هەواڵ

سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بەشداریی دیدارێکی زانستی لە زانکۆی سلێمانی دەکات

سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە زانکۆی سلێمانی/کۆلیجی زانستە ئیسلامییەکان بەشداریی دیدارێك لە ژێر ناونیشانی (ڕۆڵی دیالۆگ لە چارەسەرکردنی جیاوازییەکان و چەسپاندنی پێکەوەژیان لەنێوان دید و ئاڕاستە جیاوازەکاندا) دەكات، كە لایەن کۆلیجی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانییەوە ڕێكخرا بوو.

ڕۆژی دوو شەممە، ٩/٣/٢٠٢٥، پ.د.سەباح بەرزنجی، سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی، بابەتێکی سەبارەت بە پێكەوە ژیان و دیالۆگ لە سوننەتی پێغەمبەردا پێشکەشکرد و تێدا باسی لە پایە و ڕۆڵی لێبوردەیی و یەكترقبووڵكرن و گفتوگۆ کرد.
لە بەشێکی تری دیدارەكەدا بەڕێزان د. عەبدولەتیف ئەحمەد و د. محەمەد عەبدوڵا تیشكیان خستە سەر گرنگیی پێكەوەژیان و یەكترقبوڵكرن و بنەماكانی لە قورئانی پیرۆز و شەریعەتدا.
لە کۆتایی سمینارەکەدا ئامادەبووان بە سەرنج و پێشنیارەکانیان بابەتەكەیان دەوڵەمەند کرد و دەستخۆشییان لە سەرۆکی سەنتەر و کۆلیجی زانستە ئیسلامیەکان کرد و بەڕێزیان لە لایەن ڕاگری کۆلیجەوە خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەشکرا.

Screenshot

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply