زه‌ماله‌ی خوێندن له شارستانیه‌تی ئیسلامی
عبد القدوس الهاشمي
ساڵی 620 له مانگی جه‌مادی ئاخیر، به ماوه‌یه‌كی كه‌م له كه‌وتنی له سه‌ر ده‌ستی مهغولهكان له ساڵی 656 زانكۆی موسته‌نسڕیه دروستكرا، له‌و كاته‌دا وه‌قفێكی زۆری بۆ تایبه‌ت كرا بۆ دابینكردنی ئه‌ركی فێركردن و موچه‌ی مامۆستایان و ده‌سته‌به‌ری پێداویستی قوتابیان، ئيمامى زه‌هه‌بی (748ك) ئه‌و بڕه پاره‌ی ئه‌وكات به 900 دیناری زێر خه‌مڵاندوه، كه ده‌كاته (یه‌ك ملیۆن و نیو دۆلاری ئه‌مریكی ئێستا) دواتر ده‌ڵێت: تا ئێستا نه‌مزانیه‌وه هیچ وه‌قفێك ئه‌وه‌نده بووبێت، جگه له وهقفهكانی مزگه‌وتی دیمه‌شق كه هه‌ندێك جار فراوانتر بووه.
له سه‌رده‌می ئێستا زانكۆی ئۆكسفۆرد زه‌ماله‌ی خوێندن ده‌داته قوتابیان، له رێگای بڕیك پاره‌ی دیاریكراو بۆ فێركردن، له رێگای شایسته‌یی یان هه‌بوونی به‌رهه‌م، وڵاتانی دونیا پێشبڕێكیانه له سه‌ر به ده‌ستهێنانی زه‌ماله‌ی خوێندن، به‌تایبه‌ت قوتابیانی قۆناغی ئه‌كادیمی، ئه‌و زه‌مالانه بڕێكی زۆره كه له لایه‌نه ره‌سمیه‌كان و ده‌زگا ئه‌هلیه‌كان ئاماده كردێت، بۆ نمونه ئه‌و بڕه‌ی كه كۆلیژو زانكۆكان و وه‌زارتی خوێندنی باڵا له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان پێشكه‌شی ده‌كات ده‌كه‌ن ساڵانه 46 ملیار دۆلاره.
له راستیدا مسوڵمانان له سه‌ره‌تاوه بیریان له هاوكاری و زه‌ماله‌ی خوێندن كردۆته‌وه، له پێناو پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی مه‌عریفی و وانه گوتنه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆریان خه‌رج كردوه، ئامانج له‌و بابه‌ته خستنه‌ڕووی ئه‌و گرنگیدانه‌ی شارستانیه‌تی ئیسلامیه به زانست، به‌خشین له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت فێری زانست بن، به تێگه‌یشتنه باوه شارستانیه‌كه‌ی ئه‌وه‌ش بهڵگهیهله سه‌ر گرنگی زانست له شارستانیه‌تی ئیسلامی.
له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر
پێغه‌مبه‌ر له ناو گه‌لێكی نه‌خوێنده‌وار ره‌وانه كرا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانتوانی بنوسن له سه‌رده‌می ره‌وانه‌كردنی پێغه‌مبه‌ر نه‌ده‌گه‌یشته بیست پیاو، مێژوونوسان ڕاجیاییان هه‌یه له‌یه‌كه‌م فێركردن، گوتراوه: ئومه‌یه‌ی كوڕی حه‌رب بووه، پاشان ئه‌بوو سوفیانی كوڕی له‌وی وه‌رگرتووه، كۆتا كه‌سیش عومه‌ری كوڕی خه‌تاب پۆلێك خه‌ڵكی قوڕه‌یش بوون فێری خوێندن و نووسین بوون له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و.
نوسه‌ر شتێكی دیاریكراوی ده‌ستنه‌كه‌وت له سه‌ر پێدانی كرێی خوێندن له‌و سه‌رده‌مه، جگه له فه‌رمووده‌یه‌ك كه باس له دیله‌كانی غه‌زای به‌در ده‌كات، ده‌توانین لێره‌وه یه‌كه‌م تێچووی فێركردن دیاری بكه‌ین كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی 400 درهه‌م بووه بۆ هه‌ر قوتابیه‌ك، ئه‌و بڕه‌ش به گوێره‌ی ئه‌و كات چوار هه‌زار درهه‌م بوو، پێغه‌مبه‌ر هه‌ندێك له دیله‌كانی به فێركردنی ده منداڵی ئه‌نساڕ ئازاد كرد.
كاتێك خوای گه‌وره قورئانی نارد بۆ پێغه‌مبه‌ر كه‌سانی زنای گه‌وره‌تر دانا له‌سه‌ر كه‌سانێك كه خوێنده‌واریان نیه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: “قل هل يستوي الذين يعلمون والذين لا يعلمون” هه‌روه‌ها چه‌ندین فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر هاتووه باس له گه‌وره‌یی فێركردندن و قوتابی ده‌كات، هاوه‌ڵانی هانده‌دا خۆیان فێری خوێندن بكه‌ن به تایبه‌ت هه‌ژارانی ــ أهل الصفه ـــ خۆیان یه‌كلا كردبۆوه خۆی قورئانی بۆ ده‌خوێندنه‌وه أبو نعيم الأصفهاني (430 ك) له ‘حلية الأولياء ده‌ڵێت: ئه‌هلی سوفه سه‌رقاڵ بوون به فێربوون و تێگه‌یشتنی قورئان.
