تینوویه‌تی بۆ موقه‌ده‌س، ئایا مه‌رگی ئیلحادی هاوچه‌رخ ده‌بینین؟
نووسینی: ئه‌نیس غنايم
پاش ته‌مه‌نێكی درێژی كاری ئایینيی به‌رده‌وام, به‌رامبه‌ر چه‌ندين به‌ره له‌جیهاندا، پاپا یوحه‌ننا پۆڵسی دووه‌م ڕۆژی (2ی نیسانی 2005ز) كۆچی دوایی كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو زۆريی ژماره‌ى ئاماده‌بووانی مه‌راسیمی ناشتنه‌كه‌ی بوو, كه ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی شكاند، له‌ڕووی ئاماده‌بوونی میللی و فه‌رمییه‌وه، كه چوار پادشا و پێنج شاژن و نزیكه‌ی حه‌فتا سه‌رۆك وڵات و سه‌رۆك وه‌زیران، له پاڵ چوارده سه‌رۆك ئایینی جیاواز له‌جیهاندا ئاماده‌بوون، ژماره‌ی به‌شداربووان له ڕۆما به چوار ملیۆن كه‌س مه‌زنده كرا(1).
خه‌ڵكی به‌گشتی، ئاییندار و بێئایین، سیاسیيه سیكولار و ناسیكولارهكان و ڕاگه‌یاندكارانیش، بهگرنگیپێدانێكی زۆره‌وه هه‌واڵه‌كه‌یان بیست، ئه‌م ڕووداوه سه‌رله‌نوێ قسه‌و باسی هێنایه‌وه ئارا سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئایین و زیادبوونی ده‌سه‌ڵاتی ڕۆحانی(2)، به‌جۆرێك مردنی ئه‌و، ژێیه‌كی ویژدانی هه‌موو جیهانى له‌رانده‌وه، كه ته‌نها چاوه‌ڕوان بوو كه‌سێك بیهه‌ژێنێت(3).
له‌مباره‌یه‌وه توێژه‌ری فه‌ڕه‌نسی تیریز دلباش ده‌ڵێت “تاكه واتای ڕوونی دیمه‌نی جه‌ماوه‌ری زۆر و هه‌مه ڕه‌نگی شێوه و ئاراسته، كه ڕوویان كردبووه ڕۆما له مانگی نیسانی ساڵی (2005ز) بۆ به‌شداریكردن له ناشتنی ته‌رمی پاپا یوحه‌ننا پوڵسی دووه‌م، ناكرێت به جگه له (برسێتی ڕۆحی) ڕاڤه‌ی بكه‌ین”(3)
ئه‌م “برسێتییه ڕۆحییه” وه‌ك ئه‌وه‌ی “دلباش” وه‌سفی كردووه، جه‌ماوه‌ر دركی پێكرد، وه‌خته ببێته ڕووكاری جیاكه‌ره‌وه‌ی مرۆڤی هاوچه‌رخی جیهانی ئه‌مڕۆمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌گ و ڕیشه‌ی بۆ پێش ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ده‌ی ڕابردوو، فیكری ئه‌وروپی، هه‌ر له‌كاتی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه، له‌چاره‌كی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م، باس له ئاریشه‌ی شارستانیه‌تی سه‌رمایه‌داری و، ئاریشه په‌یوه‌نداره‌كان به‌مرۆڤی هاوچه‌رخ ده‌كات. باشه ڕووكاره‌كانی ئه‌م ئاریشه‌یه چییه؟! تا چ ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی ئایین و گه‌ڕانه‌وه‌ی موقه‌ده‌س؟! ئاسۆكانی و، هۆكاره‌كانی و، ده‌رئه‌نجامه‌كانی، ئاشنای هه‌موو ئه‌مانه ده‌بین به‌هاوڕێیه‌تی فه‌یله‌سوف و مێژوونووسی فه‌ڕه‌نسی “فلیب نیمۆ”.
بەڵێنەکانی نوێگەرایی چەقبەستوو و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئایین
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م و تا كۆتایه‌كه‌شی، ڕه‌وتێكی فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بی دروست بوو، دیارترین كه‌سه‌كانی ئارنۆڵد توینبی و ڕۆجییه گارودی و ئهدورنو و بیرمه‌ندان و ئه‌دیبان و فه‌یله‌سوفه‌كانی دیكه‌ی جگه له‌وان بوون.
