به‌ها جیهانییه‌كان
یه‌كه‌م: ڕه‌هه‌نده مرۆییه‌كان له به‌هادا:
چه‌مكی “به‌ها جیهانییه‌كان” به‌یه‌كێك له‌بابه‌ته‌كانی شه‌ڕی فیكری داده‌نرێت كه هاوكات له‌گه‌ڵ شێوه‌كانی دیكه‌ی جه‌نگدا دێت، ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی عه‌قڵ و دڵه‌كانه، له‌بواره‌كانی فێركردن و ڕاگه‌یاندن و كۆنگره هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌خولێته‌وه، ده‌وڵه‌تانی زلهێز ده‌یانه‌وێت بنه‌ماو به‌هاكانیان تیایدا بڵاوبكه‌نه‌وه و به‌سه‌ر وڵاتانی كهمدهسهڵاتیدا بسه‌پێنن. لێره‌وه وا پێویست ده‌كات ئاگاداری چه‌مكه‌كان بین و زاراوه‌ی گونجاو بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌كاربێنین و، ئاماژه‌ی گونجاوی پێبدرێت، چونكه بێسه‌روبه‌ری له‌به‌كارهێنانی زاراوه‌كاندا، تێكه‌ڵكردن وشێواندن و به‌لاڕێدا بردنی لێده‌كه‌وێته‌وه، كه هه‌ندێكجار ئه‌وه مه‌به‌سته. له‌وانه‌یه چه‌مكی “به‌ها جیهانییه‌كان universal values” یه‌كێك بێت له‌و چه‌مكانه‌ی كه‌زۆرێك لهڕێكخراو و ئاراسته ئایدۆلۆژییه‌كان بیانه‌وێت بیده‌نه پاڵ خۆیان، له‌كاتێكدا ئه‌م بانگه‌شه‌یه زۆركات ساخته‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی دامه‌زراوه و ڕێكخراوه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و به‌هایانه‌ی باوه‌ڕیان پێی هه‌یه به‌های به‌رزن، شایسته‌ی به‌رگریین له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و فشارانه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه دروست ده‌كرێت، كه مژده‌ی ئه‌وانه ده‌ده‌ن كه به به‌های جیهانییان داناوه.
گومانی تێدا نییه كه به‌هایه مرۆڤ له‌بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه جودا ده‌كاته‌وه و خواسته‌كانی پێكه‌وه‌بوونی مرۆڤه‌كان و ژیانی هاوبه‌ش دێنێته دی، هیچ كۆبوون و پێكه‌وه بوونێكیش نییه بێ سیسته‌م و پێوه‌ر و به‌هایه‌ك كه‌هه‌مووان پێی ڕازی بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به‌هاكان له‌گه‌ڵ فیتره‌تی مرۆڤدا ده‌گونجێن، پێكهێنهرێكیشه له‌پێكهێنه‌ره‌كانی، هه‌ربۆیه ده‌سه‌ڵاتێكی نامۆ نییه پێی، كارێكی له‌ناكاویش نییه ئه‌زموونه‌كانی مرۆڤ و پێویستییه‌كانیان سه‌پاندبێتی، به‌هه‌مان شێوه به‌ها په‌یوه‌ندی به‌كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌وه هه‌یه، چونكه ژیانی مرۆڤ و ئازداییهكهی به‌هایه‌كی مه‌زنن، پاراستنیشیان له‌مه‌به‌سته باڵاكانه.
به‌ها باڵاكانیش پێوه‌رن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر كاره‌كان، ئاكاریش خه‌سڵه‌تێكی ده‌روونییه له‌گه‌ڵ مرۆڤدایه و له‌كاره‌كانیدا كاریگه‌ری هه‌یه، ڕه‌فتاریش ڕووكاری كرداریی ئاكاره. به‌ها و ڕه‌وشت كاتێ كه چاكه‌ی تاك خۆی، یاخود كه‌مێك له‌تاكه‌كان و، حاڵه‌ته كاتی و سنوورداره‌كان تێده‌په‌ڕێنێت، تا ده‌بێته سیفه‌تێكی گشتی لای كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌وره یان لای جۆری مرۆیی، جا ئایا ئه‌مه به‌و واتایه‌یه كهبههاكان له كرۆكیاندا كاروباری گشتی، جیهانی، هاوبه‌شی نێوان خه‌ڵكن و چه‌سپاو و سه‌قامگیرن، پاشان به‌های ڕه‌هان؟! یاخود به‌هاكان هه‌یانه گشتییه و هه‌یانه ڕه‌ها، هه‌یانه تایبه‌ت و هه‌شیانه ڕێژه‌یی؟ تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه فه‌لسه‌فییه‌كان ئه‌مه‌یان یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌سه‌ر دوو بۆچووندا دابه‌ش بوون، ئه‌وانه‌ی بۆچوونیان وایه به‌هاكان ڕه‌هان په‌نایان بۆ به‌ڵگه‌ی عه‌قڵی و لۆژیكی بردووه، ئه‌وانه‌شی وتوویانه ڕێژه‌ییه په‌نایان بۆ ڕووداوه مێژووییه‌كان بردووه.
كاتێ ده‌ڵێین به‌های مرۆیی هاوبه‌ش هه‌یه، ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كهبههاكان هێزی خودییان هه‌یه، كهلهفیترهتی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌ره‌و لۆژیكی عه‌قڵ و لۆژیكی زمان. هه‌ر بۆیه مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی ئیسلام ئه‌وه په‌سه‌ند ده‌كات كه‌مرۆڤ به‌فیتره‌ت دروستكراوێكی چاكه، به‌ڵام ئاماده‌یی تێدایه بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕێگای چاك یاخود خراپ، به‌گوێره‌ی تێكه‌ڵبوونی –ئه‌رێنی و نه‌رێنی- له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆكاره ژینگه‌ییانه‌ی تییدا گه‌وره ده‌بێت و شێوازه‌كانی پێگه‌یشتن و ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی وه‌ریده‌گرێت.
فیتره‌تی چاك واده‌كات بڕیار بدات كه دادپه‌روه‌ری چاكه، حه‌زبكات خۆی پێ بڕازێنێته‌وه، سته‌میش خراپه‌یه، حه‌زناكات پێوه‌ی بلكێت، له‌به‌رئه‌وه شه‌رم به‌هایه‌كی ڕه‌سه‌نی قوڵه لهمیژوویی مرۆڤدا، له‌و كاته‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته مرۆییه تایبه‌ته‌كان به ژیانی له‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ركه‌وتن، پاش خواردن له‌داره‌كه، ئه‌و كاته‌ی ئاده‌م و حه‌وا به‌های ژیانیان بۆ ده‌ركه‌وت و ئاكاری خۆ داپۆشین لایان په‌یدابوو: [وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ] {طه: 121}، واته: (ده‌ستیان كرد به‌داپۆشینی له‌شییان به‌گه‌ڵای دره‌خته‌كانی به‌هه‌شت).