پێغه‌مبه‌ر زه‌كات و خێر و دیاری پێ ده‌به‌خشین به‌و پێیه‌ی ئه‌وان میوانی ئیسلامن، پێغه‌مبه‌ر خواردنی رۆژانه‌ی بۆ دیاری كردبوون، ئه‌ندازه‌كه‌ی مستێك خورما بوو بۆ دوو كه‌س، كه مستی پێغه‌مبه‌ر ده‌یكرده ــ نیوكیلۆ ــ هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌ی ته‌به‌ڕانی هاتوو (360ك) له طلحة بن عمرو النضري ده‌ڵێت: ژماره‌ی ئه‌هلی سوفه حه‌فتا پیاو بوون، ئه‌بوو نه‌عیم ناوی 52 كه‌سی باسكردووه، كه خاوه‌ن پایه‌ی زانستی دیار بوون، له‌وانه هريرة وسلمان الفارسي وأبي سعيد الخدري وأبي ذر الغفاري، ئه‌وانه له گه‌وره زانایانی هاوه‌ڵان شهرعزانهكانیان كه خه‌ڵك بۆلایان ده‌چوو بۆ فێربوون و فه‌توا له رۆژگاری هاوه‌ڵان و دوای ئه‌وانیش.
چاودێری سه‌ره‌تا
سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر كۆتایی هات ده‌ستكرا به چاولێكردنیپێدانی هاوكاری بۆ خوێندن له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ئیسلامی و پێشكه‌شكردنی كه‌سایه‌تی زانستی بۆ چاودێری تایبه‌ت كه وه‌رگر و به‌خشه‌ر گرنگیان پێده‌دا وه‌ك فێربوونی زمانه‌كان.
ئیمامی زه‌هه‌بی له باره‌ی ژیانی ئه‌بوو جه‌مره‌ی زوبعی ده‌ڵێت: من له‌گه‌ڵ ئیبن عه‌باس داده‌نیشتم ئه‌و منی له‌لای قهڕهوێڵهكهی داده‌نا، پێی گوتم هه‌سته لای من تا به‌شێكت بۆ دانێم له ماڵه‌كه‌م، من دوو مانگ له گه‌ڵی دانیشتم، ئه‌بو جه‌مره ئه‌ركی وه‌رگێڕانی راسته‌وخۆ بوو بۆ فارسی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فارس بوون زمانی فارسیان نه‌ده‌زانی له مه‌جلیسی ئیبن عه‌باس داده‌نیشتن، ئیبن حه‌جه‌ر به پێی ئه‌و كرداره‌ی ئیبن عه‌باس به دروستی زانیوه كه پاداش وه‌ربگیرێت له‌سه‌ر فێركردن.
له سه‌رده‌مانی دواتر تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت، زه‌ماله‌ی خوێندوهك وه‌ك پێویست نه‌بوو له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی فهزههبه فقهیه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا سه‌ره‌تا بووینه، زاناكانی ئه‌و بواره ناچاربووینه خۆیان كاربكه‌ن، دواتریش ئه‌وان بوون كه سانی خاوه‌ن مێژوو، ئیمام ئه‌بوو حه‌نیفه كه‌سێكی بازرگان بوو، مامۆستا ئه‌بوو یوسف بوو، ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌بوو ده‌ستبه‌ری ژیانی بكات به ده‌رماڵه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه بۆ خوێندن.
كاتێك دۆخی هه‌ژاری پێداویستی گه‌نجی وا له ئه‌بوو یوسف ده‌كات له خوێندن بوه‌ستێت له سه‌رده‌ستی ئیمام ئه‌بوو حه‌نیفه، به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی ئه‌بوو حه‌نیفه بۆی ده‌كه‌وێت هۆكاره‌كه‌ی چیه، كیسێكی به دیاری پێ ده‌دات، سه‌د درهه‌می زێڕی تێدا ده‌بێت، پاشان پێی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه ته‌واو بوو ئاگادارم بكه‌وه، ئه‌بوو یوسف به‌رده‌وام بوو له ده‌رسه‌كانی، پاش ماوه‌یه‌ك سه‌د درهه‌می تری پێدا، پاشان به‌رده‌وام بوو، گوتی: پێویستم پێی نیه ده‌وڵه‌مه‌ند بوومه، ئه‌و چاودێریه‌ی ئه‌بوو حه‌نیفه بوو ئێستا ئه‌بوو یوسف بووه به یه‌كێك له كۆڵه‌گه به‌هێزه‌كانی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی
ئیمام شافیعی كاتێك له سه‌ره‌تای فێربوونی هیچ شتێكی نیه بیدات به كرێی خوێندنی كه منداڵانی ئه‌و سه‌رده‌م ده‌یاندا به مامۆستاكانیان، كار بۆ مامۆستاكه‌ی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بهركرێی خوێندنه‌كه‌ی بكه‌وێت، ده‌رباره‌ی كاره‌كه‌ش ئه‌بوو به‌كری حومه‌یدی قوتابی شافیعی و مامۆستای بوخاری ده‌ڵێت: ئیمام شافیعی گوتی: من یه‌تیم بووم له ماڵه‌وه هیچمان نه‌بوو بیده‌م بۆ كرێی خوێندن، مامۆستاكه‌م له‌بری كرێی خوێندن كردبوومی به سهرپرشی منداڵان و له كاتی ئادهنهبوونی، ئه‌وه‌ش بار سوكی بوو بۆ مامۆستاكه‌م.