زۆرینه‌ی قسه‌كانیان سه‌باره‌ت به دواكه‌وتویی به‌ڵێنه‌كانی نوێگه‌ری و، نه‌بوونی توانای به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنه‌كانی بووه، به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ریی له‌شێوه كلاسیكییه‌كه‌یدا مژده‌ی مرۆڤی گشتگیر وگهردوونیی فیكریی مرۆیی و، به‌ڵێنه‌كانی دۆزینه‌وه جوگرافیی و، زانستیی و، شارستانیه‌تی ئامێر و..هتد دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت بێ به‌ڵێنی بوو، مرۆڤی گشتگیر له “مرۆڤی سپی”دا ده‌ركه‌وت، كه جگه له‌مرۆڤی ئه‌وروپی دان بهكهسیتردا نانێت، گه‌ردوونیبوونی شارستانیه‌تیی مرۆیش له “داگیركه‌ر”دا كورت بوویه‌وه، كه “تاڵانكردنی جیهانی سێهه‌م” و وێرانكردنی ڕۆشنبیریی وڵاته داگیركراوه‌كانی گرته‌ئه‌ستۆ. (4)
له‌وانه‌یه به‌ڵێنه‌كانی سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری ئه‌وروپی، كه باوه‌ڕی به‌یه‌كبوونی زانست و ئاینده هه‌بوو، ئه‌وه وای لێ كردبێت جاڕی قۆناغێكی مرۆیی نوێ بدات كه به ناونیشانی: ئاوابوونی ئایین. ماركس و دواتریش ماكس فیبه‌ر, كه زۆر دوور نییه له‌و، جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ڕوونيی دیارده سروشتییه‌كان كه به‌هۆی پێشكه‌وتنی زانسته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها زۆربوونی وزه‌ی مرۆیی كهپێویستییهكانی مرۆڤ پڕ ده‌كاته‌وه، پاڵ به ئایینه‌وه ده‌نێت به‌ره‌و “له‌ناوچوون” و، كه‌وتنه سێبه‌ره‌وه، یاخود مردن, هه‌روه‌ك فریدریك نیتچه “مردنی خواوه‌ند”ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مانه كه‌متر نین له‌وه‌ی به به‌شێكی به‌سه‌رچووی قۆناغی مرۆڤایه‌تی دابنرێن، هه‌روه‌ك ئۆگست كۆنیش بۆى چووه. (4)
به‌ڵام زۆری نه‌برد به‌هۆی جه‌نگی جیهانیی و ململانێ خوێناویه‌كانه‌وه, كۆمه‌ڵێك ته‌رميان به‌جێهێشت، ده‌رفه‌تی ناسینه‌وه‌یان نه‌بوو، ڕه‌وشێكی غه‌مگینى و دڵه‌ڕاوكێ هێنایه‌ئارا، وایكرد جیهان به‌ره‌و نه‌بوون و بێ مانایی داببه‌زێت، كۆتایی ئه‌و بهڵێنانهو شكستی بریتی بوو له كه‌وتنی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا بوو له كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا. (4)
ئه‌م ڕه‌وشه ناههمووانه بووه هۆی كه‌وتنی بیرۆكه‌ی پێشكه‌وتن، ئیدی مێژووى مرۆیی به‌ئاراسته‌یه‌كی ڕاست ڕووه‌و جیهانی نیعمه‌ت و خۆشگوزه‌رانی نه‌ده‌چوو، به‌ڵكو به‌ره‌و “كاره‌سات” ده‌ڕۆشت، ده‌بوو به كه‌وتنی بیرۆكه‌ی پێشكه‌وتن, ئه‌و بۆچوونانه‌ش بكه‌ون كه په‌یوه‌ستن پێیه‌وه، ئیتر “عه‌قڵانییه‌ت” یاخود “ئایینی عه‌قڵ” وه‌ك ده‌گوترا، ڕاسته‌وخۆ شێوه‌ی بێ‌گومانی و یه‌قینى نه‌ده‌دا، سه‌رده‌می یه‌قین به‌سه‌رچوو، سه‌رده‌می گومان و پرسیاره‌كان شوێنی گرته‌وه. (4)
به‌هه‌مان شێوه عه‌لمانیه‌تیش ڕهونهقهكهی خۆی له‌ده‌ستدا, پاش “ڕزگاركردنی جیهان له جادووه‌كه‌ی”, واته ده‌ركردنی په‌نهان و میتافیزیكی و لاهوتی لێی، جيهان سه‌رله‌نوێ گه‌ڕایه‌وه بۆ “به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی جادووه كۆنه‌كه‌ی”، ده‌ركه‌وت پێویستی به “هێزێكی پیرۆزه” له‌ده‌ره‌وه‌ی بوه‌ستێت و، جوڵه‌ی ڕێك بخات و ده‌ستی مرۆڤ بگرێت به‌ره‌و “ڕێگای ڕاست و دروست”. (4)
له سایه‌ی ڕه‌وشی ناله‌باری گشتی و، گوتاری كۆستاوی و، ئه‌و كاره‌ساته‌ی خه‌ریكه تووشی جیهانی ڕۆژئاوا ده‌بێ، كه‌پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، جبه‌خانه‌یه‌ك كه‌وته‌كار، كه چه‌ندین بیرمه‌ند له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وانه‌ی نه‌ك ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ی “ئایین” و “بیروباوه‌ڕه ئایینیه له‌سه‌ر ڕاهاتوهكان”، به‌ڵكو مژده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی باوه‌ربوون به “په‌نهان” و “خواوه‌ندیی”و “هێمایی پیرۆز”یان دا، هه‌روه‌ك ئه‌ندریه توزیلی فه‌ڕه‌نسی وایده‌بینێت. (4)
تا بابه‌تی ئایین و، گه‌ڕانه‌وه‌ی موقه‌ده‌س، ببێته بابه‌تێكی سه‌ره‌كی كاره‌كانی زۆرێك لهبیرمهند و فه‌یله‌سوفان، وه‌ك: بول كلاڤال و، ئه‌ندریه توزیل، كریستۆفه‌ر ئه‌لیسۆن و، رولف فیگرسهاوس و، جییل كیبل و، ئینزۆ بیس و جگه له‌وانیش. (5)
له‌میانی ئه‌و كارانه‌دا، كاره‌كانی فه‌یله‌سوفی فه‌ڕه‌نسی “فلیب نیم‌و” ده‌ركه‌وت، به‌ناونیشانی: “مردنی میهره‌بانانه‌ی ئیلحادی هاوچه‌رخ” ، ئه‌مه‌ش ده‌چێته پاڵ كۆمه‌ڵێك كاری دیكه‌ی كه‌پێشبینی كردوون و باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئایین ده‌كات له‌نێوجه‌رگه‌ی جیهانی هاوچه‌رخدا، به‌ره‌نگاری عه‌لمانیه‌ت و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئایینى و موقه‌ده‌س ده‌بێته‌وه. (5)
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ت یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی موقه‌ده‌س؟!
