ئه‌وانه‌یه كه دهلالهتهكهیان ڕوونه، هیچ كه‌س لێی تێكه‌ڵ نابێت، لێكچوو(متشابه) ئه‌وه‌یه كه ڕاڤه‌كردنی لای خه‌ڵك تێكه‌ڵ ده‌بێت. باشه چۆن ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌سه‌ر ڕووداوه گه‌ردوونییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین؟
له موحكه‌مه گه‌ردوونییه‌كان ئه‌وه‌یه، كه خوای گه‌وره حه‌كیم و دانایه و هه‌موو شتێك له‌به‌ر حیكمه‌تێك ده‌كات، هه‌ر له موحهكهمهكانه كه خوای گه‌وره دادپه‌روه‌ره، سته‌م له‌كه‌س ناكات، هیچ سته‌ملێكراوێك به‌بێ لێپرسینه‌وه له‌دونیا یان قیامه‌تدا لێ ناگه‌ڕێت. لهموحهكهمه گه‌ردوونییه‌كان، خوای گه‌وره ورده‌كاری و ته‌واوی كاروباره‌كان ده‌زانێت، هه‌ر له موحهكهمهكان، دونیا خانه‌ی تاقیكرانه‌وه و ناڕه‌حه‌تییه، تێیدا به‌ڵاو موسیبه‌ت وه‌ك یه‌ك تووشی باوه‌ڕدار و كافر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ڕووداوێكی گه‌ردوونی لێكچوو (متشابه) ڕوویدا، موسڵمانان تووشی لێتێكچوون و شڵه‌ژان ده‌كات، وه‌ك توشبوونی پیاوچاكێك به شێرپه‌نجه، ئێمه ئه‌مه بۆ موحهكهم ده‌گێڕینه‌وه، كه خوای گه‌وره له‌هه‌موو كارێكیدا حیكمه‌تێكی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م دونیایه شوێنی ناڕه‌حه‌تی و تاقیكرانهوهیه، به‌وه‌ش كه باشێتیكهسێك به‌ده‌ری ناكات له تاقیكرانهوهی دونیایی، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێ جار مرۆڤ به‌گوێره‌ی ئیمانه‌كه‌ی تاقی ده‌كرێته‌وه، خوای گه‌وره ئارامگری و زیانه‌كانی بۆ حساب ده‌كات و له‌سه‌ر ئه‌وانه پاداشتی ده‌داته‌وه.
به‌زۆری خه‌ڵكی له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر ڕووداوێكی گه‌ردوونیدا ده‌كه‌ونه دوو ئاراسته‌ی دژ به‌یه‌ك، تیمیك ڕایگه‌یاندووه پیرۆزی له بوون و ڕووداوه‌كانی دابماڵێت و نكوڵی له‌وه بكات كه رووداوه‌كه ڕه‌هه‌ندی نادیاری له‌پشت بێت، تیمه‌كه‌ی تریش زیاده‌ڕۆیی ده‌كات له‌مه‌به‌ستی رووداوه‌كه‌دا به‌ڕاده‌یه‌ك كه پاڵی پێوه ده‌نێت له‌بری خوای گه‌وره قسه‌ی له‌سه‌ر بكات و مه‌به‌سته حهتمییهكانی ڕووداوه‌كه‌و دابه‌شكردنی سزا‌و پاداشت دیاری بكات.
به‌ڵام باوه‌ڕدار به‌گوێره‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌ق و به‌ڵگه له‌گه‌ڵ بوونیدا گونجاوه، پیرۆزی له‌بوون داناماڵێت و گه‌ردوون و كارایه‌تی و ته‌دبیری له‌شوێنه‌واره‌كانی خوای گه‌وره دانابڕێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاكهڕایه له‌به‌رانبه‌ر ناته‌واوی مه‌عریفه‌ی و نهزانینیدا و، سه‌رقاڵ ده‌بێت به‌وه‌ی خۆی به‌رپرسیاره لێی و، ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌نجامی بدات (پرسیاری كاركردن) له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ی له‌ئارادایه.
به‌كورتی، ده‌توانین بڵێین باوه‌ڕدار تێڕوانینه‌كانی له‌به‌رانبه‌ر رووداوه گه‌ردوونییه‌كان له‌مانه‌وه دروست ده‌بێت:
په‌راوێزه‌كان:
1. الموافقات، الشاطبيّ (دار ابن عفّان) – المُجلّد الأوّل، صفحة 30.
2. الموافقات، الشاطبيّ (دار ابن عفّان) – المُجلّد الأوّل، صفحة 28.
3. إعلام المُوقّعين عن ربّ العالمين، ابن القيم الجوزية (جزء 3) صفحة 12.
4. الحكم العطائية، ابن عطاء السكندريّ.
5. تخريج الحديث، إسلام ويب، رقم الفتوى: 134163.
6. تخريج الحديث، موقع ابن باز، شرح بلوغ المرام، حديث: إنّ الشمس والقمر آيتان.
7. Melvin J. Lerner, The Belief in a Just World: A Fundamental Delusion (1980) .
8. العنف والمُقدّس – رينيه جيرار (المنظّمة العربية للترجمة).
9. بُنية الثورات العِلمية، توماس كون (المنظّمة العربية للترجمة).
10. نظرية الفوضى – علم اللامتوقّع، جايمس غليك (دار الساقي).
– التعالقية أو التشابكية: مصطلح يُفيد الترابط بين العناصر وتأثّر عنصرين مُنفصلين ببعضهما بعضا، وهذا الترابط قد يكون غير مرئي (أي لا تُنسَج بين العنصرين خُيوط مادية بالضرورة)، ومن المفاهيم المشهورة في هذا المجال “التعالقية الكمومية” أو “التشابك الكمّي” (Quantum entanglement).
11. النفس ودماغها، كارل بوبر (دار رؤية، ترجمة: عادل مصطفى).
12. حديث الخصال الخمس، جوامع الكلم النبويّ، هُنا.
13. هل نحنُ بلا نظير؟ – جيمس تريفل (عالم المعرفة).
14. نظرية الفوضى – علم اللامتوقّع، جايمس غليك (دار الساقي).
15. تفسير ابن كثير للآية، وانظر تفسير القرطبي وغيرهم كذلك.
16. Tyson, Neil de Grasse – Startalk: Everything You Ever Need to Know about Space Travel, Sci-Fi, The Human Race, The Universe and Beyond (2016, National Geographic).
17. خَوف ورَعدة، سِرن كيركيجور (ترجمة فؤاد كامل، دار الثقافة) – صفحة 62.
18. Bateson, Steps to an Ecology of Mind, p. 472.
19. ثلاث رسائل في الإلحاد والعِلم والإيمان، عبد الله بن سعيد الشهري (مركز نماء للبحوث والدراسات).
20. تخريج الحديث، موقع ابن باز، الحديث.