له سه‌ده‌می گه‌نجێتی ئیمام شافیعی ده‌چێته ده‌رسی محه‌مه‌دی كوڕی حه‌سه‌نی شه‌یبانی (189 ك) له به‌غدا، محه‌مه‌دی كوڕی حه‌سه‌نی شه‌یبانی زیره‌كی له شافیعی ده‌بینێت حه‌ز ده‌كات لای بنێته‌وه، به‌رده‌وامیش هاوكاری مادی بۆ زیاد ده‌كات تا زانستێكی زۆری لێوه‌رده‌گرێت، باری وشترێك شتی لا نووسیوه، ئیمامی زه‌هه‌بی له له عبیدی ههڕهوی نه‌قڵی كردووه (224ك) ده‌ڵێت: ئیمام شافعیم له لای محه‌مه‌دی كوڕی حه‌سه‌ن بینی په‌نجا دیناری پێدا، پێش ئه‌و ماوه‌یه بینم په‌نجا درهه‌می پێ نه‌بوو، پێی گوتم: ئه‌گه‌ر حه‌زت له زانسته فه‌رموو به‌رده‌وام به.
ئه‌و سێ سه‌ده‌ی به باشترین سه‌ده وه‌سف كراون گرنگی زۆر دراوه به به‌خشین به فێرخوازانی زاست و ده‌ستبه‌ركردنی ژیانیان، ئه‌وه‌ش لای زانایانی شه‌رع تا ئه‌ندازه‌ی فه‌رزی كیفایه‌یه، كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئومه‌تی ئیسلامی كه ئه‌و واجبه ده‌بێ جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بهزۆرلێكردنیش بێت، ئه‌بوو حه‌نیفه له‌سه‌ر زمانی ئه‌بوو مه‌نسوڕی ماتوریدی (333ك) ده‌گێڕێته‌وه، كه پێویسته له‌سه‌ر موسڵمانان ژیانی فێرخوازان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن كاتێك بۆ وه‌رگرتنی زانست ده‌رۆن” ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوون، و زۆریان لێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ك زۆریان لێ ده‌كرێت له دانی زه‌كات ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوون زه‌كات بده‌ن، به ڕاشكاوانه گوتیانه: دروسته زه‌كات له شارێك بۆ شارێكی تر بگوازرێته‌وه بۆ فێرخواز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه دروست نیه، به‌ڵام مادام قوتابی پێویستی پێیه‌تی رێگری نیه.
ئیمام نه‌وه‌وی (676 ك) ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر قوتابیه‌ك توانای كاركردنی هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی خوێندنه‌وه بۆی نه‌ده‌كرا دروسته زه‌كاتی پێبدرێت، چونكه وه‌رگرتنی زانست فه‌ڕزی كیفایه‌یه، هه‌روه‌ك زایان به دروستیان داناوه كه زه‌كات بۆ هه‌ندێك پێداویستی قوتابی دابین بكرێت وه‌ك كتێب و پێداویستیه زانستیه‌كانی تری وه‌ك مه‌ره‌كه‌ب و لاپه‌ڕه، چونكه ئه‌وشتانه له‌وانه‌ن قوتابی پێویستی پێیه‌تی، ئیبن ته‌یمیه (728ك).ئه‌و فه‌توایه‌ی گشتگیر تر كردووه بۆ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئاینیی و دونیایی تێدایه.
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی زانایان سه‌رپه‌رشتی كردنی زانست و زانایانیان كردۆته ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت، له به‌ندی بودجه ئه‌و مافه‌یان جێگیر كردووه، ئیمام ئیبن عابدینی حه‌نه‌فی(1252ك) له كتێبی “ردالمختار علی الدر المختار” ده‌ڵێت: ده‌ڵێت له خه‌رجیه‌كانی بیت المال ده‌سته‌به‌ری قوتابیان ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و قوتابیانه خۆیان یه‌كلاكردبۆوه بۆ زانستی شه‌رعی، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له زانایان به دروستیان داناوه كه زه‌كات له ده‌وڵه‌مه‌ندان وه‌ربگیرێت بدرێت به هه‌ژاران بۆ سودگه‌یاندن به زانسته شه‌رعیه‌كان هه‌وه‌ك له مه‌وسوعه‌ی فیقهی باسكراوه.
به‌هۆی ئه‌و دامه‌زراندنه فیقهیه فێربوونی زانست چه‌ند رێڕه‌وێكی جۆراوجۆری وه‌رگرتووه، ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی فره بووینه، زانایانی جۆراوجۆر له هه‌موو هونه‌ر و پسپۆڕیه‌كان سودیان لێ وه‌رگرتووه، خالیدی كوڕی یه‌زیدی ئه‌مه‌وی (84ك) گرنگی به‌و زانایانه ده‌دات كه پسپۆڕن له توراسی نه‌ته‌وه‌كانی تر، یه‌كلایان ده‌كاته‌وه بۆ وه‌رگێرانی كتێبه‌كانیان، ئه‌و پرۆژه‌یه یه‌كه‌م پرۆژه‌ی زانستی وه‌رگێڕانی زمانه‌كانی تره بۆ زمانی عه‌ره‌بی.
له‌و باره‌یه ئیبن نه‌دیم له كتێبی “الفهرست” ده‌ڵێ: كاتێك ئه‌و كاره به بیری خالید داهات، ئه‌و كه‌سانه‌ی شاره‌زاییان له فه‌لسفه‌ی یۆنانی بوو له‌وانه بوون هاتبوون بۆ میصر و عه‌ره‌بی ده‌زانن، فه‌رمانیان پێ بكات كتێبه‌كانی زمانی یۆنانی و قیبتی وه‌ربگێڕن بۆ زمانی عه‌ره‌بی، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م وه‌رگێران بوو له وڵاتی ئیسلامی له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر.