كاری “مردنی میهره‌بانانه‌ی ئیلحادی هاوچه‌رخ”ى فلیب نیم‌و له‌بیرۆكه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه وه‌خته گرێكانی كتێبه‌كه‌ی پێ ڕێك ده‌كه‌وێت، ئه‌ویش ئه‌زموونی ڕۆشنگه‌ریی و نوێگه‌رایی ئه‌وروپييه، به‌درێژایی ماوه‌ی دانیشتنی له”ئامێزی شه‌یتان”دا وه‌ك ئه‌وه‌ی فلیب نیم‌و پێی خۆشه وای ناو بنێت، ئه‌و ناساندنه‌ی “مۆریس كلافیل”ی وه‌رگرتووه، بۆ “ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه تێیدا هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌ئاراسته‌ی له‌ناوبردنی بیرۆكه‌ی خواوه‌ند ئاراسته‌كرابوو”،(6) نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی موقه‌ده‌س و، به‌رزبوونه‌وه و، ئایینی‌دا يهكلابێتهوه.
سه‌رئه‌نجامی كاره‌كه ئه‌وه بوو ئه‌زموونی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌تدا پچڕاند، نه‌ك له‌گه‌ڵ ته‌واوی موقه‌ده‌سدا، ئه‌وه‌بوو ئه‌زموونی ئه‌وروپی هه‌ستا به موقه‌ده‌سكردنی ئه‌وه‌ی موقه‌ده‌س نییه وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی مه‌سیحییه‌ت، ئه‌مه‌ش له‌زۆربه‌ی كاتدا خۆی ڕه‌واجپێدانی گوتاره نوێیه‌كاندا ده‌بینیه‌وه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد له‌توانایاندایه به شێوه‌یه‌كی زیاتر كارا و ڕاستگۆیانه‌تر له‌مه‌سیحییه‌ت و ئایینه ئاسمانییه‌كان، ڕاڤه‌ی جیهان و مرۆڤ بكات. (6)
خۆ ئه‌گه‌ر “مرسیا ئیلیاد” وایده‌بینێت كه ئاگاداربوون له دیارده‌ی گۆڕانی دونیایی یاخود نا موقه‌ده‌س بۆ موقه‌ده‌س و، له‌به‌رچاوگرتنی بیرۆكه‌ی دروستكردنی “ئه‌زموونێكی ئایینی” به مۆركی دونیایی ڕیشه‌یی بۆ جیهان و بوونی مرۆیی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وروپيدا، پێویستی به زیاتر له‌مێژوونووسی ئایینه‌كان یاخود مێژوونووسی بیرۆكه‌كان هه‌یه (7)، واته پێویستی به فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ند هه‌یه، له ” فلیب نیم‌و”دا ئه‌مه ده‌بینین، له‌وباره‌وه نیم‌و وایده‌بینێت كه ئه‌م گوتار و ڕه‌وتانه ده‌كرێت له پێنج ڕه‌وتی سه‌ره‌كیدا كورتیان بكه‌ینه‌وه:
1. هه‌ستی زانست خوازى، متمانه‌ی ڕه‌ها به زانست
“فلیب نیم‌و” وایده‌بینێت پێشكه‌وتنی سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی زانست له سه‌رده‌می گالیلۆ و نیوتن و بۆفۆن و جگه له‌وانه‌وه و، گه‌شه‌سه‌ندنی زانسته‌كان له‌سه‌ده‌كانی نۆزده‌هه‌م و بیسته‌مدا، وا ده‌ركه‌وتن مژده‌ی سه‌رده‌مێك بده‌ن كه زانست ده‌توانێت هه‌موو شتێك ڕاڤه بكات، به‌جۆرێك كه زانست به‌ته‌نها ده‌بێته خاوه‌ن داناییه‌كی مرۆیی نوێی ته‌واومه‌ند. (8)
ئه‌م موژده و ئومێدانه و ئه‌و گه‌وره كردنه‌ی له‌گه‌ڵیدا هاته ئارا، وایكرد زانستی سروشتی بگۆڕێت بۆ ئایدۆلۆژی، كه به زانست خوازى یاخود مه‌زهه‌بی زانستیی (scientism) ناسرابوو، كه له‌ڕاستیدا واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت “كه بڵێن پێویسته شوێن مه‌زهه‌بی زانسته سروشتییه‌كان بكه‌وین له‌هه‌موو بواره‌كانی مه‌عریفه‌دا، چونكه تاكه مه‌نهه‌جی متمانه‌پێكراوه بۆ گه‌یشتن به‌ڕاستییه‌كان، هیچ ڕاستییه‌كی تر نییه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌و مه‌نهه‌جه زانستییه پێی گه‌یشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ مه‌عریفه پێویست به سه‌رچاوه‌یه‌كی تر ناكات، چونكه زانست تاكه سه‌رچاوه‌یه و به‌گوێره‌ی ئه‌و كاروباره‌كان ده‌پێورێن، هه‌ر شتێكی وه‌ك ئایین یاخود ڕه‌وشت یان فه‌لسه‌فه پێچه‌وانه‌ی زانست بوو ئه‌وا پوچه‌ڵه”.(9)
وایانزانى له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا زانست له توانایدا ده‌بێت چاره‌سه‌ری هه‌موو شتێك بكات و، له‌ده‌ره‌وه‌ی تاقیگه‌كان هیچ ڕاستییه‌ك نامێنێته‌وه، ئه‌م بنچینه فیكرییه‌ی ئه‌م خواسته -هه‌روه‌ك نیم‌و بۆی ده‌ڕوانێت- بۆ سان سیمۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌رگری له‌و بیرۆكه‌یه ده‌كرد كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ى ئه‌وه بوو: “ئه‌گه‌ر سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له‌ڕێی په‌یوه‌ندییه‌كى باشی نێوان ده‌سه‌ڵاتی كاتى (سیاسى)و ده‌سه‌ڵاتی ڕۆحی (مه‌سیحی) فه‌رمانڕه‌وايى كرابێت، ئه‌وا له ئاسۆدا “سه‌رده‌مێكی نوێ لهدهركهوتندایه” كه تێیدا ده‌سه‌ڵاتی كاتى بۆ پیشهسازكاران و ده‌سه‌ڵاتی ڕۆحیش بۆ زانایانه”، به‌مه‌ش زانست به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مووه‌كی شوێنی ئایین ده‌گرێته‌وه.(10)