خێزان نموونه‌یه‌كی دیكه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هاكان فیترهتین، خێزانی بچووك (ناوكی) له‌پیاو و ئافره‌ت و كوڕان و كچان پێكدێت، له‌خێزانی گه‌وره‌ش (درێژهبوهوه)دا (دوو داپیره‌و دوو باپیره‌و، مام و پوور و خاڵ)یان بۆیان زیاد ده‌بێت، پیاو و ژن له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان بوونیان نییه، هیچ یه‌كێكیان به‌بێ ئه‌وی دیكه‌یان، به‌بێ خێزان به‌هایان ته‌واو نابێت، كه‌واته هه‌موو چه‌مكه‌كانی خێزان: دایكایه‌تی، باوكایه‌تی، نه‌وه‌یی، مامه‌یه‌تی، خاڵهیهتی… هه‌موویان به‌هان لهڕشتهبهندی بوونی مرۆیی‌دا، لهكۆنهوهو بۆهه‌میشه خێزان له‌تێكڕای كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كاندا یه‌كه‌ی بونیاتنان بووه.
له‌كۆمه‌ڵگاكانی رۆژئاوادا، له‌وساته‌وه‌ی به‌های تاك له‌سه‌ر حسابی به‌های خێزان به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه په‌رته‌وازه ده‌بن و داڕوخانی ڕه‌وشتییان تووش ده‌بێت، به‌های ریزپه‌ڕ له‌ناویاندا بڵاو ده‌بێته‌وه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه (فۆكایاما) به”په‌رته‌وازه‌یی مه‌زن- Great Disruption” ناوی ده‌بات. (فۆكۆیاما) به‌مجۆره ڕاڤه‌ی گه‌یشتنی كۆمه‌ڵگاكانی رۆژئاوا به‌م حاڵه‌ته ده‌كات به ”گۆڕانی رۆشنبیری و به‌هایی كه‌خۆی لهنهزعهی تاكدا ده‌بینێته‌وه كه‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه هه‌بووه، بووه‌ته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان، له‌به‌ر ئه‌وه حه‌به‌كانی ڕێگری دووگیانبوون و له‌باربردنی بێ‌زیان، بواری ڕه‌خساند به‌بێ ترس لهدهرئهنجامهكان، سێكس ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش وایكرد پیاوان له‌و به‌هایانه ده‌ربازیان ببێت كه‌به‌رپرسیارێتی چاودێریكردنی خێزانی له‌كاتی ڕوودانی دووگیانبووندا ده‌خسته ئه‌ستۆیان”(1).
به‌ها و ڕه‌وشت هه‌ر به‌فیتره‌ت له‌مرۆڤدا هه‌یه، به‌ڵام پێویستییان بهدۆزینهوهیهو، گرنگییان پێ بدرێت، تا گه‌شه بكه‌ن، چونكه وه‌ك ڕووه‌ك وان، به‌گوێره‌ی فیتره‌تی خودا لهبوونهوهرهكاندا ده‌ڕوێن، به‌ڵام ڕووهكی سودبه‌خش، له‌وانه‌یه له‌ده‌وری ڕووهكی زیانبه‌خش ده‌ربكه‌ون، ركابه‌رێتی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و شێ و خۆراكه‌ی له‌زه‌ویدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش ببێته هۆی له‌ناوبردنی، له‌به‌ر ئه‌وه جووتیاری دانا رووه‌كه زیانبه‌خشه‌كان بژار ده‌كات و، ئاوی پێویست دابین ده‌كات، تا ڕووه‌كه‌كه به‌جوانی گه‌شه بكات و به‌رهه‌مه‌كه‌ی پێ بگات.
ڕه‌وشتیش وه‌ك ڕووه‌ك گه‌شه ده‌كا
ئه‌گه‌ر كشتیار به‌ئاوی ڕێز تێراوی كا
لۆژیكی عه‌قڵیش جه‌خت له‌ڕه‌هه‌ندی مرۆیی هاوبه‌شی به‌هاكان ده‌كاته‌وه، چونكه مرۆڤ ڕازی نابێت به‌سته‌مكار، یاخود ناپاك، یان درۆزن وه‌سف بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌هه‌مووكه‌س سته‌مكارتر یاخود ناپاكتر یان درۆزنتریش بێت!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌سڵه‌تانه بێزاراو و ناشرینن، فیتره‌تی مرۆڤ یاخود ئاوه‌زی ساغ پێیان ڕازی نابێت.
مرۆڤی هۆشمه‌ند پێی خۆشه بهدادپهروهر و سپاردهپارێز و ڕاستگۆ باس بكرێت، چونكه ئه‌مانه له‌خۆیاندا خه‌سڵه‌تی باشن، ناونیشانن بۆ به‌ها به‌ڕێزه‌كان كه‌مرۆڤ پێویستی پێیانه و به‌رز سه‌یری ده‌كه‌ن.
لۆژیكی زمانیش به‌هه‌مان شێوه جه‌خت له‌ڕه‌هه‌ندی مرۆیی ده‌كاته‌وه، چونكه وشه‌كانی سته‌م و ناپاكی و درۆ له‌تێكڕای زمانه‌كانی جیهاندا بێزاری و ناڕه‌حه‌تی له‌ده‌رووندا دروست ده‌كه‌ن، وشه‌كانی دادپه‌روه‌ری و ئه‌مه‌ك و ڕاستگۆیی له‌تێكڕای زمانه‌كانی جیهاندا مایه‌ی ئارامی و شادی ده‌روونن.
به‌مجۆره، لۆژیكی عه‌قڵ و لۆژیكی زمان، وێڕای ڕه‌هه‌ندی فیتره‌تی ده‌روون له‌وه‌سفی به‌هاكاندا، واده‌كات به‌هاكان لهناوهرۆكیاندا خه‌سڵه‌تی مرۆیی جیهانی بن، جێگیر و بڵاوبن له‌ناو خه‌ڵكدا، هه‌رچه‌ند ڕه‌گه‌ز و ئایین و زمانیان جودا بێت.
دووه‌م: ململانێی به‌هاكان یاخود ململانێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان؟
بیرۆكه‌ی “نوێگه‌ری و رۆشنگه‌ری” له‌رۆژئاوای ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا بیری ئازادی هه‌ڵبژاردنی هێنایه ئارا، ئه‌مه‌ش گۆڕانكاری و جیاوازی فه‌رز ده‌كات و جێگیر و ڕه‌ها له‌بواره‌كانی ڕه‌فتاری تاكی و كۆمه‌ڵایه‌تییدا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، پاشان بنه‌مای “ڕێژه‌یی به‌هاكان” به‌گوێره‌ی سه‌رده‌م هات، هه‌روه‌ها بیرۆكه‌ی “گه‌شه‌كردن” گۆڕانی لهبههاكاندا سه‌پاند، به‌جۆرێ كه ئیدی به‌ها كۆنه‌كان گونجاو نه‌بن، ئه‌وه‌شی پێویستكرد به‌های نوێ شوێنیان بگرنه‌وه، بیرۆكه‌ی ڕێژه‌یی به‌ها بووه هۆی جیاوازی هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵكی به‌گوێره‌ی شوێن و واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه بۆچوونی خه‌ڵك له‌كۆمه‌ڵگادا مێژوو و دابونه‌ریتی خۆی هه‌یه، به‌ها هه‌یه لای ئه‌م په‌سه‌نده له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه‌دا په‌سه‌ند نییه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یی به‌ها بووه هۆی جیاوازی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تاك و به‌ها په‌سه‌ندكراوه‌كانی، بۆ نموونه ئه‌و بۆ جه‌سته‌ی خۆی له‌پێشتره له‌وه‌ی كهدهوروبهری به‌سه‌ریدا ده‌یسه‌پێنێت، خۆی توانای زیاتری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شێوازانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌یه كهبهگونجاویان ده‌زانێت به‌بێ خۆبه‌ستنه‌وه به‌هیچ پێوه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. بیرۆكه‌كانی پاش نوێگه‌ری “ڕێژه‌یی به‌هاكان”ی گۆڕی بۆ “به‌های ڕه‌ها”!