به‌هه‌مان شێوه ئیسحاقی موسڵی(235ك) هۆشیاری ئه‌وه‌ی هه‌بووه، ئیمامی زه‌هه‌بی به‌وجۆره وه‌سفی ده‌كا: موسیقازان بوو بیریكردۆته‌وه ئه‌و ئه‌زموونه زانستیه په‌یڕه‌و بكات چووه بۆ لای محه‌مه‌دی كوڕی زیادی كوفی كه ناسراوه به ئین ئه‌عرابی (213ك ) له وادی عه‌ره‌ب سه‌ردانی كردووه لێی فێری زمان بووه، چه‌ندین پێوه‌ندی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ فێربوونی عه‌ره‌بی یه‌كلا بكاته‌وه ئه‌و شتانه كۆبكاته‌وه له زمانی عه‌ره‌به‌كان وه‌ری بگرێت شێوازی دروستیان فێربێت.
هاوكاری و جۆره‌كانی و پێشبڕكێ
رۆشنبیری پێدانی هاوكاری به‌ربڵاو و جۆراوجۆر بوو رێگاكانی پێشكه‌شكردن و هه‌ڵبژاردنی گه‌وره‌ترین ده‌رگای چاكه بوو به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی شایسته‌ن كرابۆوه، ئه‌وه‌ش له شارێك بۆ شارێكی تر ده‌كرا، هه‌ندێك جار به نهێنی ده‌كرا، له باره‌ی ژیانی ئیبراهیمی كوڕی سه‌عیدی ریفاعی نه‌حوی زهڕیڕ (411ك) جۆرێكی جیاوازی له پێدانی هاوكاری په‌یڕه‌و ده‌كرد له نێوان خودی قوتابیه‌كان، منداڵێكی نابینا رووی كرده شاری واسیت له عێراق چووه مزگه‌وت و پێوه‌ندی كرد به زنجیره ده‌رسه‌كانی عه‌بدولغه‌فاری حوزینی كه (366ك)…موچه‌كه‌ی به‌شدارانی ئه‌و زنجیره ده‌رسه بۆیان ئاماده ده‌كرد.
زانای فه‌رمووده‌ناس ئیبراهیمی حه‌ڕبی(285ك) كه یاقوتی حه‌مه‌وی(626ك) له كتێبی “مجعم الأباء” لێی گێراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: جارێك له به‌رده‌گای ماڵه‌وه‌مان دانیشتبووم، له‌كاتی هاتنی حاجیانی خوراسان بوو، وشترهوانێك دوو حوشتری راده‌كێشا دووباری خواردن له‌سه‌ر پشت بوو، گوتی: بگره ئه‌و بۆ ئیبراهیمی حهڕهبیه، خاوه‌نه‌كه‌ی سوێندی داوام نابێت ناوه‌كه‌ی بڵێم، هه‌ندێك جار هاوكاریه‌كه له شێوه‌ی پۆشته‌كردنه‌وه‌ی قوتابیانی ئه‌و سه‌رده‌م بوو، له ساڵی 831 شێخ عه‌لائه‌دین ئین بوخاری له‌گه‌ڵ گه‌وره پیاوانی شار بوو گه‌یشته”كلبرجا له وڵاتی هیند سێ هه‌زار پارچه قوماشی پێ بوو، هه‌زاری به‌سه‌ر قوتابیان دا دابه‌شكرد.
هه‌ندێك جار پێدانی هاوكاری به‌شێوه‌ی دراوی نه‌قدی بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كتێبێك ده‌خوێنن و به باشی له‌به‌ری ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی جاریش ئه‌ندازه‌ی هاوكاریه‌كان جیاواز بوو، به گوێره‌ی ئه‌و كتێبه و پایه‌كه‌ی له‌و مه‌زهه‌به بووه، هه‌ندێك جارێك ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌كه ته‌عه‌سوبی بۆ مه‌زهه‌به‌كه هه‌بووبێت پاره‌ی زیاتر داوه، سوڵتان ئیبن عادلی ئه‌یوبی (624ك) ته‌عه‌سوبی بۆ مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی هه‌بوو سه‌د دیناری ده‌دا بۆ كتێبی (المفصل) دوو سه‌د دیناری ده‌دا بۆ كتێبی (الجامع الكبیر)
ده‌سته‌به‌ری قوتابیانی زانست گه‌وره‌یی بوو له لای فهڕمانڕهوایان و پیاو ماقوڵان زانایان خه‌ڵكی تری تری ئایین و مه‌زهه‌به‌كان پێش بڕكێیان بۆ ده‌كرد، ئه‌و خه‌لیفانه‌ی به ناوبانگ بوون هاوكاری قوتابیان ده‌كرد هارون الرشيد (193ك) وابنه المأمون (218ك)، والسلطان نور الدين محمود زنكي (569ك) كه كۆمه‌ڵێك مامۆستای د‌یاریكردبوو بۆ فێركردنی منداڵانی بێ باوك پێداویستیه‌كانی دابین ده‌كردن، له‌وانه سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی(589ك) له باره‌ی دروستكردنی قوتابخانه لایه‌ن سه‌لاحه‌دینه‌وه شت زۆره.