پاش ئه‌ویش ئۆگست كونت- قوتابی سان سیمۆن- هه‌ستا به درێژه‌پێدانی ئه‌م بیرۆكه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌میانی تیۆره‌كه‌یدا له‌باره‌ی “سێ حاڵه‌ته‌كه”ی كه مرۆڤایه‌تی به‌پێی هۆشیاریی و گه‌شه‌سه‌ندنی پێیدا تێپه‌ڕبووه: 1- قۆناغی لاهوتی. 2- قۆناغی میتافیزیكی. 3- قۆناغی وه‌زعی –زانستیی-، كه سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بووه ئایین قۆناغێكی پێشتره و كاتی به‌سه‌رچووه. (10)
تا گه‌یشته زانست خوازه هاوچه‌رخه‌كانی وه‌ك برتراند راسل و ریچارد دوكنز و زانایانی سروشتناسی جگه له‌وان كه بڕوایان وابوو زانست واتای هه‌موو پرسیارێك له‌باره‌ی خواوه ناهێڵێت. (10)
2. جوڵانه‌وه‌كانی هه‌زاره‌یی، ده‌ربازبوونی سیاسی
فلیب نیم‌و ده‌مانبات بۆلای دووه‌مین خواست كه له‌جێگای مه‌سیحییه‌ت هاته ئارا، لێره‌دا مه‌به‌ستمان جوڵانه‌وه‌یه ناڕه‌زاییانه‌یه كه له‌دژی مه‌سیحییه‌ت سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ی كه قوڵترین كاریگه‌ری هه‌بووه و له هه‌موان زیاتر به‌رده‌وامیی هه‌بووه، هه‌روه‌ك فلیب نیم‌و وایده‌بینێت، ئه‌وه‌بوو چه‌ندين ئایدۆلۆژیا سه‌ریان هه‌ڵدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئه‌وان جێگره‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ت نین له بیرۆكه و تێڕوانین و سروشهكانیدا، به‌ڵكو له خودی كاره ڕزگاركارییهكهیدا، له‌ڕێی گۆڕینی جیهان و مرۆڤه‌وه و، له‌ڕێی له‌دایكبوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێوه كه ببێته “به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌وی”. (10)
فلیب نیمۆ مه‌به‌ستی له‌و جوڵانه‌وه ڕزگاركارانه ئه‌و جوڵانه‌وه گه‌ورانه‌یه كه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌ده‌ی نۆزده و بیستدا ده‌ركه‌وتن، وه‌ك سۆشیالیستی و شیوعییه‌ت و فاشیزم و نازیه‌ت، كه بهرجهستهكارێكی عه‌لمانی بوو بۆ خودی خواستی جوڵانه‌وه‌ی ههزارهيى.*
ئه‌م جوڵانه‌وانه وه‌ها سه‌یری مه‌سیحییه‌تیان نه‌ده‌كرد كه هه‌ڵه‌یه‌و به‌س، به‌ڵكو وه‌ك بنه‌مای خراپه لێیان ده‌ڕوانی، چونكه به‌و پێیه‌ی هاوپه‌یمان بوو له‌گه‌ڵ خاوه‌ن توانا و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه كۆنهپهرستهكاندا, بووه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م سه‌رده‌می برایه‌تیی مرۆڤایه‌تیدا، مرۆڤایه‌تیش له‌ڕێگه‌ی ئیمان و پاڕانهی مه‌سیحییه‌ته‌وه ناگاته به‌خته‌وه‌ری، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی شۆڕشی كرێكاری و خهباتكردنهوه پێی ده‌گات. (10)
3. ئایینه‌كانی تر، موقه‌ده‌سی بتپه‌رستی و ڕۆحانیهتهكانی ڕۆژهه‌ڵات
له‌كاتێكدا باوه‌ڕی مه‌سیحییه‌ت و په‌رستشه ئاساییه ئایینیه‌كانی لهپوكانهوهدا بوون، له‌میانی هه‌ردوو سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و بیسته‌مدا وه‌ك یه‌ك، خواستێك هه‌بوو به‌لای موقه‌ده‌سی بتپه‌رستیدا ، ئه‌مه‌ش ئه‌م ئاره‌زووه به‌بۆچوونی نیم‌و به‌دوو شێوه بوو:
أ- موقه‌ده‌سی پێش مه‌سیحییه‌ت: كه كاری ده‌كرد بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی “خواسته فۆلكلۆرييهكان و، كۆكردنه‌وه‌ی سرود و شیعره میللیه‌كان و، دۆزینه‌وه‌ی خورافاته كۆنه‌كانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا”. (10)
ب- موقه‌ده‌سی ئه‌و ئایینانه‌ی كه ئه‌وروپی نین: دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌فسانانه به‌هۆی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یی فراوان بوو, كه له‌چوارچێوه‌ی داگیركاریدا ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌ش وايكرد مرۆڤناسی(انترۆپۆلۆجیا) به‌ده‌ربكه‌وێت و لێكۆڵینه‌وه ڕێكخراو بكات بۆ ڕۆشنبیرییه ئاسیایی و ئه‌فریقاییه‌كان. هه‌ندێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌نها به لێكۆڵینه‌وه له هیندۆس و بوزییه‌كان وازیان نه‌هێنا، به‌ڵكو باوه‌ڕیان پێهێنا, تا ئه‌وروپییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی یۆگا و ڕامان و په‌رستشه‌كانی بوزی و مه‌زهه‌به باتنیه‌كان ڕابهێنن. (10)
