ئیلحاد و توندوتیژی.. چۆن مولحیده‌كان گرنگترین قه‌سابخانه و جه‌نگه‌كانی جیهانیان دروست كرد؟
نووسینی: ئیساعیل عه‌ره‌فه
“هه‌ندێك له بیروباوڕهكان به‌ڕاده‌یه‌ك مه‌ترسیدارن كه ده‌كرێت كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌شی باوه‌ڕیان به‌و بیروباوه‌ڕانه هه‌یه كارێكی ئه‌خلاقی بێت” (1)
كاتێك باس له‌كێشه‌ی ئیلحاد ده‌كرێت، هه‌ڵه‌یه‌كی باو هه‌یه، هه‌روه‌ك عه‌بدوڵڵا ئه‌نده‌لوسی نووسه‌ر ڕوونی ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش باوه‌ربوونه به‌وه‌ی ئیلحاد له‌به‌رانبه‌ر ئاییندایه، به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئیلحاد (Atheism) واته باوه‌ڕ نه‌بوون به‌بوونی خودا، دژه‌كه‌ی باوه‌ربوونه به‌بوونی خودا (Theism). لێره‌وه، ئه‌نده‌لوسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات باوه‌ڕبوون به‌بوونی خودا یان باوه‌ڕنه‌بوون به‌بوونی به‌ته‌نها نابنه هۆی گۆڕانی ڕه‌فتار، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و تێڕوانینه گه‌ردوونیانه و گوتار و سیستمه بیروباوهڕییهی ئه‌و دوو هزره هه‌یانه ڕه‌فتار ده‌گۆڕێت بۆ چاك یاخود خراپ.
به‌مه‌ش، حاڵه‌تی باوه‌ڕبوون به‌بوونی خودا نابێته هۆكاری ڕاسته‌وخۆ بۆ بوونی تێڕوانینێكی گه‌ردوونی، به‌جۆرێك كه ئه‌و تێڕوانینه له بیرۆكه‌ی بوونی خوداوه به‌ته‌نها سه‌رچاوه ناگرێت، به‌ڵكو پێویسته بدرێته پاڵ ئایین و شه‌ریعه‌ته جیاوازه‌كانی پاش ئه‌و باوه‌ڕبوونه. هه‌مان شت سه‌باره‌ت به‌حاڵه‌تی ئیلحادیش، تێڕوانینی گه‌ردوونی له‌و فه‌لسه‌فه مادیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه به‌دووری ده‌زانن خودا ده‌ستوه‌ردان بكات له‌گه‌ردوون و بڕیاردان له‌چاره‌نووسمان وه‌ك مرۆڤ، وه‌ك كۆمۆنیزم و داروینزمی كۆمه‌ڵایه‌تی و فاشیزم و جگه له‌وان. ئه‌نده‌لوسی جه‌خت له‌و قسه‌یه‌ی پێشووی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: “هیچ كه‌س نییه به‌ناوی (بوونی خودا) وه خه‌ڵك بكوژێت، به‌ڵام به‌ناوی ئایینه‌وه ده‌كوژێت، به‌هه‌مان شێوه هیچ مولحیدێك نییه به‌ناوی (نه‌بوونی خودا) وه خه‌ڵك بكوژێت، به‌ڵكو مولحید به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌ی مادی و ئه‌و تێڕوانینه گه‌ردوونیانه‌ی باوه‌ڕی پێیه‌تی به‌گوێره‌ی مولحید بوونه‌كه‌ی خه‌ڵك ده‌كوژێت” (2).