له‌و وه‌زیرانه‌ی به‌وه ناسراون فه‌تح بن خاقانی عه‌باسی(247ك) به‌ڵێنی به ئه‌بوو عوسمانی جاحز و (255ك)و گه‌وره ئه‌دیبانی تر دابوو ده‌ستكراوه بێت بۆیان، ته‌نانه‌ت پاره‌ی ساڵێكی دا به حاجز بۆ ئه‌وه‌ی كتێبێبهكهی ته‌واو بكات، كاتێك ئه‌بوو حه‌سه‌نی ئیبن فورات (312ك) زانای قوتابیان پێویستیان به هاوكاریی بوو، ماڵی خۆی به‌سه‌ردا به‌خشینه‌وه بهشێكییشی بۆ دیاریكردن.
وه‌زیری ئیخشیدی له میسڕ ئه‌بوو فه‌زڵ ئیبن حنزابه (391ك)زانایه‌ك بوو، گرنگی به زانست و كتێب و هاوكاری زانایان ده‌دا، ئیمامی زه‌هه‌بی به‌و جۆره وه‌سفی ده‌كات، پیاوێكی جێی متمانه بوو، به‌هۆی ئه‌وه داره قوتنی چووه بۆ میسر له لای ماوه‌ته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك ماڵێكی زۆری ده‌ستكه‌وت.
هه‌ندێك زانا هه‌بوون خواپێ‌داو و به‌ناوبانگ بوون به هاوكاری قوتابیان، له‌وانه ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه وه‌ك له پێشه‌وه چیرۆكیمان له‌گه‌ڵ ئه‌بوو یوسف باسكرد، به هه‌مان شێوه له‌یسی كوڕی سه‌عد بازرگان بوو موچه‌یه‌كی بڕیبۆوه بۆ مالیكی كوڕی ئه‌نه‌س خۆی یه‌كلاكردبۆوه بۆ گوتنه‌وی فه‌رمووده و فیقه له مه‌دینه، هه‌روه‌ك زانكۆكانی ئه‌مرۆ بژێوی ژیانی ته‌واوی كه‌سانێك دابین ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كلا ببنه‌وه بۆ گوتنه‌وه‌ی وانه.
حه‌رمه‌له‌ی كوڕی یه‌حیای توجیبی میسری (243ك) ده‌ڵێت: له‌یسی كوڕی سه‌عد سه‌د دیناری ئه‌و كات ده‌دات به مالیكی كوری ئه‌نه‌س كه ده‌كاته ــ پازده هه‌زاردۆلاری ــ ئێستا له ساڵێك دا” ئیمام مالیك نامه‌یه‌كی بۆ ده‌نێرێت كه قه‌رزێكی له‌سه‌ره پێنج سه‌د دیناری تری بۆ ده‌نێرێت.
ئه‌بوو زه‌یدی قهیڕهوانی پێشه‌وای مالیكیه‌كان له توونس، ئه‌ویش یه‌كێك بووه له ناوانه‌ی هاوكاری قوتابیانی كردووه، ئه بوو زه‌یدی ده‌باغی ئه‌نساڕی(696ك) له كتێبی “ معالم الإيمان في معرفة أهل القيروان” ده‌ڵێت: ئه‌بوو زه‌ید خۆی به‌رگی بۆ قوتابیان ده‌كڕی و سه‌ردانی ده‌كردن، كاتێك یه‌حیای كوڕی عه‌بدوڵای مه‌غریبی گه‌یشته قه‌یڕه‌وان سه‌د و په‌نجا دیناری پێ دا” هه‌روه‌ها زانایانی دیاری ده‌كرد پاشان هاوكاری ده‌كردن، گوتراوه، سه‌د و په‌نجا دیناری ناردووه بۆ قاضي عبد الوهابی به‌غدادی مالیكی (422ك) له‌و كاته‌ی گرانی بووه له به‌غدا.
له‌وانه ئه‌بوو حه‌سه‌نی نه‌یسابووری كه ئیمامی مالیك له كتێبی “ تذكرة الحفاظ” به “التاجر أحد الأئمة” وه‌سفی ده‌كات هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌خشینی زۆر بوو به‌سه‌ر قوتابیان.
ئیمامی زه‌هه‌بی له باسی عز الدين ابن الأثير (630ك) ده‌ڵێ: ماڵه‌كه‌ی بووه په‌ناگه‌ی قوتابیان، هه‌روه‌ها له‌و زانایانه‌ی هاوكاری قوتابیان كردوهه عضد الدين الإيجي (756ك) كه ئه‌ویش هاوكاری زۆری قوتابیانی كردووه، تاجه‌دینی سوبكی له كتێبی “طبقات الشافعية” باسی ده‌كات.
یه‌كێك له كاره جوانه‌كانی هاوكاری زانستی سودمه‌ندانی ته‌نیا مسوڵمانان نه‌بوو له شارستانیه‌تی ئیسلامی، به‌ڵكو پێكهاته ئایینه‌كانی تریش بووینه، ئه‌وه ئه‌مین ده‌وله قوتابی نه‌صرانی به‌غدادی (560ك) بوو كه له سه‌رده‌می خۆی سه‌رقافڵه‌ی پزیشكان بووه، ئیمامی زه‌هه‌بی ده‌ڵێ: ” پێشه‌وای پزیشكی و بوقرات و گالینۆسی زه‌مه‌نی خۆی بووه” ئه‌ویش هاوكاری قوتابیان رێبوارانی ده‌كرد كه به نزیكه‌ی بیست هه‌زار دینار، خانوه‌كه‌ی له ته‌نیشت قوتابخانهینیزامیهوه بوو له به‌غدا، كاتێك یه‌كێك له زانایان نه‌خۆش بوایه له‌ماڵی خۆی چاره‌سه‌ری ده‌كرد، رێزی ده‌گرت” پاشان دوو دیناری پێ ده‌دا پێش ماڵ ئاوایی كردنی.