4. فه‌لسه‌فه گه‌وره‌كان، نیتچه، هایدگه‌ر، سارته‌ر
هه‌روه‌ك دوور كه‌وتنه‌وه له مه‌سیحییه‌ت وه‌رچه‌رخانێكی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی بوو، بێگومان ده‌بوایه ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ش به وه‌رچه‌رخانێكی فه‌لسه‌فیشدا تێپه‌ڕێت– به‌پێی بۆچوونی نیمۆ-، ئه‌مه‌ش خۆی له‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌و فه‌لسه‌فانه‌دا ده‌نوێنێت كه بانگه‌شه‌ی ده‌ستگه‌یشتن به ڕه‌ها و گه‌یشتن پێی و خاوه‌ندارێتی كردنیان ده‌كرد. (10)
لێره تێبینییه‌ك ده‌كرێت, كه -نیمۆ- باسی ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه وه‌رچه‌رخانی فه‌لسه‌فی له‌جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئایین وه‌ك وه‌رچه‌رخانی زانست نییه له‌جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئایین، ئه‌گه‌ر زانست لهڕهخنهگرتنی له‌ئایین ده‌ستبه‌رداری ڕه‌هايى بووبێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئۆگست كۆنت گوزارشتی لێ كردووه و ده‌ڵێت: “زانست ده‌ستبه‌رداری “بۆچی” بووه له‌به‌رژه‌وه‌ندی “چۆن”؟!.(10)
ئه‌م كاره له‌فه‌لسه‌فه‌دا ڕووینه‌دا، چونكه ده‌ستبه‌رداری پرسیاره كۆتاییه‌كانی سه‌باره‌ت به بوونی مرۆیی نه‌بوو، به‌ڵام هه‌وڵدانێك هه‌بوو بۆ پێشخستنی وه‌ڵامه‌كان كه ته‌نها به‌گوێره‌ی عه‌قڵی مرۆڤ بێت، قسه‌كردن لێره‌دا نزیكه له خودی فه‌لسه‌فه‌كانی خاوه‌ن ویستی هه‌مووه‌كی (النزعة الكلية) ببێت، كه وا وێنا ده‌كرێت له‌توانادا هه‌یه به‌پشتبه‌ستن پێی واتا دروست بكرێت، وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی وجودیی** و له گه‌وره بانگهشهكارانیشی نیتشه و كیركیگارد و هادیگه‌ر و سارته‌ر بوون. (10)
5. گوتاری جوانییه‌كان.. بره‌وپێدانی مۆسیقا بوو!
پێنجه‌م موقه‌ده‌س كه ئایینی نه‌بوو جێگای مه‌سیحییه‌تی گرته‌وه، هه‌روه‌ك فلیب نیم‌و ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات خۆی له بڵاوبوونه‌وه‌ی هونه‌ردا ده‌بینێته‌وه له‌سه‌رده‌می نوێگه‌ری ئه‌وروپیدا و، بره‌وپێدانی مۆسیقا له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا. به‌جورێك نیم‌و وایده‌بینێت ناكرێت ئه‌و ئاماده‌بوونه زۆردارانه‌ی هونه‌ر و مۆسیقا به‌بێ ئاماده‌كاری پرۆسه‌كانی له‌ناوبردنی ئایین و به‌رزییه‌كانی بێته ئارا كه عه‌قڵی ئه‌وروپی له‌سه‌رده‌می گالیلۆوه تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی ده‌دا. (10)
به‌جۆرێك كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ت لێره‌دا شێوه‌یه‌كی وه‌رگرت هه‌وڵیدا شێوازێكی ڕه‌ها ببه‌خشێت به هونه‌ر، ئه‌وه بوو هۆشیاریی ئه‌وروپی ئاشنای جیهانی جوانی ڕۆمانسیی بلیمه‌ت و، بیروباوه‌ری ئه‌ڵمانی بوو كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناو نراوه “مۆسیقای ڕه‌ها” ڕاوه‌ستاوه”.(10)
ئه‌مه‌ش وایكرد عاشقانی مۆسیقاری ئه‌ڵمانی ریتچارد فاگنه‌ر له‌شانۆی باریۆس كرد، له‌كاتێكدا فاگنه‌ر نمایشه‌كانی له‌وێ پێشكه‌ش ده‌كرد، وه‌ك په‌رستگایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی لێ بێت، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی نوێژ و كاری ئایینی تێدا ئه‌نجام بدرێت، گوێیان له مۆسیقایه‌كی به‌هێز ده‌گرت و له‌سه‌ر ته‌خته‌كانی شانۆگه‌رییه‌كان ده‌بینرا. (10)
ئه‌مه‌ش هانی ئیگۆر سترافنسكیدا به‌شێوه‌یه‌كی برینداركهرانه له زۆر نووسینیدا گاڵته به‌وجۆره خه‌ڵه‌تاندنه بێئومێده -هه‌روه‌ك ئه‌و ناوه‌ی لێ نابوو- بكات (10)، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچكه‌س له ڕۆڵی، یان كرده‌وه‌ی، هاوشێوه‌ی كرده‌وه‌ی خواوه‌ند نییه، یان له‌باشترین حاڵه‌ته‌كاندا هاوشێوه‌ی قه‌شه نییه، وه‌ك ” سه‌رۆكی ئۆركسترا له‌سه‌ر شانۆ”!