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنیش له‌سه‌ر به‌هایه‌كی دیاریكراو هه‌بێت، ئه‌مه وه‌ك پێویست واتای ڕێككه‌وتنی نه‌یاره‌كان و هۆگربوونیان و نه‌هێشتنی جیاوازی و ململانێی نێوانییان ناگه‌یه‌نێت، چونكه قوڵی نهیارێتییهكه جیاوازییه‌كه‌یان له‌باره‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن ده‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌و به‌هایه‌ی كۆكن له‌سه‌ری، له‌وانه‌یه زۆربه‌ی خه‌ڵكی یه‌كبن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئازادی به‌هایه‌كی جیهانییه، به‌ڵام ناكۆكن له‌وه‌ی كێ شایسته‌ی ئازادییه، ئازادی ئایینداری به‌هایه‌كی جیهانی هاوبه‌شه، به‌ڵام خه‌ڵكی وه‌ك یه‌ك نین له‌ئازادی گوزارشتكردن له‌پابه‌ندی ئایینی‌دا، یاخود به‌های ئه‌و شێوازانه‌ی كهپابهندبوونی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ناویان لێناوه “سیمبوڵه ئایینیه‌كان”، هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه “به‌ها”ی ئه‌و به‌هایانه‌ی كه‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌خۆی ده‌گرێت، زۆربه‌ی كات په‌یوه‌ندداره به‌هێزی زانستی و ئابووری و سه‌ربازی و سیاسی ئه‌و كۆمهڵگایهوه، یان هێزی ئه‌و گروپه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا، به‌مه‌ش ركابه‌رێتی له‌به‌رگری له‌به‌هاكان، یاخود به‌كارهێنانی فشار له‌پێناوی بڵاوكردنه‌وه‌ی، گوزارشته له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكان یان ئه‌و گروپانه‌ی ركابه‌رن تێیدا، زیاتر له‌وه‌ی كه گوزارشت بێت له‌ناوه‌رۆكی ئه‌خلاقی مه‌به‌ست له‌و به‌هایه‌دا.
ململانێ له‌سه‌ر به‌هاكان له‌ڕاستیدا ململانێیه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، زاڵبوو له‌م ململانێیه‌دا ئه‌وه‌یانه كهبههاكانی خۆی زاڵتر به‌سه‌ر به‌ها شكستخواردو و لاواز و هه‌ژاره‌كاندا ده‌بینێ! ئه‌ی ئه‌وه نییه ده‌بینین به‌های مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت به‌های چاكن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌وشێك دێننه ئارا كه‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ گروپ و هێزی باڵاده‌ست ده‌هێنێته‌دی؟! ئه‌و مافی مرۆڤه لهئایینداریدا ئه‌و مافه به‌كچی موسڵمان ڕه‌وا نابینێت سه‌ری دابپۆشێت له‌قوتابخانه و زانكۆكانی فه‌ره‌نسادا، مافی دادگاییكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی به‌ندكراوانی “ئه‌بوغرێب” و “گوانتانامۆ” له‌خۆ ناگرێت، مافی به‌ده‌ستهێنانی هۆكاره‌كانی ژیان لهغهزهی تێدا نییه. به‌جیهێنانی دیموكراسییه‌ت به‌هایه‌كی گه‌وره‌یه لهرۆشنبیرێتی رۆژئاوادا به‌گشتی، به‌ڵام ئه‌و به‌ها ویستراوه نییه كاتێ كهدیموكراسییهت هێزێكی نه‌ویستراو له‌نێو هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا، یان هێزیكی ڕێگر، یاخود به‌رهه‌ڵستكاری باڵاده‌ستی رۆژئاوا ده‌هێنیته پێشه‌وه. ئایا بانگه‌شه‌ی ئه‌م به‌هایانه ته‌نها دووڕوویی نییه؟!
له‌وانه‌یه خه‌لكی له‌واتای زاره‌كی ڕاسته‌وخۆی مانابه‌خشینی “به‌ها جیهانییه‌كان” و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م به‌هایانه بۆ بازنه‌ی شارستانیه‌تێكی دیاریكراو، یاخود هاوبه‌شبوونی زۆرێك له‌بازنه شارستانییه‌كان لهدهستپێوهگرتن ناكۆك نه‌بن، به‌ڵام له شێوازی تێگه‌یشتن له‌م “به‌ها جیهانییانه” و ڕێگه‌ی جێبه‌جێكرانی كرداریی له‌كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه جیاوازه. سزای له‌سێداره‌دان له‌ئه‌وروپا دژه له‌گه‌ڵ به‌های مرۆڤ و ڕێزیدا، ئه‌مریكییه‌كان به‌سزایه‌كی ڕه‌وای ده‌بینن، پشووی سه‌پینراوی رۆژانی یه‌كشه‌مه له‌بازاڕه بازرگانییه‌كانی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی رۆژئاوا به‌هایه‌كی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه، گوزارشت له‌پیرۆزی ئه‌و رۆژه ده‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌ئه‌مریكییه‌كان به‌وجۆره سه‌یری ناكه‌ن. كاتێ ساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2008ی زاینییدا پێشنیازێكی خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فه‌ڕه‌نسی، تا ڕێگه بده‌ن رۆژانی یه‌كشه‌مه بازاڕه‌كان بكه‌نه‌وه، دهنگو هه‌رایه‌كی زۆری میللی و فه‌رمی لێكهوتهوه كههۆشدارییان ده‌دا سه‌باره‌ت به‌هاتنی “به‌ها ئه‌مریكییه‌كان” و زۆرهێنانیان بۆ رۆشنبیری فه‌ڕه‌نسی و به‌ها نه‌ریتییه فه‌ڕه‌نسیه‌كان.
سێیه‌م: ركابه‌رێتی له‌سه‌ر به‌ها جیهانییه‌كان و سووربوون له‌سه‌ر به‌ها تایبه‌ته‌كان.
به‌هاكانی نوێگه‌ری رۆژئاوا له‌بازنه‌ی یه‌ك شارستانییه‌تدا پێكهێنراوه، له‌تێكه‌ڵه‌ی: كه‌له‌پووری یۆنانی و ئایینی مه‌سیحی و پێشكه‌وتنی زانستی و ئازادی تاك و رۆشنگه‌ری عه‌قڵانی و، گه‌شه‌سه‌ندنی سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی و… هتد خۆراكی وه‌رگرتووه، ئیدی ئه‌و به‌هایانه ناسنامه‌ی رۆژئاوا و رۆحی شارستانیه‌تی رۆژئاوایی پێكده‌هێنن. وڵاتانی رۆژئاوا له‌میانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی داگیركاریدا له‌گه‌ڵ خۆیان ئه‌م به‌ها “سه‌ركه‌وتوو” و “شارستانی” و “نوێگه‌ریی” و “پێشكه‌وتووه”یان هه‌ڵگرتبوو، كهمافی “داگیركاری” و “ئینتیداب” و “پاراستنی” گه‌لانی دیكه‌ی جیهانی پێبه‌خشیبوون، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئه‌و گه‌لانه له‌ئه‌و به‌هایانه “ده‌رباز ده‌كه‌ن” كه‌مۆركی دواكه‌وتوویی و كۆنه‌په‌رستی و نه‌فامی پێداون.