هه‌روه‌ك ئێستا له سیسته‌می پێدانی زه‌ماله‌ی هاوچه‌رخ مه‌رج هه‌یه، ئه‌وكاتیش زۆرجار مه‌رجی دیاریكراو هه‌بوو، كه‌سێك شایسته نه‌بوایه قوتابی بوایه، یان زانا، ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بوایه، هاوكاریان نه‌كرد.
هونه‌ركاری و هاوكاری به مه‌رج
هونه‌ر كاری مسوڵمانان گه‌یشته ئه‌ندازه‌یه‌ك وه‌قفی ماڵ بكه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستی قوتابیان وزانایان، به‌تایبه‌ت وه‌قفی كتێب له شارستانیه‌تی ئیسلامی به‌ربڵاوبوو بۆ قوتابیان ئه‌وه‌ش بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانست بوو.
یاقوتی حه‌مه‌وی له باسی نه‌یسابووری(470ك) ده‌ڵێت: به‌رپرسی كتێبی فه‌رمووده بوو كه به میرات له زاناكان به‌جێ مابوو خاوه‌نه‌كانیان كردبوویانه وه‌فق له لای ئه‌و داندرابوو، ئه‌ویش به‌ڵێنی پاراستنی دابوو، هه‌روه‌ها مه‌ره‌كه‌ب و كاغه‌زی وه‌قفی لابوو، دابه‌شی ده‌كرد و ده‌یگه‌یانده ده‌ستی ئه‌وانه‌ی پێویستیان پێیه.
هه‌روه‌ها به‌شی رۆژئاوای مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی له ده‌وروبه‌ری ساڵی 160 كۆچی كتێبی وه‌فقی قوتابیان ده‌كرد، ئیبن كه‌سیر(774ك) له زه‌هه‌بی ریوایه‌تی كردووه كه ئه‌بو قاسمی موسڵی (323ك) كتێبخانه‌یه‌كی دروست كرد ناوی نا “دارالعلم” جۆره كتێبی تێدا بوو، وه‌فقی سه‌ر قوتابیان بوو، سوڵتانی سه‌لجوقی جلال الدوله مه‌له‌كشا (485ك)“داركتب”ی دروستكرد وه‌قفی سه‌ر قوتابیانی كرد، ده هه‌زار به‌رگ كتێبی تێدابوو، چوار هه‌زار كتێب به خه‌تی “ئیبن موقله” نووسرابوو هه‌روه‌ك نه‌وه‌ی ئیبن جه‌وزی(654ك) له “مرآة الزمان“باسی كردوه.
هه‌ر له‌و بواره كتێبی پزیشكی وه‌قفی نه‌خۆشخانه‌كان كراوه، وه‌ك كتێبی سابوری بن سه‌هل (255ك) پێی ده‌گوترا “الأقراباذين“ واته (زانستی دروستكردنی ده‌رمان) هه‌رچی كتێبخانه‌ی وه‌رگێڕ علي بن يحيى ناسراو“ابن المنجم” (300ك) خزمه‌تگوزاری زیاتری هه‌بوو له‌گه‌ڵ كتێب به‌شی دروستكردنی خواردنی هه‌بوو بۆ قوتابیان.
مادام ئێمه له باسكردنی كتێبین، چیرۆكێكی خۆش هه‌یه له پێدانی كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ خوێندن، باسكردنه له ته‌گبیركردنی مامۆستایه‌ك به هاوكاری قوتابیه‌كی، كه ئه‌مرۆ پێی دگوترێت سندوق، یان پرۆژه “به‌رهه‌مهێنان بۆ قوتابیان” ئه‌بوو ئیسحاقی زه‌جاج (311ك) به‌و جۆره چیرۆكه‌كه‌مان بۆ باس ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ موبه‌ریدی مامۆستای روویداوه(286ك)، كاتێك ده‌یه‌وێت كتێبی سیبه‌وه‌یهی بخوێنێت،زه‌جاج ده‌ڵێت: هاتم بۆلای یه‌زیدی كوڕی موبه‌ڕید بۆ ئه‌وه‌ی “الكتاب”ی سیبه‌وه‌یهی له لا بخوێنم، پێی گوتم: چ كاره‌ی گوتم: كاری جاچیهتی ده‌كه‌م ده‌كه‌م، گوتی رۆژانه چه‌ندت ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ گوتم: رۆژی ده ده‌رهه‌م، سندوقێكی لابوو پێی گوتم: رۆژانه كه هاتی نیوه‌ی پاره‌كه‌ت ده‌كه‌یته ئه‌و سندوقه، ده‌ستم كرد به خوێندنی “الكتاب” هه‌موو رۆژێك ده‌چووم نیوه‌ی پاره‌كه‌م ده‌خسته ئه‌و سندوقه، ئه‌و كاته‌ی كه كتێبه‌كه‌م ته‌واو كرد، كلیكی سندوقه‌كه‌ی پێدام گوتی: بڕۆ بیكه‌وه، چه‌ندت تێدا داناوه بیبه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی تێدا بووههموویم برده‌وه، ماڵێكی زۆری لا كۆببوه، ئه‌و پیاوه منی فێركرد و ده‌وڵه‌مه‌ندیشی كردم.