نیم‌و وایده‌بینێت كه ” حاڵه‌تی جوانیی” زاڵ، كه تێكه‌ڵی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان بوو له‌ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، ئه‌وه به‌رهه‌می گۆڕانی به‌هاو ڕه‌وشته مرۆییه‌كان بوو، كه وه‌ك پێویست له‌سه‌ر ڕه‌هه‌ند و تێگه‌یشتنه‌كان له‌لایه‌نی خێر و شه‌ڕ، یاخود ڕه‌وا و ناڕه‌وا دانامه‌زرێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی جوانیی. (10)
شكستى موقه‌ده‌سه زه‌مینییه‌كان
پاش خستنه‌ڕووی ڕه‌وت و گوتاره موقه‌ده‌سه نا ئایینیه‌كان، نیم‌و گه‌یشتووه به‌وه‌ی كه ئه‌زموونی ئه‌وروپا نه‌یتوانیووه له له‌خۆگرتنی موقه‌ده‌س داببڕێت، به‌ڵام كێشه‌كه له سروشتی ئه‌و موقهدهسهدایه، كه زیاتر شێوه‌ی عه‌لمانیه‌ت به‌سه‌ریدا زاڵ بووه، به‌جۆرێك ئه‌ندازه‌ی شته نا موقه‌ده‌سه‌كانی له‌سه‌ر شێوه و وێنه‌ی موقه‌ده‌س كردووه، هه‌ر ئه‌مه‌شه -فلیب نیم‌و- لای خۆیه‌وه ناوی لێناوه لاهوتی نه‌رێنی له‌به‌رانبه‌ر لاهوتی ئه‌رێنیدا!”. (10)
تا پاش ئه‌وه بگاته كرۆكی كیشه‌ی ئایین له‌چوارچێوه‌ی ڕۆژئاوادا كه‌خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه هه‌موو سه‌ركوتكارییه عه‌لمانیانه‌ی ئایین، له ئاره‌زووی عه‌لمانیه‌ته‌وه بۆ جوڵانه‌وه‌كانی هه‌زاره‌ی ڕزگاركار تا ده‌گاته بتپه‌رستی و ئایینه “بهڕۆحانیكراوهكان” تا فه‌لسه‌فه گه‌وره‌كان و جوانییه‌كان و ڕاهاتن له‌گه‌ڵ مۆسیقا‌و.. هتد، نه‌یتوانیووه ئه‌و بۆشاییه ڕۆحیی و وجودیی و مه‌عنه‌وییه پڕ بكاته‌وه كه ئه‌زموونی ڕۆژئاوا به‌هۆی ڕهتكردنهوی مه‌سیحییه‌ته‌وه هێناویه‌ته ئارا. (10)
نیشانه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و ڕه‌وتانه به‌ده‌ر له لاوازكارێكی ده‌ره‌كی لاواز بووه، له‌به‌ر ئه‌وه فلیب نیم‌و ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه موژده‌ی “مردنیكی میهره‌بان”ی لێناوه به‌هۆی ململانێ و زۆرانبازی و جه‌نگه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاییندا نه‌بووه.
لێره‌دا ده‌كرێت ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه زیگمۆنت باومان هێناویه‌تی له‌و ڕوه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی نوێگه‌ریی ڕۆژئاوا له موقه‌ده‌سی جێگره‌وه هێناویه‌تی به‌و تۆكمه‌ییه نه‌بووه كه له موقه‌ده‌سیی ئایینی‌دا هه‌یه، لێره‌وه نه‌یتوانی به‌رده‌وام ببێت (11). وه‌ك ئه‌وه‌ی باومان ده‌یبینیت شل نییه، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه‌ی نیم‌و بۆه ده‌چێت، مولحیده، ڕاسته ئه‌وانه “موقه‌ده‌سی دروستكراون” به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌یاد ناباته‌وه كه موقه‌ده‌سیی ئیلحادین”. (12)
به‌هۆی ئه‌وه‌وه، نیم‌و تێڕوانینه‌كه‌ی له‌وه‌دا پوخت ده‌كاته‌وه كه ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ موقه‌ده‌س له‌یه‌ك دانه‌بڕاون، به‌ڵكو له مه‌سیحییه‌ت دابڕاوه، به‌ڵام ئه‌و موقه‌ده‌سه عه‌لمانییه یاخو “لاهوته نه‌رێنییه” كه هێناویه‌تی توانای ئه‌وه‌ی نییه باڵ و په‌نا بێت بۆ مرۆڤی نوێ، لێره‌وه وایده‌بینێت زه‌مینه‌ی موقه‌ده‌س ئاماده‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاییندارییهكهی و ، پهیامدارییهكهی، به‌دیاریكراویش گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ت سه‌رله‌نوێ. (12)