تا ماوه‌یه‌كی كه‌م لهمهوپێش بانگه‌شه‌كارانی بیری رۆژئاوا له‌ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و، له‌گه‌ڵیشیاندا ئه‌وانه‌ی له‌ئاسیا و ئه‌فریقیا و ئه‌مریكای لاتینی كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌ریانه‌وه، بانگه‌شه‌ی باڵاده‌ستی ” به‌ها رۆژئاواییه‌كان” و، پێویستی ده‌ستگرتن به‌و به‌هایانه‌یان له‌لایه‌ن گه‌لانی جگه له‌رۆژئاواوه ده‌كرد، به‌وپێیه‌ی كه‌ئه‌م به‌هایانه بوونه‌ته به‌ها جیهانی و، ده‌ستبه‌رداری به‌ها تایبه‌ته‌كانی خۆیان ببن، به‌جۆرێك كه‌قسه‌كردن له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌های گه‌لانی تر و، گومانكردن لهجیهانێتی به‌ها رۆژئاواییه‌كان و سه‌ركه‌وتنیان، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی بهدواكهتوویی ئه‌و گه‌لانه لێك بدرێته‌وه. به‌ڵام له‌م دوو ده‌یه‌ی كۆتاییدا ڕه‌وشه‌كه جیاوازه، بازنه‌ی ناكۆكی له‌مه‌ڕ ناسنامه‌ی “به‌ها رۆژئاواییه‌كان” به‌جۆرێك فراوان بووه ئیتر روونه، قسه‌كردنیش سه‌باره‌ت بهتایبهتمهندییهكانی گه‌لانی رۆژئاوا‌و ناسنامه بههاییهكانیان بووته ئاسایی.
ئه‌گه‌ر رۆژئاوا له‌زاراوه‌ی جوگرافیدا شوێنێك بگه‌یه‌نێت، كهبهرانبهره به‌رۆژهه‌ڵات، ئه‌وا رۆژهه‌ڵاتیش خاوه‌ن “به‌های رۆژهه‌ڵاتی” یه له‌به‌رانبه‌ر به‌های رۆژئاوایی‌دا، یاخود ته‌واوكاره له‌گه‌لیدا. به‌تایبه‌ت كهرۆژههڵات لانكه‌ی ئایینه ناسراوه‌كانی رابردوو و ئێستاش بووه، ئایینه‌كانیش به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی به‌ها مرۆییه به‌رزه‌كان بوون به‌چین و بواره جیاوازه‌كانیانه‌وه. رۆژهه‌ڵاتیش، به‌و میراتییه شارستانی و ئایینیه‌ی هه‌یبووه، سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بووه بۆ چه‌ندین كه‌سایه‌تی چاكسازیخواز له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه، له‌نموونه‌ی: جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی كه‌نازناوی: دانای رۆژهه‌ڵات (2) و، چاكسازی رۆژهه‌ڵات (3)، بێدارهكهرهوهی رۆژهه‌ڵاتی (4) پێبه‌خشرابوو، یه‌كێك له‌یاداشته‌كانی كهكتێبی (خاطرات جمال ا‌لدین الافغانی) له‌خۆی گرتبوو به‌ناونیشانی: (المحاورة بین الشرق والغرب) (5) بوو. به‌ڵام بیرۆكه‌ی به‌های رۆژهه‌ڵاتی هه‌تا ئێستاش له‌چه‌ندین بۆنه‌دا ده‌رده‌كه‌ویت، به‌تایبه‌ت لای فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، كاتێ كه‌قسه له‌باره‌ی پێویستی قوربانینهدان به‌لایه‌نه ئه‌رێنیه‌كانی ئه‌و به‌هایانه ده‌كه‌ن كهشارستانیهتی رۆژئاوا هه‌ڵیگرتووه، له‌هه‌مان كاتدا قوربانینهدان به‌لایه‌نه ئه‌رێنیه‌كانی به‌هاكانی رۆژهه‌ڵات و، پێویستی ڕوخانی دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان “ئه‌و به‌ها رۆژئاواییانه‌ی كه په‌ره به به‌های لیبراڵیه‌ت و نه‌زعه‌ی تاكویستی ده‌دات…. له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ها رۆژهه‌ڵاتیانه‌ی كه‌زیاتر له‌بنه‌مای به‌كۆمه‌ڵ نزیك ده‌بنه‌وه…، چونكه به‌ها رۆژئاواییه‌كان له‌خۆیاندا خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به‌به‌های رۆژهه‌ڵاتیان تێدایه، له‌كاتێكدا كه‌ئێمه پێكهێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی –هه‌روه‌ها- له‌پێكهێنه‌ره‌كانی به‌های رۆژئاوادا ده‌بینین”(6).
كیشوه‌ری ئاسیا پشكێكی زیاتری له رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی شارستانی له‌گه‌ڵ داگیركاری رۆژئاوایی‌دا هه‌بووه، چونكه ئه‌م كیشوه‌ره له‌مێژوویدا شارستانیه‌تی دێرینی به‌خۆیه‌وه بینیووه، بیرمه‌ندان و بانگه‌شه‌كارانی رزگاری له‌هه‌ریه‌ك له‌هیند و چین و ژاپۆن گووته‌ی به‌هێزیان سه‌باره‌ت بهڕووبهڕوبوونهوهی رۆشنبیری رۆژئاوایی و، ئاشكراكردنی ساخته‌یی ئه‌و به‌ها رۆژئاواییانه هه‌یه، لێره‌وه بیرۆكه‌ی “به‌ها ئاسیاییه‌كان – Asian Values” هات، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌های جێگره‌وه بۆ به‌ها رۆژئاواییه‌كان، ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو جه‌نگه جیهانییه‌كه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌میش مشتومڕی فیكری و فه‌لسه‌فی سه‌باره‌ت به‌تایبه‌تمه‌ندییه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مانای ئاسیایی بوونی مرۆڤی به‌خۆوه بینی. ئه‌م مشتومڕانه پشتیان به سیسته‌مه ئایینه‌كانی بوزی و كۆنفۆشی و ئیسلامی به‌ستبوو، له‌مباره‌یه‌شه‌وه هه‌ردوو تویژه‌ر (جۆن كامیرون)ی ئوسترالی و، (ماسامیشی یاماشیتا)ه ژاپۆنی له‌گه‌شه‌سه‌ندنی بیرۆكه‌ی به‌ها ئاسیاییه‌كان و، په‌یوه‌ندییان به‌سروشتی مرۆڤ و تواناكانیانه‌وه كۆڵیه‌وه. (7)
به‌ڵام چه‌مكی “به‌ها ئاسیاییه‌كان” له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا جاریكی تر به‌به‌هێزی ده‌ركه‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ جه‌ختكردنه‌وه بوو له”تایبه‌تمه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان”ی وڵاتانی ئاسیایی، به‌تایبه‌ت سه‌نگافوره‌و مالیزیا و چین و ژاپۆن، بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كهڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و وڵاتانی رۆژئاوا هه‌وڵی سه‌پاندنیان ده‌دا، له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ به‌شیوه‌یه‌كی تایبه‌ت، ئه‌مه‌ش به‌پاساوی ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م به‌هایانه به‌های جیهانین. له‌ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا مشتومڕێكی زۆر سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كانی به‌های ئاسیایی و، بانگه‌شه‌كانی دژی كرا، وایان ده‌خسته ڕوو كه به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی به‌های ئاسیایی و تایبه‌تمه‌ندی رۆشنبیری هه‌وڵێكه بۆ پاكانه‌كردن بۆ پێشێلكاریه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ (8). له‌به‌هێزترین بانگه‌شه‌كارانی به‌ها ئاسیاییه‌كان مه‌هاتیر محه‌مه‌دی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی مالیزیا بوو، كهنكوڵی له‌وه نه‌ده‌كرد چه‌مكی “به‌ها ئاسیاییه‌كان” چه‌مكێكی به‌رگرییه، به‌ڵام به‌رگرییه به‌ڕووی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی رۆژئاوا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های ئه‌وانیتر و، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستیان، چونكه ئه‌و وای ده‌بینی كه‌كاتی ئه‌وه هاتووه رۆژئاوا تێبگات ئاسیا جێگای رێزه، له‌سه‌ر ئاسیاییهكانیش پێویسته رێز له‌وڵاته‌كانیان و به‌ها و بیروباوه‌ڕ و رۆشنبیرییه‌كانیان بگرن، هه‌تا رۆژئاواش ناچاربن رێزیان بگرن. (9)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ها رۆژئاواییه‌كان له‌هه‌موو كیشوه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ڕه‌گی داكوتابوو، به‌تایبه‌ت پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م، كه‌چی ئێمه له‌م دوو ده‌یه‌ی كۆتاییدا كه‌لێنێكی دیار له‌نێوان باڵی ئه‌وروپی و، باڵی ئه‌مریكی جیهانی رۆژئاوادا ده‌بینین. قسه‌كردنیش سه‌باره‌ت به‌به‌ها ئه‌وروپی و به‌ها ئه‌مریكییه‌كان و، ڕێكخستنی دامه‌زراوه‌یی هه‌ردوو چه‌مكه‌كه زۆر بووه، زۆر كتێبیش ده‌رچوون كه‌باسیان له‌رۆحی ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌مریكی و رۆشنبیری رێگری ئه‌وروپی ده‌كرد، له‌وانه‌یه كه‌لێنه‌كه بگۆڕێت بۆ دابڕانێكی چاره‌نووسی له‌نیوان باڵی ئه‌وروپی و باڵی ئه‌مریكی جیهانی رۆژئاوا.
كار به‌وه گه‌یشتووه ئه‌م واقیعه نوێیه پرسیارێكی بنه‌ڕه‌تی بخاته ڕوو: ئایا چه‌مكی رۆژئاوا هه‌تا ئێستاش واتایه‌كی دیاریكراو یاخود بهڕاستزانینێكی به‌هایی ڕهستهقینهیه!
له‌راستیدا ئێستا جیاوازی ناسنامه‌ی ئه‌وروپی له‌ناسنامه‌ی ئه‌مریكی به‌ڕوونی دیاره، كاتێك هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌ردوو لایه‌كه زۆر ده‌بێت قورس نییه جیاوازی بنه‌ڕه‌تی له‌ڕاده‌ی پابه‌ندی به‌پێوه‌ر و پێودانگی “جیهانی” كهپهیوهنددارن به‌چه‌مكی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و ئاشتییه‌وه ببینین، ئه‌مه‌ش جیاوازی تێڕوانینی هه‌ردوولا بۆ جیهان ده‌خاته روو، یان به‌لانی كه‌م تێڕوانینی هه‌ریه‌كه‌یان بۆ پێگه‌ی خۆی له‌گۆڕه‌پانی جیهانی و، به‌شی له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و گۆڕه‌پانه‌دا. ئه‌وه‌تا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی به‌رهه‌ڵستكاری هه‌یه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا له‌زۆر بابه‌تی ركابه‌رێتی سیاسی و به‌رژوه‌ندی ئابووریدا ده‌یخوازێت، نموونه‌ش هه‌ڵویستی نهیاریێتی به‌رانبه‌ر ڕێككه‌وتنی دژ به موشه‌كی بالیستی، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت قه‌ڵغانێكی مووشه‌كی له‌ئه‌وروپا بونیات بنێت، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی جه‌نگی بایۆلۆجی و، ڕێككه‌وتنامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهینانی مینی زه‌مینی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، نه‌یاری دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تییه، مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌ربازه‌كانی به‌ده‌ربن له‌هه‌ر پابه‌ندییه‌كی یاسایی، هه‌روه‌ها نه‌یاری ڕێكه‌وتننامه‌ی “كیۆتۆ”یه له‌باره‌ی ژینگه‌ی زه‌وی و كه‌ش و هه‌وای جیهانی. وه‌ك ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وایببینیبێت كه‌هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی “نێوده‌وڵه‌تی” كۆت وبه‌نده بۆ هه‌ژموونی ئه‌مریكا و، سنوور بۆ ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وانه‌ی له‌گۆڕه‌پانی جیهانیدا داده‌نێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كهئهوروپیهكان هه‌ژموونی تاك جه‌مسه‌ریی ئه‌مریكا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و، ده‌یانه‌ویت كه “یه‌كیتی ئه‌وروپا” جه‌مسه‌رێكی تری به‌رانبه‌ر و ركابه‌ر بێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته گه‌لانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هه‌موویانه‌وه به‌های تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت، ده‌بێت ئه‌وه‌ش “به‌های ئه‌وروپی” بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین مه‌ڵبه‌ندی ئه‌ڵمانی بۆ ڕاگه‌یاندن كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیایه له (15ی نیسانی 2008ی زایینی)دا لێدوانێكی ئه‌نجێلا مێركلی راویژكاری ئه‌ڵمانیا له (ستراسبۆرگ) بڵاو ده‌كاته‌وه كه‌تییدا ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا به پاسه‌وانی “به‌ها ئه‌وروپیه‌كان” ناو ده‌بات، وه‌ك رێزگرتن له‌رۆڵی، له‌نێو ئه‌و به‌هایانه‌شدا: دیموكراسیه‌ت و، ده‌وڵه‌تی یاسا و، ئازادی و، هه‌مه‌چه‌شنه‌یی و، لێبورده‌یی و، دادپه‌روه‌ری و، پاراستنی ڕێزی مرۆڤ، به‌وپێیه‌ی كه‌ئه‌م به‌هایانه ئه‌و بنه‌ڕه‌ته بوون كهئهوروپایان له‌سه‌ر دامه‌زرا. (10)
ده‌بینین كه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپاش كتێبێك به‌ناوی: ئه‌وروپا له دوازده وانه‌دا ده‌رده‌كات، وانه‌ی یه‌كه‌م به‌ناونیشانی: یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆچی؟ تییدا باسی په‌یامی ئه‌وروپا له‌سه‌ده‌ی بیست ویه‌كدا هاتووه، ئه‌م په‌یامه شه‌ش پێكهێنه‌ری له‌خۆ گرتووه. یه‌كیكیان به‌ناونیشانی: به‌هاكانه، تێیدا هاتووه: ئه‌وروپییه‌كان شانازی ده‌كه‌ن به‌میراتی ده‌وڵه‌مه‌ندیان له‌به‌هاكان كهباوهڕبوون به‌مافه‌كانی مرۆڤ و، ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و، هاوبه‌شێتی ئازاد و، دابه‌شكردنی یه‌كسانی به‌روبوومه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووری و، مافی ژینگه‌ی پارێزراو و، رێزگرتن لهههمهچهشنهیی رۆشنبیریی و زامن و ئایینی و، تیكه‌ڵكردنی گونجاوی داب ونه‌ریته‌كان و پێشكه‌وتنی له‌خۆ گرتووه. (11)
كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ساڵانه‌ی نێوان چین و یه‌كێتی ئه‌وروپا دواخرا ته‌نها به‌هۆی پێشوازی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساوه له (دالای لاما) له‌سه‌ره‌تای مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2008ی زاینی‌دا، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا وتی: “لایه‌نی فه‌ڕه‌نسی خوازیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتوێژه له‌گه‌ڵ چین، به‌ڵام نابێت له‌سه‌ر حسابی ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌به‌ها ئهوروپیهكانمان بێت.” ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی چین (شینخوا رۆژی 16ی دسه‌مبه‌ری ساڵی 2009ی زایینی) لێدوانێكی “ی‌و جیان تشاوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چینی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتبوو: “ئێمه ده‌ستوه‌ردان له‌و به‌هایانه ناكه‌ین كه‌وڵاتانی دیكه په‌یڕه‌وی لێده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ناتوانین به‌كارهێنانی ئه‌و به‌هایانه وه‌ك پاساو بۆ زیانگه‌یاندن به‌به‌رژه‌وه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وڵاتان و گه‌لانی دیكه قبوڵ بكه‌ین.” (12)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا كه‌له‌نێو یه‌كێتی ئه‌وروپادا كۆبوونه‌ته‌وه و، بوونه‌ته خاوه‌ن به‌هایه‌كی ئه‌وروپی ده‌ستبه‌رداری به‌ها تایبه‌ته‌كانی خۆیان نه‌بوون. له‌م دواییانه‌دا فه‌ڕه‌نسا كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی به‌ناوی (France 24) دامه‌زراندووه هه‌وڵده‌دات ڕكابه‌رێتی كه‌ناڵه‌كانی وه‌ك (CNN)و (BBC)و (جه‌زیره)ی پێ بكات. گوزارشتی هه‌ره دیاری په‌یامی كه‌ناڵه‌كه‌ش لایه‌نداری ڕاشكاوانه‌یه له” پێدانی له‌پێشتربوون به‌به‌ها فه‌ڕه‌نسیه‌كان و تێڕاوانینی فه‌ڕه‌نسا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان.” ئه‌و به‌ڵێننامه‌شی رۆژنامه‌نووسانی ئه‌م كه‌ناڵه واژۆیان له‌سه‌ر كردووه تییدا هاتووه: “رۆڵی ئێمه بریتییه له گواستنه‌وه‌ی ڕووداوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌تێڕوانینێكی فه‌ڕه‌نسی… هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ها فه‌ڕه‌نسیه‌كان له‌جیهاندا،” (13) یاخود وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه (جیرار سان بول) وتی: “گرنگیپێدانی دیكه‌شمان ده‌بێت: هونه‌ری ژیان له‌سه‌ر شێوازی فه‌ڕه‌نسی، له‌یادمان نه‌چێت كه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانمان بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ها فهڕهنسیهكانه.” (14)
مه‌ڵبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مریكا و رۆژئاواش كتێبێكی له‌نووسینی (نیكۆلاس هیدرسۆن) سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پێناسه‌كردنی به‌ها به‌ریتانییه‌كان بڵاوكرده‌وه، نموونه‌ی زۆریش هه‌یه له‌باره‌ی به‌ها ئه‌ڵمانی و، به‌ها ئیتاڵی و، به‌ها ئیسپانییه‌كان و، به‌وشێوه‌یه، باشه ئیدی بۆ هه‌ر گه‌لێك به‌های تایبه‌ت به‌خۆی و هه‌ر ده‌وڵه‌تێك به‌های خۆی نه‌بێت؟!
بۆ نموونه چین به‌های خۆی هه‌یه، به‌جۆرێك كه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری چین له‌ساڵی (2005ز) دا پیشانگایه‌كی وێنه‌ی بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی په‌نجاو شه‌ش ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری میللی چین كرده‌وه، له‌كتێبی تایبه‌تی پێشانگاكه‌دا باسی كاروچالاكییه‌كانی ئه‌م پێشانگایه‌و، تایبه‌تمه‌ندی شاره‌كانی چینی له‌خۆگرتبوو، له‌نێویاندا شاری په‌كینی پایته‌خت، تێیدا هاتبوو: “رۆشنبیری زیندووی (په‌كین)ی پڕ ژیان له”به‌ها چینییه” نه‌ریتییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.”(15)
ئیسرائیلیش به‌های خۆی هه‌یه، ئه‌و وێنه‌كێشه ئیسرائیلیه‌ی خه‌ڵاتی ئیسرائیلی به‌ده‌ستهێنا و، ڕه‌تی كرده‌وه له‌ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان ئاماده ببێت، تا ناچار نه‌بێت ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی ئیسرائیل بكات، شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه‌سانێك هه‌بن دان بنێن به‌هه‌وڵه‌كانی له‌بواری فیكری ئیسرائیلی و، ڕوونكردنه‌وه‌ی “به‌ها ئیسرائیلییه‌كان.” هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌ڕوونی جیاوازی ده‌كات له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگای ئیسرائیلی‌دا له‌لایه‌ك و، حوكمڕانی كاتی ده‌وڵه‌ت له‌چركه‌ساتێكدا له‌لایه‌كی تره‌وه. (16) (نداف ئیال) له رۆژنامه‌ی (مه‌عاریف)ی ئیسرائیلی‌دا نووسیوویه‌تی: “كۆتا سه‌رۆك حكومه‌ت كه زاڵبوو به‌سه‌ر “ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل”دا به‌درێژایی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی پۆلیس لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرد ئیسحاق ڕابین بوو. پاش ئه‌و سه‌ره‌ی چوار قهیسهرهكه هات: بنیامین ناته‌نیاهۆ، ئێهود باراك، ئیرێل شارۆن، ئێهود ئولمرت. مێژوو هیچكامیان به‌باشی باس ناكات. كشانه‌وه‌ی به‌ها ئیسرائیلییه‌كان ده‌خاته روو.”(17)
چواره‌م: به‌ها ئایینیه‌كان
ئه‌گه‌ر گه‌لان و وڵاتان به‌پێی به‌هاكانیان جیاواز بن، ئه‌ی بۆ هه‌ر ئایینه‌و به‌به‌های تایبه‌ت به‌خۆی لهئایینهكانی تر جودا نه‌بێت؟! بۆ نموونه “به‌ها یه‌هودییه‌كان”، ئه‌وه‌تا “یدیدیا شتیرن” مامۆستای یاسا له‌زانكۆی (بار ئایلان) له‌رۆژنامه‌ی (یه‌دعوت ئه‌حرانۆت) ژماره‌ی رۆژی پێنجی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2008ی زایینی ده‌نووسێت: ” ته‌نها له‌ده‌وڵه‌تی یه‌هودیدا ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی یه‌هودی دێته دی، كه تێیدا ده‌كرێت بگه‌ڕێین -بۆ زمانی “به‌ها یه‌هودییه‌كان”- له‌به‌ڵگه‌نامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌ركه‌كانی، … ته‌نها له‌ده‌وڵه‌تی یه‌هودیدا ده‌كرێت گفتوگۆ ئه‌نجام بدرێت، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بێت، له‌نێوان به‌هاكانی دیموكراسیه‌ت –لیبراڵیه‌ت و به‌ها یه‌هودی- یه باوه‌كان، ده‌وڵه‌تی یه‌هودی ئامرازی پێویسته بۆ مه‌به‌ستی چاكسازی گه‌ل، له‌ئاستی نێوخۆ و، چاكسازی جیهان، له‌ئاستی ده‌ره‌وه… .” (18)
مه‌سیحیه‌تیش به‌های خۆیان هه‌یه، پاپا (بندیكیتی شازده‌هه‌م) سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2006 بۆ توركیا كه‌ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌قۆزیته‌وه بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر “به‌ها مه‌سیحیه‌كان”ی ئه‌وروپا: “پاپا به‌به‌رده‌وامی له‌كاتی گه‌یشتنیه‌وه بۆ سه‌ركورسی پاپایه‌تی له‌مانگی ئه‌پریلی ساڵی 2005ی زایینیه‌وه جه‌خت له‌ناسنامه‌ی مه‌سیحیبوونی ئه‌وروپا ده‌كاته‌وه… پاپا بانگه‌شه‌ی … تێكڕای مه‌سیحیه‌كانی كرد… بۆ ” نویكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ئه‌وروپا له‌باره‌ی ڕه‌گ وڕیشهو دابونه‌ریت و به‌ها مه‌سیحیه‌كانیان و، زیندووكردنه‌وه‌ی زێندوویهتییهكهی.”(19)
موسڵمانه‌كان باوه‌ڕیان وایه باوه‌ڕی ئایینی فیتره‌تێكی مرۆییه، كه‌ژاوه‌ی په‌یامهێنه‌ر و نێردراوانیش به‌درێژایی میژوو یه‌ك كهژاوهبووه. چونكه خودای گه‌وره له‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا مرۆڤه‌كان به‌بێ ڕێنمایی لێنه‌گه‌ڕاوه، خوای گه‌وره هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك لهنهتهوهكان نییه په‌یامهێنه‌ری له‌خۆیان بۆ نه‌ناردبن، كه‌ڕێنوێنی په‌روه‌ردگار بگه‌یه‌نێت پێیان. هه‌موو په‌یامه ئاسمانییه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌هه‌مان به‌هاكانه، با شهریعهتهكانیش جودا بن. به‌ڵام موسڵمانان–هه‌روه‌ها- باوه‌ڕیان وایه كه‌ئه‌و ئایینانه‌ی ئێستا بوونیان هه‌یه ده‌ستكاری كراون، ڕێنوێنییه‌كانی ئێستایان هه‌مووی ئه‌و ڕێنوێنییه ڕه‌سه‌نانه نین كه په‌یامهێنه‌ر و نێردراوان هێناویانه. په‌یامی ئیسلامیش ڕاستكردنه‌وه و تێكڕایی و كۆتایی سروشی په‌روه‌ردگاره بۆ خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی، ئه‌م په‌یامه -به‌حوكمی كۆتا په‌یام بوونی، خوای گه‌وره‌ش ده‌سته‌به‌ری پاراستنی له‌شێواندن ده‌كات و، هی سه‌رده‌مێكی نزیكه، مرۆڤایه‌تیش گه‌شتووه‌ته ڕاده‌یه‌كی تێگه‌یشتن- هێنده به‌های له‌خۆ گرتووه كه‌به‌ته‌نها به‌سن بۆ به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ له‌م ژیانه‌دا و، له‌و ته‌مه‌نه‌ی مرۆڤایه‌تی كه‌له‌سه‌ر زه‌وی ماوه. چونكه به‌هاكانی ئیسلام ئه‌و پێوه‌ره‌ن كه‌بانگه‌شه‌ی هه‌ر به‌هایه‌كی دیكه‌ی پێ ده‌پێورێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیسلام ڕێز له‌پێگه‌یشتنی مرۆڤایه‌تی و، كه‌ڵكه‌بوونی ئه‌زموونه مرۆییه‌كان و، تواناكانی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی زۆرێك له‌زانست و دانایی ده‌گرێت، له‌به‌ر ئه‌وه موسڵمانان به‌ڕووی ئه‌وانه‌دا كراوه‌ن، له‌سه‌رچاوه‌كانی گه‌ردوونی ماددی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌وه فێرده‌بن و، كه‌ره‌سته‌كانی عه‌قڵ و هه‌ست و پشكنین له‌ڕێكخستنی كاروباری خه‌ڵكی و، به‌ڕێوه‌بردنی ژیان و، گه‌شه‌پێدانی هۆكاره‌كانی ده‌خه‌نه گه‌ڕ.
ناڕه‌حه‌ته موسڵمانێك بدۆزیته‌وه كهلهبانگهشهدا –به‌متمانه‌یه‌كی ته‌واوه‌وه- ئه‌وه دووباره بكاته‌وه كه ئیسلام بریتییه لهكۆمهڵهیهكی ته‌واوی به‌ها و، “به‌ها ئیسلامییه‌كان” ئه‌وانه‌ن كه‌خوای گه‌وره بۆ مرۆڤایه‌تی هه‌ڵبژاردوون له‌كۆتا په‌یامی ئاسمانی‌دا. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌یامهێنه‌رێك لهپهیامهێنهرانی پێشوو به‌تایبه‌ت بۆ گه‌له‌كه‌ی هاتبێت، ئه‌وا كۆتا په‌یامهێنه‌ر كهمحهمهده (درودی خوای له‌سه‌ر بێ) بۆ هه‌موو خه‌ڵكی هاتووه، په‌یامه‌كه‌شی په‌یامێكی جیهانییه، به‌ها ئیسلامییه‌كانیش بریتین له‌به‌های جیهانی، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی له مانابه‌خشینی مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام تیبگه‌ن، ئه‌وا ده‌بینن كه‌ئه‌م مه‌به‌ستانه گوزارشتكاری ته‌واوه له‌به‌ها مرۆییه هاوبه‌شه‌كان، كه‌سیش مشت‌ومڕ سه‌باره‌ت به‌جیهانیبوونیان ناكات، گه‌ڕانی متمانه‌داریش به‌شوێن به‌ها جیهانییه‌كاندا به‌گه‌یشتن به‌و به‌هایانه‌ی ئیسلام هێناویه‌تی كۆتای دێت.
بیرۆكه‌ی “جیهانیبوون universality” لهبههاكاندا به‌گوێره‌ی تێڕوانینی ئیسلامی ئه‌وه پێویست ده‌كات كه خه‌ڵكی له‌جیهاندا تێیدا به‌شداربن لهپێزانین و ڕێزیدا، وه‌ك پێویست له‌به‌ر ئه‌وه‌نا كه‌خه‌ڵكی یه‌كده‌خات و، جیاوازیه‌كانی نێوانیان ناهێڵێت، چونكه له‌وانه‌یه له‌توانادا نه‌بێت ئه‌و یهكخستنه به‌دی بێت و، له‌وانه‌یه پێویستیش نه‌بێت. ئه‌گه‌ر ئێمه له‌به‌ها جیهانییه هاوبه‌شه‌كانمان ده‌مانه‌وێت كهقهبارهی جیاوازییه‌كان و ، قوڵییان له‌نێوان گه‌لاندا سنوور بۆ دابنێت، ئه‌وا پێویستمان به‌پێدانی له‌پێشبوون به‌هه‌ندێك به‌ها وپێدانی چاودێری تایبه‌ت پێی هه‌یه، له‌وانه‌یه له‌سه‌ره‌وه‌ی لیستی لهپێشبووهكانیشدا به‌ها هاوبه‌شه‌كان هه‌بن، “به‌های دانپێدانان به‌مافی جیاوازی” و رێزگرتنی ڕای جیاواز، جیاوازی له‌نێو تاكه پێكهێنه‌ره‌كانی خودی ئایین یاخود نه‌ته‌وه یان زماندا نییه، به‌ڵكو له‌نێو خود لهكۆیدا و ئهویتریشدایه، ئیدی خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌ویتر و لایه‌نه‌كانی جیاوازی له‌گه‌ڵیدا هه‌رچییه‌ك بن.