یه‌كێك له‌و شێوازانه‌ی پێدانی هاوكاری له شارستانیه‌تی ئیسلامی دروستكردنی قوتابخانه‌ی سه‌ربه‌خۆ بوو، پێدانی هاوكاری به قوتابیان و مامۆستایان له بودجه‌ی وه‌قفی ئه‌هلی بوو، خێرخوازان ئه‌و پاره‌یان تێدا داده‌نا، جگه له‌و شاره‌ی ئه‌و قوتابخانه‌ی تێدا دروستكرابوو، له هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی هاوكاری بۆ ده‌هات، ئه‌و قوتابخانانه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی دامه‌زرابوون، زانسته‌كانی (فیقه و فه‌رمووده و فه‌له‌ك و هه‌نده‌سه)ی تێدا ده‌خوێندرا، له‌وێ خوێندن بێ به‌رامبه‌ر بوو” هاوكاریی مادی جێگیریش هه‌بوو ده‌درا به‌و قوتابیانه.
ئیبن خه‌له‌كان (681ك) و ئیمامی الذهبي پێیان وایه ئه‌و قوتابخانه سه‌ربه‌خۆیانه نیزام الملوكی سه‌لجوقی(485ك) دروستی كردووه، زه‌هه‌بی پێی وایه یه‌كه‌م كه‌سه قوتابخانه‌ی دروستكردووه، به‌ڵام وانیه، یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی به‌یهه‌قی له نه‌یسابوور دروستكراوه، پێش ئه‌وه‌ی نیزام الملوك له دایك ببێت، هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ی سه‌عدیه له نه‌یسابوور نه‌سر بن سهبكهتكین (412ك) دروستی كردووه.
ده‌گوترێ قوتابخانه‌ی نیزام الملوك به‌ناوبانگ بووه، چونكه یه‌كه‌م جار بوو مووچه‌ی مامۆستایانی تێدا دراوه”هه‌موو خه‌ڵك حه‌زی كردووه وه‌قفی هه‌بێت بۆ قوتابی و مامۆستایان” ئیبن سه‌ڵاح له “طبقات الفقهاء الشافعية” جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، به هه‌مان شێوه‌ش زه‌هه‌بی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: ویستی زانستی زۆربوو چاكه‌خوازیش به‌رامبه‌ر قوتابیان زۆربوو“ ئه‌وه‌ش ناكاته یه‌كه‌م بوون، یاقوتی حه‌مه‌وی ده‌ڵێت: قوتابخانه‌ی حه‌بانی بوستی (354ك) بووه، خوێندنهكانیش به پله بوو.
له راستی دا قوتابخانه‌ی سهربهخر بیرۆكه‌ی خه‌لیفه‌كانی به‌نی عه‌باس بوو، موقریزی (845ك) له كتێبی “خطط“ه‌كه‌ی ده‌ڵێت: خه‌لیفه المعتضد بالله (289ك) كه خیلافه‌تی وه‌رگرت له ساڵی 279 ویستی كۆشكێك له شهماسیه دروست بكات له به‌غدا رووبه‌ڕه‌كه‌ی زیاد كرد بۆ ئه‌وه‌ی خانوو بۆ پیشه‌گه‌ران و شاره‌زایانی زانست و مه‌زهه‌به‌كانیش بكات، بڕیاری دا بژێوی ژیانیان بۆ دابین بكات.
هه‌روه‌ها موقریزی له”المواعظ والاعتبار” ده‌ڵێت: خه‌لیفه‌ی فاتمی العزيز بالله (386ك) له ساڵی 386 مزگه‌وتی ئه‌زهه‌ری كرده قوتابخانه به ئاماژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن یه‌عقوب بن كلهس داوای لێ‌كرد كه بژێوی ژیانی به‌شێك له زانایان دابین بكات، موچه‌یه‌كیان بۆ دابین بكا، هه‌روه‌ها ساڵانه پشكیان له ماڵی وه‌زیریش هه‌بوو، كه ژماره‌یان سی و پێنج پیاو ده‌بوو.
سوڵتان نوره‌دین مه‌حمود یه‌كه‌م كه‌س بوو قوتابخانه‌ی فه‌رمووده‌ی دروستكرد له دیمه‌شق وه‌قفێكی زۆری بۆ تایبه‌ت كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌وێن لێی سودمه‌ند بن، سه‌لاحه‌دین چه‌ندین قوتابخانه‌ی له قاهیره دروستكرد وه‌قفی تایبه‌ت كرد بۆ شاره‌زایانی هه‌ر چوار مهزهههبهكه، هه‌روه‌ك ساڵی 588 قوتابخانه‌ی سه‌ڵاحیه‌ی له قودس دروست كرد زانسته شه‌رعیه‌كان و فه‌له‌ك و هه‌نده‌سه‌ی تێدا ده‌خوێندرا.
ئیبن جه‌ریر(614ك) گه‌ڕیده‌ی ئه‌نده‌لوسی كاتێك سه‌ردانی میسڕ ده‌كات سه‌ری سوڕده‌مێنێت له‌و هه‌موو قوتابخانه‌یه‌ی كه سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یبوی دروستی كردووه، ئه‌و هه‌موو پاره‌ی ته‌رخان كردووه بۆ قوتابیان و مامۆستاكانی كه گه‌وره و بچووك تێیدا ده‌خوێنێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بۆ بێ باوكانیش شوێنێكی تایبه‌ت هه‌بوو له‌و شاره، وه‌قفی گه‌وره‌ی هه‌بوو، مامۆستاكانی موچه‌یان هه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی پێی هه‌ڵده‌ستان، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه جل و به‌رگیان بۆ ده‌كڕا، یه‌كێك بوو له شته ناوازه‌كانی جێی شانازی ئه‌و وڵاته بوو، كاتێكیش ئه‌و زانا گه‌وره‌یه ساڵی 580 سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات 30 قوتابخانه‌ی تێدا بووه، هه‌موویان له رۆژهه‌ڵات بوون.