“كاتێ ویسته‌كانی ئیلحاد بێده‌نگ ده‌بن په‌یامی خوای گه‌وره ده‌بیسترێت***”
به‌مجۆره نیم‌و پێی وایه كه سه‌رئه‌نجامی گرنگترین گوتاره ئیلحادییه هاوچه‌رخه‌كان پووكانه‌وه و خنكان و به‌سه‌رچوون بووه، ئه‌و گوتارانه به‌هۆی فشاری هه‌ندێك هێزی كۆمه‌ڵایه‌تیی یان ململانێی عهقيدهییهوه تووشی ئه‌مه نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وه بۆ كه‌وتنی خودی ده‌گه‌ڕێته‌وه. (12)
ویستیی زانستییانه كێشه‌كه‌ی له‌وه‌دایه هه‌تا زانست زیاتر بابهتهكان ڕوون بكاته‌وه بانگه‌شه‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی نهێنی گه‌ردوون كه‌متر ده‌بێت، هه‌موو دۆزینه‌وه‌یه‌كی زانسته كێشه‌و پرسیاری نوێ ده‌هێنێته ئارا، ئه‌و كێشه‌و پرسیارانه پێشتر نه‌خرابوونه ڕوو، به‌م واتایه ده‌توانین بڵێین هه‌تا زانست پێشبكه‌وێت ئاسۆكانی گه‌ڕان پاشه‌كشه ده‌كات. (12)
جوڵانه‌وه هه‌زاره‌ییه‌كان و پرۆژه سیاسییه گه‌وره‌كانی وه‌ك نازیه‌ت و فاشیزم سه‌ركردایه‌تی جیهانی به‌ره‌و جه‌نگ و كوشتارگه‌ی سامناك برد، كه مرۆڤ پیش‌تر ئه‌وه‌ی به‌خۆوه نه‌بینیبوو، به‌هه‌مان شێوه فهلسهفهكانیش كه به‌شداربوون له‌دروستكردن و ڕازاندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی بۆ نازیه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی هادیگه‌ر كردی، یان فاشیزم وه‌ك ئه‌وه‌ی نیتچه كردی. (12)
كاره‌كه له‌گه‌ڵ ئایینه بتپهرستییهكاندا به‌هه‌مان شێوه‌یه كه نه‌یتوانی په‌رۆشیی ڕۆحی لای مرۆڤ پڕ بكاته‌وه، چونكه مرۆڤ هه‌رده‌م به‌شوێن شتێك‌دا ده‌گه‌ڕێت له‌خۆی گه‌وره تر بێت و ئه‌م تێبپه‌ڕێنێت و، لێی بترسێت، وه‌ك عه‌لی عیزه‌ت بیگۆڤیچ ده‌ڵێت (13)، ئه‌مه‌ش له ویسته بتپه‌رستی یان ئایینه بهڕۆحانیكراوهكانی وه‌ك بوزی و جگه له‌ویشدا نه‌بوو. جگه له‌وه‌ی نه‌یتوانی تێڕوانینێكی ئه‌خلاقی مه‌به‌ستداری له‌به‌رانبه‌ر جیهان و مرۆڤ و بوون و چاره‌نووس هه‌بێت، به‌ڵكو له‌نێو كه‌ش و ئه‌فسانه‌كاندا هه‌ڵخلیسكا. (14)
ڕه‌وشه‌كه له‌گه‌ڵ ویسته‌كانی جوانی و ئاره‌زوومه‌ندی مۆسیقاشدا به‌هه‌مان شێوه بوو، گۆڕا بۆ ئاوازی به‌رز كه له‌گه‌ڵ خۆیدا توندوتیژی و داماویی هه‌ڵگرتبوو، ئه‌گه‌ر ئایینه بهڕۆحانیكراوهكان یان بتپهرستییهكان مرۆڤی له كهشهكاندا ههڵخلیسكاندبێت، ئه‌وا ململانێكانی جوانویستی مرۆڤی له‌وه دابه‌زاند كه ته‌نها هه‌ست بێت. (14)
بهشكستخواردنی ئه‌و ڕه‌وت و جوڵانه‌وانه -به‌پێی بۆچوونی نیم‌و – بێده‌نگی جیهان ده‌گرێته‌وه، چونكه قسه‌كانی هه‌میشه پێویستی به بێده‌نگی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له‌نێو گه‌رده‌لول و زهمينلهرزه و ئاگردا نابیسترێت، به‌ڵكو له “ده‌نگی شه‌ماڵێكی نه‌رم”دا ده‌بیسترێت”. (14)
ئاسۆ نوێیه‌كان
له‌وانه‌یه كه‌سانێك له‌گه‌ڵ هه‌ندێك سه‌رئه‌نجامی فلیب نیمودا بیروڕای جیاواز بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناتوانرێت له‌باره‌یه‌وه بۆچوونمان جیاواز بێت ئه‌وه‌یه حاڵه‌تی ئایینی، هه‌روه‌ك فلیب له‌باره‌یه‌وه مشتومڕی له‌باره‌وه كردووه، له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، ته‌نها له‌قسه‌دا نا، وه‌ك ئه‌وه‌ی گوتاره ئیلحادیهكان موژده‌یان ده‌دا.