ئه‌و په‌یوه‌ندییه فه‌لسه‌فییه‌ی له نێوان ئیلحاد و ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌كه‌سانێك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن باوه‌ڕیان بهئیلحاد هه‌یه، دینیش دسوزای نووسه‌ری ئه‌مریكی به‌مجۆره كورتی كردووه‌ته‌وه: ” به‌گشتی تاوانه‌كانی ئیلحاد له‌ڕێی ئایدیۆلۆجیایه‌كی لوتبهرزهوه ئه‌نجام دراوه كه وایده‌بینێت مرۆڤ دروستكاری به‌هاكانه نه‌ك خودا. به‌به‌كارهێنانی نوێترین به‌رهه‌كانی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا، مرۆڤ هه‌وڵده‌دات خودا به‌جێ بهێڵێت و به‌ره‌و به‌هه‌شتی عه‌لمانییه‌ت له‌سه‌ر زه‌وی بچێت. به‌پێی سروشتی حاڵه‌كه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك خه‌ڵكی بێ‌توانا هه‌بن ئه‌وا پێویسته له‌پێناوی هێنانه‌دی (یۆتۆپیا) (به‌هه‌شت)دا له‌ناو ببرێن، ئه‌مه‌ش ئه‌و نرخه‌یه كه زۆرداره مولحیده‌كان –ئه‌وانه‌شی پاساویان بۆ ده‌هێننه‌وه- ئاماده‌یی خۆیان بۆ وه‌لانانیان ده‌ربڕی، ئه‌وان لێره‌دا ئه‌و گۆته‌یه‌ی فیودور دوستیفسكی دووپات ده‌كه‌نه‌وه ” ئه‌گه‌ر خواوه‌ند بوونی نه‌بێت، ئه‌وا هه‌موو شتێك ڕێگه‌پێدراوه”(3).
مێژوو بڕیار ده‌دات.. ئیلحاد بێ‌تاوان نییه
له هه‌مان چوارچێوه‌دا، نهفید شێخ، مامۆستای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وانه‌بێژ له‌زانكۆی كێڵ له‌به‌ریتانیا هه‌ستاوه به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی جێی بایه‌خ به‌ناونیشانی (ژماره‌ی كوژراوان: توێژینه‌وه‌یه‌كی ئاماری توندوتیژی سیاسی له شارستانیه‌ته‌كانی جیهاندا) (4)، تێیدا هه‌ستاوه به‌پێداچوونه‌وه‌ی تێكڕای ئه‌و جه‌نگانه‌ی له‌نێوان وڵاتاندا ڕوویانداوه، له‌نێویشیاندا جه‌نگه نێوخۆییه‌كان و قه‌سابخانه نه‌ژادی و به‌كۆمه‌ڵه‌كان و ڕووداوه‌كانی توندوتیژی دیكه‌ی جگه له‌وانیش كه ژماره‌ی كوژراوان له‌هه‌ر ڕووداوێكیاندا زیاتر له ده هه‌زار كوژراو بووه، خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و ڕووداوانه كردووه كه له‌نێوان وڵاتاندا له‌ساڵی یه‌كه‌می زاینییه‌وه تا ساڵی 2008ی زاینی ڕوویانداوه.
نهفید شێخ توانیوویه‌تی 267 ڕووداوی زۆر گه‌وره بهێنێت كه له‌و ماوه زۆره‌دا ڕوویانداوه، پاشان هه‌ستاوه به پۆلێنكردنی ئایینه‌كانی جیهان بۆ حه‌وت ئایین و شارستانیه‌تی سه‌ره‌كی:
(مولحید، بوزی، مه‌سیحی، هیندۆسی، شارستانیه‌تی ئیسلام، شارستانیه‌ته سه‌ره‌تاییه‌كان، شارستانیه‌تی چینی). به گوێره‌ی پۆلێنه‌كه‌ی، هه‌ر ڕووداوێكی توندی خستووه‌ته پاڵ ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی كه سه‌ر به‌ئه‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رژمێری ژماره‌ی كوژراوانی هه‌ر شارستانیه‌تێك، ده‌رئه‌نجانی توێژینه‌وه‌كه جێی بایه‌خ و سه‌رسوڕمانه، به‌جۆرێك كهشارستانیهتی مه‌سیحی وه‌ك گه‌وره‌ترین هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی مرۆڤ هاتووه، پاش ئه‌و و له‌پله‌ی دووه‌مدا شارستانیه‌تی مولحیده‌كان دێت كه بووه‌ته هۆی كوژرانی زیاتر له سه‌د ملیۆن مرۆڤ، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه له‌وانه‌یه ژماره‌ی قوربانیان بگاته سه‌دو په‌نجا ملیۆن كه‌س! ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی فیرده‌وسی ئاشتییه كه مولحیده‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن گوایه هه‌ڵگری په‌یامێكی به‌رزن كه بۆ ڕزگاركردنی خه‌ڵكی له‌توندوتیژی ئایینه‌كان هاتووه.