له باره‌ی میسڕی مه‌ملوكی موقریزی له كتێبی “السلوك” ده‌ڵێت: سولتان بهرقوق(801ك) قاهیره له ته‌مه‌نی خۆی باڵه‌خانه‌ی وای به‌خۆیه‌وه نه‌بینی بوو، هه‌موو رۆژێك نانی گه‌رم و گوشتی بر‌ژاو هه‌بوو، هه‌موو مانگێك حه‌ڵوا و زه‌یت و سابوون هه‌بوو، مانگانه‌ش چه‌ند درهه‌مێك ده‌درا به قوتابیه‌كان، ئه‌وه‌ش له سه‌ر حیسابی ئه‌و وه‌قفانه بوو، هه‌روه‌ها قوتابخانه‌یه‌كی تێدا هه‌بوو منداڵانی بێ باوك تێیدا فێری قورئان ده‌كرا ده‌كر له قه‌ڵای چه‌ند وه‌قفێكی بۆ ته‌رخان كرا بوو.
موسته‌نسڕیه جوانی دونیا.
خه‌لیفه‌ی عه‌باسی موستهنسڕ بالله ساڵی 630 قوتابخانه‌ی موسته‌نسڕیه‌ی دروستكرد، كه له سه‌ره‌تای ئه‌و نووسینه باسم كرد، ئه‌و قوتابخانه‌یه له سه‌ر رووباری دیجله بوو، له لایه‌كی كۆشكی خیلافه‌ت، قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره بوو، وێنه‌ی نه‌بوو له جوانی و فراوانی و زۆری وهقفهكانی.
ئیبن كه‌سیر به‌وجۆره وه‌سفی ده‌كات: خانه‌ی فه‌رمووده و حه‌مام و به‌شی چاسه‌ری تێدا بوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی شایسته بوون موچه‌یان هه‌بوو، هه‌موو كاتێك خواردن و شیرنه‌مه‌نی و میوه تێدا بوو، وه‌قفی زۆر هه‌بوو، كتێبی ناوازه‌ی وه‌قف كرا بوو له دونیا وێنه‌ی نه‌بوو، ئه‌و قوتابخانه‌یه جوانی بۆ به‌غدا و هه‌موو وڵات بوو، مێژوونووسی عێراق ناجی مه‌عروف عوبێدی (1977م) له نووسینێكی ئاماژه به ژماره‌ی مامۆستایان پسپۆڕان ده‌كات له فیقه، ده‌ڵێ: بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ك 12 قوتابی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر باشی خوێندن و فێركردن له‌و قوتابخانه‌یه.
یه‌كێك له باشترین كاره‌كانی قوتابخانه‌ی نیزامیه بۆ مسوڵمانان له خۆگرتنی ئه‌و منداڵانه‌ی باوكیان نه‌بوو.
باڵه‌خانه‌ی ئه‌و قوتابخانانه به‌ته‌نیا تایبه‌ت نه‌بوو به پیاوان، به‌ڵكو ئافره‌تیش به‌شداریان هه‌بوو، له یه‌مه‌ن به‌هائه‌دینی جوندی (732ك) له كتێبی “ السلوك في طبقات العلما‌ء والملوك” خانه‌ی كچی مزه‌فه‌ر ره‌سولی (694ك) كچه‌كه‌ی مامۆستا بوو له یه‌كیان خوشكه‌كه‌شی له دار ئه‌سه‌دیه هه‌ردووكیان له دوو شاری جیاواز بوو.
ئه‌و قوتابخانانه سودی گه‌وره‌یان هه‌بوو بۆ زانست، فێركردنی كرده كارێكی به‌ربڵاو له شارستانیه‌تی ئیسلامی بۆ هه‌موو قوتابخانه‌كان، تایبه‌تمه‌ندی بژارده‌ی نه‌هێشت له كۆمه‌ڵگه، قۆرغكردن نه‌بوو له لایه‌ن خه‌ڵكێكه‌وه، ئه‌و جیاوازیه نه‌بوو ئه‌مرۆ له زانكۆكان هه‌یه، كوالێتی خوێندن به‌رز بوو، وه‌رگرتن به بێ پێدانی هیچ پاره‌یه‌ك بوو.
له‌گه‌ڵ به‌ر بڵاوی خوێندنی بێ به‌رامبه‌ر لای موسڵمانان كه زۆرترین ده‌زگای فێركردنی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌ر سوڕمانه، ئه‌نده‌لوس له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی شارستانی قوتابخانه‌ی وه‌قفی نه‌بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات هه‌بوو.
ژیانی زانایانی ئه‌نده‌لوس شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه خوێندن به بێ به‌رامبه‌ر نه‌بووه، ته‌نانه‌ت شهابهدینی موقری (1041ك) هیچ قوتابخانه‌یه‌ك له ئه‌نده‌لوس نه‌بوو هاوكاری قوتابیان بكات، به‌ڵكو هه‌موو زانسته‌كانیان له مزگه‌وته‌كان ده‌خوێند به پاره، ئه‌وان ده‌یانخوێند بۆ ئه‌وه‌ی فێربن، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی موچه وه‌ربگرن، له‌وانه‌ش ئه‌وان به‌خشینیان به كه‌سه‌كان بووبێت بۆ فێربوون، ئه‌وه یه‌كێك بوو له سیما دیاره‌كانی بواری فێربوون له ئه‌نده‌لوس تا نه‌مانی.
تێبینی: ساڵه‌كانی ناو كه‌وانه، ساڵی كۆچیدوایی ئه‌و زانایانه‌یه.