هێنده به‌سه مرۆڤ كتێبی “بازاڕی ئایینی له ڕۆژئاوا” هه‌ڵبداته‌وه كه كریستۆڤه‌ر ئه‌لیسۆن و كۆمه‌ڵێك له توێژه‌رانی زانستی كۆمه‌ڵناسیی ئایینی سه‌رپه‌رشتییان كردووه، تا بۆ خۆی تێبینی ئه‌و ژمار ه ئامارانه بكات كه به‌شێوه‌یه‌كی دوور له‌گومان حاڵه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئایینی ڕوون ده‌كاته‌وه. (15)
له‌كۆتاییدا، مێژوونووسی تونسی “محه‌مه‌د تاڵبی” ده‌یگێڕێته‌وه كاتێ له‌سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌فه‌ڕه‌نسا خوێندوویه‌تی، به‌درێژایی ماوه‌ی خوێندنی میوانی یه‌كێك له خێزانه مه‌سیحییه‌كان بووه، له نێو ئه‌وه‌ی باسی ده‌كات ئه‌وه‌یه خاوه‌ن ماڵه‌كه كاتێ دودڵی به‌رانبه‌ر عه‌لی باشلا‌ر و هه‌ندێك له مولحیده‌كانی سۆربون زانیووه كتێبێكی ڤۆلتێری به‌دیاری پێداوه، كاتێ كردوویه‌تییه‌وه بینیوویه‌تی له‌ناوه‌ڕاستی كتێبه‌كه‌دا ههڵكۆڵینێك له‌شێوه‌ی خاچدا دروستكراوه كه‌له‌سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌وه تا كۆتایی كتێبه‌كه ده‌بێت. (16) كاتێ پرسیاری لێ كردووه چی وای لێ كردووه ئه‌و كاره بكات؟
وتوویه‌تی: ئه‌وه چاره‌نووسی ڤۆلتێر و هه‌ركه‌سێكه دژایه‌تی ئایینه‌كه‌مان بكات، واته دژایه‌تی مه‌سیحییه‌ت بكات، ئاشكرایه كه ڤۆلتێر ڕبوبیهك بووه له‌دژی ئایینه‌كان جه‌نگاوه، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئایینی مه‌سیحی له‌شێوه كاسۆلۆكیدا، ته‌نانه‌ت مۆسیقاری ناودار مۆزارت له‌نامه‌یه‌كیدا له‌كاتی مردنی ڤۆلتێردا كه بۆ باوكی ناردووه ده‌ڵێت: “له‌كۆتاییدا گه‌وره‌ترین بێخێر جیهانی به‌جێهیشت”. (16)
په‌راوێزه‌كان:
“جوڵانه‌وه‌ی هه‌زاره: جوڵانه‌وه‌یه‌كی یه‌هودی – مه‌سیحی بوو، كه كڵێسا له‌سه‌رده‌می ئۆریجین و قه‌شه ئۆگستینه‌وه ئیمزای ئیدانه‌كردنی كردبوو. زیاتر كاری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه عه‌قڵی گه‌لانی ئه‌وروپا نزیكه دوو هه‌زار ساڵه له‌سه‌ر تكاكردنی مه‌سیحی و، چاوه‌ڕوانی به‌رپابوونی مهملهگهتی په‌روه‌ردگار دروست بووه‌و، ده‌ڵێت ئه‌و ویسته له‌توانایدایه به‌رپابوونی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته و ڕیشهكیشكردنی خراپه له‌جیهاندا به‌كوشتنی خراپه‌كاران و سه‌ربازه‌كانی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج كه له‌سفری روئیای یوحهننادا باسیان كراوه له‌توانادایه، ئه‌وانن كۆمه‌لێك كه‌سانی به‌هێز له‌دژیان ده‌جه‌نگن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش لای به‌شێكی زۆری ئه‌وروپیه‌كان له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌شێوه‌یه‌كی ڕاگه‌یه‌نراو جێگای قبوڵكردن بوو. (بڕوانه: فلیب نیم‌و، مردنی میهره‌بانانه).
** فه‌لسه‌فه‌ی وجودی: ئاراسته‌یه‌كی فه‌لسه‌فییه به‌های مرۆڤ به‌رز ده‌كاته‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر تاكبوونهی ده‌كات، كه ئه‌و خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌و ئازادی و ویست و هه‌ڵبژاردنه و پێویستی به ئاراسته‌كار نییه. ئه‌وه‌ش فه‌لسه‌فه‌ی خوده زیاتر له‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بابه‌ت بێت، كۆمه‌ڵێك ئاراسته و بیرۆكه‌ی جیاوازی هه‌یه كه په‌یوه‌ندارن به‌ژیان و مردن و نه‌هامه‌تی و ئازارارهوه.
*** “كاتێ وويسته ئیلحادییهكان بێده‌نگ ده‌بن، په‌یامی خوای گه‌وره ده‌بیسترێت “: ئه‌مه ناونیشانی یه‌كێك له‌به‌شه‌كانی كتێبه‌كه‌ی فلیب نیمۆیه، له‌گه‌ڵ تێبینی ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا ته‌نها به‌شی یهكهمیمان خستووه‌ته ڕوو.
سه‌رچاوه‌كان:
1. يوحنا پۆڵسی دووه‌م.
2. حسن سرات، عودة الأديان وتحولات الإيمان بالغرب، موقع الجزيرة.
3. تيريز دلباش، التوحش وعودة البربرية في القرن الحادي والعشرين.
4. فيصل دراج، عودة الديني: سيناريوهات العولمة الثقافية.
5. حسن سرات، عودة الأديان وتحولات الإيمان بالغرب، موقع الجزيرة.
6. فيليب نيمو، الموت الرحيم للإلحاد المعاصر، دار جسور.
7. مرسيا إلياد، الدنيوي والمقدس، دار العربي.
8. فيليب نيمو، الموت الرحيم للإلحاد المعاصر، دار جسور.
9. هوستن سمث، لماذا الدين ضرورة حتمية؟، دار الجسور الثقافية.
10. فيليب نيمو، الموت الرحيم للإلحاد المعاصر، دار جسور.
11. زيغمونت باومان، الأخلاق في عصر الحداثة السائلة.
12. فيليب نيمو، الموت الرحيم للإلحاد المعاصر، دار جسور.
13. علي عزت بيغوفتش، الإسلام بين الشرق والغرب، دار الشروق.
14. فيليب نيمو، الموت الرحيم للإلحاد المعاصر، دار جسور.
15. كريستوفر إليسون وآخرون، السوق الدينية في الغرب.
16. محمد الطالبي، عيال الله، دار جداول للنشر والتوزيع.