وڵاتانی كۆمۆنیزمیش توندترین نمونه‌ی ئیلحاده، شیوعیه‌كان له ڕوسیا، پاشان له‌وڵاتانی دراوسێ باوه‌ڕیان به بیروباوه‌ڕی مادی مێژوویی توند هێنا، بووه ئایینزای گشتی وڵاته‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌هۆیه‌وه چه‌ندین تاوانی نامرۆڤانه دژ به‌مرۆڤ له ڕوسیا و چین و كه‌مبۆدیا و جگه له‌وان ئه‌نجامدرا، له “كتێبی ڕه‌شی شیوعییه‌ت: تاوانكاری و تیرۆر و سه‌ركوتكاری”ی‌دا كه له‌ساڵی 1997دا ده‌رچووه، كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری ئه‌كادیمی نووسیوویانه كهبڕیاریاندابوو لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر قوربانیانی ئایدۆلۆجیای شیوعیه‌تی دژ به‌ئایین بكه‌ن.
یه‌كه‌مین قه‌سابخانه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌رده‌می هاوچه‌رخ
“من فه‌رمانتان پێده‌كه‌م هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دهسوستێن بیانسوتێنن و شمشێر له هه‌موو گه‌ردنێك بده‌ن”
(یه‌كێك له جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی حكومه‌تی فه‌ڕنسی له‌كاتی قه‌سابخانه‌ی ڤیندێندا)(5)
زۆرێك له‌مێژوونووسان، قه‌سابخانه‌ی ڤیندێن (Vendéen genocide)ساڵی 1793ی زاینی له‌فه‌ڕه‌نسا ڕوویدا به‌یه‌كه‌مین له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا داده‌نێن، ئه‌م قه‌سابخانه‌یه پاش شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی ده‌ستی پێكرد، هه‌ندێك له‌چینه‌كانی گه‌لی فه‌ڕه‌نسی له‌دژی حكومه‌تی عه‌لمانی نوێ یاخیبوونیان ڕاگه‌یاند، حكومه‌تیش بهسهركوتكارییهكی زۆردارانه‌ی ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی دانه‌وه. له ساڵی 1793ی زاینی‌دا، هه‌ندێك له جوتیارانی ناوچه‌ی ڤیندی خۆپیشاندانیان له‌دژی ڕه‌وشی ناله‌باری ئابووری ئه‌نجامدا، كاسۆلیكه باوهڕدارهكانیش بوونه هاوپه‌یمانییان، حكومه‌تی “رۆشنگه‌ر” هه‌ستا به‌جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تێكی توندی وه‌حشیگه‌رانه به‌رانبه‌ریان، به‌هۆیه‌وه زیاتر له شه‌ش هه‌زار دیل كه‌زۆربه‌یان ئافره‌ت و مناڵ و پیربوون له‌سێداره‌دران، زیاتر له سێ هه‌زار ئافرتیش له‌ئاودا نغرۆ كران، منداڵانی شیروخۆریش له‌ژێر پێی ئه‌سپه‌كاندا پلیشێنرانهوه، ئه‌مه وێڕای سوتاندنی خانوو و ماڵ و كێڵگه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی.