موسڵمانان باوه‌ڕیان وایه كه‌جیاوازی سوننه‌تێكه له‌سوننه‌ته‌كانی خوای گه‌وره له‌گه‌ردوون و خه‌ڵكیدا، ئایه‌تێكه له‌ئایه‌ته‌كانی به‌ڵگه‌ی مه‌زنی و توانای په‌روه‌ردگار: [وَمِنْ آَيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِلْعَالِمِينَ] {الروم: 22}، له‌به‌ر ئه‌وه جیاوازی و هه‌مه‌چه‌شنه‌یی و جیایی ئایه‌ت و نیشانه‌ن بۆ هه‌ركه‌س كه‌خاوه‌ن عیلم بێت، به‌هۆی جیاوازی خه‌ڵكیشه‌وه بۆ گه‌ل و هۆز یه‌كترناسین و هۆگربوون و هاریكاری له‌نێوان جیاوازه‌كاندا دێته‌دی، له‌ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌ز و زمان و ئاییندا جیاوازن، جیاوازی و جیاییهكه ده‌گاته ئه‌و وڵاته‌ی لێی له‌دایكبوون و، شوێنی نیشته‌جێبوون و، پیشه و، مه‌زهه‌ب و، حزب، هه‌موو ئه‌مانه جیاوازی ههمهچهشنهیین، نه‌ك جیاوازی دژبه‌یه‌ك.
له‌وانه‌یه ئه‌م جیاوازیانه گوزارشت بن لهناسنامه جیاوازه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵیاندا له‌یه‌ك كۆمه‌ڵه‌دا، یان یه‌ك تاكه كه‌سدا، به‌پێكه‌وه گونجانه‌وه بوونی هه‌یه، له‌وانه‌شه ئه‌م خه‌سڵه‌تانه بازنه‌ی ئه‌ندامبوون و ئینتیمای به‌یه‌كداچوو بێت، چونكه تاك بۆی هه‌یه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌فریقی بێت، له‌ئه‌مریكا له‌دایك بووبێت، به‌ئایین موسڵمان بێت، به‌پیشه پزیشك بێت. زۆرێك له‌ناوداران به كۆمه‌ڵێك ناو ده‌ناسرێن كه‌سه‌ر به چه‌ند بازنهیهكن، ئیبن خه‌لدوون – بۆنموونه- به‌بنه‌ڕه‌ت حهزڕهمییه، له‌تونس له‌دایكبووه، له‌میسر كۆچی دوایی كردووه، به‌زمان عه‌ره‌به، به‌ئایین موسڵمان، به‌مه‌زهه‌ب مالیكی، وه‌ك ناوبانگ مێژوونووس… هتد. كه‌واته بازنه‌كانی ئه‌ندامێتی زۆره، هیچ ناته‌واوی و دژیه‌كی له‌نێوانیاندا نییه.
یاساكانی ئیسلام، كه‌ئامانجیان پاراستنی “به‌ها ئیسلامییه” جیهانییه‌كانه له‌كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا، ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی پاراستووه كه‌له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا به‌بێ جیاوازی له‌نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌نگ یان ڕه‌گه‌ز یاخود زمان یان ئایین بژین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شدارن له‌ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگا و، پاراستنی “به‌ها ئیسلامییه‌كان” تێیدا، چونكه ئه‌م به‌هایانه دهستهبهركاری ڕێزی مافی تاكن لهجیاوازیدا، به‌ڵام پاش هه‌ڵبژاردنی ئایین و ڕاستگۆیی باوه‌ڕبوونیان پێی، ئه‌مه‌یان حسابیان له‌سه‌ری لای خوای گه‌وره‌یه‌و، بۆ هیچ یه‌كێك له‌مرۆڤه‌كان نییه.
په‌راوێزه‌كان:
1. Fukuyama, Francis. The Great Disruption: Human Nature and the Reconstitution of Social Order, New York: Free Press, 1999, pp. 101-111.
2. عكاوي، رحاب. جمال الدين الأفغاني (حكيم الشرق)، بيروت: دار الفكر العربي، 1993م.
3. عوض، محمود. جمال الدين الأفغاني/ مصلح الشرق، القاهرة: دار المعارف، 1998م.
4. عمارة، محمد. جمال الدين الأفغاني: موقظ الشرق وفيلسوف الإسلام، القاهرة: دار الشروق، 2008م.
5. المخزومي، محمد باشا. خاطرات جمال الدين الأفغاني، بيروت: دار الحقيقة، 1980م. (نشرت الطبعة الأولى عام 1931م).
6. كي، وو تاك. نحو فلسفة علمية، رسالة اليونسكو، العدد9، 2007م.
7. Cameron, John and Yamashita, Masamichi. Asian Values and Human Capabilities. Norwich, UK: University of East Anglia, 2004.
8. Li, Xiaorong. Asian Values and the Universality of Human Rights, College Park, Md. The Institute for Philosophy and Public Policy.pp.3-5.
9. Asia Pacific Management Forum, Mahathir and the Asia Pacific Management Forum on Asian Values and International Respect, May 21, 1996, WWW.apmforum.com/news/apnm21.htm
10. http://www.almaniainfo.
diplo.de/Vertretung/gaic/ar/03/Deutschland__in__der__EU/BK__Europarat__April-08__Seite.html.
11. http://www.delsyr.ec.europa.eu/ab/europe_in_12lessons/1.html
12. www.xinhuanet.com 2008-12-17 08:27:47
13. www.islammemo.cc/tkarer/takrer-motargam/2007/02/01/31215.html
14. جریدة الشرق الأوسط العدد10197 تاريخ 28 أكتوبر 2006م.
15. www.chinaculture.org/cnstatic/doc/exhibition/wdbjwa.doc
16. اوري سلعي، يديعوت احرونوت، المحلق الأسبوعي، الجمعة 25/4/2003م، نقلا عن المركز الفلسطيني للدراسات الإسرائيلية.
http://www.madarcenter.org/almash-had/viewarticle.asp?articalid=914
17. نداف ايال في جريمة معاريف بتاريخ 11/1/2007م، بعنوان: “نحتاج إلى زعيم”
http://www.wa3ad.org/index.php?show=news&action=download&id=4665
18. يديعوت احرونوت- مقال افتتاحي – 6/5/2008.
http://www.group194.net/?page=ShowDetails&Id=1840&table=hebrew_np
19. http://www.alarabiya.net/articles/2006/11/30/29515.html
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره (56)ی، ساڵی چوارده‌هه‌می، گۆڤاری (إسلامیة المعرفة)دا، كه له به‌هاری ساڵی (1430كۆچی به‌رانبه‌ر به 2009 زایینی) ده‌رچووه، له‌لاپه‌ڕه (5-17) بڵاو كراوه‌ته‌وه.