له ساڵی 1796ی زاینیشدا، ژماره‌ی كوژراوه‌كانیان به‌گوێره‌ی سه‌رژمێرییه‌كان گه‌یشته پێنجسه‌د هه‌زار مرۆڤ كه به سوتاندن، نغرۆكردن، سه‌ربڕین، یاخود كه‌وتنه ژێری گایسكهو ئه‌سپه‌كان له‌ناوبرابوون. سه‌ره‌ڕای نه ناسرانی ئه‌م ڕووداوه به‌ڵام ئالان فۆرست مامۆستای مێژووی له‌به‌ریتانیا له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “هه‌تا ئێستاش رۆژئاوا یادی ئه‌م قه‌سابخانانه وه‌ك ململانێی نێوان جوتیاران و كاسۆلیهیكهكان له‌لایه‌ك و كۆماری و مولحیده‌كان له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌كاته‌وه”(6). دیاره، هه‌روه‌ك پێشتریش باسمان كرد، كوشتنی ئه‌و خه‌ڵكه به‌ناوی ئیلحاده‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو به‌ناوی رۆشنگه‌ری و ئازادی و عه‌قڵانیه‌ته‌وه بووه (7).
شایانی باسه له ساڵی 2007ی زاینی‌دا، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری فه‌ڕه‌نسی هه‌ستان به‌پێشكه‌شكردنی پیشیازی یاسایه‌ك كه‌حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسی دانبنیت به‌تاوانی له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵی ڤیندیدا و به‌رپرسیارێتیه‌كانی سه‌باره‌ت به‌و ئابڕوچوونانه بگرێته ئه‌ستۆ(8). تا ئێستاش حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسی ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه دان به‌و تاوانه‌دا بنێت.
هیتله‌ر و داریۆنیزم
“ئه‌و پشتیوانه‌ی له‌ئه‌ڵمانیاوه پێم ده‌گات ئه‌و بنه‌ڕه‌ته‌یه كه واده‌كات ئومێدهواربم له كۆتاییدا بیردۆزه‌كه‌م سه‌ربكه‌وێت”
(چاڕڵز داروین، سه‌رچاوه‌ی چه‌شنه‌كان)
كاتێ چارلس داروین له‌ساڵی 1859ی زاینی كتێبی (سه‌رچاوه‌ی چه‌شنه‌كان)ی بڵاو كرده‌وه، ده‌ستبه‌جێ بۆ زمانی ئه‌ڵمانی وه‌رگێڕدرا و له‌ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌ڵمانیدا پێشوازییه‌كی گه‌وره و به‌هێزی لێكرا. ئه‌ڵمانیا له‌و كاته‌دا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی سێ ئاراسته‌ی فیكری ته‌ریب ئاماده‌بوو بۆ پێشوازی بیرۆكه‌كانی داروین، ئه‌وانیش: یه‌كه‌میان بریتی بوو له ماتریالیزمی مادی (Scientific materialism) كه لۆدیچ فیۆرباخ و كارڵ فۆجوت سه‌ركردایه‌تیان ده‌كرد، دوومیش دیالێكتیكی مادی (Dialectical Materialism) بوو كه كارل ماركس دیارترین سه‌ركرده‌ی بوو، سێیه‌میشیان هیگڵیزمی ڕاستڕه‌و بوو(9).
ئه‌م ڕه‌وته فكریانه زه‌مینه‌ی رۆشنبیری له‌باریان بۆ پێشوازی بیرۆكه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی داروین خۆشكرد، له ڕووه زانستییه‌كه‌یه‌وه نا، به‌ڵكو له‌كارپێكردنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه كه مرۆڤ و مه‌مكداره‌كانی دیكه ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ن كه ناوی هه‌ڵبژاردنی سروشت، واته ململانێی كوێرانه كه ههرگونجاوهكیان ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وه‌یان كه‌متر گونجاوه له‌ناو ده‌چێت.
“له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، ڕه‌گه‌زه شارستانیه‌كان ڕه‌گه‌زه ههمهجیهلهكان له‌جیهاندا له‌ناو ده‌به‌ن شوێنیان ده‌گرنه‌وه”
(چاڕلز داروین، بنچینه‌ی مرۆف)
هه‌روه‌ك چۆن سیاسیه‌كان و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه مادیه‌كان كار ده‌كه‌ن لهسهرخستنهگهڕی بیرۆكه‌كان له‌خزمه‌تی هه‌وڵه‌كانیان به‌بێ هیچ لهبهرچاوگرتنێكی ئه‌خلاقی، بیرۆكه‌كانی داروینیش نه‌وه‌یه‌كی نوێیان له‌سه‌ركرده‌ی سیاسی و بیرمه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانایان دروست كرد، كه پاساوی بایۆلۆجی مادیان بۆ باڵاده‌ستی ئه‌ڵمانه‌كان له‌جیهاندا هێنایه‌وه، هه‌روه‌ك ریچارد فیكارت مامۆستای مێژوو باسی ده‌كات: “داریۆنیزم به‌ته‌نها نازیه‌تی به‌رهه‌م نه‌هێنا، به‌ڵام به‌بێ داریۆنیزم هیتلهریاخود شوینكهوته نازیه‌كانی هیچ پشتیوانییه‌كیان بۆ كاره ئابڕوبه‌ره دڕندانه‌كانیان نه‌بوو كه به به‌ڵگه‌ی زانستی پێویست بیگۆڕێت بۆ كرده‌وه‌ی ئه‌خلاقی بۆیان”(10).
وادیاره هه‌ڵوێستی ئایینی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شاراوه بێت، له‌لایه‌ك هیتله‌ر له‌زۆر گوتاریدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كاسۆلیكیهكی دڵسۆزه، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه باوه‌ڕی بهداریۆنیزمی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه، ئه‌ویش وه‌ك زانراوه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نغرۆ لهمادیهته.
هیتله‌ر به‌ناوی ئیلحاده‌وه خه‌ڵكی نه‌كوشت، به‌ناوی خوداشه‌وه نه‌یكوشت، به‌ڵكو به‌ناوی داریۆنیزمی كۆمةڵایهتییهوه ده‌یكوشت، ئه‌ویش تێڕوانینێكی گه‌ردوونی شوینكهوتهی ئیلحاده، كه باوه‌ڕی به بوونی خوا نییه، فه‌لسه‌فه‌یه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕهتكردهنهوهی هه‌ر ڕۆڵێكی خواوه‌ند له‌گه‌ردووندا دامه‌زراوه، پاشان بونیاتنانی هه‌ر تێڕوانینێكی گه‌ردوونی كه باوه‌ری وا بێت خوا له‌نزیك یان دوور ده‌ستوه‌ردانی له‌گه‌ردووندا هه‌بێت به‌دوور ده‌زانێت، ده‌ڵێت: “بیروباوه‌ڕی ئه‌ڵمانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای كوشتنی هه‌ڵبژاردنی سروشتی دامه‌زراو له‌سه‌ر ململانێی ڕكابه‌ری بكوژ بونیات نراوه وه‌ك كتێبی پیرۆز وایه بۆ بیرمه‌ندانی ئه‌ڵمانیا”. به‌مه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ریه‌ك له باوه‌ڕبوون به‌خوا یان ئیلحاد، به هۆكاری خودی ئه‌نجامدانی ئه‌و قه‌سابخانانه دانانرێن، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی شه‌ریعه‌ته‌كان و ئه‌و بیرۆكه و شرۆڤانه‌ی به‌دوایدا دێن و ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی ده‌بنه پاڵنه‌ر بۆ پاساوهێنانه‌وه‌ی كوشتنی بێتاوانان هۆكارن.
سه‌رچاوه‌كان:
1. [1] Sam Harris, The End of Faith.
2. Abdullah Al-Andalusi,The ‘No one kills in the-name of Atheism’Argument.
3.Dinesh D’Souza, Atheism,not religion,is the real force-behind-the-mass-murders of history.
4. Naveed S.Sheikh, Body Count: A Quantitative Review of Political-Violence-Across World Civilizations.
5. LAW PROPOSITION on the recognition of the Vendéen genocide.
6. Alan Forrest, The Insurgency of the Vendee.
7. Atheist Myth: “No One Has Ever Killed in the-Name-of-Atheism”.
8. LAW PROPOSITION on the recognition of the Vendéen genocide.
9.Tim Murphy, Representing Religion, History Theory and Crisis.
10. Richard Weikart,From Darwin to Hitler:Evolutionary Ethics,Eugenics,and Racism in Germany.